📖ئەو کاناڵە بۆ ڕاستکردنەوەی وشە هەڵەکانی زمانەکانی بێگانە کە هاتوونە نێو ئاخاوتنی ڕۆژانەمانەوە داندراوە. 📖خزمەتی گەل و نیشتمان وەڵامی هەردووک دونیامانە. لینک: https://t.me/Goli_res بەستەر: @Goli_res ئایدی بیروڕا: @Goli_resh
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1685
کوردی فارسی
تاقیکاری امتحان
چاوەڕێ منتظر
شوێن مکان
قدیلکە قلقلک
سەرچاوە منبع
پێگە جایگاە
ڕوانگە دیدگاە
پێچەوانە برعکس
هەرمان جاودانە
ڕەگەزی جنسیتی
هتد... الی اخر
نووسینی: #باهۆز
🎤بێژەی: #بەهار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1684
#پەندوباوی_کوردی
1ـ🌾 دەڵێی کارگە گولانەیە.
2ـ🌾 سەر کۆگا پەینی بکەیی زەرەدی خۆی دەدا.
3ـ 🌾کێ بە دوو پاروووان خنکاوە.
4ـ 🌾بەردی خۆڕایی دەست بکەوێت سەری خۆی پێ دەشکێنێ.
5ـ🌾 لە سایەی سەری گوڵە گەنمێکەوە، سەت گوڵە جۆ ئاو دەخواتەوە.
6ـ 🌾دەڵێی ئاردی بەهاروووە هەموو نانێکی لێ دێت.
7ـ 🌾مورووی دزی دەبێ شەوێ بەخۆتی دابگری.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #باهۆز
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ دووشەممە
☀️26ی جۆزەردان 2725 کوردی
☀️26ی خۆردادی 1404 هەتاوی
☀️16ی ژووئێنی 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1681
کوردی فارسی
1_بەکرێگیراو مزدور
2_بەکارهێنەر مصرف کنندە
3_تیکە، پاروو لقمە
4_کەوچک قاشق
5_دەوری، پێشدەستی بشقاب
6_مەنجەڵ، تیانە دیگ
7_پێڕست، فێرست فهرست
8_گۆڤار مجلە
9_کەوتین افتادیم
10_تەناف طناب
✍نووسینی: #بەیان
🎤بێژەی: #بەهار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1680
#پەندوباوی_کوردی
1_🌾 هێلکەش ناکا و ڕاوکەش دەشکێنێ.
2_🌾 سەری دوو بەنی بۆ لەیەک نبێتەوە.
3_🌾 تازە دەستم لێ داشتووە.
4_🌾 ئاو بێنەو و دەست بشۆ.
5_🌾 دەست و دمم ڕەق بوو.
6_🌾 چەقۆی لێدەی خۆێنی لێ نایە.
7_🌾 قسەی وا دەکا بۆنی خوێنی لێ دێ.
8_🌾 دار و بەردی داوە بەسەر یەکدا.
✍کۆکردنەوە و نووسینی:#بەیان
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ شەممە
☀️24ی جۆزەردان 2725 کوردی
☀️24ی خۆردادی 1404 هەتاوی
☀️14ی ژووئێنی 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1678
#پەندوباوی_کوردی
1🌾هەوارەکەی کێچی هەڵێناوە.
2🌾هەر سیر بخۆ و زۆرنای بژەنە.
3🌾بوویە گوڵەگەزیزە، ساڵی جارێک دێی.
4🌾دەڵێی بە سوێندەوە هاتووە هیچ ناخوات.
5🌾بۆتە کەوڵەکۆن هەر چیڕ دەبێتەوە.
6🌾خودا هێلانە بۆ دەعبای کوێر دەکات.
7🌾دەڵێ کوێرە چیت دەوێ؟ دەڵێ دوو چاوی ساغ.
8🌾لە ئاسمانم دەویستی، لە عەرزیم وەدەست کەوتی.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #باهۆز
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ پێنجشەممە
☀️22ی جۆزەردان 2725 کوردی
☀️22ی خۆردادی 1404 هەتاوی
☀️12ی ژووئێنی 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟪وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1676
#پەندوباوی_کوردی
🌾1_شێری ماڵێ و ڕێوی دەرێ.
🌾 2_ گەر لە ئاو دەدەی، قاچت هەڵماڵە.
🌾3_سەبر تاڵە و بەری شیرینە.
🌾 4_هەر کەس لە سەر سەبرانە لە سەر خێرانە.
🌾 5_ با دەزانێ دووکەڵ بۆ کوێ دەچێ.
🌾 6_ تەور دەسکی خۆی نابڕێ.
🌾7_باران دەبارێ، ئاشم دەگەڕێ، باران نابارێ جووتم دەگەڕێ.
🌾8_مەل هەیە گۆشتی پێ بدەی، مەل هەیە گۆشتی بخۆی.
🌾9_پێنج قامکی دەست وەک یەک ناچێ.
🌾10_عەقل میوانە، جار هەیە دێ، جار هەیە نایه.
✍بە قەڵەمی: #نەدا
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ چوارشەممە
☀️21ی جۆزەردان 2725 کوردی
☀️21ی خۆردادی 1404 هەتاوی
☀️11ی ژووئێنی 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1673
کوردی فارسی
1ـ پێڕست فهرست
2 ـ بابەت موضوع
3 ـ زانیاری اطلاعات
4 ـ چاپەمەنی چاپخانە
5 ـ خەیاماڵی چاپلوسی
6 ـ ڕاو شکار
7 ـ ڕاوچی شکارچی
8 ـ گۆڕەپان میدان
9 ـ پێودانگ معیار
10 ـ شاڵاو هجوم
✍نووسینی: #باهۆز
🎧با دەنگی: #خاتووبنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1672
#پەندوباوی_کوردی
1🌾بۆتە گولی دوراوا تخوون کەس ناکەوێ.
2🌾جاشی کوڵکن و کوڕی چڵمن ڕەسەنن.
3🌾دار هۆرەی لە خۆی نەبێ ناقەڵشێت.
4🌾بەرد لە جێگای خۆیدا سەنگینە.
5🌾گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێت.
6🌾چی بچێنی ئەوەی دەدروویەوە.
7🌾ئەو دۆیە هەر قابیل بەو دۆدانەیە.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #باهۆز
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
📢📢 #مزگێنی
🔊ڕادیۆ دەنگی خەرمان
سڵاو هاوڕێیانی خۆشەویستم.
ئاگادارتان دەکەینەوە ئەو کاناڵە تایبەتە بە بەشی هونەری (( کاناڵی خەرمانی وشەی کوردی )) هەر بۆیە هیوادارم بە بەشداری گەرمتان شانازیمان پێ ببەخشن.
هاتنتان شانازیمانە.
حەول دەدەین لە داهاتوودا چەند بەشێکی دیکەی لێ زیاد بکەین.
↩️ ڕادیۆ دەنگی خەرمان
@dengi_kherman
👆👆👆👆👆👆👆ـ
🦋🙏🙏🙏🙏🦋
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ یەکشەممە
☀️4ی جۆزەردان 2725 کوردی
☀️4ی خۆردادی 1404 هەتاوی
☀️25ی مێهی 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ سێشەممە
☀️27ی جۆزەردان 2725 کوردی
☀️27ی خۆردادی 1404 هەتاوی
☀️17ی ژووئێنی 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1683
کوردی فارسی
1ـ یارمەتی کمک
2ـ پێشکەوتوو پیشرفتە
3ـ گرینگی اهمیت
4ـ بەڵگاندن بە سند کردن
5ـ ئایینی دینی
6ـ ئابووری اقتصادی
7ـ ڕامیاری سیاسی
8ـ قەیران بحران
9ـ پەراوێز حاشیە
10ـ سەرنج توجە
✍نووسینی: #باهۆز
🎤بێژەی: #بەهار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە:1682
#پەندوباوی_کوردی
1_🌾 مردوو و زیندوو بە ئاو خاوێن دەبێتەوە.
2_🌾 کارکەرم بمری، مشوورخۆرم نەمرێ.
3_🌾 گوریس بە یەکلۆنە نەدەگەیشتەوە نۆبەی دوو لۆنەیە.
4_🌾نەخۆم خواردم، نە قۆناخم سەگەل خواردیان، بوو بە داخم.
5_🌾نە یاری زانا، و نە دۆستی نەزان.
6_🌾وردە فەرمایشت، مەفەرموو.
7_🌾وەختی خودا بە کەسێک بدا دەیدا.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #بەیان
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
کچی بەیان
من ئەڵێم:
پەپوولەیەک فڕی بە باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەڵێم:
گوڵێ بە دەم شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی:
چ بوو پەپوولەیەک فڕی
یانە سوورەگوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی
من ئەڵێم:
ھەتا ھەتایە دەوری جوانییە
ئەمڕۆ گەر ھەتاو کەسیرەیە نەماوە ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان بە سووتمانی ھەوری لۆکەیی نەزۆک
پڕ لە خاڵ و قۆپەنە
جەنگەڵێ کە جێ ژوانی پۆلەپۆڕی باڕییە
جێگە مۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییە
شۆڕەبی کە بۆتەداری چاکی بێ نەشە و شنە
زەلکە گەر تەیاری تێر و قۆشەنە
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە.
باسی شەو مەکە نە شایەری شەوم
باسی خەو مەکە لە لای ھومێدەکەی فێرە سەر ڕەوم
بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەھاری لێوە دێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای، بەدەستی با
بە گوڵ چناوی، لێوە دێ
بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی، بە ئاوپژاوی، لێوە دێ
پێم مەڵی کە داکەوم
پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێخەوی چڕە
پێم مەڵێ نەھاتنەوە ئەوەی کە چوون
مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە
خۆشەویستەکەم
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژھەڵات
ڕۆژھەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەھاتووە
چاوی قارەمانی کورد
بە شەونمی گرین
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە
🎼 دەنگ: باهۆز
📁شێعر: سواره ئیلخانیزادە
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1679
کوردی فارسی
1_گرمە غرش
2_ بڵێسە شعلە
3_ ماف حقوق
4_پێوەر معیار
5_بەلەم قایق
6_ئەندازیار مهندس
7_پارێزگار استاندار
8_سەرسووڕهێنەر شگفت انگیز
9_خۆرەتاو آفتاب
10باڵندە، پەلەوەر پرندە
✍نووسینی: #بەیان
🎤بێژەی: #بەهار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ هەینی
☀️23ی جۆزەردان 2725 کوردی
☀️23ی خۆردادی 1404 هەتاوی
☀️13ی ژووئێنی 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1677
کوردی فارسی
1ـ تەنانەت حتی
2 ـ ڕەخنە نقد
3 ـ فەرمی رسمی
4 ـ بارهێنان تعلیم
5 ـ پەستێوراو فشردە
6 ـ لێکدانەوە محاسبە
7 ـ گۆڕان تغییر
8 ـ بەڕێوەچووی برگزاری
9 ـ وتووێژ مصاحبە
10 ـ پێشکەوتوو پێشرفتە
✍بە قەڵەمی: #باهۆز
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1675
کوردی فارسی
1-فێنک خنک
2-بەستوویە یخ زدە
3-سەهۆڵاو آب سرد با یخ
4-سەهۆڵ یخ
5-ئاوی شیلەوگەرم آب ولرم
6-کەڕوو کپک
7-نامیلکە پیام
8-خۆپەرست خودخواە
9-وێنە عکس
10ـ وێنە گرتن عکس گرفتن
✍بە قەڵەمی: #نەدا
🎧 بە دەنگی: #خاتووبنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1674
#پەندوباوی_کوردی
1🌾قسە دەبێ بیجووی جا بیکەی.
2🌾شەڕ و تڕ بە دەست خۆت چییە.
3🌾ئەوەی لە مشکی بێت جەواڵی دەدڕێ.
4🌾پشیلە لە ماڵێ نییە مشک تریلانیانە.
5🌾سەرچۆپی بدەی بە گامێشێ بۆ لای کادێنێی دەکێشێ.
6🌾وای لێ شێواوە بە قەلێ دەڵێ گدی گدی.
7🌾 ئی خۆی نییە و بە گەزی جۆڵای دەیپێوێ.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #باهۆز
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ سێشەممە
☀️20ی جۆزەردان 2725 کوردی
☀️20ی خۆردادی 1404 هەتاوی
☀️10ی ژووئێنی 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
💫 بابەت
⭐️ نانی شوانی.
🌈 چاوەڕوان بن.
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1645
#پەندوباوی_کوردی
1_🌾 یا خودا کای کۆن ئاگر نەگرێ.
2_🌾 ئاوری لە کوولەکەی تەڕدا کردۆتەوە.
3_🌾 ئاگای لە مەحموودی بێزەواد نییە.
4_🌾 هەر دەڵێی ئاشەو و ئاوی لێ بڕاوە.
5_🌾 ئاسمان دوور و زەوی سەخت.
6_🌾ئارەقی ڕەش و شینی دەرکردووە.
7_🌾دراوسێ لە دراوسێ، دەگرێ سەرانسوێ.
8_🌾 تەشوێ مەبە، مشار بە.
▪️تێبینی: سەرانسوێ: گۆشەی بان
سەرانسوێ گرتن: یانی بە دزی لە سەرەوە چاولێکردن.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #بەیان
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە:1644
کوردی فارسی
1_ توندووتیژی خشونت
2_ڕێپێوان راهپیمایی
3_ڕاپەڕین انقلاب
4_سەرهەڵدان قیام
بزووتنەوە جنبش
5_بەرخۆدان مقاومت
6_خەبات جهاد
7_هێرش حملە
8_خۆڕاگر مقاوم
9_بانگەواز فراخوان
10_پارێزەر مدافع، وکیل
✍نووسینی: #بەیان
🎤دەنگ: #بنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_re
🟢وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1643
#پەندوباوی_کوردی
1_🌾 بەشی خۆم حەڵاڵ دەکەم.
2_🌾کە شیرت وەشاند، دەبێ قەڵغانیشت پێ بێ.
3_🌾 بەغدا دوورە بۆ پیاوی فەقیر.
4_🌾تێگەیشتنی پرسیار نیوەی وڵامە.
5_🌾 تازە خەتی داوە.
6_🌾 تاق بە لێزان ناڕوخێ.
7_🌾تێ بکۆشە، لێی بنۆشە.
8_🌾 ئەسپ لە کلکەوە لەغاو دەکا.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #بەیان
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res