ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی (مەیمونی شاهانەیی) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەمە 14/12/2023
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی (شا فیل) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەمە 7/12/2023
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
لە ئەبو هوڕەیڕە (ڕەزای خودای لەسەر بێت)، فەرموویەتی:
«خانوو فراوان دەبێت لەسەر خاو و خێزانى و، فریشتەكان تێدا ئامادە دەبن و، شەیتانەكان لێی دەچنە دەرەوە و جێى دەهێڵن، وە خێر و چاكەى زۆر دەبێت، ئەگەر قورئانى تێدا بخوێنرێت».
«وە خانوو (هەرچەندە گەورەش بێت) تەنگ و تەسك دەبێت لەسەر خاو و خێزانەكەى و فریشتەكان جێى دەهێڵن و لێى كۆچ دەكەن و، شەیتانەكان تێیدا ئامادە دەبن، وە خێر و چاكەى كەم دەبێت، ئەگەر قورئانى تێدا نەخوێنرێت».
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی (گەشتی ڕیچارد 2) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەمە 16/11/2023
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی (زوو تۆپیا) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەمە 9/11/2023
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
کارتۆنی نوێ 😍
کارتۆنی (پێشکەوتووان لە ئیسلامدا) زنجیرەیەکی دۆبلاژکراوی نوێی کەناڵی ئافەرینە
چیرۆکی کارتۆنەکە باس لە کۆمەڵێک دیمەن و بەسەرهاتی کاریگەری نێوان پێغەمبەری خودا ﷺ و هاوەڵە ئازیزەکان دەکات کە لەسەر زاری چەند منداڵێكەوە دەگێڕدرێنەوە.
کارتۆنەکە بۆ تەمەنی منداڵانی سەروو 8 ساڵ گونجاوە
ڕۆژانە لەم کاتانەی خوارەوە لە شاشەی ئافەرین کیدسەوە پەخش دەکرێت 👇🏻
🕒 9:30 ی بەیانی
🕒 17:30 ی ئێوارە
پیاوی بەڕێز، کاتێک هاوسەرەکەت گلەیی دەکات👇
🔹 مەبەستی شەڕکردن نییە لەگەڵت، مەبەستی زۆرانبازی نییە، تا هەموو هەوڵێک بدەیت بیبەزێنیت، ئەو تەنیا دەردە دڵ دەکات..
🔸لەوانەیە قسەکانی لۆژیکی نەبن و پەیوەندییان بەیەکەوە نەبێت، چونکە تەنیا خەریکە خۆی خاڵی دەکاتەوە بەهۆی ئەوەی پشتگوێت خستووە...
🔹دەیەوێت بە قسەکردن سەرنجی تۆ بۆ خۆی ڕابکێشێت، هەوڵ مەدە لێی ببەیتەوە، چونکە ئەو کاتە ژیانت دۆڕاندووە..
🔸هاوسەرەکەت نەهاتووە رووبەڕووت ببێتەوە، بەڵکوو هاتووە تا هاوسۆزی ببیت و گوێ بۆ قسەکانی بگریت...
🔹مەهێڵە، قسە و دەردەدڵەکانی کەڵەکە ببێت و بگات بە شوێنێک کە چیتر لێت بێ ئومێد ببێت..
🚨 بیکەرە شاژنی ژیانت، تا خۆت ببیتە پاشا
تاگیان بکەن 😬
باخەوانی بەرێز، بمانبوورە چەند هەنارێکمان لە باخەکەت لێکردەوە لە بری ئەوە ئەم پارەی رۆژانەی خۆمان دادەنێین!
نامەی چەند منداڵێکی هەڵەبجە بۆ باخەوانێک!
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی (لیمفی و مراوی کێوی) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەمە 19/10/2023
کاتژمێر 10:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 2:00 ی پاش نیوەڕۆ
وەسیەتی منداڵێکی فەلەستینی: 😢👇
سڵاو، من هەیام، ئەمە وەسیەتەکەمە،
پارەکانم: ٤٥ شیکلی بۆ دایکم و ٥ ی بۆ زینە و ٥ ی بۆ هاشم و ٥ بۆ دایە گەورە و ٥ ی بۆ پوورە وەهبە و ٥ ی بۆ پوورە مریەم و ٥ ی بۆ خاڵۆ عەبود و ٥ ی بۆ پوورە سارا.
یارییەکانم: بۆ هاوڕێکانم، زینە 💛 و ڕیما 💛و منە💛 و ئەمل💛
جلەکانم: بۆ کچەکانی مامم💛، ئەگەر لێشی مایەوە ئەوە بیبەخشن.
پێڵاوەکانم: بیبەخشن بە هەژاران، تەبعەن دوای شتنی.💛
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی (گەشتە گەورەکە 1) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەمە 21/12/2023
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی (لێکۆڵەر چینک) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەمە 30/11/2023
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
لەم کاتانەدا بە توندی بە منداڵەکەت بڵێ نەخێر!
🔸نەخێر بۆ (هێلکەی دەرچوون) و هاوشێوەکانی
👈 زۆر کڕینی هێڵکەی دەرچوون هۆکارە بۆ دروستبوونی هەستی نیگرانی لە بارەی خۆشبەختی یان بەدبەختییەوە لە منداڵەکەتدا، چەندەها جار بیستراوە منداڵ وتوویەتی بەختی من خراپە بۆیە لەناو دەرچووندا شتی باشـم بۆ دەرناچێت.
🔹نەخێر بۆ مەیکئەپ کردن
👈 مەیکئەپ بۆ سەلامەتی جەستەیی و دەروونی منداڵان باش نییە، تا دەتوانن لە دوور دەستی منداڵەوە دایبنێن، بەکارهێنانی لە منداڵدا هەستی متمانە بەخۆبوون و ڕازیبوون لە خود کەم دەکاتەوە.
🔸نەخێر بۆ هەبوونی مۆبایل
👈 تکایە پێش 12 ساڵی مۆبایلی سەربەخۆ بۆ منداڵەکانتان مەکڕن، چونکە کرینی مۆبایل بۆ منداڵ واتای ئەوەیە ئەوە ئامرازی تایبەتی تۆیە و هەرچیت دەوێت پێی بکە، ئەگەر پێویست بوو دەتوانیت بەپێی پێویست مۆبایلەکەی خۆتی بدەیتێ!
چەند لەم خاڵانەت جێبەجێ کردووە؟
🔹 لە هەموو کۆبوونەوەیەکی خانمان و ژناندا مەیخەرە شوێنی خۆت و لەگەڵ خۆت مەیبە، بەڵکوو لێ بگەڕێ با کاتەکانی لەگەڵ باوکیدا بە سەر بەڕێت تاکوو پەیوەندییەکی باش لەگەڵ باوکیدا دروست بکات و فێری ڕەوشت و خەسڵەتی پیاوانە بێت.
🚨 (توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن یەکێک لە هۆکارەکانی مەیل و حەزی هاوڕەگەزبازی لای کوڕان ئەوەیە کە منداڵ پەیوەندییەکی باش و تۆکمەی لەگەڵ باوکیدا نەبووە).
🔸کاتێک منداڵەکەت نەرم و نیانە یان ڕۆح سووک و قسە لەسەر خۆیە یان زۆر دەگریت، پێی مەڵێ ئەوە چییە دەڵێیت کچیت و کچ کچی مەخەرە دوا، با وای لێ نەیەت ڕقی لە ناسنامە و ڕەگەزی خۆی بێت.
🔹 لە دوای تەمەنی 5 ساڵییەوە، هەوڵ بدە منداڵەکەت فێر بکەیت خۆی بشوات و خۆت نەیشۆیت، یان ئەگەر پێویست بوو خۆت بیشۆیت ئەوا بە تەواوی جلەکانی لەبەر دامەکەنە چونکە لەو تەمەنەوە ئیدی منداڵ خەیاڵ و بیری سێکسی لەلا دروست دەبێت.
🔸کوڕەکەت مەخەرە دونیایەکی سۆزداری توندەوە لەگەڵ خۆت، کاتێک هاوسەرەکەت پەیوەندی سۆزداری لەگەڵتدا لاوازە ئەوا هەوڵ مەدە لەگەڵ کوڕەکەت قەرەبووی بکەیتەوە، چونکە بەو شێوە پێتەوە وا بەستە دەبێت و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی دەبێت لەگەڵ خێزانیدا.
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی (گەشتی ڕیچارد 1) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەمە 2/11/2023
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی (فڕۆکەکان 1) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەمە 26/10/2023
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
کە منداڵت بوو و بوویتە دایک 5 شت بکەرە قوربانی:
1. تا دوو ساڵی تەواو ئەگەر خاوەن کار و پیشەیت، «کارەکەت» بکەرە قوربانی تا منداڵەکەت دووچاری دڵەڕاوکێی جیایی نەگرێت، دواتر دەتوانیت بگەڕێیتەوە سەر کارەکەت...
2. «تەکنۆلۆژیا و مۆبایل» بکەرە قوربانی پەروەردەکردنێکی دروستی منداڵەکەت... تا ئەو کاتەی بەردەوام سەرت لە ناو مۆبایلەکەتدایە هیچ کات و تاقەتێکت نییە بۆ منداڵەکەت...
3. «خاوێنی و ڕێکخستنی ماڵ» تاوەکوو سێ ساڵی بکەرە قوربانی بۆ منداڵەکەت تاوەکوو بتوانیت منداڵێکی داهێنەر و زیرەکت هەبێت.
4. «کەسە ژەهراوییەکانی نزیکت» بکەرە قوربانی تاوەکوو بتوانیت بە بێ گرژی و ناکۆکی و بە دەروونێکی ئارامەوە ژیانی خۆت و منداڵەکەت بەڕێوە ببەیت...
5. «کێشە و گیر و گرفت و بۆڵەبۆڵەکانت» بکەرە قوربانی... ڕێ بدە منداڵەکەت هەست بکات خۆشبەختتین منداڵی دونیایە.
ئێوە کامیانتان کردووەتە قوربانی؟
سوپاس کە لایک دەکەن