📖ئەو کاناڵە بۆ ڕاستکردنەوەی وشە هەڵەکانی زمانەکانی بێگانە کە هاتوونە نێو ئاخاوتنی ڕۆژانەمانەوە داندراوە. 📖خزمەتی گەل و نیشتمان وەڵامی هەردووک دونیامانە. لینک: https://t.me/Goli_res بەستەر: @Goli_res ئایدی بیروڕا: @Goli_resh
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1720
#پەندوباوی_کوردی
1🌾ماڵ و ژنیان کوتووە.
2🌾هێندە جوانە، لەسەر چاوی کوێری دانێی ڕوونی دەکاتەوە.
3🌾هێندە ڕوونە دەڵێی چاوی قرژاڵە.
4🌾ماڵ لە سەحەبماڵ حەرامە.
5🌾فڵانەکەس چاوی جوانن وەکوو چاوی مامز.
6🌾تازە دەڕوات کێچی لە کەوڵی کەوتووە.
7🌾کەسێک کەسێکی خۆش نەویست، خەوی گولی پێوە دەبینێ.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #باهۆز
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰 ژومارە: 1718
کوردی فارسی
1ـ بەڵگە مدرک
2ـ بوار رشتە
3ـ تاقیکاری ازمون
4ـ ئیدیکە، ئیتر سایر
5ـ قازانج مزایا
6ـ ڕاستەوخۆ مستقیم
7ـ گردوکۆ تدوین
8ـ ڕێکخستنەوە سازماندهی
9ـ گۆڕین تعویض
10ـ گۆڕانکاری تغییرات
✍نووسینی: #باهۆز
🎤بێژەی: #خاتووبنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1716
کوردی فارسی
1_چاودێری نظارت
2_گواستنەوە انتقال
3_کاربەدەست مسئول
4_تاقی دەکرێتەوە آزمایش می شود
5_هەندێک لەوانە بعضی از آنها
6_تەمەنی زۆر سن زیاد
7_کارەساتی سروشتی فاجعە طبیعی
8_زانیاری بگەیەنن اطلاعات برسانند
9_بەهێز بوو قوی بود
10-خەمڵاند تخمین زد
✍نووسینی: #بەیان
🎤بێژەی: #بنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1715
#پەندوباوی_کوردی
1_🌾 ئاخری هەر شتێک ئەوەڵی کاری تازەیە.
2_🌾قسە هەزارە، دووانی بەکارە..
3_🌾لە ماینی نەبوو ئاخوڕی بۆ هەڵدەبەستێ.
4_🌾هێلکە بەبن باغەڵی دەکوڵێنێ.
5_🌾ئاردەکەمان چوو، سوسەکەمان ماوە.
6_🌾زستان پلاسە، هاوین کراسە.
7_🌾 زستان لە سەرما ناکەوێ.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #بەیان
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ شەممە
☀️21ی پووشپەڕی 2725 کوردی
☀️21ی تیری 1404 هەتاوی
☀️12ی ژووئییە 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1713
#پەندوباوی_کوردی
1🌾شەرح دەبێ بێ هەشت و نۆ بێت.
2🌾دەڵێی کەوی داودۆزە، پێوە نابێ.
3🌾سەرەی خەڵکی دەکات و بنەی خۆی ناکات.
4🌾هێندە ماندووە دەڵێی لە کەلی کورتەکی داوە.
5🌾شاییم پێت نییە شێرم بە گوێ بۆ هەڵدەکێشی.
6🌾هێندە باشە قایبلی ماڵی پاشایە.
7🌾هێندە گوناحە وەکوو ورکەنان وایە، پێی لێ نێی کوێر دەبی.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #باهۆز
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ پێنجشەممە
☀️19ی پووشپەڕی 2725 کوردی
☀️19ی تیری 1404 هەتاوی
☀️10ی ژووئییە 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1710
کوردی فارسی
1-لێبووردن بخشیدن-معذرت خواستن
2-پێ بەخشین اهداکردن
3-هاتن آمدن
4-وەرگرتن گرفتن
5-ڕۆیشتن رفتن
6-هەبوون بودن
7-ویستم خواستم
8-دەتوانم میتوانم
9-تێدەکۆشم تلاش میکنم
10ـ تکاکردن التماس کردن
✍بە قەڵەمی: #نەدا
🎧 بە دەنگی: #خاتووبنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1709
#پەندوباوی_کوردی
1_🌾 جێی خۆش کردووە.
2_🌾جۆگە لەبەر ئارەزووی خۆی دەڕوا.
3_🌾نانی خۆیەتی، لەبەر شاڵی خۆی.
4_🌾کەوای قوتنی، ئاستەری جاوە.
5_🌾کاوڕی دراوسێ، لە ئاو ئەگرێنەوە.
6_🌾 ڕووی ناعیلاجی ڕەش بێ.
7_🌾 گوێی ڕاستت سووک بێ بۆ چاکە بیستن، گوێی چەپت کەڕ بێ لە قین هەڵبەستن.
✍ کۆکردنەوە و نووسینی: #بەیان
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1707
#پەندوباوی_کوردی
1_🌾جێگەی شوکری باقییە.
2_🌾جەوری ناتوانم بکێشم.
3_🌾ڕەخش بۆ ڕۆستەم و گاڕان بۆدووشەم.
4_🌾لە ترسی گێرە بۆتە وشتر
5_🌾 یاری نەوسێ، هەر زیزە
6_🌾 لاقی لە لاقی هەڵاندووە.
7_🌾 دێ نەگەی دووکەڵ بگا.
✍ کۆکردنەوە و نووسینی: #بەیان
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1704
کوردی فارسی
1_ئاگربەست آتش بس
2_گەمارۆدان محاصرە کردن
3_دیلی شەڕ اسیرجنگی
4_ئاشتی صلح
5_تەقینەوە انفجار
6_پەرەپێدان توسعە دادن
7_ درۆن پهباد
8-سەربەخۆ مستقل
9_فڕین پرواز
10_ئاسایی عادی
✍نووسینی: #بەیان
🎤بێژەی: #بنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1703
✔️ وشە وێچووەکانی زمانی کوردی
#مڵەما
#مڵومۆ
🔺مڵەما = ئەو وشەیە پێک هاتووە لە دوو بەش مڵە + ما = مڵەما
ڕەنگە شێوەی بێژەکردنەکەی لە هێندێک شوێن بڕێک جیاوازی هەبێت، هیوادارم ئەوانیش لێرە لەسەری بنووسن و لێی زیاد بکەین.
#مڵەما واتا = گرتنی درز و کونی: شوێن، کون، قوژبن، کەلێنی شت یان جێگایەک.
بە جۆرێک تەواو بێگرن و با یان ئاو یان دەنگی پێدا نەڕوات.
ئەو کاتە دەڵێن: مڵەمای لێ بڕیوە و هیچی نەهێشتۆتەوە.
🔹ئەو ئەستێرەی وا قوڕ داوە مڵەمای لێ بڕیوە.
🔹ئەو دیوارەی وا سواغ داوە مڵەمای لێ بڕیوه.
ـــــــــــــــــــــ
🔺مڵومۆ
ئەو وشەیەش دوو کەرتییە مڵو + مۆ = مڵومۆ.
#مڵومۆ واتا = بە گشتی ئەگەر گیاندارێک جا چ گیانەوەر یان مرۆڤ بە گێلی و هێواشی بۆن بکات یان لە شتێک بگەڕێت دەڵێن مڵومۆیەتی.
🔹نمونە: ئەو سەگە بەیانی هەر مڵومۆی بوو.
🔹نموونە: فیسارکەس ئەوڕۆ لە دەری مزگەوتێ هەر مڵومۆی بوو دەبێ چی بەدمەوە بێت.
تێبینی= ئەوەش بڵێین ئەو وشەیە تایبەتی گیانەوەرەکانە و کەمتر بۆ مرۆڤ بەکار دێت.
✍نووسینی: #باهۆز
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1701
کوردی فارسی
1_جاترە آویشن
2_بێژان بومادران
3_ گەزگەز گزنە
4_لاولاوەمارانە نیلوفر آبی
5_گوڵەهێرۆ گل ختمی
6_مێکوک شیرین بیان
7_ئەسپۆن چوبک
8_کاشمە انجدان سفید
9_وشترخوار خار شتر
10-گۆگەم، گاومە گل ماهور
✍نووسینی: #بەیان
🎤بێژەی: #بنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە:1719
#دەگەڵە
دە + گەڵە = دەگەڵە
وەک ڕیشەی وشەکە دە واتا لە
گەڵە یان گەڵ واتا هاوڕێی و هاوشان بوون.
بەو پێودانگە دەتوانین بڵێین: دەگەڵە واتا هاوڕێ.
با بزانین بەچی دەڵێن دەگەڵە.
لە ساڵانی زوودا لە گوندەکان بۆ کاری ئاژەڵداری کەرەسەیەکیان لە کاتی باران و سەرمادا بەکار دێنا بە نێوی #کەپەنگ
شوان و گاوانەکان کاتی باران یان سەرما بەسەر شانیان دادەدا و خۆیان پێ دادەپۆشی.
بەڵام بە تێپەڕینی کات ئەو کەرەسەیەش نوێ بۆتەوە و گۆڕدراوە.
بە هۆی ئەوەی کەپەنگ قورس دەبوو یان بۆنی دەگرت، بۆیە لە ئێستادا لە خێوەت یان دڵق و نایلۆن کەڵک وەردەگرن، هەم سووکە و هەمیش ئاو دانادات.
#دەگەڵە بەو دڵق و نایلۆن یان خێوەتەی بە جێگای کەپەنگ بەکاری دێنن دەڵێن دەگەڵە.
با هەموومان بۆ پاراستنی وشە ڕەسەنەکان حەول بدەین.
✍نووسینی: #باهۆز
🎬سەرچاوەی زانیاری: خدر و خالید سەلیم زادە.
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ دووشەممە
☀️23ی پووشپەڕی 2725 کوردی
☀️23ی تیری 1404 هەتاوی
☀️14ی ژووئییە 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە:1717
#پەندوباوی_کوردی
1_🌾چاو و دەمم بەسترا.
2_🌾ئەگەر مردن نەبوایە بنیادەم بنیادەمی دەخوارد.
3_🌾چاومان لە دەمی تۆیە.
4_🌾 مێش لە دەمی هەڵنافڕێ.
5_🌾 وەک مێش وایە هەر لە شتی پیس دەنیشێ.
6_🌾چۆلەکەمان چۆلەکە، جیکەجیکەکەشی زیادی.
7_🌾چەوری بەردەست لەزەتی نییە.
✍کۆکردنەوە و نووسینی: #بەیان
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ یەکشەممە
☀️22ی پووشپەڕی 2725 کوردی
☀️22ی تیری 1404 هەتاوی
☀️13ی ژووئییە 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1714
کوردی فارسی
1_کاتژمێر ساعت
2_چرکە ثانیە
3_خولەک، خولکە دقیقە
4_ دەنگوڕەنگ صدا و سیما
5_شوێنی بەرز جای بلند
6_ بەجێهێشتن ترک کردن
7_ڕەنگە شاید
8_ بەرگریکردن جلوگیری کردن
9_ کارەسات فاجعە
10_هاوشێوە مشابە
✍نووسینی: #بەیان
🎤بێژەی: #بنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ هەینی
☀️20ی پووشپەڕی 2725 کوردی
☀️20ی تیری 1404 هەتاوی
☀️11ی ژووئییە 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1712
کوردی فارسی
1جێگر معاون
2هاوکار همکار
3ناڕەزایەتی اعتراض
4گۆڕان تغییر
5پەروەردە پرورش
6ڕاهێنان آموزش
7ئەوتۆ آنچنان
8پیشە صنعت
9کەوانە کمانە
10ساوایان کودکان
نووسینی: #باهۆز
🎤بێژەی: #بنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟪وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1711
#پەندوباوی_کوردی
🌾1_دەیدڕێنێ و پینەشی دەکات.
🌾 2_ گەر لە ئاو دەدەی، قاچت هەڵماڵە.
🌾3_باری خوارە و تەگبیری ڕاست.
🌾 4_نە سەلکی سیرە نە بنی پیواز.
🌾 5_ ماڵت شووشەیە بەردان مەهاوە.
🌾 6_ نیسک بەروپشتی بۆ نییە.
🌾7_هێلکە لە قەل نادزرێ.
✍بە قەڵەمی: #نەدا
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ چوارشەممە
☀️18ی پووشپەڕی 2725 کوردی
☀️18ی تیری 1404 هەتاوی
☀️9ی ژووئییە 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە:1708
کوردی فارسی
1_بەڵێنم داوە عهد بستم
2_چارەنووس سرنوشت
3_گەشتیار گردشگر
4_شۆفیر رانندە
5_شەمەندەفەر قطار
6_سنوور مرز
7_گەشتکردن سفر کردن
8_ناونیشان آدرس
9_شوێنە مێژووییەکان جاهای تاریخی
10_دەمەوێ میخواهم
✍ نووسینی: #بەیان
🎤بێژەی: #بنار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟪 وەرن فێر بین 🟣
🔰ژومارە: 1706
کوردی فارسی
1پیتێندراو غنی شدە
2پیتاندن غنی کردن
3پڕاوپڕ سرشار
4ئاگادار مطلع
5بەردەوام همچنان
6هەروەها همچنین
7بەراورد محاسبە
8هەڵسەنگاندن ارزیابی
9بەرچاو چشمگیر
10جێبەجێ اعمال
✍نووسینی: #باهۆز
🎤بێژەی: #بەهار
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە: 1705
#پەندوباوی_کوردی
1-🌾 گەوج نەچێتە بازاڕ، بازاڕ ئەگەنێ.
2_🌾 ناوجێیکەر دڵی گوشادە.
3_🌾 وەکوو گۆچانی حافز، لە بەرۆ دەڕوات.
4_🌾ورچ لە کونی خۆیدا شەڕ ناکا.
5_🌾 وەک کەمتیار هەر دەبێ پێی هەڵبڵێی.
6_🌾 وەک ورچ خزاوەتە نێو کونەوە.
7_🌾 وەک سوورەداڵاش، هەر بە خاڵی خۆی دەوێرێ.
✍کۆکردنەوە و نووسینی : #بەیان
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ یەکشەممە
☀️15ی پووشپەڕی 2725 کوردی
☀️15ی تیری 1404 هەتاوی
☀️6ی ژووئییە 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا
🟢 وەرن فێر بین 👇
🔰ژومارە:1702
#پەندوباوی_کوردی
1_🌾 دۆست دەتگریەنێ، دوژمن پێت پێ دەکەنێ.
2_🌾کاری شەو وەک بیدۆزییەوە وایە.
3_🌾 ئاسمان کۆڵەکەی دەوێ.
4_🌾هەشت بێ و لە مشت بێ، نەک نۆ بێ و نەبێ.
5_🌾خەزێنە دەچێتە دڵی خاکەوەە، بەڵام نافەوتێ.
6_🌾 هەوڵ تەخت و هەوەڵ بەخت.
7_🌾 پەتەکەی کەوتۆتە سەرئاو
📌هەڵگرتنی ئەو پۆستە بەبێ ئیزن و نێوی نووسەر و سڕینەوەی بەستەری کاناڵ ڕێگەپێدراو نییە.❌
/channel/Goli_res
@Goli_res
🌺بەیانیتان باش خۆشەویستانم🌺
✍ئەوڕۆ شەممە
☀️14ی پووشپەڕی 2725 کوردی
☀️14ی تیری 1404 هەتاوی
☀️5ی ژووئییە 2025 زایینی
/channel/Goli_res
@Goli_res
#نەدا