▪️مەرگی پێکەنین▪️
بۆ هاوڕێی خۆشەویستم ڕەسووڵ مەمۆ،
کە سەرچاوەی شادی و پێکەنین بوو.
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
کۆچی تۆ کۆچی گوڵ و شێعر و شنە و گۆرانییە
شیوەنی تۆ باوەڕی کانی و بەهار و جوانییە
دەنگی کوردانەت لە ئامێزی چیا و باغ و چەما
زەمزەمەی زیخ و چەو و لەنجە و برنجەی کانییە
لەو دەمەی ڕا هەوری داخی کۆچی تۆ گرتی دڵم
چاوی خۆم و شێعر و پێنووسم لە سوێت بارانییە
تۆی مەمۆی عاشق، مەمۆی زینت بە دەست و دەم دەگرت
بۆیە گۆرانیت کەلاوڕێژی وشەی یەزدانییە
تۆ بە قاقا بوویە هاوڕێی ڕۆحی شەیدا و ئاشقم
بۆیە غەیری پێکەنینت چم لە نێو دڵدا نییە
ئەو دەمانەی چاو لە ئەرشیڤی دڵی کەیلم دەکەم
تۆی لە نێو دای بۆیە دێڕێکی بەبێ قاقا نییە
هێندە دڵمت فێری شادی و پێکەنین کرد ئێستە چۆن،
شین بگێڕم بۆ خەمت؟ جا تۆ سەری خۆت وا نییە!؟
پێکەنینم دێ بە مردن دەیهەوێ تۆ ون بکا
تۆ کە خۆت مانای ژیانی، مردنت گۆرانییە
▪️🔸▪️🔸▪️🔸▪️🔸
🆔 @amingardiglani
🔸هاوڕازی چیا🔸
گۆرانیبێژ: عەزیز فروومەند
شێعر: ئەمین گەردیگلانی
تار: سەلاح یۆسف زادە
کەمان: زانیار شوکرە
چیا پاکی لە بەر پێما کەوین، من شاخەوانم
لەبەرما شاخ و لووتکەش دانەوین، من شاخەوانم
ئەمن ئاسمانی ئارارات و داڵاهۆم بڕیوە
هەڵۆی سەر دوندم و بازی سەفین، من شاخەوانم
منم هاوڕازی شاهۆ و چلچەمە و قەندیل و هەڵگورد،
دەماوەند و سەهەند و ئاورین، من شاخەوانم
ورەی منیان کە دی شاخ و زنار و هەرد و کاوان
هەژا دڵیان و لەرزین و بەزین، من شاخەوانم
گوڵاڵەی مێرگ و سەوزەی هەرد و دۆڵان فەڕشی بەر پێم
چەم و کانی لەگەڵ مندا دەژین، من شاخەوانم
لەگەڵما سوورەگوڵ ڕەخسین و لالەش هاتە دەستم
لە دەسما شەنگەبیزا هەڵپەڕین، من شاخەوانم
دەبێ پارێزەری ژینگە و وڵات و خاکەکەم بم
دڵم خۆرێکە پڕ عەشقی بە تین، من شاخەوانم
🔸🔹🔸🔹🔸🔸🔸🔹
🆔 @amingardiglani
❤️وزەی ئەشق❤️
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
کامێرا: محەممەد ڕەسووڵی
🆔 @amingardiglani
🆔 @amingardiglani
💠ھەواری ئازادی💠
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
ڕێم بەرەو ئەشقە و دەبێ قەت بەرنەدەم ئەو ڕێیە من
بێ پشوودان ڕێگە دەبڕم تاوەکوو ئەو جێیە من
ھەر بە تەنیا خۆشەویستی و یەکدڵی دەیباتەوە
گۆڕەپانی گوڕڕەیە و کەوتوومە ڕێ بەو پێیە من
خۆی بە سەد ڕەنگیش لە بەر چاوم کە بنوێنێ ژیان
تێدەگەم چۆنە و چییە و بۆچی دەبێت و کێیە، من
گەر من و تۆ بووینە ئێمە و ڕێی ئەوینمان گرتەبەر
بۆ بە تەنیا تۆ لە جێژوانی، ئەدی لە کوێیە من؟!
«دڵ دەچڕژێ ھەرکە دەیبینم کەسێ لاڕێ دەبێ
چونکە شووشەی ناسکی ھیوای گەلێکم پێیە من1»
شۆخە باڵابەرزەکەی تیشک و شنە و شادی، بڵێی
سەر بە تاجی خۆرەوە بشنێیەوە و بدرێیە من؟
ئەشقە ڕێگام و ھەوارم باوەشی ئازادییە
خۆشەویستیی خەڵک و خاکیشم چرای ئەو ڕێیەمن
................................................
1_ئەو بەیتە هی سائیب تەبریزییە
پای تا کج میگذارند خلق ما دل میخوریم
شیشهی ناموس مردم در بغل داریم ما
👇👇👇👇👇👇👇
🆔 @amingardiglani
لە ڕاستەوە: نەمر مامۆستا مستەفا شیرزاد، هادی مەهدی، سەلاح نیساری، خالید عینایەتی، ئەمین گەردیگلانی
ماڵی مامۆستا شێرزاد
🔸🔹🔸🔸🔹🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani
🔻ئۆقڕەگرتن لە باوەشی هیوای سووردا🔻
شێعر و خوێندنەوە:
ئەمین گەردیگلانی
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani
لە ڕاستەوە: سەید ئەحمەد ڕەواندزی، ئەمین گەردیگلانی، حەسەن گەرمیانی
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani
📚 ئەمین گەردیگلانی (بۆکان) لە سێههمین كۆڕه شێعری: سهمای وشه و گهڵا"ی ئهنجومهنی ئاسۆی ژیار له ڕێكهوتی ئێوارهی ٢٣ی خهزهڵوهری ٢٧٢٣ كوردی له تالاری لۆردی ساحیب.
🎬گرته و چێكاری: موحهمهد فهرج زاده.
❇️📚/channel/asoyzhyanisaheb
🆔 @amingardiglani
🍂🍁پاییز🍁🍂
🍁🍂ئەمین_گەردیگلانی🍂🍁
بووکی شۆخ و شەنگی پاییز
بەرگی زێڕینی پۆشیوە و
بۆ باوەشی ساردی زاوای زستان دەچێ.
هاژەی زریان:
ئاهەنگی ئەم پەیوەندە تاڵەی سروشتە.
دارەکانیش:
وەکوو دایکێکی دڵ خەمین
بە ڕەنگی زەرد و ناخی پڕ لە دەرد و داخ
زێڕوەشانی
ئەم بووکە بێ نازە دەکەن.
🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🆔 @amingardiglani
🌹تەیرەكەی گەرمێن🌹
لە دەنگی محەممەد مستەفا عەزیز وەرگیراوە
نووسینەوە و ئامادە كردنی:
ئەمین گەردیگلانی
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
ئای نیشانەی بەهارێ دێنێ
من لەبەر شاباڵی دەمرم، گوڵم
گەر لە ئاسمانێی دەخشێنێ.
وەك شەم و شەمزین ناكام بووم
وەك مەجنوون سەرگەردانم
وەك سیامەند جەرگم بڕاوە
هەر خوم خانە وێرانم
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن چۆلەكە
ئەو دڵەم وەك خانەی غەریبانە
دێ هێلانەی خوی لێ دەكا
هەر وەكوو دارە بەن بێ ئاوم
وەك گوڵی ژاڵە ژاكاوم
بۆ ڕوحمێ ناكەی بە حاڵم
من وەكوو قەقنەس سووتاوم
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن مراوی
تیژباڵی خۆی لێ دەداوە، گوڵم
ئای لە نێوان هەور و دەساوی
من بە بێ سووچ و تاوان خۆم
تۆ لەسەر چیت لە من گرتووە قین
دوو جاران بە چاكە چكۆلانە
ئای بە ئاسمانی حەوتەمین
هەر كەسێكی لە قەولان بازگەشت بێ
وەك جوو سەر پەنجەی ببێ شین
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن كوڕكوڕی
من لەبەر جووت مەمكت دەمرم، گوڵم
هاتنە دەر كراسیان دادڕی.
سی ڕۆژەی مانگی ڕەمەزانێ
ئەی فەڕزە لە سەر ئوممەتێ
سینگەكەت قاقەزی مەرجانە گوڵم
گەر مەلا لێی دەدەن خەتێ
تۆ لە دنیای ڕوون بۆم نەبووی گوڵم
چیت لێ بكەم لە قیامەتێ
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن هەوێردە
تۆ ئەگەر مەنزوورت ژنمە گوڵم
ئای لە مستی دەنێم سێ بەردە.
من لە یاری خۆم وا زیزم
ئای لە خەڵكی وایە گێژم
هیچ برینان لە خۆم شك نابەم گوڵم
من بەبێ زام زووخاو دەڕێژم
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن هەوهەوە
تیژ باڵی خۆی لێ دەداوە گوڵم
نیشت لە مەزراكەی «یەكشەوە»
باز و پۆڕ پۆلیان بەستووە گوڵم
سەر سەوزێكیان پێشڕەوە.
خۆ دەزانم بۆ من نابی گوڵم
وەك ڕۆژێ لە من عەیانە
سینگم هەموو كون كونە گوڵم
جێگای سەرە پەیكانە
جەرگم هەموو لەتلەتە گوڵم
جێگای تیغی دەبانە
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن پەڕپووتە
تیژ باڵی خۆی لێ دەداوە گوڵم
نیشت لە مەزراكەی «تەمووتە»
كاكە مەم بۆ ماچێ ئەسیر بو گوڵم
ئای لە چزیر و بۆتانێ
هەورێكی ڕەشی هێناوە گوڵم
گرتوویە بەری ئاسمانێ
من خەمی دایك و بابم نییە
لێم بەجێماوە چاو جوانێ
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن شمقاڕی
تیژ باڵی خۆی لێ دەداوە
نیشت لە قۆپییەكەی «باڵباڵی»
دە یارێ بێنە ماچت كەم
چونكە گەورە كچی ماڵی
دوێنەكەم دیوە لە هەیوانێ
لانكی خڕخاڵەدار ڕادەژێنێ
من لە بەر تای زولفی دەمرم
شارێكی وەك سابڵاغ دێنێ
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن پاساری
تیژ باڵی خۆی لێ دەداوە گوڵم
نیشتەوە لە هەیوانساری
دە تۆخودا وەرە با جووت بین
شەنگە بێرییەكەی هەواری.
هاتەوە هاتەوە تەیرەكەی لە گەرمێنێ
هێشتا دوورە و دەخوێنێ
من لە بەر ئەو تەیرەی دەمرم گوڵم
گەر نیشانەی بەهارێ دێنێ.
كاك محەممەد مستەفا عەزیز ساڵی 1312ی هەتاوی لە گوندی
(كەرێزەی مەحمووداوا)ی بۆكان لە دایك بووە. بەیت و حەیران و گۆرانی لە خاڵی خۆی واتە كاك ئەحمەد لوتفی فێر بووە، كە كاك ئەحمەد لوتفی یەكێك بووە لە بەیت بێژ و هەقایەتخوانە بە ناوبانگەكانی موكریان و زۆربەی بەرهەمەكانی لە لایەن مامۆستا قادری فەتاحی قازییەوە نووسراونەتەوە.
كاك محەممەد مستەفا عەزیز ساڵی 1336ی هەتاوی ماڵیان هاتۆتە شاری بۆكان. ئەو جگە لە بەیت و حەیران و گورانیی ڕەسەن بۆ لەبەر كردنی شێعری شاعیرانیش خاوەنی مرخ و لێهاتوویییەكی زۆر بوو، ئەگەرچی نەخوێندەوار بوو بەڵام هەر شێعرێكی پێ خۆش بوایە دوو جارت بۆ بخوێندبایەتەوە لە بەری دەكرد. زۆربەی شێعری شاعیران وەك: نالی و مەحوی و كوردی و وەفایی و كەماڵی و عەلی عارف ئاغا و هەژار و هێمن و زاری و حافزی مەهابادی و حەقیقی و ڕاوچی و پەشێو و ئاسۆ و ئەمین گەردیگلانی و لوقمان پیرادینی و ڕەسووڵ سوڵتانی و... لەبەر بوو و هەر شێعرێكی داوات لێ بكردایە دەیخوێندەوە و دەتگوت لە گیرفانی دەردێنێ.
كاك محەممەد مستەفا عەزیز بێجگە لەو مرخ و لێهاتوویییەی دنیای شێعر و بەیت و گورانی یەكێك لە پیاوە قسەخۆشەكانی ناوچەی بۆكان بوو، لە هەر كۆڕ و دانیشتنێكدا بوایە دەبووە گوڵی مەجلیس و كۆڕەكەی دەڕازاندەوە و ئەوەی جارێك چاوی پێی كەوتبێ و لە گەڵی دانیشتبێ قەتی لەبیر ناچێتەوە.
کاک محەممەد مستەفا عەزیز بە داخەوە هاوینی 1393ی هەتاوی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
🆔 @amingardiglani
سووتاندی دڵم كۆچی لە ناكاوی تۆ
ئاوا بوو لە من خۆری بزە و چاوی تۆ
ڕۆیشتی بەڵام هەر لە دڵمدا زیندوون
سەد بیرەوەریی سەوزی بەجێماوی تۆ
کۆچی دوایی هونەرمەندی پەنجەڕەنگین و شێوەکاری ناوداری کوردستان مامۆستا "مستەفا شێرزاد" دڵی داخورپاندین. مامۆستا شێرزادی خۆشەویست ڕەنگە بە ڕواڵت بەجێی هێشتبێتین بەڵام یادی هەمیشە لە دڵماندایە و گەورەیی و خۆشەویستیی ئەو هونەرمەندە دڵسۆز و دڵپاکە لە بیر گەلەکەی ناچێتەوە و لەگەڵ هەناسەماندا دەژی.
بە بۆنەی هەڵفڕینی ڕۆحی ئەو مامۆستا ئازیزەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی و هەموو هونەرمەندان و خەڵکی کوردستان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.
ڕۆحی شاد بێ
🔸🔹▪️🔸🔹▪️🔹▪️
🆔 @amingardiglani
🔶ئاپۆرەی خەو🔶
🔰 شێعر: ئەمین گەردیگلانی
🔸گورانیبێژ: عەزیز فروومەند
🎻زانیار شوکرە
🎹عەبدوڵڵا خودایی
↩️دەنگوئاهەنگی کوردی
@DengAhangiKurdi
ڕۆژێ لە ئاپۆرەی خەوی ئەم شارە دادەبڕێم منیش
بۆ زاخەناخى باوەڕی ئەم چاخە هەڵدەکرێم منیش
ڕۆژێ لە سەر باڵای خەمی ئەم دۆزەخستانەی دەروون
وەک چەتری کەسکی شۆڕەبی شێتانە هەڵدەدرێم منیش
بۆ کوێرە تیری چڵکنی شەوگاری پووچی بێ بەیان
چەشنی نیشانەی بێگرێو کوێرانە دادەکرێم منیش
کەس دێڕە زامی سەر پەڕەی سووری دڵ و چاوی نەدیم
ڕۆژێ بە دەستی گێژەبای ئەم داخەوە دەدڕێم منیش
بیریان لپاولپ دووکەڵ و قورمە و لە ڕۆژی هەڵدەسوون
ڕۆژێ لە سووچێکی کپا بەو بیرە قانگ دەدرێم منیش
ئەی خۆر ئەتۆ بەم تۆپەڵی مێشکانە قەت سواغ نادرێی
ڕۆژێکی هەڵدێم چەشنی تۆ، لەم خاکە هەڵببڕێم منیش
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani
🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
"دەرسی ڕووناکی"
بۆ یەکەم مامۆستام "عەزیزە خانم خادەمی" کە وانەی ژیان و زانینی فێر کردم
"ئەمین گەردیگلانی"
ڕۆژی زانین و ئەوینە و یادی مامۆستا دەکەم
گیان و دڵ تێکەڵ شەپۆلی باوەڕی دەریا دەکەم
من قوتابیی مەکتەبی تیشکم، قوتابخانەم هەتاو
دەرسی ڕووناکی دەخوێنم، سەر فیدای ئاڵا دەکەم
پەنجەکانم دەبنە هێلانەی مەلی سەوزی قەڵەم
هەڵفڕین فێری خەیاڵم بۆ هەموو دنیا، دەکەم
ڕازی چاوی ڕوونی کانی و خاکی تینوو فێر دەبم
چەشنی شەتڵی شلکی سەر دێراوی ژین باڵا دەکەم
گوڵوشەی سەر پەلکی کوڵمی سوورەگوڵ دەخوێنمەوە
سروە ئاسا باوەشم بۆ باخی گوڵ واڵا دەکەم
دەچمە بەر نووری حوزووری سەوزی مامۆستا و دەڵێم:
من لە تاڤگەی تیشکی زانینت بە سەر دڵدا دەکەم
دەستی تۆ مێعراجی هەستە و خۆرە بیری ڕۆشنت
هەر لە چاوی تۆ چرای ڕێتاری ژین داوا دەکەم
گشت بەیانێکم بە زەردەی تۆ شەوی ڕەش لادەچێ
بۆیە خۆر هەر کاتێ هەڵدێ یادی مامۆستا دەکەم.
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
چڕژ ئەبا کوڵمەت پەپوولەش لێی بنیشێ بێ گومان
تۆ لە قەترەی شەونمی سەر پەلکی گوڵ ناسکتری
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
🆔 @amingardiglani
من هاوینی ئەشق لەشی سووتاندووم
تۆ کولووی بەفر تارات بۆ دێنێ
بڵێی ڕێبواری تینووی لێوانم
ڕچەی کوێستانی گۆنات بشکێنێ؟
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
دیاریی هونەرمەندی خۆشەویست و پەنجەڕەنگین مامۆستا قادر مەعڕووفی
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
⚫️پەیامی پرسە و سەرەخۆشی⚫️
داخت بووە گەردەلوول و ئاڵا ڕۆحم
سووتا بە هەنیسک ئەوەندە گریا ڕۆحم
چی بوو لە نەکاو ئەم ڕەشە بڕیارەت دا
تۆ ڕۆیی دەسی لە جەستە بەردا ڕۆحم
◾️◾️◾️◾️◾️◾️◾️◾️◾️
کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویست و هونەرپەروەر کاک (ڕەسووڵ مەمۆ)
ماتەمباری کردین و بێ گومان خەمی لە دەست دانی ئەو خۆشەویستە خەسارێکی گەورەیە بۆ کۆڕی هونەرمەندان و یادی هەمیشە لە دڵماندا زیندووە.
بە دڵێکی پڕ لە پەژارەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو هاوڕێ ئازیزە و هەموو هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی هەموو لایەک دەزانم.
یادی بە خێر و ڕۆحی شاد بێ
ئەمین گەردیگلانی
🔸خولیا🔸
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
چەن خۆشە بێی ببیەی گوڕە و ھاواری مەستانەم
ببیە مەی و بڕژێیە نێو ئامێزی پەیمانەم
لەم وشکەساڵەی شادییا ھەوری ھەناسەت بم
وەک مانگەشەو بشنێمەوە و تۆ ببیە خەرمانەم
گوڵجاڕی سینەت ڕاخە با کڕنۆشی بۆ بێنم
بۆ زێڕوەشانی باخی بەژنت بەختەبارانەم
زریانی ئاھم لێگەڕێ ھەڵکا، بشێوێنێ
زوڵفت، ئەمن دێم و لەگەڵ سروەی غەزەل شانەم
تەم گرتی شووشەی دڵ بە یادی تۆم لەسەر نووسی:
شێعری ئەوینداری، کە چۆن کردی بە ئەفسانەم
لەو ساوە ئەشقت بۆتە خولیا و ڕووگە بۆ ڕۆحم
بۆ تیری تانەی دوژمنی دڵداری نیشانەم
🔰🔰🔰🔰🔰🔰🔰🔰
🆔 @amingardiglani
▪️هاوڕازی چیا▪️
▪️ئەمین گەردیگلانی▪️
چیا پاکی لە بەر پێما کەوین، من شاخەوانم
لەبەرما شاخ و لووتکەش دانەوین، من شاخەوانم
ئەمن ئاسمانی ئارارات و داڵاهۆم بڕیوە
هەڵۆی سەر دوندم و بازی سەفین، من شاخەوانم
منم هاوڕازی شاهۆ و چلچەمە و قەندیل و هەڵگورد،
دەماوەند و سەهەند و ئاورین، من شاخەوانم
ورەی منیان کە دی شاخ و زنار و هەرد و کاوان
هەژا دڵیان و لەرزین و بەزین، من شاخەوانم
گوڵاڵەی مێرگ و سەوزەی هەرد و دۆڵان فەڕشی بەر پێم
چەم و کانی لەگەڵ مندا دەژین، من شاخەوانم
لەگەڵما سوورەگوڵ ڕەخسین و لالەش هاتە دەستم
لە دەسما شەنگەبیزا هەڵپەڕین، من شاخەوانم
دەبێ پارێزەری ژینگە و وڵات و خاکەکەم بم
دڵم خۆرێکە پڕ ئەشقی بە تین، من شاخەوانم
🌿🌺🌿🌺🌿🌺🌿🌺
🆔 /channel/amingardiglani
🔸ڕازی دڵ🔸
🔹شێعر:
ئەمین گەردیگلانی
🔹خوێندنەوە:
سولێمان ئیبراهیمی
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
🔹ئاوێنە🔹
🔷ئەمین گەردیگلانی🔷
مەرگەخەونی تەمەنی پڕ تەمی ئەم ئاوێنە
لاپەڕەی زامی چیای لێو و گەروو پڕ خوێنە
سێبەری نزم و لە تۆزا ونی ئەم پێدەشتە
گۆڕی ئەشقێکی برینداری مەرگ تۆقێنە
لەوەتا خوێنی دەماری مەییوە خۆری شەکەت
قورم ئەبارێ لە نیگای ئەم شەوە دڵ برژێنە
وەرە گوێ بگرە لە کسپەی دڵی چۆقاوی بەیان
قرچ و سۆی ئاگری داخێکی تەمەن تاوێنە!
زەردەخەندەی گەش و شلکی گوڵەمێلاقەی ڕۆژ
بۆیە ئەمڕۆکە وەها زیز و سڕ و نەدوێنە،
شەوە مۆتەی گەڕی تێزاوە هەرێمی هاوار
ڕۆحی ڕووناکی لە ئەوکی هونەرا، خنکـێنە
هەڵدەتۆقێ لە گەرووی زامی خەیاڵما ئەمشەو
کارگی دڵ لەتلەتی سەد شاغەزەلی بێ وێنە
پیرە تیمساحی مڕومۆچ و قوڕاویی وایلۆک!
بەس بە سەر مێشکی ژیانا کەڕوو دابڕژێنە!!
بێڵە بۆ چقڵ و گوڵ و مێش و پەپوولە و ڕەز و بی
چاوی ڕۆشن بێ دڵی کانی وەکوو ئاوێنە!
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani
🔸ڕابواردن🔸
شێعر: ئەمین گەردیگلانی
وەرگێڕانی بۆ ئینگلیزی:
سەعید بابامیری
بێزارم بێزارم بێزار
لەو دنیایەی
تێدا دەژین مرۆڤی دیل و دەسخەرۆ
ئەو دیلانە چەشنی ئاژەڵی دەستەمۆ
دەکەونە دووی گزە و دەهۆ و فێڵ و درۆ
بێزارم بێزارم بێزار
لە مرۆڤی بێ ئەندێشە و بێ پنج و ڕەگ
بۆ ڕابواردن هێندێکیان حەزیان لە شەرەکەڵە شێرە و هێندێکیشیان لە شەرە سەگ
بە هاندانێکی زۆر سادەش بە گژ یەکتریاندا دەکەن
ئێمەش وەک ئەو ئاژەڵانە دنیا خۆران لە یەکتریمان بەردەدەن
من بیر لەوە دەکەمەوە
ئێمەی گەوجی
مێشک خەسیوی دانیشتووی ئەم ڕۆژهەڵاتەی ناوەڕاست
کە ئاوا بە کوشت و بڕی یەکتر فێرین،
مرۆڤی خاوەن ئاوەزین یاخۆ سەگ و کەڵەشێرین؟
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
Poem by: Amin Gardiglani, Kurdish poet.
Translator: Saeed Salimi Babamiri, Kurdish translator and poet.
Im-Enjoyment!
I am fed up, fed up, fed up...
...with the world where men are silly slaves and simply deceived,
They act like some tame animals by following big lies and tricks.
I am fed up, fed up, fed up...
...with the people who have no thoughts,
with the people who have no roots...
Some of them do enjoy cockfight,
and some dog fight.
Imperialists make us fight like those animals.
With a small encouragement they start wars between us. They enjoy it!
Are we - the brainless people of this Middle East, who do always kill each other - wise humen beings or cocks and dogs?!
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
بە لووتکەدا کە هەڵزنام
وتم ئیتر کوڕی چیام
دەسووم سەرم لە هەور و خۆر
لە عەرزی نزم و ڕەش جیام
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔸
🆔 @amingardiglani
(ڕابواردن)
ئەمین گەردیگلانی
بێزارم بێزارم بێزار
لەو دنیایەی تێدا دەژین
مرۆڤی دیل و دەسخەرۆ
ئەو دیلانە چەشنی ئاژەڵی دەستەمۆ
دەکەونە دووی گزە و دەهۆ و فێڵ و درۆ
بێزارم بێزارم بێزار
لە مرۆڤی بێ ئەندێشە و بێ پنج و ڕەگ
بۆ ڕابواردن هێندێکیان حەزیان لە شەرەکەڵە شێرە و هێندێکیشیان لە شەرە سەگ
بە هاندانێکی زۆر سادەش بە گژ یەکتریاندا دەکەن
ئێمەش وەک ئەو ئاژەڵانە دنیا خۆران لە یەکتریمان بەردەدەن
من بیر لەوە دەکەمەوە
ئێمەی گەوجی
مێشک خەسیوی دانیشتووی ئەم ڕۆژهەڵاتەی ناوەڕاست
کە ئاوا بە کوشت و بڕی یەکتر فێرین،
مرۆڤی خاوەن ئاوەزین یاخۆ سەگ و کەڵەشێرین؟
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
مزگێنی بۆ ئەو کەسانەی عاشقیی زمانی کوردین
سپاس بۆ تیمی دڵسۆز و خۆشەویستی ئاسۆ سافت، بە ڕاستی کارێکی جوان و بە جێیە و خزمەتێکی زۆر گەورەیە بە زمانی کوردی.
ئەو ڕۆبۆتە دەتوانێ دەنگ بکاتە نووسراوە و نووسراوە بکاتە دەنگ
پێشکەشتان بێ خۆشەویستەکانم.
🔸🔹🔸🔹🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani
◽️هیچ◽️
هیچیت و لە هیچدای و بە هیچ سەرقاڵی
سەد ساڵ لە هیچدا بکوڵێی هەر کاڵی
کۆچت کە لە هیچەوە بەرەو هیچە ئیتر
دەخوازی چ تێبگەی لە هیچی خاڵی؟
🔘ئەمین گەردیگلانی🔘
👇👇👇👇👇👇👇👇
🆔 @amingardiglani
سپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەو کەمپەینەدا بەشدارییان کرد و بە پێی توانای خۆیان بوونە هیوا بۆ هیواکانی داهاتوو.
Читать полностью…🔆کەمپەینی هیواکانی داهاتوو🔆
🌱کەمپەینی هیواکانی داهاتوو بەردەوامە و تا ئێستا 850 ملوێن کۆکراوەتەوە
بەڵام پێویستی بە یارمەتی زیاتره
🌱هیواکانی داهاتوو،هیوای سەوزی نیشتمانن
با هەموومان دەست بدەینە دەستی یەک و ئەو پەپوولە چاوگەشانە بە گوڵزاری ڕەنگینی قوتابخانە شاد بکەین.(ئەمین گەردیگلانی)
💳6037997950116369💳
بانـــک ملــــی
به نام مـرکـز نیکوکـاری پیونـد مدارس بــوکان
🌱خۆشم دەوێ وڵاتەکەم🌱
_______________
@srushti_sharakam_bokan
🔸کەمپیەینی هیواکانی داهاتوو🔸
هەموومان یارمەتیدەر بین با هیواکانی داهاتوو لە خوێندن بێ بەش نەبن.
🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani
گڕی ئەشقی لە نێو دڵما گڕاوی
خڕۆکەی سووری لە خوێنم گەڕاوی
بەجێناهێڵی یەک چرکەش خەیاڵم
لەگەڵ هەست و هەناسەم تێکەڵاوی
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🆔 @amingardiglani
🆔 @ResulQadri