بە لووتکەدا کە هەڵزنام
وتم ئیتر کوڕی چیام
دەسووم سەرم لە هەور و خۆر
لە عەرزی نزم و ڕەش جیام
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔸
🆔 @amingardiglani
(ڕابواردن)
ئەمین گەردیگلانی
بێزارم بێزارم بێزار
لەو دنیایەی تێدا دەژین
مرۆڤی دیل و دەسخەرۆ
ئەو دیلانە چەشنی ئاژەڵی دەستەمۆ
دەکەونە دووی گزە و دەهۆ و فێڵ و درۆ
بێزارم بێزارم بێزار
لە مرۆڤی بێ ئەندێشە و بێ پنج و ڕەگ
بۆ ڕابواردن هێندێکیان حەزیان لە شەرەکەڵە شێرە و هێندێکیشیان لە شەرە سەگ
بە هاندانێکی زۆر سادەش بە گژ یەکتریاندا دەکەن
ئێمەش وەک ئەو ئاژەڵانە دنیا خۆران لە یەکتریمان بەردەدەن
من بیر لەوە دەکەمەوە
ئێمەی گەوجی
مێشک خەسیوی دانیشتووی ئەم ڕۆژهەڵاتەی ناوەڕاست
کە ئاوا بە کوشت و بڕی یەکتر فێرین،
مرۆڤی خاوەن ئاوەزین یاخۆ سەگ و کەڵەشێرین؟
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
مزگێنی بۆ ئەو کەسانەی عاشقیی زمانی کوردین
سپاس بۆ تیمی دڵسۆز و خۆشەویستی ئاسۆ سافت، بە ڕاستی کارێکی جوان و بە جێیە و خزمەتێکی زۆر گەورەیە بە زمانی کوردی.
ئەو ڕۆبۆتە دەتوانێ دەنگ بکاتە نووسراوە و نووسراوە بکاتە دەنگ
پێشکەشتان بێ خۆشەویستەکانم.
🔸🔹🔸🔹🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani
◽️هیچ◽️
هیچیت و لە هیچدای و بە هیچ سەرقاڵی
سەد ساڵ لە هیچدا بکوڵێی هەر کاڵی
کۆچت کە لە هیچەوە بەرەو هیچە ئیتر
دەخوازی چ تێبگەی لە هیچی خاڵی؟
🔘ئەمین گەردیگلانی🔘
👇👇👇👇👇👇👇👇
🆔 @amingardiglani
سپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەو کەمپەینەدا بەشدارییان کرد و بە پێی توانای خۆیان بوونە هیوا بۆ هیواکانی داهاتوو.
Читать полностью…🔆کەمپەینی هیواکانی داهاتوو🔆
🌱کەمپەینی هیواکانی داهاتوو بەردەوامە و تا ئێستا 850 ملوێن کۆکراوەتەوە
بەڵام پێویستی بە یارمەتی زیاتره
🌱هیواکانی داهاتوو،هیوای سەوزی نیشتمانن
با هەموومان دەست بدەینە دەستی یەک و ئەو پەپوولە چاوگەشانە بە گوڵزاری ڕەنگینی قوتابخانە شاد بکەین.(ئەمین گەردیگلانی)
💳6037997950116369💳
بانـــک ملــــی
به نام مـرکـز نیکوکـاری پیونـد مدارس بــوکان
🌱خۆشم دەوێ وڵاتەکەم🌱
_______________
@srushti_sharakam_bokan
🔸کەمپیەینی هیواکانی داهاتوو🔸
هەموومان یارمەتیدەر بین با هیواکانی داهاتوو لە خوێندن بێ بەش نەبن.
🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani
گڕی ئەشقی لە نێو دڵما گڕاوی
خڕۆکەی سووری لە خوێنم گەڕاوی
بەجێناهێڵی یەک چرکەش خەیاڵم
لەگەڵ هەست و هەناسەم تێکەڵاوی
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🆔 @amingardiglani
🆔 @ResulQadri
لینکی دانلۆدی نەخشەی گەشتیاریی شاری بانە:
https://s8.uupload.ir/files/bane_u9a8.jpg
🍂خاسەکەو🍂
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
خاسەکەوێکی بە گەرووی ئاڵەوە
خۆت لە قەفەس نا بە خەت و خاڵەوە
ماڵەوە جێبێڵە شەقام چاوەڕێن
شادی وەخە ڕۆحی کوڕ و کاڵەوە
گۆمی جەماوەر، وەرە با بشڵەقێ
بەو ڕەشەبای بەژن و قەد و شاڵەوە
با بشەکێنێ شنە ئاڵای کەزیت
مەقنەعەکەت گڕ دە بە دەسماڵەوە
تووڕ دە لەچک، پەرچەمی تۆ خۆی گڕی،
پاقژی نەورۆزە بە دەم یاڵەوە
تامەزرۆی نەرمە شنەی ڕەوتی تۆن
لاو و بەساڵاچوو بە منداڵەوە
شێخ و مەلا و سۆفی بەرەوپیری تۆ
دێن بە عەبا و مێزەر و بەرماڵەوە
ڕوون کەرەوەی چاو و دڵن قۆڵ و پووز
مەیخەرە ژێر ئەو سڕ و سیپاڵەوە.
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @amingardiglani
🔵چوارینە🔵
ڕووزەردی دەبێ بە زللە سوور کەی ڕووی خۆت
ناتوانی بە مەرگیش وەکڕی ئابڕووی خۆت
خۆ ڕاگرە بۆ شەق و تفی داھاتوو
ئەمڕۆت کە چەمۆڵە نا لە ڕابردووی خۆت!
ئەمین گەردیگلانی
سپاس بۆ هاوڕێی خۆشەویست و هونەرمەندم کاک عەزیز فروومەند
🍀☘🌿🍀☘🌿🍀
🆔 @amingardiglani
نمەی بارانی عەشق و خۆشەویستیت
لە دڵما تۆوی دڵداری دەچێنن
بزە و ڕوانینی گەرمت خۆر و سروەن
شنە و ڕووناکی بۆ ژوانم دەهێنن
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🔸کاری هونەرمەند پەنجەڕەنگین
کاک ڕەسووڵ قادری
🆔 @amingardiglani
🆔 @ResulQadri
بەم جۆرە بە خوێنەرانی هۆگری چیرۆک و چیرۆکنووسانی ئازیز ڕادەگەیەنین؛
لە مانگی داهاتوودا ( پووشپەڕ ) کۆبوونەوەیەک بۆ شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی کتێبی وەرزی پێنجەم لە قەڵەمی خاتوو نیشتمان قادریان، بەڕێوە دەچێ.
ئەم پێش ئاگادارییە بۆیە بڵاودەبێتەوە کە بەشداربوان لەم ماوەیەدا بتوانن، کتێبەکە بخوێننەوە بۆوەی کەڵکی شیاو لە قسە و وتاری مامۆستایانی بە ئەزموونی ئەم بوارە وەربگرن.
ڕۆژی دانیشتن و زانیاری زیاتر لە کۆبوونەوەکە دواتر ڕادەگەیەندرێ.
#Book | @Art_Heja
ئێوارەی شەقام
هۆنراوە: مامۆستا ئەمین گەردیگلانی
وتنی: کامڕان سەرشین
/channel/kamransarshin
🍂🍁پاییز🍁🍂
🍁🍂ئەمین_گەردیگلانی🍂🍁
بووکی شۆخ و شەنگی پاییز
بەرگی زێڕینی پۆشیوە و
بۆ باوەشی ساردی زاوای زستان دەچێ.
هاژەی زریان:
ئاهەنگی ئەم پەیوەندە تاڵەی سروشتە.
دارەکانیش:
وەکوو دایکێکی دڵ خەمین
بە ڕەنگی زەرد و ناخی پڕ لە دەرد و داخ
زێڕوەشانی
ئەم بووکە بێ نازە دەکەن.
🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🆔 @amingardiglani
🌹تەیرەكەی گەرمێن🌹
لە دەنگی محەممەد مستەفا عەزیز وەرگیراوە
نووسینەوە و ئامادە كردنی:
ئەمین گەردیگلانی
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
ئای نیشانەی بەهارێ دێنێ
من لەبەر شاباڵی دەمرم، گوڵم
گەر لە ئاسمانێی دەخشێنێ.
وەك شەم و شەمزین ناكام بووم
وەك مەجنوون سەرگەردانم
وەك سیامەند جەرگم بڕاوە
هەر خوم خانە وێرانم
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن چۆلەكە
ئەو دڵەم وەك خانەی غەریبانە
دێ هێلانەی خوی لێ دەكا
هەر وەكوو دارە بەن بێ ئاوم
وەك گوڵی ژاڵە ژاكاوم
بۆ ڕوحمێ ناكەی بە حاڵم
من وەكوو قەقنەس سووتاوم
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن مراوی
تیژباڵی خۆی لێ دەداوە، گوڵم
ئای لە نێوان هەور و دەساوی
من بە بێ سووچ و تاوان خۆم
تۆ لەسەر چیت لە من گرتووە قین
دوو جاران بە چاكە چكۆلانە
ئای بە ئاسمانی حەوتەمین
هەر كەسێكی لە قەولان بازگەشت بێ
وەك جوو سەر پەنجەی ببێ شین
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن كوڕكوڕی
من لەبەر جووت مەمكت دەمرم، گوڵم
هاتنە دەر كراسیان دادڕی.
سی ڕۆژەی مانگی ڕەمەزانێ
ئەی فەڕزە لە سەر ئوممەتێ
سینگەكەت قاقەزی مەرجانە گوڵم
گەر مەلا لێی دەدەن خەتێ
تۆ لە دنیای ڕوون بۆم نەبووی گوڵم
چیت لێ بكەم لە قیامەتێ
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن هەوێردە
تۆ ئەگەر مەنزوورت ژنمە گوڵم
ئای لە مستی دەنێم سێ بەردە.
من لە یاری خۆم وا زیزم
ئای لە خەڵكی وایە گێژم
هیچ برینان لە خۆم شك نابەم گوڵم
من بەبێ زام زووخاو دەڕێژم
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن هەوهەوە
تیژ باڵی خۆی لێ دەداوە گوڵم
نیشت لە مەزراكەی «یەكشەوە»
باز و پۆڕ پۆلیان بەستووە گوڵم
سەر سەوزێكیان پێشڕەوە.
خۆ دەزانم بۆ من نابی گوڵم
وەك ڕۆژێ لە من عەیانە
سینگم هەموو كون كونە گوڵم
جێگای سەرە پەیكانە
جەرگم هەموو لەتلەتە گوڵم
جێگای تیغی دەبانە
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن پەڕپووتە
تیژ باڵی خۆی لێ دەداوە گوڵم
نیشت لە مەزراكەی «تەمووتە»
كاكە مەم بۆ ماچێ ئەسیر بو گوڵم
ئای لە چزیر و بۆتانێ
هەورێكی ڕەشی هێناوە گوڵم
گرتوویە بەری ئاسمانێ
من خەمی دایك و بابم نییە
لێم بەجێماوە چاو جوانێ
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن شمقاڕی
تیژ باڵی خۆی لێ دەداوە
نیشت لە قۆپییەكەی «باڵباڵی»
دە یارێ بێنە ماچت كەم
چونكە گەورە كچی ماڵی
دوێنەكەم دیوە لە هەیوانێ
لانكی خڕخاڵەدار ڕادەژێنێ
من لە بەر تای زولفی دەمرم
شارێكی وەك سابڵاغ دێنێ
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن پاساری
تیژ باڵی خۆی لێ دەداوە گوڵم
نیشتەوە لە هەیوانساری
دە تۆخودا وەرە با جووت بین
شەنگە بێرییەكەی هەواری.
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
هێشتا دوورە و دەخوێنێ
من لە بەر ئەو تەیرەی دەمرم گوڵم
گەر نیشانەی بەهارێ دێنێ.
كاك محەممەد مستەفا عەزیز ساڵی 1312ی هەتاوی لە گوندی
(كەرێزەی مەحمووداوا)ی بۆكان لە دایك بووە. بەیت و حەیران و گۆرانی لە خاڵی خۆی واتە كاك ئەحمەد لوتفی فێر بووە، كە كاك ئەحمەد لوتفی یەكێك بووە لە بەیت بێژ و هەقایەتخوانە بە ناوبانگەكانی موكریان و زۆربەی بەرهەمەكانی لە لایەن مامۆستا قادری فەتاحی قازییەوە نووسراونەتەوە.
كاك محەممەد مستەفا عەزیز ساڵی 1336ی هەتاوی ماڵیان هاتۆتە شاری بۆكان. ئەو جگە لە بەیت و حەیران و گورانیی ڕەسەن بۆ لەبەر كردنی شێعری شاعیرانیش خاوەنی مرخ و لێهاتوویییەكی زۆر بوو، ئەگەرچی نەخوێندەوار بوو بەڵام هەر شێعرێكی پێ خۆش بوایە دوو جارت بۆ بخوێندبایەتەوە لە بەری دەكرد. زۆربەی شێعری شاعیران وەك: نالی و مەحوی و كوردی و وەفایی و كەماڵی و عەلی عارف ئاغا و هەژار و هێمن و زاری و حافزی مەهابادی و حەقیقی و ڕاوچی و پەشێو و ئاسۆ و ئەمین گەردیگلانی و لوقمان پیرادینی و ڕەسووڵ سوڵتانی و... لەبەر بوو و هەر شێعرێكی داوات لێ بكردایە دەیخوێندەوە و دەتگوت لە گیرفانی دەردێنێ.
كاك محەممەد مستەفا عەزیز بێجگە لەو مرخ و لێهاتوویییەی دنیای شێعر و بەیت و گورانی یەكێك لە پیاوە قسەخۆشەكانی ناوچەی بۆكان بوو، لە هەر كۆڕ و دانیشتنێكدا بوایە دەبووە گوڵی مەجلیس و كۆڕەكەی دەڕازاندەوە و ئەوەی جارێك چاوی پێی كەوتبێ و لە گەڵی دانیشتبێ قەتی لەبیر ناچێتەوە.
کاک محەممەد مستەفا عەزیز بە داخەوە هاوینی 1393ی هەتاوی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
🆔 @amingardiglani
سووتاندی دڵم كۆچی لە ناكاوی تۆ
ئاوا بوو لە من خۆری بزە و چاوی تۆ
ڕۆیشتی بەڵام هەر لە دڵمدا زیندوون
سەد بیرەوەریی سەوزی بەجێماوی تۆ
کۆچی دوایی هونەرمەندی پەنجەڕەنگین و شێوەکاری ناوداری کوردستان مامۆستا "مستەفا شێرزاد" دڵی داخورپاندین. مامۆستا شێرزادی خۆشەویست ڕەنگە بە ڕواڵت بەجێی هێشتبێتین بەڵام یادی هەمیشە لە دڵماندایە و گەورەیی و خۆشەویستیی ئەو هونەرمەندە دڵسۆز و دڵپاکە لە بیر گەلەکەی ناچێتەوە و لەگەڵ هەناسەماندا دەژی.
بە بۆنەی هەڵفڕینی ڕۆحی ئەو مامۆستا ئازیزەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی و هەموو هونەرمەندان و خەڵکی کوردستان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.
ڕۆحی شاد بێ
🔸🔹▪️🔸🔹▪️🔹▪️
🆔 @amingardiglani
🔶ئاپۆرەی خەو🔶
🔰 شێعر: ئەمین گەردیگلانی
🔸گورانیبێژ: عەزیز فروومەند
🎻زانیار شوکرە
🎹عەبدوڵڵا خودایی
↩️دەنگوئاهەنگی کوردی
@DengAhangiKurdi
ڕۆژێ لە ئاپۆرەی خەوی ئەم شارە دادەبڕێم منیش
بۆ زاخەناخى باوەڕی ئەم چاخە هەڵدەکرێم منیش
ڕۆژێ لە سەر باڵای خەمی ئەم دۆزەخستانەی دەروون
وەک چەتری کەسکی شۆڕەبی شێتانە هەڵدەدرێم منیش
بۆ کوێرە تیری چڵکنی شەوگاری پووچی بێ بەیان
چەشنی نیشانەی بێگرێو کوێرانە دادەکرێم منیش
کەس دێڕە زامی سەر پەڕەی سووری دڵ و چاوی نەدیم
ڕۆژێ بە دەستی گێژەبای ئەم داخەوە دەدڕێم منیش
بیریان لپاولپ دووکەڵ و قورمە و لە ڕۆژی هەڵدەسوون
ڕۆژێ لە سووچێکی کپا بەو بیرە قانگ دەدرێم منیش
ئەی خۆر ئەتۆ بەم تۆپەڵی مێشکانە قەت سواغ نادرێی
ڕۆژێکی هەڵدێم چەشنی تۆ، لەم خاکە هەڵببڕێم منیش
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani
🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
"دەرسی ڕووناکی"
بۆ یەکەم مامۆستام "عەزیزە خانم خادەمی" کە وانەی ژیان و زانینی فێر کردم
"ئەمین گەردیگلانی"
ڕۆژی زانین و ئەوینە و یادی مامۆستا دەکەم
گیان و دڵ تێکەڵ شەپۆلی باوەڕی دەریا دەکەم
من قوتابیی مەکتەبی تیشکم، قوتابخانەم هەتاو
دەرسی ڕووناکی دەخوێنم، سەر فیدای ئاڵا دەکەم
پەنجەکانم دەبنە هێلانەی مەلی سەوزی قەڵەم
هەڵفڕین فێری خەیاڵم بۆ هەموو دنیا، دەکەم
ڕازی چاوی ڕوونی کانی و خاکی تینوو فێر دەبم
چەشنی شەتڵی شلکی سەر دێراوی ژین باڵا دەکەم
گوڵوشەی سەر پەلکی کوڵمی سوورەگوڵ دەخوێنمەوە
سروە ئاسا باوەشم بۆ باخی گوڵ واڵا دەکەم
دەچمە بەر نووری حوزووری سەوزی مامۆستا و دەڵێم:
من لە تاڤگەی تیشکی زانینت بە سەر دڵدا دەکەم
دەستی تۆ مێعراجی هەستە و خۆرە بیری ڕۆشنت
هەر لە چاوی تۆ چرای ڕێتاری ژین داوا دەکەم
گشت بەیانێکم بە زەردەی تۆ شەوی ڕەش لادەچێ
بۆیە خۆر هەر کاتێ هەڵدێ یادی مامۆستا دەکەم.
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
چڕژ ئەبا کوڵمەت پەپوولەش لێی بنیشێ بێ گومان
تۆ لە قەترەی شەونمی سەر پەلکی گوڵ ناسکتری
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
🆔 @amingardiglani
من هاوینی ئەشق لەشی سووتاندووم
تۆ کولووی بەفر تارات بۆ دێنێ
بڵێی ڕێبواری تینووی لێوانم
ڕچەی کوێستانی گۆنات بشکێنێ؟
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
دیاریی هونەرمەندی خۆشەویست و پەنجەڕەنگین مامۆستا قادر مەعڕووفی
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
💠دەنگی ڕووناکی💠
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🔸بۆ دکتۆر فەرهاد پیرباڵ🔸
دەنگ هەڵبڕە!
ئەتۆ ئەو هەوری هەڕەشەی
کە پێش بە گرمە و باران و برووسکەکانت ناگیرێ.
سەر هەڵبڕە!
تۆ ئەو شاخە گەردنکەشەی
کە پشتی لاوازی سەردەم
دەچەمێ و پێی هەڵناگیرێ.
دەنگ هەڵبڕە!
دەنگی تۆ وەک هاڕەهاڕی
سووڕانی گۆی زەوی وایە
گوێچکەی مرۆڤی پووتەکە
کوا دەیبستێ؟
دەنگ هەڵبڕە!
با زایەڵەی شریخەی دەنگە سەوزەکەت
وەلاوێنی گوێچکەی گشت ئازادی ویستێ.
سەرهەڵبڕە!
کە دەڕوانمە ئاسمانی لێڵی شیعر
تۆ خۆرێکی لە نێوان ئەستێرەکانا.
دەی ڕاپەڕە!
تۆی ڕووناکبین
جیهانبین و مێژووبین و مروڤبینی
لە نێو ئاپۆرەی ئاڵۆزی کوێرەکانا!
بدرەوشێوە!
شەوی لە گوێی گادا نوستوو
بە تیشکی تۆ شەوارەیە.
بدرەوشێوە!
قەیناکا زەویی خوێڕیگر
لە تیشکی بەیان بێزارە و
چاوی لە تارمایی بۆری ئێوارەیە.
تیشک باوێ!
زەوی هێشتا زۆری ماوە
خۆرەکانی خۆی بناسێ.
هەر زوڵاڵ بە!
دەریا هێشتا زۆری ماوە
چۆم و کانیی خۆی بناسێ.
دەنگ هەڵبڕە!
با دەنگت لە گوێی ئاسمان و خاک و بادا دەنگ داتەوە
سەر هەڵبڕە!
با ڕووناکیت
بە گژ شەوەزەنگا بچێ و
لاپەڕەی ڕەشی تاریکی هەڵداتەوە.
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🔸خاسەکەو🔸
✍شێعر: ئەمین گەردیگلانی
🎼🎤میۆدی و دەنگ: ئومید خوداجوو
دابەشکردنی مۆسیقا: سەها
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
▪️ئەسپی کورد▪️
ئەسپی کوردی، تۆف و سەغڵەت بایە بۆت
سەختەڕێی چڕ چەشنی یاری وایە بۆت
قرچەقرچی سووری هاوینت بەزاند
بەفر و شەختە و بەستەڵەک گەرمایە بۆت
ئاسکی بەرگێڵە و بنار و بەندەنی
تەرت و زەردوما لە کڕنۆشدایە بۆت
شاخی ڕژد و بەردەڵانی هەرد و کەژ
هێند لە بەر پێت نەرمە وێنەی کایە بۆت
گەردەلوول ئاسا لە باوەش بگری کێو
لووتکە چۆن بەژن و سەری دانایە بۆت؟
ئەسپی کوردی، شاهەڵۆی شاخ و چیای
دوند و کەژ ئامێزی ئاواڵایە بۆت
بێیە سەر پاشوو هەرەس دێنێ چیا
تۆ شەپۆلی، دەشت و کەژ دەریایە بۆت
ڕەوت و تەقڵە و بازوبرد و غاری تۆ
جوانترین شانۆی سروشتیی خوایە بۆت
لووتکە سەرتە و گرد و زینوو ناڵی تۆ
هەیکەلت شاخە و ڕەوەز هاوتایە بۆت
بۆ جلیتان و سەما و تەقڵە و فڕین
نێزەکێکی کاکەشان ڕێگایە بۆت
سەوزەڵانی فەڕشی سینگی ڕادەخا
جۆگەلە و چۆمەڵ دەکەن لایلایە بۆت
مێرگ و چیمەن سەوزە بۆ باڵات دەڵێن
کانی سەرقاڵی بزە و قاقایە بۆت
مەزهەری هێز و وزە و خۆڕاگریی
تۆ برووسکەی هەور و با هێمایە بۆت
غەیری خۆری گەش ڕکێف نادەی بەکەس
دوندی سەربەرزی، چیا باڵایە بۆت
ئەسپی کوردی، فێری هەوراز و گەوەی
سەربەخۆی و یاڵی خۆت ئاڵایە بۆت
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
گۆچانی دەسی كوێرە قەڵەم لێرە دەنووسێ
نووسینەكەشی دووكەڵی ڕەش، كۆشكی درۆچین!
ئەم خاكە كە چاوێكی نییە جوانی ببینێ
ئاسمانەكەشی ڕەش بێ دەبا، خۆری لە بۆچین؟
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
🔘چوارینە🔘
ئەو تەورە کەوا لە لێڕەواران بەربوو
دەسکی کە لە داریش بوو لە داران بەربوو
داریش بە لقی شەمچە کرا دەیزانی
سووتانە بەشی چوو لە نزاران بەربوو
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @amingardiglani
نمەی بارانی عەشق و خۆشەویستیت
لە دڵما تۆوی دڵداری دەچێنن
بزە و ڕوانینی گەرمت خۆر و سروەن
شنە و ڕووناکی بۆ ژوانم دەهێنن
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🔸کاری هونەرمەند پەنجەڕەنگین
کاک ڕەسووڵ قادری
🆔 @amingardiglani
🆔 @ResulQadri
🔵 چوارینە🔵
🔶ئەمین گەردیگلانی🔸
تۆیەک کە بە گشت جەستە لە هیچ دارماڵی
هیچ بووی و لە هیچ دای لە هیچ نیی حاڵی
بۆ هێندە لە دووی هیچ و پڕوپووچ وێڵی؟
پڕ ناکرێ قەت شەربە لە گۆزەی خاڵی!
👇👇👇👇👇👇👇👇
🆔 @amingardiglani
📄 دێکلەمەی شیعری: "دوا هەنیسکی خاکەلێوە"
✍ شاعیر: #ئەمین_گەردیگلانی
🎤 خوێندنەوە: #ئەحمەد_عەبدولحەکیمی
(بۆ ڕۆحە سەوز و شێعراوییەکەی
#مامۆستا_هێمن)
دوا هەنیسکی خاکەلێوە دەستەمۆی کۆچ کردنە
هەگبەیەک باڵی هەناسەی پێیە، پێم هی هێمنە
ڕادەبوورێ و خاک و ئاو و با لەگەڵ خۆیا دەبا
شۆڕە پێشەنگی پەریی شێعری پەڕەی دڵ کون کونە
بۆتە تابووتی هەزاران عەشق و بریا و پێکەنین
ئەو دڵەی دەیگوت: بە بەژنی زەرد و ما دا هەڵزنە
زۆر لە مێژە کوێر کراوە لێرە بیبیلەی ترێ
چاوی هەوری مەی نەزۆکە، وەرزی شادی کوشتنە
ویشکەساڵیی بادە ڕۆحی ئەم هەرێمەی هەڵکزاند
ساقی چڕژاوە دڵی، یان سنگی پەیمانە کونە؟!
لەم وڵاتە زەردەبا ڕۆحی ئەوینی ڕاڕفاند
چاوی شێعر و ڕوومەتی ڕوانین لە دووکەڵدا ونە
شەرحی فرمێسک و خەم و سووتان و زام و گیانکەنشت
ڕێژنە فرمێسکی قەڵەم بۆ ناخی زەریای بێ بنە
چاوی شین و بسکی زەرد و چیمەن و خوێن تێکەڵن
کۆلکەزێڕینەی هەوای شێعری بەهارینەی منە
حەڤدە وەرزی سەوز و زەرد و ئەرخەوانی تێپەڕین
چاوی بێستانی وڵات هەر چاوەنۆڕی شەوڕنە
پاکی ڕەشپۆشن لە تاوی کۆچی خۆری هەستی ئەو
زەردەپەڕ، کاروانکوژە، باخ و چیا و چۆم و زنە
هەوری خەم گرتوویەتی ئاسمانی ساماڵی غەزەل
دێڕ بە دێڕ، واژە بە واژە، پیت بە پیت خەم ئاژنە
شادی بۆ دەرمان لە سەر سفرەی دڵێک دەس ناکەوێ
شین گوڕەی دێ، خەم گڕەی دێ، جێژنی ژین سووتاندنە
بوونە پۆیلانەی هەناسەی بووک و زاوای پێکەنین
خەردەل و سیانید لە سەر ئەم خاکە ئەنجن ئەنجنە
هەڵبزرکاون لە سەر لێو، باڵی سەوزی گوڵبزە
هەڵدەچۆقێن زەردە، بەو لێمشتی قاڵی ئاسنە
شاخ بریندار و هەناسە سواری گوللە و دووکەڵە
بۆیە کانیاوی بناری بێ گلێنە و قرخنە
کاسە سەر بۆشن، بە سەر پشتی شەپۆلی خوێنەوە
ڕەخس ئەکێشن، چۆپی دەگرن، بەزمی ئاوەز ناشتنە
زار لە واژەی خۆ وەڕەز بوون، چاو لە دیتن، لێو لە ماچ
دڵ لە عەشق و ماڵ لە پڕشنگی دەلاقە و ڕۆچنە
هەڵوەریون ئاوەز و مێشک و زمان پێ پەست بوو ون
وا ڕەپێچەکیان دەدا ئەم گێژەڵووکە و باڕنە
کەس نییە گوێ داتە زیڕەی لاسک و قیژەی گوڵووک
لێڕەواری ڕۆح دەسووتێ، بۆتە گڕ کەزیەی شنە
ئەو مناڵەی پێکەنینیان کوشت لە سەر خونچەی دەمی
ئارەزووی جارێکی تر بۆنی مەمک هەڵمژتنە
دوا نیگای سووکی لە سەر بووکۆکەکەی جێ هێشتووە
ڕۆحی بابردووشی هەڵقرچاوی کڵپەی مردنە
چاوی بۆ ئاسمان دەنارد، بچنێ گوڵی ئەستێرە بۆی
تاکوو بیهۆنێتەوە ملوانکەیەک بۆو گەردنە
باوەشی گۆڕیچەیە بۆ گوڵبزەی مردوو بەهار
لێرە سەر تا پای لە هەش ناوە شلێرە و سوێسنە
ئەو خەڵووزەی خۆی لە نێو چاوم دەساوی پێی گوتم:
خەم مەخۆ، ئاسۆگی دووری تاسەکانت ڕۆشنە
جوانە مەرگی کرد ئەوی ئاواتی هەمبوو، نایە چاڵ
ئێستە بۆ ئامێزی دێزی مردنێ دەمدا دنە
هێمنی داگرتووە ئەمشەو خەوێکی قورس و کڕ
کیژە کورد! دایبچڵەکێنن دا بە خرمەی بازنە
بەڵکوو بدڕێ کفن و گۆڕی هەڵتەکێنێ، پێی بڵێن:
ڕاپەڕە، بڕوانە ڕۆژی سەربەخۆ بوونی ژنە
کیژی شاری، پەرچەمی تاڤگەی چیای باڵایەتی
کیژی لادێش بێزی هەڵدەستێ لە هەرچی شەرمنە
پاکی وریا و چاوکراوەن، فێرە زانینن کچان
بوون شەوارەی تیشکی زانینیان، ئەوی دڵ چڵکنە
ڕاپەڕە ئەی پیری زانا! ئەی هەژیر و قارەمان!
کورد لە خەو هەستێنە ئێستا کەنگێ کاتی خەوتنە
هەستە ڕێژنەی ڕۆندکی شێعرت بە خوڕ داڕێژەوە
بشڵەقێنە گۆمی ئەم شەوگارە لێڵ و لیخنە
ئەی خودای شێعری تەڕ و هیوا و هومێدی عاشقان!
بێرەوە! بێ تۆ گەلم ئاسۆی ئەوینی لێ ونە
بەهاری ۱۳۸۱
💌 هۆگرانی هۆنراوەی کوردی
👇👇👇👇
@H_H_kurdi