زایەڵەی شاخ و قیژەی گوڵەباخ
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
بەڕێوەم و دەگەڕێم تا سنووری ئەم خاکە
لە چاوم ھەڵدەوەرێ ئەسری سووری ئەم خاکە
لە ناخم ھەڵدەقوڵێ زایەڵەی بە تینی شاخ
دڵم بووە بە ھەناوی تەنووری ئەم خاکە
خەزەڵوەرێنە نیگای باخ و، گوڵ وەری پەلکی
ژەنینی دارە لە سەر نۆتی شووری ئەم خاکە
لەگەڵ ھەنیسکی گوڵ و کانیی دڵ بە خەم، گریان
چڕینی باخە بە قوڕگی تەمووری ئەم خاکە
گلارە شەونمی سەر پەلکی گوڵ لە قوڕ وەربوون
لە دووکەڵا ونە کوڵمەی بلووری ئەم خاکە
بە قیژەقیژ و زریکەی گوڵووک و وردەچرۆ
چیا دڵی بە گڕە و بۆتە «توور»ی ئەم خاکە
لە دووریی تیشکە، غەور گرتی چاوی ئاوێنە
وەریوە باڵی شنەی سەوز و سووری ئەم خاکە
وەنەوشە سەر بە ھەشە و خۆ دەڕنن گوڵباخی
بەقەد خودایە، خودایە سەبووری ئەم خاکە
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🆔 @amingardiglani
🔸گڕی شەڕ🔸
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
من خاکی بێ بەهارم، کەوتوومە بەر گڕی شەڕ
جەستەم وەها تەزیوە، دۆزخ دەکەم بە سەڕسەڕ
نەکوژاوە ژیلەمۆکەی ئاورگی سووری نەورۆز
سیس هەڵگەڕا گوڵانم وەک بسکی زەردی پووشپەڕ
عەشقی فڕین لە سەرما سەد باڵی لێڕواندووم
باڵم نەسوو لە هەور و گشت هەڵوەرین پەل و پەڕ
ژین کورتە تاکوو هاتم چاوێ بە دڵ لە گوڵ کەم
دیتم لە سەر مەزارم ڕسکا شلێر و شەشپەڕ
کەوتوومە دووی شەبەنگی خۆرێکی زەردی بێ تین
داماو و کۆڵەکوتراو، کوێر و شەل و خول و کەڕ
ناسیویە ماری ڕێگا پێی پڕ بلۆق و زامم
برژاومەوە بە ئارەق، داومی لە عەرزی باپەڕ
لەم کەند و لەندی ژینە ئاتاجی دەسگرم خۆم
بابردەڵەم بە سەر چووم، کەوتوومە چنگی باگەڕ
من خۆم لە ڕێگە هەتڵەم، عەشقم دەکەن بە ڕێباز؟!
کێوم لە پێ دەبەستن؟ بیرم دەکەن بە باوەڕ؟!
ئەی شلکە خەڵفی پاراو بڕوانە جەرگی چوومەت
ماچی ڕەشت نەدیوە لە لێوی ئاوری تەڕ
دەیبینی شایی سووری ماچ و گوڵ و قوڕ و خوێن
لەم چۆڵگەیە کە بلوێ ژوانی گورگ لەگەڵ مەڕ
دەنگێ لە ناخی شەودا چڕژاندی بەردی مت بوون
دەیگوت بە گڕ بنووسە، ڕازی گوڵانی پەڕپەڕ
هەرچەندە نووتەکیش بێ شەوگاری ناهومێدی
خۆرێکی تر دەڕسکێ ڕادا شەوی ڕەشی شەڕ
کتێبێک سەبارەت بە کێش و وەزنی شێعری کوردی
بە پێشەکی مامۆستا ئەمین گەردیگلانی
نووسەر: مستەفا هوشیار
شوێنی بڵاوبوونەوە: بۆکان، فەلەکەی مادەر( مجسمە مادر)، کتێبخانەی ئازادی
🍀ئاڵا🍀
شێعر: ئەمین گەردیگلانی
خوێندنەوە: بەیان پەسەند
کاتێ شەپۆلی پەرچەمت گڕ بەسەری شەوا دەکەن
شەو دەڕەوێ زەوی و سەما، گوڵ لەبەری هەوا دەکەن
دەشت و چیا دەبن بە گڕ، باڵی بزەت کە دەرکەوێ
چاو زمان و دڵ هەموو، پێکەوە یا خودا دەکەن
تۆ کە بە نیو نیگایەکت گڕ لە جیهانێ بەردەدەی تاوی بزە و شەبەنگی ڕووت، چی لە دڵی چیا دەکەن
دێی کە بە کۆیە نوورەوە، شەو دەخزێتە ژوورەوە گیانە لە خەو دەڕاسن و دەرکی دڵ ئاوەڵا دەکەن
دەردەکەوێ لەگەڵ بەیان کاتێ گزنگی ڕووی گەشت
شەونم و سەوزە ناوەکەت، پڕ بە گەر و هەرا دەکەن
تاکو خەیاڵی تۆ لەگەڵ ئەم دڵە عاشقەی منە بووکی وشە و پەریی شیعر، دێن لەگەڵم سەما دەکەن
دەردەکەوێ کە تیشکی ڕووت شەو لە پەساری ئەشقەوە
بەرد و گوڵ و کوڵۆ بەرەو پیری دەڕۆن و ڕادەکەن
با بشەکێ بە نەرمەبا، بەژنە زراو و بەرزەکەت
ئەو دەم ئەبینی دەشت و کۆ چۆن خەم و تەم بە با دەکەن
شەو دەڕەوێت و تیشکی ڕووت پڕ لە ئەوین دەکا بەیان
شاخ و قەڵەم لە باوەشی جاڕە گوڵا سەفا دەکەن
🆔 @amingardiglani
شاری پیتەکان|فێرکاری ئەلفبێی کوردی| گۆرانی بۆ منداڵان|کاناڵی بابەدیدی|ba...
https://youtube.com/watch?v=2k-rHcTj6ko&feature=shared
لە ڕاستەوە: ڕامان سۆفی سوڵتانی، دکتۆر شەماڵ ئیسماعیلپوور، ئەمین گەردیگلانی، حسێن ئەندان(کوردە)
سەردەراباد، 1403/2/28
✏️#شەوە_شێعر
بەرنامەی شەوە شێعری شاری سەقز
ئەمشۆ گوێبیسی پارچە شەعێرێک لە شێعرەکانی مامۆستا ئەمین گەردیگلانی بن.
تکایە بە نووسینی ڕخنە و پێشنیارەکانتان پاڵپشتمان بن
هیوادارین لەم بەرنامە جوان و ڕێک و پێکانە کە پاڵپشتی لە هونەر و ئەدەبی کوردیە لە هەموو شارەکان بەڕێوە بچن
#بەشی_2
🔜بەشی سێهەم سبەی شەو لە کاناڵی شنۆیەکەم
🌐: @shnoyakam
🍒 کاناڵی شنۆیەکەم👇
👀/channel/+UMbceGhelZtjZTRk
🍀ئاڵا🍀
ئەمین گەردیگلانی
کاتێ شەپۆلی پەرچەمت گڕ بەسەری شەوا دەکەن
شەو دەڕەوێ زەوی و سەما، گوڵ لەبەری هەوا دەکەن
دەشت و چیا دەبن بە گڕ، باڵی بزەت کە دەرکەوێ
چاو زمان و دڵ هەموو، پێکەوە یا خودا دەکەن
تۆ کە بە نیو نیگایەکت گڕ لە جیهانێ بەردەدەی تاوی بزە و شەبەنگی ڕووت، چی لە دڵی چیا دەکەن
دێی کە بە کۆیە نوورەوە، شەو دەخزێتە ژوورەوە گیانە لە خەو دەڕاسن و دەرکی دڵ ئاوەڵا دەکەن
دەردەکەوێ لەگەڵ بەیان کاتێ گزنگی ڕووی گەشت
شەونم و سەوزە ناوەکەت، پڕ بە گەر و هەرا دەکەن
تاکو خەیاڵی تۆ لەگەڵ ئەم دڵە عاشقەی منە بووکی وشە و پەریی شیعر، دێن لەگەڵم سەما دەکەن
دەردەکەوێ کە تیشکی ڕووت شەو لە پەساری ئەشقەوە
بەرد و گوڵ و کوڵۆ بەرەو پیری دەڕۆن و ڕادەکەن
با بشەکێ بە نەرمەبا، بەژنە زراو و بەرزەکەت
ئەو دەم ئەبینی دەشت و کۆ چۆن خەم و تەم بە با دەکەن
شەو دەڕەوێت و تیشکی ڕووت پڕ لە ئەوین دەکا بەیان
شاخ و قەڵەم لە باوەشی جاڕە گوڵا سەفا دەکەن
🆔 @amingardiglani
💠باران💠
💧شێعری: ئەمین گەردیگلانی💧
خوێندنەوەی:
💦خاتوو کەژاڵ فەرهادی💦
💧💧💧💧💧💧💧💧
🆔 @amingardiglani
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
بە داخەوە🥀
بەپەلە
هونەرمەندی نەتەوەیی کورد عەلی زەندی پاش ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی لە وڵاتی کانادا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
هنرمند #علی_زندی درگذشت.
بۆ دوا جارا
بێ ماڵ ئاوا بەجێت دێڵم
ئازیزەکەم 🖤🥀
/channel/jiyanewey_kurdistan
ــ. ئـــاگـــاداری..
بۆ هەموو شاعیرە بەڕێزەکان لە سەرانسەری
کوردستان ..
سڵاوتان لێبێت ..
ڤیستیڤاڵی دووەمی (مەلای جەباری )
دەست پێدەکاتەوە لە مانگی چوار
لە ڕێگای ئەو لیژنەیەی کە دایناوە جا هەر بەڕێزێک ویستی بەشداری بکات با شیعرەکەی بنێرێت لە ڕێگەی نوێنەری شارەکەیەوە کەدانراوە ..
شیعرەکان تەشیر نەبێت بە ئاین وحیزب و هیچ کەس و لایەنێک ..
مەرجەکانی فیستیڤاڵ:-
١ـ دەقی کلاسیک لە هەشت بەیت کەمتر نەبێت و
دەقی هایکۆ و ئەفۆریزم لە شەش کۆپلە کەمتر نەبێت و
سەربەست و قەصیدە لە (٣)لاپەڕەی (A4)زیاتر نەبێت.
٢ـ دەقی نێردراو نابێت پێشتر لەهیچ ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبێکدا بڵاوکرابێتەوە و نابێت بەشداری ڤیستیڤاڵی تری پێکرابێت .
٣ـ بەشداربووان دەبێت بەزمانی کوردی دەقەکانیان بنێرن.
٤- شاعیرانی بەشداربوو دەتوانن بەهەر کام لەم ڕێگایانە شیعرەکانیان بگاتە لیژنەی فیستیڤاڵ،
لە ڕێگەی دەستی واتە لەسەر پەڕە
لە ڕێگەی ماسنجەر ، واتسئەپ ، ڤایبەر ، تلیگرام .
ژمارەی مۆبایلێک بۆ ئەو مەبەستە بڵاو دەکرێتەوە کە هەموو پەنجەرەکانی سۆشیالمیدیای لەسەربێت.
٦- بەشداربوو سیڤیی خۆی هاوپێچی دەقە شیعرییەکەی بکات.
بۆ نمونە: ناوی سیانی ـ شوێنی نیشتەجێبوون ـ ژمارەی مۆبایل.
٧- لە ڕێکەوتی(٥ /٣ /٢٠٢٤) دەقی شیعری شاعیرانی بەشداربوو وەردەگیرێت تاوەکو (٥/٤/٢٠٢٤ )کۆتا ڕۆژی وەرگرتنی دەقە شیعرییەکانە ...
٨- بەشداربوو پێویستە لە یەک دەق زیاتر نەنێرێ، دواتر کە گەیشتە دەستی لییژنە بەهیچ جۆرێک ناگۆڕدرێت تەنیا دەتووانێت لە بەشداریکردن بکشێتەوە .
٩- لەو بەروارەی دیاریکراوە بەداوای لێبوردنەوە دەق وەرناگیرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ.
لیژنەی وەرگری دەقەکان:
http://t.me/melajebari
...
لەگەڵ ڕێزی( ئەسوەد فایەق ) سەرۆکی ڤیستیڤاڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ.
https://www.instagram.com/reel/C4cmK40sGMi/?igsh=MTNrbmFkZW56dTc4OQ==
پڕشنگی خۆر و سروەی بەهاری
نەورۆزی سووری هێنا بە دیاری
من پیرۆزبایی بە گڕ دەنووسم
پێشکەش بێ بە تۆ و بە کوردەواری
✍ئەمین گەردیگلانی
Babadidi-KidsTV" rel="nofollow">http://www.youtube.com/@Babadidi-KidsTV
دایک و باوک و مامۆستایانی ئازیز! وێڕای سڵاو و ڕێز،
تکایە بۆ گەشەی و نەشەی زمان و بیر و زەین و ئەدەبی منداڵان، گۆرانی و ئەنیمەیشنی شاری پیتەکان لە کاناڵی Babadidi لە یوتیوب، بە منداڵەکان بناسێنن و سابسکرایبی بکەن، تا لە خزمەتکردن لەو بوارەدا دڵخۆش و بەردەوام بین☝☝
🔸دووبەیتی🔸
ئەوین ڕێگەی دڵی زۆر پێ بڕیوم
گوڵاڵەی سووری ماچی پێ چنیوم
پشووم ئەو کاتەیە بۆ ماچی لێوت
بە کێوی بەژنی تۆدا هەڵزنیوم
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
🆔 @amingardiglani
دووبەیتی
لە دووریی تۆ دڵم پڕ ژان و سۆیە
نەماوم، گەر بڵێن ماوی درۆیە
بە وێنەی پیرەدارێ سیس و تینوو
گوڵم، چاوم لە ڕێژنەی عەشقی تۆیە
ئەمین گەردیگلانی
🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani
🔸ژیانەوە🔸
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
خۆزگا لە باخی لێوتا واژەی ئەوین دەڕسکا!
پڕ بە شەوی نیازت، پڕشنگی ژین دەڕسکا،
بۆ وردە پێلی تاسەم، عیشقت دەبوو بە ڕێباز
لە سەر نیگای زوڵاڵی، سەد پێکەنین دەڕسکا
شانەی دەکرد هەناسەم، چینی شەپۆلی کەزیەت
ئەو دەم لە کانی دەمتا، ماچی بەتین دەڕسکا!
پێسیری ئاوەڵای گوڵ، ژوانگەی دڵی پەپوولەن
ئەوین نەبا گوڵاڵە، بۆ هەڵوەرین دەڕسکا
دڕکی کەسەر نەهاڵێ ڕیشەی لە ڕۆحی باخان،
گوڵباخی زەردەخەندە کوا بێ برین دەڕسکا؟
عەرزی سەری لە دەوری چاوی هەتاو نەگێڕێ،
کەی باخی پڕ هەسارەی ئاسمانی شین دەڕسکا؟!
ودمی ژیان لە بۆنی قژیا نەبا گەنم، کوا
بەژنی زراو و شلکی بۆ سەر بڕین دەڕسکا
کۆڵانی چۆڵی شەو کوێر بەیانی تێنەزایە
شەو، هەر گوڵی سەهۆڵی لە سەر سەرین دەڕسکا!
🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸
🆔 @amingardiglani
🔸ڕێی خەیاڵ🔸
شێعر: ئەمین گەردیگلانی
گۆرانیبێژ: ڕابەر کوردستانی
کە دووری لێم، بەیادی تۆ بە شەودا ڕێی خەیاڵ دەبڕم!
بە ناڵەی دڵ خەوی شیرین لە چاوی مانگەشەو دەزڕم
دەبێ خۆڵی خەمی گشت دڵشکاوان من بە سەرما کەم
دڵ و جەرگم بە خەنجێری خەم و دەردی ژیان ببڕم
وەرە با ئەشکی شادی دەشتی وشکی دڵ بخووسێنێ!
بە پەلکی نەرمی گوڵخونچەی ئەوینت تۆزی دڵ بسڕم
🔸ڕووناکی🔸
🔹ئەمین گەردیگلانی🔹
تا دڵی ئێمە لە سایەی هونەرێ ڕووناکە
شەوی ئاواتی هەموو خەملەبەرێ ڕووناکە
وەشەوارەی دەکەوێ چاوی زەمان زۆر بێ نوور
تا ژیان پڕ لە شەوە و چەرمەسەرێ، ڕووناکە
تاکوو باخی گوڵەهیوایە هەبێ و تینوو بێ
چاوی ئەسرینی هەموو دەربەدەرێ ڕووناکە
بەسیە ڕەشبینی تەمی خەم لە دڵت دەرباوێ
کانی فرمێسکی لە قوڕ دێتەدەرێ، ڕووناکە
دەنکە بارانە لە نێو ڕۆحی ڕەشی هەورایە
بۆخەمی پیرەزەوی دادەوەرێ، ڕووناکە
خۆر کە بۆماچی زەوی دانەگەڕێ ناشلوێ
ماچی ئەستێرە بکا هەر لە سەرێ، ڕووناکە
مانگی ڕووت جووتە لە بن دوو پەڵە هەوری ڕەشدا
بە نیگای خۆری مە هەریەک لە بەرێ ڕووناکە
چاو لە من داگری چاوت بە گەشی هەڵدێنی
تاکوو ئەستێرە مژۆڵی دەلەرێ، ڕووناکە
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani
دایە گیان ئەم ماڵە بێ تۆ بۆنی مەرگی لێوەدێ
تکتکەی فرمێسکی چاوم خوێنی جەرگی پێوەدێ
تۆ بەجێتهێشتم بە داخ و مەینەت و دەردانەوە
ڕۆیی سۆمای چاوەکەم لە سوێت بەدەم گریانەوە
◾️◾️◾️◾️◾️◾️◾️
کۆچی دوایی یەکەم مامۆستای قوتابخانەم و دایکی شیرینم (عەزیزە خانم خادەمی) جەرگی بە کوچکەوە دام.
دایکی شیرینم ماڵاوا
وەرە گوێ بگرە لە قرچەی دڵی ڕووبار و چیا
وەرە فرمێسکی دڵت داکە وەکوو بارانە
بێ نیگات زەردە سروشت و غەزەلی دووری دەڵێ
باخی خەم گەستوو دڵی تەنگی بەرەو ژاکانە
"ئەمین گەردیگلانی"
کەسێک کە بە کۆچی ناوەختی سروشتی بێکەس و هەتیو کرد، کەس نەبوو جگە لە مامۆستا (سەید ڕەحیم بدەوی) باوکی ژینگە.
بە بۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئەو خۆشەویستەوە لەگەڵ سروشتی جوانی کوردستان پەیمان تازە دەکەینەوە و ڕێبواری ڕێگا سەوزەکەی سەید ڕەحیم دەبین و یاد و بیرەوەریی ئەو ئازیزەمان ئاوێتەی کانی و گوڵ و چیا و سەوزەڵانی دەکەین و دەڵێین باوکی ژینگە نەمردووە و لە نێو دڵی هەمووماندایە و ئێستاش لە چاوی ئێمەوە دەڕوانێتە دیمەنی ڕازاوەی وڵاتەکەی و دڵی لەگەڵ دڵی ئێمە بۆ ژینگە و سروشتی نیشتمان لێدەدا.
چاوەڕوانی ئێوەڕێزدارانین لە
سی وپێنج هەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەتاران
شوێن شەبستانی ئەسڵی ڕاڕەوی 3غورفەی 57
بۆزانیاری زۆرترپێوەندی بگرن
09183721691 ڕەفێق ساڵحی بەرپرسی چاپەمەنی ئامیار
@amyarpublication
باخت کە وشک بوو، بەی بە هەرمێ دەکرێ
ڕووناکی نەبوو، شەم و چرا پێدەکرێ
پاسارە نەبێ ئەگەر لە بۆ پاساری
هێلانە لەسەر شاخی بزن چێ دەکرێ
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
پاسارە: گوێسوانە، سواندان.
پاساری: چۆلەکە، سواندووکە، مەلیچک.
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🆔 @amingardiglani
ساڵی دووبەھار
بە بۆنەی لەدایکبوونی
نەوەی خۆشەویست و لە دڵا شیرینم
«ئاران» گیان
ئەمین گەردیگلانی
شادیی ھێنا بۆ ژیانم ھاتنت «ئاران»ەکەم
تۆ ھەوێنی بۆ ژیانم کۆرپە خنجیلانەکەم
ھاتنی تۆ ئەم بەھارەی کردە ساڵی دووبەھار
بوونی تۆ ئەمڕۆکە بوو بە جوانترین جێژنانەکەم
خۆشترین جێژنی منە جێژنی لە دایک بوونی تۆ
نەوبەھارە و ھاتنی تۆ بوو بە نەورۆزانەکەم
پێکەنینت ئاوپژێنی ڕۆحی گڕگرتووم دەکا
بۆ بەیاری وشکی دڵ چاوت نمەی بارانەکەم
زایەڵەی نەرمی گڕوگاڵت، قریشکەی خەندەکەت
سۆزی مۆسیقایە دەیلاوێنێ ڕۆح و گیانەکەم
ژینی سڕبووی من بە بۆنەی تۆوە تینی تێگەڕا
لەم ھەوارەی شەختە گەستوودا ئەتۆی ئارانەکەم
ئارەزوومە وەرگری ئاڵای دەسی باپیری خۆت
تێبکۆشی بۆ گەل و بۆ نیشتمانە جوانەکەم
تاکوو ھەی ڕێبواری ڕێی زانست و ئازادی بە تۆش
بێژە: وەک باپیرە ژینم بۆ گەلم تەرخان ئەکەم
خزمەتی گەل کە و بە دڵپاکی و بە سەربەرزی بژی
وا کە ببیە خۆری ڕووناکیدەری ئاسمانەکەم
دەک بە پیرۆز بێ کوڕم جێژنی لە دایکبوونی تۆ
ببیە شانازیی وڵات و خاکی کوردستانەکەم
1394/1/29
☘☘☘☘☘☘☘☘
🆔 @amingardiglani
💧باران💧
ئەمین گەردیگلانی
ئامێزی هەوری بەردا، دڵۆپی وێڵی باران
خۆی خستە باوەشی با ـ و کاروان و خێڵی باران
کلتووری هەوری پڕ کرد لە کل، دەستی برووسکە
چاوی بەیان دەڕێژێ، ئاسۆ بە مێڵی باران
دەیکاتە جاڕە شەونم، ئەم قاقڕی دەروونەم
تا، پڕ لە ئەشکی شێعرە، چاوی هەسێڵی باران
پەنجەی دەنێ بە زامی سنگی کەژ و چیاوە
زەردەی دەزێتە لێوان، سۆڵاڤی لێڵی باران
ڕەوەز شەقار شەقارن، لە بەر تەوژمی ڕێژنە
کەنگێ لە بەرد ئەترسێ، شووشەی تەوێڵی باران؟
کەیلی سروودی ژینن، ناخ و گەرووی چرۆکان
نۆتی پڕیشکە دەڕژێ لە لێوی هێڵی باران
شەوبا کە ڕادەژێنێ، بێشکەی هەور بە نەرمی
تۆ، زوو لە سەر بەرۆکی شەوبۆ ڕەهێڵی، باران!
ڕەنگە حەزت لە ماچی بسکی تەڕی گەنم بێ،
بۆیە بە نووکی برژۆڵ، عەرزی دەکێڵی، باران!
گەر ئاشقی زەوی نیت، بۆچی وەها بە سەر دێی؟
دواییش بە باڵی تیشکێ، بەجێی دەهێڵی، باران!
💧💧💧💧💧💧
@amingardiglani
🔸ڕێگەی عەشق🔸
تۆ کە بێی ڕووناکی دێ تاریکی یەکجی ون دەبێ
هێند بە تاسەم دەست وهیچ خۆشمم لێ ون دەبێ
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🆔 @gerdiglani2020
🔥نەورۆز🔥
🔸شێعر: ئەمین گەردیگلانی
🔸خوێندنەوە: خالید فەتاحی
ئەم وڵاتە ژوانی پاکی تۆ و گەزیزە و نێرگزە
دەک نەژیم گەر ڕێ بدەم پێپەست کرێی نەورۆزەکەم!
لەم هەواری ئەشقە بۆ هەر لایە دەفڕێ چاو و دڵ
بسکی زەردی تۆ شنەی دێت و لەوێی نەورۆزەکەم!
🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸
🆔 @amingardiglani
🔹لەگەڵ زێدەکەم (گەردیگلان)🔹
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
ئەی زێدەکەم ئەم بەھارەش ھاتوومەوە
یادی کانی و دار و بەردت کەوتومەوە
ھاتووم لەگەڵ کەوەکانی «کانی کەوە»ت
قاسپەی ئەشق و قاقای ھیوا بڕژێتە نێو گەروومەوە.
ئەی هاوڕێیان!
ھاتووم وەکوو ھەستی ئێوە
بەھارەکەم سەوز و تەڕ و گەشاوە بێ
دڵتان وەکوو ھەتاو گەرمە
بۆیە ھاتووم چاوم ھەر لەو ھەتاوە بێ.
ھاتوومەوە ئەم بەھاڕەش
دڵەکانمان لە یەکتر گرێ دەینەوە
پرێسکەی پڕ لە دەردەدڵ لەلای یەکتر بکەینەوە.
🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹
🆔 @amingardiglani
🕊 🕊 ٭(کۆتر)٭ 🕊 🕊
٭شێعر: ئەمین گەردیگلانی
٭خوێندنەوە: ئاران گیان( نەوەی خۆشەویستی مامۆستا گردیگلانی )
لهبهر ههیوانی ماڵمان
كۆترێكی خنجیلانه
تۆزێ پووشی هێناوه
سازی كردووه هێلانه
بەیانیان بە گمەگم
له خهو ههڵم دهستێنێ
داوای دان و ئاو دهكا
بۆیه ئاوا دهخوێنێ
دان و ئاوی بۆ دهبهم
دێت و دهنیشێتهوه
وهختێكی دهچم بۆ لای
خێرا ههڵدهفڕێتهوه
خۆ من زۆرم خۆش دهوێ
خۆزگه بیزانیبایه
ئهمجاره كه چووم بۆ لای
ئیتر ههڵنهفڕیبایە
@gawrkayati