ئایا تۆ باوک یان دایکێکی دادپەروەری لە نێوان منداڵەکانتدا؟
نیشانەکانی نادادپەروەی و جیاوازیکردن لە نێوان منداڵەکاندا بزانە:
🔹 پێشخستنێکی دیار و ڕوون لە مامەڵەکردندا:
پێدانی بەهای زیاتر یاخود پێدانی هەلی زیاتر بە یەکێک لە منداڵەکان بەبێ ئەوەی بە ئەوانی تری بدەیت، دەربڕینی خۆشەویستی یان سەرسەمامییەکی زۆر بە یەکێک لە منداڵەکان بەروارد بە ئەوانی تر!
🔹 جیاوازیکردن لە پاداشت و سزا :
سزادانی یەکێک لە منداڵەکان توندتر بەروارد بە منداڵەکانی دیکە کاتێک تووشی هەمان هەڵە دەبنەوە، چاوپۆشیکردن لە یەکێکیان، لە کاتێکدا لێپرسینەی توند دەکرێت ڵەگەڵ ئەوانی دیکەدا!
🔹 جیاوازیکردن لە پشتگیریی سۆزداریدا:
پێدانی پاڵپشتیی سۆزداری و دەروونیی زیاتر بە یەکێک لە منداڵەکان لە چاو ئەوانیتردا، گوێگرتن لە کێشەکانی یەکێکیان و پێشگوێخستنی ئەوانی دیکە!
🔹 پێشخستن لە پێدانی دیاری و پاداشت:
کرینی دیاریی بەنرختر یان بەردەوام بەخشینی دیاری بە مندڵێکیان، تەرخانکردنی پاداشتی دارای و مادی بۆ یەکێک لە منداڵەکان بەبێ ئەوانیتر!
🔹 جیاوازی کردن چالاکی و دەرفەتەکاندا:
دابینکردنی دەرفەتی فێربوون یان وەرزشی یان هونەر بۆ یەکێک لە منداڵەکانی بەبێ ئەوانی تر، بەژداریپێکردنی یەکێک لە منداڵەکان لە چالاکییە خێزانییەکاندا زیاتر لەوانی تر!
🔹 جیاوازیکردن لە بەرپسیارییەتییەکانی ماڵدا: ڕاسپاردنی هەندێکیان بەئەنجامدانی زۆرینەی بەپرسیارییەتییەکانی ماڵ لە چاو هەندێکیتریاندا، پێدانی ئەرکی قورس بە هەندێک لە منداڵەکان، لەکاتێکدا هەندێکان لێی بەخشراون!
🔹 بەرواردکرنی بەردەوام:
بەردەوام بەرواردکردنی کاری منداڵێکیان بە ئەوانی دیکە بە شێوازێک دەروونیان بڕوخێنێت، بەکارهێنانی سەرکەوتنی یەکێک لە منداڵەکان بۆ سەرزەشتکردن یان کەمکردنەوەی بەها و پێگەی ئەوانی دیکە!
🔹 لایەنگریکردن لە بڕیارە خێزانییەکاندا:
هەندێک بڕیاردان بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری بکاتە سەر یەکێکیان بەبێ رەچاوکردنی کاریگەرییەکانی لە سەر ئەوانی تر، بەشداری پێنەکردنی هەموو منداڵەکان بە دادپەروەری لەو بریارانەی کە پەیوەستن بە خێزانەوە!
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( جۆرجی پەرۆش و مەیمونی شاهانەیی ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 07/11/2024
🕙 کاتژمێر: 09:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( سەگی جەمسەری باکوور ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 31/10/2024
🕙 کاتژمێر: 09:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
پیاوی بەڕێز، کاتێک هاوسەرەکەت گلەیی دەکات 👇
🔹 مەبەستی شەڕکردن نییە لەگەڵت، مەبەستی زۆرانبازی نییە، تا هەموو هەوڵێک بدەیت بیبەزێنیت، ئەو تەنیا دەردە دڵ دەکات..
🔸لەوانەیە قسەکانی لۆژیکی نەبن و پەیوەندییان بەیەکەوە نەبێت، چونکە تەنیا خەریکە خۆی خاڵی دەکاتەوە بەهۆی ئەوەی پشتگوێت خستووە...
🔹دەیەوێت بە قسەکردن سەرنجی تۆ بۆ خۆی ڕابکێشێت، هەوڵ مەدە لێی ببەیتەوە، چونکە ئەو کاتە ژیانت دۆڕاندووە..
🔸هاوسەرەکەت نەهاتووە رووبەڕووت ببێتەوە، بەڵکوو هاتووە تا هاوسۆزی ببیت و گوێ بۆ قسەکانی بگریت...
🔹مەهێڵە، قسە و دەردەدڵەکانی کەڵەکە ببێت و بگات بە شوێنێک کە چیتر لێت بێ ئومێد ببێت..
🚨 بیکەرە شاژنی ژیانت، تا خۆت ببیتە پاشا
تاگیان بکەن 😬
@AfarinKidsTV
🚨 هەندێک لە بنەما ناڕاستە پەروەردەییەکان، تا ئێستا زانیوتە؟🤔
❌ زۆرینەی دایکوباوکان وا دەزانن کە داوا لە منداڵەکانیان بکەن ئەوانیش بە گوێیان دەکەن، چونکە ئەوان دایک و باوکن.
✅ گوێڕایەڵی لە خۆشەویستی و گفتوگۆوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە پەروەردەی سەرکەوتووش هەوڵ بۆ گوێڕایەڵییەکی کوێرانە نادات.
❌ بەشێک لە دایکوباوکان پێیان وایە هەر بەوەی کە منداڵەکانیان دەخەنە نێو قوتابخانە بیانییە تایبەتی یان حکومییەکانەوە، ئەوا منداڵەکانیان نایاب و داهێنەر دەردەچن.
✅ قوتابخانە شوێنی فێربوونە نەک پەروەردە و ئەرکی پەروەردە دەکەوێتە ئەستۆی دایکوباوکان نەک قوتابخانەکان.
❌ کاتێک بڕیار لە سەر منداڵەکەت دەدەیت بەوەی کە ملە جیڕەت لەگەڵ دەکات و هەندێک جار ئەوە ئەنجام دەدات کە خۆی پێی ڕاستە، و ئەم سیفەتەشی بە نەرێنی دەبینیت.
✅ بەڵام نکۆڵی و کەلە ڕەقی دەکرێت سیفەتێکی ئەرێنی بێت لەلای منداڵان، چونکە کەلە ڕەقی نیشانەی ئەوەیە کە ئەو منداڵە خاوەن کەسایەتییەکی سەر کردەی یە.
❌ ڕەنگە پێت وا بێت کە زۆری دووریت لە ماڵ و منداڵەکانت کاریگەری ناکاتە سەریان،لە هزرتدا وات دانابێت کاتێک گەورە بوون بۆیان قەرەبوو دەکەیتەوە.
✅ هەر ڕۆژێک کە دەڕوات و لەگەڵ منداڵەکانتدا دانانیشیت تەنانەت بۆ کاتێکی زۆر کەمیش بێت، ئەوا تۆ ڕۆژێکت بۆ پەروەردەکردن لەکیس چووە.
❌ کۆنترۆڵکردنی منداڵەکەت لە ڕێی توندوتیژی و لێدان و حەبسکردنەوە باوەڕێکی تری هەڵەی پەروەردەی یە.
✅ بە خۆشەویستی و ڕاوێژ و ڕاستگۆی یەوە پەروەردەیان بکە لەبری بەکارهێنانی زەبر و زۆر و توندوتیژی. دواتر دەبینیت کە بە گوێت دەکەن.
❌ ئەگەر تۆ ڕەق و تۆقێنەر بیت لەگەڵ منداڵەکانت ئەوا متمانەت پێ دەکەن و لیت دەترسن، ئەمەش باوەڕێکی تەواو هەڵەیە و تووڕەیی بەردەوام کاریگەری نەرێنی خۆی هەیە.
✅ پەروەردەی دروست هاوسەنگییەکە لە نێوان توندی و نەرم و نیانیدا، وەک دەگوترێت "هێندە نەرم مەبە بەکار بهێنرێیت و هێندەش ڕەق مەبە بشکێیتەوە".
❌ ئەگەر پێت وا بێت کە مانەوەی منداڵ لەگەڵ دایەنەکەیدا هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەری ئەمە باوەڕێکی هەڵەیە.
✅ ڕەفتاری دایەنەکەی هەڵدەگرێت چونکە بە درێژایی ڕۆژەکانی لەگەڵیدایە. بۆیە خزمەتکار پێویستە تەنیا بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی ماڵەوە بێت نەک کارە پەروەردەیی و مرۆڤایەتییەکان.
❌ پەیوەندییان لەگەڵ اللە دا باش و بەهێز دەبێت و پارێزگاری لە نوێژەکانیان دەکەن بەبێ ئەوەی پێشەنگێک لە پێشیانەوە ببینن.
✅ باش بزانە کە تۆ بە ڕەفتارەکانت پەروەردەی منداڵەکانت دەکەیت زیاتر نەوەک بە قسە و ئامۆژگارییەکانت.
@AfarinKidsTV
🚨منداڵەکانم کەلەڕەقن لەبەر ئەوەی تووڕەم😡، چۆن چارەسەری بکەم؟
🔸گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵان:
دەرفەتێکیان بدەرێ بۆ ئەوەی هەست و سۆزیان دەر ببڕن. گوێیان لێ بگرە بێ ئەوەی قسەکانیان بپچڕێنیت.
🔹ئارامی و خۆڕاگری:
گۆڕانکاری کاتی دەوێت. ئارام بە و بەردەوام بە لە پێشکەشکردنی پشتیوانی و خۆشەویستی بە منداڵەکانت.
🔸دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و دڵنیا:
پشتیوانی و هاندان پێشکەش بە منداڵەکانت بکە و سۆز و خۆشەویستیی خۆتیان پێ ببەخشە.
🔹داوای لێبوردن کردن و دڵنیاکردنەوە:
دان بە هەڵەکانتدا بنێ و ڕاستگۆیانە داوای لێبوردنیان لێ بکە. دڵنیایان بکەرەوە ئەوەی کە ڕووی داوە هەڵە بووە و کار لە سەر ڕاستکردنەوەی دەکەیت.
🔸فێری تەکنیکەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ تووڕەییدا ببە:
فێربوونی هەندێک تەکنیک هاوکارە لە کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی و دڵەڕاوکێدا. بۆ نموونە هەناسەدانی قووڵ.
🔹گەڕان بە دوای کەسانی شارەزا و پسپۆڕدا:
ڕاوێژکاری تایبەتیی دەروونی دەکرێت زۆر بەسوود و یارمەتیدەر بێت. دەتوانێت هاوکاری منداڵەکان بکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەستەکانیان.
🔸هاندان بۆ چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان:
هانی منداڵەکانت بدە بەشداری لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و وەرزشی و خۆشی بە خشەکاندا بکەن چونکە دەکرێت هاوکاریان بێت لە بنیاتنانی متمانەبەخۆبوون.
@AfarinKidsTV
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( فڕۆکەکان ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 03/10/2024
🕙 کاتژمێر: 09:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 1:00ی پاش نیوەڕۆ
🔶 چی بکەم کاتێک لە منداڵەکەم تووڕە دەبم؟
هەندێک کار هەن ئەنجامیان بدەیت تووڕەییت کەم دەکەنەوە و خۆت کۆنتڕۆڵ دەکەیت هەوڵ بدە ئەنجامیان بدەیت👇
🔷 شێوازی وەستان و جوڵەت بگۆڕە، کاتێک تووڕە بوویت و بە پێوە بوویت دابنیشە و ئەگەر دابنیشتبوویت هەستەوە سەرپێ.
🔷 پەنا بە خوای گەورە بگرە، ئەم ڕێگایە زۆر بەسوودە بۆت و لەو کاتەدا بڵێ پەنا دەگرم بە خوای گەورە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو.
🔷 دەستنوێژ بگرە یان دەموچاوت بشۆ وە ئەو فەرمایشتەی سەروەریشمانت لەیاد نەچێت کە دەفەرموێت " تووڕەبوون لە شەیتانەوەیە و شەیتانیش لە ئاگر دروست بووە و ئاگریش بە ئاو دەکووژێتەوە بۆیە کاتێک هەر یەکێکتان تووڕە بوو با دەستنوێژ بگرێت ".
🔷 بێدەنگ بە ئەم ڕێگایە نەک تەنها لەگەڵ منداڵەکانتدا بەڵکو لەگەڵ هاوسەرەکەشتدا بەسوودە. پێغەمبەرمان محمد دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت " ئەگەر یەکێک لە ئێوە تووڕە بوو با بێدەنگ بێت "
🔷 کۆتا شت، هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و بڵێ لا حول و ال قوة الا بالله یان استغفرالله و ئەمانەش ئاسوودەییت پێ دەبەخشن و بارودۆخت دەگۆڕن و باری دەروونیت باشتر دەبێت. هەمیشە لەیادت بێت نزای هیدایەت و ئاسوودەیی بۆ منداڵەکانت بکەیت و دۆعای باشیان بۆ بکەیت و ئەم نزا وپاڕانەوانەشت دەگەنە لای خوای گەورە و وەڵامت دەداتەوە و گیرا دەبن.
@AfarinKidsTV
چاوگەشەکان تاگ بکەن بە گەورە و بچووکەوە و پێیان بڵێن مام ڕێوی دەرکەوتەوە 😁
مام ڕێوی لە برسییەتیدا دەستی کردووە بە سواڵکردن.
@AfarinKidsTV
کارتۆنی نوێ😊
( چــارلــی )
ڕۆژانە کاتژمێر : 17:00🕔
لە کەناڵی باخچەی ئافەرینە 🥰
@AfarinKidsTV
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( کــۆمبـــا ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 17/10/2024
🕙 کاتژمێر: 09:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
چاوەڕوان بن 😍
ئەمشەو کاتژمێر 8:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە شاشەی کەناڵەکانی ئافەرین و باخچەی ئافەرینەوە، بینەری بەرهەمێکی نوێ و ناوازە و جیاواز دەبن، کە بە بەشداری نزیکەی 50 منداڵ کارێکی هونەری ئاست بەرزی بۆ کراوە.
سوپاس بۆ کۆمپانیای LG Khoshnaw کە سپۆنسەری بەرهەمە هونەرییەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( گەشتی ڕیچارد - بەشی یەکەم ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 10/10/2024
🕙 کاتژمێر: 09:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
@AfarinKidsTV
🔹 دروستکردنی ژینگەی فێربوون لە نێو ماڵدا:
تایبەتکردنی بەشێکی ماڵ کە پەرتووکی هەمەچەشن، یاریی فێرکاری، و کەرەستەکانی نووسین و وێنەکێشانی تێدا بێت.
🔹 دەرخستنی خۆشەویستیت بۆ زانست:
لەبارەی ئەزموون و ئەوەی لە ژیانتدا فێر بوویت بۆیان بدوێ. دەکرێت لەگەڵیاندا پەرتووک بخوێنیتەوە. کاتێک تێبینی خۆشەویستیت بۆ زانست دەکەن، دەبێتە وزەیەکی ئەرێنی بۆیان.
🔹 هاندان بۆ پرسیارکردن و دۆزینەوە:
کاتێک منداڵ پرسیارێک دەکات، هانی بدە لەگەڵتدا بە شوێن وەڵامەکەیدا بگەڕێت. لەوانەیە وەڵامەکەی لە پەرتووک یان ئینتەرنێت بدۆزنەوە.
🔹 گەشتی زانستی و چالاکی دەرەکی:
هاوەڵی منداڵەکانت بکە لە ڕۆیشتن بەرەو مۆزەخانە و باخچەی ئاژەڵان و ناوەندە زانستییەکان. ئەم گەشتانە وا دەکات فێربوون ئەزموونێکی چێژبەخش و پڕ لە نهێنی و دۆزینەوە بێت بۆیان.
🔹 فێربوون لە ڕێی یاریکردنەوە:
یارییە فیکرییەکانی بۆ بەکار بهێنە، ئەم یارییانە هاوکاریان دەکەن لە گەشەسەندنی لێهاتووی یە هزرییەکانیان و فێربوونیان لەلا خۆشەویست دەکەن.
🔹 بەستنەوەی زانست بە ژیانی ڕۆژانەوە:
لە کاتی چێشت لێناندا، باسی شێوازی ڕوودانی کارلێکی کیمیاییان بۆ بکە کە چۆن پێکهاتەکان تێکەڵ دەبن یان ئاوی ڕووەکەکان دەدرێت.
🔹 هاندانی خوێندنەوە بە سیستەم:
ڕۆژانە کاتێک بۆ خوێندنەوە لەگەڵ منداڵەکانتدا تەرخان بکە، و بیکەرە خوویەکی خێزانی. بە چیرۆکێکی بە چێژ دەست پێ بکە کە پڕ بێت لە زانیاریی زانستی.
🔹 پێدانی ئازادی لە بازنەی هەڵبژاردەکاندا:
بهێڵە منداڵەکانت ئەوەی دەیانەوێت فێری ببن هەڵی ببژێرن. ئەگەر گرنگی بەم بوارە دەدەن، هانیان بدە زیاتر لەم بوارەدا قاڵ ببنەوە لە ڕێی پەرتووک و بەرنامە تەلەڤزیۆنی و یارییەکانەوە.
@AfarinKidsTV
🔶 چۆن منداڵ باش پەروەردە بکەم کە حەزیان بە خێر و چاکە بێت؟
🔹پێشەنگی چاک :
منداڵان لە ڕێی چاودێریکردنی هەڵسوکەوتی دایکوباوکیانەوە فێر دەبن. ببەرە پێشەنگ بۆیان لە قسەی ڕاست و مامەڵەکردنێکی جوان لەگەڵ کە سانی تر.
🔹چاندنی بەها لە ڕێی چیرۆکەکانەوە :
چیرۆکی پێغەمبەرانیان بۆ بگێڕەرەوە یان ئەو چیرۆکانەی چاکە کاری لە خۆ دەگرن دواتر لەگەڵیاندا وتووێژ بکە لەبارەی ئەوەی لەم چیرۆکانەوە تێگەیشتوون.
🔹هاندان بۆ بەشداریکردن و هاوکاربوون :
منداڵەکانت لەو چالاکییانەدا بەشداری پێ بکە کە هاوکاری و خۆشویستنی چاکەیان لەلا خۆشەویست دەکات بۆ نموونە هاوکاریکردنت لە ئامادەکردنی خواردن و پێشکەشکردنی بە دراوسێکان.
🔹فێرکردنی واتای بەخشندەیی :
یاری یاخود جلوبەرگ بدە بە منداڵەکانت تاوەکوو بیدەن بەو منداڵانەی پێویستییانە.
🔹جەختکردنەوە لە گرنگی سوپاس و پێزانین :
منداڵەکانت فێری وشەی "سوپاس" بکە لە هەموو کاتێکدا کە شتێکیان دەست دەکەوێت یان کەسێک هاوکارییان دەکات.
🔹پێزانینی هەڵسوکەوتە باشەکان :
کاتێک منداڵەکانت ڕەفتارێکی جوان ئەنجام دەدەن یاخود لەگەڵ کە سانی تردا باش دەبن پێیدا هەڵبدە و سوپاسیان بکە لە سەر ئەو کارەی.
🔹فێرکردنی نوێژ و نزا :
منداڵەکانت لە نوێژە ئاسانەکاندا بەشداری پێ بکە وەکوو نوێژی ویتری پێش خەوتنان یان فێری نزا کورتەکانیان بکە.
🔹یارییە پەروەردەییەکان :
یارییەکان وەکوو ئامرازێکی پەروەردە بەکار بهێنە. یاریی ڕۆڵ بینین وەکوو "پزیشک و نەخۆش" یارمەتییان دەدات لە فێرکردنی گرنگیدان بە کەسانی تر.
@AfarinKidsTV
🔶منداڵەکەت ڕقی لە قوتابخانەیە، چی بکەم؟
🔹هاندانی فێربوون و خۆشویستنی زانست:
بابەتە قوتابخانەییەکان بەو شتانەوە ببەستەرەوە کە خۆشی دەوێن. دەتوانیت پێش دەستکردن بە فێربوونی وانەکانی قوتابخانە لەگەڵیدا چیرۆکی بۆ بخوێنیتەوە.
🔹دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ مامۆستاکان:
هەوڵ بدە پەیوەندییەکی باشت لەگەڵ مامۆستاکانی منداڵەکەتدا هەبێت. گفتوگۆیان لەگەڵدا بکە کە چۆن ئاستی منداڵەکەت زیاتر بەرز بکەنەوە.
🔹بەشداریکردن لە چالاکییە قوتابخانەییەکاندا:
لە بۆنە و چالاکییەکانی قوتابخانەکەیدا بەشداری بکە، هانی منداڵەکەت بدە لە سەر بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا، ئەمەش وا دەکات زیاتر هەستی هۆگری لەلا دروست ببێت.
🔹دروستکردنی ژینگەیەکی باش لە بارەی قوتابخانەوە:
لەگەڵ منداڵەکەتدا بە شێوەیەکی ئەرێنی لە بارەی قوتابخانەوە بدوێ، دەتوانیت پێی بڵێیت " قوتابخانە شوێنی گونجاوە بۆ فێربوونی شتی نوێ و دۆزینەوەی هاوڕێی نوێ".
🔹هاندان و پاداشت:
پاداشتی بچووکی بکە لە کاتی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی قوتابخانەیدا دەتوانیت لەبەرامبەر ئەنجامدانی هەر ئەرکێکدا ئەستێرەیەکی لێ بدەیت، دوای کۆکردنەوەی ژمارەیەک لە ئەستێرەکان، دەتوانێت چالاکییەکی دڵخوازی خۆی ئەنجام بدات.
🔹گرنگیدان بە پێویستییە سۆزدارییەکان:
گوێ لە منداڵەکەت بگرە لە بارەی قوتابخانەوە، ئەگەر گوتی کە حەزی بە وانەیەکی دیاریکراو نییە هەوڵ بدە هۆکارەکەی بزانیت و پشتگیری بکە تاوەکوو بەسەریدا زاڵ ببێت.
🔹دانانی کاری ڕۆژانەی جێگیر:
ئەمە یارمەتی دەدات لە سەر هەستکردن بە دڵنیایی، وەکوو کاتی دیاریکراوی خەوتن و کات بۆ خوێندن و یاریکردن. ئەم کارە دووپاتبووانە یارمەتیی دەدەن باشتر بە سەر ئەرکەکانی قوتابخانەدا زاڵ ببێت.
@AfarinKidsTV
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( لیفی و مراوی کێوی ) لە ئافەرین کیدسەوە 😍
📅 پێنجشەممە 26/09/2024
🕙 کاتژمێر: 10:00ی شەو
⌛ دووبارە کردنەوەی/ هەینی 2:00ی پاش نیوەڕۆ
@AfarinKidsTV