kurdish_poetry | Unsorted

Telegram-канал kurdish_poetry - شیعر و هۆنراوە

6997

سڵاو خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد. لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان. 🌐 books.vejin.net 🌐 awin.blogfa.com 🆔 @EmranHusseini

Subscribe to a channel

شیعر و هۆنراوە

☘️

#_مەولەوی (1806 - 1882)

مەتەرسوو جە حیفز تەقریر ئەحواڵ
سۆچۆ خەزانەی خەیاڵ شەماڵ

ئەترسم ئەگەر شەماڵ هەواڵ و ئەحواڵی من بێنێت بۆ ئێوە، لەتاو زۆریی سۆزی دەروونم گەنجینەکەی بسووتێت.

من خۆ شەو و ڕۆ ئارەزووی تۆمەن
پەرێ دیدەنت نەزر و فتۆمەن

من شەو و ڕۆژ ئارەزووی بینینی تۆم هەیە و بۆ ئەم کارەش خەریکی قوربانی و نەزر و سەدەقەدانم.

گلەی تۆ وەی تەور، حاڵەت وەی نەسەق
دووریچت وەی ڕەنگ، خودا تۆ وە حەق

ئەگەر تۆ ئاوا گلەییم لێ بکەیت و منیش بەم شێوە بم و دەردی دووریشت ئەوەندە زۆر بێت، مەگەر خوا خۆی ڕەحمێک بە حاڵم بکات.

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌱

#_سالم (1800 - 1866)

▪️ پێنجخشتەکی لەسەر غەزەلێکی #_نالی (1800 - 1877)

ئەی حاریس ئەگەر دەوڵەت و جاهـ و حەشەمت بوو
دوڕڕ و گوهەر و لوئلوء و لەعل و درەمت بوو
مەهڕوویی سیەهموویی سەمەنبوو خەدەمت بوو
هەر چەند کە عومری خزر و عەیشی جەمت بوو
چونکە ئەمەلت زۆرە چ عومرێکی کەمت بوو

گاهێ بە دوعا ڕوو دەکەیە قیبلەیی حاجات
گاهێ لە ڕەعییەت دەبییە مەرگی موفاجات
ناکەی بە ئەبەد قەت لە دڵا فیکری موکافات
ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات
ئەو ڕۆژە کە ڕۆیی نە ئەوت بوو نە ئەمت بوو

ئەی مونکیری ئەفسوردەیی زاڵمدڵی بەدزات
ئەی زاهیدی باتینبەد و زاهیر لە عیبادات
بێتەربییەتی موڕشید و بێتەییی مەقامات
دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامات
ئەمڕۆ نە دەمت بوو، نە دەمت بوو، نەدەمت بوو

ئەووەل فەرەحی دا فەلەک ئاخر غەمی هێنا
گوم بوو لە دەهەن خەندە و دڵ ماتەمی هێنا
باقڵ دەمی مەرگە کە هەناسەت کەمی هێنا
عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا
بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌼

#_دیاکۆ_هاشمی (1965)

نەورۆز و ساڵی کوردی بەکورتی:
نەورۆز بۆنەیەکی کۆن و دێرینە، هەر لە کۆنەوە جەژنی گیراوە. کەس نازانێت یەکەم ڕۆژی دەستپێکی کەی بووە، چیرۆک و ئەفسانەی جۆربەجۆر وتراوە بۆ دەستپێکەکەی، بەڵام هەموویان ئەفسانەن. ئەوە هێندە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کە لە کاتی تەواوبوونی زستان و دەستپێکی بەهار لە نیوگۆی باکووری زەوییەوە، نەورۆز دەست پێ دەکات.

سروشت نوێ دەبێتەوە، مەڕ و ماڵات دەچنە دەر، سەرماوسۆڵە و تاریکی نامێنن، ڕۆژ بەرە بەرە بەرەو درێژتربوون دەڕوات. کەوا بێت نەورۆز بۆنەیەکی سروشتییە، سەر بە هیچ ئایینێک نییە و دژی هیچ ئایینێکیش نییە. ‌هەر بۆیە خەڵکانێکی زۆر لە جیهاندا جەژنی دەگرن. بەپێی یونسکۆ نەورۆز بۆنەیەکی دێرینە بۆ نزیکەی 300 میلیۆن کەس لە جیهاندا.

خەڵکانێکی زۆر بە دابونەریتی جیاوازەوە جەژنی نەورۆز دەگرن، کورد بە شێوازی تایبەت بە خۆی جەژنی نەورۆز دەگرێت کە لای هیچ نەتەوەیەکی تر بەو شێوەیە ناگیرێت:
ئاهەنگگێڕان لە سروشت و ئاگرکردنەوە لە هەموو لایەک بەتایبەت لەسەر چیا و شاخەکان، هەڵپەڕکێ و شایی کە هەتا چەند شەو و ڕۆژ بەردەوامە. هەروەها لە کاتی خەباتدا وەک ڕەمزی خەبات کەڵکی لێ وەرگیراوە.

لە ڕۆژژمێری کوردیدا نەورۆز وەک دەستپێکی ساڵ جێگیر کراوە. یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەش ساڵی دامەزراندنی ئیمپراتۆریی مادە کە 700 ساڵ پێش لە زایین بووە. ئەمساڵ دەبێتە ساڵی 2721ی کوردی.

مانگەکانیش بریتین لە:
به‌هار: (١. خاکه‌لێوه‌ ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان).
هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان).
پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨.خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز).
زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).

▪️ چەند بابەتێک لەسەر نەورۆز، ساڵی نوێ و ڕۆژژمێری کوردی و داگرتنی بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی:

▫️ نەورۆز و ساڵی نوێ
▫️
بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی
▫️ ڕۆژژمێر و ساڵی کوردی و نەورۆز
▫️ فێرگەیەک بۆ ڕاژەی زمانی کوردی

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🔭🌍

#_بەهاری_2721ی_کوردی

▪️ شەممە 30 ـی ڕەشەمەی 2720
▪️ یەکشەممە 01 ـی خاکەلێوەی 2721

🔸 سبەینێ 20 ـی 03 ـی 2021 ـی زایینی، ڕێکەوتی 30 ـی 12 ـی 2720 ـی کوردی کاتی 13:07 خولەک بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهار دەست پێ دەکات. لەم کاتەدا زەوی دەگاتە یەکێک لە خاڵە بەناوبانگەکانی خۆی کە ناوی هاوسەنگبوونی بەهارییە. لەم ڕۆژەدا ماوەی ڕۆژ و شەو یەکسان دەبێت بۆ 12 کاتژمێر. ساڵی 2720 ساڵی پڕ (کبیسە) بوو؛ بۆیە سبەینێ دوایین ڕۆژی ساڵە و یەکشەممە دەبێت بە 01 ـی خاکەلێوەی 2721 ـی کوردی و 1400 ـی هەتاوی.

🔹 لە کاتی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا 4 خاڵ درووست دەبێت. نزیکترینیان بە خۆر دەسپێکی زستانە لە کوردستان. دوورترین خاڵ دەسپێکی هاوینە لای ئێمە. دوو خاڵی ترمان هەیە کە دووریی مامناوەند درووست دەکەن؛ کاتی دەسپێکی پاییز و بەهارە. سبەینێ دووریی زەوی و خۆر 149.598.023 کیلۆمەترە. سبەینێ خۆر ڕێک لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێت و لە ڕۆژاواوە دەنیشێت. سبەینێ لە نیوەگۆی باشووردا وەرزی پاییز دەست پێ دەکات.

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌺

#_حەمدی (1876 - 1936)

لە پارسەنگی گەدایانی عەشقدا شا نییە سووکە
من و ڕووی یار، ئەو و پارەی دڵی مسکینی مەفلووکە

دڵم بۆ وەک نگین شەقشەق نەبێ تەختی سولەیمانی
لەدەس بەخت نەسردا بێ بڵێن تابیع بە کەرکووکە

بە چاوی مەستی جانان نێرگسی شەهلا دەشوبهێنن
کە بادام و نوقڵ کەی قابیلی تەتبیقی خڕنووکە

کە سەیری تەوری دنیاخوازەکانم کرد وتم یا ڕەب
کە زاوا بن ئەمانە وای بە حاڵی بووک و بەربووکە

بە گوێی من گەر بکا سۆفی دەخاتە پشتی گوێی ڕیشی
کە ئێرە جەننەتە جێی کاکۆل و ڕوخساری بێتووکە

زڕەی زنجیر و ناڵەی پڕ لە تەئسیری لە دڵ هەڵسا
چییە سووچی لە زیندانا دیسان مەحبووس و مەترووکە

وتوویە «حەمدی» کوشتەی غەمزەمە بۆ گەردنئازایی
لە مردنیا دەچم ئامان ئەجەل هەر چی دەکەی زوو کە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌹

#_مارف_ئاغایی (1966 - 1998)

ئێمە مەلین
بە قەفەسەوە هەڵدەفڕین
مرۆڤین و
بە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕین
شاعیرین و
بە چەکەوە گوڵ دەنووسین

گوللە نەیهێشتووە چریکەی بولبولێکمان گوێ لێ ببێ
ڕەنگە لە ئاگربەسێکدا بۆ نەواری دەنگی بولبولێک
گوێ هەڵخەین
دووکەڵ نەیهێشتووە گوڵ بۆن کەین
ڕەنگە بەناچاری، عەتر
بەسەر گوڵە نایلۆنییەکاندا بپژێنین

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

💐

#_مەحوی (1836 - 1906)

کە بێ لێوی لەسەر لێوم بنێ، ڕۆحم لەسەر لێوە
کە لێوی لا بەرێ، ئەڵبەتتە ڕۆحم دەردەچێ پێوە

شەکەرباری، نمەکپاشی، ئەگەر ببوایە من دەموت
کە غونچەی تازەپشکووتوو دەشوبهێ بەو دەم و لێوە

دەڵێ هەر کەس ببینێ یار و ئەخباری بە ئەترافا
خودا چین ئەم هەموو دێوە لە دەوری ئەم پەریشێوە

هەتا ڕۆژە دەبێ بۆ شامی شەو هەوڵێ بدا هەر کەس
ئەگەر شاهەنشەهە ئەو ڕۆژە ڕۆیی شەو بەبێ شێوە

بەهارێ بوو جوانی، بوو بە سوخرەی پاییزی پیری
بەسەر چوو باغ و باقی ماوەوەی مشتێ چڵوچێوە

مەگەر شاری عەدەم، جێیی وا تیا سەرگەشتە بم قاتە
بیابانە بەشی مەجنوونە، خاسی کۆهکەن کێوە

ئەمینی شێتییە «مەحوی» لە مەکری نەفسی ئەممارە
مەگەر ڕەحمی خودا دەمبەستی کا ئەم مارە ئەنگێوە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍁

#_عەونی (1914 - 1992)

🔸 پێنجخشتەکی لەسەر شیعری هێمن (1921 - 1986)

نیگاری شۆخ و شیرینم چ ڕووی دایە کە تۆرایە؟
دەمێکە ئەو دڵەی زارم دوچاری دەردی سەودایە
بەهەشت بۆ دۆزەخیش بڕوا بفەرموو ڕاستە هەر وایە
بەهار بوو فەسڵی زستانم ئەگەر یارم دەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە بە خونچێکی بەهار نایە!

لە ژینی پڕ لە ژان و دەرد و خەم خۆشیم نەدی ڕۆژی
دەبێ هەر سەر کەوم بۆ بەرزی کێوی ئارەزوو ڕۆژی
بەڵێن وایە نەوەستم تا مەبەستم دێتە دی ڕۆژی
لە بارانێ مەپرسە تا هەور بگرێ بەری ڕۆژی
دەبێ بگریم هەتا ڕووی تۆ لەژێر چارشێوی ڕەشدایە

مەبە بایی بە باڵای بەرزی سەروی سەرکەشت ئاخر
کە ئارام نابێ ماری زوڵف لە ڕووی پشکۆی گەشت ئاخر
ئەگەر چین هێزی خۆی بێنی، ببێتە هاوبەشت ئاخر
هەناسەم لائەدا چارشێو و ڕووبەندی ڕەشت ئاخر
هەور هەر چەندە پڕ بێ کوا حەریفی قودرەتی بایە

دڵی زارم دەمێکە نابەڵەد بوو کەوتە نێو داوت
تکاکارم کە ڕزگار بم لە چینی پەرچەمی خاوت
ڕەوشت و دادپەرەستیت بوویتە نرخی شۆرەت و ناوت
لەژێر سایەی برۆکەتدا حوکمڕانی دەکا چاوت
لە سایەی دۆخی شمشێرە کە حاکم حوکمی ئیجرایە

لە ڕۆژانی ژیانمدا لە شادی کردمت بێبەش
ئەوەندەم تاڵ و سوێری چێشت هەتا خستمتە چاڵی هەش
ئەوێستا شارەزا بوویم و نزیک نابم لە فەند و غەش
لەسەر بەفرێ بەکار نایە وەکوو بیستوومە داوای ڕەش
لەسەر کۆڵمەت ئەدی بۆ دڵگرە ئەو بسکە تاتایە!

ئەگەر هێزی سروشت پەنجەی هونەرکاری بجووڵێنێ
بەزەحمەت پەیکەرێکی چەشنی باڵای تۆ بخوڵقێنێ
دەبێ ڤینۆسی خوای جوانی وەکوو تۆ خۆی بخەمڵێنێ
هونەر ناتوانێ جوانی تۆ بە هیچ شێوێکی بنوێنێ
لەمەڕ مەڕ چۆن دەتاشرێ هەیکەلی ئەم بەژن و باڵایە؟

شەو و ڕۆژم هەمیشە لێم جودا نابێ خەیاڵی تۆ
ئەگەر چی خۆم دەزانم سەرکەشی و شۆخی و دەلالی تۆ
لە هەر کوێ بێتە بەر گوێم دەفعەیەک مژدەی ویساڵی تۆ
پەڕیشی بۆ زەوە سوجدە دەبەم من بۆ جەماڵی تۆ
ئەدی بۆ چی دەیانگوت: دار کە پیر بوو تازە دانایە!

بەڵەد بووم لێت و تۆم ناسی لە ماوەی ژینی تاڵمدا
ئەتۆ قاڵ بوویتەوە وەک زێڕ لەناو بۆتەی خەیاڵمدا
بەشێوەی وا پەشێو باڵای چەمیوی وەک هیلالمدا
بزەت نایێتە سەر لێو و بەزەت نایە بە حاڵمدا
ئەگەر چی زۆر لەمێژساڵە لەدووت دەخشێم وەکوو سایە!

بە دەستی چەرخی بەدڕەفتار و بەدکردار گرفتارم
لەبەر زامی برینی کۆن و تازە بەئازارم
ئەگەر بێ ئاشنایەک، پێی دەڵێم گوێ بگرە گوفتارم
دەزانی بۆ چی هێندە پەرێشان و خەفەتبارم؟
لە بازاڕی ژیان غەیری هونەر نیمە چ سەرمایە!

فەلەک بەو خوایە ڕۆژی دەمشکاند چەرخت توانیبام
بە جۆرێ ڕێکوپێکتر دام دەڕێژا من کە بانی بام
لە چارەنووسی خۆم داوا دەکرد تووشی نەزانی بام
بە "توو توو" ـش تووشی مەکتەب بۆ دەهاتم من کە زانیبام
خەفەت، مەینەت، کەسەر، حەسرەت بەشی ئینسانی زانایە

دەبێ خۆم هۆگری ڕۆژی ڕەش و ژینێکی پڕخەم کەم
خەیاڵی ژینی شادی و بەختیاری من دەبێ کەم کەم
لەمەولاوە خەیاڵی ژینی بێژانیش لەسەر دەرکەم
لەگەڵ چارەڕەشی و دوورەبەشی و نەگبەت دەبێ هەڵکەم
لەمێژە چارەنووسی شاعیرانی کورد هەر وایە!

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌿

#سافی_هیرانی (1873 - 1942)

قەددی شەنگ و شۆخ ئەگەر بێ سەروی بوستانی تووە
باغی سێو و خۆخ ئەگەر بێ نەوگوڵستانی تووە

زینەتی غیلمان و حۆری حوسنی تۆیە دڵبەرم
جەننەتولمەئوا ئەگەر بێ تاقی ئەیوانی تووە

وا کە مەولا وەسفی تۆی کرد وا بە لەولا ڕووحەکەم
عالەم و ئادەم چ یارایی سەناخوانی تووە

ئاسمان حەسرەت لەبۆ عەرزی دەکێشێ دائیما
چونکی بورجی ڕۆژ و مەهـ، چاکی گریبانی تووە

سیڕڕی سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى نیشانەی شاهیتە
توڕڕەیی خەتمی ڕیساڵەت مۆری فەرمانی تووە

ڕازی لِي‌ وَقْتٌ مَعَ اللَه خاسی تۆیە ئەی حەبیب
عاسیان بۆیە ئومێدی حەشر و میزانی تووە

خاکی ژێری نەعلەکانت کوحلی مَا زَاغَ الْبَصَر
تووتیای چەشمی بەسیرەت گەردی دامانی تووە

خەلقی ئەڕواحی هەموو عالەم نەتیجەی حوببی تۆن
ئەی هەموو ئەڕواحی عالەم بی بە قوربانی تووە

«سافی» بێ سەرمایەیی تەقوا لە کونجی موفلیسی
چاوەنۆڕی گەنجی لوتف و نەقدی ئیحسانی تووە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍀

#_جەفایی (1835 - 1890)

هەر کەس مەزەی دەرد عەشقش چەشتە بۆ
دیدەی دڵ وە هوون جگەر ڕەشتە بۆ

چەنی متاوۆ جەفای حەبیبان
شکایەت کەرۆ جە لای ڕەقیبان

یە بەستەی بوهتان وێشەن نە دڵدا
دەک ڕەقیب دڵت دەن وە سەر چڵدا!

واسڵ بی وە قەعر ناڵەکەی جەحیم!
نەدیەنت کەلام حەزرەتی حەکیم؟

فەرماوان: هذا بهتانٌ عَظيم
خاست کەرد ڕەقیب پاسەت کەرد چەنیم

تەئسیر دۆعای گرۆی مەڵاڵان
کزەی هەناسەی سوب جە حەق لاڵان

مایەی زیندەگیت بەرۆ وە تاڵان!
پەرێ نەجاتی جەرگەی بەدحاڵان

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌿

#_سالم (1800 - 1866)

جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر
ئەی پەیکی موستەعید لە هەموو ڕاهی پڕخەتەر

ئەی میروەحەی جەماڵی مەهاسای دڵبەران
وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر

جاڕووکەشی مەنازیلی جانان لە خەڵوەتا
فەڕڕاشی فەڕشی سەبزە، بەهاران، لە دەشتودەر

ماڵش دەدەی بە دەم لە دەمی خوابی سوبحدەم
هەم زوڵفی قیرگوونە و هەم چیهرەیی قەمەر

باری لە سروەکەت بە شنەی ئەنگەبینی، گەز
کردوویە جونبوشت بە هەماغووشی نەیشەکەر

وەختی تەوافی عاریزی دڵبەر، شنۆیی تۆ
لەغزش دەخا بە توڕڕە لە سەر تا بە پێی کەمەر

کەی دێتە خەندە غونچەدەمێ بێ وەزیدەنت؟
گەر تۆ نەبی درەختی چەمەن ناگرێ سەمەر

ئەحیاکونی جەمیعی نەباتاتی عالەمی
ڕەعنا کشا لە تەربیەتت قامەتی شەجەر

ئابی حەیاتە ئاتەشی ئەفسوردەیی دەمت
تەحریکی تۆیە گڕ لە تەنوورا کە دێتە دەر

میحنەت ئەوەندە زۆرە، هێندە دڵم تەنگ بووە
دوودی هەناسەیی سەحەرم هەوری گرتە بەر

شەهرێکە پڕ لە زوڵم و مەکانێکە پڕ لە شین
جایێکە پڕ لە شۆر و وڵاتێکە پڕ لە شەڕ

سەربانی پڕ لە کەژدوم و دیواری پڕ لە مار
گەودالی پڕ لە ڕەهزەن و سەحرایی پڕخەتەر

توو خوا بڵێ بە حەزرەتی #_نالی دەخیلی بم
بەم نەوعە قەد نەکا بە سولەیمانییا گوزەر

«سالم» ـسیفەت لە بێکەسیا با نەبێ هیلاک
من کردم، ئەو نەکا لە غەما خوێنی خۆی هەدەر

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌴

#_بێخود (1879 - 1955)

سەبا دوێنێ لە وەختی نیوەڕۆدا قاقەزی هانی
لە پشتی زەرفەکەی نووسرابوو: بۆ «بێخود»، سولێمانی

کە زەرفم کردەوە چاوم بە ئیمزای سەروی نووری کەوت
وەکوو بولبول خەیاڵم کەوتە سەر ئەوجی غەزەلخوانی

لەپاش حەمد و سەنا و شوکر و سوپاسی حەزرەتی بێچوون
لەپاش سەڵوات و تەسلیمی شەفیعی ئوممەتی جانی

وتم: ئەی خەتت و خامەت میل و سورمەی چاوی مەهجووران
وتم: ئەی بۆیی نامەت بۆیی جامەی ماهی کەنعانی

گەلێ ئەبیاتی تازەت ناردبوو بۆ من کە بیبینم
لە ئەووەڵ مەتڵەعا مەزموونی ئاخر مەقتەعم زانی

لە لەفزا شیعرەکانت گەر تەواو بوون وەک قەدی مەوزوون
لە مەعنادا بەڵام وەک کردەوەی خۆت بوون بە نوقسانی

لەباتی شیعر و میعری فارسی و کوردی ئەبێ جارێ
خەریکی دەرز و دەورت بی کە منداڵی دەبوستانی

دەخیلت بم لە حوسنی خولق و سەعیا قەت نەکەی سستی
کە سەعی و حوسنی خولقی خەڵقە ئەمڕۆ باعیسی نانی

لە کولبەی دیدەما گەر مەیلی ڕەققاسەت نەما، نووری
لە جەرگەی سینەما گەر سینەما باسی نەما، جانی

خوداناکەردە پەندی من ئەگەر وەک دوڕ لە گوێ نەگری
هەتا ڕۆژی قیامەت هەر پەشیمان و پەشیمانی

ئەگەر ژانی وەها نەبوایە ڕۆماتیزمەکەی قاچم
ئەهاتم حەفتەیێ بۆ زیارەتی بەغدا بە میوانی

ڕووەو بەیتی خودا خاڵت ئەڵێ دائیم لەسەر بەرماڵ
لە وەختی پاش و پێشی نوێژی ئێوارە و سبەینانی

خوداوەندا بە جاهی خۆشەویستی خۆت بەدووری کەی
لە ئاسیب و بەڵا، ئەم خوشکەزایەم، خۆی و خزمانی

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌼

#_قانێع (1898 - 1965)

کوردستانە بێشەڵانی شێرەکەی مەیدانمە
خاک و بادی نیشتمانە بێشکەیی لاوانمە
کوردستانە مەکتەبی ویژدان و هەم عیرفانمە
دڕکوداڵی کوردستانە سۆسەن و ڕێحانمە
گەرمەسێری کوردستانە شەربەت و فنجانمە

کێو و کوێستانی وڵاتی کوردستانە جەننەتم
خاکی خاوەنڕزقی کوردە دایکی پڕشەفقەتم
ئاوی سارد و نانی زۆر و نیعمەتی بێزەحمەتم
کەی وەکوو خەڵقی لە خاکی خەڵکەدا پڕمەینەتم
هەر ئەڵێم ئاوا بێ یا ڕەب جەننەتولعەدنانمە

قەسری فیردەوسی بەرینە باخی هەنجیر و هەنار
خاوەنی حەوز و حەیات و مەڕمەڕ و جۆگە و چنار
کەوسەرم جۆگەی دەڵێنە یا بناری سەرچنار
چەمچەماڵ و بازیانم مەسکەنی شیرینسوار
بێ تەماشای شارەزوور کە چاڵی دەغڵودانمە

فەخری ڕازی بی بە بێکەس حورمەت و قەدرت نییە
سەد کوڕت گەر بێ کە خۆت ماقووڵ نەبی سوودی چییە
مڵکی بێخاوەن عەزیزم هەر وەکوو داری بییە
با کەوانیش خۆش بپێکێ موزتەڕی لۆیێ ژییە
کوا پیاوێ تێ بگا لەم شیعرە بێمەعنانمە

«قانع» ـم ئەسپی خەیاڵم چەندێ تر سەرگەرم ئەبێ
مشتەری ئەشعارەکانم قەڕنێ تر بێشەرم ئەبێ
ئەی ئەسەف هەر تاکوو بەردی ڕەق تەواوی نەرم ئەبێ
چەن فەقیری دڵ خەیاڵی داخڵی سەرتەرم ئەبێ
من ئەبێ چی بکەم کە ئێستە ئارەزووی مەیدانمە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌺

#_حەمدی (1876 - 1936)

وا عەجەب ماوم کە ماوم بۆ بەبێ تۆ نامرم
وام دەزانی کەڵکی ئانی هیجری دلبەر ناگرم

شێخ و دەروێش و مرید و جاهید و پیر و جەوان
گەر بەبێ عەشقت موسڵمانن ئەوا من کافرم

ئەم سەری ڕووتە لەبەر بێقودرەتی عاشق نییە
تاجی خورشیدم لەسەردایە کە شێتی قادرم

وەک مەجووسی عالەمێ سوجدە دەباتە عاشقت
چونکە سووتاوی فیراقی تۆم و پشکۆی ئاگرم

چونکە مونکیر زۆرە قوربان وەرە تۆ بنوێنە ڕوو
یا قەمەر وەک سینە شەق کەم قورسی ڕۆژیش داگرم

مەسکەنم مەیخانەیە مەستی شەرابی ئولفەتم
حەزرەتی ساقی دەزانێ سڕڕی قەلبی زاکیرم

تو خودا ڕەحمت ببێ ڕووی دڵ لە «حەمدی» کە دەمێ
با ببێتە مەزهەری نووری خودایی زاهیرم

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌹

#_کەمالی (1886 - 1974)

دڵم دەردت بە دەرمان گەر نەزانێ با لەتوپەت بێ
سەرم گەر بەردەبازی ڕێت نەبێ دووچاوی مەینەت بێ

وەکوو لوتفت ئەگەر جەور و جەفای پێ خۆش نەبێ عاشق
خودایە شەرمەزار و ڕووڕەشی ڕۆژی قیامەت بێ

ئەوەی ڕۆیشت خەیاڵی هاتنەوە جارێکی تر ناکا
لەلام وایە قیامەت بێغەم و دەرد و موسیبەت بێ

پیادە بوو بە فەرزین کش ئەکا ئاخر لە شاهـ یا ڕەب
نەکەی ئینسانی ناکەس نائیلی خۆشی و سەعادەت بێ

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌿

#_سابیری (1881 - 1944)

هەر کەسێ تالیبی شەمعی تەلعەتی جانانە بێ
شەو ئەبێ خوڵق و ڕەوشت و سەنعەتی پەروانە بێ

با دڵ و جەرگی بە خەنجەر پارەپارە و قیمە کەن
دەنگی ئاخ و ئۆفی نایە، چا نییە گەر وا نەبێ

ئیشتیعالی ئاگری دڵ ئەو دەمە ئەکوژێتەوە
دائیرەی دڵ خەیمەگاهـ و تەختی ئەو سوڵتانە بێ

مەست و مەدهۆشی لیقا چی بکا لە دونیای بێبەقا
هەر دەبێ دێوانە دائیم بێلیباس و خانە بێ

موڵک و ماڵ و مەرتەبەی دونیایی دوونی بۆ چییە؟
شەو دەبێ مەجنوونی زولفی لەیل و ڕۆژ بێخانە بێ

عەشقی یار و حوببی دونیا هەر دوو زیددی یەکترن
گەر دلارامت دەوێ با ماسیوا بێگانە بێ

هەر کەسێ مەجنوونی لەیلا بێ چ باکی تەعنەیە
لازمە هەر چێ بکا نالایق و شێتانە بێ

ناوی مەجنوون ئاگری بەردایە دڵ ناحەق نییە
من وجوودم ماسی و ئەشکم وەکوو ڕۆخانە بێ

حەققە شەو گریان و ناڵینم بە چاوی سوورەوە
چونکە ئەنجامی عەرووسی عادەتە سوورانە بێ

پاییزە و عالەم لە تەعمیراتی نەقشی خانەیە
عاشقی ڕووت هەر مەکانی کەپری تاووستانە بێ

شادییە جەژنە هەموو عالەم بە بەرگی تازەوە
دوور لە باڵات تابەکەی بەرگم ڕەش و زستانە بێ

دەستی بۆ گیرفانی هێنا تاکوو ژیرم کاتەوە
من هەنووم هەڵسا سەرم قوربانی ئەو گیرفانە بێ

پیاوی عاقڵ گفتوگۆی بێهوودە ناکا موتڵەقا
مەست ئەبێ ڕەفتار و ئەتواری هەموو مەستانە بێ

«سابیری» پیر بووی خەوی غەفڵەت لە چاوت دەرنەچوو
کوا حەکیمی واقیفی ئەم عیللەت و دەرمانە بێ

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌴

#_حەمدی (1876 - 1936)

زەمین ئارایشی خۆی دا هەوا کەوتۆتە فەڕڕاشی
بە غونچەی تازەپشکووتوو دەکا عالەم گوڵاوپاشی

هجوومی کرد بە ئاڵای سەوزە نێرگس میرەڵایانە
بە تابووری گوڵی کرد لالە هێرش میسلی بیگباشی

لە سەردا پرچەکانی شۆڕەبی کەوتۆتە داوێنی
لە تەهلیلەی بەهارا بۆتە دەروێشانی بەکتاشی

هەموو دەستێ چڵی کاسەی کەلێکی پڕ لە شەونم کرد
کە وەک ڕۆژ یار هەڵات بیکەن بە یەک دەفعە بە شاباشی

ئەمەندە لووتی بەرزە سەروی سەرکەش هەر دەڵێی یارە
بەغەیری سێبەری قابیل نییە کەس بێتە ویڵداشی

بە شیرین و لەتیفی بۆتە شاخی بێستوون گۆیژە
میسالی کۆهکەن شیرینی ئەرمەن بۆتە سەنگتاشی

بە سواری چڵ بەتوندی گوڵ کە هات زانیم کە تێ دەگلێ
لە باغی عالەما جەولان دەبێ بکرێ بەهێواشی

ئەگەر ئەم باغە ئەهلی باغەبانی بێ بەهەشتێکە
دەبێتە دۆزەخێ وەختێ نیزامی کەوتە دەس ناشی

لە لانەی بولبولانا کوندەبوو بۆ شاخی لێ دەڕوێ
لە پەروازی شەهێنا بێ کە داڵاش کەوتووە لاشی

لە تەبعی ئەهلی دڵدایە بەهاری بێخەزان «حەمدی»
گوڵستانێکی ڕەنگینی لە نووکی یەک قەڵەم تاشی

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌻

#_مەزڵووم (1916 - 1955)

نەورۆز بەخێر بێی جەژنی نەوبەهار
دنیات نەجات دا لە سەرما یەکجار

سوپای عەدلی تۆ گەیشتە لامان
نوقمین لە گوڵدا سەر تا بەدامان

بە هەوات لە جێی گەرمیان و کوێستان
گوڵ خێمەی هەڵدا بەیداغی چەقان

درەختی دەشت و چیا و لاپاڵان
کردیان بە بەردا کەوای سەوز و جوان

دەستەی گوڵی جوان، پەسەندی نازدار
خۆی ئاریش دا لە کانی و کۆسار

کەنێرە بۆنی خۆشی حازر کرد
بە بۆنی خۆشی جیهانی پڕ کرد

لە وشکە چەمان ئاوان جاری بوون
ئاوەڵ و چەمەن گشت سەوز و شین بوون

هاژەی قەڵبەزان شمشاڵی لێ دا
بای وەعدەی بەهار لە هەڵپەڕکێدا

مەلانی عاشق لە گوڵزاری شین
بەستە ئەخوێنن بە لەهجەی شیرین

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌸

#_سەیید_تاهیر_هاشمی (1915 - 1991)

زوو بە بولبول شیوەنی گوڵ چاک بگێڕە و گوێ مەدە
گەر عەدووی بادی سەحەر هەڵکا بە شووت و شاتەوە

شیوەنت وەک شادمانی وایە با ترست نەبێ
شیوەنی گوڵ خار دەبارێنێ بەسەر ئەعداتەوە

شیوەنی پاییزە هۆی دڵخۆشی و کەیفی بەهار
خۆت بە مەعزوور دامەنێ چاو نێ بە ڕێگەی کاتەوە

سەد پەڕەی پڕخوێنە سەفحەی خاتری پڕمەینەتم
هەم بەدەس هیجرانی یار و هەم بەدەس سەرهاتەوە

گوڵگوڵە داوێنی ئامالم بە قەترەی خوێنی دڵ
یار لە من شاهید تەڵەبکارە بە سەد ئیسباتەوە

ڕازی شیرینی زەمانی وەسڵە «تاهیر» میسلی زەهر
ئەی خودا چ بکەم بەدەستی تاڵیەکەی ئەوقاتەوە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🥀

#_وەفایی (1844 - 1902)

دڵی دێوانە ویساڵی لەبی جانانی دەوێ
بولبولی شیفتە خەندەی گوڵی باغانی دەوێ

دڵ لەسەر پەرچەمی شێواوە ئەسیری زەنەخە
ئارێ ئارێ ئەوە دێوانەیە زیندانی دەوێ

بە کوڵی گریەیی من بۆیە گوڵم پێ دەکەنێ
شەکەر و گوڵ دەفرۆشێ دوڕ و مەرجانی دەوێ

بەستەیی زولفییە، بۆ زاری دەناڵێ گوڵەکەم
تووتیی گوڵشەنی هیندە شەکەرستانی دەوێ

دڵ بە سەد جێگە لەنێو زولفی دەسووتێ بە عیزار
پادشای حوسنە بە شەو حوکمە چراغانی دەوێ

غەزەلی تورفەیی من قەت نییە بەو ناسکییە
بۆ لەبەرکردنی دانایێ قەدرزانی دەوێ

خەستەیی چاوتە سووتاوە «وەفایی» ساقی
سەرخۆشی بادەیی سادێکە غەزەلخوانی دەوێ

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌷

#_سیروان_موسەننێفی (1976)

هەموو ساڵێک
لە کۆتاییی ڕەشەمەدا
ئەبمە نێرگزی چاوشالای
دەشتی دەرەناخێ و
بەرەو قەڵاجێ ڕێ ئەکەوم.
باخەڵەم پڕ ئەکەم لە هەڵووژەی کاڵ و
بەرەو نژمار ڕێ ئەپێوم.
دەستی کیژێکی ترێڕەشەی
ئەوێش ئەگرم و
بەرەو ئەسحابی نێ ڕێ ئەکەوین
باوەشمان پڕ ئەکەین
لە دۆعای سمۆرەکانی ئەسحاب و
ماسییەکانی زرێبار
هێدی هێدی
بەرەو باخە هەنارەکانی نۆدشە
ئەبینەوە.
لەگەڵ هەنارەکاندا
ئەفڕین و
ئەفڕین و
ئەفڕین
تا ئەگەینە جێژوانی #_هەڵەبجە
پێکەوە ئەبینە پەیکەری
شەهیدی مام هۆمەر و
به دیواری مێژووی جیهاندا
کوردانە هەڵئەواسرێین.

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌾

#_ئەدەب (1859 - 1916)

▫️ عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان

من لە دنیا غەمزەدەی حاڵی نزاری بولبولم
والەیی ناڵین و ناڵەی زارەزاری بولبولم

هەر دوو هەم دەردین و هەر دوو کوشتەیی تەنیا گوڵێک
بۆیە ڕۆژ و شەو لە گوڵشەن، هەمجیواری بولبولم

ئەو گوڵی چوو، من دڵم چوو، ئەو بە بای دا، من بە گوڵ
ئەو بەدەردی من دەناڵێ و من نزاری بولبولم

یا حەقیقی، یا مەجازی، عیشق هەر یەک بادەیە
گەر ئەمیش مەستم، هەر ئەو مەستی غەفاری بولبولم

تا سەحەر، ئەو گوێی لە فەریادی جیهانسۆزی منە
تا شەوێ من، هەمدەمی فەریادی زاری بولبولم

ئەو بە ناڵەی زارەوە، ڕۆژانە دەمسازی منە
من بە ئاهی سەردەوە، شەو غەمگوساری بولبولم

گەرچی یەک دەرسە «ئەدەب» سەودای ئەمن و عەندەلیب
موددەتێک ئەمما ئەمن، ئامۆژگاری بولبولم

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍂

#_مەولەوی (1806 - 1882)

یاد زوڵف لوول شیرین نیگاران
خەیاڵ ئەبرۆی نازک نازاران

ئەو بییەن وە چین سەفحەی پێشانیم
ئێد خەم چەمەکەی باڵای کەمانیم

لۆچی تەوێڵم بەهۆی یادی زوڵفی لوولی یارانەوە درووست بووە. بیرکردنەوە لە ناسکۆڵە نازدارەکان بووەتە هۆی ئەمە کە وەکوو کەوان باڵام بچەمێتەوە.

فکر دانەی خاڵ ژەرەژ خەرامان
ئەندێشەی باڵای نەوڕەس نەمامان

ئەو تانەی دیدەی سۆمابێزمەن
ئێد دانەی ئەسرین وە تاو ڕێزمەن

سەرقاڵبوون بە یادی دڵبەرانێ کە وەکوو کەو خەریکی لەنجەولارن بووە بە تانەیەک بەسەر چاوانمەوە کە ترووکاندنیان لێ بێزراوە. خەیاڵی باڵای نەونەمامان بووەتە هۆی داڕژانی بەخوڕی فرمێسکەکانم.

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍃

#_سەیید_تاهیر_هاشمی (1915 - 1991)

ئەی دڵم ئایەنەی جەماڵی وەتەن
حاڵ و ماڵم فیدایی حاڵی وەتەن

بولبولێکم بە نەغمە و ئاهەنگ
گوڵشەنم پووش و دڕکوداڵی وەتەن

بە وەتەن سوێند دەخۆم چ ڕۆژ و چ شەو
بووەتە زیکری دڵم خەیاڵی وەتەن

هیچ خوەراکێ نییە لەلام خۆشتر
وەکوو نانی زڕات و گاڵی وەتەن

جەننەتم کێو و بەرد و داری وڵات
سورمەی چاوەکەم زوخاڵی وەتەن

نافرۆشم بە گەنج و تاج و تەخت
سێبەری وەک هومای باڵی وەتەن

شەونم و سەوزە و گوڵاڵە و گوڵ
دوڕڕ و زومڕوت و لەعلی ئاڵی وەتەن

دڵەکەم بۆی برێشکەیە بە خودا
وەکوو منداڵی خۆم مناڵی وەتەن

کانی شیلانە تاش و سەختی چیا
بەحرە یام کۆسپ و کێو، چاڵی وەتەن

بای زەلانی وەکوو نەسیمی بەهەشت
جا وەرە سەیری بای شەماڵی وەتەن

بۆپڕووزم لە جەرگ و دڵ هەستا
دیم کە فرمێسکی چاوی کاڵی وەتەن

وەکوو شێت دامە کێو و دەیری بووم
من لەبەر دەرد و ناڵەناڵی وەتەن

خاڵی خووبان لە میسکە یا عەنبەر
چییە «تاهیر» کە سوورە خاڵی وەتەن

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

☘️

#_شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی (1831 - 1910)

بێگانە هەموو ساحیبی جاهـ و جەبەرووتن
بێچارە برای شێخ عەلی موفلیس و ڕووتن

ئەی شێخ عەلی چاکە وسووقت بە برا بێ
باوەڕ مەکە بەم خەڵقە کە وەک توولە لەدووتن

قەومێ کە لە عەهدی پدەرت حەلقەبەگۆش بوون
تەحقیقی بزانە بە خودا جوملە عەدووتن

ڕەحمیان نییە دەربارەیی تۆ خزم و ئەقاریب
موشفیقترە بێگانە لەمانە کە عەمووتن

نادان و قوڕمساخ و نەزانن کە ئەمانە
گاهێ لە سەما، گاهـ لە سەیری مەلەکووتن

ئەم تەکیەنشینانە چ دەروێش و چ سۆفی
هەرچەندە بە دڵ موشتەغیلی زیکر و قونووتن

وەک حاجیی مابەینی سەفا و مەروە بە تەعجیل
بۆ لوقمە ئەمانیش بەمەسەل یوونس و حووتن

جومعانە بڕاوە بە خودا موفلیسە «لامع»
نە پوولی حەمامی هەیە نە پارەیی تووتن

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌱

#_مەحوی (1836 - 1906)

دۆزەخ لە عیشقە خاڵی و جەننەت لە دەرد و داغ
عاشق لە حەشریشا نییەتی جێ دڵێ فەراغ

گەر عازیمی زیارەتی کەعبەیی مەحەببەتی
ڕێ: چاکی دڵ؛ عەلامەتی ڕێ: داغ و شوێنی داغ

عیشق ئاگرێکە بەر بووە هەر کەس دەبێ بە کەس
گەر ڕۆژەڕەش وەکوو شەوە بێ، بوو بە شەوچراغ

دەستم دەوێ سواوی ئەسەف، دیدە کەیلی ئەشک
یا ڕەب بە دوشمنیشی نەدەی دەست و چاوی ساغ

دەستی حەنا نیگار و مژە و چاوی سورمەدار
بۆ غەیری خان و خانمەفەندی نییە موساغ

هەر کۆششە بەکارە، ئەگەر چووبیە فەناش
دڵ بوو بە گەرد و عالەمی دامەن دەکا سوراغ

هەر ئاهی عاشقە دەمی پێ بێتە پێکەنین
ئەم غونچە بەو نەسیمەیە بیپشکوێ دەماغ

جۆبارە، لالەزارە، هەتا چاوی بڕ دەکا
«مەحوی» بەهەشتی بۆ چییە، چ بکا لە ئاو و باغ؟

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌻

#_حەمدی (1876 - 1936)

زمانم شەق دەبا یەکدەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت
بە کوێری دادەنیشم گەر لە بەرچاوم نەبێ چاوت

لەبەر تەشریفی ڕێگەی تۆ نەبێ بۆ چیمە نووری چاو
سەرم لازم نییە لازم نەکا بینێمە پێناوت

لە داوی زلفتا وەک دانەیێکی جازیبە خاڵت
کە دڵ وا ڕادەکێشێ تا دەگاتە حەڵقەیی داوت

وەکوو مەجمەر سەری کوڵمت بە ئاهم هەڵدەگیرسێنم
بسووتێ با وەکوو عەنبەر سەراسەر پەرچەمی خاوت

تەبیبی دەردی هیجرانی منیش بیمار و مەهجوورم
کە هاتی دێتە دەر ڕۆحم لەباتی ئەجری هەنگاوت

کە بۆ نەخچیری دڵ چاوت غەزالانە دەگێڕی تۆ
لە پارێزام منیش جانا وەکوو سەییادێ بۆ ڕاوت

وەکوو خەڵقی دەڵێن بێقەولە ئەمما هەر لە ئیڵتافا
لە جەورا «حەمدی» تەنها شاهیدە بۆ عەهدی نەشکاوت

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌸

#_زێوەر (1875 - 1948)

چاوت شەهەنشەهێکە، ئەبرۆت وەکوو وەزیری
بۆ قەتڵی عاشقانت موختاریی و ئەمیری

بە تیغی ناز و حوسنی جانم شکافتەیی بوو
جەرگم بووە نیشانەی هوجوومی دەستەتیری

دەستەونەزەر ئەوەستن تابووری عاشقانت
موشتاقی حوکم و ئەمرن لە نوتقی وەک موشیری

ئەم دەردی عەشقە هەر گا ڕێگەی بە جێگەیێ برد
مردن نەبێ کە لای با! ناڕوا بە دەردی پیری

هەرگیز لە دەردی عەشقی «زێوەر» نەکەی شکایەت
ئێستا تەقەڕڕوبت بوو بە واسیتەی ئەسیری

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🥀

#_حەریق (1856 - 1909)

ئەی خزری ڕەهی زوڵمەتی نێو ئاوی حەیاتم
بێ شەمسی ڕوخت ساکینی قەعری زوڵووماتم

ئەفسوردەیی سەرمایی حوزوور و شەهەواتم
ڕەنجیدە و ئازوردەیی دەستی خەتەراتم

دڵ بۆتە پیادەی جڵەوی ئەسپی هەناسەم
بۆ دەوری ڕوخی شاهی جیهان بەیدەقی ماتم

هەر چەند کە هەڵاتم وەکوو بووم شوومی وڵاتم
هەر چاوەنواڕی کەرەمی پیری هیراتم

گەرچی وەکوو سەردەفتەر و سالاری عوساتم
لەم خاکی دەری ڕەحمەتە مەئموولە نەجاتم

قوربانی سەگت بم شەهی مەیدانی هیدایەت
وەک سالیکی بێ مەسلەکی ڕێی هات و نەهاتم

زەنگی خەتەر و وەسوەسە وا قەلبی قەڵب کرد
هەر مونتەزیری گۆشەیی میرئاتی جەلاتم

حەیران و سەراسیمە وەکوو بولبولی بێ گوڵ
ئاشوفتە و گیرۆدەیی خاری وەکەناتم

تەعمیری دڵی باغی لە باغ چاترە قوربان
لەم چاوە منیش مونتەزیری مائی فوڕاتم

تا مەتلەعی کەنعانییە نێو چاهی زەمیرم
سەنگین بە سەعادەت بوو تەرازوویی نیشاتم

بۆ دیدەیی یەعقووبی خیرەد یەک نەزەری تۆ
خاسییەتی پیراهەنی کردوە بە خەڵاتم

زانیومە کە سووئی ئەدەبە شیکوە لە ئاواڵ
چ بکەم دەسەڵاتم نییە بێسەبر و سوباتم

تۆ شەمس و منیش زەڕڕەیی بێجیلوە بەقوربان
نیسبەت هەیە عەیبی چییە جۆیایی بەراتم؟

با وەسفی هەموو زیللەت و ئەحواڵی ڕەزیلم
چون مونکیری تۆ نیم وەکوو سوڵتانی وڵاتم

بەم تەبلەیی عەتتاری خەیاڵاتە «حەریقی»
هەر بانگ کە وەرە موشتەری بۆ شەهد و نەباتم

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌷

#_کوردی (1809 - 1850)

بۆ فریوی عاشقان و جەزبی دڵ وا ماهیری
ڕەنگە شاگردیت بکەن میهتەر نەسیم و سامری

بەختی ئەو ئوستادە سووتێ دەرسی سیحری پێ کوتی
وا کە تۆی بەردایە گشت عالەم بە مەکر و ساحیری

کافریش ڕەحمێ بە یەخسیر و زەلیلی خۆی دەکا
سا وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە ئەگەرچی کافری

گەر بە خەنجەر تیکەتیکەم کەی لەسەر ڕێم دابنێی
دەست لە تۆ هەڵناگرم هەر تۆم لە خەڵکی چاتری

چونکە هاوچەشنت لە ئیقلیمی مەلاحەتدا نییە
سا وەکوو خوسرەو هەمیشە لێ دە کووسی نادری

هەر وەکوو ڕۆح و دڵم دووری لە پێش چاوم دەڵێی
لەم دڵەی پڕدەرد و میحنەتما بەدایم حازری

«کوردی» لێت بێ سەد ئەمانەت هەر کە ئەمشەو جومعەیە
تا سبەینێ قەت مەبە غافڵ لە زیکری قادری

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…
Subscribe to a channel