نەمر کاک ئەحمەد قازی
و
ئەمین گەردیگلانی
هەولێر، کۆڕی ڕێزگرتن لە مامۆستا هێدی
ڕێکەوتی 2008/11/3
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
👁🗨ڕەشبێنی👁🗨
خۆزگە ئەو ڕۆژە دەهات
چۆلەکەی دەم بە جریوەی لێومان
وەکوو یەک ماچی بکات
خەنەتیلکە و گوڵەباخ....
شێعر و خوێندنەوە:
◾️ئەمین گەردیگلانی◾️
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
🔹جەواڵ🔹
🔻بەشی دووهەم
ـ«خۆ وەنەبێ هەر ئێمە بین، ئەو چیرۆكەت بە دە دوازدە گۆڤاری تریش داوە و چاپیان كردووە. بۆ پێتوایە چێرۆكێك لەچەند گۆڤاردا چاپ دەكری؟»
هەروا متەقی نەدەكرد.
ـ«ئێمەش لەبەر ئەوەی هێندە هاتی و ڕۆیشتی و ڕووت لێناین ناچار بووین چاپی بكەین. گوتمان چاپی بكەین و خۆمان نەجات دەین لە دەستت. جا نازانم ئەو گۆڤارانەی تریشت چۆن ڕازی كردووە چاپی بكەن؟»
سەری داخست.
ـ«ڕەنگە وەك گۆڤارەكەی ئێمە، هێندەت هەڵپێچاون و وەك چەققە پێوەیان نووساوی، ناچار بوون چاپی بكەن، وایە؟»
هیچی نەگوت. قاقەزەكانم هێنایەوە پێشێ و دەستم كردەوە بە نووسین. پاكەتەكەی ڕادایەوە بەردەمم و بە نووکی قامكی لە پشتی دەستمی دا.
ـ«چیرۆكی چاكە بە كارتان دێ.»
سەرم هەڵێنا و چاوم لە چاوی بڕی.
ـ«باشە، دەیخوێنمەوە. بەڵام... ئەگەر بەكاری چاپ نەهات، پاشان...»
سەری لەقاند. چیرۆكەكەیم دەرهێنا و لاپەڕەی یەكەمم بەدەستەوە گرت و ...
ـ«هەهوو. خۆ ئەمە هەر ئەو چیرۆكەیە. لە دە دوازدە گۆڤاری تریشدا بڵاو بۆتەوە، ئێمەش چاپمان كردووە. ناچاربووین چاپی بكەین. ئێستا ...»
چیرۆكەكەم خستەوە نێوپاكەتەكە و فڕێمدا بەردەمی. هەڵیگرت و چاوی لە چاوم بڕی.
ـ«ناكرێ چاپی بكەن؟»
پێكەنیم.
ـ«كاكی بەڕێز ئەو چیرۆكەمان پێشتر چاپ كردووە. لە دوای ئێمە دە گۆڤاری دیكەش چاپیان كردووە.»
پاكەتەكەی هەڵگرت و چاوی لە چاوم بڕی.
ـ«ئاخەر من هەر ئەو چیرۆكە دەزانم.»
دیسان پێكەنیم.
ـ«دەی تاوانی ئێمە چییە؟»
دەمی هێنایە بنگوێچكەم.
ـ«ئیزن بفەرموو بۆتانی بخوێنمەوە. كاتێك خۆم دەیخوێنمەوە زۆرجوانە و زۆریش چیرۆكی چاكە. نازانم بۆ ئێوە پێتان خۆش نییە؟»
چاوم لە چاوی بڕی.
ـ«باشە بیخوێنەوە. وادیارە ناچارم گوێت بۆ بگرم.»
دانیشت. سەرم خستە سەرمێزەكە و چاوم قووچاند. دەستی پێكرد.
پیاوێك كە دەیویست ببێتە چیرۆك نووس، ڕەنگە بۆ سەدەمین جار لەپەنا مێزی دۆستە چیرۆكنووسەكەی ڕاوەستا.
ـ«ئەو چیرۆكانە چۆن دەنووسی؟»
ئەو كابرایەی كە چیرۆكنووس بوو كوڵۆیەك قەندی خستە نێو چاییەكەیەوە و شێواندی.
ـ«زۆر ئاسانە! پەڕەیەك قاقەز و قەڵەمێك هەڵدەگرم و دەستدەكەم بە نووسین.»
ڕەنگە بۆ سەدەمین جار ئەو پیاوەی كە حەزی دەكرد ببێتە چیرۆكنووس لەپشت مێزەكەی دانیشت. پەڕەیەك كاغەزی لە بەردەمی دانا و قەڵەمی بەدەستەوە گرت. كابرایەك كە چیرۆكنووس بوو پەرداخەكەی لەسەر مێزەكەی دانا و چاوی لە شوێنێكی نادیار بڕی. دوای چەند ساتێك ئەو پیاوەی كە دیویست ببێتە چیرۆكنووس، كاغەزەكەی وەلانا. ئەو پیاوەی كە چیرۆكنووس بوو ڕووی تێكرد.
ـ«چییە، پەشیمان بوویەوە؟»
ـ«لێرە مێشكم كارناكا. هەڵیدەگرم شەوێ لە ماڵێ دەینووسم.»
سبەینێی ئەو ڕۆژە، ڕەنگە بۆ سەدەمین جار، پیاوێك كە حەزی دەكرد ببێتە چیرۆكنووس، هاتەژوورێ و چاوی لە برادەرە چیرۆكنووسەكەی كرد.
ـ«نەمتوانی. هەتا بەریبەیانی بەخەبەر بووم، بەڵام نەمتوانی.»
ئەو كابرایەی چیرۆكنووس بوو، چەند پەڕەكاغەزی دەرهێنا و لەسەر مێزەكەی دانا.
ـ«بەڵام من چیرۆكێكی تازەم نووسیوە.»
ئەو پیاوەی دەیویست ببێتە چیرۆكنووس لەپەنا مێزی برادەرەكەی دانیشت.
ـ«بۆم دەخوێنیتەوە؟»
ـ« ئەی بۆ بۆت ناخوێنمەوە؟»
ئەو پیاوەی كە چیرۆكنووس بوو دەستی كرد بەخوێندنەوە:
جەواڵێكم بەكوڵدا دابوو و بەكۆڵاناندا دەگەڕام و چاوم بۆ كڕیار دەگێڕا.
ـ«دەیفرۆشم. هەرزانە وەرە بەرەوە، دەیفرۆشم، وەرای...كوڕێكی چكۆڵە هاتەپێشێ و لەبەردەمم ڕاوەستا.»
ـ«چی دەفرۆشی؟»
زاركی جەواڵەكەم كردەوە و سەرەوبنم كرد. هەرزان هەزار وشەم لەسەر عەرزەكە هەڵڕشت. پاشان ...
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @amingardiglani
ماڵی باوان 🧍♂🧍♀ ماڵی باوان
@malibawan
👩👦👦کاناڵی تێلەگرامیی ماڵی باوان
@malibawan
👨👨👧کاناڵێک پڕ لە زانیاری و ئەزموون بۆ ئەو کەسانەی منداڵیان هەیە یان لە داهاتوودا دەبنە دایک و باب.
تکایە بۆ هەموو دایک و بابان و هاوڕێ و دۆستانی خۆتانی بنێرن.
👇👇👇👇👇👇
@malibawan
@malibawan
❤️دایەگیان❤️
شێعر و خوێندنەوە:
🔹ئەمین گەردیگلانی
سپاس بۆ هاوڕێی ئازیزم کاک سەید نووح عینایەتی(نەبەز) کە ئەو کلیپە جوانەی بۆ ساز کرد.
🍃🌱🍃🌱🍃🌱🍃🌱
🆔 @amingardiglani
ئاگاداری ئاگاداری
کتێبی (( وەرزی سەوزی شێعر )) یەکەمین بەرهەمی هونەری #کاوە_داشبەندی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کرا بەو هیوایەی جێگای ڕەزامەندی هۆگران و لایەنگرانی هونەری کوردی بێت
ناوەندی بڵاوکردنەوە:
بۆکان : پاساژی عەباسی کتێبخانەی موکوریان
ژومارەی پەیوەندی
09141845818
بۆکان : ڕووبەڕووی ساڵۆنی فەرهەنگی هونەری سیمرغ، پەخشانگای زانکۆ
ژومارەی پەیوەندی
09143822139
داشبەند : فرۆشگەی کەل و پەلی نێو ماڵی ئەمین
ژومارەی پەیوەندی
09141806049
👇👇👇👇👇👇👇
@kaveh_dashbandi
🔹شەوەژان🔹
ئەم خاکە چرۆی ئەشک و گوڵی زامی نەپشکوێن
گڕ تیخی زمانن لە لەشی لەتلەتی دەسوێن
شیعر و خوێندنەوە:
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀
🆔 @amingardiglani
🔸تیشکی عەشق🔸
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
تیشکی عەشقێکی لە دڵدا هەیە ئاسۆی ئێمە
دێتە نێو باوەشی ئاڵا کە هەڵێ ڕۆی ئێمە
تاکوو تاریک بێ ژیانی مە جیهان بێ نوورە
خۆر وەریدەگرێ گڕ و تینی لە پشکۆی ئێمە
شەو هەزار هێندە ڕەش و ساردوسڕ و نووتەک بێ
پێی بزر نابێ تریفەی سپیی تاپۆی ئێمە
خوێنی سووری مە بەزاندی چەک و مەرگی تۆقاند
شاخی بڕوای گەشە کێل و گڵی گڵکۆی ئێمە
سوورە بە خوێنی گەشی ئێمە جیهان سەر تا پای
گوێی جیهان کەڕ بوو بە ناڵەی دڵ و ڕۆڕۆی ئێمە
سەر ببا خوێن و مەرگ دابڕژێ وەک باران
یارییە و پەردەیەکی ژینە لە شانۆی ئێمە
وەک پەڕەی سوورەگوڵی دەم بە خوناوە و شەونم
عەشقی لێ دەتکێ دڵی پڕ لە کوڵوکۆی ئێمە
عاشقین، تاکوو بژین دەست لە هومێد بەرنادەین
تیشکی سەد عەشقی لە دڵدا هەیە ئاسۆی ئێمە
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani
🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
ڕوحی سەوزی غەزەلی تۆ لە دڵم هەڵدەقوڵێی
وەک هەناسەم لەگەڵمدای و بە شاراوە دەڕۆی
چاوەڕێی زەردەخەنە و تامەزرۆی "ئا"یەکتم
کەچی تۆ بێبەزەیی دێی و بە "نانا"وە دەڕۆی
🔹 ئەمین گەردیگلانی🔹
دیاریی هونەرمەندی خۆشەویست و خەتخۆش
کاک مستەفا ئاسوور
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
🔹گرێپووچکەی دڵ🔹
💠ئەمین گەردیگلانی💠
ئەم گرێپووچکەی دڵی من هەر بە تۆ دەکرێتەوە
زوقمی ڕوخسارم بە زەردەی لێوی تۆ دەتوێتەوە
وەرزی ساردی خەم دەگۆڕێ ئەو نیگا گەرمەت کەچی
سەیرە پێم بەو تیشکە بۆ زوقمی سەرم ناچێتەوە؟
دابڕانت وشکی کردم، خۆرە بوو، ناخی سمیم
داری قرچۆکی خەزان گەستوو بە چی دەشنێتەوە؟
وێڵی دەستی با دەبێ، دەستی لە لک بەربێ گەڵا
چاڵی پڕ شەختەی مەرگ ئامێزی بۆ دەگرێتەوە
تاڵە تیشکێکی سەرنج و عەشقی ناخی تۆیە خۆر
قەت لە تۆ ساردوسڕی و بێ مەیلی ناکاڵێتەوە
من دڵم یەک زەڕڕەیە و جێگەی ئەوینی تۆ دەبێ
سەیرە خۆر جێگەی لە نێو ئاوێنەیەکدا بێتەوە؟
ژینی لێڵاوم بە ماشیوی زەمانا تێپەڕی
تۆ بڵێی ڕۆژێ بە جۆگەی ڕوونی مانا بێتەوە؟
🍂🌱🍁🍃🍂🍃🍁🌱
🆔 @amingardiglani
ئەمین گەردیگلانی
و
عەبدولخالق یەعقووبی
بۆکان، زستانی 1398 داوێنی چیای دەربەند
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
❤️وانەی ماچ❤️
🔸 شێعر: ئەمین گەردیگلانی🔸
🔹خوێندنەوەی: ئاڵا
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🆔 @amingardiglani
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🔵 #قەتار 🔵
🔶بۆ هەناسە بەسۆزەکانی محەممەد ماملێ 🔶
🔹 ئەمین گەردیگلانی 🔹
هەنیسکێکی دیکەشی دا
ـ زەمان ـ
جەرگی بە کوچکەوە نرا
ـ قەتار ـ
موچڕکێک بە دڵیدا هات
ـ وەرز ـ
لە نێو دووکەڵ و بۆ کوڕووزی
بسکی ئاڵۆزی وشەدا شەوارە بوو
ـ شێعر ـ
کە بارگەی هەناسەکانت!
بەرەو هەواری بێدەنگی ماڵئاوایی
پێچایەوە،
گوێت لە قیژەی سەربڕاوی شێعر نەبوو
ئەوکی نۆتی دەلەرزاند و
باڵای ڕەشپۆشی گۆرانی
لە نێو چڕە تۆزی شین و سەردوولکەدا
چەمایەوە؟!
ئەو کاتەی نێرگزی سیسی دوایین سەرنجت
بە جێ هێشت،
بە تەوێڵی شۆڕەبییەکەی چوارچراوە
ئاخۆ باڵی چەن قەتاری پەپوولەییت
هەڵوەرین و
ڕژانە نێو قوڕگی سڕی ڕەشەباوە؟!
ئەو چریکە ئاگرینەی
لە نێو گوێچکەی شەوەزەنگا
چەقەرەی دا و
لەگەڵ سریوەی ئەستێرە دەستەملان بوو،
بە شوێن خەونی هەڵوەریوی مانگەشەودا
دەخولێتەوە،
یان لایەلایە بۆ ڕۆحی بێ ئارامی «هێمن» دەکا؟
لە ژیر میچی ئەم شەوە قورماوییەدا
ئەوە شانەی برووسکەیە
قژی هەور دادههێنێ،
یاخۆ زایەڵەی قەتارە
شنەی باڵی بە دەماری ئاسمانی زاماردا دێنێ؟
کە دڵتەنگی،
چەپکە پڕشنگی خەیاڵم بۆژۆ دەکا و
پشووی گەرمی بەرخی بزەم لێ دەتۆرێ،
ڕۆحم بە تاڵێ برووسکەی چریکەتەوە دەبەستم
بە ئاسۆگی ساماڵی تەزووی شیرینا تێدەپەڕم
دەم دەنێمە کانیاوی زوڵاڵی خۆر و
جۆگەی سەوزی گەشانەوە و ئۆقرە گرتن
بەرەو ناخم هەڵدەبەستم.
من چیرۆکی ئاشق بوون و پشکووتنی چریکەتم
لە سەر لاپەڕەی ڕوومەتی گۆرانییەک خوێندۆتەوە:
«شەوێک شیرین
لە کۆڕی ڕەشبەڵەکی ئەستێرەکاندا
دوو دەسرۆکە سەمای دەکرد
سەما، سەما
بێدەنگ، بێدەنگ
شیرین، سەما
ئاسمان و ئەستێرە، سەما
سەما، سەما
بێدەنگ، بێدەنگ
ماندوو، ماندوو
شەونم لە کوڵمەیان تکا.
ڕێژنە شەونم
گۆڕە بزر بووەکەی وەفاییی خووساند.
دڵۆپەیەک لە ڕوومەتیدا و ڕاچەنی
کاتێ سەری ماندووی غەریبیی هەڵبڕی،
چاوی کەوت بە ڕەشبەڵەکی ئەستێران
شیرینی دی لە سەر چۆپی
خەریکی دەسرە بادانە
ماندوو، ماندوو هەڵدەپەڕێ و
شەونمی سەر کوڵمەکانی بوونە خوناوکەی بارانە.
سەوزە شێعرێکی هەناسەی
هەڵفڕاند و
لە سەر بسکی تەڕی شیرین گیرسایەوە،
چرپەیەکی بە گوێیدا کرد
پەڕی کوڵمەی
وەک مێلاقە گەشایەوە.»
شیرین بە کەزیەی برووسکەی هەڵیکێشای!
لە پیاڵەی زێوینی مانگدا
شەونمی ڕوومەتی خۆی و
شەڕابی هێشووی ئەستێرەی دایە دەستت!
لەو کاتەوە
بوویە سریوەی ئەستێرە و
تیشکی خۆر و تریفەی مانگ !
بوویە گزنگی بەیان و
چاوی زەریا و ڕۆحی باران!
بوویە هەناسەی گوڵاڵە و
وردە شەپۆلی کانیاو و
شنەی شابسکی دارستان!
بوویە جریوەی باخان و
هاژەی چۆم و قاسپەی کوێستان !
بوویە تەزووی شیرینی دەماری زەوی،
لە بەر ئاوێنەی هەتاوی شێعرا گرتت
باڵات بە باڵای کوردستان!
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
🔳 🔳/channel/amingardiglani
👆👆👆👆👆👆👆👆👆
❤️#دایە گیان❤️
🥀ئەمین گەردیگلانی🥀
گەردەلوولی خەمی تۆ دایە لە من ئاڵاوە
پایزی پڕ لە تەمی بۆ تەمەنم هێناوە
خۆزگە دەتزانی ژیان چەندە بە بێ تۆ تاڵە
ژینی بێ تۆ بە خودا مەرگە، ژیانی ناوە
کەوتە بەر هۆمەنی باگێژ و تەزووی خەم، ڕۆحم
دڵ، گەڵایێکی سڕە و دەستی لە لک بەرداوە
هێند بە تاسەی گوڵی لێوان و پەپوولەی بزەتم
موو بە مووم بۆ کەڕەتێ دیتنەوەی تۆ چاوە
ڕوومەتم بۆتە سەهۆڵ دوور لە هەناسەی گەرمت
ساڵەوەختێکە گوڵی ماچی لە ڕوو نەڕواوە
نیشتە ڕوخسار و سەرم زوقمی خەمی بێ تۆیی
شەختە کفنی لە لەشی سەردوسڕم پێچاوە
ماکی پاکی و بەزەیی بوو دڵەکەت دایەگیان
بۆ منی ڕۆڵەت و بۆ هەرچی مرۆڤی ناوە
زستانی 1399
🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀
🆔 /channel/amingardiglani
🔹ڕابواردن🔹
🍀ئەمین گەردیگلانی🍀
ھێندێ کەس حەزیان لە شەڕە کەڵەشێرە
ھێندێ کەسیش لە شەڕە سەگ
بە ھاندانێکی زۆر سادەش
بەگژ یەکتریاندا دەکەن.
ئێمەش وەک ئەو ئاژەڵانە
دنیاخۆران
بۆ ڕابواردن لە یەکتریمان بەردەدەن!
من بیر لەوە دەکەمەوە
ئێمەی گەوجی
مێشک خەسیوی دانیشتووی
ئەم ڕۆژھەڵاتەی ناوەڕاست
کە ئاوا بە کوشتوبڕی یەکتر فێرین،
مرۆڤی خاوەن ئاوەزین
یاخۆ سەگ و کەڵەشێرین؟!
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
🆔 @amingardiglani
لە ڕاستەوە:
بێکەس حەمە قادر،
نەوزاد ڕەفعەت،
عەبدوڕڕەحمان فەرهادی،
غەریب پشدەری،
ئەمین گەردیگلانی،
ئازاد کەریمی،
حەمە عەباس،
حەمە جاف.
هەولێر ماڵی نووسەران
2012 /12 /22
فیستیڤاڵی هەڵبەستی لاوان
🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀
🆔 @amingardiglani
🔹چیرۆک
🔸جەواڵ🔸
💠نووسەر: محەممەد ڕەمەانی
💠وەرگێڕانی: ئەمین گەردیگلانی
🔻بەشی یەکەم
منداڵ بووم. كابرایەك جەواڵێكی گەورەی بەشانیدا دابوو و بەكۆڵانەكەماندا دەگەڕا و هەرای دەكرد.
ـ«دەیفرۆشم. هەرزانە وەرە بەرەوە، دەیفرۆشم، وەرای ...»
هەڵاتم بۆلای و لەبەردەمی ڕاوەستام.
ـ«چی دەفرۆشی؟»
كابرا زاركی جەواڵەكەی كردەوە و سەروبنی كرد و هەزاران هەزار وشەی لەسەر عەرزەكە هەڵڕشت.
ـ«هەركامێكیانت بوێ پێتدەفرۆشم. هەمووشیانت بوێ هەر پێتدەفرۆشم.»
دانەویبۆوە و وشەكانی هەڵدەشێواند.
ـ«ئەوانە بەكاری چیدێن.»
كابرا دانیشتبوو وشەكانی لە پاڵ یەكدا ڕیزدەكرد.
ـ«دەتوانی جادوویان پێبكەی.»
چاوم لە چاوی بڕیبوو.
ـ«چۆن؟»
كابرا وشەكانی هەڵشێواندبوو و ڕیزی كردبوونەوە.
ـ«هەتا دنیا بە دنیایە لە پاڵ یەكدا ڕیزیان بكە هەر تەواو نابن. ئەگەر تێكیان هەڵشێوێنی و دیسان لە پاڵ یەكدا ڕیزیان بكەیەوە، دیسان دەبنە شتێكی تر. هەرچەند جار تێكیان وەردەی و لە پاڵ یەكدا بیانچنییەوە شتێكی تازەیان لێدەردێ.
وشەكانم تێكوەردا بوو و بە شێوەیەكی دیكە لە پاڵ یەكدا ڕیزم كردبوون. پاشان سەرم هەڵبڕی بوو، چاوم لە چاوی كابرا ...
ـ«چوو بۆكوێ ئەو كابرایە؟ جەواڵەكەی بۆكوێ برد؟ ئێستا ئەم هەموو وشەیە بكەمە نێوچییەوە، لەكوێ بیانچنم؟»
دەوراندەورم پڕ بووبوو لەوشە. هەتا چاو هەتەری دەكرد هەر وشە بوو. هەستابووم و هەڵاتبووم. بەڵام كەڵكی نەبوو. هەرچەندی هەڵدەهاتم وشە كۆتاییی نەدەهات. وشە وڵاتی داگرتبوو. وشە، وشە، وشە، تەنیا وشە. هەڵاتبووم. هەڵاتبووم و هەرچۆنێك بوو دڕم بەوشەكان دابوو، كەلێنێكم بۆ دەربازبوون دۆزیبۆوە، كەچی لەنێو كەلێنەكەدا كابرایەك ڕاكشابوو. چووبوومە پێشێ و خەبەرم كردبۆوە.
ـ«بۆ خەبەرت كردمەوە؟»
ـ«بۆچی بووە؟»
ـ«خەریك بووم خەونم دەدی.»
پێكەنیبووم.
ـ«حەتمەن خەونێكی خۆش بووە، نا؟»
ـ«نا، خۆش نەبوو.»
ـ«ناخۆش بوو؟»
ـ«نا.»
ـ«كەوایە چیبوو؟»
كابرا باوێشكێكی دابوو.
ـ«نازانم.»
ـ«بۆ؟»
ـ«ئاخەر، كۆتایییەكەیم نەدی.»
ـ«بۆ؟»
ـ«ئاخەر تۆ خەبەرت كردمەوە.»
لەپەنایدا دانیشتبووم.
ـ«پێمبڵێ بزانم لەخەونتدا چیتدی؟»
كابرا دەستی كردبوو بەقسەكردن.
ـ«سەرنووسەری گۆڤارێك بووم ...» لەپشت مێزەكەم دانیشتبووم و خەریكی نووسین بووم. كاتێك كابرا هاتەژوورێ، قاقەزەكانم وەلانا و چاوم لە چاوی بڕی. پاكەتێكی لەسەر مێزەكە دانا.
ـ«ئەوە چییە؟»
پاكەتەكەی هەڵپچڕی و قاقەزەكانی دەرهێنا.
ـ«چیرۆكێكم هێناوە بۆ چاپ.»
قاقەزەكانم خستەوە نێو پاكەتەكە و ڕامدا بۆ بەردەمی و گوتم:
ـ«بیبە بۆ شوێنێكیتر.»
چاوی لە چاوم بڕی. دەستم كرد بەقسەكردن.
ـ«ئەو چیرۆكەمان بۆچاپ كردی، ئەگەر حەیامان بێ بەسمانە، لەسەد لاوە سەركۆنەیان كردین و بەو هۆیەوە ...»
هێشتا بێدەنگ بوو.
💠چوارینە💠
پەنجێرەیەکی بە تۆوە ڕووناکە دڵم
تا باوەشی تۆ جێگەمە جێژوانی گوڵم
تۆ ڕۆحی منی، بە تۆوە بەندم کە بڕۆی
گوڵدانە شکاوێکم و دەم پڕ لە گڵم
💠ئەمین گەردیگلانی💠
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
🔸ئەوین🔸
پێنووس و خەیاڵم کە لە ڕازی خەمم ئەدوێن
پۆلپۆل بە تەوێڵی پەڕەوە گوڵوشە دەڕوێن
شێعر و خۆێندنەوە:
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
🆔 @amingardiglani
محەممەد سەعید نەجاڕی(ئاسۆ)
و
ئەمین گەردیگلانی
شنۆ زستانی 1390
🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁
🆔 @amingardiglani
بە هەموو شاعیران و ئەدەبدۆستانی خۆشەویست ڕادەگەیەنین کە بە هیواین کتێبێک لە ژێر ناوی "ژیاننامەی شاعیرانی هەڵکەوتەی کوردستان" بە چاپ بگەیەنین، تا ئێستا کۆمەڵێک ژیاننامە و نموونە شێعری زۆرێک لە شاعیرانمان بە دەست گەیشتووە و هەر لێرەوە داواکارین لەو خۆشەویستانەی تا ئێستا ئاگاداری ئەو هەوڵەی ئێمە نەبوون و بەرهەمی شێعرییان بە زمانی کوردی هەیە، تکایە بە ناردنی:
١_ وێنەیەک لە خۆیان
٢_ کورتەیەک ژیاننامە
3_ دوو سێ نموونە شێعر بە شێوەی تایپکراو
4_ ژمارە تەلەفوونێک بۆ پێوەندی
هاوکاریمان بکەن و بە ناونیشانی خوارەوە بۆمان بنێرن کە ئیشەڵڵا کتێبەکەمانی پێ دەوڵەمەندتر و پوختەتر بکەین.
پێشتر بۆ هاوکاری هەموو ئێوەی ئازیز سپاس و پێزانینمان هەیە
براتان سەید نووح عینایەتی نەبەز
ناونیشان: واتساپ - تێلێگرام -
09141422769
🌹زایەڵەی شاخ و قیژەی گوڵەباخ
بەڕێوەم و دەگەڕێم تا سنووری ئەم خاکە
لە چاوم هەڵدەوەرێ ئەسری سووری ئەم خاکە
لە ناخم هەڵدەقوڵێ زایەڵەی بە تینی شاخ
دڵم بووە بە هەناوی تەنووری ئەم خاکە
شێعر و خوێندنەوە:
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🌹🥀🌹🥀🌹🥀🌹🥀
🆔 @amingardiglani
گۆڤاری ژمارە ۸ی ئێلێکتڕۆنی:
#لە_داوێنی_ئاربەباوە
"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"
ڕێبەندانی ۱۳۹۹ی هەتاوی
@Le_daweni_Arbebawe
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
👁🗨چاو شووشە👁🗨
🔹نووسەر: سادق چووبەک
🔸وەرگێڕ: ئەمین گەردیگلانی
چاوەكە ئامادە بوو، دوكتۆر خستییە هێلوونی چاوی كوڕەكەوە و گوتی:
ـ«دەی چاوت هەڵێنە كوڕم، ئێستا بیقووچێنە، چاوت بقووچێنە. زۆر چاكە. وەك هەوەڵی لێهاتۆتەوە.»
پاشان ڕووی كردە دایك و باوكی كوڕە و گوتی:
ـ«چاوی لێكەن زۆر تەواو و ئەندازەیە. موو بە بەینی پێلوویدا ناچێ. كوڕە پێنج ساڵان بوو. قیت لەسەر كورسیلەیەكی نزیك مێزی دوكتۆرەكە دانیشتبوو. دایك و باوكی لە پاڵیدا ڕاوەستابوون. باوكی لە پشت سەریەوە بوو، ڕووبەڕووی دوكتۆرەكە. بە لاچاوێك لە دەموچاوی كوڕەكەی دەڕوانی. دایكیشی لەولاترەوە ڕاوەستابوو، پشتە سەری كوڕەكەی دەدی و نەهاتە پێشێ كە بیبینێ "زۆر تەواو و ئەندازەیە و موو بە بەینی پێلوویدا ناچێ."
ئێستا شەو بوو، دایك و باوكی كوڕەی چاو شووشەیی لە ماڵێ لەسەر مێزێك دانیشتبوون. منداڵێكی شیرەخۆرەش دەمی بە مەمكی دایكییەوە بوو. سمێڵی ڕەش و پانی پیاوەكەش بەسەر ڕوومێزیی نایلۆنیدا نووشتابۆوە و چاوی لەسەر لایەكی دەموچاوی كوڕە چاوشووشەییەكەی گیرسابۆوە.
ـ«عەلی گیان ئیتر چاوە جوانەكانت وەك هەوەڵیان لێهاتۆتەوە. وەك چاوی ئێمە.» باوكی ئەوەی گوت و هەستا لەسەر تاقەكە ئاوێنەیەكی چكۆڵەی هەڵگرت و بردی بۆ لای. كوڕە زەق زەق لە ئاوێنەی دەڕوانی. چاوە شووشەیییەكەی بێ جووڵە بوو. ئاوی پێدا دەهاتەخوارێ. لە پاڵ ئەوەدا چاوەكەی تری كە ساغ بوو، لەسەر ئاوێنەكە زەق وێستا بوو. پاشان لەپڕ چاوی لە باوكی كرد و پێكەنی. چاوی دایكی فرمێسكی تێزابوون و تەماشای نەكردن. سەری داخستبوو و چاوی لە ڕوومەتی منداڵە بەرمەمكانەكەی بڕیبوو. دیسان دەنگی پیاوەكە بەرز بۆوە.
ـ«ژنەكە دەنا وانییە؟ دەنا چاوی عەلی وەك هەوەڵی نەهاتۆتەوە؟»
ژنەكە تفی لینچقی گەرووی قووت دا و سەرێكی لەقاند و تیشكی چراكە لە پشت فرمێسكەكانییەوە لەرزییەوە و بە دەنگێکی گڕ گوتی:
ـ«ئەرێ وەك هەوەڵی لێ هاتۆتەوە.»
پاشان بەپەلە منداڵە ساواكەی لە باوەش كرد و بردی لە گۆشەی وەتاغەكە لە لانكەی نا و خەواندی.
پیاوەكە هەستا چووە بەر پەنجەرەكە و چاوی لە حەوشە بڕی. ژنەش چوو لە پەنا مێردەكەیەوە چاوی بڕییە حەوشەكە. حەوشەكەیان ساردوسڕ و تاریك و چۆڵ بوو. پیاوەكە هەستی بە سێبەری گەرمی ژنەكەی كرد لە دوایەوە و بە دەنگێكی گڕ و بوغز لێنیشتوو گوتی:
ـ«من ئیتر دڵم بڕوایی نادا. بەتەنیا جێیمەهێڵە بچۆ بۆ لای.
ژنەكە دەنگی لەرزی و چاوی كەوتە ڕێشكەوپێشكە و بەگریانەوە: ـ«من خەریكم دەكەوم بە عەرزدا. ئەگەر دەتوانی تۆ بچۆ بۆ لای.»
پیاوەكە وەرسووڕا و چاوی لە چاوی ژنەكەی بڕی. ڕوومەتی خووسابوو، تنۆكی فرمێسك لەسەر سمێڵی بە زەنگۆڵ وێستا بوو. ژنە گوتی:
ـ«ئەگەر ئاوا بتبینێ دڵی دەتۆقێ. فرمێسكەكانت بسڕەوە.»
خۆشی کتوپڕ لە قوڵپەی گریانی دا و سەری داخست. چاوی لەسەر لاقە ڕووتەكانی خۆی گیرسایەوە.
بە هێواشی دەستی ژنەكەی گرت و گوتی:
ـ«مەگری. وەرە بچین بۆ لای. ئەمشەو لە هەموو شەوێ دڵخۆشترە. نەتدی پێدەكەنی؟»
چاوی خۆی سڕی و چڵمەكەی هەڵلوشی. سنگ و شانی ژنە لەرزییەوە و لەگەڵ هەنیسكێک گریانەكەی قووت دایەوە. هەر دووكیان چوون بۆ لای كوڕەكە و لە پشت سەری وێستان و چاویان تێبڕی.
كوڕە ئاوێنەكەی لەسەر مێزەكە دانابوو. چاوە شووشەكەی لە هێلوونی چاوی دەرهێنا بوو، خستبوویە سەر ئاوێنەكە و گۆی پڕ لە سپیایی چاوەكەی بە بیلبیلە مردووەكەیەوە لەسەر ئاوێنەكە زەق ببۆوە. چاوەكەی دیكەشی بە قیچی لەسەر ئاوێنەكە ڕاگرتبوو و بەسەر سووڕمانەوە تێیدەڕوانی. هێلوونی ڕەش و قەلپووچیشی بە خاڵی، لچی لە چاوە شووشەكە هەڵدەقورتاند.
👁🗨👁🗨👁🗨👁🗨👁🗨👁🗨👁🗨👁🗨
🆔 @amingardiglani
🔆چاوگی نوور🔆
بۆ کۆچی مامۆستا
محەممەد نووری
(ئەمین گەردیگلانی)
«لە سەر بستووی» شێعر تەم نیشتەجێیە
پەڕە و دەست و قەڵەم شیوەن دەگێڕن
لە گۆمی مەنگی فرمێسکا نوقم بوون
ئەوی نووسین و واژە و پیت و دێڕن
▪️
هەتاوی زەردەڵ و سڕبوو تەزیوە
لە تاوانا نەما پێی تاقەت و تین
سەری کردۆتە سەر کۆشی چیای خەم
بەجووت بۆ کۆستی ئەم زستانە دەگرین
▪️
بەرەو کام نوور لە چنگی شەو هەڵاتی
کە تۆ خۆت چاوگ و خەرمانی نووری
لە تاریکی ڕەوی ڕۆحت بەرەو خۆر
فڕی و دەرچوو لە داوی ئێرە، «نووری»
▪️
بەزاندت سەد گەوە و هەوراز و هەڵدێر
چەماندت پشتی زەردوماھـ و هەردان
گوڵاڵەی شێعری هیوات برد و چاندت
لە سەر سینگی زنار و ڕژد و بەردان
▪️
گەلێ جار دەورەیان دای «دێو و مۆتە»
پساندت قەف قەفی داوی دەهۆیان
ورەت پڕشنگی ڕێبەندانی پێبوو
لە داری ویشکە ڕسکاندی چرۆیان
▪️
چ تیشکێ بوو هەڵات و دای لە چاوت
گوڵی زەردەی وەها هاویشتە لێوت،
لە ڕوخساری بەیانا چیت بەدیکرد
کە نەورۆزەی ئەوینی نیشتە لێوت؟
▪️
لە تاوی تۆ «دەر و دیوار و قوژبن
هەتا ڕۆچنەی نەجات بست بست دەپێوین»
بزانین گوڵبزەی شێعرت لە کوێڕا
گزنگی سەوزی چاوی تێ بڕیوین
▪️
لە دووریت ئەی شنەی خۆری بەیانی
وەکوو سێبەر لە ڕووناکی ڕەویوین
وەکوو پەلکی تەڕی گوڵ، دڵ دەلەرزن
«بە کوورەی داغی حەسرەتدا چزیوین!»
زستانی1388
🔰🔰🔰🔰🔰🔰🔰🔰
🆔 @amingardiglani
💧💧💧💧💧💧💧💧
☀️خۆر☀️
💠شێعر و خوێندنەوە
💠ئەمین گەردیگلانی
☀️☀️☀️☀️☀️☀️☀️☀️
🆔 /channel/amingardiglani
🔹مەرگی ئەوین🔹
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
ئەمشەو شەوی مەرگی ئەشقە، لە جیهانی دڵداریما
کوڵمەکانی تۆ تابووتن بۆ ماچە کوژراوەکانم
شێعر سنگی بووە بە گۆڕ، بۆ بزە و خۆزگە و گۆرانی
چاوی ڕەشی قەڵەم دەگری، بۆ نامە سووتاوەکانم
🔹
ئەمشەو ئەستێرەکان هەموو، چزوو لە چاویان دەبارێ
سینگی زوڵاڵی پەنجەرەی ژوورم ئاژن ئاژن دەکەن
پەریی شێعر لە ئاسۆوە، خەمناک و چاو فرمێسکاوی
بە بەژنی ئاگرینەوە، چاوبڕکێ لەگەڵ من دەکەن
🔹
ڕۆحیان مەکۆی زامە، چاویان ئاگرپژێنی ماتەمە
بۆ مەرگی ئەوینی ئێمە ئۆقرەیان لێ هەڵگیراوە
ئەشقی ئێمە ئاسمانێ بوو، پڕپڕ لە پەپوولەی سەوز
دەیانپڕژاند بە ڕوویانا، عەتری گۆرانی و هۆنراوە
🔹
ئەمشەو گیانی ڕەشپۆشی شار، ڕەنگی تەنیایی گرتووە
بۆیە پۆلپۆل مەلی گریان بەرەو دڵم کەوتوونە ڕێ
وشەی ئەوین هەڵدەقرچێن، لە نێو دۆزەخی ئازارا
پێنووس و ئیلهام و خەیاڵ بۆنی زەردی خەمیان لێ دێ
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
🆔 /channel/amingardiglani