jilahosaini | Unsorted

Telegram-канал jilahosaini - ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

1040

چاو له ‌چاوت ناترووکێنم؛ نیگام چۆله‌که‌ی ترساوی بێ لانه‌یه‌ هه‌ر به‌ته‌نیا له‌نێو دارستانی چڕی نێگای تۆدا ئارام ئەگرێ 🔸ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی @Jilahosaini

Subscribe to a channel

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

🌹جارێکی دیکە بەخێرهاتنی هەموو بەشدارانی ئازیز دەکەینەوە.

#پێشەکی

بەڕێزان!
نیزیک بە دوو ساڵ لەوە پێش بە هۆی هێندێک بابەتی پەیوەندیدار، بیرۆکەیەک کەوتە مێشکمەوە کە ئەوڕۆ بە ناوی « کۆباری وشە » دەناسرێ!

کۆباری وشە؟
کۆباری وشە پێکهاتوو لە فەرهەنگەکانی فارسی بە کوردی، کوردی بە فارسی و فەرهەنگی کوردی بە کوردییە، کە لە هەموو فەرهەنگە وشەکانی کوردی کە لە ڕوباتێکی تلێگڕامیدا داڕێژراوە بە جۆرێک بە شێوەی گەڕۆکێکی تەواو خۆگەڕ لە تلگڕامدا چالاکی دەکات.
ئەم ڕوباتە بە شێوەیەک دارێژراوە کە هەر کاتێ بەکارهێنەرێکی تلێگڕام داوای وشەیەکی کوردی بکات ئی هەر کام لە زاراوەکانی کوردی بێ، ئەو ڕوباتە مانای ئەو وشەیە دەخاتە بەر دەستی، هەروەها کارایی ڕوباتەکەش بە شێوەیەکە کە ئەگەر بە هەر کۆڕێک زیاد بکرێ و لەنێو کۆڕەکەدا بەکارهێنەرێک وشەیەکی کوردی بنێرێتە کۆڕ، ئەم ڕوباتە بەشێوەی خۆگەڕ وڵام دەداتەوە و دەستبەجێ مانای وشەکەی دەخاتە بەر دەستی بەکارهێنەر.

هەڵبەت ئەم ڕوباتە تەنیا کاریی تکنیکی و کۆدنووسی بە کۆتایی گەیشتوە و لە ئێستادا تەنیا وەکوو لاپەڕەیەکی سپی وایە و هیچی تێدا نەنووسراوە، ئێستا بە هاوکاری و هاوفکری بەڕێزانێک کە دڵسۆز و خەمخۆری زمانی دایکیمانن کەوتۆت قۆناغی جێبەجێکردن و بە پێویستمان بە هیمەتی هەمووتانە هەتا کاری لەسەر بکەین!

من وەک پێکهێنەری کوردستان تکنیک کە ئەرکی سازکردنی ڕوباتی تلێگڕامیم بە ئەستۆیە، شانازی ئەوەم پێ بەخشرا هەموو قۆناغەکانی سازکردنی ئەو ڕوباتەش بە کۆتایی بگەیێنم، پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێ کوردستان تکنیک نیزیک بە ۴ ساڵە شانازی ئەوەی هەیە وەک یەکەم پێکهێنەری ڕوباتی تلێگڕام بە زمانی کوردی لە خزمەت هاونیشتمانییانیدا بێ بۆ ئاسان و خێرا بەڕێوەبردنی بابەتە پەیوەندیدارەکانی تلێگڕام.

🌼جا ئێستا خوێنەری بەڕێز و بەشداربووی ئازیز!

نۆرەی ئێوەیە تا بە هاوکاری و دەستە پڕ وزە و بیرە ڕووناکەکەی خۆتان یاریدەدەرم بن بۆ وەسەر یەکخستنی ئەم فەرهەنگە.
ئێمە کۆمەڵێک کەس لەو کاناڵ و کۆڕە هاوشێوە ناوە(کۆباری وشە)، کۆ بووینەتەوە تا دەست و دڵمان، بیر و بڕیارمان یەک بخەین و بە هێزێکی لە کۆتا نەهاتوو هەموو ئەو وشە کوردییانەی کە بەداخەوە بە هۆی جۆراوجۆر خەریکە لەناو دەچن لەم ڕوباتەدا کۆ بکەینەوە تا بۆ داهاتووی منداڵەکانی ئەو نیشتمانە بمێنێتەوە!

⚜️ڕوونکردنەوە لەسەر چۆن نووسینی وشەکان لە ڕوباتدا:

لەم ڕوباتەدا ئێمە هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک بەسەر، مانای وشە یان شێوازی نووسینی وشەی کوردی ناهێنین و تەنیا ئەو وشانە وەک خۆیان کە لە فەرهەنگە جۆراوجۆرەکانی وشەی زمانی کوردی چاپ و بڵاو بوونەتەوە وەک ئەمانەتدارێک دەگوێزینەوە بۆ ناو ئەم ڕوباتە و قالبی وشەکان ناگۆڕین، چۆن نووسراون هەر بەو جۆرە لە ڕوباتدا دەینووسینەوە، وشەکان لە ڕووی کتێبە فەرهەنگەکانەوە دەنووسرێن نە نەرمۆڵەی فەرهەنگەکان!

🔹هیوادارین ئەو پڕۆژەیە بەو جۆرەی بەراوردمان کردووە بە زوویی تەواو بێ، لە کۆتاییدا دەستخۆشی له تەواوی ئەو کەسانه دەکەین کە بە تاک و کۆ لە کۆڕە فەرهەنگی و فێرکارییەکانی زمانی کوردی لە شارە جۆڕاوجۆڕەکاندا بۆ یارمەتیمان هاتوون و چالاکی دەکەن، ناویان دەبردرێ و دەستخۆشیان لێ دەکرێ و لە ڕوباتەکەدا دەنووسرێ کە ئەو کارە بە هەوڵ و تێکۆشانی چ کەسانێک و چەن کەس و لە چ ماوەیەکدا بەڕێوە چووە، هەر چەن بۆ خزمەتکردن پێم وا نییە هیچ کام لە ئێمە چاوەڕێی دەستخۆشی و سپاس و پێزانین بین، چون هەر چی دەیکەین بۆ خۆمان و داهاتووی خۆمان و بنەماڵە و نیشتمانی خۆمانی دەکەین

بەسپاسەوە - دیار کورد
#تکایە_هاوڕێیان_و_خەمخۆرانی_زمانی_کوردی_بانگێشتی_ئەم_کاناڵە_بکە.

کاناڵی کۆباری وشە:

https://t.me/joinchat/j8oQ3j6EyNY4MWZi

کۆڕی کۆباری وشە:
https://t.me/joinchat/Vunq75uM7HkxY2My
.

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

‌ ‌ ⚫️🥀 گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خودایە.

🤍تۆ ئەوینمی!
"هەر بە چاوی دڵ دەڕوانمە دیمەنی ئەوینەکەت"
ڕۆڵە نازەنینەکەم!

💔داخ و پەژارە و خەم دەست لە گەردنی دڵ ناکاتەوە.
بیستنی هەواڵی کۆچی ناوادەی کیژە جوانەکەی برای دڵسۆز و ئازیزمان، "کاک ڕزگار" @tiropik دڵمانی تاساند و چرکەکانمانی پڕ لە ماتەم و حەسرەت کرد.
ئەندامانی کۆڕەکانی هۆنراوەی کوردی و گۆرانیی کوردی و کاناڵەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا، دێرینە شێعری کوردی، ژیلا حوسێنی و هەستی سەردەم، بەگشتی هەموو ئەو ئازیزانەی دوور و نزیک کاک ڕزگار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەناسن، لەو کارەساتە دڵتەزێنە ئاگادار دەکەینەوە و وێڕای ئاواتی سڵامەتی و تەمەنی درێژ بۆ ئێوە ئازیزان هەروەها کاک ڕزگار و بنەماڵەی خۆشەویستیان، ٭پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک ڕزگار و خێزانی و کەسوکاریان دەکەین و لە خودای گەورە و دلۆڤان دەپاڕێینەوە ئۆقرە و هێمنی بە دڵە پڕ ژانەکەیان بدات و ماڵە نوێیەکەی گوڵە جوانەکەمان، چڵە هەنارەکەی نیشتمان، نوقمی ڕەحمەت و بەزەیی خودای گەورە و دلۆڤان بێت و گوڵزاری بەهەشت جێگای بێ ... ٭

▪️لە لایان دەستەی بەڕێوبەرایەتیی:
کۆڕەکانی هۆنراوەی کوردی

https://t.me/joinchat/UcaqxCpCTOliYWI8

و کۆڕی گۆرانیی کوردی

https://t.me/joinchat/TJGbQ8cv7LHZX3qs

هەروەها کاناڵەکانی:

مامۆستا جەلال مەلەکشا
🆔 @meleksha

دێرینە شێعری کوردی
🆔 @trupkirezgari

ژیلا حوسێنی
🆔 @Jilahosaini

هەستی سەردەم
🆔 @hastisardam

🤍

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

خۆشەویستیت بوو به چرا
بوو بە پێڵاوی ئاسن و گۆچان پۆڵا
خۆشەویستیت بوو بەهەتاو
بوو بە ڕەگی دڵ و هەناو...
ڕچەم شکان هاتم بۆلات
لەسەر لووتکەی ئەوینەکەت
باڵام کرد و بووم بە ئاڵا...

🔸ژیلا حسەینی

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

✅ وانەی کوردی تایبەت بە خولی یەکەمی ناوەندی
✴️ #زمان #حەکایەت #محەممەدعێرفان_پارسا
❇️ #وانەی_کوردی #ڕێنووس
🆔 @fzkbeyan

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

خۆشەویستیت بوو بە چرا
بوو بە پێڵاوی ئاسن و
گۆچان پۆڵا
خۆشەویستیت بوو بە هەتاو
بوو بە ڕەگی دڵ و هەناو
ڕچەم شکان،
هاتم بۆ لات
لەسەر لووتکەی ئەوینەکەت،
باڵام کرد و بووم بە ئاڵا...

🔸ژیلا حسەینی

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

مەرگی ھەتاو

کاتێ گوڵێک ھەڵئەوەرێ
بولبول ئەگری،
لەو کاتەدا، ھەتاو ئەمرێ،
دنیا بەرگی ڕەش ئەپۆشێ.
ڕووبار ئەمرێ،
زەوی دڵی شەقار شەقار،
لێوی وشک ھەڵئەگەڕێ
تۆ نەتدیوە چۆن خۆڵ ئەکا بە سەر خۆیا؟!

بۆ مردنی ھەر دڵدارێ، دڵدارێکێ دڵ پڕ ئەگری و
لە سەر گڵکۆی خۆشەویستی
تاجەگوڵینە دائەنێ،
بەڵام
کاتێ دڵی من مرد، کەس نەیزانی
کەس لە پرسەی دڵی مندا
فرمێسکێکی ھەڵنەوەراند
دەستیان گرتم، لاشەی بێ دڵی منیان برد
ھەڵیانپەڕاند

🔸ژیلاحسەینی

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

🔸چیرۆکی زەردەواڵەکان لە ئێوارەی چوارشەمەدا

لە کتێبی قەڵای ڕاز؛
🔸ژیلا حسەینی

بەشی 1
ــــــــــــــ

پەنجەرەی ژوورەکەی بەرەو هەیوان کراوەتەوە.
چەن زەردەواڵە خۆیان ئەکەن بە ژوورەکەیا، بە گیزەگیز ئارامی و بێدەنگی خەیاڵی ئەشکێنن.

ــ دایە.... دایکم کوانێ؟
ــ لە مەتبەقە. بۆ چیتە؟
ــ گوێ لە دەنگمان ئەبێت؟
ــ نازانم ... بۆ ڕۆڵە گیان؟
ــ دایە تۆ گوێت بێنە... ئەڵێم ... ڕاستە دایکم شووی کردووە؟
کسپەیەک بە دڵیا هات و دڵۆپێ فرمێسکی گەورە ئەخوشێتە سەر گۆنای و بە لای لووتیا ئەچۆڕێتە سەر لێوی.
ــ ئەمە بە لای خۆتەوە چپەت کرد؟
خۆ گوێت کەڕ کردم.
ــ ڕاستە؟
ــ بەڵێ، تۆ ئیتر لای دایەی خۆت ئەبی.
ــ زۆر گوناح ئەبم.
ــ بۆچی ڕۆڵە وا مەڵێ دایکت گوناحە، با شوو بکات.
من زۆر پیرم. نەوەک بمرم بێتوو بمرم لانشینی لای برا و براژن ئەبێت.

ــ ئەی کە تۆ مردی من چی؟ منیش لانشین ئەبم.... دایە لانشین یانی چی؟... کێ بەرگم ئەشوات؟ کێ خواردنم پێ ئەدات؟
ــ خواگەورەیە... جارێ نامرم هەتا تۆ نەبی بە پیاوێکی گەورە.
با مانای لانشینیش هەر نەزانی.

ــ دایە خوا گەورەیە؟
چەندە گەورەیە؟
ــ زۆر... ڕۆڵەگیان.... زۆر.
ــ لە ماڵیش گەورەترە؟
ــ بەڵێ.
ــ چی لە ماڵ گەورەترە؟
ــ نیشتمان.
ـــ چی لە نیشتمان گەورەترە؟
ــ دنیا
ــ دایە چی لە هەموو شتێک گەورەترە؟
ــ خوا ڕۆڵەگیان... خوا لە هەموو شتێک گەورەترە.
ــ من دایکم بە قەد خودا خۆش ئەوێ.
دڵی گووشرا و فرمێسکەکانی خوڕتر بوون.
ــ باشە ڕۆڵە کفر مەکە... ئەگینا خواگیانی کوێرت ئەکا!...
ــ دایە ... باوەیش دایکی خۆی خۆش نەویست، بۆیە کوێر بوو؟
ــ نا ڕۆڵەگیان، باوە چاوئێشەی بوو.
ــ دایە ئەگەر دایکم شوو بکا،منیش لە گەڵیا شوو ئەکەم....

✅درێژەی هەیە

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

لەگەڵ ھەور و تاریکیدا، یادت ئەکەم
لەگەڵ خەم و ھەژاریدا، یادت ئەکەم
لە کاتێکدا دەنگی بولبول ئەتۆرێنن
بەختەوەری ئەشەمزێنن
یادت ئەکەم...

بڕوا مەکە لە یادت کەم
ھەتا ھەور و خەم بمێنێ
ھەتا بولبول سەری شێتی خۆی ھەڵگرێ
گەردەلوولیش بیخنکێنێ
تا ئەو کاتەی بەختەوەری
بە شەرمەوە سەر ھەڵبێنێ
بیرەوەریی تۆی بێوەفا
پێڵووی چاوی من تەڕ ئەکا

بڕوا مەکە لە یادت کەم
سنگم دەفتەرێکی ڕەشبووی
بیرەوەریی خەمناکییە
مەلی خەیاڵ، ھەتا بەیان
لەناو سەرما ئەجریوێنێ
ھەتا خەم و...
تا ھەژاری ھەر بمێنێ
وشەکانم لە باوەشما
مەمکەی ھەستم، لە دەمیانا
ھەتاھەتا ھەر ئەمێنێ.


🔸ژیلا حسەینی


@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

کورتەی وتاری "رواقیون، قهرمانان تاب‌آوری". A1
@shinoacademy

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

نوێژێک بۆ باڵای دووری تۆ

کە باڵات ئەکەم بە کۆڵەکەی نوورانی و
لە کانی چاوەکانیشتا دەستنوێژ ئەگرم
خوا دێتە خوارەوە و ئیتر
بۆ دیتنی سەر هەڵنابڕم
خۆی دێ لە بەرانبەرمەوە ڕائەوەستێ
کە کڕنۆشی بۆ ئەبەم
سەر لە سوجدەی هەڵئەساوم
پێ ئەکەنێ و
دڵنیاییم پێ ئەبەخشێ
ئەوا ئەبم بە هەتاوێکی تەقاوە و
هەرچی ئازاری دووریتە
ئەیسووتێنم
ئەی ئازارە کەڵەگەتە چاوگەشەکە

ژیلا حسەینی

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

بۆ ژینا

ڕۆحێکی سپیپۆش بوویت و
بەدەم سەرما و کڕێوەوە دەرکەی ژوورەکەمت لێ دا
بووی بە بارانی پەپوولە و باریتە سەر هەر دوو چاوم
چاوەکانم کیشوەری ئاگر و سۆزە
بۆیە گیانت بوو بە ڕووباری حەسرەت و
لەسەر گۆنام شەپۆلی دا.

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

‍ ژوان

دەمەو بەیان
ڪاتێ هەتاو دەستێڪی گەرمی خستە سەرشانی شاخەکان
ڪاتێ گوڵاڵە پێڪەنی
ڪانی بەناز لە خەو هەستا
دارەڪان بسڪیان داهێنا
ڪچێکی جوان
گوزەی سووری تاسەڪانی
بەرەو ڪانی خۆشەویستی
خستە سەرشان

🔸ژیلا حسەینی

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

سەیرم ئەکەی
سەیرت ئەکەم
تووڕەی، تووڕەم
من تووڕەییم زۆر خۆش ئەوێ
من بای تووڕەم
بەفری تووڕە
دەریای تووڕەم زۆر خۆش ئەوێ

برا، بۆچی شڵەژاوی
دەنگ هەڵبێنە
بگرمێنە.
عەرز و ئاسمان داچڵەکێنە.

بە منداڵی دەستی پەری
بێشکەی خەونەکانی منی وەها ڕاژەند
هەتا ئێستاش نەوەستاوە
لە جۆلانەی ژین و مەرگا
لەو ساتەوە دێم و ئەچم
لەبەر ئەوەی چاوەکانم نەچنە خەو و پەری نەڕوا
تووڕەییم تیا گەورە کردن
گیانە تووڕەیی ژیانە
کە تووڕە بی... باڵا ئەکەی
کپ بیتەوە
پەری ئەڕوا...
پەری ئەڕوا... ئەڕوا.

🔸ژیلا حسەینی
@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

ئەو ئێوارە
لە سەر ھەورە چڵکنەکان
پەیمانمان بەست
بۆیە شەویا تا بەیانی
قوڕ ئەباری و
چی وەنەوشەت بۆ ھێنابووم
بوون بە ژێر لافاوی جەڵغە و تاریکییەوە
باش دڵنیام
ئەو ئێوارەی
ئەو دوو دەنکەترێت پێ دام
دزیەتی بوو.
بۆیە شەویا
ھەتا بەیان ھەر ژەھری سەوزم ھێناوە
ئەو ئێوارە شار بۆنی تاوانی ئەھات
من شاژنی وڵاتێ داگیرکراو بووم
کەس ڕێزی لێ نەئەگرتم
نەفرەت...
نەفرەت
ھەر نەفرەت و بێزارییان خەڵات کردم
خۆشەویستیت
تاوانێکی زۆر گەورە بوو
دەریایەکی بێئارام و
ڕەشەبایەکی بێبەزە
نازانم چۆن
نازانم بۆ
شانم دادا
خۆم دایە دەست شەپۆلەکان
پرچم کردە دەسماڵی سەرچۆپی
دەستی ئەم ڕەشەبا
لەو ئێوارەوە تا ئێستا
ڕۆژێ سەد جار
شەپۆل و با ئەمھێنن... ئەمبەن
شەپۆل ئەمخاتەوە کەنار
ڕەشەبا ھەڵم ئەگرێت و
ئەمداتەوە
ڕۆژێ ئەبم بە مرواری
بەڵام ئەوساش
ئەو دوو دەنکەترێی بۆت دزیبووم
وەکوو تانە
بە سەرمەوە ھەر ئەمێنن
سەردەمانێ
ئەبن بە ئاوێنەی عیبرەت بۆ بەڵگەی عەشقی نەفرینی


🔸ژیلا حسەینی

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

که‌ په‌نجه‌ی شووش وناسکت

له‌سه‌رسێ تاری سه ر سنگت

هاتنه‌ سه‌ما

وه‌ک بزانی

چرپه‌ی چه‌ن ڕاز

خورپه‌ی نیاز

شه‌پۆلی چه‌ن ئاواتی دوور

خزابێته‌ کونجی دڵم

که‌ له‌پڕ ده‌نگت هه‌ڵهێنا

چه‌نده‌ماسی حه‌زوتاسه‌ی

ده‌ریای ده‌روونم ورووژان

چه‌نده ‌وردیله‌ی نێو هه‌ستم

که‌وتنه‌ سه‌ما؟…

من نازانم

به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ئه‌زانم

نه‌ئه‌وشه‌وه‌،
نه‌شه‌وانی دوای ئه‌وشه‌وه‌ش

له‌بیری من نه‌چوویته‌وه‌

بیرت وه‌کوو په‌پووله‌ی ڕاز

به‌ ده‌ور شه‌می خه‌ونه‌کانما

ئه‌خولێته‌وه‌...!


🔸ژیلا حسەینی
@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

‌‌ "سپاس و پێزانین"

کوا لە منداڵیت وەڕەز بووین رۆڵە شیرنەکەم هیدیکاکەم، بۆ بەهەشتت بە باوەشی ئێمە گۆڕییەوە؟
ئەی نەتکوت لە دووریت چیمان بەسەر دێ؟
ئەی نەتکوت بێ تۆ، بەو دڵە بریندارەوە چۆن بەرەوپیری سەرما و شەختەی ئەم پاییز و زستانە بڕۆین؟
تو خوا بڵێ لەپشت کام داری ئەم باغی پاییز لێ دراوە خۆت حەشار داوە، دەنگێک، خشپەیەک، قاقایەک دەی با بتدۆزمەوە ...
ئاخ هیدیکاکەم ئاخ! ...

▫️سڵاو و سپاسمان پێشکەش بە ئێوە هاوڕێیان، خزمان، کەسوکارمان و هەموو ئەو ئازیزانەی لەو ڕۆژە تاریک و ساردانەدا بۆمان بوونە مۆمێکی پڕ لە ڕووناکی.
🍁 بەداخەوە ئەم پاییزە، گوڵێکی جوانی ماڵەکەمان هەڵوەری و زوخمی خەمی نیشاندە سەر دڵ و دیدەمان.
دیارە مەرگ لەناکاو دێت و خۆشەویستانمان لێ دەشارێتەوە و بێدەسەڵاتی لەم کاتەدا زۆر ناخۆشە بەڵام ئەوە ڕەوتی ئاسایی ژیانی ئەم دونیایەیە و هیچمان لە دەست نایە بێجگە لە شوکرانەبژێربوون.

لەم کاتانەدایە تاساوان لەو دابڕانە لەناکاوە لە بازنەی پڕ لە خۆشەویستی و بەزەیی و هاوخەمی دۆستان و یاران و خزم و کەسەکاندا نوقمی هێمنی دەبن و بێگومان باری ئەم خەمە لەسەر دڵیان سووک دەبێت.
سپاس و پێزانینمان هەیە بۆ تەواوی ئەو ئازیزانەی لە دوور و نزیکەوە لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا بە دلۆڤانی و بەزەیی خۆیان بەسەریانکردینەوە و بە کورتەنامە، پەیوەندی تەلەیفوونی و لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان یان ڕاستەوخۆ ئێمەیان لەم دۆخە پڕ لە ژان و خەمەدا تەنیا نەکرد و هەوڵیاندا لەژێر باری ئەم خەمە هەڵمانستێننەوە، لە خودای تاقانە داواکارین دڵتان لە خەم و پەژارە دوور بێت و هیچکات گەردی خەمی مەرگی ئازیز لە دڵتان نەنیشێت، زمانمان عاجز و ناتەوانە لە حاند گەورەییتان، هیوادارین بتوانین لە خۆشییەکانتاندا قەرەبووی چاکەتان بکەینەوە.

بەوپەڕی ڕێز و حورمەتەوە لە لایان بنەماڵەکانی:
عەبدوڵڵا زادە، حەسەن ئابادی، عەبدوڵڵاهی و هەموو خزم و نزیکانمان.



ئەحمەد عەبدوڵڵازادە"ڕزگار.ع"

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

#استوری
#کورتە_دیکلەمە
ــــــــــــــــ
شاعیر:ژیلا حسەینی
بێژەر:نەسیم حاجی حەسەنی
ــــــــــــــــــــــــــــ
@danginasim

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

🔸مۆم

کاتێ خەونەکانی پێشووم
گۆزایانەوە نێو هۆڵی فەرامۆشی و
کاڵبوونەوە
هێندەی پەستی کەنینەکان باڵام کرد و
بە قەد باڵای خەمەکانیش بە عەرزا چووم

ئەم جارەشیان
" نەوا" هات و خۆشەویستی خاک و دایکی
بۆ هێنابووم
فرووغیش ئاوێنە و چرا
لەولاشەوە مۆمێکم دی
سەر تا دامان داییسابوو
لەگەڵ هەر چەپکە تیشکێکا
باڵای کورت و کورتتر ئەبوو
ڕامکرد بۆ لای
بۆنی گوڵ و شاخ و کانی
سۆزی تاسە و چاوەڕوانی
بۆ هێنابووم

پڕی دایە قژەسەری و
چەپکێ تیشکی سوور و سپی پێشکەش کردم
هەر ئەو ساتە لەبەر شەوقی دیاریەکەیا
پەخشانێکی سەوزم نووسی
بۆنی خاک و دایکی ئەدا
بێبەش لە ئاوێنە و چرا

🔸ژیلا حسەینی

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

ئێستا ئەڕۆم
بەڵام ڕۆژێڪت زانے هاتمەوە
ئەمجارەیان بە دەستێڪم هەتاو
بەو دەستەڪەم زەریام پێیە
ئەمجارەیان
هەرچے هەیە
لە بەرز و نزمایـے جیهان ئاگام لێیە
لەیرەڪانە دڵم تەنگە
هێندە سڕے بیرە ڪۆنەڪەی جارانے
گەر ئاگر بم
دەنگے وشەم چەند دلێر بێ‌
تۆ لە خەونے خۆڵەمێشییت هەڵناسێنێ‌
وەڕەز بووم
ئێستا ئەڕۆم
بەڵام بڕیار بێ‌ بێمەوە
ئەمجارەیان لەگەڵ خۆما
پڕ بە جانتاے شیعرەڪانم
هیوا و شادے و پێڪەنینت بۆ بێنمەوە

ژیلا حسەینی


@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

ئەمڕۆ ڕۆژی ئاوابوونی خۆری ژیانی ژیلا حوسەینی یە.
ناو و یادی هەرمان🌹🌹🌹🌹

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

ئەی شۆڕەسوار
هەموو جارێ بەسواری ئەسپێکی سپی
دێیت و لە قەراخی کانی عەشقم ڕائەوەستی
ئەسپی تاسەت بەقەد باڵای بەرزترین
دارەکانی هەڵبەستمەوە
دائەبەستی
لەسەر کانی دائەنیشی و
دەستت بەسەر ئاوێنەی ڕوومەتیا دێنی
دەمی تاسەت
ئەنێیتە نێو دەمی خورپەی
تازەترین ڕازی درکاوی هەڵبەستی

🔸ژیلا حسەینی
@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

سڵاو و ڕێز ئێوارێتان باش خۆشەویستان.
تکایه هەمیشە سەرنج بدەنە ئەو ئاتاچەی کە بابەتەکانی پێ لکێندراوە بەداخەوە زۆربەی ئەوانە بۆ جاسووسی ساز کراون و ئێمە بێ ئەوەی بزانین بە بڵاوکردنەوەیان لە کۆڕ و کاناڵەکان تۆوی سیخوڕی لە نێو هاوڕێکانماندا بڵاو دەکەینەوە و لەوانەیە تووشی کێشەیان بکەین.

ئەو ڕوباتانەی بۆتان دادەنێن زۆر باشن و بەکاربردنیان هیچ کێشەیەکی لەباری ئەمنییەتییەوە نییە، هیوادارم زەحمەتی بڵاوکردنەوەشیان بکێشن و هاوڕێیانتان ئاگادار بکەن کە ئێمەی کورد بۆخۆمان ڕوباتمان هەیە و نابێ چی دی لە ڕوباتی نائەمنی بێگانە کەڵک وەرگرین.
ببوورە سەرم هێشاندی.@KTlkener_bot
ڕوباتی "Lkener - لکێنەر" (attach) تەواو کوردی!
⚙️پێوەستکردنی نووسراوە تا 400 کارکتر بە هەموو جۆرە فایلێکەوە.

@LkenerKTbot

ڕوباتی کوردستان -attach فارسی!
⚙️پێوەستکردنی نووسراوە تا 4000 کارکتر بە هموو جۆرە فایلێکەوە.


@Beyanlkenerbot

ڕوباتی بەیان لکێنەری کوردی!
⚙️پێوەستکردنی نووسراوە تا 4000 کارکتر بە هموو جۆرە فایلێکەوە.

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

هاوڕێیانی بەڕێز له ڕێگای ئەم ناونیشانەی خوارەوە دەتوانن ببن به ئەندامی ئاکادێمیای هزر و ئەدەبی شنۆ:
@shinoacademy

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

ئەی خۆرەتاوی عەشق و جوانی
چاو لە چاوت ناترووکێنم
نیگام چۆلەکەی ترساوی بێ‌لانەیە
هەر بەتەنیا
لەنێو دارستانی چڕی نیگای تۆدا ئارام ئەگرێ
سەیرم بکە، چاو لە چاوم مەترووکێنە هەتاکوو شەو
چونکە چاوم چەند ماندوو بێ
چەند بێزار و دڵشکاو و سەدپارە بێ
هەر شەو دابێ، چیرۆکێکی تازەی پێیە و
مەلەکانی نێو دارستانی نیگات بەئارامی
ئەکاتە خەو.

ژیلا حسەینی

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

شەو درەنگە بێشکەیەک و زەڕنەقووتەی خەو لێ زڕاو
لایە لایە، ڕۆڵەکەی دایە...
پرخەی باوکێ
لە تاو و ئازاری ڕۆژانە
شەکەت کراو.

🔸ژیلا حسەینی

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

پێکەنینت بڵێسەےشادمانییە
پەپوولەکان بەدەور سەرتا سەما ئەکەن
کە تۆ نەبی
کە زایەڵەےپێکەنینےتۆ نەمێنێ
هەموو خامۆش و بێدەنگن
کە تۆ ببے و پێکەنی
من و هەموو پەپوولەکان
دائەبارین
🔸ژیلاحسەینی

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

چیرۆکی زستان
لە کتێبی قەڵای ڕاز
ژیلا حسەینی

خوێندنەوە: گوڵاڵە ئیبراهیمی

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

🔸سەمایەک لەنێوان تاو و ئاگردا

ڕێبوارێکی شپرزەم و
جانتای دەستم پڕ هەناسەی تەنیاییە
پەردەت لا دە، بە نیگایەڪ بمدوێنە
ئەمشەو بارانی دیدارێڪ
کێڵگەی دڵم پاراو ئەڪات
لە باخێڪی ئەفسووناوی
شەونمی چاوی دڵداری
ئەتڪێتە سەر گۆنای شێعرم
بیرەوەری ئەوینێ سەوز
بە بەرزایی باڵای ئاویەر
ڕووناکایی ئەخاتە سەر تاسە و بیرم.
گوێ هەڵبخەین
پادیواری ئەویندارێ
بێدەنگی شار ئەشڵەقێنێ
شاریش دایکێکی ڕەشپۆشە
هێور
هێور
تازیەی ئەوێنێکی ناکام
ئەگێڕێت و
لەبەر ئاوێنەی فرمێسکا
سەر و پەلکەی ئازارەکانی دادێنێ

پەردە لا دە
پڕی تاسەی دیدارتم
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
بەسەر ڕۆژی کۆچەکەتا ڕائەبوورێ
ساڵگارێکی پڕ لە برین
ساڵی تەقینەوەی پرسیار
گڕکانی قین
ساڵی قاتوقڕی ئەوین
ساڵی ساردبوونەوەی هەتاو
سووتانی بەفر
ساڵی بێدەنگی هاوار و
هاواری بەرزی بێدەنگی
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
بەسەر ڕۆژی کۆچەکەتا ڕائەبوورێ.
ئەو ڕۆژەی وا
دوا لاپەڕەی دیوانە شێعری دڵداریت
ڕەش کردەوە و
ئیتر دوای تۆ
کەسێکی تر خەسرەوخانی نەلاوانۆ
لەو ڕۆژەوە
خەسرەوخانیش زریائێکە وێڵ و شەیدا
بە کۆڵانی خەسراوادا ئەگەڕێت و
بە دەور سەرتا سەما ئەکەین
قۆڵ لە قۆڵی گەردەلوولا باڵا ئەکەین
دار گۆرانی ڕاوەستان و
گوڵ جوانیمان بۆ ئەخوێنێ
پێکەنینت
دڵداری سەر شێتانەمان
پێ فێر ئەکا.

🔸ژیلا حسەینی

8/10/74ی هەتاوی سنە

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

بێ تۆ
چەن پەشێوە حاڵی شێعر
ئیلهامی ئەوین و جوانی
یادت بەخێر...

ژاڵە، سەفی یاری

31 خەرمانان، ڕۆژی لە دایک بوونی خاتوونی شێعری کوردی
خاتوو " ژیلا حوسەینی " یاد و ناویان بەرز و بەڕێز، ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌹🌹🌹

@Jilahosaini

Читать полностью…

ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی

ئێوارانە ڪۆترێڪ دێ
بە دەور سەرتا ئەخولێتەوە و
بە گمەگم هەواڵی منت بۆ دێنێ.
سەر هەڵئەبڕی
نیگاڪانتان یەڪ ئەگرن و
ئەبێ بە پارچەیەڪی گڕ
تا ئەگاتەوە ژوورەڪەم
بە ئاسمانەوە ئەسووتێ و
پرووزەڪانی با ئەیبا
نازانم تۆ چیت بەسەر دێ
بڕوام نییە ئەو ئاگرەی لە نیگاتا نێڵە ئەڪات
سەرچاوەی لە دڵتا نەبێ
بڕوام نییە وەڪ ئەتەوێ
سارد و سڕ بی.
ئێوارانە گۆرانی بۆ تاسەڪانی ئەو ڪۆترە ئەخوێنم و
برینەڪانی ماچ ئەڪەم.
سەری عاشقی هەڵئەبڕێ
لە چاوانیا چاوەڕوانی ئێوارەی‌تر بەدی ئەڪەم.
لە نێوان ڪۆتری خۆشەویستیم و
دارستانی نیگاڪانت
دەریای ئاگر داییساوە
هەموو ڪاتێکی ژیانم ئێوارەیە و
ئەو ڪۆترە ئێسڪ‌سووکە
لە ژوورەڪەم هەڵواسراوە.

🔸ژیلا حسەینی

@Jilahosaini

Читать полностью…
Subscribe to a channel