◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
تۆ چیی؟ خەونی یا ژانی؟
یەقینی یا گومانی؟
➿ @Kurdinus
«ڕەفیق سابیر»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 716) بە دەنگی هۆزان دینۆ.
➿ @Kurdinus
بە غەیرەز میهری تۆ گەر بێ لە دڵما
زڕەی زنجیری زاڵم بێ لە ملما
➿ @Kurdinus
«شێخ ڕەزا تاڵەبانی»
تەپڵ و نەقارەی ڕسواییم لێ بەن
خەبەر شەیداییم بە شار و دێ بەن
مۆری ڕسوایی بەن لە پێشانیم
جاڕم بەن، بێژن شێتم، ڕەوانیم
یان مەسلووبم کەن مەسیحئاسایی
مەحاڵەن ئازیز مەیلێ جیایی
➿ @Kurdinus
چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو
هەرچی نووسیم، واژەشم هیچی لە جێی خۆیدا نەبوو
ناچـنـەوە سەر یەک قسەی من، هـێند پەرێشانە خەیاڵ
باوەڕت بێ پێش ئەوەی زولفت ببینم وا نەبوو
➿ @Kurdinus
«هێدی»
بەهار بوو فەسڵی زستانم، ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە بە خونچێکی بەهار نایە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
زمانم شەق دەبا یەک دەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت
بە کوێری دادەنیشم گەر لە بەر چاوم نەبێ چاوت
لەبەر تەشریفی ڕێگەی تۆ نەبێ، بۆ چیمە نووری چاو؟
سەرم لازم نییە لازم نەکا بینێمە پێناوت
لە داوی زولفتا وەک دانەیێکی جازیبە خاڵت
کە دڵ وا ڕادەکێشێ تا دەگاتە حەڵقەیی داوت
وەکوو مەجمەر سەری کوڵمت بە ئاهم هەڵدەگیرسێنم
بسووتێ با وەکوو عەنبەر سەراسەر پەرچەمی خاوت
تەبیبی دەردی هیجرانی، منیش بیمار و مەهجوورم
کە هاتی، دێتە دەر ڕۆحم لەباتی ئەجری هەنگاوت
کە بۆ نەخچیری دڵ چاوت غەزالانە دەگێڕی تۆ
لە پارێزام منیش جانا، وەکوو سەییادێ بۆ ڕاوت
وەکوو خەڵقی دەڵێن بێقەولە، ئەمما هەر لە ئیڵتافا
لە جەورا حەمدی تەنها شاهیدە بۆ عەهدی نەشکاوت
@Kurdinus
«حەمدی»
مرۆڤ دایکی لەبەر ئەوە خۆش ناوێ و ڕێزی لێ ناگرێ چون بۆ نموونە زانایەکی بەناوبانگه، نووسەرێکی گەورەیە، ژنێکی ناودار و جیهانییە، چالاکێکی مەدەنیی ناسراوە و هتد. خۆشی دەوێ چون دایکی خۆیەتی، تەنانەت ئەگەر ژنێکی لادێیی بێ کە توانای خوێندنەوەی ڕستەیەکی نەبێ و لە ژیانیدا لە گوند یا شارەکەی خۆیان نەچووبێتە دەرەوە.
زمانی دایکیش هەر وایە؛ پێویست نییە بە دوای شتێکدا بگەڕێی تا بتوانی شانازیی پێوە بکەی و لەگەڵ زمانەکانی دیکەدا هەڵیسەنگێنی و ئەوکات خۆشت بوێ، یا بە سەریدا هەڵبڵێی کە زمانەکەم لە فڵان پلەی زمانەکانی جیهاندایە. دیارە بەختەوەرانە کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە، بەڵام جیا لەمە، هەرچییەک بێ زمانی تۆیە، ئەگەر تەنانەت سادەترین و سەرەتاییترین زمانی جیهانیش بووایە، هەر دەبووایە ڕێزی بگری، بیپارێزی و پێی بدوێی و بنووسی. سەدان زمان هەن کە نیوەی زمانی کوردیش دەوڵەمەند و بەپیت نین، بەڵام بێژەرانی بەوپەڕی ئاسوودەیی و دڵخۆشییەوە پێی دەدوێن و پێی دەنووسن. دەیان زمان هەن کە ڕێژەی بێژەرانی لە یەک دوو ملیۆنیش کەمترن، بەڵام پێی دەدوێن و دەنووسن و دەیپارێزن.
بە زمانی خۆت بدوێ، بە زمانی خۆت بنووسە.
➿ @Kurdinus
بێکەس ئەیوت:
هەر خۆشییەک لە بەر ئەکەم
یان قۆڵەکانی درێژە
یاخود کورتە
یاخود فشە
یاخود تەنگە
بە بەری من
هەر خەمێکیش لە بەر ئەکەم
ڕێک ئەڵێی بۆ من کراوە
لە هەر کوێ بم!
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 716) بە دەنگی کامڕان مەتەری.
➿ @Kurdinus
هەروەکوو ڕۆح و دڵی، دووری لە پێش چاوم، وەلێ
لەم دڵەی پڕ دەرد و میحنەتما بەدایم حازری
➿ @Kurdinus
«مامۆستا کوردی»
من تەنیا شتێک کە دەیزانم
هۆ ژنێک لە ئاوێنە
لە دووریی تۆ، من خۆم نابینم...
➿ @Kurdinus
«شێرزاد حەسەن»
وەکوو زریان پشوو ئەدەم
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم
بەڵام لووتکه قەت بەرنادەم
➿ @Kurdinus
وێنە: ساڵی ١٩٨٧، وڵاتی سوید - شاری ستۆکهۆڵم
ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ئەدەبیی توخۆڵسکی
لە چەپەوە: شێرکۆ بێکەس - ئینگڤار کاڕڵسن (سەرۆکوەزیرانی سوید) - سیڵڤیا ڤۆڵنهۆڤن (نووسەر و ڕۆژنامەوان)
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان یارمەتیدەر بن هەیا بگەنە دەست کەسانێکی زیاتر 🙏
Читать полностью…📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕێبەندان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
بۆچ دەمکوژی بە عیشوەی چاوی بازت؟
بەینێکە من بوومە مەحرەمی ڕازت
قەسەم بەو چاوانەی نێرگزی نازت
ئای ئەمان ئەمان، نەیکەی ئەمان
دەردی بێ دەرمان ئەمان
لەسەر چی های لێمان زیزی شیرین گیان؟
➿ @Kurdinus
گۆرانیی کوردیی کۆچەر بیرکار و هاوسەر و کوڕەکەی لە زانکۆی نێونەتەوەیی شینهوا.
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 714) بە دەنگی لەیلا فەریقی.
➿ @Kurdinus