🍀هیوا🍀
لە سەمای گەرمی بڵێسە و لە هەتاو بڕوانە
لە لەرەی شەونم و خەونی گەشی ئاو بڕوانە
شیعر و خوێندنەوە:
🍃ئەمین گەردیگلانی🍃
🍃🌱🍃🌱🍃🌱🍃🌱
🆔 @amingardiglani
💧برووسکەی فرمێسک💧
ڕۆحی شەق کردم بە چەخماخەی تەڕی فرمێسکەکەی
شێعری عەشقی پێوەبوو کوڵمەی پەڕی فرمێسکەکەی
🔸شێعر:
ئەمین گەردیگلانی
🔸خوێندنەوە:
خالید ئیمام زەنبیلی
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🆔 @amingardiglani
🔸کۆشکی درۆچین🔸
شێعر و خوێندنەوە:
🔻ئەمین گەردیگلانی🔻
خمخۆرکە زەوی تا زووە با پێکەوە ڕۆچین
ئێمەی دژە ژین هێندە کەوا عاشقی کۆچین
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani
هەاڵی کۆچی دوایی دایە
#ئامینە مەولوویان
هاوسەری دڵسۆز و یار و پشتیوانی هونەرمەندی نەمر مامۆستا
#محەممەد ماملێ،
خەمبار و تازیەباری کردم، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی ماملێ و هونەرمەندان و گەلی کورد دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی هەمووان دەزانم.
ئەمین گەردیگلانی
◾️◾️◾️◾️◾️◾️◾️◾️
🆔 @amingardiglani
💠سەفەر💠
بۆ یادی سەوزی مارف ئاغایی
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
تۆف و بەندە
بۆ کوێ دەڕۆی؟!
لە سەر ڕێتا هەر شەختەیە و
لە سەر پشکۆی ئەسرین خۆی هەڵدەقرچێنێ
دووپشکی ڕێ
چزووی تەزوو لە پشتی خۆی دەچەقێنێ!
خمخۆرکی بزۆزی زەمان،
ساتە کوڵمە نارنجی و لێو بە بزەکان هەڵدەلووشێ
«سروە» قژی سەوز و تەڕی خۆی دەڕنێ!
ڕەوە ڕەوە ئاسکی وشە چەواشە بوون
پۆل پۆل کۆتری سرکی شێعر
باڵیان لە خوێنی خۆیاندا دەشۆنەوە!
تۆف و بەندە
بۆ کوێ دەڕۆی؟!
برژۆڵی "با" کەڕەسیسەی لێ نیشتووە!
چاوی هەتاو سۆمایی تێدا نەماوە!
لە شەوەزەنگی بە سامی
ماڵئاوایی و کۆچ و ژانا
ـ لە دووریی پڕشنگی نیگات ـ
گەڵای شێعر،
هەموو سەریان لێ شێواوە!
بگەڕێوە!
پەنجەت بۆ کەزیەی «شۆڕەبی» بکەشانەو
«ببە چاوی گەڵا»ی سەرگەردانی شێعر!
بگەڕێوە!
«کوڵی گریانە خەستەکەت هەڵبڕێژە
گشت دڵپڕین،
ڕۆحمان پڕ کە لە زایەڵەی ئاوازی شین
گشت بیسەرین،
تابڵۆی زیندووی شێعرەکانت
بە گلێنە و دڵەکانمانا هەڵواسە
گشت خوێنەرین!»
1378/11/30
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
💠ترس💠
🔻بەشی دووهەم
دەنگی خالید گڕ بووبوو:
ـ«ئاخەر ئەوانەش مرۆڤن.»
یەحیا بە تەوسەوە گوتی:
ـ«دەزانم، مرۆڤن... بەڵام مرۆڤێكن كە تا ئێستا زۆر كەسیان بە گوللە دابێژدابێژ كردووە... مرۆڤێكن كە...»
لەگەڵ تەقەی پێنجەمین گوللە، خالید بە بەری دەستی ئارەقەی تەوێڵی سڕی و شووشەی ئۆتۆمۆبیلەكەی داكێشا.
ـ«بۆ شووشەکەت داكێشا؟»
دەنگی خالید كە لە قوڕگییەوە دەهاتە دەرێ، وشك و تووڕە بوو.
ـ«گەرمامە.»
یەحیا بە چزەبزەیەكەوە گوتی:
ـ«بیڵێ دیقت پێ كردم... دە بیڵێ.»
ـ«نا یەحیا ئاراوقارام لێهەڵنەگیراوە... بە هەڵە چووی... دەبێ ڕایگری.»
یەحیا گوڕاندی:
ـ«بێدەنگ بی باشترە.»
خالید گوتی:
ـ«كارەكەت هەڵەیە، هەڵە.»
دەنگیان هەڵێنابوو.
ـ«دەڵێم دەمت لێكنێ.»
ـ«ڕایگرە یەحیا.»
یەحیا گوڕاندی:
ـ«دەمت لێكنێ، با...»
دەستی خالید بە پڕتاو ڕۆیی بۆ لای كلیلی ماشێنەكە و هەر لەگەڵ شەشەمین تەقەدا لە ئۆتۆمۆبیلەكەوە فڕێی دا دەرێ.
ئۆتۆمۆبیلەكە دوو جار پرتەپرتی كرد و كوژاوە.
ـ«تف!»
خالید بە هێوری گوتی:
ـ«ئێستا ناچاری ڕایگری.»
ڕق و قین دەنگی یەحیای لەرزۆك كردبوو:
ـ«قەحبە دایك!... بۆ وات كرد؟»
ـ«یەحیا...»
ـ«... بە خەیاڵیشمدا نەدەهات كەسێكی وەك تۆ هیچوپووچ قاتڵی من بێ!»
ـ«نا یەحیا من قاتڵی تۆ نیم.»
لەپڕ یەحیا بە پشتە دەستی ، بە توندی لە دەم و فڵچی خالیدی ڕاكێشا. لێوی قرینجا و خوێن بە چەناگەیدا هاتە خوارێ.
ـ«چاو لە پێشی خۆت كە دایك سەگ. لە چاوترووكانێكدا دەگەیشتینە شار و خۆمان لێ ون دەكردن.»
خالید بە سەر قۆڵی كراسەكەی خوێنی دەم و چەناگەی سڕی و گوتی:
ـ«بەڵام نەیاندەهێشت لە دەستیان دەرچین، ناچار بوایەن تەگەرەكانیان دەپێكا.»
پیكابەكە خاو بۆوە. یەحیا دیتی لە خۆڕا پێ بە پێداڵی گازەكەدا دەنێ. پێی لەسەر پێداڵی گازەكە هەڵگرت و نای بەسەر پێداڵی ستاپەكەدا و درگای پیكابەكەی كردەوە، دەستی لە كەمەی فەرمانەكە بەردا و خۆى فڕێدا نێو جۆگەی قەراغ جادەكەوە. پیكابەكە خەریك بوو لە جادەكە دەكەوتە خوارێ. خالید خێرا پەڕییە پشت فەرمان. دەنگی جیڕەی ستاپی دۆج دڵی خالیدی داخست. دۆجەكە بە پڕتاو بە پەنا پیكابەكەدا تێپەڕی و خالید پێی لەسەر پێداڵی ستاپی پیكابەكە داگرت. یەحیا لە جۆگەلەی قەراغ جادەكە دەرپەڕی و بەرەو كۆڕێ داربەڕووی چپڕ پێی پێوەنا. لەپڕ شریخەی گوللەیەك بە حەواوە ویزەی هات و شانی چەپەی سمی و لەگەڵ خوێن لە سینگییەوە دەرپەڕی.
یەحیا لەبن داربەڕوویەكدا بە چۆكدا هات. بە هێمنی كەوت بە لادا و خوێنەكەی لەگەڵ ئاوی بارانە تێكەڵ بوو.
خالید، ترساو و ڕەنگبزركاو خۆی گەیاندە ژوورسەری یەحیا.
باران دەباری و دەباری. لەنگێزە و گۆپاڵەباران. با وەك هەزاران گورگی برسی دەیلووراند. گەلای تیژ و مشارئاسای دار بەڕووەكان تێكپەڕیبوون و خشەخشی لە پەستا و ترسێنەریان وڵاتی داگرتبوو. خالید چۆكی دادا و سەری یەحیای خستە سەر ڕانی خۆی. دڵۆپەی فرمێسكی خالید لەگەڵ باران ئاوێتە ببوو.
ـ«یەحیا... من تۆم كوشت... پێموابوو ئەو كارەم بە قازانجی تۆیە.»
یەحیا ڕەنگی تێكچوو، كەوتە لێوە لەرە بەڵام هیچی نەكوت.
ـ«دەزانم یەحیا... دەزانم، من پیاوی ئەو كارە نیم... كە لە بەندیخانە هاتمە دەرێ، بیریشی لێناكەمەوە. تازە ئەو كەسپە وەلا دەنێم. سوێندت بۆ دەخۆم یەحیا.
لێوی یەحیا لە لەرزین كەوت. چاوی بە سەرنجە بزركاوەكەیەوە لە سەر دەموچاوی خالید بە مۆلەق وێستا.
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
🔸ڕێگەی عەشق🔸
تۆ کە بێی ڕووناکی دێ تاریکی یەکجی ون دەبێ
هێند بە تاسەم دەست وهیچ خۆشمم لێ ون دەبێ
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @gerdiglani2020
🌱خاسەکەو🌱
شێعر: ئەمین گەردیگلانی
گۆرانیبێژ: محێدین ڕەزایی
دابەشکردنی مۆسیقا: زانا عەبدوڵڵاهی
مێلۆدی: محێدین ڕەزایی
🍃🍃🍃🍃🌱🌱🌱🍃
🆔 @amingardiglani
🔹ڕابواردن🔹
🍀ئەمین گەردیگلانی🍀
ھێندێ کەس حەزیان لە شەڕە کەڵەشێرە
ھێندێ کەسیش لە شەڕە سەگ
بە ھاندانێکی زۆر سادەش
بەگژ یەکتریاندا دەکەن.
ئێمەش وەک ئەو ئاژەڵانە
دنیاخۆران
بۆ ڕابواردن لە یەکتریمان بەردەدەن!
من بیر لەوە دەکەمەوە
ئێمەی گەوجی
مێشک خەسیوی دانیشتووی
ئەم ڕۆژھەڵاتەی ناوەڕاست
کە ئاوا بە کوشتوبڕی یەکتر فێرین،
مرۆڤی خاوەن ئاوەزین
یاخۆ سەگ و کەڵەشێرین؟!
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
🆔 @amingardiglani
لە ڕاستەوە:
بێکەس حەمە قادر،
نەوزاد ڕەفعەت،
عەبدوڕڕەحمان فەرهادی،
غەریب پشدەری،
ئەمین گەردیگلانی،
ئازاد کەریمی،
حەمە عەباس،
حەمە جاف.
هەولێر ماڵی نووسەران
2012 /12 /22
فیستیڤاڵی هەڵبەستی لاوان
🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀
🆔 @amingardiglani
🔹چیرۆک
🔸جەواڵ🔸
💠نووسەر: محەممەد ڕەمەانی
💠وەرگێڕانی: ئەمین گەردیگلانی
🔻بەشی یەکەم
منداڵ بووم. كابرایەك جەواڵێكی گەورەی بەشانیدا دابوو و بەكۆڵانەكەماندا دەگەڕا و هەرای دەكرد.
ـ«دەیفرۆشم. هەرزانە وەرە بەرەوە، دەیفرۆشم، وەرای ...»
هەڵاتم بۆلای و لەبەردەمی ڕاوەستام.
ـ«چی دەفرۆشی؟»
كابرا زاركی جەواڵەكەی كردەوە و سەروبنی كرد و هەزاران هەزار وشەی لەسەر عەرزەكە هەڵڕشت.
ـ«هەركامێكیانت بوێ پێتدەفرۆشم. هەمووشیانت بوێ هەر پێتدەفرۆشم.»
دانەویبۆوە و وشەكانی هەڵدەشێواند.
ـ«ئەوانە بەكاری چیدێن.»
كابرا دانیشتبوو وشەكانی لە پاڵ یەكدا ڕیزدەكرد.
ـ«دەتوانی جادوویان پێبكەی.»
چاوم لە چاوی بڕیبوو.
ـ«چۆن؟»
كابرا وشەكانی هەڵشێواندبوو و ڕیزی كردبوونەوە.
ـ«هەتا دنیا بە دنیایە لە پاڵ یەكدا ڕیزیان بكە هەر تەواو نابن. ئەگەر تێكیان هەڵشێوێنی و دیسان لە پاڵ یەكدا ڕیزیان بكەیەوە، دیسان دەبنە شتێكی تر. هەرچەند جار تێكیان وەردەی و لە پاڵ یەكدا بیانچنییەوە شتێكی تازەیان لێدەردێ.
وشەكانم تێكوەردا بوو و بە شێوەیەكی دیكە لە پاڵ یەكدا ڕیزم كردبوون. پاشان سەرم هەڵبڕی بوو، چاوم لە چاوی كابرا ...
ـ«چوو بۆكوێ ئەو كابرایە؟ جەواڵەكەی بۆكوێ برد؟ ئێستا ئەم هەموو وشەیە بكەمە نێوچییەوە، لەكوێ بیانچنم؟»
دەوراندەورم پڕ بووبوو لەوشە. هەتا چاو هەتەری دەكرد هەر وشە بوو. هەستابووم و هەڵاتبووم. بەڵام كەڵكی نەبوو. هەرچەندی هەڵدەهاتم وشە كۆتاییی نەدەهات. وشە وڵاتی داگرتبوو. وشە، وشە، وشە، تەنیا وشە. هەڵاتبووم. هەڵاتبووم و هەرچۆنێك بوو دڕم بەوشەكان دابوو، كەلێنێكم بۆ دەربازبوون دۆزیبۆوە، كەچی لەنێو كەلێنەكەدا كابرایەك ڕاكشابوو. چووبوومە پێشێ و خەبەرم كردبۆوە.
ـ«بۆ خەبەرت كردمەوە؟»
ـ«بۆچی بووە؟»
ـ«خەریك بووم خەونم دەدی.»
پێكەنیبووم.
ـ«حەتمەن خەونێكی خۆش بووە، نا؟»
ـ«نا، خۆش نەبوو.»
ـ«ناخۆش بوو؟»
ـ«نا.»
ـ«كەوایە چیبوو؟»
كابرا باوێشكێكی دابوو.
ـ«نازانم.»
ـ«بۆ؟»
ـ«ئاخەر، كۆتایییەكەیم نەدی.»
ـ«بۆ؟»
ـ«ئاخەر تۆ خەبەرت كردمەوە.»
لەپەنایدا دانیشتبووم.
ـ«پێمبڵێ بزانم لەخەونتدا چیتدی؟»
كابرا دەستی كردبوو بەقسەكردن.
ـ«سەرنووسەری گۆڤارێك بووم ...» لەپشت مێزەكەم دانیشتبووم و خەریكی نووسین بووم. كاتێك كابرا هاتەژوورێ، قاقەزەكانم وەلانا و چاوم لە چاوی بڕی. پاكەتێكی لەسەر مێزەكە دانا.
ـ«ئەوە چییە؟»
پاكەتەكەی هەڵپچڕی و قاقەزەكانی دەرهێنا.
ـ«چیرۆكێكم هێناوە بۆ چاپ.»
قاقەزەكانم خستەوە نێو پاكەتەكە و ڕامدا بۆ بەردەمی و گوتم:
ـ«بیبە بۆ شوێنێكیتر.»
چاوی لە چاوم بڕی. دەستم كرد بەقسەكردن.
ـ«ئەو چیرۆكەمان بۆچاپ كردی، ئەگەر حەیامان بێ بەسمانە، لەسەد لاوە سەركۆنەیان كردین و بەو هۆیەوە ...»
هێشتا بێدەنگ بوو.
💠چوارینە💠
پەنجێرەیەکی بە تۆوە ڕووناکە دڵم
تا باوەشی تۆ جێگەمە جێژوانی گوڵم
تۆ ڕۆحی منی، بە تۆوە بەندم کە بڕۆی
گوڵدانە شکاوێکم و دەم پڕ لە گڵم
💠ئەمین گەردیگلانی💠
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
🔸ئەوین🔸
پێنووس و خەیاڵم کە لە ڕازی خەمم ئەدوێن
پۆلپۆل بە تەوێڵی پەڕەوە گوڵوشە دەڕوێن
شێعر و خۆێندنەوە:
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
🆔 @amingardiglani
محەممەد سەعید نەجاڕی(ئاسۆ)
و
ئەمین گەردیگلانی
شنۆ زستانی 1390
🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁
🆔 @amingardiglani
هەنارە دڵ، گەیشتووە بە تینی خۆری ئەشقی تۆ
گوڵم چ خۆشە بێی دڵم لە داری سینە لێوەکەی!
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
@amingardiglani
نەمر مامۆستا خالید حیسامی(هێدی)
و
ئەمین گەردیگلانی
هەولێر، کۆڕی ڕێزگرتن لە مامۆستا هێدی
ڕێکەوتی 2008/11/3
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
🔸مردوو پەرەستی🔸
بۆ: ڕۆحی بەرزی مامۆستا هەژار
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
داری سەرسەوزی هومێدی کورد وەری بەرگ و چرۆی
باخی ڕەنگینی ئەدەب نەیما بەرامە و ڕەنگ و بۆی
بوو بە شیوەنگا ڕکەی سینەم لە تاوی کۆچی گوڵ
بولبولی دڵ بۆیە دایم دێ سەدای گریان و ڕۆی
خەم لە کوورەی تەنگی سنگمدا هەڵیکرد ئاورێک
تاوەکوو ڕۆژی قیامەت ناکوژێتۆ ژیلەمۆی
خاکی دڵڕەش ناوەخت بۆ چێشتە زاری کردەوە
خۆرەتاوی ڕوونی هیوای کوردەواری کەوتە تۆی
دەنگی شین و ڕۆ تەواوی نیشتمانی گرتەبەر
خەم دڵی کوردی بە جارێ کردە خانەخوێ و مەکۆی
یەک دەڕێژێ ئەشک، ئەڵێ: مۆمی ئەدەب کووژایەوە
یەک دەناڵێنێ دەڵێ: قومری ئەوین لەم باخە ڕۆی
یەک دەڵێ: ئەی ڕۆ هەڵۆی تیژباڵی ئاسمانی ئەدەب
دەستی بێ ڕەحمی ئەجەل هات و وەراندی باڵ و پۆی
دوێکە ڕێگەم کەوتە خامۆشگا لە سەر گڵکۆی هەژار
هەڵدەقرچا جەرگی مۆمێک و بە ئەشکی گەرمی خۆی،
ئەم وتەی نووسیبوو فرمێسکی لە بانی گۆڕەکەی:
"تا ژییا جەللادی بوون و ئێستە ڕەشپۆشن لە بۆی؟
پڕ بە کوردستان دڵی پڕ ژانی هاواری دەکرد
گوێی نەدا هیچ کەس بە قرچە و سووتنی ناخی بەسۆی
دیلی مەینەت بوو هەموو عومری لە تاوی میللەتی
سەبری کرد تا هەڵکزا وەک من بە ئەشکی گەرمی خۆی
بەسیەتی مردوو پەرستی عارە تاکەی وا دەبن؟
ڕێزی بۆ دانێن لە ژینا، خەم مەخۆن ئەو کاتە ڕۆی
دار هەتا گەش بوو بە ئەسرین ئاوی دەن با سیس نەبێ
ئەشکی ناوێ تازە وەختێ هەڵوەری پەلک و چرۆی"
زستانی1369هەتاوی
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🆔 @amingardiglani
گۆڤاری ژمارە ۹ی ئێلێکتڕۆنی:
#لە_داوێنی_ئاربەباوە
"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"
ڕەشەمەی ۱۳۹۹ی هەتاوی
@Le_daweni_Arbebawe
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
💠دووبەیتی💠
کە شەوبا بۆنی گوڵ دێنێت و دەیبا
دەدا عەتری هەناسەی تۆ دنەی با
کە عەرز و ئاسمان پڕ کا لە بۆنی
گوڵ و ڕێحانەکەی بسکت شنەی با
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani
🔸چیرۆک
💠ترس💠
🔸نووسەر: ئەحمەد مەحموود
🔹وەرگێڕانی: ئەمین گەردیگلانی
🔻بەشی یەکەم
لەگەڵ دەنگی یەكەم تەقەی تفەنگ خالید دڵی داخورپا. یەحیا لە بن لێوییەوە بۆڵاندی و جنێوێكی دا، پێی بەسەر پێداڵی گازەكەدا نا و پیكابەكە باڵی گرت.
لێزمەی بارانی بەخوڕی كوێستان، ئاسمانی بە زەوییەوە دەدووری. باران، پیكابەكە و ئەسفاڵت و قەراغی جادەكە و كۆڕی دار بەڕووی گوێ جادەكەی بە توندی دەكوتا كە بە چڕوپڕی سەریان بە یەكدا كردبوو.
دوای دووهەمین تەقە، خالید بە لێوەلەرەوە گوتی:
ـ«یەحیا ڕایگرە... ناتوانین دەرباز بین.»
یەحیا ناوچاوانی تێكنا و برۆی هەڵتەكاند:
ـ«تۆ گەوجی.»
ـ«ئاخر...»
ـ«نازانی بەندیخانە یانی چی؟»
ـ«لە مردن خۆ چاكترە.»
ـ«نا، وا نییە.»
خالید تۆزێ خۆی ئەمبارەوبار كرد و بە دەنگێكی لەرزۆكەوە گوتی:
ـ«ماشێنی ئەوان دۆجە.»
ـ«دەی چش! با دۆج بێ.»
ـ«هەشت سیلێندرە، لە پێی دەرناچین.»
ـ«بێدەنگ بە.»
ئاوی باران وەسەر ئەسفاڵتەكە كشابوو. با هاژەی دەهات و ئاوی سەر ئەسفاڵتەكەی وە سەما خستبوو. دڵۆپی درشتی باران، لەسەر شووشەی پێشەوەی پیكابەكە بە لەرەلەر هەڵدەكشا. یەحیا بە سەر فەرمانەكەوە كۆم ببۆوە و پێی لەسەر پێداڵی گازەكە توند كردبوو و ماڵەگاز دەڕۆیشت. خالید لقێ شەمچەی هەڵكرد كە جگەرەیەك داگیرسێنێ. دەستی دەلەرزی. شەمچەكە كوژایەوە. دیسان لقێكی دیكەی لێدا. با دەهاتە ژوورێ. سەری بردە خوارێ. جگەرەكەی داگیرساند.
دووكەڵەكەی قووت دا و بە باقە دەریدایەوە. پیكابەكە هەتا سەرووی شووشەی دواوەی پڕ بوو لە پەڕە جگەرە و جگەرەی بیانی و جەوهەر. خالید لەسەر دۆشەكی ئۆتۆمۆبێلەكە خزی و خۆی كێشا خوارێ و چاوی قووچاند. خشە و جیڕەی تەگەرەكان دەهاتە گوێی.
لەگەڵ تەقەی سێهەم گوللە خالید داچڵەكی و خۆی هەڵكێشایەوە. دۆجی هەشت سیلەندر لە ئاوێنەكەوە دیار بوو. دەتگوت باڵی گرتووە و بە دوایاندا دێ. قەپۆزی پانی دۆجەكە لە قەپۆزی قرشەماسییەك دەچوو كە بە ڕقەوە هێرش دەكاتە سەر نێچیرەكەی.
خالید چاوێكی لە لاجانگی یەحیا كرد. چاوی چكۆلە كردبۆوە و لێوی توند بەسەر یەكا نابوو.
ـ«یەحیا...»
ـ«ها.»
ـ«ئەگەر لە تەگەرەكانی دەن چبكەین؟»
ـ«هەر كیلۆمەترەی تلێك دەدەین. بە تەقڵە دەڕۆین.»
ـ«سەدوچل تەقڵە.»
ـ«پێكەوە دەمرین.»
ـ«بەڵام.»
یەحیا بە خوێنساردی و لەسەرەخۆیی گوتی:
ـ«دەڵێم بێدەنگ بە.»
خالید لەبەرخۆیەوە منجاندی. دەتگوت لەگەڵ خۆی قسە دەكا. دەنگی دەلەرزی:
ـ«لە بەندیخانە پیاو لانی كەم هیوایەكی...»
یەحیا گوڕاندی:
ـ«ئەو هیوایە بە كاری سەگ دێ.»
لەگەڵ تەقەی چوارەمین گوللە خالید نەڕاندی:
ـ«ڕایگرە یەحیا... ئەوانە... دەتوانن لە تەگەرەكانی دەن...»
یەحیا توند ددانی بە سەر یەكدا نا و گوڕاندی:
ـ«دەڵێم دەمت لێك نێ.»
ـ«ئاخەر چۆن دەتوانم...»
ـ«ڕۆژی هەوەڵ دەبوو ئەوەت لەبەر چاو بگرتایە.»
ـ«هێشتا درەنگ نەبووە.»
ـ«با، بووە. زۆریش درەنگ بووە.»
چەن ساتێك بێدەنگی و جیڕە و خشەی تەگەرەكان و وێنەی دۆجەكە كە جار لەگەڵ جار لە ئاوێنەكەدا گەورەتر دەبۆوە.
یەحیا گوتی:
ـ«جگەرەیەك داگیرسێنە و بمدەیە.»
یەحیا جگەرەكەی نا بە سووچی لێوییەوە. چاوی تیژی لە ئەسفاڵتەكە بڕیبوو كە پیكابەكە هەڵیدەلووشی.
خالید ئاراوقارای لێهەڵگیرابوو، دیسان وەزمان هات:
ـ«گەیشتنە سەرمان.»
ـ«ئەگەر بیانتوانیبایە دەگەیشتن... لە تەگەرەكانیشیان دابوو... ئەوانە خۆ بەزەییان بە ئێمەدا نایە... تەنیا بیر لە دەسكەوتی خۆیان دەكەنەوە.»
خالید دەستی هەڵتەكاند:
ـ«نا یەحیا ... نا! وا نییە...»
عارەقە بە نێوچاوانی خالیددا دەهاتە خوارێ. دووكەڵی جگەرەكەی قووت دا. وەكۆخە كەوت. یەحیا بە لاچاوێك تەماشای خالیدی كرد و گوتی:
ـ«خۆ تۆ ئەوەندە خۆشباوەڕ نەبووی.»
🍂خاسەکەو🍂
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
خاسەکەوێکی بە گەرووی ئاڵەوە
خۆت لە قەفەس نا بە خەت و خاڵەوە
ماڵەوە جێبێڵە شەقام چاوەڕێن
شادی وەخە ڕۆحی کوڕ و کاڵەوە
گۆمی جەماوەر، وەرە با بشڵەقێ
بەو ڕەشەبای بەژن و قەد و شاڵەوە
با بشەکێنێ شنە ئاڵای کەزیت
مەقنەعەکەت گڕ دە بە دەسماڵەوە
تووڕ دە لەچک، پەرچەمی تۆ خۆی گڕی،
پاقژی نەورۆزە بە دەم یاڵەوە
تامەزرۆی نەرمە شنەی ڕەوتی تۆن
لاو و بەساڵاچوو بە منداڵەوە
شێخ و مەلا و سۆفی بەرەوپیری تۆ
دێن بە عەبا و مێزەر و بەرماڵەوە
ڕوون کەرەوەی چاو و دڵن قۆڵ و پووز
مەیخەرە ژێر ئەو سڕ و سیپاڵەوە.
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @amingardiglani
نەمر کاک ئەحمەد قازی
و
ئەمین گەردیگلانی
هەولێر، کۆڕی ڕێزگرتن لە مامۆستا هێدی
ڕێکەوتی 2008/11/3
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
👁🗨ڕەشبێنی👁🗨
خۆزگە ئەو ڕۆژە دەهات
چۆلەکەی دەم بە جریوەی لێومان
وەکوو یەک ماچی بکات
خەنەتیلکە و گوڵەباخ....
شێعر و خوێندنەوە:
◾️ئەمین گەردیگلانی◾️
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani
🔹جەواڵ🔹
🔻بەشی دووهەم
ـ«خۆ وەنەبێ هەر ئێمە بین، ئەو چیرۆكەت بە دە دوازدە گۆڤاری تریش داوە و چاپیان كردووە. بۆ پێتوایە چێرۆكێك لەچەند گۆڤاردا چاپ دەكری؟»
هەروا متەقی نەدەكرد.
ـ«ئێمەش لەبەر ئەوەی هێندە هاتی و ڕۆیشتی و ڕووت لێناین ناچار بووین چاپی بكەین. گوتمان چاپی بكەین و خۆمان نەجات دەین لە دەستت. جا نازانم ئەو گۆڤارانەی تریشت چۆن ڕازی كردووە چاپی بكەن؟»
سەری داخست.
ـ«ڕەنگە وەك گۆڤارەكەی ئێمە، هێندەت هەڵپێچاون و وەك چەققە پێوەیان نووساوی، ناچار بوون چاپی بكەن، وایە؟»
هیچی نەگوت. قاقەزەكانم هێنایەوە پێشێ و دەستم كردەوە بە نووسین. پاكەتەكەی ڕادایەوە بەردەمم و بە نووکی قامكی لە پشتی دەستمی دا.
ـ«چیرۆكی چاكە بە كارتان دێ.»
سەرم هەڵێنا و چاوم لە چاوی بڕی.
ـ«باشە، دەیخوێنمەوە. بەڵام... ئەگەر بەكاری چاپ نەهات، پاشان...»
سەری لەقاند. چیرۆكەكەیم دەرهێنا و لاپەڕەی یەكەمم بەدەستەوە گرت و ...
ـ«هەهوو. خۆ ئەمە هەر ئەو چیرۆكەیە. لە دە دوازدە گۆڤاری تریشدا بڵاو بۆتەوە، ئێمەش چاپمان كردووە. ناچاربووین چاپی بكەین. ئێستا ...»
چیرۆكەكەم خستەوە نێوپاكەتەكە و فڕێمدا بەردەمی. هەڵیگرت و چاوی لە چاوم بڕی.
ـ«ناكرێ چاپی بكەن؟»
پێكەنیم.
ـ«كاكی بەڕێز ئەو چیرۆكەمان پێشتر چاپ كردووە. لە دوای ئێمە دە گۆڤاری دیكەش چاپیان كردووە.»
پاكەتەكەی هەڵگرت و چاوی لە چاوم بڕی.
ـ«ئاخەر من هەر ئەو چیرۆكە دەزانم.»
دیسان پێكەنیم.
ـ«دەی تاوانی ئێمە چییە؟»
دەمی هێنایە بنگوێچكەم.
ـ«ئیزن بفەرموو بۆتانی بخوێنمەوە. كاتێك خۆم دەیخوێنمەوە زۆرجوانە و زۆریش چیرۆكی چاكە. نازانم بۆ ئێوە پێتان خۆش نییە؟»
چاوم لە چاوی بڕی.
ـ«باشە بیخوێنەوە. وادیارە ناچارم گوێت بۆ بگرم.»
دانیشت. سەرم خستە سەرمێزەكە و چاوم قووچاند. دەستی پێكرد.
پیاوێك كە دەیویست ببێتە چیرۆك نووس، ڕەنگە بۆ سەدەمین جار لەپەنا مێزی دۆستە چیرۆكنووسەكەی ڕاوەستا.
ـ«ئەو چیرۆكانە چۆن دەنووسی؟»
ئەو كابرایەی كە چیرۆكنووس بوو كوڵۆیەك قەندی خستە نێو چاییەكەیەوە و شێواندی.
ـ«زۆر ئاسانە! پەڕەیەك قاقەز و قەڵەمێك هەڵدەگرم و دەستدەكەم بە نووسین.»
ڕەنگە بۆ سەدەمین جار ئەو پیاوەی كە حەزی دەكرد ببێتە چیرۆكنووس لەپشت مێزەكەی دانیشت. پەڕەیەك كاغەزی لە بەردەمی دانا و قەڵەمی بەدەستەوە گرت. كابرایەك كە چیرۆكنووس بوو پەرداخەكەی لەسەر مێزەكەی دانا و چاوی لە شوێنێكی نادیار بڕی. دوای چەند ساتێك ئەو پیاوەی كە دیویست ببێتە چیرۆكنووس، كاغەزەكەی وەلانا. ئەو پیاوەی كە چیرۆكنووس بوو ڕووی تێكرد.
ـ«چییە، پەشیمان بوویەوە؟»
ـ«لێرە مێشكم كارناكا. هەڵیدەگرم شەوێ لە ماڵێ دەینووسم.»
سبەینێی ئەو ڕۆژە، ڕەنگە بۆ سەدەمین جار، پیاوێك كە حەزی دەكرد ببێتە چیرۆكنووس، هاتەژوورێ و چاوی لە برادەرە چیرۆكنووسەكەی كرد.
ـ«نەمتوانی. هەتا بەریبەیانی بەخەبەر بووم، بەڵام نەمتوانی.»
ئەو كابرایەی چیرۆكنووس بوو، چەند پەڕەكاغەزی دەرهێنا و لەسەر مێزەكەی دانا.
ـ«بەڵام من چیرۆكێكی تازەم نووسیوە.»
ئەو پیاوەی دەیویست ببێتە چیرۆكنووس لەپەنا مێزی برادەرەكەی دانیشت.
ـ«بۆم دەخوێنیتەوە؟»
ـ« ئەی بۆ بۆت ناخوێنمەوە؟»
ئەو پیاوەی كە چیرۆكنووس بوو دەستی كرد بەخوێندنەوە:
جەواڵێكم بەكوڵدا دابوو و بەكۆڵاناندا دەگەڕام و چاوم بۆ كڕیار دەگێڕا.
ـ«دەیفرۆشم. هەرزانە وەرە بەرەوە، دەیفرۆشم، وەرای...كوڕێكی چكۆڵە هاتەپێشێ و لەبەردەمم ڕاوەستا.»
ـ«چی دەفرۆشی؟»
زاركی جەواڵەكەم كردەوە و سەرەوبنم كرد. هەرزان هەزار وشەم لەسەر عەرزەكە هەڵڕشت. پاشان ...
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @amingardiglani
ماڵی باوان 🧍♂🧍♀ ماڵی باوان
@malibawan
👩👦👦کاناڵی تێلەگرامیی ماڵی باوان
@malibawan
👨👨👧کاناڵێک پڕ لە زانیاری و ئەزموون بۆ ئەو کەسانەی منداڵیان هەیە یان لە داهاتوودا دەبنە دایک و باب.
تکایە بۆ هەموو دایک و بابان و هاوڕێ و دۆستانی خۆتانی بنێرن.
👇👇👇👇👇👇
@malibawan
@malibawan
❤️دایەگیان❤️
شێعر و خوێندنەوە:
🔹ئەمین گەردیگلانی
سپاس بۆ هاوڕێی ئازیزم کاک سەید نووح عینایەتی(نەبەز) کە ئەو کلیپە جوانەی بۆ ساز کرد.
🍃🌱🍃🌱🍃🌱🍃🌱
🆔 @amingardiglani
ئاگاداری ئاگاداری
کتێبی (( وەرزی سەوزی شێعر )) یەکەمین بەرهەمی هونەری #کاوە_داشبەندی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کرا بەو هیوایەی جێگای ڕەزامەندی هۆگران و لایەنگرانی هونەری کوردی بێت
ناوەندی بڵاوکردنەوە:
بۆکان : پاساژی عەباسی کتێبخانەی موکوریان
ژومارەی پەیوەندی
09141845818
بۆکان : ڕووبەڕووی ساڵۆنی فەرهەنگی هونەری سیمرغ، پەخشانگای زانکۆ
ژومارەی پەیوەندی
09143822139
داشبەند : فرۆشگەی کەل و پەلی نێو ماڵی ئەمین
ژومارەی پەیوەندی
09141806049
👇👇👇👇👇👇👇
@kaveh_dashbandi
🔹شەوەژان🔹
ئەم خاکە چرۆی ئەشک و گوڵی زامی نەپشکوێن
گڕ تیخی زمانن لە لەشی لەتلەتی دەسوێن
شیعر و خوێندنەوە:
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀
🆔 @amingardiglani
🔸تیشکی عەشق🔸
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
تیشکی عەشقێکی لە دڵدا هەیە ئاسۆی ئێمە
دێتە نێو باوەشی ئاڵا کە هەڵێ ڕۆی ئێمە
تاکوو تاریک بێ ژیانی مە جیهان بێ نوورە
خۆر وەریدەگرێ گڕ و تینی لە پشکۆی ئێمە
شەو هەزار هێندە ڕەش و ساردوسڕ و نووتەک بێ
پێی بزر نابێ تریفەی سپیی تاپۆی ئێمە
خوێنی سووری مە بەزاندی چەک و مەرگی تۆقاند
شاخی بڕوای گەشە کێل و گڵی گڵکۆی ئێمە
سوورە بە خوێنی گەشی ئێمە جیهان سەر تا پای
گوێی جیهان کەڕ بوو بە ناڵەی دڵ و ڕۆڕۆی ئێمە
سەر ببا خوێن و مەرگ دابڕژێ وەک باران
یارییە و پەردەیەکی ژینە لە شانۆی ئێمە
وەک پەڕەی سوورەگوڵی دەم بە خوناوە و شەونم
عەشقی لێ دەتکێ دڵی پڕ لە کوڵوکۆی ئێمە
عاشقین، تاکوو بژین دەست لە هومێد بەرنادەین
تیشکی سەد عەشقی لە دڵدا هەیە ئاسۆی ئێمە
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani
🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺