kurdish_poetry | Unsorted

Telegram-канал kurdish_poetry - شیعر و هۆنراوە

6984

سڵاو خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد. لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان. 🌐 books.vejin.net 🌐 awin.blogfa.com 🆔 @EmranHusseini

Subscribe to a channel

شیعر و هۆنراوە

🎧🌼

#_دەنگی_کوردی

▪️ دەنگ: عەدنان کەریم (1963)
▪️ شیعر: ڕەنج سەنگاوی (1977)

لە کۆڕەودا
سەردەشت نان بوو
بۆکان سفرەی پڕی خوان بوو
بانە دڵێکی ناسک و شنۆ فرمێسکی چاوان بوو
دەرگای کراوەی مەھاباد ھەر کۆمارەکەی جاران بوو
ھێزی ئەژنۆ لە گیانمانا تینی گەرمی کرماشان بوو
باوەشی پڕ میھرەبانیی نیشتمانم سۆزی گەرمی مەریوان بوو
کە ھەڵەبجە شەھید کرا
سنە شیر بوو
سەقز ھەتوانی برین بوو
باشترین دایکی سەر زەمین بوو ڕۆژهەڵات
بەو ڕاستەھێڵە دەستکردە ئێمە نابین بە دوو وڵات
کزەی جەرگم تۆ مەسووتێ وەرە با بسووتێین بۆ یەک
تۆ لێرە پەناهەندە نیت و کوا پەنامان هەیە بێ یەک
هەر کاتێ دێیت سەرم بەردەبازی ڕێیە و دڵم بۆ ئێوە مافوورە
ئەو سنوورەی کە ئەیەوێ لە یەکمان کا هەر لای دوژمنان سنوورە

🌹 شیعر و هۆنراوە 🌹

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌺

#_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)

بە سروەت پێ دەڵێم چاوم، کزەی دێ بای شەماڵ ئەوشۆ
چزەی دێ جەرگی برژاوم، بەبێ پۆلوو و زوخاڵ ئەوشۆ

ئەوا تیپی بەهاری دەست بە نێزە چوونە سەر بەفرێ
شکا پشتی کلیلەی قوڕبەسەر وەک پیرەزاڵ ئەوشۆ

سەراسەر فەڕشە چیمەن بۆ قودوومی بووکی گوڵ بۆیە
زمانی گرتووە هەر چەشنی تووتی، کوندە لاڵ ئەوشۆ

بە تەشریفی شنە، شەوبۆ و نێرگس پاکی پشکووتن
لە خۆشیان بولبول و قومری دەکەونە قیلوقاڵ ئەوشۆ

کوڕوکاڵ دەمبەخەندەن، کیژوکاڵ پڕعیشوە وو نازن
بزەی دێ غەمزە وو ڕەمز و ئیشارەی چاوی کاڵ ئەوشۆ

ئەوا هەر چاوەڕێیە نێرگسی شەهلا بە تەنیایی
بە جارێ بوو سپی چاوی بەئوممێدی ویساڵ ئەوشۆ

بە دەنگی بولبول و قومری، تەماشا دڵ چلۆن دەگری
دەڵێ بگرن بە دڵ قەدری، جەماڵی کیژوکاڵ ئەوشۆ

«ئیمامی» ـش هەر وەکوو بولبول بەهیوای پێکەنینی گوڵ
دەناڵێنێ لەسەر هەر چڵ، بە یادی خەتت و خاڵ ئەوشۆ

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌙🔭

#_بەهار

▫️ بەهاری 2724 ـی کوردی – 1403 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: چوارشەممە 06:36 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 92 ڕۆژ و 17 سەعات و 44 خولەک

▫️ Spring 2024
Start (March Equinox): 20 Mar - 06:36 RKUT
Duration: 92 days, 17 hrs, 44 mins

🔸 سێشەممە 19 ـی 03 ـی 2024 ڕێکەوتی 29 ـی ڕەشەمەی 2723 ـی کوردی دوایین ڕۆژی زستانە و چوارشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهارە (سەرەتای مانگی خاکەلێوە یان نەورۆز).

▪️ ساڵی 2724 ساڵی پڕە (کبیسه - leap year). ساڵی پڕ بەو ساڵانە دەوترێت کە یەک ڕۆژیان لە ساڵەکانی تر زیاترە و 366 ڕۆژن.


🔹 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی چوارشەممە کات 06:36 خولەکی سەرلەبەیانی لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی بەهار - Vernal Equinox» ڕوو دەدات. لەم کاتەدا تیشکی خۆر بە شێوەیەکی 100 % ـی دەکەوێتە سەر «هێڵی ئیستوا» ـی زەوی؛ بەپێی لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەکەی بەدەوری خۆردا بە ئاستی 23 پلە تیشکی خۆر لەسەر هەر دوو نیوگۆکانی باکووری و باشووریدا هەڵبەز و دابەز دەکات. هاوکات لە نیوگۆی باشووریی زەوی پاییز دەست پێ دەکات.

لە سەرەتای ساڵدا خۆر ڕێک لەسەر خاڵی جوگرافیی 90 ـی ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێت، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی زۆر ورد ئاڕاستەی ڕۆژهەڵات دەستنیشان بکەن، هەر وەها لە هەمان کاتدا لە هەمان خاڵی ڕۆژاواشدا ئاوا دەبێت و هەمان سوودی هەیە بۆ دۆزینەوەی وردی ئاڕاستەی ڕۆژاوا.

🔭🌍 | مانگـــــــــــــــــ

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🎧🌹

#_دەنگی_کوردی

▪️ دەنگ: بەهجەت یەحیا (1965)
▪️ شیعر: وەفایی (1844 - 1902)

عاشق دەبێ مەستانە بێ خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لەکن پەیمانە بێ هذا طريق العاشقين

لەم لاوە گریەی نای و نەی لەو لاوە خەندەی جامی مەی
ئاگر لە عالەم بەر بدەی هذا طريق العاشقين

تا دڵ نەسووتێ دەمبەدەم فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم هذا طريق العاشقين

چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە دەریایی ئاو و ئاورە
موتریب بڵێ ساقی وەرە هذا طريق العاشقين

🌺 شیعر و هۆنراوە 🌺

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

💐

#_مەحوی (1836 - 1906)

بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت

ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت

هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەها چاوی بەدت لێ لا دەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت

غەمی خۆشی نییە «مەحوی» لە دڵیا، هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍁

#_عاجز (1929 - 1967)

لە عیشقی چاوی غەممازی غەزەلخوانی نەکەم چ بکەم
لە نازی تاوسی چین، سینەسووزانی نەکەم چ بکەم

عەجائیب مانگی چاردەم دی، دوو مانگی یەکشەوەی پێ بوو
لەگەڵ دوو زەهرە لەم تەرتیبە حەیرانی نەکەم چ بکەم

لە باغی یار کە جاری بووی گوڵێکم کرد فیراقم بوو
ئیتر جانم فیدای خاوەن گوڵستانی نەکەم چ بکەم

شەڕابی لەعلی لێوی گەر بخۆن وەک من دەبن ڕیسوا
مەکەن لۆمەم کە فیکری مەیلی جارانی نەکەم چ بکەم

ڕەقیبی سەگسیفەت مەنعی ویسالی یاری لێ کردم
بە ئەفکار خۆم هیلاکی تیری موژگانی نەکەم چ بکەم

لە غەم تازە خەلاس نابی دڵی دێوانە و مەفتوون
نەما سەبرم خەیاڵی خەتت و خاڵانی نەکەم چ بکەم

لە حەسرەت ڕوویی لەیلا «عاجز» ـم مەجنوونسیفەت ناچار
وەکوو بولبول لە دەوری گوڵ سەحەرخوانی نەکەم چ بکەم

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍃

#_قانع (1898 - 1965)

هەر کەسێک شاهی پەرست بۆ ئاخری ڕیسوا دەبێ
دائیم و دەرهەم خەریکی مەخمەسە و غەوغا دەبێ

شاهیدی ئەم ئیددیعامە هەر لە شادا دیارییە
عەدڵی شاهی پەهلەوی کەی هەر وەکوو کیسرا دەبێ

خەرمەن و مەحسوولی کێوی بێستوون هەر ناڵە بوو
هەر کە تووی مەجنوون بکێڵێ فیرقەتی لەیلا دەبێ

نەفسەکەت شەهوەتپەرستە بێت و گوێچکەی لێ گری
ئیش و کارت ئۆف لە چاوی سەلمە و عوزرا دەبێ

تیاتڕۆیە نەفس بازی پارە بۆچ بەربا ئەدەی
تیاتڕۆ هەر کەس بچێ تیایا تڕۆ و ڕیسوا دەبێ

ماڵەپیتێنی مناڵە شەرت و بەینی عاشقان
پیاوی عاقڵ چۆن بە کاری هیچوپووچ شەیدا دەبێ

حورمەتم نازانن ئێوە ئەی کوڕانی کوردسان
پاشی مەرگی «قانعی» کەی قانعێ پەیدا دەبێ

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍀

#_ئاران (1981)

ئێستا ئەوا بێ پەنجەرە کەوتوومە بەر بێزارییەک
وەختە وجوودم هەڵکەنێ بیرەوەری یادگارییەک

(ترسم هەیە نەتبینمەوە) ڕابێ زەمان بە برینمەوە
شین بێ زەمین بە شینمەوە بمخواتەوە داخدارییەک

ئێستا ئەوا ماڵێک سەری ناوە لە کۆشی و کپ بووە
پاساری گێڕاوە وەسەر، ناڵە و هەرای پاسارییەک

ئێستا وەها ئەسپی تەمەن شای ژینمی مات کردووە
ناگا بە دادی دەردم هیچ هەرگیز قەڵای لاسارییەک

ئێستا ئەوەی ماوە لە تۆ وەهمێکی کاڵ و لیخنە
تەنیا دووپاتەی مەرگمە داستانی هەر دڵدارییەک

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🎧

✓ #_دڵدار
▫️#_دووی_ڕێبەندان

ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کوردزوبان
نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان

🌹 شیعر و هۆنراوە 🌹

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌴

#_قانع (1898 - 1965)

کە من خەمخۆری یارانم یەقین قەت خەم بەبا نادەم
وەکوو تووتی شەکرخۆرم چ مەیلی خۆم بە کا نادەم

وەکوو جێپێ بەبێ بان و دەر و دیوارە کاشانەم
کەلاوەکۆنی وێرانەم بە قەسری پادشا نادەم

کە من ئوستادی سەرمەشقی وەفادارانی عالەم بم
دڵی خاوێن و بێکینەم بە زوهدی پارسا نادەم

منی بولبول بناڵێنم لە کوردستاندا بۆ گوڵ
شەهادەی مەکتەبی عیشقم بە ئیمزای ئەورووپا نادەم

لە گۆشەی زاویەی خەمدا بگریەم بۆ بەجێماویم
دوڕی فرمێسکی گریانم بە لوولووی شەوچرا نادەم

دڵی خونچەی نەپشکووتم لە سینەی تەنگ با تەنگ بێ
هەناسەی عەتری ئەفکارم بە سروەی بای سەبا نادەم

ئەلا ئەی عاشقی فلس و فیداکاری مەڕ و مێگەل
بزانە قەدری مەعنای خۆم بە پارەی ناڕەوا نادەم

ئەوا پاراوی جەرگم کرد بە یەکجاری لە خوێنی دڵ
شەرابی خوێنی خۆم «قانع» بە بیرەی بێبەها نادەم

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌼

#_حەمدی (1876 - 1936)

لە داوی میحنەت و دەردی زەمانە ئێستە ئازادم
کە پابەندی سەری زلفی پەریڕوویانی بەغدادم

بە بادی داوە لەیلا زلفی خاوی میشکبار ئەلبەت
منیش مەجنوونسیفەت بۆیە لە وادی دیجلە بەربادم

بە شۆری بولبولانەی من وەکوو گوڵ پێ کەنی دلبەر
وتی یاڕەب چ سڕڕێکە بە عاجزبوونی تۆ شادم

لە کێوی بێستوونی عەشقییا ڕەنگێکی شیرینم
کە ڕێژا جا وتم خەڵقینە بمناسن کە فەرهادم

بە شاگردی نەگرتم دەستگاهی چەرخی دوونپەروەر
لە بابی عالیی عەشقا شوکر ئێستاکە ئوستادم

لە جەورت خۆت دەزانی شەکوە ناکەم ئەی ستەمگەرشۆخ
نەوەک تەئسیری بێ جارێ لە دەرگاهی خودا دادم

لە لێشاوی سرشکم دیجلە پردی تاقەتی پچڕا
بناغەی جسرەکەی مۆدیشی کردە عەینی بونیادم

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌙🔭

#_زستان

▫️ زستانی 2723 ـی کوردی – 1402 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: هەینی 06:57 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 88 ڕۆژ و 23 سەعات و 39 خولەک

▫️ Winter
2023-2024
Start: (December solstice) - 22 Dec - 06:57 RKUT
Duration: 88 days, 23 hrs, 39 mins

🔸 پێنجشەممە 21 ـی 12 ـی 2023 ڕێکەوتی 30 ـی سەرماوەزی 2723 ـی کوردی دوایین ڕۆژی پاییزە و هەینی یەکەم ڕۆژی وەرزی زستانە (سەرەتای مانگی بەفرانبار).

🔹 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی هەینی کات 06:57 خولەک دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی زستان - Winter Solstice» ڕوو دەدات. پێنجشەممە درێژترین شەوی ساڵ و ڕۆژیش کورتترین ئاست تۆمار دەکات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی هاوین دەست پێ دەکات.

لەم ڕۆژەدا بەپێی لاریی گۆشەی خولانەوەی تەوەری زەوی لەسەر هێڵی ئیستوادا، تیشکی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر «خولگەی قڕژاڵ» لە نیوگۆی باشووریی زەوی، هەر بۆیە تیشکی خۆر زیاتر بەرەو نیوگۆی باشووریی زەوی دەکشێت تا دەگاتە ئاستی 23 پلە و 40 خولەک بەرەو باشوور، کە ئەمەش واتای کشانێکی زۆر دەنوێنێت لە تیشکی خور لە نیوگۆی باکووری بەرەو باشوور، ئەو کاتە بۆ دانیشتوانی نیوگۆی باشووریی زەوی، دەستپێکی وەرزی هاوینە، واتە «ڕۆژگەڕانەوەی هاوین - Summer Solstice» ڕوو دەدات.

هۆکاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو و ڕۆژ و دابەزینی پلەکانی گەرما لە نیوگۆی باکووریی زەوی لاربوونەوەی تیشکی خۆرە، نەوەک دوورکەوتنەوە و نزیکبوونەوەی زەوی لە خۆر، چونکە لە ڕاستیدا ڕۆژگەڕانەوەی زستان لە نیوگۆی باکووریی زەویدا کاتێک ڕوو دەدات کە هەسارەکەمان لە نزیکترین خاڵدایە لە خۆر! لە هاوینیشدا لە دوورترین خاڵدایە. لە هەمان کاتدا ئەو ناوچانەی دەکەونە نێو بازنەی جەمسەری باکوور لە هێڵە پانییە بەرزەکان، خۆر یەکجار زۆر زیاتر لە ئاسمانیان دوور دەکەوێتەوە و تا وای لێ دێت خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ لەو ناوچانەدا نابینرێت! بەڵام بەپێچەوانەوە، لە ناوچەکانی نێو بازنەی جەمسەری باشووردا خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵدێت و لە کاتی ئاوابوونیدا لەسەر ئاسۆی ڕۆژاوا دەبێت و پاشان بۆ باکووری ڕۆژاوا و ئینجا باکوور و پاشان بۆ باکووری ڕۆژهەڵات و ئینجا دووبارە لە ڕۆژهەڵاتدا بەرز دەبێتەوە بۆ ناوەڕاستی ئاسمان.

🔭🌍 | مانگـــــــــــــــــ

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🥀

#_جەلال_مەلەکشا (1952 - 2020)

ئەگەرچی زەخمی دڵ ناسۆرە قەد داوای دەوا ناکەم
بە داوی شیوەن و ناڵین مەگەر دولبەر بە داوا کەم

نەماوە باوی عیشق و ناوی دڵ بازاڕی دڵداری
سەری خوم هەڵگرم دەرچم بڕۆم و ڕوو لە سەحرا کەم

ئەوندەی دڵ شکاندم یاری دڵڕەق شەرتە وەک مەجنوون
لەمەولا ڕوو لە قیبلەی کەعبەتولعوششاقی لەیلا کەم

غوبار و تۆزی ئاوێنە بە ئاوی ڕوون نەبێ ناچێ
مەگەر من هەر بە مەی فیکرێ بە حاڵی ڕۆحی شەیدا کەم

وتی زاهید کە پەیمانە بە بەردی تۆبە بشکێنە
بڵا بمرێ ڕەقیبی سەگسیفەت من کاری وا ناکام

دەڕۆم ئەم کافرستانە بەجێ دێڵم خودا بیکا
لە شاری عاشقاندا دولبەرێکی تازە پەیدا کەم

لەسەر رێبازی خوێنی حەزرەتی پەروانە چەن خۆشە
بە هێزی ئاوری شەم شوڕشێ مەستانە بەرپا کەم

فیراقی تۆیە تەقدیرم هەتا ڕۆژی حەشر گیانە
مەگەر تا نەفخی سووری عاشقان هەر شین و واوا کەم

بە ماچێ ئاوری دڵ ڕەنگە دامرکێ بەڵام هەرگیز
لە ڕێی عیشقا ئەگەر بمرم تەقازای ناڕەوا ناکەم

غەزەل بەرتەسکە بۆ هاواری عاشق خۆزگە ئەمتوانی
لە هیجران و فیراقی گوڵ فوغانێ بولبولئاسا کەم

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌷

#_کەمالی (1886 - 1974)

شەوی دووریت ئەوەندە گریە و هاوار و شینم کرد
بە خوێنی ئاڵی چاوم ڕەنگی سەفحەی سەرزەمینم کرد

کە دیم ئادەم نەوەی وەک تۆ لە پشتی دێتە دنیاوە
سوجوودی ئادەمم برد ڕەجمی شەیتانی لەعینم کرد

مورادم مەدحی زوڵف و ڕووی نیگاری شۆخەکەی خۆمە
کە هاتم وەسفی ماچین و نیگارستانی چینم کرد

ژیانی تازەیی بەخشی بە من یارم کە ڕێگەی دا
شەوی وەسڵی تەوافی لێوی موعجیزئافەرینم کرد

کە دیم زونناری زوڵف و پەرچەمی وەک شێخەکەی سەنعان
قوبووڵی مەزهەبی تەرسا و تەرکی عەقڵ و دینم کرد

لەناو باخا چنار و سەرو و عەرعەر شەرمەزار مابوون
«کەمالی» من کە مەدحی بەژنی یاری مەهجەبینم کرد

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌾

#_کەمالی (1886 - 1974)

کە زوڵفت شانە کرد بۆی میسکی چین ڕووی ئاسمانی گرت
دەمی خەندە لە لێوت قەند و شەککەر ڕووی جیهانی گرت

بە غەمزە چاوەکەت پێکای دڵی عوششاقی بێچارە
عەجەب کە ئاسکێکە سەد هەزار شێری ژیانی گرت

نەما شەوقی بە جارێ مانگی چواردەت دەستبەجێ گیرا
کە ئەو شۆخە بەدەرکەوت هەر وەکوو خۆر لێوی بانی گرت

نەوەک ئینسان فریشتە و جن بە جارێ پێکیا دڵیان
لە موژگان و برۆی تا دلبەرم تیر و کەوانی گرت

بە ئانێ موڵکی سەبر و دڵمی کرد ئەو یارە ئیستیلا
وەکوو هیتلەر کە ئیقلیمی هەموو یۆنانیانی گرت

خەتی دا ڕوومەتی ئەو شۆخە فەرمووی ئەی «کەمالی» بۆچ
مەگەر حەشرە کە کافر کەعبەیی ئیسلامیانی گرت

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌸

#_هێمن (1921 - 1986)

لە گیاندانا دەگوڕێنم بژی هەر کورد و کوردستان
بە گوللەی دژمنانی گەل دڵیشم بێتە ڕاوەستان

پشووی دواییم دەخوێنم بۆ گوڵ و گوڵزاری ئەم خاکە
لە سایەی ئەم گوڵ و گوڵزارەیە بوومە هەزار دەستان

دەزانن زامی دیلی چەند بەئێش و چەند بەئازارە
دەبێ رابێین هەتا ئێمەش دەگەینە ڕێزی سەربەستان

خەتای خۆمانە تا ئێستا کە هەر وا کۆیلە و دیلین
ئەوانەی شاد و ئازادن کەمێ زووتر لە خەو هەستان

نەتاندیوە کە ڕووباری خوڕێن بەردی دەقەڵشێنێ
وەهاش هەر زۆرداری دەسووتێنێ گڕی هەستان

لە مەیدانی شەڕانخێوی خەباتی قەڕنی بیستەمدا
سەرم سووڕ ما کە ئەسپی سووکەسواری کوردی بۆ وەستان

وەڵامی دامەوە پیرێکی ئازادەی جیهاندیدە
خەتای سواران نەبوو پێش سوارەکانمان قورس و ناوەستان

هومێدێ بەر مەدەن ڕێگەی خەبات بگرن بڕۆنە پێش
تەماشای خەڵکی تێکۆشەر بە دیکتاتۆری چۆن وەستان

هەتا کەنگێ سیاچاڵی بەسامی دژمنی زاڵم
پڕاوپڕ بێ لە ڕۆڵەی گەل جمەی بێ وا لە دەسبەستان

هەتا کەی ئەشکی خوێنینی کچەکوردی براکوژراو
لە جێی بادە و لە بەزمی دژمنان بدرێتە دەس مەستان

مەترسن ڕۆڵەکانی قارەمانی گەل لە گیانبازی
لە کۆڕی ئەم خەباتە بێوچانە تاقە یەک کەستان

سەهۆڵبەندانی بێدادی ئەگەرچی تووش و دژوارە
بەڵام لێم سوورە وەک ڕۆژێ بەهار هەر دێ لەدووی زستان

بە خەڵکی عالەمی سەلماندووە تاریخی ئازادی
دەبێ زاڵم لەبەر تێکۆشەران بەرداتەوە دەستان

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🎧🌾

#_دەنگی_کوردی

🔸 دەنگ: شۆڕش مەحموودی
🔸 شیعر: هەژار (1921 - 1991)

مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری

بە تیشکە تێک شکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەیشتە خاکەلێوە

فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ

با دەرکەون، کوڵ و کەسەر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکەن بە جێژن

شەماڵ، گەواڵ گەواڵ هەور بنێرێ
ئاهەنگ و بەزمی جەژنی پێ بسپێرێ

هەور لە دەشت و شیو و پۆپەشاخان
کردی بە تۆپتەقاندن و چراخان

شەماڵە، گاڵەگاڵیەتی و لە کارە
هەڵگرنەوە شاباشی شای بەهارە

🌸 شیعر و هۆنراوە 🌸

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🥀

#_مینە_جاف (1911 - 1965)

ئەوا سوڵتانی نەورۆزی سوپای تیپ تیپی هێناوە
ڕەنگاوڕەنگ ژاڵە و نەرگس لە دەشتا خەیمەیی داوە

بە سروەی بای نەسیم کاوان شکاوە تەختی یەخبەندی
لەلایێ زایەڵەی تەیرە لەلایێ هاژەیی ئاوە

لەلایە زیڕەیی قوڵنگ لەلایێ نەعرەیی شاهین
لەلایێ قیژەیی کۆتر بە چنگی بازی شەهلاوە

لەلایێ خوێندنی سوێسکە لەلایێ قەهقەهەی پۆڕە
لەلایێ قاسپەی کەو تێ لە تەک فەجرا تێکەڵاوە

لەسەر ئەورەنگی زومڕووتی لە سەحرادا ئەڵێن نەرگس
وەکوو سوڵتانی نەورۆزی لەسەر تاجی تەڵای ناوە

دەڵێی ئەگریجەیی پەخش و پەریشانی نیگارانە
شنۆی ئەگریجەیی شەوبۆ ئەشنیۆوە بەدەم باوە

بە ڕەنگی خاڵی ئاوداری سەری گۆنایی گوڵڕەنگە
لە ڕوویی لالە ئەو خاڵەی بە ناز و عیشوە نەخشاوە

چیا ڕازاوەتۆ وەک بووک دەڵێی ئەم بووکە مەخسووسی
کەوای سەوز و کراسی سوور و سوخمەی زەردی پۆشاوە

لەباتی چەتفەیی سورمە بەنەوشە چارەکەی کۆڵیە
چ شیرین تازەبووکێکە بە گوڵ چارشێوی داداوە

بڕۆن یاران تەماشا کەن چەمەن ئارایشی خۆی کرد
بە گوڵ ڕەنگین بووە دێژێ بەهەشت هاتۆتە دنیاوە

لە پرشەی ڕەنگی عاقیقی گوڵەزەردە ئەبێت حەیران
سەحەرگاهان کە خۆر هەڵتێ و ئاو و ئاونگی لێ داوە

بە شوعلەی خۆر ئەڵێی مروارییە شەونم تریسکەی تێ
گوڵەخاشخاش دەڵێی لەعلە و وە یا پیرۆزە ڕژیاوە

تەماشای باغ و گوڵشەن کە دڵی سەد دڵ دەکا حەیران
دەڵێی وا جەننەت و فیردەوس لەسەر ئەرز جیلوەیی داوە

وەکوو ئاوازی سەمتوورە سەحەر بولبول ئەناڵێنێ
بە ڕەنگی کوڵمی مەحبووبە بە پەڕەی گوڵ غونچە پشکاوە

نموونەی پەرچەمی شێواوی پەخشی شۆخی تەننازە
پەشێوی سونبول و نەسرین و سۆسەن وا بە شەیداوە

لەسەر سەفحەی گوڵی شەستپەڕ ئەنووسێ خامەیی سۆسەن
بە ئەمری حەییی دادارە «ئەمین» ئەم ڕەنگە ڕێژیاوە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌷

#_حەقیقی (1902 - 1996)

«کامیل» ئەو مانگی موبارەک فەڕز و ئەمری بارییە
مانگی نوێژ و تاعەت و سەرفترە وو دیندارییە

لەززەتی ڕۆژوو ئەتۆ تێ فکرە عەینی ڕەحمەتە
خواردنی ڕۆژێ ئەتۆ بڕوانە زەهری مارییە

دەنگی قوڕئانخوێندن و ئەڵڵاهووئەکبەر دێ مودام
کەی لە مانگی دیکەدا تۆ گوێت لە دەنگی قارییە

بیست و حەوتەم حامیلی قورئانە جەبریلی ئەمین
حامیلی وەحیی موبین بۆ ئەحمەدی موختارییە

لەیلەتولقەدرێ کە وا سەف سەف مەلاییک دێنە خوار
دەرکی ڕەحمەت بازە، عاسی! وەختی گریە و زارییە

دەرکی دۆزەخ داخرا دەرکی بەهەشت ئاواڵەیە
موژدە بێ ڕەحمەت دەبارێ باری عامی بارییە

سەیقەلی ژەنگی مسی ساڵێکە سەرفترە و زەکات
مشتوماڵی نەفس و ماڵە سوننەتێکی جارییە

مام مەلای بێچارە، کاروبارێکی دیکەی نییە
یازدە مانگان خەوتووە و ئەو مانگە وەختی کارییە

کاکە گیان ئێستا «حەقیقی» زەوقی جارانی نییە
تەبعی تۆ سەرشارە، ئەمما شێعری من بێعارییە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌾

#_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)

نە تەنیا بەندەیی باڵایی مەوزوونت سنەوبەر بوو
عەلەم بوو، سەرو بوو، هەم نەیشەکەر بوو، نەخلی نەوبەر بوو

نە تەنیا گوڵ خەجاڵەت ما، لە ڕووی وا جوانی تۆ چاوم
کەتان بوو، پەڕنیان بوو، گیانەکەم دیبایی ئەخزەر بوو

نە تەنیا شۆر و غەوغا بوو، کە دوێ تەشریفی تۆ ڕۆیی
بەڵا بوو، فیتنە بوو، ئاشووب بوو، غەوغایی مەحشەر بوو

نە تەنیا یاسەمەن بوو مەسخەرەی سیمین بەناگوێی تۆ
سەمەن بوو، نەستەرەن بوو، لالە بوو، نەسرین و شەشپەڕ بوو

نە تەنیا هەر ڕەقیب بوو کامڕان لەو زولفە پڕچینەت
سەبا بوو، شانە بوو، مەششاتە بوو، عەنبەرچەیی زەڕ بوو

نە تەنیا هەر «ئیمامی» مات و مەبهووتی جەماڵت بوو
فوغان بوو، ناڵە بوو، خوێنی جگەر بوو، دیدەیی تەڕ بوو

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍂

#_دیاکۆ_هاشمی (1965)

▪️ ڕۆژی جیهانیی #_زمانی_دایک

▪️ International Mother Language Day

زمان ناسنامه‌ و کۆڵه‌که‌ی ژیان و مانی نه‌ته‌وه‌یه‌. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانه‌که‌ی لێ بسەنرێتەوە، خۆشی له‌نێو دەچێت و دەفەوتێت. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییشی نەبێت، به‌ڵام زمانه‌که‌ی خۆی بپارێزێت، هه‌رگیز نامرێت و هه‌ر ڕۆژێک دێت که‌ سه‌ر دەکەوێت و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.

زمان، مرۆڤ له‌ گیانله‌به‌رانی تر جیا ده‌کاته‌وه‌، مرۆڤ به‌ که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ زمان، هزر و بیری خۆی ده‌رده‌بڕێت و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای خۆیدا پێوه‌ندی ده‌گرێت. نه‌ته‌وه‌ جۆربه‌جۆره‌کان له‌به‌ر زمان لێک جیا ده‌کرێنه‌وه‌ و هه‌ر به‌ زمانیش پێکه‌وه‌ پێوه‌ندی ده‌گرن.

له‌ نۆڤه‌مبری ١٩٩٩ـدا ڕۆژی ٢١ ـی فێبریوه‌ری، ٢ ـی ڕه‌شه‌مه‌، ٢ ـی اسفند، بوو به‌ "ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک".

▪️ زمان چییە؟
▪️
ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایک
▪️ مێژووی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
▪️ زمانی کوردی لە پارچەکانی کوردستاندا
▪️ بەرنامەی فێرگەی زمانی کوردی لە ئاسۆسات

🔹 شیعر و هۆنراوە

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🪴

#_زاری (1905 - 1982)

ئایەتی سوبحانە بەحسی واقیعەی ❞ئیسڕا❝ ئەکا
نەقڵی چوونی ئەو بە شەو بۆ ❞مسجد الاقصی❝ ئەکا

سووڕەتی ❞والنجم❝ ـە شاهید بۆ قسەی میعراجیە
دەبدەبەی عیززی لە سیدرە وەک زەوی بەرپا ئەکا

خۆشەویسی بارییە و دەعوەت کرا بۆ لامەکان
جیلوەفەرمایی لە سەدری بەزمی ئەو ئەدنا ئەکا

پێی لە هەر خاکێ کە نابێ بوو موعەتتەر هەر نەفەس
سەد کەڕت نەفرەت لە موشک و عەنبەری سارا ئەکا

یەککەتازێکە لە عەرسەی خۆشەویسیدا لە ژوور
عەرشەوە خەڵوەت لەگەڵ بینایی بێهەمتا ئەکا

پەنجەپۆڵایێکی بێباکە بە تەنها شەڕ لەگەڵ
شەڕکەرانی قەیسەر و ئەسکەندەر و کیسرا ئەکا

بۆ سبووتی ئیددیعا گەر بێ بجووڵێ غیرەتی
کاری باڵاتر لەوان ❞شق القمر❝ داوا ئەکا

بۆ زهووری موعجیزە وەختێ ئیشارەی کردە مانگ
دوولەتی کرد و موعانید چی قسەی بێجا ئەکا

موعجیزەی مووسا لە ئەرزا بوو کە بەحری پارە کرد
یەک ئیشارەی ئەم لە چەرخا کاری سەد مووسا ئەکا

تۆزی ڕێگات ئەی جەنابی موستەفا نەفرەت لە گشت
زیوەری تاجی کەیوومەرس و جەم و دارا ئەکا

گەر بە عومری نووحەوە شاعیر بنووسێت و بڵێ
سەدیەکی مەدحی ئەتۆ کەی تا ئەبەد ئینشا ئەکا

وا خەریکە ماڵی وێرانی دەروونی خۆ بە نوور
تەلعەتی وەک ئافتاوی ئەنوەرت ئاوا ئەکا

جێبەجێبوونی مورادی خاتری «زاری» لە بەحر
ڕەحمەتت ئەی ❞رحمةً للعالمين❝ داوا ئەکا


👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌿

#_کوردی (1809 - 1850)

ئەی موسوڵمانینە نابێ پێم بڵێن چیم کردووە
دڵبەرم بۆ چی وەها دەستی لە خوێنم خستووە

پەنجەکەی خوێناوییە ئێستا دەکا حاشا گوڵم
سوێند دەخوا بە خودا دەڵێ بیللا ئەمن نەمکوشتووە

چونکە ئەمڕۆ من شەهیدی کەربەلایی عیشقی تۆم
هەر وەکوو کەو پەنجەکانت وا بە خوێنم ڕشتووە

چاوی مەستی فیتنەجۆکەت وەک سواری تورکمان
خەرمەنی عەقڵ و دڵ و هۆشی بەغارەت بردووە

پەرچەمت هەر وەک پەڕی تاوس کە دەدرەوشێتەوە
هێندە نەرم و سافە وا قورئان دەخۆی تووکی قووە

کێ خەلاسی دێ لە قوللەی قافی عیشقت چاوەکەم
زەحمەتە بیللا کە چونکە پڕ لە سیحر و جادووە

ئەو سیاواڵا لە دەورەی گەنجەکەی ڕوخسارتە
پڕعەجەب ماوم کە وا خۆ مارە یاخۆ گیسووە

یا خودا دوور بێ لە چاوی بەد تەماشا کەن گوڵم
هێندە باریکە قەدی قورئان دەخۆی تاری مووە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌱

#_زاری (1905 - 1982)

لە تاریکی شەوی هیجرام و موحتاجی شەمی ڕووتم
لە گەنجی ئارەزوو دوور و لەگەڵ ماری غەمت جووتم

هەموو کەس با بزانێ چاکە من وا گیری داوی تۆم
غوڵامی خاڵی مشکین و قەدی باریکی وەک مووتم

لە سایەی ئاوری شەوقی جەماڵی دڵبەری تۆوە
هەماری نەوتم و گۆگرد و بەڵکوو کانی بارووتم

ئەگەرچی ئاوری عیشقت بڵێسەی دەمبەدەم بەرزە
منم ئەمڕۆ سەمەندەر ئاورم هێلانە ناسووتم

لە ڕۆژێکۆ موژەت تەدبیری قەتڵی عاشقانی کرد
منی بێدڵ خەریکی کفنم و تەرتیبی تابووتم

لە من نابێ بپرسی وەسفی شێواوی دەروونم چون
زەنەخدانی ئەتۆیە مەحبەسی دڵ چاهی هاڕووتم

خودا ڕەحمێ بکا بەم بێوجوودە تا موزەییەن بێ
ئەوی ڕێگە و گوزەرگاتە بە قەترەی ئەشکی یاقووتم

ئەگەر داوود تەوفیقی خودا بێت و نەکا یاری
ئەمن کەی پاڵەوانی مەعرەکەی مەیدانی جالووتم

گەدایێ بێپەنا و بێکەس و گەردنکەچە «زاری»
بە ڕەحمەت دەستی بگرە ئەی غوڵامی دەست و بازووتم

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌻

#_ئەدەب (1859 - 1916)

خاڵی سیەهی تۆ لەسەر ئەو عاریزی مینوو
داغێکە لە حەسرەت بە جگەر لالەیی خودڕوو

ئەبرۆ و ڕوخ و دیدە و خاڵی خەمی گێسووت
قەوسە و قەمەرە و زوهرە و پەروین و تەرازوو

شێری دەشکێنن نیگەهی چاوی غەزالت
نیروویی غەزەنفەر کە بەسەر پەنجەیی ئاهوو

مەنزوور لە عومری ئەمە ئەمڕۆیە کە تۆم دی
عومرێکی بەبێ تەلعەتی تۆ چوو بەهەدەر چوو

هێندەم نییە فرسەت شەوەکی وەسڵی جەماڵت
بتوانم ئەدا کەم غەمی هیجرانت ئەوی بوو

ڕێی توڕڕەیی خوێنخواری مەدە هێندە بە ڕوخسار
ئەو جەننەتە حەیفێ کە دەیسپێری بە هیندوو

ڕەنجووریی هیجرانی «ئەدەب» بێ لەبی شەهدت
باوەڕ مەکە گەر بێت و شیفای بێ بە ئەرەستوو

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌸

#_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)

یاخودا زستان بەخێرێ چونکە وەک یاری منە
ساردوسڕ بێمیهر و بێمەیلە جەفاکاری منە

ڕووی لەسەر کوێستانەکان تاڵە بە ڕق هاتۆتەوە
هەر وەکوو یار دێتەوە ماڵێ بە ئازاری منە

بەرگوباری دار و گوڵزاری بە شەختە کرد نەخۆش
هەر وەکوو جەرگ و دڵ و گیانی برینداری منە

تکتکەی گوێسوانەکانی وەک زووخاوی من دەچێ
ڕەنگی سیخواری وەکوو ڕیشی سپیکاری منە

بۆ سپیکاری عەجەب وەستایە زستان چاوەکەم
وەک خەمی من مووی سپی کردووم و میعماری منە

چەرخی گەردوون بۆ لەسەر من بەختی من نادا خولێک
هەر لەسەر یەک لاتەنیشتە هەر وەها باری منە

پێچەوانەی خۆی کە جاران چەرخوخول بوو کاری ئەو
هەر دەڵێ شان و ملی «کامیل» وەفاداری منە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌺

#_مەلا_موستەفای_عاسی (1885 - 1975)

تەماشای چەرخی چەپگەرد کەن بە زیددی چەرخی گەردونە
ئەوەی شایانی عیززەت بێ ئەوێستا سووک و مادوونە

ھەوا و دەستووری نائەھلە بناغەی حورمەتی تێک دا
وەتەن شێوا و پڕحەسرەت ئەھالی زار و مەفتوونە

لە چۆل و دەشت و ھەم چیادا تەماشای خوێنی کوردی کە
لەگەڵ فرمێسکی بابکوژراو دەڵێی ڕووباری جەیحوونە

حەرەس قەومی کە وەختی ھات بە لینگی ڕووت و بێدەرپێ
لە ڕاستی کوردی بێچارە دەڵێی مەڕوان و مەئموونە

خیلافی ئەمری یەزدانە ھەموو ڕەفتار و ئەفکاریان
ئیدارە و حوکمی بێجێیان خیلافی شەرع و قانوونە

ئەگەر چی ڕاستە دووپێنە بە وەحشەت فەوقی چوارپێنە
بە عەقڵ و سوورەت و سیرەت ھەمووی سەگسار و مەیموونە

زەرەرمان ھیچ نەکرد ئێمە کە چونکە تێ گەیشتین باش
بڕینی پەنجەیی کورتی کە چەند پڕئێش و کەسکوونە

بە ھیوای تۆڵەوەرگرتن کە سەرفی ڕووحی شیرین کەین
ئەوا فەرھادی سەردارمان خەریکی کێوی بێستوونە

ئەگەر فیرعەونی میسریش بێ زەریف با تێ بگا بۆ خۆی
سیلاحی کوردی ساحیبحەق عەسای مووسا و ھاڕوونە

دەبێ ھەر خۆی بخنکێنێ لە گێژی بەحری حەسرەتدا
لە دەستی چوو کە خاکی کورد ھەمووی ھەر گەنجی قاروونە

سەرت دەرکە ھەتا ماوی بە ڕێگای فورسەتا ڕا کە
شیمال ھەر موڵکی کوردانە ئەتۆش چارت بە لاچوونە

زەریفی تێ بگە یا بە وەکوو حەڵقە لە گوێتی کە
میسالی نیشتمان و کورد وەکوو لەیلا و مەجنوونە

وەتەن خاوێن و بێغەم بوو بە زوڵمی ئێوە چڵکن بوو
لەبۆ شۆرینی بڕنەومان گەڵی باشتر لە سابوونە

ئەگەر حەسرەت دەخۆی بۆ نەوت بڕۆ ھەندێک بە سەرتا کە
بەکار نایە درۆ و تەفرە بەڕاستی وەختی دەرچوونە

لە شوومی زوڵم و بێرەحمی لە دەرحەق نیشتمان و کورد
بناغەی ھێزی ناحەقتان بەرەو ڕووخان و تێکچوونە

بیحەمدیللا کە ناوی کورد بە ناوی ئەو کەسەی دەرچوو
بە غیرەت کێوی ئەلبورز و بە ھیممەت پیرەمەگرونە

منیش ھاوناوی ئەو زاتەم وەلاکین شوھرەتم «عاسی»
بە تیشکی ڕۆژی سەرکەوتن قەریحە و زیھنەکەم ڕوونە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌹

#_خادیم (1895 - 1953)

هەراسانن هەموو عالەم لە ناڵەم یەک بە یەک ئیمشەو
لە گریەی ڕەعدئاسا کەڕ ئەبێ گوێچکەی فەلەک ئیمشەو

فوغان و دووکەڵی ئاهم بەتوندی بۆ هەوا ڕۆیی
لە حەوتەم ئاسمان ئەگرین بە حاڵی من مەلەک ئیمشەو

جگەر برژا لە سینەمدا کەبابئاسا بە ناری عەشق
لە شۆری ئەشکی خوێنبارم موهەییا بوو نمەک ئیمشەو

سەبەب بۆ جۆششی ئاوی سوروشکم ئاگری جەرگم
ئەپاڵێوێ لە هەر دوو چاوەکانم مەردوومەک ئیمشەو

لە بۆتەی سیدق و ئیخلاسا لە عەشقا تەجروبەی دڵ کە
عەیاری زەڕی خالیس دەردەچێ بیکەی مەحەک ئیمشەو

لە حاڵی زاری بێحاڵم گەواهی حاڵمن عالەم
بە گریانن لە گریانم لەناو دەریا سەمەک ئیمشەو

ئەگەر چی عەشقی لەیلا زۆر بەتەئسیرە لەبۆ مەجنوون
لەگەڵ تەئسیری سۆزی «خادیم» ـت نابن بە یەک ئیمشەو

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

💐

#_ئەدەب (1859 - 1916)

ڕوومەتت بەدری مونیرە پەرچەمت وەک مشکی ناب
لەو خەجەڵ ما ئافتاب و لەم شکا قەدری گوڵاب

عیشقی تۆ دەمسازە بۆ مە گەر فیراقە گەر ویساڵ
نوتقی تۆ جانبەخشە بۆ مە گەر خیتابە گەر عیتاب

گەر حیجابی عیسمەتە یا حەسرەتە بۆ منی هەژار
مەعجەرت لادە لە ڕوو تۆ وەختە هەڵگیرێ حیجاب

با غەریقی بەحری هیجرت بم وەکوو نیلووفەڕیش
دوور بە دوور خۆ هەم بەرابەر بەو جەمالی ئافتاب

بێحسابن کوشتەیی پەیکانی غەمزەی چاوەکەت
گەر وەکوو ئەمسالی ئێمە بێنە سەر حەد و حیساب

تەوسەنی خۆت ڕامە بۆ ئەغیار چی بێ ئەی عەجەب
گەر دەگاتە بەختی مە ئەو سەرکەشێکە بەدڕیکاب

هێندە ڕاوەستا لە داوێن ئاوی فرمێسکی فیراق
بۆیە وێستا ئەشکی دیدەم قەترەیەک و سەد حوباب

توڕڕەیی شەوڕەنگ و خەتتی سەبز و زوڵفت کافییە
بۆ عەزابی مە چ لازم بەند و زنجیر و تەناب

بۆ نیساری مەقدەمت لە کنم عەزیزە جانی خۆم
بۆیە بۆ ئیساری جانی خۆم هەمە هێندە شەتاب

لەو دەمەی هاتوومە دەرگاهت بە ئوممێدی نیاز
غەیری بارانی سرشکی خۆم نەدی قەت فەتحی باب

دڵبەرا بێ میهری تۆ ڕۆژ و شەوی تارە «ئەدەب»
باوجوودی لوتفی تۆ گەر دۆزەخە نِعمَ المآب

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍁

#_فایەق_بێکەس (1905 - 1948)

فیکری سەرکەوتن بەبێ شک ئەی ڕەفیقان غیرەتە
فەوز و ئیقباڵ و تەعالی هەر بە سایەی هیممەتە

قەومی کورد ئەمڕۆکە دائیم وا لە حاڵی حەسرەتە
باعیسی فیتنە و فەساد و دوودڵی ناو میللەتە

قەومی کورد شێرانی میللەت فیکری وەحشەت لا بدەن
وەختی تێکۆشینە ئەمڕۆ ڕۆژی عیلم و سەنعەتە

میللەتی بێعیلم و سەنعەت باوەڕت بێ دائیما
وا لەژێر پێی ئەجنەبیدا ناوی هەر بێقیمەتە

سەیری کە و تێ فیکرە نەختێ چی بەسەر هات قەومی کورد
سووک و بێناو و نیشانە و ژینی دەرد و زیللەتە

گەر بە دڵ بێت و هەوڵ دەین بۆ تەرەققی قەومی کورد
نائیلی جێگە و حوقووقی خۆی ئەبێ ئەم میللەتە

هەوڵ و تێکۆشین بەتەنها هەر بە دەم کەڵکی نییە
گرمەگرمی هەوری بێباران نیشانەی زەیقەتە

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…
Subscribe to a channel