amingardiglani | Unsorted

Telegram-канал amingardiglani - ئەمین گەردیگلانی

1081

کاناڵی تایبەتی بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی

Subscribe to a channel

ئەمین گەردیگلانی

💠دەنگی ڕووناکی💠


🔹ئەمین گەردیگلانی🔹


🔸بۆ دکتۆر فەرهاد پیرباڵ🔸

دەنگ هەڵبڕە!
ئەتۆ ئەو هەوری هەڕەشەی
کە پێش بە گرمە و باران و برووسکەکانت ناگیرێ.
سەر هەڵبڕە!
تۆ ئەو شاخە گەردنکەشەی
کە پشتی لاوازی سەردەم
دەچەمێ و پێی هەڵناگیرێ.

دەنگ هەڵبڕە!
دەنگی تۆ وەک هاڕەهاڕی
سووڕانی گۆی زەوی وایە
گوێچکەی مرۆڤی پووتەکە
کوا دەیبستێ؟
دەنگ هەڵبڕە!
با زایەڵەی شریخەی دەنگە سەوزەکەت
وەلاوێنی گوێچکەی گشت ئازادی ویستێ.

سەرهەڵبڕە!
کە دەڕوانمە ئاسمانی لێڵی شیعر
تۆ خۆرێکی لە نێوان ئەستێرەکانا.
دەی ڕاپەڕە!
تۆی ڕووناک‌بین
جیهان‌بین و مێژووبین و مروڤ‌بینی
لە نێو ئاپۆرەی ئاڵۆزی کوێرەکانا!

بدرەوشێوە!
شەوی لە گوێی گادا نوستوو
بە تیشکی تۆ شەوارەیە.
بدرەوشێوە!
قەیناکا زەویی خوێڕیگر
لە تیشکی بەیان بێزارە و
چاوی لە تارمایی بۆری ئێوارەیە.

تیشک باوێ!
زەوی هێشتا زۆری ماوە
خۆرەکانی خۆی بناسێ.
هەر زوڵاڵ بە!
دەریا هێشتا زۆری ماوە
چۆم و کانیی خۆی بناسێ.

دەنگ هەڵبڕە!
با دەنگت لە گوێی ئاسمان و خاک و بادا دەنگ داتەوە
سەر هەڵبڕە!
با ڕووناکیت
بە گژ شەوەزەنگا بچێ و
لاپەڕەی ڕەشی تاریکی هەڵداتەوە.

🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔸خاسەکەو🔸

✍شێعر: ئەمین گەردیگلانی
🎼🎤میۆدی و دەنگ: ئومید خوداجوو
دابەشکردنی مۆسیقا: سەها
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

▪️ئەسپی کورد▪️

ئەسپی کوردی، تۆف و سەغڵەت بایە بۆت
سەختەڕێی چڕ چەشنی یاری وایە بۆت

قرچەقرچی سووری هاوینت بەزاند
بەفر و شەختە و بەستەڵەک گەرمایە بۆت

ئاسکی بەرگێڵە و بنار و بەندەنی
تەرت و زەردوما لە کڕنۆشدایە بۆت

شاخی ڕژد و بەردەڵانی هەرد و کەژ
هێند لە بەر پێت نەرمە وێنەی کایە بۆت

گەردەلوول ئاسا لە باوەش بگری کێو
لووتکە چۆن بەژن و سەری دانایە بۆت؟


ئەسپی کوردی، شاهەڵۆی شاخ و چیای
دوند و کەژ ئامێزی ئاواڵایە بۆت

بێیە سەر پاشوو هەرەس دێنێ چیا
تۆ شەپۆلی، دەشت و کەژ دەریایە بۆت

ڕەوت و تەقڵە و بازوبرد و غاری تۆ
جوانترین شانۆی سروشتیی خوایە بۆت

لووتکە سەرتە و گرد و زینوو ناڵی تۆ
هەیکەلت شاخە و ڕەوەز هاوتایە بۆت

بۆ جلیتان و سەما و تەقڵە و فڕین
نێزەکێکی کاکەشان ڕێگایە بۆت

سەوزەڵانی فەڕشی سینگی ڕادەخا
جۆگەلە و چۆمەڵ دەکەن لایلایە بۆت

مێرگ و چیمەن سەوزە بۆ باڵات دەڵێن
کانی سەرقاڵی بزە و قاقایە بۆت

مەزهەری هێز و وزە و خۆڕاگریی
تۆ برووسکەی هەور و با هێمایە بۆت

غەیری خۆری گەش ڕکێف نادەی بەکەس
دوندی ‌سەربەرزی، چیا باڵایە بۆت

ئەسپی کوردی، فێری هەوراز و گەوەی
سەربەخۆی و یاڵی خۆت ئاڵایە بۆت

🔸ئەمین گەردیگلانی🔸

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

گۆچانی دەسی كوێرە قەڵەم لێرە دەنووسێ
نووسینەكەشی دووكەڵی ڕەش، كۆشكی درۆچین!

ئەم خاكە كە چاوێكی نییە جوانی ببینێ
ئاسمانەكەشی ڕەش بێ دەبا، خۆری لە بۆچین؟


🔹ئەمین گەردیگلانی🔹


🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔘چوارینە🔘

ئەو تەورە کەوا لە لێڕەواران بەربوو
دەسکی کە لە داریش بوو لە داران بەربوو
داریش بە لقی شەمچە کرا دەیزانی
سووتانە بەشی چوو لە نزاران بەربوو

🔸ئەمین گەردیگلانی🔸

🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

نمەی بارانی عەشق و خۆشەویستیت
لە دڵما تۆوی دڵداری دەچێنن
بزە و ڕوانینی گەرمت خۆر و سروەن
شنە و ڕووناکی بۆ ژوانم دەهێنن

🔹ئەمین گەردیگلانی🔹

🔸کاری هونەرمەند پەنجەڕەنگین
کاک ڕەسووڵ قادری

🆔 @amingardiglani
🆔 @ResulQadri

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔵 چوارینە🔵

🔶ئەمین گەردیگلانی🔸


تۆیەک کە بە گشت جەستە لە هیچ دارماڵی
هیچ بووی و لە هیچ دای لە هیچ نیی حاڵی
بۆ هێندە لە دووی هیچ و پڕوپووچ وێڵی؟
پڕ ناکرێ قەت شەربە لە گۆزەی خاڵی!

👇👇👇👇👇👇👇👇
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

📄 دێکلەمەی شیعری: "دوا هەنیسکی خاکەلێوە"
✍ شاعیر: #ئەمین_گەردیگلانی
🎤 خوێندنەوە: #ئەحمەد_عەبدولحەکیمی

(بۆ ڕۆحە سەوز و شێعراوییەکەی
#مامۆستا_هێمن)

دوا هەنیسکی خاکەلێوە دەستەمۆی کۆچ کردنە
هەگبەیەک باڵی هەناسەی پێیە، پێم هی هێمنە

ڕادەبوورێ و خاک و ئاو و با لەگەڵ خۆیا دەبا
شۆڕە پێشەنگی پەریی شێعری پەڕەی دڵ کون کونە

بۆتە تابووتی هەزاران عەشق و بریا و پێکەنین
ئەو دڵەی دەیگوت: بە بەژنی زەرد و ما دا هەڵزنە

زۆر لە مێژە کوێر کراوە لێرە بیبیلەی ترێ
چاوی هەوری مەی نەزۆکە، وەرزی شادی کوشتنە

ویشکەساڵیی بادە ڕۆحی ئەم هەرێمەی هەڵکزاند
ساقی چڕژاوە دڵی، یان سنگی پەیمانە کونە؟!

لەم وڵاتە زەردەبا ڕۆحی ئەوینی ڕاڕفاند
چاوی شێعر و ڕوومەتی ڕوانین لە دووکەڵدا ونە

شەرحی فرمێسک و خەم و سووتان و زام و گیان‌کەنشت
ڕێژنە فرمێسکی قەڵەم بۆ ناخی زەریای بێ بنە

چاوی شین و بسکی زەرد و چیمەن و خوێن تێکەڵن
کۆلکەزێڕینەی هەوای شێعری بەهارینەی منە

حەڤدە وەرزی سەوز و زەرد و ئەرخەوانی تێپەڕین
چاوی بێستانی وڵات هەر چاوەنۆڕی شەوڕنە

پاکی ڕەشپۆشن لە تاوی کۆچی خۆری هەستی ئەو
زەردەپەڕ، کاروانکوژە، باخ و چیا و چۆم و زنە

هەوری خەم گرتوویەتی ئاسمانی ساماڵی غەزەل
دێڕ بە دێڕ، واژە بە واژە، پیت بە پیت خەم ئاژنە

شادی بۆ دەرمان لە سەر سفرەی دڵێک دەس ناکەوێ
شین گوڕەی دێ، خەم گڕەی دێ، جێژنی ژین سووتاندنە

بوونە پۆیلانەی هەناسەی بووک و زاوای پێکەنین
خەردەل و سیانید لە سەر ئەم خاکە ئەنجن ئەنجنە

هەڵبزرکاون لە سەر لێو، باڵی سەوزی گوڵبزە
هەڵدەچۆقێن زەردە، بەو لێمشتی قاڵی ئاسنە

شاخ بریندار و هەناسە سواری گوللە و دووکەڵە
بۆیە کانیاوی بناری بێ گلێنە و قرخنە

کاسە سەر بۆشن، بە سەر پشتی شەپۆلی خوێنەوە
ڕەخس‌ ئەکێشن، چۆپی دەگرن، بەزمی ئاوەز ناشتنە

زار لە واژەی خۆ وەڕەز بوون، چاو لە دیتن، لێو لە ماچ
دڵ لە عەشق و ماڵ لە پڕشنگی دەلاقە و ڕۆچنە

هەڵوەریون ئاوەز و مێشک و زمان پێ پەست بوو ون
وا ڕەپێچەکیان دەدا ئەم گێژەڵووکە و باڕنە

کەس نییە گوێ داتە زیڕەی لاسک و قیژەی گوڵووک
لێڕەواری ڕۆح دەسووتێ، بۆتە گڕ کەزیەی شنە

ئەو مناڵەی پێکەنینیان کوشت لە سەر خونچەی دەمی
ئارەزووی جارێکی تر بۆنی مەمک هەڵمژتنە

دوا نیگای سووکی لە سەر بووکۆکەکەی جێ هێشتووە
ڕۆحی بابردووشی هەڵقرچاوی کڵپەی مردنە

چاوی بۆ ئاسمان دەنارد، بچنێ گوڵی ئەستێرە بۆی
تاکوو بیهۆنێتەوە ملوانکەیەک بۆو گەردنە


باوەشی گۆڕیچەیە بۆ گوڵبزەی مردوو بەهار
لێرە سەر تا پای لە هەش ناوە شلێرە و سوێسنە

ئەو خەڵووزەی خۆی لە نێو چاوم دەساوی پێی گوتم:
خەم مەخۆ، ئاسۆگی دووری تاسەکانت ڕۆشنە

جوانە مەرگی کرد ئەوی ئاواتی هەمبوو، نایە چاڵ
ئێستە بۆ ئامێزی دێزی مردنێ دەمدا دنە

هێمنی داگرتووە ئەمشەو خەوێکی قورس و کڕ
کیژە کورد! دای‌بچڵەکێنن دا بە خرمەی بازنە

بەڵکوو بدڕێ کفن و گۆڕی هەڵتەکێنێ، پێی بڵێن:
ڕاپەڕە، بڕوانە ڕۆژی سەربەخۆ بوونی ژنە

کیژی شاری، پەرچەمی تاڤگەی چیای باڵایەتی
کیژی لادێش بێزی هەڵدەستێ لە هەرچی شەرمنە

پاکی وریا و چاوکراوەن، فێرە زانینن کچان
بوون شەوارەی تیشکی زانینیان، ئەوی دڵ چڵکنە

ڕاپەڕە ئەی پیری زانا! ئەی هەژیر و قارەمان!
کورد لە خەو هەستێنە ئێستا کەنگێ کاتی خەوتنە

هەستە ڕێژنەی ڕۆندکی شێعرت بە خوڕ داڕێژەوە
بشڵەقێنە گۆمی ئەم شەوگارە لێڵ و لیخنە

ئەی خودای شێعری تەڕ و هیوا و هومێدی عاشقان!
بێرەوە! بێ تۆ گەلم ئاسۆی ئەوینی لێ ونە


بەهاری ۱۳۸۱

💌 هۆگرانی هۆنراوەی کوردی

👇👇👇👇
@H_H_kurdi

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

قادر عەلیخا و ئەمین گەردیگلانی

داوێنی چیای کەڵەکەجاڕی بانە
1402/2/29

🌿🌺🌿🌺🌿🌺🌿🌺🌿🌺🌿🌺
🆔 /channel/amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

سپاس بۆ هاوڕێی خۆشەویستم، هونەرمەندی پەنجەڕەنگین کاک عەزیز فروومەند.


🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔵هیوا🔵

🔹شێعر:
ئەمین گەردیگلانی

خوێندنەوەی:
💠خاتوو کەژاڵ فەرهادی

🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
@amingardiglani
🔹🔹🔹🔹🔹

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

خەم دڵی خستوومە جەغزی ئاگری ژانێکەوە
هەر شەوەی دەخزێمە ڕۆحی سەوزی گریانێكەوە

دیاریی هونەرمەندی خەتخۆش و پەنجەڕەنگین کاک "ئەنوەر کەریمیان"

🔰🔰🔰🔰🔰🔰🔰🔰
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔵 #باوەشی باران🔵

💧ئەمین گەردیگلانی💧

خەم دڵی خستوومە جەغزی ئاگری ژانێکەوە
هەر شەوەی دەخزێمە ڕۆحی سەوزی گریانێکەوە

بۆیە شەو ئەشکم دەبێتە گوڵ‌وشەی شێعری ئەوین
ڕۆژ نیگام دەدرووم بە تیشکی نیونیگای جوانێکەوە

گوندی ژینم بۆتە جاڕی خوێن و فرمێسک و برین
بۆنی مەرگە و دێ لە نێو هەر ماڵ و کۆڵانێکەوە

ڕۆژ فەلای بیرم لە مەزرای دڵ دەچێنێ تۆوی ژین
هەر کە شەودێ، وێڵە بە دوای ڕەنگ و بۆی نانێکەوە

پێ لە هەر جێگایە دانێم تیخ و پشکۆ و ئاگرە
بۆ پشوودان بچمە ژێر کەپری چ ئاسمانێکەوە؟

‌ئەو مەلانەی ساڵەهایە لەم هەرێمە کۆچ ئەکەن
ئێستە چوونە نێو ڕکەی قینی چ یەزدانێکەوە؟!

زایەڵەی هاواری شێعری دڵ بە ژانی ئەمشەوم
چۆتە شمشاڵی دڵی خنکاوی چ شوانێکەوە؟

دڵ ڕەگی تینووی درەختی ئەشقی ژینە بۆیە من
سەر دەنێمە باوەشی گشت قەترە بارانێکەوە

💧💧💧💧💧💧💧💧💧
🆔 @amingardiglani
💦💦💦💦💦💦💦💦

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔸دواهەنیسکی خاکەلێوە

🔹بـۆ یـادی مـامـوستـا هـێمـن

🔸شێعر: ئـەمیـن گـەردیگلانـی

🔸شمشاڵ: م. قـالـەمـەڕە

🔹خوێنـدنـەوە: شۆڕش ئەبووبەکری

🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

✍شێعر: کاوە داشبەندی
بۆهاوڕێی خۆشەویستم :
ئەمین گەردیگلانی
🎤 خوێندنەوە:بەفراو
@amingardiglani
@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

لینکی دانلۆدی نەخشەی گەشتیاریی شاری بانە:
https://s8.uupload.ir/files/bane_u9a8.jpg

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🍂خاسەکەو🍂


🔹ئەمین گەردیگلانی🔹


خاسەکەوێکی بە گەرووی ئاڵەوە
خۆت لە قەفەس نا بە خەت و خاڵەوە

ماڵەوە جێ‌بێڵە شەقام چاوەڕێن
شادی وەخە ڕۆحی کوڕ و کاڵەوە

گۆمی جەماوەر، وەرە با بشڵەقێ
بەو ڕەشەبای بەژن و قەد و شاڵەوە

با بشەکێنێ شنە ئاڵای کەزیت
مەقنەعەکەت گڕ دە بە دەسماڵەوە

تووڕ دە لەچک، پەرچەمی تۆ خۆی گڕی،
پاقژی نەورۆزە بە دەم یاڵەوە

تامەزرۆی نەرمە شنەی ڕەوتی تۆن
لاو و بەساڵاچوو بە منداڵەوە

شێخ و مەلا و سۆفی بەرەوپیری تۆ
دێن بە عەبا و مێزەر و بەرماڵەوە

ڕوون کەرەوەی چاو و دڵن قۆڵ و پووز
مەیخەرە ژێر ئەو سڕ و سیپاڵەوە.



🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

ئێوارە شێعری ئاسۆی ژیاری ساحێب

7ی بەفرانباری 1400
☘🌿☘🌿☘🌿☘🌿
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔵چوارینە🔵

ڕووزەردی دەبێ بە زللە سوور کەی ڕووی خۆت
ناتوانی بە مەرگیش وەکڕی ئابڕووی خۆت
خۆ ڕاگرە بۆ شەق و تفی داھاتوو
ئەمڕۆت کە چەمۆڵە نا لە ڕابردووی خۆت!


ئەمین گەردیگلانی

سپاس بۆ هاوڕێی خۆشەویست و هونەرمەندم کاک عەزیز فروومەند

🍀☘🌿🍀☘🌿🍀
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

نمەی بارانی عەشق و خۆشەویستیت
لە دڵما تۆوی دڵداری دەچێنن
بزە و ڕوانینی گەرمت خۆر و سروەن
شنە و ڕووناکی بۆ ژوانم دەهێنن

🔹ئەمین گەردیگلانی🔹

🔸کاری هونەرمەند پەنجەڕەنگین
کاک ڕەسووڵ قادری

🆔 @amingardiglani
🆔 @ResulQadri

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

بەم جۆرە بە خوێنەرانی هۆگری چیرۆک و چیرۆکنووسانی ئازیز ڕادەگەیەنین؛
لە مانگی داهاتوودا ( پووشپەڕ ) کۆبوونەوەیەک بۆ شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی کتێبی وەرزی پێنجەم لە قەڵەمی خاتوو نیشتمان قادریان، بەڕێوە دەچێ.
ئەم پێش ئاگادارییە بۆیە بڵاودەبێتەوە کە بەشداربوان لەم ماوەیەدا بتوانن، کتێبەکە بخوێننەوە بۆوەی کەڵکی شیاو لە قسە و وتاری مامۆستایانی بە ئەزموونی ئەم بوارە وەربگرن.
ڕۆژی دانیشتن و زانیاری زیاتر لە کۆبوونەوەکە دواتر ڕادەگەیەندرێ.



#Book | @Art_Heja

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

ئێوارەی شەقام
هۆنراوە: مامۆستا ئەمین گەردیگلانی
وتنی: کامڕان سەرشین

/channel/kamransarshin

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

📖 وەرزی پێنجەم ( کۆمەڵە چیرۆک)
🏫 چاپەمەنی#خانی
✍️  نووسەر : #نیشتمان_قادریان
↕️ قەبارە: ڕۆقعی| شۆمیز
❇️نرخ : 140.000 تمەن

✒️ چیرۆک


@mokryanbook


📍#بوکان، خ انقلاب، پاساژ دادخواە

☎️  09141845818 - 044-46244458

❇️# ارسال سفارشات بە تمام نقاط کشور  ❇️

کانال تلگرام 👇👇👇👇
                       @MokryanBook

#اینستاگرام 👇👇👇👇
           https://instagram.com/mokryanbook
#کتابسرای #موکریان بوکان‌‌

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

دەچمە نێو باخی دڵی "ئارام"ەوە
دێتە دی خەونم بە سەد ئیلهامەوە
فەیز ئەبەخشێ پێم دڵی ڕووناکی ئەو
بۆ شەوم شێعری دەبێتە مانگەشەو

کۆچی دوایی شاعیری ڕووناکدڵ و خاوەن هەست، مامۆستا مەڵا حەسەن فەیزبەخش(ئارام) خەمی بە سەر دڵمدا باراند، و فرمێسکی پێ هەڵوەراندم.
مامۆستا مەلا حەسەن کەسایەتییەکی خۆشەویست و دڵپاک و دڵۆڤانی شاری سەقز بوو. ڕاستە لەبەر چاومان ون بووە بەڵام هەمیشە لە دڵماندا دەژی و لەبیرمان ناچێتەوە.
بەبۆنەی هەڵفڕینی ڕۆحی ئەو خۆشەویستەمانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی و هەموو خەڵکی سەقز و شاعیران و ئەدیبانی کوردستان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.

ئەمین گەردیگلانی

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🌺"دەرسی ڕووناکی"🌺

🔸ئەمین گەردیگلانی🔸

ڕۆژی زانین و ئەوینە و یادی مامۆستا دەکەم
گیان و دڵ تێکەڵ شەپۆلی باوەڕی دەریا دەکەم

من قوتابیی مەکتەبی تیشکم، قوتابخانەم هەتاو
دەرسی ڕووناکی دەخوێنم، سەر فیدای ئاڵا دەکەم

پەنجەکانم دەبنە هێلانەی مەلی سەوزی قەڵەم
هەڵفڕین فێری خەیاڵم بۆ هەموو دنیا، دەکەم

ڕازی چاوی ڕوونی کانی و خاکی تینوو فێر دەبم
چەشنی شەتڵی شلکی سەر دێراوی ژین باڵا دەکەم

گوڵ‌وشەی سەر پەلکی کوڵمی سوورەگوڵ دەخوێنمەوە
سروە ئاسا باوەشم بۆ باخی گوڵ واڵا دەکەم

دەچمە بەر نووری حوزووری سەوزی مامۆستا و دەڵێم:
من لە تاڤگەی تیشکی زانینت بە سەر دڵدا دەکەم

دەستی تۆ مێعراجی هەستە و خۆرە بیری ڕۆشنت
هەر لە چاوی تۆ چرای ڕێتاری ژین داوا دەکەم

گشت بەیانێکم بە زەردەی تۆ شەوی ڕەش لادەچێ
بۆیە خۆر هەر کاتێ هەڵدێ یادی مامۆستا دەکەم.

🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔸جێ پێ🔸

▪️ئەمین گەردیگلانی▪️

خۆر
بەسەر سینگی ساماڵا هەنگاوی نا و
دوور کەوتەوە،
ئەو ڕێچکەی پێیدا تێپەڕی
بوو بە گوڵجاڕی ئەستێرە و
کانیی زوڵاڵی کازیوە.

▪️
کە تۆ هاتی!
ڕۆحم تێکەڵ خیز و خۆڵی ڕێگاکەت کرد
کاتێ پێت نا بەسەر هەستی کەسیرەمدا و
دوور کەوتییەوە،
ڕێگە و کۆڵان گەشانەوە
بوون بە ڕووباری زریوە.

🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔹غەزەلێک بە کاتی زەمان🔹

🔸ڕامان غەفووری🔸

"خەم دڵی خستوومە جەغزی ئاگری ژانێکەوە
هەر شەوەی دەخزێمە ڕۆحی سەوزی گریانێكەوە

بۆیە شەو ئەشکم دەبێتە گوڵوشەی شێعری ئەوین
ڕۆژ نیگام دەدرووم به تیشکی نیونیگای جوانێكەوە"

شێعرێکی جوان لە پەرتووکێکی جوان بە ناوی «تاپۆی وەرزێکی سەوز»، شێعرێ کە بۆ سی ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و ئێستاش کە ئێستایە وا هەست دەکەی تازە نووسراوە، شێعرێک تەژی لە هەست و وشەی جوان، ڕوانینی جوان و جیاواز و زمانێکی پاراو، سەرنجی زمانەکەی بدەن بزانن چەندە ڕەوانە و چۆن خێرا لەگەڵ هەموو بەردەنگێکدا پێوەندی دەگرێ، هەروەها چەندە ڕاستگۆ و خۆیی دەدوێ، کاک ئەمین لە شێعردا زۆر کەم دەنا لاسایی ناکاتەوە و پتر وەک خۆی دەردەکەوێ، شاعیر چون کار و پیشەی بەرگدوورین(خەیاتی)یە لەو دیدەشەوە لە دنیای شێعر دەڕوانێ و وێچواندن دەکا بۆیە دەڵێ "نیگام دەدرووم"

ڕۆژ نیگام دەدرووم بە تیشکی نیونیگای جوانێکەوە

کاک «ئەمین گەردیگلانی» هەر لە سەرەتاوە کە دەستی کرد بە شێعرنووسین بەجوانی دەستی پێ کرد، لەبیرمە ساڵەکانی سەرەتای دەیەی حەفتا بوو، ئەوکات کە پازدە ـ شازدە ساڵێکم تەمەن بوو، هۆگری گۆڤارەکان بەتایبەتیش «سروە» بووم، هەر یەکەم جار کە شێعریم لە سروەدا دیت سەرنجی ڕاکێشام و زانیم کە کەسێکی ترە و لەوانەی تر کە تەنیا لاپەڕەیان ڕەش دەکردەوە جیاوازه، زۆر وشەزان و وشەناس بوو و زۆر جوانیش وشەی لە شوێنی شیاوی خۆیدا بەکار دەهێنا، چەندە هۆشی بە لایەنی وێژەیی شێعرەوە بوو ئەوەندە و بگرە زیاتریش پەرۆشی زمانەکەی بوو، هەر کە دەستەی بەڕێوەبەریی گۆڤاری سروە و بەتایبەتییش سەرنووسەری خودالێخۆشبووی کاک «ئەحمەد قازی» بڕیاری کۆکردنەوەی وشەی نوێ (ئەو وشانەی کە لە هەنبانەبۆرینەدا نەهاتبوون)یان دا، خەمخۆرانە کەوتە خۆ و هەرچی ژمارەیە بە ناردنی دەیان وشەی جوان و ڕەنگین گۆڤارەکەی ڕەنگینتر و دەوڵەمەندتر دەکرد، هەرچەندە زۆر کەسی تریش وشەیان بۆ بەشی قامووسی «سروە» دەنارد و من خۆشم وێڕای ئەو و هاوڕێیانی تر ژمارەیێکی زۆر وشەی نوێ و باسنەکراومان لە بەشی قامووسی گۆڤارەکەدا خستە بەر دیدی خوێنەران، بەڵام کەس وەک ئەوی پێ نەدەکرا، کاک ئەمین تەنیا خۆی شانی دابووە بەر باری قورسی ئەم کارە و بەقەد هەموومان و بگرە زیاتریش وشەی کۆکردەوە، هەر ئەوانەی کە دواتر لە فەرهەنگێکدا بە ناوی ڕێژگە چاپی کردن و نەیهێشت بفەوتێن.

🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔸🔹
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

💧💧باوەشی باران💧💧


خەم دڵی خستوومە جەغزی ئاگری ژانێکەوە
هەر شەوەی دەخزێمە ڕۆحی سەوزی گریانێکەوە
بۆیە شەو ئەشکم دەبێتە گوڵ‌وشەی شێعری ئەوین
ڕۆژ نیگام دەدرووم بە تیشکی نیونیگای جوانێکەوە

💧شیعر: #ئەمین_گەردیگلانی

💧بە دەنگی هونەرمەند:
#کامەران_کرماشانی

👇👇👇👇👇👇👇👇
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

☘🍀دوا هەنیسکی خاکەلێوە🍀☘

بۆ ڕۆحە سەوز و شێعراوییەکەی
مامۆستا هێمن

🌼ئەمین گەردیگلانی🌼

دوا هەنیسکی خاکەلێوە دەستەمۆی کۆچ کردنە
هەگبەیەک باڵی هەناسەی پێیە، پێم هی هێمنە

ڕادەبوورێ و خاک و ئاو و با لەگەڵ خۆیا دەبا
شۆڕە پێشەنگی پەریی شێعری پەڕەی دڵ کون کونە

بۆتە تابووتی هەزاران عەشق و بریا و پێکەنین
ئەو دڵەی دەیگوت: بە بەژنی زەردومادا هەڵزنە

زۆر لە مێژە کوێر کراوە لێرە بیبیلەی ترێ
چاوی هەوری مەی نەزۆکە، وەرزی شادی کوشتنە

ویشکەساڵیی بادە ڕۆحی ئەم هەرێمەی هەڵکزاند
ساقی چڕژاوە دڵی، یان سنگی پەیمانە کونە؟!

لەم وڵاتە زەردەبا ڕۆحی ئەوینی ڕاڕفاند
چاوی شێعر و ڕوومەتی ڕوانین لە دووکەڵدا ونە

شەرحی فرمێسک و خەم و سووتان و زام و گیان‌کەنشت
ڕێژنە فرمێسکی قەڵەم بۆ ناخی زەریای بێ بنە

چاوی شین و بسکی زەرد و چیمەن و خوێن تێکەڵن
کۆلکەزێڕینەی هەوای شێعری بەهارینەی منە

حەڤدە وەرزی سەوز و زەرد و ئەرخەوانی تێپەڕین
چاوی بێستانی وڵات هەر چاوەنۆڕی شەوڕنە

پاکی ڕەشپۆشن لە تاوی کۆچی خۆری هەستی ئەو
زەردەپەڕ، کاروانکوژە، باخ و چیا و چۆم و زنە

هەوری خەم گرتوویەتی ئاسمانی ساماڵی غەزەل
دێڕ بە دێڕ، واژە بە واژە، پیت بە پیت خەم ئاژنە

شادی بۆ دەرمان لە سەر سفرەی دڵێک دەس ناکەوێ
شین گوڕەی دێ، خەم گڕەی دێ، جێژنی ژین سووتاندنە

بوونە پۆیلانەی هەناسەی بووک و زاوای پێکەنین
خەردەل و سیانید لە سەر ئەم خاکە ئەنجن ئەنجنە

هەڵبزرکاون لە سەر لێو، باڵی سەوزی گوڵبزە
هەڵدەچۆقێن زەردە، بەو لێمشتی قاڵی ئاسنە

شاخ بریندار و هەناسە سواری گولـلە و دووکەڵە
بۆیە کانیاوی بناری بێ گلێنە و قرخنە

کاسە سەر بۆشن، بە سەر پشتی شەپۆلی خوێنەوە
ڕەخس‌ ئەکێشن، چۆپی دەگرن، بەزمی ئاوەز ناشتنە

زار لە واژەی خۆ وەڕەز بوون، چاو لە دیتن، لێو لە ماچ
دڵ لە عەشق و ماڵ لە پڕشنگی دەلاقە و ڕۆچنە

هەڵوەریون ئاوەز و مێشک و زمان پێ پەست بوون
وا ڕەپێچەکیان دەدا ئەم گێژەڵووکە و باڕنە

کەس نییە گوێ داتە زیڕەی لاسک و قیژەی گوڵووک
لێڕەواری ڕۆح دەسووتێ، بۆتە گڕ کەزیەی شنە

ئەو مناڵەی پێکەنینیان کوشت لە سەر خونچەی دەمی
ئارەزووی جارێکی تر بۆنی مەمک هەڵمژتنە

دوا نیگای سووکی لە سەر بووکۆکەکەی جێ هێشتووە
ڕۆحی بابردووشی هەڵقرچاوی کڵپەی مردنە

چاوی بۆ ئاسمان دەنارد، بچنێ گوڵی ئەستێرە بۆی
تاکوو بیهۆنێتەوە ملوانکەیەک بۆو گەردنە


باوەشی گۆڕیچەیە بۆ گوڵبزەی مردوو بەهار
لێرە سەر تا پای لە هەش ناوە شلێرە و سوێسنە

ئەو خەڵووزەی خۆی لە نێو چاوم دەساوی پێی گوتم:
خەم مەخۆ، ئاسۆگی دووری تاسەکانت ڕۆشنە

جوانە مەرگی کرد ئەوی ئاواتی هەمبوو، نایە چاڵ
ئێستە بۆ ئامێزی دێزی مردنێ دەمدا دنە

هێمنی داگرتووە ئەمشۆ خەوێکی ؛قورس و کڕ
کیژە کورد! دای‌بچڵەکێنن دا بە خرمەی بازنە

بەڵکوو بدڕێ کفن و گۆڕی هەڵتەکێنێ، پێی بڵێن:
ڕاپەڕە، بڕوانە ڕۆژی سەربەخۆ بوونی ژنە

کیژی شاری، پەرچەمی تاڤگەی چیای باڵایەتی
کیژی لادێش بێزی هەڵدەستێ لە هەرچی شەرمنە

پاکی وریا و چاوکراوەن، فێرە زانینن کچان
بوون شەوارەی تیشکی زانینیان، ئەوی دڵ چڵکنە

ڕاپەڕە ئەی پیری زانا! ئەی هەژیر و قارەمان!
کورد لە خەو هەستێنە ئێستا کەنگێ کاتی خەوتنە

هەستە ڕێژنەی ڕۆندکی شێعرت بە خوڕ داڕێژەوە
بشڵەقێنە گۆمی ئەم شەوگارە لێڵ و لیخنە

ئەی خودای شێعری تەڕ و هیوا و هومێدی عاشقان!
بێرەوە! بێ تۆ گەلم ئاسۆی ئەوینی لێ ونە

🔹🔹🔹🔹

تێبینی: ئەم شێعرەم لە حەڤدەهەمین ساڵوەگەڕی گۆچی دوایی مامۆستا هێمندا نووسیوە.

🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔸🔹
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🌸 ماچ 🌸


🔸ئەمین گەردیگلانی🔸

دۆزەخی بووم و بەرەو و باخی بەهەشتێ چوومەوە
مردبووم بەو تینی گەرمی ماچە زیندوو بوومەوە

ناهومێدی وەک تەمومژ دەوری ڕۆحی گرتبووم
تیشکی نازت بوو بە باڵ و لەو خەمەش دەرچوومەوە

گەر دڕووی دنیا هەمووی خەم بێ و لە دڵما شین ببێ
داسی ئەشقی تۆم هەبێ خەم چڵ بە چڵ دەدروومەوە

شاعیری دەردم لە ژینا ڕەنگی شادیم هەر نەدی
خۆشەویستیی تۆ لە دەرد و ژانی دوور خستوومەوە

کوڵمەکانت خۆرەتاوێکە و ترووسکەی دڵگری
ئاشقی کردووم بەرەو ڕووناکی ڕێ کەوتوومەوە

بەژنەکەت باخی گوڵە و من هەنگی تامەزرۆم گوڵم!
نامرم چونکا لە سەر گۆنای گوڵت نیشتوومەوە

من بەسەر چووم و دڵم دانا لە بەر پێی ئەو گوڵە
سەر لە دەوری پێی دەگێڕم چش بەبێ سەر چوومەوە

سینگی نەرمت هەوری پڕ بارانی ئەشق و من زەویم
بەو دەروونەی ئاوری دڵداری تێ‌بەربوومەوە

ئارەزوومە هیچ نەبێ بۆ تاقە جارێکی تریش
لێوی وشکەسوێم لە گۆنا گەرمەکەت هەڵسوومەوە.

🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…
Subscribe to a channel