◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان (بانەمەڕ)، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان (بانەمەڕ)، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان (بانەمەڕ)، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان (بانەمەڕ)، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان (بانەمەڕ)، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 726) بە دەنگی بۆکان هەورامی.
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی پێنجەم (ماڕکسیزم)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
ڕێکخستن و تۆماری دەنگ: پەیام حیسامی
➿ @Kurdinus
ئەم دەردی عەشقە ھەرگا ڕێگەی بە جێگەیێ برد
مــردن نــەبـێ کــە لایـبـا، نـاڕوا بـە دەردی پـیـری
➿ @Kurdinus
«زێوەر»
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ٤: تاریخ
➿ @Kurdinus
با ئەم ڕاستییە بزانین کە هەرکەس (بۆ نموونە لە بواری هونەردا) کار دەکا، زەروورەتەن خزمەتیش ناکا. ئەمە هەڵەیەکە خەڵکی ئێمە دەیکەن و بۆ نموونە ئەگەر ڕەخنەت لە هەڵە و خەسارەکانی کەسێک گرت، خێرا دەڵێن «هونەری کورد دەناسێنێ».
یەک لەم چینە، «برایانی پوورنازری»ن. لە دەیەکانی ڕابردوودا پاش سەرکەوتن و دیتران و سەرنجدران بە مۆسیقای کوردی کە شارام نازری هەندێ جار و بنەماڵەی کامکار بەتایبەت بردیانە دەرەوەی سنووری کوردستان و کەسانی دیکە لە زمانەکانی دیکەش بیسەری بوون و سەرنجی خەڵکی غەیریکوردی ڕاکێشا و ساڵۆنەکان لە تاران و لە دەرەوەی وڵاتیشی پڕ کرد (کە هەڵبەت هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە سەر دەوڵەمەندی و ڕەسەنایەتیی مۆسیقای کوردی و هیچی دیکە) هەندێکی دیکەش هەلەکەیان قۆزتەوە و بە کەڵکوەرگرتن لە ڕەچەڵەکێکی کوردیی هەیانبوو - کە خۆزگە نەیانبا - و دەستڕاگەیشتنێکی هاسانتر بەم کەلەپوورە مۆسیقاییە دەوڵەمەندە بە هۆی کوردبوونیانەوە، خەریک پڕ کردنی گیرفان و ڕاکێشانی سەرنج بۆ لای خۆیان بوون. ئیدی لەم ناوەدا گەلێک بەرهەم و مێلۆدیی کوردیشیان بەبێ ناو و ئاماژە زەوت کرد بە ناو خۆیان و کەسانی دیکەوە و نەک ئەوان خزمەتیان بە مۆسیقای کوردی نەکرد، بەڵکوو مۆسیقای کوردی وای کرد ئەمانە زەق ببنەوە، بدیترێن و ئەگەر ئەمڕۆ دەنگیان دێ و حیسێبیان بۆ دەکرێ، هەر لە سەر حیسێبی ئەو ڕێزوومە و بەرهەمانەیە لە سایەسەری زمان و مۆسیقای کوردییەوە سازیان کرد.
ئەمانە هەر بە ساڵ یا دوو ساڵ جارێکیش مۆسیقایەکی کوردییان - وەک ئەم چەند موزیکە نەورۆزانەیەی ئەمساڵ - بڵاو کردەوە هەتا هیچ لای جۆگەکە لە دەست نەدەن. مخابن، خەڵکی ئێمەش سادە و ساویلکە، هەر بە تۆزە سەرنج و ئاوڕدانەوەیەک هەڵدەخەڵەتێن و یادەوەری مێژووییشیان نییە و خێرا فەرامۆش دەکەن و دەبوورن.
➿ @Kurdinus
«کوردینووس»
ئەگەرچی شەو درەنگە، ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر
لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو
بە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر!؟
ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێم وایە
لە سەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر
گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر؟
گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم
لە پێشمدایە زەرد و ماه و سەخت و ئەستەمێکی تر
هەتا چارشێو بە سەر تۆوە دەبینم نازەنینی کورد
بە سەر بیبیلەکەی چاوی منا دەکشێ تەمێکی تر
نەما «خانی» هەتا چیڕۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێ
دەنا هێشتا لە کوردستان دەژین «زین و مەم»ێکی تر
پەپوولەی خۆشەویستیی من لە شوێنێ ناگرێ ئارام
دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لە سەر سینە و مەمێکی تر
هەزار هێندە پەرێشان و سیاچارە بژیم هێشتا
لە نێو دڵدا هەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی تر
هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
کە فرمێسکم لە سەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی
گوتم یاخوا لە سەر سوورگوڵ نەبینم شەونمێکی تر
شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەهاتی گیانەکەم، ویستت
منی دڵناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی تر
خدر نیم بۆ تەمەن شێت بم، بە کانیی ژینێدا نووسێم
ئەوەندەم ژین دەوێ تا دەم دەنێمە نێو دەمێکی تر
بە تۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونی پڕ لە ناسۆرم
خەساری بۆ دەکەی دوکتۆری زانا مەرهەمێکی تر؟
بەهار و گوڵ، کچ و مانگەشەو، شێعری تەڕ و بادە
لەوەی زیاتر جەنابی شێخ، گەرەکتە عالەمێکی تر؟!
➿ @Kurdinus
«هێمن»
گوڵم بیستم گوارەت نییە
بۆ سەیرانی ئەم بەهارە
هەردوو گلێنەم دەردێنم
بۆت ئەکەم بە جووتێ گوارە
➿ @Kurdinus
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ٣: فەرق
➿ @Kurdinus
خەجێ یەک لەو گۆرانیبێژانەی باکوورە کە نەک هەر دەنگێکی ڕەسەنی هەیە و هونەرمەندێکی تەواوە، بەڵکوو زمانپارێزێکی بێوێنەشە و لەگەڵ مەم ئارارات لەو دەگمەن گۆرانیبێژانەن هەر هەموو بابەتەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرەتا بە زمانی کوردی دەنووسن.
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی دووهەم (ئایدیاڵکردن)
نووسەر: ئەڵێن دو باتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
ڕێکخستن و تۆماری دەنگ: پەیام حیسامی
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان (بانەمەڕ)، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان (بانەمەڕ)، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان (بانەمەڕ)، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان (بانەمەڕ)، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ٥: ئەلان
➿ @Kurdinus
لە دووریی باڵات پەشێوە حاڵم
ماوەی چەند ساڵە گیانە بۆ تۆ دەناڵم
➿ @Kurdinus
لای من گوڵی بەهار
لەو شوێنەیە لێیەتی یار
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
من کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆ چییە؟
خەزنەداری گەنجی عەشقی تۆم، دراوم بۆ چییە؟
کەم بە شەمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم، تێخی تیژی تازەساوم بۆ چییە؟
من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم، بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ، بانگ و ناوم بۆ چییە؟
وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم، بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ، زنجیر و داوم بۆ چییە؟
ئەم جیهانە چۆل وهۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ، دنیای گڵاوم بۆ چییە؟
من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ، ژاوەژاوم بۆ چییە؟
بۆ فەراموشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم، شەراوم بۆ چییە؟
من کە پەیمانم لە گەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و غەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆ چییە؟
من مۆریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ، شەمعی شکاوم بۆ چییە؟
➿ @Kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی چوارەم (ڕەسەنایەتی)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
ڕێکخستن و تۆماری دەنگ: پەیام حیسامی
➿ @Kurdinus
هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم...
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 725) بە دەنگی قادر کابان.
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی سێهەم (گیرۆدەکردن)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
ڕێکخستن و تۆماری دەنگ: پەیام حیسامی
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 724) بە دەنگی ناسر ڕەزازی.
➿ @Kurdinus
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ٢: ئیستفادە
➿ @Kurdinus