گیان و دڵمی خستە هەڵپەڕكێ و سەما تیشكی بزەت
قەترە ئاونگێكە جەستەم، ڕووت كە هەڵدێ ون دەبێ.
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🔸کاری هونەرمەند پەنجەڕەنگین
کاک ڕەسووڵ قادری
🆔 @amingardiglani
🆔 @ResulQadri
بۆ هاوڕێی خۆشەویستم، ئەمین گەردیگلانی
✍ #کاوەداشبەندی
هەر وەکوو قەندیلە باڵاکەت لە چاوی ئێمەوە
بۆیە وەک قیبلەی ئەوین بۆ گەورەییت دادێمەوە
شار شکۆی تۆی کردە تاج و نایە سەر خۆی تا بڵێ
تاجی زێڕینی کوڕی کوردان چ جوانە پێمەوە
شاخ دڵی بۆت تەنگ بووە ئامێزی بۆت ئاواڵە کرد
تا بڵێی دوور ناکەوم هەرجێ بڕۆم هەر دێمەوە
چاوەڕێی سەردانەوەی تۆیە لە دامێنی چیا
لالە سروەی ڕاسپارد تۆ بێی منیش دەڕوێمەوە
بەفری سەر کێوان بە خۆری کوت بڕۆ لێم دوور کەوە
من بە گەرمایی دڵی دڵسۆزی گەل دەتوێمەوە
غونچە نامەی دا دەسی سروەی شەماڵ و ڕایگەیاند
(کاک ئەمین) لێم دەرکەوێ من جێبەجێ دەکرێمەوە
کەند و لەند و بەرپەسار و لێڕەوار خۆشیان دەوێی
جێگە پێت پیرۆزترین شوێنە بە بوورە و دێمەوە
ئارەزووت ئازادییە و سەربەستی بۆ خاکی وەتەن
شەرتە وەک ڕێبواری ڕێت لەم ڕێگەیە نەکشێمەوە
قەت بە دەنگۆی ناحەزان ناوت لە دڵمان نازڕێ
ناحەزت دەم کاتەوە چاکی بە گژ دا دێمەوە
هێندە بەرزی بۆیە شێعرم دەست بە داوێنت دەبێ
تۆ شکۆی ئەم نیشتمانەی تا دەژیم دەیڵێمەوە
دەستی شێعری (کاوە) نزمە و گەورەیی تۆ بێ سنوور
هەر وەکوو قەندیلە باڵاکەت لە چاوی ئێمەوە
11ی ڕەشەممەی 2722
@kaveh_dashbandi
🍀دووبەیتی🍀
کە شەوبا بۆنی بسکی تۆ دەهێنێ
بە سەر دەشت و چیادا دەیپژێنێ
بەیانبەردانی نەورۆز دێتە بیری
سروشت، ئاوازی سەوزی ژین دەخوێنێ
☘🌿☘🌿☘🌿☘🌿
🆔 @amingardiglani
🍁 چەواشە 🍁
🍁ئەمین گەردیگلانی🍁
لە بن تەم و غوبارێکی چڕ و پڕدا بزر بوون
ئەوەی ئەوین و جوانییە، ئەوەی حەز و حەقیقەتە
تەمومژە، مرۆڤ و ژین، سروشت و بوون، دژی یەکن
درێژەدان بە ڕێی ژیان مەحاڵە هێندە سەخڵەتە
ئەستێرە، لە نێو ئەستێری قیلی شەودا نوقم بوون
کازیوە، پەچەی ڕەشی شەو لە سەر ڕوخساری لانادا
دار، لێو و پەنجەی تەرچکی گەڵا و چرۆی دەقرتێنێ
سروە، گڕ لە خۆی بەردەدا، لە دۆزەخی گڕەبادا
لێو، سەری بزەی خۆی دەبڕێ؛ چاو، سۆمایی دەخنکێنێ
هەناسە، لە نێو گێژەنی دووکەڵدا خۆی حەشار ئەدا
گەڵا، شنەشن خۆ دەکوتێ بۆ باوەشی زەردی زریان،
بە گوریسی گەردەلوولی پایزی خۆی لە دار ئەدا
بڵێسە، ئاشقی ئاوە و بەرگی شەپۆل لە بەر دەکا
لە پێخەفی قەوزە و کەفا پێلووی دەریا قورسی خەوە
دڵدار، لە جێژوانا دڕوو لە بسکی دڵبەری دەدا
چاوی پەپوولە، تامەزرۆی دیداری تاریکەشەوە
وشەی ئەوین، لە هەواری سەوزی گۆرانی وەڕەزە
جینگڵ دەدا و وەکوو ئاسکی سڵۆک خۆی ڕادەپسکێنێ
هەر مەلە و دەگەڕێ بە شوێن داو و تەلبەند و ڕکەدا،
ئەوینداری تەرە بوونە و ھێلانەکەی دەڕووخێنێ
برینەکان، پۆلپۆل بەرەو پیری ئامێزی خوێ دەچن
قەتماغە، بۆ تیژ کردنەوەی کێرد و چەقۆ بوونە زبرە
تەم، لە ژێر پەچەی قەوزەدا خۆی لە هەور شاردۆتەوە
چیای تینووش، گرتوویەتی داوێنی ئەم هەورە قسرە
درێژەدان بە ڕێی ژیان مەحاڵە، هێندە سەخڵەتە
تەمومژە، تەمومژە، تەمومژە، تەمومژە
ڕۆح و ئەندێشە، لە جەغزی سەر لێشێواویدا ونن
گەرچی لە سەر تەوێڵی شەو، نەڕواوە کاروانکوژە.
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani
🔸گڕی شەڕ🔸
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
من خاکی بێ بەهارم، کەوتوومە بەر گڕی شەڕ
جەستەم وەها تەزیوە، دۆزخ دەکەم بە سەڕسەڕ
نەکوژاوە ژیلەمۆکەی ئاورگی سووری نەورۆز
سیس هەڵگەڕا گوڵانم وەک بسکی زەردی پووشپەڕ
عەشقی فڕین لە سەرما سەد باڵی لێڕواندووم
باڵم نەسوو لە هەور و گشت هەڵوەرین پەل و پەڕ
ژین کورتە تاکوو هاتم چاوێ بە دڵ لە گوڵ کەم
دیتم لە سەر مەزارم ڕسکا شلێر و شەشپەڕ
کەوتوومە دووی شەبەنگی خۆرێکی زەردی بێ تین
داماو و کۆڵەکوتراو، کوێر و شەل و خول و کەڕ
ناسیویە ماری ڕێگا پێی پڕ بلۆق و زامم
برژاومەوە بە ئارەق، داومی لە عەرزی باپەڕ
لەم کەند و لەندی ژینە ئاتاجی دەسگرم خۆم
بابردەڵەم بە سەر چووم، کەوتوومە چنگی باگەڕ
من خۆم لە ڕێگە هەتڵەم، عەشقم دەکەن بە ڕێباز؟!
کێوم لە پێ دەبەستن؟ بیرم دەکەن بە باوەڕ؟!
ئەی شلکە خەڵفی پاراو بڕوانە جەرگی چوومەت
ماچی ڕەشت نەدیوە لە لێوی ئاوری تەڕ
دەیبینی شایی سووری ماچ و گوڵ و قوڕ و خوێن
لەم چۆڵگەیە کە بلوێ ژوانی گورگ لەگەڵ مەڕ
دەنگێ لە ناخی شەودا چڕژاندی بەردی مت بوون
دەیگوت بە گڕ بنووسە، ڕازی گوڵانی پەڕپەڕ
هەرچەندە نووتەکیش بێ شەوگاری ناهومێدی
خۆرێکی تر دەڕسکێ ڕادا شەوی ڕەشی شەڕ
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani
🔹دەهۆ🔹
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
بە دەم ئاسۆوە شەوەزەنگ کە نوێژی بەیانی دەکا
ددانەچیڕە لە شاخ و دارستان و کانی دەکا
ئەو دێڵە دۆڵپایە پیرەی زنەی گریانە گلێنەی
بە خوێنی بەهار و مێشکی هەتاو مەگیرانی دەکا
ئەو ڕەشەبایەی کفنی سڕ دەکاتە بەر درەخت و گوڵ
لەگەڵ باوێشکی بەیانی تف لە عەشق و جوانی دەکا
گڕ بەردەداتە برینجەی چۆم و زریوەی ئەستێرە
زەردە بگرن زەردە و گزنگ خۆڵەمێش بارانی دەکا
شنینەوەی وەنەوشەجاڕ لە چڵکە دووکەڵ وەردەدا
خێسەش لە شابسکی تەڕ و لوولی گەرمەشانی دەکا
ڕانە مێشکێکی شەوارەی ئاژین کردۆتە دڕکەڵان
هەست و ئەندێشە خەسێنە و پێتان وایە شوانی دەکا!
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
🔻کتێبی
🔹شارەزایییە بنەڕەتییەکانی ژیان🔹
نووسینی دۆرۆسی ڕیچ
وەرگێڕانی ئەمین گەردیگلانی
لە لایەن چاپەمەنیی زانکۆوە بڵاو کرایەوە.
ئەو کتێبە لە پیشانگای کتێب لە هۆڵی سیمورغی بۆکان و کتێبفرۆشی کەریمی جەوان دەستدەکەوێ.
📙📘📗📕📒📔📓📕
🆔 @amingardiglani
💠تیشکی عەشق💠
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
تیشکی عەشقێکی لە دڵدا هەیە ئاسۆی ئێمە
دێتە نێو باوەشی ئاڵا کە هەڵێ ڕۆی ئێمە
تاکوو تاریک بێ ژیانی مە جیهان بێ نوورە
خۆر وەریدەگرێ گڕ و تینی لە پشکۆی ئێمە
شەو هەزار هێندە ڕەش و ساردوسڕ و نووتەک بێ
پێی بزر نابێ تریفەی سپیی تاپۆی ئێمە
خوێنی سووری مە بەزاندی چەک و مەرگی تۆقاند
شاخی بڕوای گەشە کێل و گڵی گڵکۆی ئێمە
سوورە بە خوێنی گەشی ئێمە وڵات سەر تا پای
گوێی جیهان کەڕ بوو بە ناڵەی دڵ و ڕۆرۆی ئێمە
سەر ببا خوێن و مەرگ دابڕژێ وەک باران
یارییە و پەردەیەکی ژینە لە شانۆی ئێمە
وەک پەڕەی سوورەگوڵی دەم بە خوناوە و شەونم
عەشقی لێ دەتکێ دڵی پڕ لەکوڵوکۆی ئێمە
عاشقین تاکوو بژیین دەست لە هومێد بەرنادەین
تیشکی سەد عەشقی لە دڵدا هەیە ئاسۆی ئێمە.
🔅🔅🔅🔅🔅🔅🔅🔅
🆔 @amingardiglani
بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو، مێژوونووسی خۆشەویست و هێژا
(عومەر فاڕوقی) سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو ئازیزە کۆچ کردووە و هەموو نووسەران و خەڵکی کوردستان دەکەم و خۆم بەشەریکی خەمیان دەزانم.
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
بەشێک لە چیرۆکەشێعری
♦️ئۆقرەگرتن لە باوەش هیوای سووردا♦️
🔲 ئەمین گەردیگلانی 🔲
ئێمە ئەو چیرۆکە لە خوێن گەوزیوانەین
گۆچ کراوی مەمکی ئەوین و بارانین
بە مردن و خوێن و برین پێدەکەنین
ئێمە لەگەڵ ڕۆحی سروشت تێک هاڵاوین؛
لە دڵۆپە بارانێکی هەڵنیشتوو لە سەر ئاوێنەی ڕوومەتی گەڵا بپرسن
کرچەکرچی
پلیشانی جەستەی خۆی
لە نێو تەوژم و گوشاری هەورا لەبیرە؟!
لە گەڵایەکی تەرچکی
دەمدەمانی خوناوکەی باران بپرسن
چرکە چرکی
ئازاری چەکەرەدانی باوەشی خاکی لە بیرە؟!
لە مەزرای کراسی کەسکی گیا لەبەرکردوو بپرسن
ژانی ئاژن ئاژن بوونی
سنگی نەرمی بە دەرزیلە و چزووی چەقەرە لە بیرە؟!
لە ئێسک و پرووسکی نوستووی
نێو باوەشی ڕەگ و ڕیشە تازە و کۆنەکان بپرسن
ئازاری ئاویلکە دان و
هەڵقرچانی قەقنەسی ڕۆحیان لە بیرە؟!
خۆتان
لە خۆتان بپرسن
قیژە قیژی
لە دایک بوون و ئازاری ناوک بڕینتان لە بیرە؟!
دەڵێی/ تامی مەرگ تاڵە/
نەتچێشتووە!
تۆچووزانی شیرین نییە؟!
ئەوەیە نهێنیی سەوزی
زیندووبوون و
هەناسەکێشانی ئێمە
ئەوەیە ڕازی سوورباوی دەستەملان بوون
لەگەڵ زام و مەرگ و ئەوین.
ئەوەیە مۆچڕکی گەشی
ئۆقرەگرتن لە باوەشی هیوای سووردا
ئەوەیە تەزووی شیرینی
دەمدەمان بوون لەگەڵ فریشتەی هەڵفڕین.
ئەگەر جەستەی ئێمە نەبێ
ئەی ئاور شێعری ڕووناکی و سووتان لە سەرچی بنووسێ؟
ئەگەر پشووی ئێمە نەبێ
«سیانید» و«خەردەل» چیبکەن بە جۆلانە؟
ئەگەر خوێنی ئێمە نەبێ
لێوی وشکەسوێی گولـلـە بە چی بخووسێ؟
ئەگەر سنگی ئێمە نەبێ
تفەنگی حەپۆلی زلکوێر
چیی تر بکاتە نیشانە؟
👇👇👇👇👇👇👇👇
⚫️ 🆔 @amingardiglani⚫️
💠ھەواری ئازادی💠
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
ڕێم بەرەو ئەشقە و دەبێ قەت بەرنەدەم ئەو ڕێیە من
بێ پشوودان ڕێگە دەبڕم تاوەکوو ئەو جێیە من
ھەر بە تەنیا خۆشەویستی و یەکدڵی دەیباتەوە
گۆڕەپانی گوڕڕەیە و کەوتوومە ڕێ بەو پێیە من
خۆی بە سەد ڕەنگیش لە بەر چاوم کە بنوێنێ ژیان
تێدەگەم چۆنە و چییە و بۆچی دەبێت و کێیە، من
گەر من و تۆ بووینە ئێمە و ڕێی ئەوینمان گرتەبەر
بۆ بە تەنیا تۆ لە جێژوانی، ئەدی لە کوێیە من؟!
«دڵ دەچڕژێ ھەرکە دەیبینم کەسێ لاڕێ دەبێ
چونکە شووشەی ناسکی ھیوای گەلێکم پێیە من1»
شۆخە باڵابەرزەکەی تیشک و شنە و شادی، بڵێی
سەر بە تاجی خۆرەوە بشنێیەوە و بدرێیە من؟
ئەشقە ڕێگام و ھەوارم باوەشی ئازادییە
خۆشەویستیی خەڵک و خاکیشم چرای ئەو ڕێیەمن
1_ئەو بەیتە هی سائیب تەبریزییە
پای تا کج میگذارند خلق ما دل میخوریم
شیشهی ناموس مردم در بغل داریم ما
👇👇👇👇👇👇👇
🆔 @amingardiglani
💠کالانی ژیان💠
▪️ئەمین گەردیگلانی▪️
خەنجەرێکم من، دروشمی «نا» دژی جەنگم ھەڵێنا
ھێند لە کالانی ژیانا مامەوە، ژەنگم ھەڵێنا
ھێندە ئەم ژینەم لە خۆم تاڵ کرد و داخم خستە سەر دڵ
بوومە دیلی دەستی خۆم و خۆم بە خۆم تەنگم ھەڵێنا
بازی بێزار بوو لە بەرزیم، تۆزی نزماییم لە سەر نیشت
وەک مەلی کڕ کەوتوو ئەمڕۆ جووجەڵەی نەنگم ھەڵێنا
ھێندە شانم دایە بەر ئازاری بوون و مان و مردن
ئێسکی جەستەم بوونە مەڵغە و ژینی لاسەنگم ھەڵێنا
چۆمی خوێنم ھێندە ڕشتە باوەشی دەریاوە، گۆڕا
شین و سەوزایی نەما پێی و بە سەد ڕەنگم ھەڵێنا
شاخ و دەریای خستە ھەڵپەڕکێ و سەما ھاوارەکانم
کەڕ بوو نەیبیست گوێی زەمان ھەر چەندەکەش دەنگم ھەڵێنا
خۆری ئازادی بە جێی پڕشنگ دەھاوێ ڕم لە چاوی
شەڕدژم، ئاڵای سپیم سەد چەل بە پێشەنگم ھەڵێنا
سەد خەمی ھاویشتە ناخم، سەد گڕی ئاڵاندە ڕۆحم
تا سەری جارێ لە خاکی مات و دڵتەنگم ھەڵێنا
پیرە دنیا سەد نەزیلەی قورسی داھێناوە لێم و
من بە سووکی ڕازی کڵپە و گۆزەڵە و سەنگم ھەڵێنا
ئارەزووی باڵ گرتنم کەوتۆتە دڵ، جاڕز لە مانم
ھێند لە ھێلانەی ژیانا مامەوە، ژەنگم ھەڵێنا
🔸🔹🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani
♦️✨چەقۆی زوححاک✨♦️
🔰⚡️ئەمین گەردیگلانی⚡️🔰
بەرمە لای کێ ئەو دڵەی خەمناکی خۆم
چۆن وەلاوێنم دڵی ھیلاکی خۆم
دەردی کۆمەڵگا بڕستی لێ بڕیم
ھاتەدی لێم خەونەکەی سامناکی خۆم
شەق لە سەنعەت ھەڵدەدەن ڕیش و ددان
پێم دەڵێ: با ھەر بژی سیواکی خۆم،
شانەیەکیان پێیە سەد کەڵپەی ھەیە
ھەر کەسەی ھاوارییە: کوا چاکی خۆم؟
قامکی تانەم ھێند لە چاوێ ڕۆکرا
کیسەڵ ئاسا چوومەوە نێو لاکی خۆم
جهنگهڵێکم سوژدە بۆ ئاور دەبەم
تا نەجاتم بێ لە دەس خاشاکی خۆم
پاڵ وە تاریکی دەدەم وەک چەکچەکی
تا نەبینم ڕۆژەکەی ڕووناکی خۆم
تا لەگەڵ دووکەڵ ھەناسەم تێکەڵە
ھەر دەبێ ماچ کەم چەقۆی زوححاکی خۆم
تا لە سەر گۆڕم ھەبێ قاشوولە کۆن
چۆن ببێ بێ کوندەبوو شەبباکی خۆم
چونکە شیعرم ئاگرین و زیندووە
گڕپژینن یەک بە یەک لوولاکی خۆم
ڕوونە لێم واژەی گەشاوەم نامرن
تا لە دیوانم نەنیشێ خاکی خۆم
👇👇👇👇👇👇👇👇
🆔 @amingardiglani
🔹شەوەژان🔹
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
ئەم خاکە چرۆی ئەشک و گوڵی زامی نەپشکوێن،
گڕ تیخی زمانی لە لەشی لەتلەتی دەسوێن
غەیری کوڵی گریان و ڕنینی قژ و ڕوومەت
چیی تر لە خەم و ژان و کوڵی ئەم دڵەم ئەدوێن؟
با ـ لێرە پەڕی کۆتری زۆر داوە ڕەپێچەک
ناویانە لە هەش شۆڕەبی پرچ و ملی بە کوێن
ئەستێرە گەلێ کەوتنە نێو قوڕگی ڕەشی شەو
بۆ مەرگی هەتاویش چووە مانگ بێ سەر و بێ شوێن
گڕ بسکی تەڕی سوورەگوڵێ زۆری پڕووزاند
هەر ڕۆژی بە داسێ مل و پەنجەی گوڵ ئەدروێن
شاخ و شەوەزەنگ پێکەوە زۆر دەستەملان بوون
زۆر جار پەڵەشی داوە لە داوێنی چیا، خوێن!
دوای ئەم هەموو تاڵی و کەسەر و ڕۆژە ڕەشانە،
دوای ئەم شەوەژانەی دڵ و جەستە و وزە تاوێن،
بێژی لە هەناوی شەوی سامناکی ژیانا
خۆرێک و هەزاران گەشە ئەستێرە نەگوورێن؟!
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
تۆ کە دێی ڕووناکی دێ
تاریکی یەکجێ ون دەبێ
هێند بە تاسەم دەست و پێ
هیچ خۆشمم لێ ون دەبێ
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🔸کاری هونەرمەند پەنجەڕەنگین
کاک ڕەسووڵ قادری
🆔 @ResulQadri
بۆ هاوڕێی خۆشەویستم، ئەمین گەردیگلانی
✍ #کاوەداشبەندی
هەر وەکوو قەندیلە باڵاکەت لە چاوی ئێمەوە
بۆیە وەک قیبلەی ئەوین بۆ گەورەییت دادێمەوە
شار شکۆی تۆی کردە تاج و نایە سەر خۆی تا بڵێ
تاجی زێڕینی کوڕی کوردان چ جوانە پێمەوە
شاخ دڵی بۆت تەنگ بووە ئامێزی بۆت ئاواڵە کرد
تا بڵێی دوور ناکەوم هەرجێ بڕۆم هەر دێمەوە
چاوەڕێی سەردانەوەی تۆیە لە دامێنی چیا
لالە سروەی ڕاسپارد تۆ بێی منیش دەڕوێمەوە
بەفری سەر کێوان بە خۆری کوت بڕۆ لێم دوور کەوە
من بە گەرمایی دڵی دڵسۆزی گەل دەتوێمەوە
غونچە نامەی دا دەسی سروەی شەماڵ و ڕایگەیاند
(کاک ئەمین) لێم دەرکەوێ من جێبەجێ دەکرێمەوە
کەند و لەند و بەرپەسار و لێڕەوار خۆشیان دەوێی
جێگەپێت پیرۆزترین شوێنە بە بوورە و دێمەوە
ئارەزووت ئازادییە و سەربەستی بۆ خاکی وەتەن
شەرتە وەک ڕێبواری ڕێت لەم ڕێگەیە نەکشێمەوە
قەت بە دەنگۆی ناحەزان ناوت لە دڵمان نازڕێ
ناحەزت دەم کاتەوە چاکی بە گژ دا دێمەوە
هێندە بەرزی بۆیە شێعرم دەست بە داوێنت دەبێ
تۆ شکۆی ئەم نیشتمانەی تا دەژیم دەیڵێمەوە
دەستی شێعری (کاوە) نزمە و گەورەیی تۆ بێ سنوور
هەر وەکوو قەندیلە باڵاکەت لە چاوی ئێمەوە
11ی ڕەشەممەی 2722
🆔 @kaveh_dashbandi
🔸🔹🔸🔹🔸🔸🔹
🆔 @amingardiglani
🔹ئاڵا🔹
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
خۆری هیوامی، هەڵاتووی لە دڵی شەوگارا
گوڵبزەت داکە بە سەر شاخ و کەژ و کۆسارا
چاوی کانی کە بە تۆ ڕوونە بشۆ تیا چاوت
شۆق و ڕووناکیی نیگات بێنە بە ڕووی ڕووبارا
لەوەتا تێکەڵی شێعری منی هێمای عەشقی
بوویە گۆرانی لە زاری هەموو گوند و شارا
تینی عەشقت بوو نەشەی بەخشی بە دڵ وا شادم
ڕۆحی شادیمی، خەمی من بە بزەی تۆ تارا
بووکی ئازادیی منی، تاجی سەرت خۆری گەشە
بوونە خەرمانە لە دەورت گوڵ و تیشکیش تارا
پڕ بە ناخی ڕەشی سەد شەو گوڵە تیشکت پێیە
خۆری پڕ تین و ترووسکەی لە شەوانی تارا
پڕ بە دنیایە دەڵێم سازی ئەوینت بژەنم
بیبڕن هەردوو دەسیشم ئەگە وەک گیڤارا
بە دڵی خۆم دەمەوێ ڕازی ئەوینت بێژم
ڕەوەیەک گوێچکە قوتەی دێ لە دڵی دیوارا
خۆ لەبەر زەبری زەمان ڕادەگرم، خاراوم
بە گڤەی باتەز و باڕەش وەکوو سەنگی خارا
بانگی ئازادی بە ئازادی دەدەم تا ماوم
چەشنی قازی کە ملم کەن بە تەنافی دارا
پەلکی شلکی گوڵی پەڕپەڕ بوو لە سەر دڵ بشەکێ
تیشکی ڕووت داکە بە سەر گوند و هەوار و شارا
🔸🔹🔸🔸🔹🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
☘بەهار☘
نەوبەھارە و سەوزە گۆرانی دەڵێ
بەندی تیشک و شەونم و جوانی دەڵێ
پێیەتی مزگێنیی سەرھەڵدانەوە
پشت لە مردن کردن و بووژانەوە
دێ گەزیزەی شین بە شوێن نەورۆزەوە
دێن بە پێشوازی شنەی نەورۆزەوە
دێ بەھارێ پڕ بە دڵ شادی بکەین
چاو لە باڵای بووکی ئازادی ببکەین
🔸گۆرانیبێژ: سیامەند ئومیدوار
🔹شێعر: ئەمین گەردیگلانی
🍀🌱🍃🌱🍀🍃🍀🍃
🆔 @amingardiglani
🔸ورە🔸
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
کە ئەمشەو هەست و ئیلهام و حەز و خەم لێرە بۆم دەگرین
لە ئاسمانی شێعردا واژە وەک ئەستێرە بۆم دەگرین
کە فرمێسکی گەشی پێنووس بە سەر کوڵمەی پەڕا دەتکێ
وشەی خوێناوی وەک چاوی گوڵی شللێرە بۆم دەگرین
چیای ژینم لە ژێر کەڵپەی شەوا وا ئەنجنئەنجن بوو
ئەوی گابەرد و شاخ و تمتم و تاوێرە بۆم دەگرین
بە گوللەی ئاگرینی خەم لەشم وا لەتلەتە و کونکون
بریقەی لێوی هەرچی خەنجەر و شمشێرە بۆم دەگرین
گڕم تێبەردراوە و ـ با ـ پزیسکی گیانم ئەپژێنێ
لە دەوری خۆڵەمێشم پۆلی گوڵئەستێرە بۆم دەگرین
دەسووتێم و گوڵی زەردەم لە لێوە و ناهومێد نیم، تا
لە ئاسمانی شێعردا واژە وەک ئەستێرە بۆم دەگرین
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
🔹ئاڵا🔹
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
خۆری هیوامی، هەڵاتووی لە دڵی شەوگارا
گوڵبزەت داکە بە سەر شاخ و کەژ و کۆسارا
چاوی کانی کە بە تۆ ڕوونە بشۆ تیا چاوت
شۆق و ڕووناکیی نیگات بێنە بە ڕووی ڕووبارا
لەوەتا تێکەڵی شێعری منی هێمای عەشقی
بوویە گۆرانی لە زاری هەموو گوند و شارا
تینی عەشقت بوو نەشەی بەخشی بە دڵ وا شادم
ڕۆحی شادیمی، خەمی من بە بزەی تۆ تارا
بووکی ئازادیی منی، تاجی سەرت خۆری گەشە
بوونە خەرمانە لە دەورت گوڵ و تیشکیش تارا
پڕ بە ناخی ڕەشی سەد شەو گوڵە تیشکت پێیە
خۆری پڕ تین و ترووسکەی لە شەوانی تارا
پڕ بە دنیایە دەڵێم سازی ئەوینت بژەنم
بیبڕن هەردوو دەسیشم ئەگە وەک گیڤارا
بە دڵی خۆم دەمەوێ ڕازی ئەوینت بێژم
ڕەوەیەک گوێچکە قوتەی دێ لە دڵی دیوارا
خۆ لەبەر زەبری زەمان ڕادەگرم، خاراوم
بە گڤەی باتەز و باڕەش وەکوو سەنگی خارا
بانگی ئازادی بە ئازادی دەدەم تا ماوم
چەشنی قازی کە ملم کەن بە تەنافی دارا
پەلکی شلکی گوڵی پەڕپەڕ بوو لە سەر دڵ بشەکێ
تیشکی ڕووت داکە بە سەر گوند و هەوار و شارا
🔸🔹🔸🔸🔹🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
▪️چوارینە▪️
ئاوەز لە ژیان گەوھەرە تۆ پێت کایە
بیرت کە نەخەیتە گەڕ، دەکەن پێت کایە
ئینسانی، خودا شعووری پێداوی کەچی
سەر دادەخەی و لێت دەخوڕن وەک گایە
ئەمین گەردیگلانی
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani
🔘چوارینە🔘
ئەو تەورە کەوا لە لێڕەواران بەربوو
دەسکی کە لە داریش بوو لە داران بەربوو
داریش بە لقی شەمچە کرا دەیزانی
سووتانە بەشی چوو لە نزاران بەربوو
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @amingardiglani
♦️چوارینە♦️
بێ کەڵکی بە لاورگەوە، لێم بوویە سپڵ
سارد و ڕەشی وەک خەڵووز و نابیتە سکڵ
سەرشۆڕ مەبە گەر ئاشقی سەربەرزیش نییت
ناخوازی بە گوڵ بی لانیکەم مەشبە چقڵ!
ئەمین گەردیگلانی
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani
🔷زایەڵەی شاخ و قیژەی گوڵەباخ🔷
▪️ئەمین گەردیگلانی▪️
بەڕێوەم و دەگەڕێم تا سنووری ئەم خاکە
لە چاوم ھەڵدەوەرێ ئەسری سووری ئەم خاکە
لە ناخم ھەڵدەقوڵێ زایەڵەی بە تینی شاخ
دڵم بووە بە ھەناوی تەنووری ئەم خاکە
خەزەڵوەرێنە نیگای باخ و گوڵ وەری پەلکی
ژەنینی دارە لە سەر نۆتی شووری ئەم خاکە
لەگەڵ ھەنیسکی گوڵ و کانیی دڵ بە خەم، گریان
چڕینی باخە بە قوڕگی تەمووری ئەم خاکە
گلارە شەونمی سەر پەلکی گوڵ لە قوڕ وەربوون
لە دووکەڵا ونە کوڵمەی بلووری ئەم خاکە
بە قیژەقیژ و زریکەی گوڵووک و وردەچرۆ
چیا دڵی بە گڕە و بۆتە «توور»ی ئەم خاکە
لە دووریی تیشکە، غەور گرتی چاوی ئاوێنە
وەریوە باڵی شنەی سەوز و سووری ئەم خاکە
وەنەوشە سەر بە ھەشە و خۆ دەڕنن گوڵباخی
بەقەد خودایە، خودایە! سەبووری ئەم خاکە
▪️🔸▪️🔸▪️🔸▪️🔸
🆔 @amingardiglani
🔹ڕچەی پڕشنگ🔹
🔸ئەمین گەردیگلان🔸
من لە شەو بێزارم و تیشکی بەیانانم دەوێ
سینە پڕ زووخاو و دەردم، تۆزێ هەتوانم دەوێ
خەم لە ناخمدا ڕەگاژۆی کردووە چەشنی هەرێز
بۆ نەفەوتانم بژار و ئەرک و تەیمانم دەوێ
وەک هەسێڵی بەردەمی کانیلەیێکی ویشکەڕۆ
بۆوە نەمخنکێنێ قەوزە و لیتە، جووڵانم دەوێ
ناهومێدی وەک ڕنوو ڕووخا بە سەر گوندی دڵا
بۆ ژیانی پڕ لە هیوا قەت هەدادانم دەوێ؟!
ئەشق و ئاواتم لە سەر دوندی ڕەشی شەو ساکنە
بۆ وەسەرکەوتن ڕچەی پڕشنگی پەیمانم دەوێ
بۆ بزەی نایێتە سەر لێو خۆری دڵگەرمی بەیان؟
شەو لەشی کردووم شەکەت، تاوێ پشوودانم دەوێ
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani
🔸کالانی ژیان🔸
شێعر: ئەمین گەردیگلانی
خوێندنەوە: عەبدولخالق یەعقووبی
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🆔 @amingardiglani
☘ #ئێوارەی شەقام☘
♻️ئەمین گەردیگلانی♻️
کاتێ چیا و خۆر بۆ ماڵئاوایی یەکتر هەڵەمژن
شەقام دەبزوێ بە تینی ڕەوت و لەرە و شنەی ون
شەقامی دڵپڕ، ڕەشپۆشی قورمی چارشێو و لەچکەن
تینووی شەپۆلی پەڵکەزێرینەی پەخشانی پرچن
بڵێی رۆژێ بێ زەردەشتی ڕقمان، ببێتە گڕپژ
هەڵبچۆقێنێ تەمی سەر باڵای ئاسۆگی رۆشن?
دابگرێ دەشتی شان و بەرۆکت شەپۆلی کەزیە
بکەونە مەلە لە گەڵ ڕۆحی من دوو ماسیی خرپن
بێم لە قەڵپەزەی سەر شان و ملتا خۆم بخنکێنم
با هەڵم لووشێ شنەی مۆسیقای کەروێشکە کردن
هەڵیدەواسم ڕۆحم بە تاڵێ شەبەنگی چاوتا
دێتە جێژوانم ترووسکەی گەرمی شێعرێکی"هێمن"
سەرنجم بۆ سەر چناری لەنجەت باڵی لێک دەدا
لە سەر بەرۆکی شەقامی ڕەنگ و بۆن و بزەی ژن
بە نێردیوانی بۆنی جوانیدا ڕۆحم هەڵەزنێ
بەرەو مێعراجی جوانی پەرەستی و ئەوینی بێ بن.
🔱🔱🔱🔱🔱🔱🔱
🆔 @amingardiglani
ڕاستییەکی تاڵ ...
دوای ماوەیەک لە بەرگریکردن، (محمەد كەريم)ی شۆرشگێڕی میسر بە دیل گیرا و کەوتە دەست سوپاکەی ناپلیۆن. سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بە سەردا درا.
بەڵام دواتر ناپلیۆن پێی وت: تۆ بەرگریت لە خاکی خۆت کردووە، نامەوێ مێژوو بە کوشتنی پیاوێکی شۆڕشگێڕ تۆمەتبارم بکات.
بڕیارم دا لە بەرامبەر دە هەزار پارچە ئاڵتوون لێت خۆش بم؛ وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو سەربازە فەڕەنسییانەی بە دەستی تۆ کورژاون. محەمەد کەریم وتی: ئێستا هیچ پارەیەکم لا نییە، بەڵام دڵنیایی دەدەم بازرگانەکانی میسر لەجێی دە هەزار، ئامادەن سەد هەزار پارچە ئاڵتوون بدەن؛ تەنیا بۆ ئەوەی ئازد بم.
ناپلیۆن ڕێگەی پێی دا و وتی: بڕۆ پارەکە بهێنە.
محەمەد کەریم بە کۆمەڵێک سەرباز دەورە درابوو. چووە بازاڕ بەو هیوایەی بازرگانی وڵاتەکەی دڵیان بۆ شۆڕشەکەی بسووتێ و لە حوکمی لەسێدارەدان ڕزگاری بکەن. بەڵام یەک بازرگان ئامادە نەبوو پارەی بۆ بدات، بەڵکوو تۆمەتباریان کرد بەوەی بۆتە هۆی خراپبوونی بازاڕی بازرگانی. بە بێهیوایی گەڕایەوە لای ناپلیۆن.
ناپلیۆن پێی وت: چارەیەکیترم نییە، ئەبێ لە سێدارەت بدەم. لەبەرئەوە نا کە بەرگریت کردووە و سەربازی ئێمەت کوشتووە، بەڵکوو لەبەرئەوەی بۆ میللەتێکی ترسنۆک ژیانی خۆت کردە قوربانی؛ کە ئازادیی وڵاتەکەیان گۆڕییەوە بە بازرگانی.
محەمەد ڕەشید پاشا دەڵێ: شۆڕش لە پێناو میللەتێکی نەزان، وەک ئەوەیە ئاگر لە جەستەی خۆت بەربدەی هەتا ڕێگا بۆ کوێرێک ڕووناک بکەیتەوە.
🌺 کەناڵی هەڕەمەگوڵخار:
🆑 @haramegulxar2022
🆔 @amingardiglani
🌺☘زامی چیا☘🌺
💠ئەمین گەردیگلانی💠
دەنگی کسپەی زامی قووڵی کێوی بێ هەتوانە وا،
دەمهەژێنێت و قەڵەم ڕادەچڵەکێ بەو ژانە وا
لێرە وەک جەرگی زڵەیخا لەتلەتن جەرگی چیا
بۆیە دۆڵی پڕ چەمەی خوێن و زنەی گریانە وا
گەر پشووی بۆ بسکی نەرمی ئاو بکاتە شانە -با-
خەونی کانی کوانێ هەر زەلکاوی بێ جووڵانە وا؟!
لێرە قەت دەریا مەمک نانێتە دەم کۆرپەی هەور،
ئاسمان بۆیە نەزۆک و وشک و بێ بارانە وا
خۆری ئاشق بۆ لە ماشقەی عەرزی چاو داناگرێ؟
شەو کەسیرەی کردووە و ناخی سەهۆڵبەندانە وا!
لێرە پێدەشت و بنار شاخی بەرز پاشقول دەدەن
بۆیە کاری لووتکە کوێنی تەم بەسەردادانە وا!
دەمدەمانی خۆر و مانگە ڕۆژ و شەو دوندی چیا
بۆیە کێشرا سەر گلێنەی شیوی سەرشۆڕ تانە وا!
بۆ گوڵی بەفر و چرۆی باران و بسکی خۆر نەبێ،
شاخی گەردنکەش سەری بۆ کامە باڕەش دانەوا؟!
گورزی بزمار ڕێزی نێو دەستی شەون ئەستێرەکان
بۆیە لە خوێنا لەشی سەوزی چیا شەڵتانە وا!
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
🆔 @amingardiglani