پێشەوا بوخاری لە وەرزی نوێدا 😍🎉
🔸 کورتەی کارتۆنەکە : زنجیرە کارتۆنی پێشەوا بوخاری لە وەرزی نوێی کەناڵی ئافەرین پەخش دەکرێت، دیمەنەکانی ناو ئەم کارتۆنە باس لە چیرۆکی منداڵێکی هەشت ساڵ دەکات کە خەون بە باپیریەوە دەبینێت و داوای لێدەکات کە بگەرێ بەداوای کتێبی سەحیحی ئیمامی بوخاری، لەکاتی گەڕانەکەیدا گەشت بە ڕابردوودا دەکات و دەگات بە ئیمامی بوخاری.
🔔 گرنگی کارتۆنەکە: لەم کارتۆنەوە منداڵ فێری سەدان وانە وپەندی گرنگ و ڕەوشتی جوان و بەهای باڵای بەرز و ڕەفتاری جوان دەبێت کە هەڵهێنجراوی فەرموودەکانی پێغەمبەری خودان ( درودی خوای لەسەربێت)
چاوەڕوانبن، لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا
ئەم منداڵە لە گەرمەی یاریکردندا دەست لە یاری هەڵدەگرێت و نوێژەکەی دەکات!
منداڵ پەڕەیەکی سپییە، چۆنت بوێ دەتوانی بەو شێوەیە پڕی بکەیتەوە و ڕای بهێنیت.
منداڵەکانتان لە سەر خوڕەوشت و بەهای جوان پەروەردە بکەن، تاکو داهاتوویان لەسەر ئەو پەروەردە جوانە بنیات بنێن.
یەکەم خانوو کە بە منداڵی دروستمان دەکرد!
بەڵام کێشە ئەوە بوو هەموو جار دایکمان لێمان دەبوویەوە شارەوانی و بەبیانووی زیادەڕۆیی و نەبوونی مۆڵەتەوە بۆی دەڕوخاندین 😄
یادگاریتان لەگەڵی هەیە؟
🚨 چوار ڤیتامینی کاریگەر و گرنگ بۆ دایکان
🔹 ڤیتامین ئامێز
هەموو ڕۆژێک منداڵەکەت لەئامێز بگرە تاکو زاڵبێ بەسەر پەستانەکاندا، بۆ بینینی کاریگەریەکانی ئەم ڤیتامینە کاتێ منداڵەکەت کێشەی هەیە و نائارامە لە ئامێزی بگرە تا پەرجووی ئامێزت بەچاو ببینی.
🔸 ڤیتامین یاری
هیچ شتێک وەک یاریکردن لەمنداڵەکەت نزیکت ناکاتەوە، کەواتە درێغی مەکە لەئەنجامدانی ئەمکارە نایابە بۆخۆت و منداڵەکەشت.
🔹 ڤیتامین خۆشمدەوێی
هەموو ڕۆژێک بەمنداڵەکەت بڵێ کە خۆشمدەوێی تابزانێ کە پشت و پەنایەکی بەهێزی هەیە.
🔸 ڤیتامین لاواندنەوە
کاتێ لەگەڵ منداڵەکەتی یاخوود سەیری فیلمێک دەکات بیلاوێنەوە تاکو هەست بکات خۆشت دەوێت و گرنگی پێ دەدەی.
گروپی نون لە وەرزی نوێ 😍🎉
کارتۆنی گروپی نون زنجیرەیەکی پڕ زانیاری و سەرنجڕاکێشە و باس لە گروپێکی لێکۆڵەر دەکات، کە هەوڵدەدەن بۆ بەدواداچوون و کۆکردنەوەی تەواوی ئەو زانیاری وبەڵگە زانستیانەی کە خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێداون.
@afarinkidstv
ئێستا شەوانە کاتژمێر 19:00 بە کاتی هەولێر لە شاشەی کەناڵی ئافەرینەوە بینەری وەرزی دووەمی کارتۆنی باڵە نایابەکان بن.
لەم لینکەوە بینەری ئەڵقەکانی باڵەنیابەکان بن
https://afarin.tv/VideoSeries.aspx?CatID=29
@afarinkidstv
" کچەکەم لە مەکتەب منداڵێک هاروهاجی کردبوو پێی گۆتبو سەیری کەناڵی ئافەرین کە با عاقڵ بیت "
تا چەند ئافەرین کاریگەری لەسەر منداڵەکەی تۆ هەبووە؟
@Afarinkidstv
🚨 ئەگەر منداڵێکی دەروون دروستت دەوێ ئەوا :
🔸 بەردەوام بە شێوەیەکی جوان و بەڕێزەوە بانگی بکە: کاکە محمد، دادە هانا، گوڵ ئارام، نێرگزەکەم، گیانەکەم.
🔹 هێندەی میوانێک، بگرە زیاتریش ڕێز لە منداڵەکەت بگرە و کەسایەتی بپارێزە و وەک مرۆڤێکی کامڵ ڕەفتاری لەگەڵ بکە.
🔸 ڕۆژانە لانی کەم یەک جار پێی بڵێ: ئازیزی دڵم، شانازیت پێوە دەکەم.
🔹 پشت بە منداڵەکەت ببەستە و لە هەڵبژاردن وئەنجامدانی کارەکان ڕاوێژی پێبکە و ڕێز لە بۆچوونی بگرە.
🔸 لە بابەتە پەروەردەییەکاندا دور لە چاوی منداڵ لەگەڵ هاوسەرەکەت کێشە و ڕاجیاییەکان چارەسەر بکەن و لەبەرچاوی منداڵەکەت با پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت گەرم و گوڕ بێت.
🔹 لە هەڵەکانی منداڵەکەت خۆشبە و هەلی تری بدەرێ و نهێنیەکانی بپارێزە.
🔸 ڕۆژانێک تایبەت بکەن بە پیاسە و چوونە دەرەوە لەگەڵ منداڵەکەت.
🔹 لەگەڵ منداڵە تەمەن خوار ٧ ساڵەکەت زیاتر بدوێ و زیاتر لێیەوە نزیک بە.
🔸 بە منداڵە سێ ساڵەکەت وردە وردە ئەرکی پێ بسپێرە و کاری بدەرێ تا ئەنجامی بدات.
🔹 ببەرە نمونەیەکی باش بۆ منداڵەکەت لە ڕاستگۆیی و دەستپاکی و کۆنترۆڵکردنی توڕەیی و وەفا و بەڵێن.
@afarinkidstv
🔹 کاتێک لەماڵەوە دەچیتە دەرەوە و مۆبایلەکەت لەگەڵ خۆت نابەیت، وردە وردە لەکاتی ڕێ ڕۆشتنت بە کۆڵانەکەتاندا هەندێ شت دەبینیت و بەرچاوت دەکەوێ کە پێشتر نەتدیووە، لە کاتێکدا چەندین ساڵە لەو کۆڵانەوە هاتوچۆ دەکەیت.
🔸 کاتێک لەماڵەوە لەگەڵ خێزانەکەت دادەنیشیت و مۆبایلەکەت ناگریت بەدەستەوە، ئەوکات هەست بەوە دەکەیت کە بەسەربردنی کات لەگەڵیان چ تامو چێژێکی هەیە و بەهیچ شتێکی تر قەرەبوو ناکرێتەوە.
🔹 کاتێک شەوان مۆبایل بەکارناهێنێت و بەیانیان زوو کە لە خەو هەڵدەستی دەست نابەیت بۆ مۆبایلەکەت، ئەوکاتە دەزانیت کە هیچ شتێکی گرنگت لەدەست نەداوە و هیچ زیانێکت نەکردووە.
@afarinkidstv
👶دایکە کاممانت زیاتر خۆشدەوێ؟
👩 هەمووتانم وەک یەک خۆش دەوێ
منداڵ کاتێک ئەم پرسیارە دەکات چاوەرێی وەڵامێکی جیاواز لەو وەڵامەیە، چاوەرێی ئەوەیە پێی بڵێی تۆم زیاتر خۆش دەوێ، تۆ باشترینی منیت ... هتد
یەکێک لە پێویستە دەروونیەکانی منداڵ جیاکاریە، واتە لە جێی ئەوەی بڵێی (هەمووتانم وەک یەک خۆش دەوێ) یان ( تۆم زیاتر خۆشدەوێ)
پێی بڵێ نەرم و نیانی و ژیریەکەی تۆم زۆر بەدڵە و خۆشم ئەوێ❤️
ئەوەم زۆر بەدڵە کە نوێژەکانت لە کاتی خۆی و بە جەماعەت دەکەیت و قورئان دەخوێنیت، حەزم بەوەیە...
بەو شێوەیە هەم پێویستە دەروونیەکەی ئەو دابین دەکەیت و هەمیش دادپەروەر دەبیت.
هەوڵبدەن کار و رەفتارە باشەکانیان زەق بکەنەوە و ئاماژەیان پێبدەن.
@afarinkidstv
هەندێ دایک و باوک هێندە ئالوودەی مۆبایل بوون، بێ ئاگان لە قسە و ڕەفتاری منداڵەکانیان و بەس لە کۆڵیان ببنەوە چی ئەکەن با بیکەن..
💬 کۆمێنت و لێکدانەوەت بۆ ئەم وێنەیە چیە؟
فێرکاری ژینگەکەم - بۆ منداڵان
https://www.youtube.com/watch?v=VkJzj9NLrn8&t=26s
🔸 خۆزگە ناماقوڵیم بکرادیە و مناڵم نەبوایە، چ هەڵەیەک بوو کردم !
ئەمە بە منداڵەکەت دەڵێی خۆشـم ناوێێت ⚠️
🔹 ئــــــاخ لەدەست تۆ، ئا لێم دورکەوەرەوە، چەن ئیزعاجی، لکاوی بە قاچ و قولما !
ئەمە بە منداڵەکەت دەڵێی لام گرنگ نیت ⚠️
🔸 ئا بێدەنگ بە، وەک پێم وتی دەنگت دەر نەیەت، ڤزە نەکەیت!
ئەمە سوکایەتی بە منداڵەکەت دەکەیت و پێی دەڵێی ڕقم لێتە ⚠️
🔹 ئەتکەمە ئەو حەمامە و لەسەر یەک قاچ ڕاتئەگرم با ببی بە مرۆڤ !
ئەمە حەپسکردنی منداڵەکەتە ..
دایک و باوکی ئازیز، ئەو منداڵە بێ تاوانە ئامانەتی خودایە لای تۆ، هەوڵبدە بەباشی ئامانەتەکە بپارێزە 🌹
@afarinkidstv
ئەمڕۆ 2/10 ئافەرین تەمەنی بوو بەیەک ساڵ!
بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت
https://www.facebook.com/AfarinKidsTV/photos/a.194873581119149/814938049112696
کچە بچوکەکەم ئیمان خان کە سەیری کەناڵی ئافەرین دەکات، کارتۆنی گوندەکەی مانی فێری ئەوەی کردووە بۆ ئەوەی دڵی باوکی خۆش بکات، نامەیەکی جوانی بە دەستی خۆی بۆ بنوسێت، ئەویش هەستا ئەو نامەیەی بۆ نوسیم و دروستی کرد پێش ئەوەی شەوشادم لێ بکات وزیکرەکانی پێش نوستن بخوێنیت و بنوێت، نامەکەی خستە ناو گیرفانی قەمسەڵەکەم، بۆ ئەوەی کاتێک بەیانی کەئەچم بۆ دەوام لەوێ بیخوێنمەوە دیارە لەڕووی نەهاتووە ڕاستەوخۆ پێمی بڵێت کە تۆم خۆش ئەوێت باوکە، هەر لەبەر ئەمەیە وێنەی دڵێکی کێشاوە.
بەڕاستی بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان پێویستە بیاندەینە دەستێکی ئەمین ، ئافەرین ئەو دەستە ئەمینەیە دڵنیام.
هیوا محمد
🔸 پۆشاکی تەسک مەکەنە بەر منداڵەکانتان!
👈 چونکە پێستیان توشی خوران دەکات و ئەوەش وادەکات شوێنە هەستیارەکانیان بخورێنن و ببێتە هۆی چێژی لێوەرگرتن و خوو پێوەگرتنی.
🔸 لەبەرچاوی منداڵ پۆشاکی نەگونجاو مەپۆشن.
👈 منداڵ لەسەروی 3 ساڵەوە هەست بە جیاوازی ڕەگەزی دەکات و ئارەزووی بۆ دروست دەبێت، بۆیە تکایە لەبەرچاویدا پۆشاکێک مەپۆشن کە هەست بزوێن بێت.
🔸 لەکاتی پرسیاری جنسی منداڵ توڕە مەبن.
👈 کاتێک منداڵەکەت پرسیارێکی جنسی دەکات، لێی توڕە مەبە و مەیکە بە هەرا با لە ترسا قسەکانی قوت نەداتەوە، سەرەتا پرسیارەکە لە خۆی بکەرەوە و بڵێ تۆ چی دەڵێی تا بزانت تا چ ئاستێک زانیاری هەیە و لە چ سەرچاوەیەک زانیاریەکەی پێگەشتووە تا لەو ئاستەدا وەڵامی بدەیتەوە و لەو سەرچاوە خراپەش دوری بخەیتەوە.
🔸 با منداڵ بەتەنها یاری نەکەن
👈 با منداڵان بەتەنها و دور لە چاوی خۆت یاری نەکەن، بە تایبەت یاری دکتۆر دکتۆرێنە و پشکنین، چونکە لەوانەیە دەست لە ئەندامەکانی یەکتر بدەن و کارەسات دروست بکات، ئەگەر ئەمەشت بینی پێویست بە هاوار و توڕە بوون ناکات بڵێ ئەو یاریە باش نیە ونابێت بیکەن و بیگۆڕن بە یاریەکی تر.
🔸 بەردەوام ئاگاداری مۆبایلەکەی دەستیان بە
👈 بە هۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و ئەنتەرنێتەوە، زۆرجار بە مەبەست بێت یان نا، منداڵ دەچنە نێو ماڵپەڕە سێکسیەکان، بۆیە دەبێت زوو زوو ئاگادار بیت و کۆنترۆڵی مۆبایلەکەیان بکەیت بە بەرنامەی تایبەت تا نەتوانن بچنە ئەو ماڵپەڕانەوە.
کارتۆنی بەبەعی لە وەرزی نوێ 🎉😍
زنجیرە کارتۆنی بەبەعی، زنجیرەیەکەی فێریکاری، پەروەردەیی خۆشی بەخشە، هەرجارە منداڵ فێری کۆمەڵێک بابەتی پەرروەردەیی و ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتی و خێزانی جیاواز دەکات.
چاوەڕوان بن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزندا
عومەر و هانا لە وەرزی نوێ 🎉😍
لە دەستپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا وەرزی نوێی کەناڵی ئافەرین بە دەیان کارتۆن و بڕگەی نوێووە دەبێتە میوانی ماڵەکانتان.
🔹 عومەر و هانا کارتۆنێکی پەروەردەیی فێرکاریە و باس لە ژیانی خوشک و برایەک دەکات کە هەرجارە و لەلایەن باوک و دایکیانەوە فێری وانەیەکی ژیان دەکرێن و زانیارییەکی نوێیان پێ دەوترێ.
چاوەڕوان بن ..
🚨 ئەو کارانەی کە ئەگەر لە بەرچاوی منداڵ بکرێن کارەسات دروست دەکەن 👇
🔹ئەنجامدانی کاری سەرجێی لە ژوورێک کەمنداڵی تێیدا نوستووە!
🔸 شەڕو لێدانی جەستەیی و دەمپیسی لە نێوان هاوسەران لەبەرچاوی منداڵ!
🔸بە ڕووتی چونە حەمام لەگەڵ منداڵی ڕەگەزی بەرامبەر کە لەتەمەنی پێنج ساڵی تێپەڕ بوبێت!
🔹 باسکردنی کەموکورتی منداڵەکەت لای کەسانیتر بە نیەتی دەردەدڵی!
🔸 گریان و بێ هیوابوون لەژیان لەبەرچاوی منداڵێک کە هەموو ئومێدێکیان تۆی!
@afarinkidstv
🔔ئەگەر چوویتەوە ماڵەوە و مناڵەکان نەهاتن بە دەمتەوە!
بەشەوقەوە پێشوازیان لێ نەکردیت و لەدڵەوە لە ئامێزیان نەگرتیت
ئەوا بە ڕەوشت و ڕەفتاردا بچۆرەوە ...
لە پەروەردە کردنتا هەڵە هەیە
دەبێت بە گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە جەژن بگێڕن، نەک بە چوونە دەرەوەت !
لەگەڵ کەناڵی ئافەرین، بێخەم و ئاسودەی منداڵەکانتان بن.
ئافەرین باشترین پێشکەشی منداڵەکانتان دەکات.🌹
کەناڵی ئافەرینت دابین کردووە بۆ منداڵەکەت؟
🔸 کەم خەوی
👈 کەم خەوی منداڵ دەبێتە هۆی دەرنەدان و بەرهەمنەهێنانی هۆرمۆنی گەشە، منداڵ دەبێت پێش کاتژمێر 10 بخەوێت و پێش کاتژمێر 8 ی بەیانی لە خەو هەستێت.
🔹مانەوە لە ماڵەوە
👈نابێت منداڵ لە ماڵەوە حەپس بکرێت، چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی قەلەقی و نائارامی دەروونی منداڵ.
🔸 لێدانی جەستەیی
👈 دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام منداڵ ڕقی لە دایک و باوکی بێت و زیاتر توڕە و عیناد بێت.
🔹 نەبوونی هاوڕێ
👈 دەبێت منداڵ هاوڕێی هاوتەمەنی هەبێت و هەڵسوکەوتی لەگەڵیان هەبێت، ئەگەر نا لە ئایندەدا توشی کێشە و تێکەڵ نەبوون بە خەڵکی دەبێت.
🔸 تەلەفزیۆن و مۆبایل
👈 منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ نابێت سەیری تەلەفزیۆن و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بکات ، چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هۆش و تەرکیزی منداڵ.
🔹ئیش زۆری دایک و باوک
👈 کاتێک دایک و باوک بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەوامن ، دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ پەیوەندی گەرمی لەگەڵیان نەبێت و متمانە بەخۆبوونی لەدەست بدات.
@afarinkidstv