agrin_baneh | Unsorted

Telegram-канал agrin_baneh - هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

-

ژوورێکی تایبەت بە ناساندنی شێعر و بەرهەمەکانی (ئاروین ئەڵماسی) #ئاگرین پەیوەندی: @Agrin_almasi کاناڵی دووهەمی ئێمە ☟ @mellody_music

Subscribe to a channel

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

صَنما...!
کجایی بنگری
از وقتی جهانم را
بر دوش هجرانت کشیدی
هم آغوش باران شدەام و
در این کلبه تنهایی
تنها همدمم بغض های سر کشیده و
دم کشیده اند
که در گلویم هل هله میکشند...

صَنما...!
بازهم شب
ست است با رنگ لبانم و
میان انگشت دست چپم
ـ'winstonـی سبزوار است.
میان آن دست دگر
قلمی با جوهر خون،
سرخ پینه است و
بازهم چپ چپ پیچیدەاند
در پیچ و تاب یادم یادت
تا شعری بنویسم ز مشتاق امید وصالت...

اما ای هاک
که برگه ها هم
هنوز زیر سایە خط خویش
دراز چرت میزنند
میان دفتر شعر های که
خامەزدەام در ثانیە بود تو... .

آروین الماسی(#ئاگرین)

٢٧٢٢/١/٢٤
١ـwinston:اسم سیگار

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

نەوژینم نەورۆز کە
ساڵەکان خەریکن کۆچ ئەکەن و
سێسەو شەست و پێنج
باری قورسی تەمی ڕۆژان و شەوان
بەر شانی دەدا
کەچی تۆ
هەر مەینەتیەکانت بۆ یەک کەسە و منیش بۆ تۆ هەرچی شادیمە ئارەزووم
Good Night
و
دەی بنووە تا سبەی لێوانم بێژن
صباح‌والخیر یا نوژینا من
صنما
تا کی از انتظار سبز شدنت
سرخ شویم ز دوری تو
ای عمو فیروز نوروز شادین
دستم به خیالت
کجا جویمت ای سرخ تر از سیب دستم.
لە کوێ بژوارت چاندوە؟

سااااا
نەورۆز کە لە دڵم
نەورۆزانەت بێنە٫ ماچ
با قەندیلێ خۆ ڕۆمانسی کات و
دار بەڕووەکانی شار
تەک تەک شەم بۆ جێژوانمان

با عەرز
ژێر پێت کەم ماچ بکا
مەغرور ترین فریشتەی
لای ئیهمال مردوو
بۆتۆ ئاوری ئاویم تێ بەربوو

بەس منەت بێنە بە جوانیت
جوانیەکانت
بۆ من ئیلاهەن و
نیگانازەکەت ئیلهامەن و
ئیزرائیلی گشت شێعری دوورین
جووتە خەتی بان چاوانت

سەیر کە
جەفاکانت سەرکردەی حیزبی جوانیە
و قەناسێکی لوول و درێژ
نیگا کەمەندییەکەت
کە دایم بە کۆڵ چاوتەوەیە
عەجەب شۆڕش گێڕێکە
جووتە ترێی حەوساڵە بۆ شاعیرێ
چاوانت.

دە جەفا بنوێنە
با ڕامپەڕێنێ
لە دژ چی وەفاو جوانی
کیژە کوردانی شار

وای بۆرژوای ترین کچی شاخ
کەم شاخی بە...
ئاسکە شاخی تەتەی
هەستی تێکەڵاو جەوهەری قەڵەمم

ئەی کۆن ترین
مێژووی ئەوینی دڵ
نەرۆز کە
دڵ چاوەڕوانی پیرۆز بایی ژیانی نوێیەتی
دە نەورۆز کە
برسی بوونتم و دووریت کەفایەت ناکا
یەقین کە تۆ ڕۆح و ڕەوانی
قەسەم بە نیگات
تەنها بەهانەی مانی

یا جانا من
ایلاهەی دڵان
خۆشەویستی چاوان
نەوژینم نەورۆز که
وا هاتوونە پێشواز
سێسەوشەست و پێنج کوڕی چوار شانەی ڕۆژ
بۆ بەڕێ کردنت
تا نوێ بێتەوە کۆنیت لە دڵ و هزر

نەوژینم نەورۆز کە
بەهار لەو دیوو گڕی جەفا
بەگڕی شێعری ئاگرین چاوەڕوانتە
تا بداتە دەستت
جووتێ گوڵی بەهاری
تا نیشمانێکم !
ناوت نێ وڵاتی "گوڵان"
بۆ وەرزی ئەوینداری!...

#ئاگرین
٢٧٢٢/١/١٥
/صباح‌والخیر/ لە شێعرێکی مەلای جەزیریەوە هەڵم گرتوە کە کراوە بە گۆرانی

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

((ئەفسانەی عەشقێکی ناکاو))

نیوە شەوە و
لەسەر هەورە شەبەقی
بان، تاریکخانەیەک
ڕووناکایی !
زوولفی شۆر دەکا بە سەرین و
لە گەرمە خەونی ئەوینی دا
بە بێدەنگی چراێکی نیوە داگرساو
چیرۆکی خەونەئاوریشمیەکانی عەشق
لەسەر کێلەی ئەوینێکی ناکاوی
ورد ورد
بۆ گڵۆپە ماندووەکەی جێژوان
دەهۆنێتەوە؛..

کەچی وا منیش!
لە ژوورە مانگەشەوەکەی خۆمدا
لەسەر کورسیە مەینەتێکی تریفەئی
پێ بە سەر پێم هەڵدەخم و
پووک بە پووک
بە هیوای نوێ بوونەوەی
پەساپۆردی هەناسەم
بۆ ڕۆشتنە دەر لە وڵاتی سییەکانم
کە بە هەڵقرچانی جەستەی توتنی وەفا
تەمومژی جەفا بۆتە سێبەر بۆ چێژوانانی
پی‌پێک بە بۆنی کاپیتان بڵکی جەعل هەڵدەگرسێنم!
دوور دەڕوانم لە تۆیەک
کە چەنێ بیرەوەریەکی زاماری لە مندا و
کووتانی ڕیشە هەرمانی یادەوەریت
لە ناو ئەرشیڤی خەیاڵم و
زیق نیگایەکم گرێ دەدەم بە کات!
لەو ساوە کە کاتژمێرە شکاوەکەی
بە دیاری لە سنووری دەستەکانت
هات و،
ئەمێستاش هەر بە یادگاری
لەسەر تاقی مەچەکم
بە بۆنی شەڕابی بسکە خاوەکەت
مەست بووە و
بە کاتی ئازار
خەو بردوویەتیەوە،
بڕوات بێ
تەنیایی!
بە خەیاڵی تۆ شێت و شەیدای کردووم و
وا شێتانە
تک تک بە تەقەڵی تاوە بارانێکی تەمەن درێژ
بە ڕەنگی جلەکەی
بۆ یەکەمجار پێی هاتیە جێژوان،
بە سینگی دادڕاوی
ئاسمانی ئەم غوربەتی بێ‌تۆییە
هەسێرەی شێعرێ
پینە دەکەم و
تەنیا تر لە هەموو ساتێ
پڕ لە خەیاڵی بێ تۆیی
فوو دەکەم بە کونی پووکە فیشەکی وڵامی [نا]ـی عاشقتم تا
نۆتێک بکەمە غەریب
لە غەریبستانی وشەکانم
کە بە نەوا کۆنەکەی فلکلۆر
هەر دەی هۆنمەوە.

بەڵام شەرتە
لەمەو دوا
قەسەم بە بوونت لە پاڵ یەکی دی
هاوار نەکەم و بە بێدەنگی
لەبەر چاوی تەوراسە حەسودەکانی دیانم
زمانم بجوم و تا چیدی نەڵێم
۞ﺍﻟﻘﻠﺐُ ﻗﻠﺒﻲ ﻭﺍﻟﻨﺒﺾُ ﺃﻧﺖ۞′.

زویر دەبم لە بوونم لە بوونت بەڵام لە
نەبوونیان لە پاڵ یەک و
تامەزرۆ دەبم
تاکوو خۆر
هەرکاتێ لێفە قورسەکەی شەو چلەی
لەسەر خۆ داماڵی،
لە ئێوارێکی غەریبستان
بە گەڵای [دارەپیرە]² بڵێت؛
ئەم جارە
بە ڕەنگی خەونی ڕووناکایی
گۆنای تریفەیی،
باڵای تەمەنی گزنگی بکا و

زەرد زەرد
بە دەستێ جلی خەزانیەوە
کە بە گەڵا دوو ڕەگەزە
سوور و زەردەکان نەقشاوە
بەسەر ئەم شەقامە ناکامە
کە لێوڕێژە لە جێ پێکانی
تۆ و نەبوونت داببارێ
بەشکم حەشار بدا
حەسرەتی دیداری دووباره و
چرۆی شانە هەنگوینی
لێوان لێوێ و
بە سروودی گەڕاوە ژیان،
چوون یار گەڕاوە،
تەسکینی بەخشێ دەردەکەی بێ دەرمانم..!

#ئاگرین

نووسین:١٤٠٠/٩/٩
پێدا چوونەوە:١٤٠٠/١٢/٢٥
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1:ﺍﻟﻘﻠﺐُ ﻗﻠﺒﻲ ﻭﺍﻟﻨﺒﺾُ ﺃﻧﺖ...
قلب، قلب من است و نبض تویی
(نزار قەببانی)
ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ
2(داره پیرە ناوی شێعرێکی مامۆستا جەلال مەلکشایە)

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

بە بیلا کە
ڕوو بە خاڵی ڕووت
کە وا کەعبەی ئومێدە
نیەتمە دابەستم
بە قامەتی پیرۆزت
فەرزێ ژیانی نوێ
بە بوونت و
بە بێ سەلام دانەوە...

#ئاگرین
٢٧٢١/١٢/١١

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

لە ڕەمەزانی نەبوونت
پارشێو و بەر بانگ چ واتا
بە ڕۆژوو نابم ئەمن
پارویەک پڕ دەکەم لە بەرماوەی ماچت
لە جێژوانتان و
چەور چەور
بنکی تاوەی بوونت
لە ژیانی کۆنم،
ئێستاکەش دەلێسمەوە و

لە هەمبەر ئەم مێژووە دا
دیسانەوە
"حەمە ڕەشید خانانە"
گڕ لە دەوری 'بانەیی' ئەندێشەم دەدەم!
تا چیدی عەشقی پیسی ڕاکشاو
لە سووچی دڵم
کە هیچ لەش پیسی دەر ناچێ،
بە بوونی ئێستات ،!
پەیوەست نەکا بەو عەشقەی
هەموو ڕۆژێ
خۆی دەشۆرد بۆت
لە شیلەی، هەنگوینی نیگات!

#ئاگرین
٢٧٢١/١٠/١٨

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

همچنان میتپد قلبم
تا که پمپاژ کند تورا
در کل وجودم...

#آروین_الماسی(ئاگرین)
١٤٠٠/١١/١٣

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

عاشق بێ مەعشوق
بێ ڕۆح و مردووە ئەمن دڵنیام،
جا بۆیە لە دوا کۆچم
لە نێوان چەن شێعری عاشقانە دا
ڕۆحم دەشارمەوە!
تا بە خوێندنی شێعری من
گشت عاشقانی شار
بە ڕۆحی خۆیان دڵشاد ببنەوە!

#ئاگرین
٢٧٢١/١١/٤

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

لە دایک بووی وڵاتێکی ترم
بەڵام لە نیشتمانی شوشەی
سەر چاویلکەکەت
شۆڕشگێڕی خەباتێکم و
سوێندم بە چاوت خواردوە
هەتاکوو برژانگی تیژت
جا نەپێکێ عەقڵ و
دڵ و ڕۆح و گیانم
باسی پاشەکشە نەدا جاڕ زمانم..!

#ئاگرین
٢٧٢١/١٠/٢٠

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

عەشقی من کۆتایی نایە
نا جانانم!
بڕوا بکە ؛
گەر مردیشم
هێندە خاکت عاشق دەکەم
کە گشت ڕایە
لە پیاسەی ئێوارانەکەت
ژێر پێڵاوەکەت ماچ بکا..!
عەشقی من کۆتایی نایە
نا..جانانم!

#ئاگرین

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

٢٧٢١/١٠/٨ چاو پێکەوتنێکی ئەدەبی و هاوڕێی و ئێوارەیەک پڕ لە شێعر لە شارە جوانەکەی سەقز لە خزمەت هاوڕێ و هەڤاڵی خۆشەویستم (کاک دڵپڕ).
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

تۆ ئێوارەت بەیانییە و
من بەیانیشم ئێوارە
جوان تێبگە لەو ئازارە

#دڵپڕ
ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ
کوا دەیزانی شەیتان
ئەتۆ خەلق دەبی!
دەنا خۆ
ڕۆژی سەدان جار
کڕنۆشی دەبرد بۆ ئادەم!

#ئاگرین
@b_dlpr
هیوام هەردەم سەرکەوتوویتە

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

گۆڤاری ژمارە ۱۹ی ئێلێکتڕۆنی:

#لە_داوێنی_ئاربەباوە

بەفرانباری ۱٤۰۰ی هەتاوی

"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"

سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد

لاپەڕەی٤٥ خوێنەری شێعرەکان بن

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

بە دزی نۆڵی مەیلت
فازی خەندەت
لە کۆنتۆری لێوتەوە
بۆ ڕۆحم دەکێشم،
´سێ فاز`..!
با تا دەگا بە فریام ئێرتی نیگات.!
بە جەرەققەی ئەوینێ
ئیتتسالی بکا،
جەریانی خۆشەویستی و
چەق چەق ماڵۆچکەی هەستم
بە دووکەڵی شێعرێ دا پۆشێ و
فاز فاز
هەڵفڕێ شەیدایی له وشەکانم..!

#ئاگرین
٢٧٢١/٩/١٤
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
یەکەم شێعری شەبەکەی مەعناییم
بەهۆی ئەوەی کە کاری تایبەتی خۆم و ڕشتەی تەخەسوسیم بڕقه(الکتروتکینک) ئەم شێعرەم بەو شێوەیە بە شەبەکەی مەعنای داڕشتوە.

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

آوازه کن آغوشت را
تا که سرانجام،
تمام لحظه های کام
در کام خویش کوچ کنند
به سوی آغاز
این آغاز آرامش من در تو،
تو در من!

آروین الماسی(#ئاگرین)
١٤٠٠/٨/٥

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

بە بیلا کە شێتخانەیە چاوەکانی
هەرکەسێ دەڵێ وا نییە
بێت و سەیر کا
کە چلۆن
ساڵە هایه منی شەیدا لەوێ دەژیم!

#ئاگرین
٢٧٢١/٢/٢٤

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

چنان دوری که
هوای تلخی آغوشت
مشامم را
سرد
سخت
در این آغوش بغض میلرزاند
که شیرینی زنده‌گانیم
در آن موج منفی میزند

آروین الماسی(ئاگرین)
٢٧٢١/٨/١٨

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

نوژین را، شاعری میسراید
چنان کە به چشمانش گفت:
اشک بباران
نه_باران...

#آروین_الماسی(ئاگرین)

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

ای نوروز من
شکوهە شکوفە کن
ای آنکە که
جان و جهانم پرسە میزند
در خلوت های نگاهت
چشمت را
بهارانه بگشا و
آفریده کن شعری برای احساسهایم
تا تمام قلمان را
به فدای بودت کنم...

#آروین_الماسی(ئاگرین)
٢٧٢٢/١/١

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

((بم سڕەوە لەم جیهانه
تا عاشقانەکانیشمم'
عاشق نەکردووی))


لا ایلاهە ایلا تۆ، بۆ من
ئەی چاوکاڵەکەی جوانی شار
لا کەسی تر بۆم کەس بێ
ایلا تۆ
ئەی جوانترین ئیلاهەی دڵ،
موسڵمان ترین شەیتانی خەونەکانم
سامان کە هیچ
شێعرم بە فیدات
تا گەیشتن بەتۆ بێژە چەنێ بمرم
لەم نیمچە دۆزخە کە کراسی غوربەتی لەبەر کردووە
° ° °
سات بە ساتم
لەژێر چەتری تاریکی
تەڕ تەڕ ئەبێ لە دووریت و
ڕەق هەڵدێ
لە مەڵبەندی سەهۆڵبەندانی جەستەم چی گڕی ئەوینتە
ون بەو بڕۆ گۆڕت بدۆزەوە
° ° °
تازە نەماوە هێزی پێم
تا وەک جاران بێژم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
° ° °
ئەی کە بۆ شێعرێ
تۆی جوانترین ئیلهام
بە بیللام شێتتم شێت
نە لە بولبول
نە لە پەپوله
نە پەرەسێلکە و
نە لە گوڵ
لە هیچیان ناچی نا
ئەتۆ ئەژدیهای ئەژیها
بە قانونی سکڵ ئەسووتێنی دڵم
گوڵم سەد بریا گوڵ بوای بۆ دڵم
بەس ئەتۆ چەقڵێکی و
دایم هەڵئەچی لە گشت لەشم
بێبەشم لەخۆت و لە جوانیت
ڕاستە بەس جەفات و تەنیایت و دووریت
وەک خۆت پەروەردەت نەکردوون
ناسک وەک ئاسک
هێدی هێدی لەشم ئەخۆن
خۆشم ئەخۆن
° ° °
ئەی چنارە قەت کۆتای،
کۆتای پاییز
بەقەد لووت بەرزی چناری دراوسێت
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەی
° ° °
ئااههه
دووری و غەم و ناڵان و پەژارە
بە جەستەی من ئەکەن دارە دارە
تاوەکوو ڕیشە ئەکوتن
لە من وئەکەن بەر
کۆڵوانەی پیرەداره
° ° °
قەت لەیادم ناچێ
هیوای هاتنەوەت
بۆم بووە بە مەواد هەر ڕۆژێ نەیکێشم
بێ نەشئەم و
خومار خومار
تیر دەڕوانم لە ئەو ملوانکە یادگاریەی
کاتێ تاڵەکانی دا لە خاچ
بە پرچیەوە
ئەو حاکمه زاڵەی بێ زەواڵە
° ° °
ڕاستە وتویانە کوێر بوون
بەچێژ تره لە چواەڕوانی
ئەس‌سەلام عەلەیکووم
وە گوو لە ڕەحمت و جوانیت
ڕۆژی جار جار نا، هەزار جار
بەسە
بم سڕەوە لەم جیهانە
تا عاشقانەکانیشمم
عاشق نەکردووی
ئەی مسوڵمان ترین شەیتانی خەونەکانم
کوێرم کە
نەک لە تۆ با دوور بم لە زیندەگانی!

#ئاگرین
١٤٠٠/١٢/٢٦
{عاشقانەکانیشمم:نووسراوە عاشقانەکانم}

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

ژیانم دەژەنێ
لێوم،
هەرکاتێ
ناوت دەهێنێ!

#ئاگرین
٢٧٢١/١١/٣٠

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

ئەی ڕەقیب
قەسەم بە چاوانی
کە ڕۆحە لە جەستەم
دەڕۆم لەم دیاره
ئێرە چەپەڵە و
جێ پەنجەی جەفا دیاره
بە هەر گۆشە نیگای عاشقانیەوە
کۆچ ئەکەم بۆ نیشتمانێ و
لەوێ ئەبم بە نیشتە مانێ
کە ماناوەی بۆ هەمیشە بێت لە جەستەم
دەڕۆم تا دوور بم لەئەو و
دوور بم لە بێ ئەوی و
گێژم گێژ و گێژانە کەلەلام لەم ناوە
چاو جوان
بەس بڵێ کام بێ تۆی
خۆی گرێ دا بەسەر منی بێ خۆ
لە بێ تۆ

نا گیانە
تۆ بڕۆی بۆ هەر شوێنێ لەگەڵتە
چەکە ڕەشەکەی قەڵەمم
کە سوور سوور ئەڕشێتەوە بە خوێنی دڵم و
پەسەکی دەستەمۆیە بە پەنجەکانم

لەم نیشتمانە تازەیم دا
ئێستە من شەهیدێکی بێخۆیم
لە بێ ئەوی
بەس ئەوێکم لەخۆم داو
ئەوە چەندین ساڵە
لە دوور کاروانی شەهیدان
من و قەڵەکەم کە چەکی نێوان پەنجەکانمه
سەر بە حیزبی جوانین

لەم نیشتمانە تازەیم دا
کە ئاڵاکەی بەسەر قامەتیەوە شۆڕە
هەردوو ڕۆحمان خەڵاتە بۆی
ڕاستە نیشتمانی تازەی من خاتوونێکە لە گوڵ
ڕاستە ئێستا کچێک نیشتمانمه

#ئاگرین

دیزایین:غەمیگن
٢٧٢١/١١/١٩

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

جا کە هەر کات
پڕ بوو بۆت جووتە گریفانی خۆت
ئەوسا هەموو
دەر دەکەون خزم و کەس و کار و
جانی جانانی خۆت

ئەمەم
لەسەر ڕۆژنامەی
پشتە کراسی دایکە هەژارێ خوێندەوە!
کە مەرگ
بە دەستەکانی سەرما
لە ئامێزی خۆی گرتبوو


#ئاگرین
٢٧٢١/١٠/٢٩

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

داکە خوار زوولفی چین‌چینت
بۆم بکە بە تەناف و
شۆڕی کەوە بە باڵاتەوە؛
وا گەرکەمه ئەمشەو
بۆ ڕووناکی گشت شار
باوەشێ تریفەی گۆنات
لە مەهی ڕووت
داگرمە خوار!

#ئاگرین
٢٧٢١/١٠/٢٧

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

در این فلک
دگر خورشیدی نمی درخشد!
کجا رفتەای؟

آروین الماسی(ئاگرین)
١٤٠٠/١٠/٢٢

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

هەر لەوساوەی کە عاشقی
لەم وڵاتە داییم ئیشە؛
من لەبازاڕی خەیاڵت
هەڕاجی دڵم کردۆتە کار و پیشە!

#ئاگرین
٢٧٢١/١٠/١٦

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

بەیانیان
سوور سوور
بە خوێنی شەهیدێکی لێوڕێژی هیوای
ون بوو لە پشت سەنگەرێکی ناکام
لە دایک دەبم!
دەست دەخەمە قوڕگی کەل و
بە خۆری ئازادی دارە دارە دەکەم
سپی سپی لە چرکەیەک دا
ژین دەکەم و
ئێوارەش
دیسانەوە
بە هیوای سەوز بوونەی
هەموو ئەو شینانەی دایکم
لە شاخەکانی مەترسی
بە فیشەکێکی سەر لە شێواو
سنگی حەزم سوور قەڵغانە و
شەهید دەکرێم...!

#ئاگرین
٢٧٢١/٩/٣٠

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

لە هەڵبژاردەی!
شاری پڕ ستەمی چاوت،
بە حوکمی دیکتاتۆری نیگات؛
تەنها دڵم دەنگ دەدات!..

#ئاگرین
٢٧٢١/٩/٢٠

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

((ئەفسانەی عەشقی ناکاو))

نیوە شەوە و
ڕووناکایی
لە گەرمە خەونی ئەوینی دا
بە بێدەنگی چراێکی نیوە داگرساو
چیرۆکی خەونەئاوریشمیەکانی عەشق
لەسەر کێلەی ئەوینێکی ناکاوی
ورد ورد
بۆ گڵۆپە ماندووەکەی جێژوان
دەهۆنێتەوە

کەچی وا منیش!
لە ژوورە مانگەشەوەکەی خۆمدا
لەو ساوە کە کاتژمێرە شکاوەکەی
بە دیاری هات و،
ئەمێستاش هەر بەیادگاری
بە بۆنی دەستەکانت مەست بووە و
بە کاتی ئازار
خەو بردوویەتیەوە،
تەنیایی!
بە خەیاڵی تۆ شێت و شەیدای کردووم و
وا شێتانە
تک تک بە تەقەڵی باران
بە ڕەنگی جلەکەی
بۆ یەکەمجار پێی هاتیە جێژوان،
پڕ لە خەیاڵی بێ تۆیی
بە سینگی دادڕاوی
ئاسمانی ئەم غوربەتی بێتۆییە
هەسێرەی شێعرێ
پینە دەکەم!

تاکوو خۆر
هەرکاتێ لێفە قورسەکەی شەو چلەی
لەسەر خۆ داماڵی،
بە گەڵای [دارەپیرە]′ بڵێت؛
ئەم جارە
بە ڕەنگی خەونی ڕووناکایی
گۆنای تریفەیی،
باڵای تەمەنی گزنگی بکا و

زەرد زەرد
بە دەستێ جلی خەزانیەوە
بەسەر ئەم شەقامە ناکامە
کە لێوڕێژە لە جێ پێکانی
تۆ و نەبوونت داببارێ
بەشکم حەشار بدە
حەسرەتی دیداری دووباره و
چرۆی شانە هەنگوینی لێوان لێوێ..!

#ئاگرین
١٤٠٠/٩/٩
×(داره پیرە ناوی شێعرێکی مامۆستا جەلال مەلکشایە)

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

دڵپڕە دڵپڕانە
بۆتە ژەنەڕاڵی دڵە پڕەکەی خەزەڵوەر
گەشە مانگی چواردە
لە حەلقەی دەووری چاوی
بۆتە کۆڵکە زێڕینەی شێعر
دوا لێزمەی بارانی هەست، ناوی
من دەڵێم: دڵم دڵپڕی دڵپڕانەی دەوێ
عەقڵ ئەڵێ؛
نا شێت و مەستە، دڵت خولیایە
کەوسەری چاوانی دەوێ!
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
دە باران دابارە
دەنا کۆچ دەکەم لەم هەوارە
دەچم لای دڵپڕی دڵپڕان
تا هەڵڕێژێ خەمی بە شەوارە
و فێرکەم منیش غەمم لە جەستەی واڵام
بکا دارە دارە
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
بارانیش
لە سوێی دوو چاوی دڵپڕەوە دێ
من دڵینام
چوون هەر کاتێ
ناوی دێ بە زارما و لە ئاسمان ئەڕوانم
چاوی ئاسمانیش دڵپڕ دەبێ،
شەق دەبا و شۆر شۆر دادەبارێ!

ئاگرین بۆ دڵپڕ
@b_dlpr

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

ئاگرین گڕی ئەوینە
جوانە، پاکە، خوێن شیرینە
بۆ شێعری سەردەم وەستایە
حەسوودی وکینه لای بایە
شاعیرێکی سەربەخۆیە
نووری دووچاوی ئاسۆیە

#ئاسۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاسۆی ژیانم
کوڵمی گەش گەش هەڵگەڕاوە؛
لەو ساوە کە [ئاسۆ]
شێعرێکی پیا هەڵداوە!

#ئاگرین
ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ

لەگەڵ مامۆستا ئاسۆی هەست ناسک و هەرمانی ڕۆژهەڵات و کورد لە شەوەشێعری وێرەکانی خەزەڵوەر(بانە)
٢٧٢١/٨/٢۵
١٤٠٠/٨/٢۵

دەڵێن و کوتویانە زوو یان درەنگ دەگەی بە ئارەزوو و ئاواتی دڵت!
منیش یەکێ لە خولیاکانم ئەوە بوو چاوم بە ئوستورێکی ئاوها بکەوێ و ئاخافتنی لەگەڵ بکەم و پڕ بە دڵ ماچی بکەم.یەکێ لە هیوا کانم ئەوە بوو جارێ لەگەڵ مامۆستا ئاسۆدا دانیشتن و چاوپێکەوتنم ببێ و لەکۆتا دا بە مورادی ئەو هیوایەم گەیشتم.
هیوام بەدی هاتنی هیوای یەک بە یەکەی ئێوە ئازیز و خۆشەویستە

Читать полностью…

هەوارگەی شێعر(ئاگرین)

سـەبرێ!
دیم کە چاوانی شینی
بووه به گشت سامانم...

بۆیە هەر کات لێی دەڕوانم
هێور هێور,..
دەبمە باڵندە و
عـاشقانە
باڵ دەبزوێم له ئاسمانم...!

#ئاگرین
٢٧٢١/٧/٢٣

Читать полностью…
Subscribe to a channel