kurdish_poetry | Unsorted

Telegram-канал kurdish_poetry - شیعر و هۆنراوە

3267

سڵاو خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد. لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان. 🌐 books.vejin.net 🌐 awin.blogfa.com 🆔 @EmranHusseini

Subscribe to a channel

شیعر و هۆنراوە

🍂

☑️ #_زاری (1905 - 1982)

دڵم، هۆشم، خەیاڵم، تالبی یەک لەحزە دیدارن
کە بێ دیدار هەر دەم هەمدەمی سەد ئێش و ئازارن

شەکەر بێ موشتەری، بێنرخە قەندی میسر هەر ئانێ
بە خەندە، لەعلی لێوی دڵبەرت سەرگەرمی گوفتارن

نیگاهێ کەی ئەکەی چاوم لە ئەحواڵی ئەوانەی وا
بە نووکی تیری برژانگی سیاهت سینە زەخمارن

بە سورمەی دڵبەری ئەو ڕۆژە چاوی ڕشت، ئەمن زانیم
بە هەر تیری موژەی جەمعێ لە هەر لاوە گرفتارن

بە قانوونی نزاکەت، شانە بۆ تەرتیبی زولفی چوو
گەڕاوە دی بە هەر تارێکی سەد وامق گرفتارن

لە حوسنی بێنەزیر و بێحەدت وا دێتە بەر چاوم
بە شەوقت نەک منی غەمدیدە سەدها سینە پڕخارن

نیگاهێکم تەمەننا بوو لە چاوی، چاوی لێ پۆشیم
خودا ئەو چاوە مەستانەی لە «زاری» بۆ چی بێزارن

| @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🪴

#_مەولەوی (1806 - 1882)

دەک فەڵەک چون من دەردت کاری بۆ
زامت پڕ نە ئێش نادیاری بۆ

ئەی فەلەک! وەکوو من دردت بێدەرمان بێت و زامت پڕ بێ لە ئێشی زۆر.

جەفای نەونەمام سەفات هورکێشۆ
خاترت وە نێش حەسرەتان بێشۆ

ئێش و ئازاری دەردت، ڕێشەی نەونەمامی خۆشی و سەفات هەڵکێشێ و ڕۆح و دڵت بە ئازاری خەم و خەفەت بێتە ئێش.

ساتێ بێخەم بی جەستەی جەفاکێش
ویارا وە شاد چەنی یاری وێش

ماوەیەک لەشی مانوو و خەفەتبارم بە خۆشی و بێخەم لەگەڵ یاری خۆیدا کاتی خۆیی بردە سەر.

وەخت بی لێڵاویت بگێرۆ چەمان
تا ئاخر دووریت وست نە بەینمان

لە بەخێڵی و حەسوودیدا خەریک بوو کوێراییت دابێت و دووریت خستە بەینمان و لە یەک جیات کردینۆ.


☑️ | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە



🌟 #_وەفایی (1844 - 1902)

عەزیزم ڕۆحی شیرینم لە من بۆ چی کەناری تۆ
وەرە سەر هەر دوو چاوی من کە سەروی جۆیباری تۆ

لەسەر چاکی گریبانت سەبا شێت بوو وەکێوان کەوت
کە ڕێی کەوتە خەیابانی گوڵ و باغی هەناری تۆ

نەخۆشی چاوەکانت بووم و خەندەی تۆ سەبووری دام
شیفای بیماری خۆت دا، گوڵشەکەر باری لە زاری تۆ

لەلایێ تارە داوی دڵ، لەلایێ مارە قەسدی سەر
چ سیحرێکە عەجەب ماوم لە زولفی تاروماری تۆ

خەتت هێنا جەمالت پێ نوما، کوا ڕەونەقی خاڵت
فەڕەنگی هات و کەعبەی گرت و مەندی چوو لە شاری تۆ

ڕەگ و ڕیشەی دڵم هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب، وەرە ساقی، سەراپا بوومە تاری تۆ

بە چاوت کەوتووم، بۆ زاری تۆ ئاگر لە من بەر بوو
سپەندم هەر بسووتێم چاکە من بۆ چاوەزاری تۆ

کوتم شێواوی زولفم چاوەکەت بەڵکوو عیلاجم کا
ئیشارەی دایە خاڵ و یانی وایە داغداری تۆ

نەخۆشی چاوی تۆم بێهوودەیە دڵداریی خاڵت
بە ئیفلاتوون عیلاجی نایە بیللا دەردەداری تۆ

جەماڵت ئاهی من گرتی خەتی سەبزت بەسەردا کەوت
چەمەن ڕابرد و سەرما هات و تێک چوو نەوبەهاری تۆ

نیگاهی کردە من هەستاوە زولفی خستە ڕوو فەرمووی
قیامەت هات و ڕۆژ گیرا، «وەفایی» هەر خوماری تۆ

@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌱

#_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)

تکتکەی بارانی پاییز وەک تکەی چاوی منە
کاتی هەڵقرچاوی باغ وەک جەرگی برژاوی منە

هەر خڕ و شیوێ تەماشا کەی، خڕی پڕ بوو لە ئاو
هەڵدەچۆڕێ لێڵ و لیخن، چەشنی زووخاوی منە

هەورە، بایە، بەفرە، بارانە، تەمە، سەر کێوەکان
هەر دەمەی جۆرێکە، هەر وەک حاڵی شێواوی منە

ئەمن و بەفری سەر چیاکان پێکەوە دەتوێینەوە
کاکە ئەم زستانە بەفریش عومری فەوتاوی منە

ئەی خودا بۆ چیمە تازە ژینی هێندە تاڵ و توون
دوو برا بووین، بازی دا ئەو، نۆرەهەنگاوی منە

💠@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌴

#_سابیری (1881 - 1944)

بەڵاگەردانی چاوت بم ئەڵێی نەجمی گەلاوێژە
دەمێ عیسا و لوقمانە، دەمێ سەففاک و خوێنڕێژە

بە ئەووەڵ تیری دالەرزیم و غافڵ بووم و نەمزانی
کە من ئێستاکە هوشیارم خەدەنگێ تر بهاوێژە

لەبەر ئێشی خەدەنگی دڵ دەکەم فەریادی بێحاسڵ
بە شێتم ناو دەبەن خەڵکی، زەمانێ پێم ئەڵێن گێژە

نەمامی قەدی تۆ بەڵکوو هەمیشە تازە و تەڕ بێ
وەرە جانا لەسەر ئەم دیدەیی پاراوە بینێژە

کەسێ خاری تەریقی عەشقی چاوی تۆی بە دڵدا چوو
وەکوو وشتر بە ناچاری دەکا ئەم نەوعە کاوێژە

تەبیبی پڕفەن و حازیق مەبەن بۆ خزمەتی عاشق
کە دەرمانی دڵی عاشق وەرایی عەقڵ و ڕاوێژە

حەکیمی میهرەبان جامی گوڵاب و قەندی بۆ هێنام
وتم ئەی بێخەبەر لەم دەردە ئەو دەرمانە بیڕێژە

سەبا تۆ مەحرەمی ڕازی دەخیلەک عارەبئاسایی
گەیشتی بەو تەبیبە، لەم نەخۆشە شەممەیێ بێژە

بڵێ مەجنوونەکەی سەحرانشین ئەمشەو لە دووری تۆ
لە حاڵی نەزعدا ماوە بڕۆ ئیحسانە بینێژە

چ غەوغایێکە «سابیر» بەسیە ئەم ناڵانە کۆتا کە
قسەی بێڕەغبەتە هەر کەس وەکوو تۆ تالیعی لێژە

دڵی کردە نیشانەی تیری غەمزەت، تێ گەیی «سابیر»
کە غەمزەت هەر وەکوو تیری ئەجەل چالاک و خوێنڕێژە

حەکیمی دەردی «سابیر» موشکیلە دەس ناکەوێ ئیللا
لە فەیزی مەرقەدی سەیید ڕەزای قوتبی دێلێژە

عەجەب بۆ چی بەبێ عیلمی کە «سابیر» شیعری داناوە
بە فەیز و یومن و ئیستیمدادی قوتب و پیری دێلێژە

📚🌹

🌼  |  @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌼

#_وەفایی (1844 - 1902)

دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم

لە دوو لا مەست و حەیرانم، بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردەن، نە قوربانی لەبانت بم

چ خۆشە وەجدی سەرو و گوڵ، بە دینی قومریی و بولبول
دەمێک شەیدای قەد و باڵات، دەمێک شێتی دەهانت بم

لە نیشانەی پەڕەی جەرگم نەوەستا تا نەگەییە دڵ
بە قوربانی خەدەنگی دەست و بازووی چاوەکانت بم

شیفای دام غەمزەکەی چاوت کە وا خوێنی دڵی گرتم
بە قوربانی موداوایی حەکیمی حاڵزانت بم

بەبێ ئیمدادی خاڵی گەردنت دەردم شیفای نایە
مەگەر بێم دەستودامانی گەلاوێژی بەیانت بم

لە وەسڵی ڕوویی تۆی کردم حیجابی پێچشی زولفت
هەتا کەی دڵشکستەی دەرد و تەعنەی باغەبانت بم

موقیمی خاکی دەرکەی تۆ حەریمی جەننەتە جێگای
بە لوتفی تۆ چ کەم نابێ منیش ڕیزەی سەگانت بم

بە زولفی پڕ لە هاواری دڵان کەوتووم، دەسا ڕوحمێ
ئەمان سەرقافڵەچی قوربانی زەنگی کارەوانت بم

لەوی ڕۆژێ کە ڕووت وا کرد و لێت پرسیم، هەتا دەمرم
بە بۆی جەننەت دەبێ من هەر لەسەر ڕازی نیهانت بم

برۆت تێک نا، دەمت وێک نا، لە دەریای لوتفی تۆ دوورە
لە قوربی قابەقەوسەین و مەقامی لامەکانت بم

ئەمن کورد و دڵئیفتادە، ئەتۆ شۆخ و عەرەبزادە
مەگەر بمرم بە بەختی خۆم دەمێکی هەمزوبانت بم

بە یادی زولف و ڕووی تۆ وەک «وەفایی» هەر دەناڵێنم
دەبێ تا ڕۆژی مەحشەر تازیەدار و ڕەوزەخوانت بم

📚🌹

🌼  |  @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌺

#_نالی (1800 - 1877)

موشەخخەس لەشکری خەتتت لەسەر تەسخیری باڵایە
کە توڕڕەی میری میرانت نیشانەی سەبتی توغڕایە

خوسووسەن هیندووی خەتتی بەیازی ڕوویی مەحموودم
لە موڵکی ڕۆمەدا ئێستەش خەلیفەی شاری بەغدایە

لە بازاڕی مەحەببەتدا هەدییەی توحفەیی میران
لەبۆ خورشیدی تابانم پیاڵەی شۆخی مینایە

لە کۆهی نەجدە ئێستاکە وەکیلی قەیسی ماڵوێران
منم مەجنوون و زنجیرم گرێی گێسوویی لەیلایە

کولاهی فەخر و تەعزیمم گەیشتە چەرخی ئەتڵەسڕەنگ
کە بیستم قەلبی میرانم لەسەر مەملووکی ئاغایە

لە دنیا جەننەتی باقی تەلاری شاهییە، ساقی
حەبیبە توڕڕەیی تەوقی ملی شیرین و عەزرایە

نیشانەی فەخرە بۆ من گەر بە سەر بێم نەک بە پێ، ئەمما
بە مەرگی تۆ قەسەم شاهم عوزر مەسمووعە، سەرمایە

بە حەققی تاری کاکۆڵی سەراپا لوولی ئەو شۆخە
ئەگەرچی پەشمە، ئەمما دڵ لە توڕڕەی زوڵفی سەودایە

موحەققەق مەشرەبی «نالی» لە شیعرا هەر وەکوو خاکی
خەیاڵی کوردییە، بەیتی سەراپا زوڵفی دووتایە

📚🌹

🌼  |  @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌹

#_زاری (1905 - 1982)

کەی عیلاجی دەردەکەم وەک بووعەلی سینا ئەکەی
چاوی نابینا بە گەردی دامەنت بینا ئەکەی

ئەم هەموو حوسنە لە تۆدا کۆیە من وا تێ ئەگەم
نازی زیبایی بەسەر کۆگایی پەروینا ئەکەی

شانە بۆ ئارایشی گێسوو تەکانی دا، وتم
حەبسی پۆلی دڵ لە حەڵقەی زولفی موشکینا ئەکەی

تێغی بێباکی وجوودت ڕیشەیی جەرگی بڕیم
عاقیبەت دەفنم لە کفنی سووری خوێنینا ئەکەی

خۆزگە بەو ڕۆژە لەسەر قەبرم ئەوێسی یەک نەفەس
تەعزیەی مەرگم لەگەڵ تەکفین و تەڵقینا ئەکەی

«زاریا» هۆشت ببێ گەر سادقی لەم عیشقەدا
سەرفی عومری خۆ لە شەوقی سەرو و نەسرینا ئەکەی

📚🌹

🌼  |  @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

💐

#_سالم (1800 - 1866)‌‌‌‌

لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ مایل بە جەننەت بم
لەلای یارانی ساحیبدڵ سەرەفگەندە و خەجاڵەت بم

قیامەت قامەتم ڕۆژی قیامەت دەرکەوێ هەر سوو
نەکەم گەر سوجدە بۆ میحرابی ئەبرۆی ئەو بە لەعنەت بم

شنۆی ئوردیبەهەشتی وەسڵی یار ئەر بێ بەسەر مندا
لەلام قەندیل و لاجانە بە هاوین گەر لە مەسقەت بم

غەمم دەریا، دڵم زەورەق، منم تاجر، وەسڵ بەندەر
دەبێ یا تەرکی بەندەر کەم وە یا نەزدیکی ئافەت بم

لە وەختی پاسەبانیتا من و نامەحرەمی دوورین
لە خەودا بووسە نەزدیکە ئەگەر جۆیایی فورسەت بم

لە کوشتنما ئەگەر ڕەحمت نەبێ مایەی تەرەححومتە
لە سایەی زەخمی تیغت بێڵە با ئەهلی شەهادەت بم

کە تیری غەمزە دڵ کون کا دوو سەف تێکەڵ دەبن موژگان
لە من قاتیل دەبێ ون بێ ئەگەر ساحیبکەرامەت بم

تەمەننای مەرحەمەت «سالم» لە دڵبەر قەت نەکەی ئامان
لەگەڵ من ئیلتیفاتی با نەبێ نەک فێری عادەت بم

📚🌹

🌼  |  @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌱

#_زێوەر (1875 - 1948)

دنیا کە لەبەر قافڵەی ئاهم تەمە ئەمڕۆ
شۆراوی سوروشکم بەمەسەل زەمزەمە ئەمڕۆ

لێوت کە عەقیقە بووەتە ڕوکنی یەمانی
ماچی کە جەوازی نییە جێی پەنجەمە ئەمڕۆ

کۆ بوونەوە حەججاجی خەیاڵم لە مینای دڵ
شەیتانە ڕەقیب ڕەجمی لەلام ئەلزەمە ئەمڕۆ

خاڵت حەجەرولئەسوەدە، بەر ناکەوێ ماچی
دەستم کە بگاتێ سەبەبی ڕوتبەمە ئەمڕۆ

جان و دڵی من بۆتە سەفا و مەروە لەبۆ تۆ
ڕا کەی لە دڵا جانە کە جێی مەقدەمە ئەمڕۆ

شەو تا بە سەحەر موزدەلیفەی حوجرەیە جێگام
ئەمما عەرەفەی کۆیی ئەتۆ جێگەمە ئەمڕۆ

مەحفووزە لە بۆسە و لە دەسی عاشقی غەمبار
دوو ڕووکنیی شامیی و ئەڵێی پەرچەمە ئەمڕۆ

لبيك و سعديك ئەڵێم لەحزە بە لەحزە
یەعنی لە حوزوورت قەدەمم مەحکەمە ئەمڕۆ

«زێوەر» وەکوو حاجی لە تەوافایە هەمیشە
ئەم تەوفی ویداعی نییە لەو بێغەمە ئەمڕۆ

👇✍️

📚 |
@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌾

#_وەفایی (1844 - 1902)

تابی سەری کوڵمت بوو کە وا زولفی بە با دا
یا ڕۆژی ویسالت شەوی هیجرانی وە لا دا

خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر
یاخۆ حەبەشیزادە لەنێو ئابی بەقادا

خوێنینجگەرن تالیبی ئەو زارە دوو عالەم
ئەو جەوهەرە بۆ هیچێ بە دوو عالەمی نادا

هەر تارە کە وا مەسکەنی بارێ دڵ و ڕۆحە
سەد ڕۆحی بە با دا کە بە داو پەرچەمی بادا

بازاڕی شکا وەک دڵی زارم گوڵ و نافە
تا تای سەری زولفی کە بەسەر عاریزیدا دا

ئەو زارە کە وا هەر بە تەبەسسوم هەیە حاڵی
پیرێکە دەڵێی گا لە بەقا گا لە فەنادا

حەیرەتزەدەیی نێرگس و ئەبرۆتە «وەفایی»
کافر نییە وا مەست و لە میحرابی دوعادا

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍂

#_کەمالی (1886 - 1974)

وەکوو زوڵفی بتان شێواوە حاڵی دەرهەمی دنیا
هەموو کاتێکی مەحکوومی نەمانە عالەمی دنیا

دەوامی هیچ نییە هەر ڕۆژە جۆرێکە ئەگۆڕێ زوو
لەلای زانا وەکوو یەک وایە شادی و ماتەمی دنیا

ئەوەی دانایە وەک یەک وایە لای ئیقباڵ و ئیدباری
قەراری هیچ لەسەر بارێ نییە زۆر و کەمی دنیا

ئەگەر شەکرت بداتێ ژەهری تێدایە نەکەی بیخۆی
دەخیلم خۆت بپارێزە لە شەهدی پڕسەمی دنیا

کەمن ڕەند و قەلەندەرمەشرەبم فەرقی نییە هەرگیز
لەلام هەر وەک یەکە کاسەی کەل و جامی جەمی دنیا

ئەگەر ئەهلی دڵی تۆ گوێ لە ناڵەی سازی دڵ بگرە
«کەمالی» گوێ مەدە ئاوازەیی زیل و بەمی دنیا

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🪴

#_نالی (1800 - 1877)

تەبەسسوم دەردەخا حوققەی دەم و جەوهەر لەنێو ئەودا
بەڵێ مسقاڵەزەڕڕە زاهیرە جیلوەی لە پڕتەودا

بە پارێک نامەوێ دەرمان، لە نەشئەی چاوییە عیللەت
بە پوولێک ناکڕم عەنبەر، لەگەڵ زوڵفی ئەوە سەودا

ڕەقیبی جوفتەلی، نابێتە نەخچیرت، کە خەرکوڕڕە
ئەلیفی چایرە دائیم لە قەشقەی کەردڕ و جەودا

سیلاحی پەرچەمی پڕخەم ئەگەر تارە و ئەگەر مارە
برۆ و غەمزەی کەوان و تیر ئەگەر هەودا و ئەگەر مەودا

لە ئەشکەنجەی شکەنجی زوڵفی ئەو بێوەعدە مورغی دڵ
دەناڵێنێ وەکوو بولبول لە سوبحی کازیبی شەودا

بە تیرێ دوو نیشانە چا نییە ئەی ڕۆحەکەم شیرین
بە غەمزەی، تاقە یەک تیری لە فەرهاد و لە خوسرەو دا

وەها مەستی تەماشای چاوتە «نالی» کە نازانێ
بە بێداری دەبینێ، یا لە نەشئەی مەستی و خەودا

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

☘️

#_قانع (1898 - 1965)

ئەی دڵی خەمبار بەسیە تا بەکەی گریان و زار
تازە بێسوودە خەیاڵی مەسکەن و یار و دیار

بێسەلیقە هەوری نەگبەت وا لە بەختم جەم بووە
تاوەتەرزەی مەینەتی پەیپەی لەسەر ئەڕژێتە خوار

ئەی دڵ ئاخر خۆشی چیتە چوونکە وا عارت نییە
با برینت هەڵکەنم تا بێتە سۆ وەک زەخمی مار

کوا ڕەفێقی هەمدەم و هەم هەمجەلیسی هۆدەکەت
قوڕبەسەر خۆی کوا جەماڵی دڵبەری زیبانگار

کوا خڕەی خڕخاڵ و زێڕ و گۆشەوارەی نوقرەیین
کوا بریقەی لاجەناح و کوانێ کێشی لفکەدار

کێ هەیە شەو بێتە پاڵت بۆنی عەتری بتگرێ
کێ بە باڵا وەک چناری تازەخەڵفی نەوبەهار

کێ بە غەمزەی چاوی مەستی مەرحەباییت لێ ئەکا
کێ بە ڕەمزی تاقی ئەبرۆ جەلب ئەکا سەبر و قەرار

«قانعا» خۆت و دڵت هەر قوڕ بپێون دەمبەدەم
تۆ لە داخی ئەم زەمانە ئەو لەبۆ دیداری یار

قانع لە مردنی ژنەکەیدا ئەم غەزەلەی نووسیوە
.

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌱

#_سالم (1800 - 1866)

نیگەهـ کەی گەر بە چاوی فیتنەئەنگێز
دەکەن تائیب لە وەرعا تەرکی پەرهێز

ئەگەر شەهـ بم دەبەخشم گاهی خەندەت
بە هیندووی خاڵی تۆ شیراز و تەبرێز

شەوی ماوە کە بێدارم لە شۆرت
لە عەهدی گوڵ وەکوو مورغی سەحەرخێز

درێغی بوو لە شیرین، کۆهکەن، جان
دەبوو بیکاتە پایەندازی شەبدێز

فەلەک نەیخستە مەحشەر خوونی فەرهاد
بە شێرۆ حەققی شیرین سەند لە پەروێز

فەرەح دێنێتە خاتر گەر سەنەندەج
لە دڵمایە خەفەت وەک کێوی ئارێز

بە زاری موددەتێکە وا لە بەندا
دڵی «سالم» لەناو زوڵفی دڵاوێز

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍃

#_خادیم (1895 - 1953)

لە سینەی عاشقانت سەبتە تەفسیری ٲلم نشرح
وەکوو مووسا تەمەننایان لە حەزرەتتا بە رب اشرح

ئەگەرچی ئاگرە عیشقت ویسالت قوڵزم و نیلە
لە لاتحزن ئەترسم من دڵم خۆشە بە لاتفرح

حەیاتی جاویدانە هەر کەسێ کوشتەی نیگاهت بێ
بەڵێ هەر خاسە بۆ ئەو موژدەگانی قەولی قدافلح

لە عیشقی تۆ بوو ئیسماعیل پەلەی بوو سەربڕینی خۆی
لە هیچ جێگا نەبوو ساکین هەتاکوو خۆی چووە مەزبەح

چە شۆرێکی دەوێ «خادیم» کەبابی جەرگی برژاوت
مەگەر دولبەر بکا چاری بە خەندەی لیوەکەی ٲملح

| @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍀

#_نالی (1800 - 1877)

قوربان مەحاڵە پێکەوە بن سەبر و ئیشتیاق
خاریج لە نەسسی ئایەیە تەکلیفی لا يطاق

مەعنایی نوور و زوڵمەت و نەشری حەیات و مەوت
بوو، ڕوو و زوڵف و ڕۆژی ویسال و شەوی فیراق

ئیزهاری ئیددیعایی تەسەببور لە وەسڵی تۆ
یا مەکرە، یا دەسیسەیە، یا کیزبە، یا نیفاق

بۆ تۆ کە بیکر و تازە، وەکوو حۆری جەننەتی
قەیدی چییە عەجووزەیی دونیا بدەم تەڵاق

شیرینی و لە تاڵی و ترشیی عیتابی ڕووت
خاڵت لەسەر جەبین بووەتە دانەیی سماق

سۆفی لە فەقر و فاقە وەکوو فاقە فاقی دا
تەسبێحی دام و دانەیە، ڕیشی دوو فاقی فاق

ئەی میهری میهرەبان وەرە سەر بامی بامیداد
دا مەهڕووان ببن بە هیلالی شەوی میحاق

«نالی» کە سەدری مەسنەدی تەمکینی تەکیە بوو
بۆ تۆ بووە بە دەربەدەری کووچە و سوقاق

| @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌿

#_ناری (1874 - 1943)

چاوەکەم دیسان نیشانەی تیری موژگانم مەکە
حەیفە بێسووچ و قەباحەت، تیرەبارانم مەکە

مەرهەمی دەردی گرانم وا لە شیشەی ڕووتدا
ڕوو لە من کە، ڕەهنموونی ماڵی لوقمانم مەکە

دەردی من دەردێ گرانە، ئەی تەبیبی میهرەبان
زەحمەتی ناحەق مەکێشە، تازە دەرمانم مەکە

ڕەهزەنی زوڵفت بفەرموو لێم گەڕێ بێم و بڕۆم
بێنەوام و ئارەزووی ئازار و لێدانم مەکە

تاقەتی باری پەرێشانی فیراقت موشکیلە
دوور لە ڕووی تۆ هەر وەکوو زوڵفت پەرێشانم مەکە

بۆ دەکەی مەنعم لە باغی وەسڵی خۆت تۆ بی و خودا
شێت و سەرگەردان و وێڵی دەشت و مەیدانم مەکە

دامەخە دوگمەی یەخەی سینەت بە سەرپەنجەی حەیا
بێوەفا مەحروومی سەیری باغی سێوانم مەکە

خاڵی شینت دەرخە، تا بازاڕی شینم بێتەوە
بۆ ڕەواجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مەکە

زوڵمەتی زوڵفت دەسا لادە لەسەر کوڵمت دەمێ
بێنەسیبی شەوق و شوعلەی ماهی تابانم مەکە

من بەشەرعەن موستەحەقم بۆ زەکاتی حوسنی تۆ
تۆ کە ساحیبدەوڵەتی، بێبەش لە ئیحسانم مەکە

پێی وتم «ناری» چ بەحسی شەرع و ڕاو و ڕێوییە
گەر بە حاتەم بم وڕاوەی نیعمەت و نانم مەکە

@Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

⭐️☀️

✔️ #_پاییز

🟢 پاییزی 2724 ـی کوردی – 1403 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: یەکشەممە 16:13 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 89 ڕۆژ و 20 سەعات و 37 خولەک

🟢 Autumn 2024
Start (September equinox): 22 sep - 16:13 RKUT
Duration: 89 days, 20 hrs, 37 mins

🔴 لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا شەممە 21 ـی 09 ـی 2024 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی خەرمانانی 2724 ـی کوردی دوایین ڕۆژی هاوینە و یەکشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی پاییزە (سەرەتای مانگی ڕەزبەر).

🔴 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی یەکشەممە کات 16:13 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی پاییز -  September equinox» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی بەهار دەست پێ دەکات.

لەم کاتەدا ماوەی نێوان شەو و ڕۆژ یەکسان دەبێت. ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیکەی 152 میلیۆن کیلۆمەتر، کە نێوەندی دوورییە. هەر کەسێک بیەوێت زۆر بەوردی ئاراستەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای بۆ دەرکەوێت ئەوا لە یەکەم ڕۆژی پاییزدا خۆر لە خاڵی ڕۆژهەڵات هەڵدێت کە 90 پلەیە و هیچ هەڵەی تێدا نییە. بە هەمان شێوە شوێنی ئاوابوونی خۆر ڕێک خاڵی ڕۆژاوات پێ نیشان دەدات، واتە 270 پلە، بۆیە لەو ڕۆژەدا زۆر بە وردی و بە سانایی هەر چوار خاڵ و ئاراستەی جوغرافی لەسەر زەویدا دەستنیشان دەکرێت.

💡 لەم ڕۆژەدا شەوێکی شەش مانگی لە جەمسەری باکووری زەویدا دەست پێ دەکات و خۆر هەڵنایەت تا سەرەتای بەهار. لە هەمان کاتدا ڕۆژێکی شەش مانگی لە جەمسەری باشووری زەوی دەست پێ دەکات و تا بەهار خۆر ئاوا نابێت.

☀️ | مانگـــــــــــــــــ

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌻

#_زێوەر (1875 - 1948)

ئەی دڵبەری شیرینسوخەنی غونچەدەهانم
لەو وەسفی دەمی بەستەیەتە بەستەزوبانم

بێزارم و بێ زاری شەوم نەبوە کە بڕوا
بێ تەلعەتی ئەو شەمسەیە تاریکە ژیانم

بۆ سەیری ڕوخی ئاتەشییەت بوومە مەجووسی
لەم عەسرە منیش واریسی زەردەشتی زەمانم

چاوت کە گەلاوێژە سووهاڕەنگە گەلاوێژ
هەر دەربکەوێ لەرزە ئەخاتە دڵ و گیانم

تەسویری گوڵ و باخچە ئەکەن غەیری گوڵی ڕووت
حەیرانی غەڵەتکردنی ڕەسسامی جیهانم

ئەو ڕوویی فەرەحئاوەرە وەک فەجری بەهارە
من لەو ڕووەوە هەر چی بڵێم ڕووتە بەیانم

دوورن لە هونەر هەر چی هەیە ساحێبی دینار
مەمنوونی پەلی پینەچیی و شانی سەپانم

📚🌹

🌼  |  @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌸

#_سالم (1800 - 1866)

فەسڵی هیجرت ڕۆح دەکێشی، وەختی قوربت دڵبەری
حەسرەتا بۆ خۆم و بەختم، هەر دوو سەر غارەتگەری

حەلقەیی زوڵفی خەمت میسلی کەمەندی ڕۆستەمە
کەچنموودارە برۆت، وەک ذولفیقاری حەیدەری

جوملە ئەجرامی فەلەک مەحون لە نوکتەی خاڵی ڕووت
مەهـ لە سەیری عاریزت، وەک من بەدایم موشتەری

عەکسی ڕووت نەبوایە گەر، بۆچ ئابڕووی بەلقیس دەبوو
کەی بە جەمیان دا لە شێوەی لێوی تۆ ئەنگوشتەری

مەی لەسەر مەی بۆ دەدەی ساقی مەسینە، کافییە
مەست و بێهۆشم لەبەر ئیمایی دیدەعەبهەری

وای بر حالم لەبەر خوونڕێزیی موژگانی یار
یەک بە یەک دڵدۆزە وەک پەیکانی تووسی نەوزەری

شیعری من وەک شاهیدێکە، حوسنی مادەرزادی بێ
عاریزی، یەکسەر لە مەکری ماشیتە و زێوەر بەری

دەستزەنی ئەشعاری خاقانی و غەیرم قەد نییە
قالە نیم، بدزم لە هەر سەترێ کەلامی ئەنوەری

شیعری کەس نانێمە ناو سەفحەی بەیازم تا ببم
میسلی خەڵقی نیمە ئەسڵەن حیلە و ئەفسوونگەری

دڵبەری «سالم» ئەگەر بێت و بچێتە مەیکەدە
سەربەسەر بەیعەت دەکەن پێی، بتپەرستی ئازەری

📚🌹

🌼  |  @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🥀

#_ئەدەب (1859 - 1916)

دڵئاراما چ زیبایی، دڵئازارا چ ڕەعنایی
چ دڵکەش چیهر و سیمایی، چ سەرکەش قەدد و باڵایی

شەکەرلەب، شاهیدی شیرین، بتی چین، لوعبەتی ماچین
سەراپا سۆسەن و نەسرین، چ لەب نووشین دڵئارایی

خوداوەندا چ مومتازی، چ شۆخ و شەنگ و غەممازی
چ دەمسازی، چ هەمڕازی، چ تورفە مەجلیسئارایی

دزی دڵ، ئافەتی جانی، قسووری عەقڵی ئینسانی
فتووری زوهد و عیرفانی، فەسادی دین و دنیایی

بە سوورەت ماهی ئافاقی، بە مەعنا جانی موشتاقی
چ خۆش ئاداب و ئەخلاقی، چ مەحبووبی، چ زیبایی

چ بێدینی، چ بێئیمان، چ بێبونیان، چ بێئەرکان
چ بێشەرتی، چ بێپەیمان، چ بەدعەهدی، چ بەدڕایی

بە عاریز مەعجەری پشکۆ، بە گێسوو گوڵشەنی شەوبۆ
ئەگەر حەققت دەوێ ئەمڕۆ، لە دنیا تاق و تەنهایی

لە مەغریب تا بە ماچینت، موسەخخەر بوو بە ئایینت
منیش هاتوومە سەر دینت، ئەگەر سەد کە نەسارایی

نەخۆشی دەردی هیجرانم، ئەتۆی دەرمانی دەردانم
وەرە ئەی ڕاحەتی جانم، کە بۆ من تۆ مەسیحایی

وەرە ئەی ماهی تابانم، ببە جارجارە میوانم
کە دەتکەم تاکوو دەتوانم، بە جان و دڵ پەزیرایی

وەرە ئەی یاری دڵدارم، ببە ساتێ بە خەمخوارم
بپرسە حاڵەکەی زارم، بزانە دەردی سەودایی

وەرە ساتێ بە ڕەعنایی، ببینە حاڵی شەیدایی
بڵێ چۆنە بە تەنهایی، «ئەدەب» بێ من شەکیبایی

📚🌹

🌼  |  @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌷

#_عەونی (1914 - 1992)

ئەم چیهرەگوڵە سەرەوەقەدەی لالەجەماڵە
چاوبازە کەمەرمامزە شیرینخەت و خاڵە

زولفی شەوە، مەستی خەوە، لەنجەی کەوە یارم
چاوئەختەرە، ڕووی بەدرە، برۆی عەینی هیلالە

بۆ غارەتی سەر چین و خەتا کافییە قوربان
جەیشی سەری زولفی لەگەڵ ئەم عەسکەری خاڵە

باوەڕ بکە هەرچەند بگریێم من لە فیراقت
خوێنێ جگەرم جارییە هەر شەو لە مەجالە

سۆزیدە نەبێ قەلبێ لەناو ئاگری عەشقا
ئەم جیسمە لە ڕۆح خالییە وەک شووشە بەتاڵە

خوێنڕێژە برۆت شێوەی جەللادییە چاوت
حاشا چ دەکەی تیری موژەت شاهیدی حاڵە

مەنعی مەکە «عەونی» کە دەمێک بێتە حزوورت
پەروانەیی ڕووی تۆیە کە موشتاقی ویساڵە

📚🌹

🌼  |  @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌙🔭

#_هاوین

▫️ هاوینی 2724 ـی کوردی – 1403 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: هەینی 00:20 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 93 ڕۆژ و 15 سەعات و 52 خولەک

▫️ Summer 2024
Start (June solstice): 21 Jun - 00:20 RKUT
Duration: 93 days, 15 hrs, 52 mins

🔸 لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا پێنجشەممە 20 ـی 06 ـی 2024 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی جۆزەردانی 2724 ـی کوردی دوایین ڕۆژی بەهارە و هەینی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە (سەرەتای مانگی پووشپەڕ).

🔹 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی هەینی کات 00:20 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی هاوین - June solstice» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی زستان دەست پێ دەکات.

لەو ڕۆژەدا ماوەی ڕۆژ نزیکەی 14 کاتژمێر و 28 خولەکە و ماوەی شەویش نزیکەی 9 کاتژمێر و 23 خولەکە. هەروەها لەو ڕۆژەدا مەودای نێوان زەوی و خۆر زۆرە نەوەک کەم و دووریی نێوان زەوی و خۆر هەر بەرەو زیادبوون دەچێت تا دەگاتە دوورترین خاڵ کە بە «Aphelion» ناسراوە و ئەمەش لە ڕۆژی 05 ـی 07 ـی 2024 دەبێت و ئەو کاتە مەودای نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 152 ملیۆن و 99 هەزار و 968 کیلۆمەتر.

هۆکاری گەرمبوونی هەوا لە هاوینی نیوگۆی باکووریی زەوی سەرەڕای دوورکەوتنەوەی لە خۆر، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە وا ئاستی خولانەوەی تەوەری زەوی بە ڕێژەی 23.5 پلە لارە لەسەر خولگەکەی بەدەوری خۆر و کشانی خۆر لە هێڵی ئیستوای زەوی بۆ خولگەی قرژاڵ لە پلەی 23.5 بەرەو باکوور و ستوونبوونی وا دەکات پلەکانی گەرما لە نیوگۆی باکووری زیاتر بێت، چونکە ماوەی مانەوی خۆر لە ئاسماندا زۆرتر دەبێت.

لە هەمان ڕۆژدا لە نیوگۆی باشووریی زەویدا، حاڵەتەکە بەتەواوی پێچەوانەیە و بڕێکی کەمتر لە تیشکی خۆر بە بەر نیوگۆی باشووریی زەوی دەکەوێت، بۆیە لە نیوگۆی باشووری ئەمە دەبێتە «ڕۆژگەڕانەوەی زستان - Winter Solstice». واتە دەستپێکی زستانە لەو ناوچانە. لە هەمان کاتیشدا تیشکی خۆر بۆ ماوەی شەش مانگ لە ئاسمانی کیشوەری بەستووی باشووری (ANTARCTICA) نابینرێت و دەبێتە شەوێکی شەش مانگیی دوورودرێژی بەردەوام.

🔭🌍 | مانگـــــــــــــــــ

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌙🔭

▪️ #_کازیوەی_جەمسەری [شفق قطبی - Aurora]
▪️ شێوەی درووستبوونی کازیوەی جەمسەری

▫️ This is how Auroras are created!
©️ Credit: NASA

🌍🔭

☑️ | @Mang_Meriwan

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍁

#_موخلیس (1910 - 1985)

مەی ئەگەر ئاوی حەیات و ساقی خدری زیندە بی
چۆن عەقڵ بڕوا دەکا دڵ ئارەزووی تەوبەی هەبی

بەر لە خەڵوەت زاهیدا سەیرێکی مەیخانە بکە
گوڵ لە باغا ناڕوێ تا خاکەکەی تێرئاو نەبی

بۆ خەریک نابی بە ڕاو ئەی تازەلاوی کەجکولاهـ
تۆ کە بازێکی وەها سووک و لە ڕاو خۆشت هەبی

گوڵچنین لەو باغە لام وایە بە توو قەت ناکرێ
هەرچی گوڵچین بێ دەبی ترسی لە خار و مار نەبی

لەو شوێنەی کە گەدا جاهـ و جەلال وەردەگرن
گەر دڵا تۆ لە گەدایی یەکەمین بی چ دەبی

گەر ئەتۆ تالیبی یاری لە سەر و ماڵ وەرە دەر
یار ئەگەر بوو بە سەیار، پار کە نەبوو، با چ نەبی

«موخلیسا» تۆ لە ویسال و لە فیراق وەک دەدوێی
هەر بە ئاداب بدوێ، سوودی نییە بێئەدەبی

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍃

#_ئەدەب (1859 - 1916)

گەر مەتڵەعە بۆ ماهی موقەننەع، چەهی نەخشەب
ماهی مە، تلووعی لە چەهی غەبغەبە هەر شەب

گوڵزاری جەمالە، موتەشەکیل بە دوو سونبول
یا بەدری درەخشندە، لە مابەینی دوو عەقرەب

ئەی سەروو چەمانی قەمەری، نووری قەمەر ڕوو
ئەی خونچە دەهانی شەکەری نوتق، شەکەر لەب

تا کەی بە جەفا، ئێمە خەتابار و گونەهکار
تا کەی بە ستەم، ئێمە گرفتار و موعەززەب

گەر نوتقە، هەتا کەی دەگەڵ ئەغیارە خیتابت
گەر قەهرە، هەتا کەی منی بێچارە موخاتەب

سەد حەیفێ کە بۆ دەردی دڵی مە، دەمی وەسڵت
شەو کورتە و فرسەت کەم و توولانییە مەتڵەب

گەر بادە، فەرحبەخشە، بەیادی لەبی تۆیە
نەشئەی چییە، بێ شەهدی لەبت، جامی لەبالەب

گەر لۆمەیە، گەر مەنعە، ئەگەر کفرە، گەر ئیسلام
گەر تابعی قانوونە، ئەگەر خارجی مەزهەب

تا جان لە بەدەندایە، «ئەدەب» تۆ دەپەرستێ
زونناری ملم زوڵفی خەمت، قیبلەمە غەبغەب

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🍀

#_مارف_ئاغایی (1966 - 1998)

ئەگەر ڕووبار
گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا
من ئامادەی هەڵوەرینم

ئەگەر ئاسمان
مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێکۆتایی ڕێگا بدا
من ئامادەی هەڵفڕینم

من ئامادەی توانەوەم
هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ
ئەگەر هەور

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌿

#_حەمدی (1876 - 1936)

من غوڵامی تۆم تەنەززول قەت دەکەم بۆ تەخت و تاج
بێسولەیمانی دەکا هودهود بە تاجی ئیحتیاج

من گەداییم سەد ئەوەندەی حاکمی پێ خۆشترە
نابەمە تابووتەوە خۆ داغی گەورەی تەختی عاج

ئەو مەهە خەڵقە دەزانن بۆ چی ڕۆژ دەرناکەوێ
تا لەبەر خەجڵەت نەبێ ڕۆژی جیهانئارا بە ساج

قافڵەی نووری لە کۆیی یارەوە دەڕوا کە شەمس
یار وەکوو مەهـ لێی ئەسێنێ کوللی ڕۆژێ خەرج و باج

بۆ لەگەڵ ئەغیاری بەدخوو تێکەڵی وتم و وتی
گوڵ لە قیمەت ناکەوێ بیکا لەگەڵ خار ئیمتیزاج

ئەم دەنیتەبعانە قڕیان خستە عالەم بۆ قڕان
هەر بە یەک ئانە بە ئانێ بوونە پوولی ناڕەواج

دۆستی گەر دەستی دۆستی کەوتوو گرتن بێ ئەجەل
ماوە «حەمدی» دەس بداتە دەستی دۆستی ناعیلاج

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…

شیعر و هۆنراوە

🌴

#_ناری (1874 - 1943)

جەژنە لە هەموو لا بە یەقین یارییە ئیمڕۆ
ڕۆژی تەرەب و عیشرەت و بێدارییە ئیمڕۆ

جێگەی فەرەح و شادی و ئازادییە بێشک
وەعدی کەرەم و مەرحەمەتی بارییە ئیمڕۆ

📚🌹

🌼 | @Kurdish_Poetry

Читать полностью…
Subscribe to a channel