afarinkidstv | Unsorted

Telegram-канал afarinkidstv - Afarin - ئافەرین

-

ئافەرین خۆشەویستی منداڵ و جێ متمانەی دایک و باوک

Subscribe to a channel

Afarin - ئافەرین

🔷مەترسیدارترین قۆناخی پەروەردەکردن.

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

ژنێک کە 4 منداڵی سەرکەوتووی هەبوو ئەم ئامۆژگارییانەی دەکرد و دەیگووت:

🔹هەرگیز نەمهێشتووە منداڵەکەم لەگەڵ گەورەتر یان بچووکتر لە خۆی ببێتە هاوڕێ «تەنیا لەگەڵ هاوتەمەنی خۆی نەبێت» چونکە هاوڕێی گەورەتر شتی نەشیاوی فێر دەکات و هاوڕێی بچووکتریش دەبێتە هۆی ڕەفتاری منداڵانەتر تێیدا.

🔸بە منداڵەکانم دەگوت کە هەرگیز لە ترسی شکستخواردن لە کارەکەیاندا لەگەڵ هیچ کەسێکدا شەریک نەبن، دەمگوت: پاشای دۆزەخی خۆتان بن نەک کرێکاری بەهەشتی کەسانی تر ئێستا هەر 4 منداڵەکانم خاوەن کاری خۆیانن.

🔹منداڵەکانم فێر کردووە کە هەرگیز گوێ بە قسەی خەڵکی نەدەن، ماڵێکی بێ یاسا و ڕێسامان نەبووە بەڵام هەرگیز نەمهێشتووە قسەی خەڵکی پەڕ و باڵی منداڵەکانم بکەن و ئازاری من بدەن، بەڵکوو خۆم بە هەموو توانامەوە پارێزگاریم لە منداڵەکانم دەکرد.

🔸ڕەنگە لە ماڵەوە ئێمە هیچمان نەبووبێت بەڵام عەشق و خۆشەویستی و گرنگیپێدان و ڕێزمان هەبووە، بە ئەندازەیەک بازنەی عەشقی خێزانیمان بە گەرمی دەهێشتەوە کە ئەگەر ئێستا یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەمان تووشی گرفتێک ببێت، ئەوانی تر تاوەکوو چارەسەری نەکەن ئارام و ئاسوودە نابنەوە.
چەند لەم خاڵانەت فێری منداڵەکانت کردووە؟

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

خانەکان بە پێی ناوی گیاندارەکان پڕبکەرەوە دواتر ووشە نەزانراوەکە بدۆزەرەوە 😄

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

بزانە هۆکاری نەزانی منداڵەکەت چییە؟👆

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

🔶چۆن وا لە منداڵە هەرزەکارەکەم بکەم لە هاوڕێی خراپ دوور بکەوێتەوە👇؟

🔹لەگەڵ منداڵەکەتدا پەیوەندییەکی بەهێز دروست بکە:
هەوڵ بدەن لە منداڵەکەتانەوە نزیک بن بە جۆرێک هەست بە ئاسوودەیی بکات کاتێک لەگەڵدا لەبارەی هاوڕێ و ئەزموونەکانییەوە قسە دەکات. لە ژیانی ڕۆژانەیدا لەگەڵیدا بە و گرنگی بەو شتانە بدە پێیاندا تێپەڕ دەبێت. پارێزگاری لە کەشێکی پڕ لە متمانەی نێوانتان بکەن. منداڵەکەت پێویستی بەوەیە هەست بەوە بکات کە بەردەوام بە توندی چاودێری ناکەیت. بەڵکوو دەتەوێت خۆی بڕیارە گرنگەکانی ژیانی خۆی بدات.

🔹دوور بە دوور چاودێریکردن:
لە دوورەوە چاودێری منداڵەکەت بکە بەڵام ئامادە بە لەو کاتەی هاوڕێیەکی بە خراپە کاریگەری دەکردە سەری دەستتێوەردان بکە و بیوەستێنە. بەڵام با دەستتێوەردانەکەت بەوریاییەوە بێت و ڕاستەوخۆ نەبێت. ئەگەر ئاکارێکی نە جۆرت لە یەکێک لە هاوڕێکانی بینی، کاتێکی گونجاو بدۆزەرەوە تاوەکوو بە هێمنی لەگەڵیدا بدوێیت لەبارەی ئەو ترسەی کە هەتە بەڵام بە بێ دەرکردنی بڕیاری پێشوەختە.

🔹هۆشیارکردنەوە بە ناڕاستەوخۆیی:
لە بارەی ئەو بەها و بنەمایانەوە لەگەڵیدا بدوێ کە پێت وایە گرنگن و چۆن هاوڕێ ڕاستەقینەکانی پشتگیری لەم بەهایانە دەکەن. سوود لە نموونەی ژیانی ڕاستەقینە وەر بگرە بۆ ئەوەی کاریگەری هاوڕێ لە سەر تاکێکی بۆ ڕوون بکەیتەوە. بێ ئەوەی کە هاوڕێکانی دیاری بکەیت، دەکرێت لە بارەی کاریگەری هاوڕێی خراپەوە گفتوگۆ بکەن و چۆن بڕیاری هەڵە کاریگەری لە سەر داهاتوو دادەنێت.

🔹دابینکردنی جێگرەوەی باش:
یارمەتی بدە بچێتە نێو ئەو چالاکی و گرووپانەی گرنگی بەو شتانە دەدەن ئەم حەزیان لێ دەکات، دەکرێت ببێتە هاوڕێی کەسانێک خاوەنی هەمان بەهان. هانی بدە زیاتر کات لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی یان ئەو هاوڕێیانەیدا بەسەر ببات کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دادەنێن.

🔹قسەکردن لەبارەی سەرەنجامەکانەوە:
لە بارەی دەرەنجامە خراپە ماوە درێژەکانییەوە لەگەڵیدا بدوێ کە بەهۆی هاوڕێ خراپەکانییەوە تووشیان دەبێت لە سەر ئاستی خوێندن و کۆمەڵایەتی یان یاسایی.

🔹فێرکردنی بەڕێوەبردنی فشارە کۆمەڵایەتییەکان:
فێری گوتنی "نا"ی بکە کاتێک هەست دەکات ئەو کارەی دەیکات ئاسوودە نییە لەگەڵی. و فێری چۆنیەتی بەڕێوەبردنی فشاری بکە.

🔹هاندان بۆ گفتوگۆی کراوە:
ڕێی پێ بدە ئازادانە لە بارەی هەست و سۆز و بیروڕاکانیانەوە دەربارەی هاوڕێکانی بدوێت، تەنانەت ئەگەر پێچەوانەی بیروبۆچوونیشت بێت. هەوڵ بدە گوێگرێکی باش بیت پێش ئەوەی دەست بکەیت بە پێدانی ئامۆژگاری.

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

هۆکاری خۆپەرستی منداڵەکەم من بووم😔

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

بۆچی هاوسەرەکەی بەرپرسیاریەتی هەڵناگرێت؟

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

🔹هەروەها نوح سەلامی خودای لێ بێت کەمتەرخەم نەبووە لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیدا کە سەرەڕای ئەوەش یەکێکیان بە بێ باوەڕی مرد هەرچەندە هەوڵی دەدا تا کۆتا هەناسەشی بگەڕێتەوە بەڵام بێ ئەنجام بوو!

🔹خودای گەورە دەفەرموێت «بەڕاستی ئەی پێغەمبەر تۆ ناتوانیت ئیمان و باوەڕ ببەخشیت بەو کەسەی خۆشت دەوێت، بەڵکوو خودا هەر کەسێکی بوێت دەیخاتە سەر ڕێگەی ڕاست و ئیمانی پێ دەبەخشێت، خوداش ئاگادارە بە وانەی کە ڕێبازی هیدایەتیان گرتووەتە بەر [القصص: 56]». بۆیە کاتێک خودای گەورە کاتێک منداڵی باشت پێ دەبەخشێت مەڵێ کە هەوڵ و ماندووبوونی خۆتە! چونکە ئەوە ڕزقێکە و خودای گەورە دەیدات بە وانەی کە دەیەوێت و لەبەر حیکمەتی خۆشی لە هەندێکی تری دەگرێتەوە.

🔹باشترینی مرۆڤایەتی سەروەرمانە دروودی خودای لە سەر بێت کە نە دایکی هەبوو نە باوک و پشتی لە باپیر و مامەشی کرد بەهۆی بێ باوەڕ بوونیانەوە. لە کۆتاییدا خودای گەورە سەنای دەکات و دەفەرموێت «بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت و خوویەکی زۆر جوان و پەسەند و بێ وێنە و مەزنیت [القلم: 4]» ئەم ڕەوشت و ئاکارە بەرزە لە کوێوە هات؟ ئەمە ئامادەسازی خودای گەورە بوو بۆ سەروەرمان دروودی خودای لە سەر بێت تاوەکوو ببێتە کۆتا نێردراو و پێغەمبەر.

🔹لە کۆتاییدا، بێ ئومێد مەبە ئەگەر هەوڵێکی زۆر لەگەڵ منداڵەکەتدا دەدەیت و پارە و تەمەنتی بۆ خەرج دەکەیت بەڵام هێشتا لە ڕێگای هیدایەتەوە دوورە، بەڵام (بەردەوام بە و سوور بە لە سەر نزا کردن بۆی)، خودای گەورە لەو کاتەدا هیدایەتی بۆ دەنێرێت کە خۆی دەیەوێت.

وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

🔹گرتنەبەری شێوازی هەناسەدان و پشوودان :
لەو کاتەی هەست دەکەیت خەریکە هەڵدەچیت و تووڕە دەبیت، هەناسەی قووڵ هەڵمژە. ئەو هەناسە قووڵە لە سییەکانتدا بهێڵەرەوە بۆ چەند چرکەیەک و بە لەسەرخۆیی دواتر بیدەرەوە. ئەم ڕاهێنانە بەسوودە بۆ هێوربوونەوەت و هەندێک ئاسوودەییت پێ دەبەخشێت بۆ بیرکردنەوە پێش ئەوەی کاردانەوەی نیشان بدەیت.

🔹پلانی پێشوەختە و ئامادەکاری :
گەر ئەرکی بەیانیانت لە سەر بوو، هەوڵ بدە شەوی پێش ئەوە ئامادەکاری بۆ بەیانییەکەی بکەیت. جانتای قوتابخانەی منداڵەکان ئامادە بکە، جلوبەرگیان ڕێکوپێک بکە، و خواردنیان بۆ بپێچەرەوە. ئەمەش دڵەڕاوکێت کەم دەکاتەوە لەو کاتانەی کە ئەرکەکانت زۆرن و سەرقاڵت دەکەن.

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

چۆلەکەکە بە کام ڕێگا دەگات بە جێگای مەبەست؟
وەڵامی منداڵەکەت لە کۆمێنت بنووسە 🥰

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( مایای هەنگ - بەشی یەکەم ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەممە 05/09/2024 کاتژمێر: 10:00ی شەو
دووبارە کردنەوەی/ هەینی 2:00ی پاش نیوەڕۆ

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

پرسیارەکە لە منداڵەکەت بکە و وەڵامەکەی لە کۆمێنت بنوسە😁🥰

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

https://www.youtube.com/watch?v=cu04JCgwaj0

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

🔶 هەندێک شتی گرنگ هەن پێویستە سوور بیت لە سەریان لە ناو خێزانەکەتدا هەبن👇

1- خێزان کۆ ببێتەوە لە کاتی گفتوگۆکردن، کاتی نان خواردن، کاتی یاریکردن، هەمیشە ڕاشکاوبوون لەگەڵ یەکیدا.

2- منداڵێک هەست بە متمانەبەخۆبوون بکات.

3- منداڵێکی وریا و چالاک حەز بە یاریکردن بکات و دوور بکەوێتەوە لە شاشە زیرەکەکان.

4- هەرزەکارانێک متمانەیان بە ڕای دایکوباوکیان هەبێت و حەز بکەن لە نزیکیانەوە بن.

5- منداڵانێک.. یەکدییان خۆش بوێت و بەرپرسیاریەتی یەکدی هەڵبگرن.

6- منداڵێک خاوەن کەسایەتی سەرکردە بێت، و خۆی بە شایەنی باشترینەکان بزانێت.

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( گەشت ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەممە 22/08/2024 کاتژمێر: 10:00ی شەو
دووبارە کردنەوەی/ هەینی 2:00ی پاش نیوەڕۆ

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

منداڵەکەم قسە لەگەڵ خۆی دەکات، ئایا منداڵەکەم ئۆتیزمە؟!

🔸 زۆرجار منداڵ قسە لەگەڵ خۆی یان بوکەڵەکەی یان شتێکی خەیاڵیدا دەکات، بە تایبەت لە تەمەنی 3-5 ساڵیدا.

🔸 ئەمە شتێکی ئاساییە و پێویستە قسەکانی پێ نەبڕیت و نەیکەی بە کێشە و پێت وابێت منداڵەکەت کێشەیەکی هەیە.

🔸 مەرج نیە هەر منداڵێک قسەی لەگەڵ خۆی کرد یان لەبەر خۆیەوە قسەی کرد ئۆتیزم بێت، بەڵکو ئۆتیزم نیشانە زۆر ئاشکرا و ڕونتری هەیە.

🔸 ئەو قسەکردنەی هاوکاری دەکات لە پاراوکردنی زمانی ، گەشەپێدانی خەیاڵ هەروەها هاوکاری دەکات لەبەرەنگاربونەوەی پەستانە دەرونیەکانی.

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

دایکی چوارمنداڵی سەرکەوتوو دەڵێت: 👇

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( نووسا ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 19/09/2024
🕙 کاتژمێر: 10:00ی شەو
⌛ دووبارە کردنەوەی/ هەینی 2:00ی پاش نیوەڕۆ

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

کارتۆنی نوێ😊
( شانەی هەنگ )🐝
شەممە کاتژمێر : 18:00 🕦
لە کەناڵی باخچەی ئافەرین 🥰

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

وەڵامی منداڵەکەت لە کۆمێنت بنووسە 😁

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( ماوکلی ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەممە 12/09/2024
کاتژمێر: 10:00ی شەو
دووبارە کردنەوەی/ هەینی 2:00ی پاش نیوەڕۆ

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

https://www.youtube.com/watch?v=zk5kSHX_w2s

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

چۆن منداڵەکانم پەروەردە بکەم تاوەکوو باش دەربچن؟👇

🔹پەروەردەکردنی منداڵ بۆ ئەوەی باش بن ڕزق و هاوکاریی خودای یە بۆیە ئەگەر خێزانێکی باشت بینی و منداڵەکانیان پەروەردەیەکی جوانیان نەبوو گلەییان لێ مەکە و هەوڵ و ماندووبوونیان کەم مەنرخێنە بەوەی کە کەمتەرخەم بووبن لە پەروەردەکردنێکی جوانی منداڵەکانیاندا!

🔹لە قورئاندا گەلێک چیرۆک هەن تا لێیانەوە فێر ببین و منداڵەکانمانی پێ پەروەردە بکەین. لە وانەش چیرۆکی پێغەمبەر یەعقووبە سەلامی خودای لێ بێت کە کەمتەرخەمی لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیدا نەکردووە بەڵام منداڵەکانی فێری درۆ و ڕق و کینە و ئیرەیی دەبن تا دەگاتە ئەوەی کە براکەیان یووسف سەلامی خودای لێ بێت دەخەنە نێو بیرەکەوە تاوەکوو لێی ڕزگار ببن.

🔹یەکەمین تاوانێک لە سەر ڕووی زەوی ڕووی دابێت کوشتنی یەکێک بوو بە دەستی براکەی و پەروەردە کارەکەشی گەورەمان ئادەم بوو سەلامی خودای لێ بێت ئەمەش بەو واتایە نییە کە پەروەردە کارەکەی کەمتەرخەم بووبێت لە پەروەردەکردنیدا.

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

🔴 بەسەر منداڵەکانمدا تووڕە دەبم چونکە هەست بە فشارێکی زۆر دەکەم بە هۆی بوونی بەرپرسیارییەتییەکی زۆر بەسەرمەوە! چارەسەری ئەمە چییە؟

🔹کات تەرخانکردنی بۆ خۆت :
ڕۆژانە 10- 15 خولەک تەرخان بکە بۆ ئەو کارانەی چێژیان لێ دەبینیت وەکوو خوێندنەوە، وەرزشکردن، یان پشوودان. ئەم کاتە تایبەتییە یارمەتیت دەدات لە ڕزگاربوون لە دڵەڕاوکێ و گەڕانەوە بۆ بەرپرسیارییەکەت بە گیانێکی تەواو ئاسوودەوە.

🔹کەمکردنەوەی پێشبینییەکان و دیاریکردنی سنوور :
فشار لە سەر خۆت دروست مەکە بۆئەوەی نموونەیی بیت. گەر نەتوانی لە ڕۆژ و کاتێکی دیاریکراودا ئەرکەکانت ئەنجام بدەیت هەوڵ بدە قبووڵی بکەیت بە بێ ئەوەی هەست بە تاوان بکەیت. گەر هەست دەکەیت منداڵەکانت بەوجۆرە ڕەفتار ناکەن کە لێیان چاوەڕوان دەکەیت، هەوڵ بدە بە بیری خۆتی بهێنیتەوە کە ئەوان منداڵن و هەندێک لەو ڕەفتارانە ئاساییە بە گوێرەی تەمەنیان.

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

https://www.youtube.com/watch?v=CrMkNZvT4bE

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

بزانە کاریگەری هاوڕێ لەسەر پەروەردەی منداڵ چییە؟

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( بردنی گوێز - بەشی دووەم ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
پێنجشەممە 29/08/2024 کاتژمێر: 10:00ی شەو
دووبارە کردنەوەی/ هەینی 2:00ی پاش نیوەڕۆ

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

بەرامبەر دایکت هاوار نەکەیت و ڕێزی بگرە.

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

🔶بە منداڵەکەت بڵێ…


🚫 بە منداڵەکەت مەڵێ: بە تۆپ یاری مەکە لە نێو ماڵ و لە سەر شەقامدا

✅ بەڵکوو پێی بڵێ: تۆپ شوێنەکەی یاریگایە


🚫 بە منداڵەکەت مەڵێ: وەک چۆن تێکت داوە، هەستە و ژوورەکەت ڕێکوپێک بکە

✅ بەڵکوو پێی بڵێ: ئەوە لە بیرت چوو ژوورەکەت ڕێکوپێک بکەیت چونکە تۆ حەزت لە پاکوخاوێنی و ڕێکوپێکی یە؟


🚫 بە منداڵەکەت مەڵێ: هەستە و وانەکانت بخوێنە و واز لە یاریکردن بهێنە، خوێندنەکەت گرنگترە!

✅ بەڵکوو پێی بڵێ: ئەگەر زوو وانەکانت تەواو کرد دەتوانیت ئەو یارییە بکەیت کە حەزت پێیەتی


🚫 بە منداڵەکەت مەڵێ: هەستە نوێژەکەت بکە ئەگەر نا دەچیتە دۆزەخ

✅ بەڵکوو پێی بڵێ: وەرە با پێکەوە نوێژ بکەین با لە بەهەشتیشدا پێکەوە ببین


🚫 بە منداڵەکەت مەڵێ: وێنە و نوسین لەسەر دیوارەکە مەکێشە

✅ بەڵکوو پێی بڵێ: لە سەر کاغەز وێنە بکێشە و دواتر بە دیوارەوە هەڵی دەواسین


🚫 بە منداڵەکەت مەڵێ: لە بیرت نەچێت دوای نان خواردن دەستەکانت بشۆیت

✅ بەڵکوو پێی بڵێ: حەزم لە بۆنی دەستەکانتە دوای دەست شتنت

@AfarinKidsTV

Читать полностью…

Afarin - ئافەرین

کاتێک مندالەکەت سنووری ڕێزی بەزاند، بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکە😊

@AfarinKidsTV

Читать полностью…
Subscribe to a channel