amingardiglani | Unsorted

Telegram-канал amingardiglani - ئەمین گەردیگلانی

1081

کاناڵی تایبەتی بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی

Subscribe to a channel

ئەمین گەردیگلانی

☀️ڕۆژپەرەست☀️

هێندە گریاوم دڵم حاڵاتی مەستی گرتووە
یەک بە یەک برژۆڵی من جامی لە دەستی گرتووە

شیعر و خۆیندنەوە:

🔸ئەمین گەردیگلانی🔸

💠💠💠💠💠💠💠💠
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

مزگێنی مزگێنی

کتێبی ⭐️هەیوانێک لە هەسێرە⭐️

کۆمەڵە شێعری شاعیری ناسک خەیاڵی مەریوانی
🔸کەیوان جامخانە🔸
بڵاو کرایەوە.
ئازیزان دەتوانن لەم شوێنانەی خوارەوە کتێبەکە وەرگرن.

مەریوان: کتێب فرۆشی لۆرکا/ کتێب فرۆشی هێرمێس
بۆکان: کتێب فرۆشی کەریمی جەوان
سەقز: کتێب فرۆشی مەولەوی کورد
مەهاباد: کتێب فرۆشی گزینگ

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🌱بەھار🌱


🍃ئەمین گەردیگلانی🍃


نەوبەھارە و سەوزە گۆرانی دەڵێ
بەندی تیشک و شەونم و جوانی دەڵێ

سەوزە نەخشاندوویە دەشت و ھەرد و یاڵ
بانگەوازی ژینە شمشاڵی شەماڵ

پێیەتی مزگێنیی سەرھەڵدانەوە
پشت لە مردن کردن و بووژانەوە

خۆر بە تاجی زێڕەوە دەرکەوتووە
سەوزە فەڕشی سەوزی بۆ داخستووە

ویرەویری جۆگەلە و ھاژەی شەتاو
سنگی کانیی کردە ئاوێنەی ھەتاو

دێ گەزیزەی شین بە شوێن نەورۆزەوە
دێن بە پێشوازی شنەی نەورۆزەوە

ھەڵدەتۆقن قارچکی تەرچک بە ناز
مەمکی کیژۆڵەن بەرۆکیان کردوە باز

کۆرپەڵەن گیا و گوڵ بە باوەش بێشکەوە
ڕادەژێن ورد ورد بە دەم کەروێشکەوە

ئەم ھەموو سەوزە و گوڵاڵە و جوانییە
ڕەنگ و بۆی عەشقی لە باوەشدا نییە

شار و لادێ بۆنی مەرگی لێوەدێ
پێکەنین خوێناوی جەرگی پێوەدێ

دەردی ئەم نەورۆزە دەردێکی ترە
دڵ، شکاوی خڕکە بەردێکی ترە

دەردی سەرباری خەم و دەردانە ئەم
بۆنی مەرگ و دەست لە ژین بەردانە ئەم

پێ ڕەشە و داخ و نەھاتی پێوەیە
ژانەژین و مەرگەساتی پێوەیە

خەم دەبینم ڕوو لە ھەر لایەک دەکەم
دووکەڵاوین چاو لە ھەر بایەک دەکەم

تاقە نەورۆزێکی بێ خەممان نەدی
ئاگری بێ دووکەڵ و تەممان نەدی

ڕۆحی عەشقم، تووشی بێ ھیوایی بووم
پڕ لە داخ و دووکەڵن ناخ و پشووم

دووکەڵی زوڵم و خورافاتی چەپەڵ
باوەڕی چەوت و دەھۆی خەڵکی دەغەڵ

جوانی چۆن بخزێتە نێو ھەستی تەڕم؟
من کە دیلی چڵکەبیر و باوەڕم

چۆن بنووسم باسی جوانی و عەشق و ژین؟
ھەرچی دەیبینم خەمە و داخ و برین

ھەستی دیلم دەنگی دڵ چۆن دەربڕێ؟
چۆن بەیان کەم دەردەکەی ناخم بڕێ؟

وشکە پەنجەم، چۆن قژی خۆر شانە کەم؟
ھەر خەم و گریانە نەورۆزانەکەم

ئەم وڵاتەم بۆتە گۆڕخانەی ئەوین
مەرگە زیندوو بوون و ناومان ناوە ژین!

ناھومێدی دەرک و دیواری تەنی
بەو بەڵا و دەردانە دوژمن بوون خەنی

چڵکە ڤایرووسێ تریش پەیدا بووە
تێکەڵی خاک و ھەناسە و با بووە

ئەم بەڵا تووش و دزێو و نەگبەتەش
ئەم ھەموو ئازار و داخ و مەینەتەش

دیاریی دەستی دوژمنی دڵ چڵکنە
ئەو دژەی عاشق بە تازیە و مردنە

عاشقی ڕەشپۆشییە و مەستی خەوە
مەرگی خەڵکی تاقە ڕێی مانی ئەوە

ئانفوڵانزا و مردنە دیاریی ئەوان
ماکی شێرپەنجە و کوڕۆنان بۆ ژیان

بۆ خەڵک درم و پەتا داوا دەکەن
سەر بە خانەی مێشک و دڵمانا دەکەن

بوونە ڤایرووس چوونە نێو خوێنمانەوە
سێبەری مەرگن بە پێ و شوێنمانەوە

وەرھەمی ناخ و گەرای درم و پەتان
ماکی ڤایرووسن برای درم و پەتان

کوانی پڕ ژانن بە سەر لەشمانەوە
بەرھەمی دیقن بە باوەشمانەوە

گەل، گەلێ نەورۆزی ئاوای دیتووە
ژینی سەخت و دوور لە ھیوای دیتووە

زۆر بەھاری زەردی ھیوا ھات و ڕۆی
کۆنە زیندوولەی کوڕۆنا ھات و ڕۆی

سەد ئەوەندەی تر لە ماتەمدا بژیین
ھەر لە نێو مەرگ و گڕ و خەمدا بژیین

مەرگەسات و ناھومێدی بۆڕ دەدەین
قوڕ لە لمبۆزی دژی سەرشۆڕ دەدەین

بۆ ژیان سەد جاری تر دەمرینەوە
بەرھەمی ئەم سەبرە ھەڵدەگرینەوە

دێ بەھارێ پڕ بە دڵ شادی بکەین
چاو لە باڵای بووکی ئازادی بکەین



🍃🌱🍃🌱🍃🌱🍃🌱
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🍀گەزیزە و نەورۆزە🍀

وا گوڵی نەورۆز شادە و
زەردە گرتوویە و دەڵێ:
کێوە جێژوانی گەزیزە و من
دەبێ سەرما هەڵێ


🍃🌱🍀🍃🌱🍀🍃🌱
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🌹☘ نەورۆز🌹☘


☘ ئەمین گەردیگلانی☘

ئاشقێکم ساڵەهایە چاوەڕێی نەوروزەکەم
بێ ترووسکەی خۆری ڕووت، تاریکە ڕێی نەورۆزەکەم

وەرزی ڕۆحم بێ بەهارە و بەستەڵەک دەوری تەنیم
بێنە بۆم تاڵێ قژی خۆرت بە جێی نەورۆزەکەم

ساڵەهایە چاوەڕێی پڕشنگی ڕوونی ڕووتە، دڵ
کەی دەبێ ڕۆژێ لەگەڵ ڕۆژێ هەڵێی نەورۆزەکەم؟!

ئەشق و هیوای، ژین و بریای، بۆ مرۆڤ و گیا و زەوی
بۆیە وەک ڕۆح و دڵم خۆشمدەوێی نەورۆزەکەم!

خاک و ئاو و زیندەوەر بەو هاتنەت دەژیێنەوە
ژین و هیوا دێنی ئەو کاتەی کە دێی نەورۆزەکەم!

وشکەساڵی، ئەم وڵاتەی کردە دڕکستانی خەم
سەد چزووی چاڵووک و پێکوڵ چەقیە پێی نەورۆزەکەم

هێندە چنگی نایە قوڕگی خاک و کانی و باخ و گوڵ
تۆ لە ترسی گازی خەردەل ناڕوێی نەورۆزەکەم!

بووکی هیوا هەرکە دێ باوەش بە شادیدا بکا
نەگبەتی لەولاوە دێ، دەبتە هەوێی نەورۆزەکەم

پێتە مزگێنیی بەهار و یەکدڵی و هەستانەوە
تۆ گوڵی هیوای هەوار و شار و دێی نەورۆزەکەم!

ئەم وڵاتە ژوانی پاکی تۆ و گەزیزە و نێرگزە
دەک نەژیم گەر ڕێ بدەم پێ‌پەست کرێی نەورۆزەکەم!

لەم هەواری ئەشقە بۆ هەر لایە دەفڕێ چاو و دڵ
بسکی زەردی تۆ شنەی دێت و لەوێی نەورۆزەکەم!

چاوەڕێم ڕۆژێ شەماڵی ئەشق و هیوا هەڵبکا و
تۆ بە شاباڵی شنەی ئاڵاوە بێی نەورۆزەکەم!

بسکی زەردی تۆ لە هەر لایەک بڕسکێ، شێعری من
شانەیێکە و دێ، قژت دابێنە پێی نەورۆزەکەم!

دیومە من وەرزێ لە ئاوێنەی بزەی ئەم خاکەدا
بەرد بە سندەی گڵ دەڵێ: سەر بەختی ڕێی نەورۆزەکەم

تا شنەی دارئاوسی هەڵکرد بە باخا تێپەڕی
شاڵی متفەڕکی لە سەر نا باوەلێی نەورۆزەکەم

ڕوو لە هەر یاڵ و بەڕۆژ و دوند و لاپاڵێ دەکەی
چەتری پەلکی زەردی خۆی هەڵداوە لێی نەورۆزەکەم

شادی وەک سروەی بەهاری دێت و جا ئەو کاتە تۆش
تاجی ئازادی لەسەر سەر دادەنێی نەورۆزەکەم!


🌼🌸🌺🥀🌹🌷🌻💐
🆔 @gardiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🌱ئەوین (4)🌱


🔹ئەمین گەردیگلانی🔹


دارەکانیش
ڕەنگە بە تاوانی ئەوین
بخرێنە نێو ئاگری توون؛
چونکە بە دەم شنەی باوە
باوەش دەکەن بە یەکتردا و
لێو لە لێوی یەک
هەڵدەسوون.

💠💠💠💠💠💠💠💠
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔻ئەوین (2)🔻


🍃ئەمین گەردیگلانی🍃


کە بەیانیان
یادت لە دڵمدا دەڕوێ
خۆر بەر لەوەی بچێتە سەر شانی چیا و
لەگەڵ ئاسمانی شین بدوێ،
لە نێو دڵی مندا هەڵدێ.

☀️☀️☀️☀️☀️☀️☀️☀️
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔹دیمەنی چەن تابڵۆی سووتاو بە دیواری شێعرێکەوە🔹

◾️بۆ هەڵەبجەی شەهید


💠ئەمین گەردیگلانی💠


داخ و کەسەر بوونە بوغز و گەرووی هەستم ڕێک دەگوشن
ئیلهامی شێعری ئەمجارەم، ژانی زامێکی بەسوێیە
وشەی زامار و لێوبەبار دەچنە پێشوازی هەر شێعرێ
هەواڵی فرمێسک و مەرگ و پەژارە و ماتەمی پێیە
◾️◾️
بەیانە و خۆر تەوێڵی خۆی ناوە بە ئەژنۆی شاخەوە
دڵی بڕوایی نادا گەر سەر هەڵبێنێ و زەردە بگرێ
گزنگ چارشێوی غوباری بۆیە دا بە ڕووی شەفەقدا
کیژی ڕۆژ ناتوانێ بەرگەی دیتنی ئەو دەردە بگرێ
◾️◾️
ڕوومەتی ڕووشاوی شەقام شەڵاڵی بارانی مەرگە
بۆنی دووکەڵ گەرووی تەنگی کووچە و کۆڵانی خنیوە
تەرمی سڕی شەهیدەکان بۆ باخی ژین بوونە پەرژین
گێژەڵووکەی مەرگ پرچی درەختی شادیی ڕنیوە
◾️◾️
مەلی دڵ خنکاون لە نێو سینگی سڕی ھێلانەدا
پەپوولەی زێڕینی پشوو لە سینەکانا سووتاون
فرمێسکی ڕوونی چاوەکان مەییون بە تەوژمی گڕ
گلێنەکان لە نێو گۆڕی سڕی پێلوودا نێژراون
◾️◾️
گڕووگاڵی زارۆ لە نێو بێشکەی بەلادا کەوتوودا
بۆتە گریان و ئاوێتەی ناڵە و گرمەی بۆمبا بووە
زەڕنەقووتەی ڕۆحی لە نێو ھێلانەی بچکۆڵەی دڵیا
باڵ و پەڕی دەرکردووە و بۆ باوەشی خودا چووە
◾️◾️
زۆر لە مێژە چاوەڕوانی سروودێ سەوز و تازەیە
بەڵام تاسە و حەز و هیوای لە چاڵی شەودا گۆڕ ئەکەن
ئەمجارەیان سروودی گڕ کەوتۆتە سەر لێوەکانی
بڵێسەی ئاوات و هیوای، گڕ لە جەرگی شەو بەردەدەن
◾️◾️
کیژۆڵەی دڵڕوونی «زەڵم» دەخزێتە باوەشی «سیروان»
تەمی هەناسەیان دەکەن بە تارای بووکی هەڵەبجە
دەبن بە فرمێسکی ئەشق و دەڕژێنە سەر زام و بلۆق
دەشۆرن دووکەڵ و تۆزی سەر گۆنای بووکی هەڵەبجە
◾️◾️
ئەشق و ئەوین دەبنە بەهار دەخزێنە نێو باوەشیەوە
داری حەزی بەر دەگرێ، میوەی ئامانجی پێ دەگا
«جا بە هەتوانی ئازادی ساڕێژ دەبن زامەکانی»
دەبێتە ڕووگەی ئارەزوو شێعر کڕنۆشی بۆ دەبا
◾️◾️
ئەمسا گەرووی سەوزی شێعرم پڕ ئاوازی شادی دەبێ
ئیلهام و هەست و خەیاڵم پۆیلانەی شادیی بۆ دێنن
وشەی ڕازاوە هەڵدەڕژێن لە لێوی سەوزی پێنووسم
چەپک چەپک گوڵی گەش و سووری ئازادیی بۆ دێنن

ڕێبەندانی 1372 هەتاوی

👁‍🗨👁‍🗨👁‍🗨👁‍🗨👁‍🗨👁‍🗨👁‍🗨👁‍🗨
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

#معرفی_روستاهای_سقز

🔹کاری جدید و متفاوت از: پایگاه خبری تحلیلی دەنگی دێهات

🎙معرفی روستای #گەردیگلان
🔸زبان: کوردی

🟣 #دەنگی_دێهات
🆔 @DangiDehaat

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

تاکوو ژن زیزە لە ژینی شادی
هەڵی نەمژیوە شنەی ئازادی
ئەم دڵەم هەر دەبێ لانەی دەرد بێ
بیر و شێعرم دژی ڕەنگی زەرد بێ
ئەودەمە دێتە دی تاسە و کاوم
ژن بە ئازادی ببینێ چاوم

💠ئەمین گەردیگلانی💠

🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔸پرسەی مانگەشەو🔸

بۆ: کۆچی ناوادەی هاوڕێم
عەزیز مستەفازادە

🔹ئەمین گەردیگلانی🔹


لە دڵما خەم دەبارێ، خەم دەبارێ
لە چاوم وەختە ڕووناکی بتارێ

خەمی گورچووبڕی هاوڕێمە، سەختە
لە گوڵزاری دڵی دام زوقم و شەختە

لە پرسەی مانگەشەودام و دەسووتێم
لەگەڵ یاد و خەیاڵی سەوزی دەدوێم

دەڵێم هاوڕێ ، خەمت سووتاندی ڕۆحم
خەزانی کۆچەکەت ژاکاندی ڕۆحم

دەڵێم هاوڕێ، دەزانی چەند عەزیزی؟
ئەدی بۆچی بەجێت‌هێشتین بە زیزی؟

ئەتۆ هاوڕێ و عەزیزی گیانەکەم بووی
گوڵی سەرتۆپی گەردیگلانەکەم بووی

بزەی سەر لێوەکەت خۆری دڵم بوو
سەبووریی ناخی پڕ داخ و کوڵم بوو

بەهارم بێ بزەی لێوت خەزانە
عەزیزم، شادی بێ تۆ لێم نەبانە

کەسەربارانە ئەم نەورۆزە بێ تۆ
دڵم بێ هاودەم و دڵسۆزە بێ تۆ

ڕەفیقێکی عەزیز و باوەفای تۆ
کە مردیشم بە هیوام بێمە لای تۆ

خەمیش جەرگی بە ژانە و دەگری بۆ من
لە لای خۆت جێیەکیش ڕادەگری بۆ من؟

چ زوو بوو کۆچی ناوەختت، چ زوو بوو
کزەی داخت لە دڵما وەک چزوو بوو

لە دڵمانای، لە چاوان گەرچی ون بووی
عەزیزی خەڵک و خاک و زێدی من بووی

وەها تێکەڵ هەناسە و خوێنی ئێمەی
هەوێنی عەشق و خەم‌ تاوێنی ئێمەی

ئەتۆ ئاونگی سەر پەلکی گوڵانی
دڵی پاکت زوڵاڵ‌تر بوو لە کانی

لە تۆ فێر بوون شنە و بارانە پاکی
کە پاک و ڕوون بن و بێ فیز و خاکی

لە مەرگیشا هەتاوی ژینی هەڵدێ
کەسێ ئاوا دڵی خەڵکی لەگەڵ بێ

لەگەڵ خۆت برد هەزار ئاوات و بریا
تەنانەت ئاسمانیش بۆت دەگریا

بڕۆ هەرچی کەماڵە و چاکە، پێتن
کە دایک و باب و کاکت چاوەڕێتن

بڕۆ هاوڕێت دڵی خەڵک و خودایە
لەوێ دایکت دەکا بۆت لایەلایە

دەکەن ساڕێژی جەستەی پڕ لە ژانت
بە سۆرانی دەبەستن زامەکانت

بڕۆ دوو دایکی دڵسۆز چاوەڕێتن
بەهەشتی باوەشی وان ماڵ و جێتن

یەکێکیان دایکی خۆتە و چاوەڕوانە
ئەوی‌تر خاکە، دایکی نیشتمانە

🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

مەهاباد
زستانی 1390

🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

هاوڕێیان و ژینگەپارێزان و خەڵکی بەڕێز و خۆشەویستی بۆکان!
وێڕای سڵاو ئاگادارتان دەکەین کە ڕۆژی هەینی 15ی ڕەشەممە کە وەک ڕۆژی نەمام چەقاندن دیاری کراوە، بڕیارمان داوە بچینە چیای بەردەزەرد و بە چەقاندنی نەمام یان یارمەتیدانی ژینگەپارێزان، خۆشەویستیی خۆمان بۆ ژینگە و نیشتمانە جوانەکەمان دەربڕین. هیوادارین بەو پەڕی دڵسۆزییەوە لەو هەڵمەتە گشتییەدا بەشدار بن و ڕۆحی ژینگەپارێزی نەمر #کاک‌سەیدڕەحیم‌‌بدەوی شاد بکەن. خۆشەویستی و وەفاداریتان بۆ ژینگە نیشانەی گەورەیی و کەسایەتیی بەرزی ئێوەیە. پڕ بە دڵ چاوەڕوانی هەنگاوی سەوزتانین.
......................................

کات و شوێنی کۆبوونەوە: ڕۆژی هەینی سەعات 9ی بەیانی سەرەتای جادە کۆستە.

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔸سەر تەتەی بن مافەتە🔸


🔻بەشی دووهەم


پە‌ڕە‌موە‌چە‌کە‌ لە بۆیە هە‌ڵدە‌کێشێ و بە وردی چاو لە شە‌پۆلە‌کان دە‌کا. لە سە‌ر چۆک بە‌رە‌وڕووی دانیشتووم و چاوم لە دە‌می بڕیوە. هە‌موو جووڵانێکی لێوی و سووڕاندنی سە‌ری ژومارە‌ی لێدانی دڵم دە‌باتە سە‌رێ. هاوسە‌رە‌کە‌م تە‌نیا لە دە‌ریا دە‌ڕوانێ و لێوە‌کانی نابزێوێ. ئە‌و لێوانە‌ی ئە‌گە‌ر بجووڵێن، لە‌ڕێوە دە‌ستوور دە‌دە‌ن. چاوێک کە هە‌ر کات لە سە‌ر من دە‌گیرسێتە‌وە، حوکمێکم لێ دە‌کات: «چایی... چایی» خۆزگە هە‌ر بیگوتبایە چایی. یان چاییە‌کە دە‌بێ گە‌رم و کوڵاتوو بێ، بەڵام دەزانم وە‌ک چە‌ند خولە‌ک لەمە‌وبە‌ر دە‌نگی بە‌رز دە‌کاتە‌وە: «ئایس‌تی... ئایس‌تی...» یانی پە‌رداخێکی گەورەی پڕ لە چایی کە سە‌هۆڵ لە ناویدا هە‌ڵچێ و داچێ. پێم دە‌ڵێ کە داستایۆڤسکیش ئایس‌تیی خواردۆتە‌وە.
هاوسە‌رەکە‌م لایەنگری ڕێبازی ڕە‌سە‌نایە‌تیی ڕە‌نجە. دە‌ڵێ داستایۆڤسکیش لایە‌نگری ئە‌و ڕێبازە بووە. دە‌ڵێ ڕەنج هونە‌رمەند دە‌خوڵقێنێ. هە‌ر وە‌ک داستایۆڤسکیی خوڵقاند، بێتهۆڤێنی خوڵقاند. هە‌ر وە‌ها ڤانکۆک. گوایە مامۆستای وێنە‌گە‌رییە‌کەشی سە‌ر بە‌و ڕێبازە‌یە. هە‌ر کاتێک چاوم پێی کە‌وتووە ئاوا ئە‌م ناوانە‌ی بە‌دوای یەکا ڕیز کردووە.
هە‌ڵبە‌ت منیش زۆرم ڕە‌نج و ئازار چێشتووە. شه‌و و ڕوژ ئە‌وم بردووە بۆ فێرگە‌ی وێنە‌گە‌ری و هێناومە‌تە‌وە و بە کاروباری ماڵێ ڕاگە‌یشتووم تاکوو ئە‌و بتوانێ کاروبارە هونە‌رییە‌کانی پە‌رە پێ‌بدا.
چاوی لە شەپۆلە‌کان بڕیوە. بە قووڵی دە‌ڕوانێ و چاوی ناترووکێنێ.

لە خۆم دە‌پرسم، بڵێی بە دوای چیدا بگە‌ڕێ؟ لە ناکاو بانگم دە‌کا:
ـ« نارە‌نج، جگە‌رە‌یە‌کم بۆ داگیرسێنە.»
منیش دە‌ستە‌‌ونە‌زە‌ر ڕادە‌پە‌ڕم و دە‌ڵێم:
ـ« بە چاوان!»
چاوی لە شەپۆلە‌کان بڕیوە. بە قووڵی دە‌ڕوانێ و چاوی ناترووکێنێ.
پاشان چاوێک لە جگە‌رە کووژاوە‌کەی پێشوو دە‌کە‌م کە لەسە‌ر زەوی کە‌وتووە. جگە‌رە‌یەکی دیکە‌ی بۆ دادە‌گیرسێنم و دە‌ینێمە بە‌ینی لێوە‌کانی، تاریفی تابڵۆکە‌ی دە‌کە‌م:
ـ« زۆر جوان و بێ‌وێنە‌یە، تورە‌نجە خۆشە‌ویستە‌کە‌م!»
هاوسە‌رە‌کە‌م حە‌ز دە‌کا یە‌کتر بە‌ناوی نارنج و تور‌نج بانگ بکە‌ین.
دە‌ڵێ زۆرم حە‌ز لە ڕە‌نجی نێو ئە‌و دوو وشە‌یە هە‌یە و جۆرێک حاڵم دە‌گۆڕێ کە لە ڕە‌سە‌نایە‌تیی شتە‌کان تێدە‌گە‌م.
ئە‌و لە خواردنە‌کانیشدا حە‌زی لە برنجە و لە ڕە‌نگیشدا زۆری ڕە‌نگی نارنجی پێ جوانە.
هە‌ر وا لەسە‌ر چۆک دانیشتووم و چاوی لێدەکەم. هاوسەرەکەم دەڵێ بە دوای سووژیتێکدا دە‌گە‌ڕێ تاکوو ببێتە سەرچاوەی ئیلهامێکی هونە‌ری بۆی. بەڵام مخابن! تەنانەت ماسییەکی مردووش بە سەر ڕووبە‌ری دەریاکەوە دیار نییە. بۆ بەدبەختی منیش ناتوانم ڕووداوێکی بۆ بخوڵقێنم تاکوو بۆی ببێتە ئیلهامی هونە‌ری.
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

(شێعرێکی منداڵان)


🌈 #كۆلـكه‌زێڕینه🌈


🌈ئەمین گەردیگلانی🌈


كاتێ باران ده‌بارێ و
ده‌رك و بان ده‌شواته‌وه
داره‌كه‌ی نێو حه‌وشه‌مان
تێر تێر ئاو ده‌خواته‌وه
🌈🌈🌈🌈
له‌بن گه‌ڵا‌كانیدا
چۆله‌كه ده‌جریوێنێ
کاتێ خۆر لە بن هەورا
به‌حاڵ سه‌ری ده‌ردێنێ
🌈🌈🌈🌈
باران خۆش ده‌كاته‌وه
گه‌ڵا بریقه‌یان دێ
دێنه‌وه‌ده‌ر بۆ‌ كایه
هه‌موو منداڵانی دێ
🌈🌈🌈🌈
له‌م به‌ر تا ئه‌و به‌ری دێ
كۆلكه‌زێڕینه ده‌كشێ
ڕه‌نگی زه‌رد و سه‌وز و سوور
بنه‌وش و شین ده‌دره‌وشێ
🌈🌈🌈🌈
ته‌یری تیژ باڵ و كۆتر
ده‌فڕن به‌ده‌ور و به‌ریا
باڵیان ده‌ده‌ن له ڕه‌نگ و
هه‌ڵده‌سووڕێن به‌سه‌ریا
🌈🌈🌈🌈
خۆش بوو وه‌ك ئه‌و مه‌لانه
منیش باڵم هه‌بوایه
بچوایه‌م له‌و ڕه‌نگانه
پڕ كۆشێكم بێنایه

🌈🌈🌈🌈🌈🌈🌈
@amingardiglani
🌈🌈🌈🌈🌈🌈🌈

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

خۆت ھەناریت و دڵ و کوڵم و مەم و گوارە ھەنار
بەژنی تۆ باخی ئەوینی دڵی خەمباری منە

باخی ئەشقت بووە بۆ من بە ھەنارستانێک
لێوە گوڵنارەکەشت بێ بزە گوڵناری منە

🔸ئەمین گەریگلانی🔸

🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

ئەمین گەردیگلانی
و
کەیوان جامخانە

بۆکان نەورۆزی 2721


🌼🌸🌺🥀🌹🌷🌻🌼
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

ئەم وڵاتە ژوانی پاکی تۆ و گەزیزە و نێرگزە
دەک نەژیم گەر ڕێ بدەم پێ‌پەست کرێی نەورۆزەکەم!

لەم هەواری ئەشقە بۆ هەر لایە دەفڕێ چاو و دڵ
بسکی زەردی تۆ شنەی دێت و لەوێی نەورۆزەکەم!

🌺ئەمین گەردیگلانی🌺

🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

نەوبەھارە و سەوزە گۆرانی دەڵێ
بەندی تیشک و شەونم و جوانی دەڵێ
پێیەتی مزگێنیی سەرھەڵدانەوە
پشت لە مردن کردن و بووژانەوە
دێ گەزیزەی شین بە شوێن نەورۆزەوە
دێن بە پێشوازی شنەی نەورۆزەوە
دێ بەھارێ پڕ بە دڵ شادی بکەین
چاو لە باڵای بووکی ئازادی بکەین

🌸🌱🌺🌿🥀☘🌹🍀🌷🍃🌼

نەورۆز لە خۆتان و بنەماڵەی ئازیزتان
پیرۆز بێت.
هیوادارم سەرەتای ساڵی نوێ و سەدەی نوێ، ڕێگایەکی سەوز بێ بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانمان.

🍃ئەمین گەردیگلانی🍃


🍀🌱🍃🌱🍀🍃🍀🍃
🆔 @gerdiglni2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

❣ئەوین(5)❣

🔸ئەمین گەردیگلانی🔸


گوڵم!
عەشق کوا تاوانە؟
لە یەک گرێدانی دڵە
گەر خۆشەویستی تاوان بێ
سروشت گەلێ تاوانبارە؛
چون لێک دەدرێن،
تێک دەهاڵێن
ئەوی گیایە و ئەوی گوڵە!

🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🥀ئەوین(3)🥀


👁‍🗨ئەمین گەردیگلانی👁‍🗨


قەڵەمەکەم
باڵای کچێکی لە عەتری
سەوزی شێعر هەڵکێشاوە،
کوندەبووی ناز
قەت باڵی بە سەر باڵایدا
نەکێشاوە!

شێعرم بۆ بەرۆک و قژی
کچێک کردۆتە گوڵاڵە
کە ئاوێنەی چاوەکانی
بە پڕشنگی ئەوینێکی
پاک و خودایی
زوڵاڵە.

دڵم بۆ مەلی ئەوینی
کچێک کردۆتە ھێلانە
کە کانیاوی سەوزی ڕۆحی
پڕ لە ئەشق و
خۆشەویستیی نیشتمانە.

🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🌱ئەوین(1)🌱


♦️ئەمین گەردیگلانی♦️


شەو،
چەندەی هەتاو خۆش دەوێ
هەتاو،
سەد هێندە شەوەزەنگ
چونکە ئەو نەبێ
هیچ کەسێ
لە دەست ئازاری تاریکی
نایەتە دەنگ.

🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔸بۆ بەجێت هێشتم؟🔸

دڵم خنکا لە نێو گێژاوی خەمدا بۆ بەجێت هێشتم؟
ڕوحت بردم لەشی سەردم بەجێما بۆ بەجێت هێشتم؟
‌ ...........

🔹شێعر: ئەمین گەردیگلانی

گۆرانیبێژ: حسێن وەفا

🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
🆔 @gerdiglani2020

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

پیرەدارێکی خەزان گەستەم و سیس و کەلەلام
ڕەشەبای ڕەوتی دەدا لێم و دەڵێ: ھەڵمەوەرە

🍁ئەمین گەردیگلانی🍁


🔸دیارییەکی جوان لە هونەرمەندی
🔸خەتخۆش کاک عەبدوڵڵا قەرەنی

🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

سووتاندی دڵم کۆچی لە ناکاوی تۆ
ئاوا بوو لە من خۆری بزە و چاوی تۆ
ڕۆیشتی بەڵام هەر لە دڵمدا زیندوون
سەد بیرەوەریی سەوزی بەجێماوی تۆ

◾️ئەمین گەردیگلانی◾️

ئەمڕۆ 17ی ڕەشەممە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویستم
کاک عەزیز مستەفازادەیە
یادی بەخێر و ڕۆحی شاد بێ

💠💠💠💠💠💠💠
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

پیرەدارێکی خەزان گەستەم و سیس و کەلەلام
ڕەشەبای ڕەوتی دەدا لێم و دەڵێ: ھەڵمەوەرە

🍁ئەمین گەردیگلانی🍁

🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔹تان‌وپۆ🔹

خۆر کە دیتت ڕۆژ و شەو بێ ئۆقرە هاتوچۆیەتی
تاسەباری شیلەماچێکی دەمی ئاسۆیەتی

🔸شیعر: ئەمین گەردیگلانی

💠خوێندنەوە: خاتوو کەژاڵ فەرهادی

⚡️⚡️⚡️⚡️⚡️⚡️⚡️⚡️
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔸سەر تەتەی بن مافەتە🔸


🔻بەشی سێهەم


شە‌ش ساڵ ماڵداریم کردووە تاکوو بچێت بۆ فێرگەی شێوەکاری و هونەرە‌کە‌ی گەشە پێ بدا. لە من دەڕوانێ و دەریاکەم نیشان دەدا:
ـ«نار‌نج! خۆشە‌ویستەکەم! سەیری دەریا بکە چۆن شەپۆل دەدا. ئەگەر ئێستا گەمیەی ماسیگرێکی پیر لەگەڵ شەپۆلی دەریا ململانیی بکردبایە، دەبووە مودێلێکی باش بۆ تابڵۆکەم.»
دەستووری خۆی داوە. لەسەر ڕووبەری دەریا و ڕۆخەکە مووبە‌موو بە دوای گە‌میەیەک و ماسیگرێکی پیردا دەگەڕێم. بەڵام نە هیچ گەمیەیەک وەبەر چاو دەکەوێ نە ماسیگرێکی پیر، دەزانم ئیتر ماسیگرە پیرەکان باویان نەماوە و توانایی ئەو کارانەیان نییە. ئێستا پیرە پیاوە‌کان لە ڕۆخی دەریاکە دەسووڕێنەوە و بنیشێت و جگەرە دەفرۆشن.
لە سەر چۆک، لە پیرە پیاوێکی پشت چەماوەی جگەرە‌فرۆش دەچمە پێشێ و بەستەیەک جگەرەی مارلبورۆی سووری قوڵەی پاکەت مقەباییی ـ جگەرەی تایبەتی هاوسەرەکەم ـ لێدەکڕم، خێرا بۆی دێنم و دەستە ناسک و هونەراوییەکەی ماچباران دەکەم.
پاکەتە جگەرەکە لە نزیک تەپڵەکی لای بوومەکە دادە‌نێ. دە‌ستە‌کانی بە‌رە‌و ئاسمان هە‌ڵدە‌بڕێ. سۆز و هە‌ستێکی شۆڕشگێڕانە لە نێو چاوە هونە‌ر خوڵقێنە‌کانیدا شەپۆل دەدا. لێوەکانی وەکوو ئاڵایەکی سوور دەشەکێتەوە:
ـ«خۆزگە پاپۆڕە جەنگییەکەی پۆتمە‌کین لەوێ بوایە، لە سەر ڕووبەری دەریاکە، تاکوو من تابڵۆیەکی هەرمانم لێ بخوڵقاندبایە.»
ئەی خودایە گیان! ئێستا من پاپۆڕی جەنگیی پۆتمەکین لە کوێ پەیدا بکەم؟
دیسان لەسەر چۆک دەچم بۆ لێوارەکە و وە‌ک چاو ئێشەدار بۆ پاپۆڕی جەنگی دەگەڕێم.
بۆم پەیدا نابێ و بە جێی ئەو پەرداخێکی گەورەی چایی بۆ دێنم کە سە‌هۆڵ لە نێویدا هەڵدەچێت و دادەچێ. فرمێسکی حەسرەت لە چاوی هاوسەرەکەمدا شەپۆل دەدا. چاییەکە لە لای لاقی دادەنێم. خۆم بە شەرمەزار دەزانم کە نە‌متوانیوە هیچ یارمەتییەکی بدەم بۆ دۆزینە‌وە‌ی ئیلهامە هونە‌رییە‌کە‌ی. تەنانەت نەمتوانیوە پاپۆڕێکی جەنگیی بێ بایەخی بۆ پەیدا بکەم. بۆیە داوای لێبوردنی لێدەکەم.
لەم کاتەدا لە ناکاو هاوسەرەکەم پەڕەمووچەکەی هەڵدەگرێ و بە هەیەجان و دڵخۆشییەوە لە ڕەنگە‌کانی هەڵدەکێشێ. لەم ڕەنگە‌وە بۆ ئەو ڕەنگ. خێرا خێرا چاو لە دەریا و بوومی شێوەکارییەکەی دەکات. دڵم لە خۆشیانا کەوتە کوتەکوت. گوتم ڕەنگە شتێکی پێ ئیلهام کرابێ. پەڕەمووچەکەی لە‌ملاوە بۆ ئە‌ولا دەکێشا و ڕەنگەکانی لە بوومەکە هەڵدەساوی. چاو لە دەریاکە دەکات و دیسان چاوی لەسەر بوومەکە دەگیرسێتەوە. منیش سەر هەڵدەبڕم و لە دەریاکە دەڕوانم. ژنێک لە لێواری دەریاکە ڕاوەستاوە و هاوار دەکات و دە‌گری و ڕوومەتی خۆی دەڕنی.
منداڵێک لە نێوان شەپۆلەکاندا هەڵدەچی و دادەچی. ژنە بۆ لای ئێمە دەستی ڕادەتەکێنێ و داوای یارمەتی دەکا.
هاوسەرەکەم بە وردی و خێراخێرا چاوی لە سەر دەریا و منداڵەکە و بوومەکە دەگوێزێتەوە و پەڕمووچەکەی لە بۆیە هەڵدەکێشێ و بە بوومەکەیدا دەساوێ. هاوار و گریانی ژنە بێ‌ئیختیار لە جێی خۆم ڕایپەڕاندم. ئەژنۆکانم تە‌زی بوون و ژانیان دەکرد. ژنە زیاتر دەنگی هەڵدێنێ و زیاتر دەستی بۆ لای ئێمە ڕادەتەکێنێ. بە پڕتاو هەڵدێم تاکوو بچم بۆ یارمەتیی، کە چی دەستی هاوسەرەکەم توند شانم دەگرێ و ناهێڵێ بڕۆم. هەنیشکێکی تێدەکوتم و خۆم لە دەستی ڕادەپسکێنم و بە‌رەولای دەریاکە ڕادەکەم. لە دوای خۆمەوە گوێم لە دەنگی هاوسەرەکەمە هاوار دەکات و دە‌قیژێنێ.
بە قە‌ڵافە‌تێکی ڕاست و بە‌هێزە‌وە هە‌ر دوو دە‌ستم لێک بڵاودە‌کەم و پێ دەنێمە نێو دەریاکەوە، خۆم دەگەیەنمە منداڵەکە و لە چنگ شە‌پۆلەکانی دەردێنمەوە، لە باوەشی دەگرم و دێمەوە دە‌رێ.
قیژە و هاواری هاوسەرەکەم هەر وا لە دوورە‌وە دێتە گوێم و بە تووڕەیی سەر و دەستی ڕادەوەشێنێ:
ـ«ئەم پیاوە ئیلهامە هونەرییەکەی کوشتم. ئەم پیاوە دەستی لە کاری سروشت وەرداوە. ئەم بۆرە پیاوە نەزانە دوژمنی منە. دوژمنی هونەرە. ئە‌و ئیلهامە هونە‌رییەکەی کوشتم...»

تەواو


🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
@amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

🔸سە‌رتە‌تە‌ی بن مافە‌تە🔹

✍نووسەر: هومایوون خوسرەوی دێهکوردی

📝وەرگێڕانی: ئەمین گەردیگلانی


🔻بەشی یەکەم

دەریا شەپۆل دەدا، هاوسەرەکەم لە پاڵ تاقە دارێکی سەر زینووی ڕۆخەکە ڕاوەستاوە و چاوی لە شەپۆلەکانی زەریا بڕیوە. بوومی وێنەکێشانی لەسەر سێپەکێکی بەرز بەرەو ڕووی خۆی داناوە و پە‌ڕەمووچەی بە دەستەوە گرتووە. زەفتێک لە سەر مێزی بن دارەکە داندراوە و سۆناتای ژومارە نۆی بێتهۆڤن لەگە‌ڵ هاژە‌ی شە‌پۆلە‌کان ئاوێتە دە‌بێ؛ سۆناتای کرۆڤیتیزێر. پیاو بە بیستنی ئەو هەوایە ڕۆمانەکەکەی تۆلستۆی وەبیر دێتەوە. کەمان و پیانۆ شان بە شانی یەک دە‌ڕۆن و هێندێ جاریش لێک دوور دە‌کە‌ونە‌وە. بڕێ جار دە‌نگی یە‌کیان دێت و بیسەر بۆ دادوە‌ری بانگهێشتن دە‌کات و هێندێ جاریش دە‌نگێکی‌تر دە‌ناڵێنێ. دیمە‌نە‌کە تە‌واو هونە‌رییە و من چە‌ند هە‌نگاو لەولاترەوە لە سە‌ر عە‌رزی، لەسە‌ر چۆک بە‌رەوڕووی دانیشتووم و چاوی لێدە‌کە‌م.
ساڵانێک لە‌مە‌وبە‌ر کە ناخم لیپاولیپ بوو لە عە‌شق و هە‌‌زاران لاپە‌ڕە ڕۆمانی سیاسی و هونە‌ری، وە‌ک لاوێکی خە‌باتگێڕ لە هاوڕێ و هاودە‌مێکی هاوبیروڕا دە‌گە‌ڕام تاکوو ژیانی هاوبە‌شی لەگە‌ڵ پێک بێنم. دە‌مویست لە‌گە‌ڵ کچێکی هونە‌رمە‌ندی شۆڕشگێڕ هاوسە‌رگیری بکە‌م.
بە‌هاری ئە‌و ساڵە هە‌وایە‌کی خۆش و سازگاری هە‌بوو، شە‌وێک کە ناخم لێوڕێژ بوو لە هە‌ست و نە‌شە، دیتم ئە‌و کراسێکی هاورێشمینی تە‌نگ و لووسی لە‌بە‌ردا بوو و باسی بێ‌بە‌شی و چارەڕە‌شی گە‌لانی ستە‌م لێکراوی دە‌کرد. هە‌ست و سۆزی لاوی لە دە‌روونمدا کە‌ڵە‌کە ببوو و وزە‌ی ئە‌و خواردنە چە‌ور و شیرینانە‌ی چە‌ند ڕۆژ لە‌مە‌بە‌ر خواردبووم ئاراوقارای لێ‌هە‌ڵگرتبووم.
کچە بە‌نازە‌وە چاوە‌کانی خومار دە‌کرد و باسی چە‌وسانە‌وە‌ی چینی کرێکار و زە‌حمە‌تکێشە‌کانی دە‌کرد. لە ژێر تریفە‌ی مانگە شە‌ودا، سواری گە‌میە ببووین و بە سە‌ر دە‌ریای مە‌ند و بێ‌شە‌پۆلدا بە ئارامی سە‌وڵمان لێدە‌دا. لە نزیک یە‌کتر دانیشتبووین. هە‌ناسە گە‌رمە‌کە‌ی لە دە‌موچاوم دە‌درا. دە‌تگوت ڕوومە‌تم ڕە‌نگ دەکا... لە ناکاو هە‌ستم کرد خە‌باتگێڕترین و هونە‌رمە‌ندترین کچی دنیا بە‌رە‌وڕووم دانیشتووە و بە گیان و بە دڵ ئاشقی بووم و کاتێک دایکی وە‌بیری هێنایە‌وە کە مانگی محەڕڕم و سەفەر نزیک بۆتە‌وە، زۆر بە پە‌لە زە‌ماوە‌ندە‌کە‌مان ساز کرد.
یە‌کە‌م مانگە‌کانی ژیانی هاوبە‌شیمان هە‌موو توانای خۆم بۆ ئە‌وە خستە کار تاکوو تێی بگە‌م و بزانم چی لە ناخ و مێشکیدایە و زۆری نەخایاند کە ئە‌وی وزە و هێزی هە‌مبوو لە کارم کرد و هیچم بە هیچ نە‌کرد.
ئێستا ئیتر بە‌هار تێپە‌ڕیبوو و بە‌جێی باس کردنی خە‌ڵکانی هە‌ژار و چە‌وساوە، بە ڕۆژدا لە‌م دووکانە‌وە بۆ ئە‌و دووکان بۆ کڕینی کە‌لوپە‌لی ماڵ و مۆبیلیاتی قیستی دەسووڕاینە‌وە. بە‌ڵام من بیرم لە شکە‌ست نە‌دە‌کردە‌وە و بڕیارم دا ئە‌و هە‌ر بە‌و جۆرە ببینم کە لە خە‌یاڵمدا بوو. ئە‌وم نارد بۆ فێرگە‌ی وێنە‌گە‌ری تاکوو لە‌لای مامۆستایانی شارە‌زای هونە‌ری وێنە‌گە‌ری، ببێتە وێنە‌گە‌ر. شوکر بۆ خودا هە‌وڵ و زە‌حمە‌تە‌کانم بە زایە نە‌چوون و بوو بە وێنە‌گە‌ر. ئێستا لە ڕۆخی دەریا، لە سە‌ر زینووی لێوارە‌کە و لە ژێر تاقە دارێکی پڕ لک و گە‌ڵا خە‌ریکی وێنەگە‌رییە.
کە‌مان و پیانۆ، کۆتایی بە سۆناتا دێنن. لە سە‌ر چۆک دانیشتووم و لە ژنە وێنە‌گە‌رە‌کە‌م دە‌ڕوانم و هە‌ست دە‌کە‌م بە ئاوات و کاوی دڵم گە‌یشتووم.

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…

ئەمین گەردیگلانی

غەریب پشدەری
و
ئەمین گەردیگلانی

هەولێر ماڵی نووسەران
2012 /12 /22
فیستیڤاڵی هەڵبەستی لاوان


🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀
🆔 @amingardiglani

Читать полностью…
Subscribe to a channel