کەناڵێك بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی: زانست - زانیاری - وتە - سوودەکان - پەروەردەیی - خێزان - وتار - دەرس - کتێب https://t.me/Hisham_albarzanji @Ktebb_bot 0750 336 3798 - 0770 104 9808
الشيخ: محمد صديق #المنشاوي رحمه الله
#دەنگی_قورئان
الله شیفای هەموو نەخۆشەکان بدات....
لەدوعای خێر بێبەشی مەکەن
﴿ یَـٰۤأَسَفَىٰ عَلَىٰ یُوسُفَ ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ٨٤]
#تدبرات_القرآنية
ئەو کەسەی خۆشت دەوێت
تا دوا هەناسەت بیپارێزە
لە هیچ بارودۆخێکدا
دەستبەرداری مەبە
ئەوکات لەوانەیە ئازارت بدات
چاکە و دڵسۆزیت ڕەت بکاتەوە.
پەلە مەکە لە بڕیارێک
کە ڕەنگە پەشیمان بیتەوە
هەروەکو ئەو چۆن پەشیمان دەبێتەوە.
📚 لم تكتمل، لاپەڕە (١٢٦).
ئەگەر دەتەوێت فێری زمانی عەرەبی ببیت و بە عەرەبی گفتوگۆ بکەیت
ئەوا بەژداری ئەو خولە بکە
وە بۆ پەیوەندی کردن، پەیوەندی بکەن بە پەیجی فەیسبووك
﴿وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ﴾ [يوسف: ٢١].
کاتێك خوای گەورە بیەوێت شتێك ببێت، ئەوا هۆکارەکانی ئاسان دەکات
تەماشا بکە بەندەیە و دەفرۆشێت..
تانەی لێ دەدەن بەوەی ویستوویەتی زینا بکات..
دەکرێتە سجنەوە ...
هەمووی ئاسانکاری بۆ ئەوەی ببێت بە سەرپەرشتیاری خەزێنەی میسر..
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف
﴿ وَأَلۡقُوهُ فِی غَیَـٰبَتِ ٱلۡجُبِّ ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ١٠].
ئەوان کردیانە ناو بیرەکەوە نەك هەر ناو بیرەکە، بەڵکو قوڵایی بیرەکە ... بەڵام خوای گەورە بەرزی کردەوە
ئەوان کردیانە قوڵایی بیر
بەڵام خوای گەورە بەرزی کردەوە بۆ سەر تەختی پاشایەتی..
بۆیە دڵنیابە ئەگەر هەموو ئەوانەی دەوروبەرت بیانەوێت لە دژی تۆ پیلان دابنێن و .....
بەهیچ شێوەیەك نابێت ئیلا ئەوە نەبێت خوای گەورە بڕیاری داوە ..
📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
﴿قَالَ قَاۤىِٕلࣱ مِّنۡهُمۡ لَا تَقۡتُلُوا۟ یُوسُفَ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ١٠].
خوای گەورە کە ویستی لێبێت شتێك ببێت، هەر ئەوانەی دەیانەوێت ئازارت بدەن، لەناویان کەسێك دەبێت بەبێ ئەوەی هەست بەخۆی بکات
ڕەئی دەگۆڕێت بەرامبەرت.
تەماشا بکە، کۆبوونەوە بە هەموویان بیکوژن، بەڵام لەناویان کەسێك ڕەئی گۆڕا ... بۆ شتێك کە خوای گەورە بڕیاری لەسەر دابوو.
📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف.
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
﴿قَالَ قَاۤىِٕلࣱ مِّنۡهُمۡ لَا تَقۡتُلُوا۟ یُوسُفَ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ١٠].
تەنها قسەیەك و بیروبۆچوونێکی خۆی بوو وتی: مەیکوژن
لە داهاتوودا بەهۆی ئەوەوە میسر لە برسێتی ڕزگاری بوو
مێژوو بەرەو ئاڕاستەیەکی تر ڕۆیشت ...
بۆیە هیچ بیرۆکەیەکی خۆت بە کەم مەزانە...
📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف.
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
https://youtu.be/7rdPCf3DmDs?si=rOlf-G8Vtn3CGXjc
Читать полностью…❒ شێخول ئیسلام ئیبن تەیمیە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
ئەگەر خەڵکی وازبهێنن لە هەندێك لەو شتانەی کە خوای گەورە دایگرتووە
ئەوا لە نێوان خۆیاندا ناکۆکی و دوژمنایەتی دروست دەبێت.
~~~~~
❒ قال ابن تيميّة - رحمه الله -:
إذا ترك الناس بعض ما أنزل الله
وقعت بينهم العداوة والبغضاء.
📚 مجموع الفتاوى: (13 / 227).
#شيخ_الإسلام_ابن_تيمية_رحمه_الله
قال العلامة البشير الإبراهيمي رحمه الله:
المطالعة نصف العلم أو ثلثاه.
📚 آثار الإمام البشير الإبراهيمي (١/ ٥٤).
واتە: خوێندنەوە (زیاد لە چەند جارێك کتێبێك بخوێنیتەوە) نیوەی عیلمە یان سێ یەکی عیلمە.
بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت شارەزایی هەبێت لە لێکدانەوەی خەو
Читать полностью…📍زانینی ڕاستییەك
ئیمامی ئیبن قەیم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
ئەوانەی توشی بەڵاو موسیبەت بوونە ئەو کەسانەن کە خەریکی تاوان و سەرپێچین ئەگەر لاشەیانیش توشی نەخۆشی نەبوبێت،
وە ئەو کەسانەی پارێزراون لە بەڵاو موسیبەت ئەوانەن کە خەریکی عیبادەتن ئەگەر لاشەیانیش توشی نەخۆشی بوبێت.
~~~
📍حقيقة
قال الإمام ابن القيم (رحمه الله):
فأهل البلاء هم أهل المعصية وان عوفيت أبدانهم وأهل العافية هم أهل الطاعة وان مرضت أبدانهم.
📚 عدة الصابرين وذخيرة الشاكرين، صفحة: (٥٨).
#الإمام_ابن_القيم_رحمه_الله
﴿ یَـٰۤأَسَفَىٰ عَلَىٰ یُوسُفَ ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ٨٤]
تەماشا بکە منداڵەکانی لەوانەیە هەمووی لەگەڵیدا بووبێت
بەڵام بیری لای ئەو منداڵەیەتی، کە لەلای نییە
بزانە هەندێکجار جێگەیەك پڕ نابێتەوە
ئیللا بە یەك کەس نەبێت (ئەگەر چەند کەس لەو شوێنە بن جێی ئەو پڕناکەنەوە)
بۆیە لای باوك و دایکت جێ مەهێڵە
هیچ کەسێك نییە شوێنەکەت پڕ بکاتەوە
یانزە منداڵ، بەڵام جێی پڕ نەکردۆتەوە.
📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
خەم و خەفەتی تازە
خەم و خەفەتی کۆنت بیر دەخاتەوە و ئازارەکەی زیاتر دەکات ..
نەك هەر ئەوە، بەڵکو زیاتری دەکات
لێرە خەفەتی بنیامینی کوڕێتی، بەڵام یوسفی بیر دەکەوێتەوە، لەپاش چەندین ساڵ ..
ئەمەش حاڵی ئەو کەسانەمان پێ دەڵێت
چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، کە خەم و خەفەت و بێتاقەتی کۆنینان هەیە ...
📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
#لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم
وتەی زانایان و پێشەوایان (ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێبێت) سەبارەت بە ئارامگرتن:
- ئیمامی عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) فەرموویەتی: بزانن پلەو پایەی ئارامگرتن لە باوەڕدا وەکو سەر وایە لە لەشدا، ئەگەر سەر نەما لاشەش نامێنێت، وە ئەگەر ئارامگرتنیش نەما باوەڕیش نامێنێت.
- حەسەنی بەصری (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: جاری واهەیە ئینسان تووشی خێرێکی زۆر دەبێت بەهۆی ئارامگرتنێکی کەمەوە.
- زیادی کوڕی عەمر (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: هەموومان مردنمان لەلا پێ ناخۆشە و قورسە لەسەرمان وە پێمان ناخۆشە تووشی نەخۆشی ببین، بەڵام جیاوازیمان بە ئارامگرتنە.
- ئەحنەف (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: هەرکەسێك ئارام نەگرێت لەسەر چەند وتەیەك ئەوا چەندین قسەی تر دەبیستێت.
- عوروەی کوڕی زوبێر (ڕەحمەتی خوای لێبێت) لەگەڵ خەڵکی کۆبووەوە و فەرمووی: ڕەنگە قسەیەکی خراپم پێ کرابێت و بەرگەیم گردبێت سەربەزییەکی دوور و درێژی پێم بەخشیوە.
- مالیکی کوڕی دینار (ڕەحمەتی خوای لێبێت) ڕۆژێکیان گریا و ئەوانەی دەوروبەریشی گریان، لەکاتی گریانەکەیدا فەرمووی: ئارام بگرن لەسەر عیبادەتی خوای گەورە، ئارام گرتنێکی کەمە، پاداشتێکی گەورەیە، وە تەمەنیش زۆر خێرایە (مردنیش زۆر بەخێرایی دەگات پێمان).
⬜️ پێغەمبەر یەعقوب (سەلامی خوای لێبێت) ویستی منداڵەکانی فێڵ لە پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت) نەکەن، بەڵام کردیان.
⬜️ پاشان براکانی یوسف ویستیان یوسف بکوژن، بەڵام نەیان توانی.
⬜️ یوسفیان فرۆشت، بۆ ئەوەی ببێت بە کۆیلە، خوای گەورە کردی بە مەلیك.
📚 يوسف أيها الصديق - فوائد وفرائد من سورة يوسف
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
https://www.facebook.com/hoz.o.rostam/videos/1026582586164965/?mibextid=9drbnH
ئەگەر دەتەوێت فێری زمانی عەرەبی ببیت و بە عەرەبی گفتوگۆ بکەیت
ئەوا بەژداری ئەو خولە بکە
وە بۆ پەیوەندی کردن، پەیوەندی بکەن بە پەیجی فەیسبووك
خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ﴾ [يوسف: ٢١].
#تدبرات_القرآنية
شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە
لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".
﴿قَالَ قَاۤىِٕلࣱ مِّنۡهُمۡ لَا تَقۡتُلُوا۟ یُوسُفَ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ١٠].
کە خوای گەورە تۆی ناسی کەسێکی باش بوویت
ئیتر گرنگ نییە لای خەڵکی ناوت هەبێت ...
تەماشا بکە لە چەند برا، تەنها یەك کەسیان وتی: مەیکوژن، لە کاتێکدا ناویشی نەهاتووە.
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
﴿قَالَ قَاۤىِٕلࣱ مِّنۡهُمۡ لَا تَقۡتُلُوا۟ یُوسُفَ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ١٠].
#تدبرات_القرآنية
📌ئەحنەفی کوڕی قەیس (ڕەزای خوای لێبێت) فەرموویەتی:
ئەوەی ئارام نەگرێت لەسەر قسەیەك
ئەوانی چەند قسەیەکی تر دەبیستێت.
-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-
مَن لمْ يَصبِرْ على كلمةٍ سَمِعَ كلمات.
📚ربيع الأبرار (٢/ ٢٢١).
✍ چەنێك هەیە لەسەر قسەیەك ئارامی نامێنێت، و وەڵام دەداتەوە
بەهۆی ئەوەوە قسەی زۆر زیاتر دەکرێت، و شەڕ و خراپەی بەدوایا دێت،
جاری واھەیە دەگاتە شتانێك کە چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد، بەهۆی یەك قسەوە ئەوانە ڕوو بدات...
یەکێك لە سیفاتی ئافرەتی باوەڕدار:
ئەوەیە خۆیان غافڵ و بێ ئاگا دەکەن لە شەڕ و خراپەیەك بەرامبەریان کرابێت
وە کەسانێك نین فێڵبازی و خراپە و فریودانیان تێدا بێت.
هەربۆیە خوای گەورە وەسفیان دەکات بەوەی: ﴿الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ﴾
دڵیان پاك و سافە و دوورن لە هەموو فاحیشە و خراپەیەك...
#تدبرات_القرآنية
#بەشی_ئافرەتان
📍 گەورەترین فیتنە چی یە؟
فیتنەكان چەندێك جیاوازبنو جۆراوجۆربن لە هەر كاتو شوێنێك بێت، ئیللا فیتنەی مەسیحی دەججال گەورەترە بە یەكدەنگی هەموو زانایان.
عَنْ عِمْرَانَ بْنَ حُصَيْنٍ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ ﷺ يَقُولُ: « مَا بَيْنَ خَلْقِ آدَمَ إِلَى قِيَامِ السَّاعَةِ خَلْقٌ أَكْبَرُ مِنَ الدَّجَّالِ » وَفِي رِوايةٍ: « أَمْرٌ أَكْبَرُ مِنَ الدَّجَّالِ » رواه مسلم: (٢٩٤٦).
واتە: لە عیمرانی كوڕی حوصەینەوە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: گوێم لێبوو پێغەمبەری خوا ﷺ دەیفەرموو: « لە نێوان دروستكردنی ئادەم تا ڕۆژی دوایی دروستكراوێك نییە فیتنەكەی گەورەتر بێت لە دەججال ». لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە: « كارێك نییە فیتنەكەی گەورەتر بێت لە فیتنەی دەججال ».
📚 چی دەزانیت دەربارەی فیتنەی مەسیحی دەججال؟ لاپەڕە: (٤-٥).
وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
سعودیە داوا دەکات:
کۆتایهێنانی دەستبەجێ شەڕی غەززە و هەڵگرتنی هەموو سنووردارکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و گەیاندنی بە سەلامەتی و خێرا بۆ دانیشتوانی غەززە.