پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەبەران @Chro_Parviznia @ary09
ڕاسپارده و په‌یامی شێعر له ڕوانگه‌ی عه‌لـلامه #ئه‌حمه‌دیان
دوکتۆر #به‌یان_که‌ریمی ـ فه‌وقی دوکتۆڕای فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژاوا، مامۆستا و ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستیی زانستگای کوردستان
پوخته:
مامۆستا عه‌للامه ئه‌حمه‌دیان ته‌نیا مامۆستایه‌کی زانا، پسپۆڕ و خوێنده‌واری بواری ئایینی نییه، ئه‌وان ڕووناکبیرێکی ئایینی چاونه‌ترس و پێکهاته‌به‌زێن بوون، مرۆڤێکی یه‌کجار به‌هره‌مه‌ند و بلیمه‌ت که ئازایانه له ژێر زه‌بری ڕقه‌نبێژی دەسه‌ڵاتی پان‌خوازی سه‌رده‌م به‌رگری له هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌خوازی ده‌کرد و له هه‌مان کاتدا به نووسینی به‌رهه‌مه به پێزه‌کانی و هه‌ر وه‌ها وتاردانه به نرخه‌کانی ئه‌م ئه‌رکه‌ی به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند. هاوکات مامۆستا دژی به‌شێکی زۆر له مه‌لایانی سه‌رده‌م بوو که زمانی عه‌ره‌بیان وه‌ک زمانی دونیا و په‌سڵان به خه‌ڵکی ده‌ناساند. ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه، زمانی کوردی‌یان وه‌ک گرینگ‌ترین شوناسی سووژه‌ی کوردی و هه‌ر وه‌ها وه‌ک که‌سایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤی کورد ناوزەد ده‌کرد و خۆلیایی وابوو که بتوانێ به‌رده‌وام به‌و زمانه بنووسێت و به‌رهه‌م بخوڵقێنێ.
جگه له که‌ڵکه‌ڵه و داڵغەی نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینی، ئه‌خلاق و چه‌مکه کردارییه‌کان یه‌کێکیتر له گرینگ‌ترین ڕه‌هه‌نده‌کانی هزری ئه‌وان بوو. مامۆستا باوه‌ڕی وابوو که ئه‌رکی نووسه‌ر و شاعیر ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌ڵه‌ستی که‌م و کووڕی و گیر و گرفته‌کان و نابه‌رامبه‌ری و زوڵم و دژایه‌تییه بێ بنه‌ماکانی ناو کۆمه‌ڵگا ببێته‌وه و به بڕوای ئه‌وان ڕێزگرتن له ئینسان ده‌بێ هه‌ر له به‌ر ئینسانییه‌تی بێت، بێ له به‌ر چاوگرتنی هیچ جیاوازی بیر و بڕوای چینایه‌تی. مامۆستا له بوارگه‌لێکی فره ڕه‌هه‌ند و فره چه‌شن به‌رهه‌می ناوازه‌ی خوڵقاندووه، جگه له داهێنانی به‌رهه‌مگه‌لی به پێز و به نرخ سه‌باره‌ت به پرسه ئاینییه‌کان که بیر و باوه‌ڕ و ئه‌ندێشه‌ی تایبه‌ت و نوێی خۆی تێدا ئاڕاسته کردووه له ئاقاره جیاوازه‌کانیتردا ده‌ستێکی به توانای بووه، که ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به بواری ئه‌ده‌بی، هۆنه‌ری، زانستی، مێژوویی و فه‌لسه‌فی که به‌رهه‌مگه‌لێکی ناوازه‌ی خوڵقاندووه. ئه‌گه‌ریش دیسانه‌وه له بازنه‌ی چالاکییه‌کانی وردتر ببینه‌وه واته له وتاردانه‌کانی له کۆڕ و کۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بییه‌کان تا وتاربێژییه‌کانی له مزگه‌وت و ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌کاندا ئه‌وا ده‌توانین داڵغه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش وه‌ک یه‌کێک له گرینگ‌ترین ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیانی ڕه‌چاو بکه‌ین. مژارگه‌لێک وه‌ک چۆنیه‌تی ژیان له چاخی مۆدێرندا، پاراستنی مافه‌کانی یه‌کتر، باس له سه‌ر ژینگه پارێزی و هه‌ر وه‌ها مافی ئاژه‌ڵان هه‌موو ده‌چنه خانه‌ی چالاکییه‌کانی. مامۆستا به‌و په‌ڕی وردبینی و دڵسۆزییه‌وه کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگایان باس ده‌کرد و ده‌بووه هۆی بیرکردنه‌وه‌ی زیاتر له به‌رده‌نگه‌کانی.
باس کردن له هه‌موو ئه‌م بوارانه ده‌چێته خانه‌ی کتێب و تێزی خوێندکارانی ماسته‌ر یان دوکتۆرا و له وتارێکی چه‌ند لاپه‌ڕه‌ییدا ناگونجێ. هه‌ر بۆیه‌ش له‌م وتاره‌ی به‌رده‌ست ته‌نیا ئاوڕێک له سه‌ر ڕوانگه‌ی مامۆستا سه‌باره‌ت به شێعر و جۆره‌کانی شێعر و هه‌ر وه‌ها گرینگ‌ترین ڕاسپارده‌ی شێعر ده‌خه‌ینه ڕووی خوێنه‌ری هێژا.
پێشه‌کی:
مامۆستا دوکتۆر عه‌للامه عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دیان له مانگی خاکه لێوه‌ی ساڵی ١٣١٢ هه‌تاوی له گوندی ده‌رمانی سه‌ر به شاری مه‌هاباد له بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووتێر چاوی به جیهان هه‌ڵێنا. هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه باوکی "عه‌بدولقادر" کۆچی دوایی کرد و دایکی دڵسۆز و زانست په‌روه‌ری به ناوی "ئامینه" خان په‌روه‌رده‌ی ئه‌وانی له ئه‌ستۆ گرت و ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه، مزگه‌وت و حوجره‌کانی کوردستانی کرد تاکوو له‌وێ فێری بواری ئایینی بێت. مامۆستا هه‌موو زانسته باوه‌کانی ئه‌و کاتی که به زانستی مه‌عقووڵ و مه‌نقوول ناسرابوو له وڵاتی ئێران و عێراق فێر بوو. خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه بریتی بوو له ئاداب، مه‌نتیق، به‌یان، مه‌عانی، به‌دیع، که‌لام، فه‌لسه‌فه، ئوسوول، ریازیات، نجووم، رۆبع و ئوستۆرلاب و هتد. ئه‌وان ته‌واوی ئه‌و زانستانه‌یان له ماوه‌ی ده ساڵدا ته‌واو کرد و له خزمه‌ت زانای ئه‌و سه‌رده‌مه واته مامۆستا مه‌لا عه‌لی وه‌ڵزی له حه‌مامیان ئیجازه‌ی ده‌رس کوتنه‌وه و فتوادانی وه‌رگرت و له ساڵی ١٣٣١ی هه‌تاویی دانیشنامه‌ی ئیجتهادی درایه.
ئه‌و مامۆستا به‌ڕیزانه‌ی که له ماوه‌ی ئه‌و پانزه ساڵه‌دا واته ساڵه‌کانی ١٣١٨ هه‌تاوی تا ١٣٣٢ عه‌لامه له خزمه‌تیاندا ده‌رسی خوێندووه بریتین له: مه‌لا محه‌مه‌د وه‌ڵزی، عه‌لامه محه‌مه‌د قزڵجی تورجانی زاده، مامۆستا واژی، مامۆستا حیسامه‌ددینی شه‌فیعی، مامۆستا مه‌لا عه‌لی وه‌ڵزی، مه‌لا محه‌مه‌د باقری بالک...
درێژەی بابەت لەو فایلەدا بخوێننەوە:
سەرچاوە: گۆڤاری سۆما
🆔 /channel/anjomandiyalog
دن کیشوت وقتی لباسهای عجیب نمازگزاران مصلی را دید بی‌آن‌که به یاد آورد که قاعدتا باید هزار و یک بار نظیر آن را دیده باشد، گمان برد که با ماجرایی مواجه شده است و مقابله با آن، به عنوان این‌که پهلوان سرگردان است، از وظایف خاص اوست. چیزی که پهلوان را بیش‌تر در پندار خود صائب گردانید این بودکه گمان کرد شمایل مقدسی که به دور آن پارچۀ سیاهی به نشانۀ عزا گرفته بودند و پیشاپیش دسته حرکت می‌دادند، بانوی محتشم و عالی‌قدری است و آن راهزنان گستاخ او را به زور با خود می‌برند. همین که این فکر در مغز دن کیشوت قوت گرفت بی‌درنگ از جا پرید و به سرعت به طرف روسی نانت که به چرا مشغول بود خیز برداشت و لگام و سپر را از قربوس زین باز کرد و در یک چشم به هم زدن لگام بر سر مرکب زد؛ سپس، شمیشر خود را از سانکو طلبید و بر پشت روسی نانت پرید و سپرش را به شانه آویخت و به صدای بلند خطاب به کسانی که خیره‌خیره به حرکات او می‌نگریستند گفت: هم‌اکنون ای خیل دلیر، به چشم خود خواهید دید که وجود پهلوان سرگردان در جهان تا به چه اندازه حائز اهمیت است! گفتم هم‌اکنون با آزاد کردن این بانوی نیکوکار که به اسارت میبرندش خواهید دید که قدر پهلوانان سرگردان را باید دانست یا نه!
پس از ادای این کلمات، چون مهمیز به پا نداشت هر دو زانوی خود را به پهلوی روسی نانت فشرد و مرکب را به حال یورتمه(چون در سرتاسر این داستان واقعا نمی‌بینیم که روسی نانت حتی یک بار چهار نعل دویده باشد) رو به سوی نمازگزاران مصلی تاراند. کشیش و خلیفه و دلاک بسیار کوشیدند تا او را از رفتن باز دارند، ولی سودی نبخشید. سانکو نیز مرتبا داد می‌زد: ارباب احتیاط کنید و بدانید که این گروه دستۀ نمازگزاران مصلی هستند و آن تصویر که بر عماری نهاده‌اند و با خود حمل می‌کنند شمایل مقدس باکرۀ عفیفۀ آسمانی مریم عذرا است. لیکن سانکو بیهوده خود را خسته می‌کرد، چون اربابش سودای مقابله با اشباح سفید کفن‌پوش و آزاد کردن بانوی عزادار را چنان به کلۀ خود فرو کرده بود که یک کلمه حرف نشنید و اگر هم می‌شنید حاضر نبود از راهی که می‌رفت، حتی به فرمان شاه، بازگردد. بنابراین به دستۀ نمازگزاران رسید و مرکب خود را، که بسیار دلش می‌خواست اندکی بیاساید، متوقف ساخت و با صدای خشک و مرتعش بانگ برآورد که: ای کسانی که شاید به علت نابکاریهای خود نقاب بر چره زده‌اید، به فرمان من بایستید و به آن‌چه می‌خواهم به شما بگویم گوش فرا دهید! نخستین کسانی که توقف کردند آنها بودند که عماری شمایل را حمل می‌کردند و یکی از چهارتن کشیش که اوراد می‌خواندند همین که قیافۀ عجیب دن کیشوت و لاغری روسی نانت و سایر ظواهر خنده‌آور هیکل پهلوان را دید در جواب گفت: آقا داداش، اگر میخواهی چیزی به ما بگویی زودتر بگو، زیرا شانۀ این بیچارگان در زیر بار خرد شده است و ما نمی‌توانیم برای شنیدن چیزی توقف کنیم، مگر این‌که چندان کوتاه باشد که در دو کلمه ادا شود. دن کیشوت گفت: من مطلب خود را در یک کلمه ادا خواهم کرد و آن این‌که این بانوی مهربان را که اشک چشم و سیمای افسردۀ او به خوبی گواهی میدهند که شما او را به زور با خود میبرید و حتما توهین بزرگی هم به او کرده‌اید، آزاد کنید. من که به خاطر دفع چنین مظالمی به جهان آمده‌ام هرگز نمی‌توانم تحمل کنم که شما یک قدم به جل‌و بردارید، مگر، آن‌که آزادی این بان‌و را، که خود خواهان آن است و در خور آن، به وی بازگردانید. تمام کسانی که این سخنان را شنیدند گمان بردند که دن کیشوت باید دیوانۀ از بند گریخته‌ای باشد و قاه‌قاه شروع به خندیدن کردند؛ لیکن این خنده‌ا آتش غضب دن کیشوت را بیش‌تر دامن زد و او بی‌آن‌که سخنی بگوید، شمشیر از نیام کشید و به عماری حامل شمایل مریم حمله برد. یکی از آنان که عماری را می‌کشیدند، بار خود را به یاران خویش سپرد و به مقابلۀ دن کیشوت آمد و چنگکی را که در وقت استراحت برای نگاه داشتن عماری به کار می‌رفت به هر دو دست داشت. دن کیشوت با شمشیر خود چنان ضربتی گران بر مچ آن مرد زد که چنگگ در دستش به دو نیم شد، ولی مرد دهاتی با تکۀ چنگک که در دستش مانده بود چنان ضربتی بر شانۀ دن کیشوت، از آن سو که شمشیر به دست داشت و سپر نمی‌توانست آن را از ضرب شست مردک در امان بدارد، نواخت که نجیب‌زادۀ بینوا به حالی زار به زمین درغلتید.
دن کیشوت|سروانتس|ترجمه:محمد قاضی
"ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"
"ئەندامانی ئازیزی ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد ئاگادار دەکەینەوە سی و چوارەمین کۆڕی شڕۆڤە و لێکدانەوەی کتێب بەڕێوەدەبات"
کۆبوونەوەیەک بۆ پەرتووکی "دن کیشوت" نووسینی: سروانتس وەرگێڕانی: محەممەد قازی.
کات: یەکشەممە ۲٨ی جۆزەردان ۲۷۲۳ی کوردی کاتژمێر: چوارونیوی ئێوارێ.
تکایە! بەر لە کۆبوونەوەکە نووسراوەو لێدوانەکانتان بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن.
شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبیەکان.
هاتن بۆ گشت هۆگران ئازادە.
"لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"
🆔 /channel/anjomandiyalog
«هگل یا اسپینوزا»
به‌هدایت مراد فرهادپور
🔹نسخه کامل جلسه آخر
(پاییز و زمستان ۱۴۰۰- مدرسه هنر و ادبیات بیدار)
🆔 /channel/anjomandiyalog
«هگل یا اسپینوزا»
به‌هدایت مراد فرهادپور
🔹نسخه کامل جلسه ششم
(پاییز و زمستان ۱۴۰۰- مدرسه هنر و ادبیات بیدار)
🆔 /channel/anjomandiyalog
«هگل یا اسپینوزا»
به‌هدایت مراد فرهادپور
🔹نسخه کامل جلسه پنجم
(پاییز و زمستان ۱۴۰۰- مدرسه هنر و ادبیات بیدار)
🆔 /channel/anjomandiyalog
«هگل یا اسپینوزا»
به‌هدایت مراد فرهادپور
🔹نسخه کامل جلسه سوم
(پاییز و زمستان ۱۴۰۰- مدرسه هنر و ادبیات بیدار)
🆔 /channel/anjomandiyalog
«هگل یا اسپینوزا»
به‌هدایت مراد فرهادپور
🔹نسخه کامل جلسه نخست
(پاییز و زمستان ۱۴۰۰- مدرسه هنر و ادبیات بیدار)
🆔 /channel/anjomandiyalog
#پیشنهاد فیلم بەشمارە(۷۷) فیلمی کوردی (ژیان)دەرهێنەر: جانۆ ڕۆژبەیانی
زمانی فیلم: کوردی سۆرانی، ژێرنووسی ئینگلیزیی
فیلمی ژیان لەبارەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبەجەوەیە ......
هەندێک دیالۆگی جوان، هەندێک دیالۆگی دڵتەزێن........!
دڵتەزێن بەڵام هەندێ سکانسی چێژ بەخشی تێدایە!
خاڵێکی سەرنج ڕاکێشی فیلمە هەر لەسەرەتای فیلمەوە تا کۆتایی فیلمە؛ سترانی خەم، خۆشی و خۆشەویستی دەوترێت...!
🆔 /channel/anjomandiyalog
بێکلیل
تەنھا ئارەزووی بەدەستھێنانی تاکە کلیلەکەی باوکی بوو. لە دوای مردنی باوکی گەیشتە ئارەزووەکەی!!! چووە ژێرزەمینەکەی ماڵەکەیان و مۆمێکی داگیرساند، بە ھەیەجانەوە دەستی کرد بە کردنەوەی سندوقەکە، کاتێک دەرگەی سندوقەکەی کردەوە بە سەرسووڕمانەوە بینی سندوقێک بڕێک بچووکتر لە ناو سندوقەکەدایە، کلیلەکەی لەسەر بوو، ئیتر ھەروا سندوق لەناو سندۆق دانرابوو، بە ژمارەی ساڵانی تەمەنی باوکی سندوقەکانی کردەوە. ھەموویان مایەپوچ دەرچۆن. تەنیا مۆمێکی سووتاویان تێدا بەدی دەکرا. دوای نەمانی نھێنیەکەی سندوقەکەی باوکی، بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا ھەستی کرد ژیانی بێ مانا و مایەپووچ بووە!!!!!
ئازاد ئەرگۆشی
٢٧\١\٢٠٢٣
"ئەنجومەن ئەدەبی دیالۆگ مەهاباد"
سێ تایبەتمەندیی ئەدەبیاتی داهێنەرانە
#عەبدولخالق_یەعقووبی(شاهۆ)
سەرچاوە: گۆڤاری سۆما
🆔 /channel/anjomandiyalog
گڕکانی ئەوین!
گەر وەفات دەرچێ لەتۆی دڵ، بەردەمێ ڕێ دەرنەکا
وەک هەناسەی تۆ‌نەبوونی، یەک هەناسەیش سەرنەکا
باخەڵت بەردارە بێ و ئیسلامەتیت سەلمێنەرۆ
کەی خوا بەردارە خێوی لێی زەکاتی دەر نەکا
سەربەداری چاوجوانیت، دەسبەداری ڕێی نییە
با ئەجەل هەرگیز کڵاوی ئاشقیی بێ‌سەر نەکا!!
جاربەجار لاوێنەری بە تا لە تەنگی دێتە دەر
دڵ کە وا لای تۆیە داییم، ئەو کەوا با بەر نەکا
با غەزەل ڕێی غەم لەبەر کردن بە یارۆمان بدا!
با لە پۆلی غەمزەتا وانەی نەهاتی بەر نەکا
خۆزگە شەرمی شێعر نمکگیری شەوی تاسەم دەبوو!
با حەیا بێمەسڵەحەت بێت و بەڕێزی سەر نەکا
خۆزگە خۆر بوایەم بەدەوری داری باڵاتا؛ بەسات _
_هەر بسووڕایەم هەتا بۆ غەیری خۆم سێبەر نەکا
شەو شکۆی بەخشی بە شێعرم وا وەفای لێوڕێژە بۆی
سروە گەر بۆی تۆ نەهێنێ، مەرگ شنەی لێ‌دەرنەکا
گیانەکەم! قەلبم بە قووەی یادەکانت لێئەدا
زایەڵەت ترپەی نەبیسێ! یادی چاوت گەر نەکا
#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)
جۆزەردانی2723
"ئەنجومەن ئەدەبی دیالۆگی مەهاباد"
کام پایز بوو؟ بابم هاتەوە.
ماندوو پێمەڕە و قوڵینگەکەی بە دیواری حەسارێوە هەڵپەسارد. هەڵترووشکا، جگەرەیەکی داگیرساند، مژێکی قووڵی لێدا و لە نێو دووکەڵەکەیدا لەو دەشتە پان و بەرینەی لای ماڵێی ڕوانی.
کوتی: هەرچی بابردەڵەی ئەو دەشتەیە لێرە...
دایە گەورە کز و لاواز لەسەر بەردەکانی پشت دەرگا دانیشت، نیگای لە چاوی هەموو منداڵەکاندا بەش کرد و بڕێکی بەرەو دڕوو داڵی ڕوو بە گۆڕستان ڕاگواست، کوتی:
بابردەڵە زۆر گوڵێکی جوان و ڕازاوە بوو. چاو لە قەڵافەتی ئێستای مەکەن.
"چیرۆکی بابردەڵە"
لاپەڕەی 106
چاپکراوی نوێ
"وەرزی پێنجەم"
بابەت:کۆمەڵە چیرۆک
نووسەر: "نیشتمان قادریان"
🆔 /channel/anjomandiyalog
♦️ڕوانینی مرۆڤ تەوەرانەی #هێمن بۆ ژن لە "تاریک و ڕوون"دا
✍ #موژگان_کاوسی
🔷و: #بێهزاد_قادری
کورتە
هێمن لە شێعرەکانی خۆیدا بە زۆری پەرژاوەتە ســەر ”ژن“؛ چ لەو شــێعرانەی کە تایبەت بە ژنن و چ لەو بەیتە بڵاوانەی کە لە شــێعرەکانی دیکەیدان. ژن پێگەیەکی تایبەت و بەرچاوی لە
ئەدەبییاتی ناوبراودا هەیە.
بوونــی ژن لە ”تاریک و ڕوون“ و باســکردن لە پێگەی ئینســانیی ئــەو، بەهۆی تایبەت بوونی دۆخی کۆمەڵایەتیی ئەو ســەردەمەی کوردستان، گرینگییەکــی تایبەتــی لە شــیکاریی مێژووییی ڕەوتی جووڵەی لایەنەکانــی پەیوەندیدار بە ژنان لــە کۆمەڵگەی کوردســتانەوە هەیە و کاریگەریی
ئەدیبان و ڕووناکبیرانی وەک مامۆستا هێمن دیار و بەرچاوە. هێمن لە ”تاریک و ڕوون“دا، پێگەیەکی مرۆڤ تەوەرانە و بەرز بۆ ژنی کورد وێنا دەکات کە
بنەچەی لە ئوستوورەکانی”دایک ڕەچەڵەکی“دایە و ڕوانگەکــەی لەم بارەوە لەگــەڵ هاوچەرخترین بزووتنەوەکانی ژنان لە جیهان هەڵدەسەنگێندرێت؛
لە هەمان حاڵ‌دا کە بناغەی پێناســەی ژنی ئازاد لەســەر بنەمای فەرهەنگی خــۆی دادەڕێژێت، لە وەسفەکانیدا کەڵک لە نموونەگەلێک لە کۆمەڵگەی
ڕۆژاوایی وەردەگرێت.
هاوکات مامۆســتا هێمن لە شــێعرەکانیدا ئامــاژە بــە تایبەتمەندییەکانــی کۆمەڵگــەی پیاوسالاریی کوردستان دەکات و لە بەرژەوەندیی ژناندا خوازیاری گۆڕانــکاری لەم کۆمەڵگەدایە.
وێڕای هەموو هەوڵەکانی بــۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەدەبییاتی بەرز بۆ وەسف کردنی ئینسانییەتی ژن، بەهۆی نەهادینەبوونی چەمکەکان و ئەدەبییاتی
پیاوســالارانەی کۆمەڵگەکەی، هەندێک جار بە شێوەیەکی ناخودئاگا ژن وەک مرۆڤی ”جیاواز“ و پیاو وەک مرۆڤی ”پێــوەر“ (معیار) لەبەرچاو دەگرێت؛ بــەڵام بەهۆی ئەوەی کــە قووڵاییی
ڕوانینی ئینسانیی ناوبراو بۆ ژن ڕوونە، بەردەنگ چاوپۆشی لەم هەڵانە دەکات.
وشە سەرەکییەکان هێمن- کورد- مرۆڤ- ژن- ئوستوورە دەستپێک زمان و پەیوەندیی زارەکــی ڕۆڵێکی گرینگ‌یان
لــە پێکهێنان و پــەرەدان بە شارســتانییەتی ئینســانی هەبــووە و شــێعر و ئەدەبییاتی هەر زمانێــک لە هەموو شــوێنێکی جیهــان، چ بە
شــێوەی فۆلکلــۆر و چ بــە شــێوەی نەریتی نووســراو، هونــەری چەمکــەکان و هەســتە ئینســانییەکانی گواســتووەتەوە. بەدڵنیایییەوە زمانی کوردیش وەکوو یەکێک لە زمانە زیندوو
و دەوڵەمەندەکانی دونیا بە هەمان شێوە ئەرکە کۆمەاڵیەتــی و شارستانییەت ســازەکانی خۆی بەرەوپێش بــردووە؛ گەرچی لــە ڕواڵەتدا وەها دێتە پێش چاو کە پشــکی ئەم ئەرکە لەنێوان زاراوە جۆراوجۆرەکانــی زمانــی کوردی‌دا جیاواز بووە، هەندێک جار زاراوەیەک ئەرکێکی زۆرتری لەئەســتۆ بووە، بەڵام ئەگــەری هەیە کە ئەمە تەنیــا لە ڕوانینی ئێمە بۆ ئەدەبییاتی نووســراو بەرچاو بێت؛ لە حاڵێکدا کە ئەدەبییاتی فۆلکلۆر کاریگەرییەکــی قووڵ و گشــتگیری هەیە و لە ڕوانگەیەکی وەهــادا پێگەی هیچ زاراوەیەک لە زمانی کوردی‌دا کەمڕەنگ نییە.
ئەگەر ئاماژە بە ئەدەبییاتی نووسراو بکەین، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ ئەدەبییاتی ”گۆرانی“ و نەریتەکــەی ڕووناک کەرەوەی کۆڕە ئەدەبییەکان
بــووە و مەزنییەکی تایبەتی بــە زمانی کوردی بەخشــیوە کە بایەخەکانی هەتــا هەنووکەش هەروا پیشاندەری هێز و توانا ئەدەبییەکانیەتی؛ بەختەوەرانە ئەدەبییاتی نووسراوی ”سۆرانی“ش
بــە پێگەیەکی بڵینــدی وەها گەیشــتووە کە توانیویەتــی لە کــۆڕە ئەدەبییەکانــی جیهاندا پێگەیەکی بێ جێگرەوە بۆخۆی مسۆگەر بکات.
لەنێــوان شــاعیرانی ســۆرانی ئاخێوی
هاوچەرخیشدا، شاعیرێکی وەک مامۆستا هێمن توانیی بگاتە بەرزتریــن لووتکەکانی ئەدەبییاتی سۆرانی و کوردی و، هەتاهەتایە وەکوو شاعیری نەتەوەیی لەســەر ئەو لوتکەیــە دەمێنێتەوە و
چاوەکان بەمۆلەق دەوەســتن. لە هەموو شێعر و بەرهەمەکانی مامۆستا هێمندا، چەمکە بەرزە
مرۆیییــەکان دەبینین کە هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی مرۆڤ لەخــۆ دەگرێت. مرۆڤ کەڵکەڵەی ناوبراوە و، خــۆی لەبارەی ئــەم کەڵکەڵەوە لە
ناڵەی جودایی‌دا دەڵێت:
شــیوەنی مــن شــیوەنی ئینســانییه
بانگــی ئــازادی و گڕووی یەکســانییه ...
و چەندە جوان لــە هەموو ژیانیدا ڕەنگدانەوەی ئــەم باوەڕانــەی دەبینیــن؛ ژیانێــک کــە لە شــێعرەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە؛ ڕەنگدانەوەیەک لە مرۆڤ و تەواوی هەســت و ماف و پێویستی
و ئــەو زوڵمانەی کە لێی کراوە، ڕەنگدانەوەیەک لە ڕوانینی ئەو بــۆ بەرزیی مرۆڤ و هیوای بەم بەرزییــە و ژن وەک مرۆڤێــک، کــە لە هەموو جێگایەکــی شــێعرەکانیدا دەربــڕی ڕوانین و ڕوانگــەی کەم وێنەی ئەم شــاعیرەیە بۆ ژن و پێگەی مرۆییی ژنی کورد.
گۆڤاری سۆما
درێژەی بابەت لەو فایلەدا بخوێننەوە.
🆔 /channel/anjomandiyalog
پیشنهاد فیلم بە شمارە(٨۰)فیلم دون کیشوت Don Quixote 2015 دوبله فارسی
https://www.aparat.com/v/4TwXM
🆔 /channel/anjomandiyalog
درباره ی رمان دون_کیشوت
اثر: #سروانتس
🆔 /channel/anjomandiyalog
#پیشنهاد فیلم بە شمارە(۷۹) فیلم پلتفورم یا سک‌و
El hoyo (2019) - IMDb
https://m.imdb.com/title/tt8228288/
🆔 /channel/anjomandiyalog
واترین !
سەختە ڕێ ، ئەما بەتینە باوەڕی هەنــــــــــــــــــــگاومان
کۆڵنــــــــــــــــــەدانە بۆتە هۆی بەرزی ورەی هەرماومان
نەرمەبارانی بەهاریی لاهــــــــــــــــــــەوارانین ، بەڵام ؛
ڕایدەماڵێ ڕێــــــــــــــــگرانی، لرفە‌لرف ، لافاومــــــــــــان
دەستی هەوراز کەوتە ڕێــــــــــماڵین کە کاتێ تێگەیی ؛
نابەزێ پێی پێی بەهــــــــــێزیی ئارەزووی پاراومــــــان
گێژەسەر ماون نەیاران ؛ چۆنە وا قەت ناچـــــــــەمین
چی دەزانن سەرکەشین چەشنی چیا و ســــەرکاومان
سروە کەی باڕەش دەلاوێنێ ، شنـــــەی بۆ گوڵ ئەوێ
سەیری ڕووی گەر کەن دەبینن پەنجەجێی جێماومان
گەرچی سوور هەڵدێ لە ئاسۆی نیشتمــــانی نازەنیــن
هەروەکوو دایکی شەهید ڕووســــوورە ئەما ؛ تاومان
چۆن چیا سەر خەم ئەکا بۆ دۆڵ و پێدەشت و نشێو
ئێمە واین و واترین تا ڕوونە ڕێ و بەرچــــــــــــاومان
دڵنیایە زایەڵەی دڵنووس کە نووسیــــــــویە و دەڵێ :
" سەختە ڕێ ، ئەما بەتینە باوەڕی هەنگـــــــــاومان "
#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)
15ی جۆزەردانی 1402
"ئەنجومەن ئەدەبی دیالۆگی مەهاباد"
«هگل یا اسپینوزا»
به‌هدایت مراد فرهادپور
🔹نسخه کامل جلسه هفتم
(پاییز و زمستان ۱۴۰۰- مدرسه هنر و ادبیات بیدار)
🆔 /channel/anjomandiyalog
#پیشنهاد فیلم بە شمارە(۷٨) افسانە ۱۹۰۰
https://www.aparat.com/v/pt8Eq
🆔 /channel/anjomandiyalog
«هگل یا اسپینوزا»
به‌هدایت مراد فرهادپور
🔹نسخه کامل جلسه چهارم
(پاییز و زمستان ۱۴۰۰- مدرسه هنر و ادبیات بیدار)
🆔 /channel/anjomandiyalog
«هگل یا اسپینوزا»
به‌هدایت مراد فرهادپور
🔹نسخه کامل جلسه دوم
(پاییز و زمستان ۱۴۰۰- مدرسه هنر و ادبیات بیدار)
🆔 /channel/anjomandiyalog
بە ڕوویا زوڵفی پەخشان کردووە لەیل و نەهارێکە
لەشەودا ڕۆژی پەنهان کردووە شێوەی عوزارێکە
بە تیرێکی تیلایی چاو دڵی لەت کرد و بانگی کرد
ئەمە بۆ تۆیە ئەم نازە لە دڵتا یادگارێکە
دۆعاخوازیت کە کرد ئێسکم بە جارێ کەوتە ناڵەناڵ
لە ناو ئەو ناڵەدا باڵووڵی دڵخۆش نەی سوارێکە
خەیاڵم وا بوو شەو بێیتە خەوم چیبکەم خەوم نایە
خەتای گریان و سووچی دیدەیی شەو زیندەدارێکە
ئەگەر بمتوانیایە نەمدەهێشت دڵ هێند بناڵێنێ
بەڵام چی لێ دەکەی بێ عار و شێت و کەوتەکارێکە
لە ناو شاری دڵانا جاڕ ئەدەن کێ بێ کە هوشیار بێ
لە هیچ لایەک جواب نایە عەجەب خامۆش شارێکە
"مامۆستا پیرەمێرد"
"ئەنجومەن ئەدەبی دیالۆگی مەهاباد"
🆔 /channel/anjomandiyalog
#غەزالا..
#شڤان_پەروەر
غەزال غەزالێ ،ھایێ،ھایێ ،ھایێ ،ھایێ
ئیرۆ من و دیبۆ ما‌لا غەزالا من بار کر، چوو زۆزانا،وایێ ،وایێ ،جەفایێ..
شاوتی کولی دلی منێ پڕ بوون غەزالێ ھایێ..
ئەزێ وا کولیێ دڵم حەیا دارە بیێژێ تەرا بیبەم جەم ئاشق و جەم ھۆزانا، ئۆیێ..جەفایێ..
گەلێ گوندییان و جیرانان مە ھونێ قەی نزانن
ڕووکێ غەزالا من سوور بوونە ژ کت و ماتێ، لۆ لۆ رامووسانا ئۆیێ ئۆیێ
غەزالا من غەییدیێ ، گەلێ گوندییان و جیرانان، ئەزێ نزانم چما وا قیزا سیوا چیێ
هۆیێ هۆیێ نایێ رایێ ئۆ..
غەزال بییانە هۆی غەزال، غەریبی زۆرە ئۆی جەفا
بەڵێ مە رێ غەریب بێ لە وڵاتێ غەریبییە کۆرە غەزال ئۆیێ
ئیرۆ دێن و بالا خوە دەدەمێ چیایێ زۆزانا، چیایێ سیپانا، خەلاتێ بەرفێ لێ کر، ئۆي.. جەفایێ..
ئیرۆ منێ بالا خوە دەدەم چیایاێ سیپانابەرفێ لێ کر، ئۆی غەزال
دیسا منێ دی بلبلێ ماڵ خراب، هایێ هایێ، هایێ ،هایێ..
منێ دی بلبلێ مال خراب دی ژ قنتارا جێ دەهیڵین چێ کر، ئۆی جەفایێ
سالا پار هەتا وان چاوان غەزال یا من بوو.
سالا ئی سال مە رێ حەرام رابوو، لۆ لۆ داوە لێ کر..
غەزالا من بییانەیێ
گەلێ گوندییان و جیرانان
ئەزێ نزانم چما وە کچا سڤا چییە، ھۆیێ ھۆیێ نایێ رایێ
غەزال بییانا ئۆێ غەزال بییانێ زۆرێ، ئۆی جەفا
بەلێ منێ غەریب لە وڵاتێ غەریبیێ کۆرە غەزال
دە م گۆ غەزالێ ب رەبەنێ مەچێ ئاوێ ، وای وای
دە م گۆ دەلالێ ب رەبەنێ مەچێ ئاوێ وای وای
وێ بێ پیشایێ تە ب دەلالێ سووارێ ئاغێ وای وای
وێ ژ تە بستینە ب رەبەنێ کەمبەرێ ناوێ ، وای
وێ ژ تە بستینە ب دلالێ کەمبەرێ ناوێ ، وای
غەزال غەزالێ لێ ب رەبەنێ کچا کوردایێ وای
غەزال غەزال لێ ب رەبەنێ کچا کوردایێ وای
غەزالا مێ گیتە یە لێ ژ پشتا مێرا یێ وای
دەلالا مێ گیتا لە لێ ژ پشتا دایکایێ وای
ئەزێ غەزالێ نادەم قەت وەکەسایێ وای
وەزێ دەلالێ نادەم قەت وەکەسایێ وای
چاوێ غەزالێ بەلەک وەی وڵاتایێ وای
چاوێ دەلالا بەلەک وەی وەلاتایێ وای
🆔 /channel/anjomandiyalog
مامۆستای کۆچ کردوو: "ناسر ئاغابرا ناسراو بە ژاکاو"
مەهابادی سۆران نشین
کور و کچت بژین بژین
🆔 /channel/anjomandiyalog
#پیشنهاد فیلم بە شمارە(۷٦)
فیلمیMy small land/ سرزمین کوچک من، سەبارەت بە بنەماڵەیەکە کە خەڵکی باکووری کوردستانن بەڵام بەهۆی سیاسی بوونی باوکی بنەماڵەیە، بۆ وڵاتی ژاپۆن ڕۆشتوون...... زمانی فیلم: ژاپۆنی و تا ڕادەیەک ژێرنووسی چەسپێنراو: فارسی
🆔 /channel/anjomandiyalog
انیمیشن کشمکش میان ذهن و قلب
گاهی اوقات آن‌چه دلتان میخواهد انجام دهید.
🆔 /channel/anjomandiyalog
خۆشی مەکەوە باران!
خۆشی مەکەوە باران! تەڕبوونە تەریقی هەرد
گاهێ بە ئەسر گەھ خوێن، گەھ خوڕڕەمی ناوادە
خۆشی مەکەوە باران! ناخۆشە هەوای ژینم
سازی دڵە چۆڕچۆڕت، سەرمەستە بە بێ‌بادە
خۆشی مەکەوە باران! تینووین ئەوی زیڕووحە
تێراوی کە دێمی لەش، بەرئاوی بە با داده
هاتوو منی سیویشکەش ڕێکەوتەیی دەریا بووم
چاوم کە نەدا یاری، نامەردە ئەویش ڕادە
خۆشی مەکەوە باران! یەک بین و بەحوجەت بێ
پەردەی هەوەسی مەرگم لەم قاقڕەدا لادە
بۆنی گڵ و کای خووساو، تۆزقاڵێ دەکا دڵخۆش
"لاولاو"ێ کە لەم شارە، وەیلانە و ناشادە
خۆشی مەکەوە باران! گرتوویە تەمای خوێنم
خنکانە بەشی خنکان، ئەم خوێنمژە جەللادە
دیلانە؛ بە دیل گیران باداک و ڕکە و پەرژین
خەمڵاوە بە گوڵ ئاخم، بارانییە، ئازادە
ئاخ: خاک بە زاراوەی کورمانجی
لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی
🆔 /channel/lawlaw1400
🆔 /channel/anjomandiyalog
#پیشنهاد فیلم بە شمارە(۷٥) هفت سامورایی
https://www.aparat.com/v/QGh5e
🆔 /channel/anjomandiyalog