پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەبەران @Chro_Parviznia @ary09
ئاسۆی ئارەزوو !
تاوی ئاواتمان لە لووتکەی ژینـــــــــەوە ئەنوێتــــــەوە
چووزەرەی بەختمان بەکوێرایی نەمان ئەژیێـــــــتەوە
خەندە گەر تەرکی دیاری لێـــــــوی زەردی کـــــــردووە
دوور نییە تا لێو لە لێوی تاســــــــەکان ئەدوێتـــــــەوە
چـــــاوی ئاســــــۆی ئارەزوو تا کــــــۆترانە ســـــۆ گرێ
کەی بە ئەسری سووری ، تەزبێحی نەهات ئەگرێتـەوە
گەر خەزان فتوای لەنێــــــــوچوونی چــرۆکان دەردەکا
دەستی سەوزی سروە ڕستەی سەرلەبەر ئەســـڕێتەوە
مەڵهەمی زامی خەزانیی خونچە خوێنــــــــی بولبــــولە
ئێمە بۆ ئازادی واین تا کۆیـــــــــلەتی ئەمرێتـــــــــــەوە
بێحەیا ڕێگەی نەمانی گەر بە ژین ناسانـــــد ؛ زەمەن !
کۆیر ببێ تا کۆتی بەندیــــــمان لە مل ئەخرێتـــــــــەوە
شاعیر ئەر هات و وتی بێگـــــــــانەیە پێم ئاشـــــــقی !
ڕامەمێنن ، زیرەکە و ، شێعــــــــــری لە شک ئەدزێتەوە
زایەڵە زیندووی ئەویــــــــنی زێدیە ، بۆیــــــــە غەزەل
دێت و بەو بۆیە دەماری دێڕی تەڕ ئەگرێــــــــــــــتەوە
#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)
28ی ڕەزبەری 2723
🆔 @anjomandiyalog
📗 جنگ چهره زنانه ندارد
✍ #سوتلانا_الکساندرونا_الکسیویچ
🆔 @anjomandiyalog
🔴شرۆڤە و لێکدانەوەی ڕۆمانی «دوورە دەراوی سوورەچۆم» لە مەهاباد بەڕێوەچوو
🔹لە سایتی هاژە بیخوێننەوە:👇
📎http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=20951
🆔 @HajeNews
یەکەم هەنگاو هەراوی پڕۆسەی خوێندنەوەی هەر دەقێکی ئەدەبی وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارەیە: دەق سەر بە کام ژانری ئەدەبییە؟ بە وڵام دانەوەی ئەم پرسیارە، لێزگەی ژانرەکانی ئەدەبی، لە بەر چاومان ڕێزدەبن و ئێمە، بە پێی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی دەق، یەکیان هەڵدەبژێرین. بەم هەڵبژاردنەش، ڕێگەی خوێندنەوەکەمان، بەقەرا ئەو دژکردەوە تایبەتانەی سەبارەت بە ژانرێکی تایبەت فێری بووینەو، بەو مەعریفە ساز کراوەی لە حاند ژانرەکە هەمانە، بەرتەسک دەبێتەوە. وەک: ۱. چەند دەقی ڕەوایی سەربەخۆ و خاوەنی پێکهاتەی و ئێستراتژی ڕەوایی جوداواز، کە لە دووتۆیی کتێبێکدا کۆ بوونەتەوە. ۲. ئەم دەقانە، لە بارودۆخ و برگەی زەمانی جودا وازدا بەرهەم هاتوون ۳. دەقەکان، بەرهەمی تاقیکاریی قۆناغێکی دیاری تەمەنی ئەدەبیی نووسەرن. ٤. مەرج نییە دەقەکان هەموویان لە یەک ئاست دابن، یان خاوەنی یەک پێکهاتە و فەزابن بەم شێوە گۆفت و لفتە لەسەر ئەم چەمکانە خۆیان وێنا بکەنەوە.
ڕۆمانی دوورەدەراوی سوورەچۆم شێوازیک گێڕانەوە بوو لە ڕابردوو بگرە ئێستاکەش هێندێ جار فلاشبەگێک دەهاتە ئارا لە نێوان ئەو مەودای ئێستا و ڕابردوو بە وەبیر هێنانەوەوە، بە شێوازێکی ئاڵۆز، شپرزە، هەستت دەکرد هەر وەک شریتە پس پس کراوەکەی لەسەر ڕووبەرگی کتێبەکە یا وێنەیەک لە قووتابیەکانی ئەو سەردەمە کە ڕەنگبێ ساڵەکانی چەڵ یا پەنجای بە خۆیەوە گرێدەداوە یا خۆد نا مۆنۆلۆگێک کە ڕاوی دایمەو ساعەت لەگەڵیەتی دەیخاتە گەڕ و ڕۆمان بە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکانە لەناو یەکتردا گەشتێکی شیرین دەخاتە ڕابردووی ئێمە، نووسەر بێدەرتان دەیهەوێ بەشە شاراوەکان ئاشکرا بکات گەچی دەبینین وەک شریتە پس پس کراوەکە ناتوانێ دەرەقەت دەقەکە بێت بە دیالۆگ و گۆفتوگۆکان، چەنێ حەوڵدەدا لە گوشەنێگای تایبەتەوە خوێنەر هان بدا بۆ پێوەندی زیاتر بە کتێبەکە، بەس ئەم فەزاو بەستەرە کە بۆ پێکهاتەی ڕۆمان بە خۆیەوە گرتووە بۆی مسۆگەر نابێت. جار وایە ڕەشتەی گێڕانەوەکە لە دەستی دەپسێ و بابەتەکان زیاتر لەوەی پێویستە درێژ دەکاتەوەو دەبێتە هۆی ماندوو بوونی بەردەنگ. هەر چەند گێڕانەوەی بەسەرهات و بێرەوەریەکان خۆی بەشێکی سەرەکییە لە تایبەتمەندییەکانی چیرۆک خوێنەر دەخاتەوە ئەو کات کە لە ئەشکەوتەکان و ماڵەکان دایک و باب و باپیر و نەنکەکان شێوازێک گێڕانەوەیان بۆ منداڵەکانیان دەگێڕاوە، بەس نووسەر بۆی ناگونجێ خوێنەر لەگەڵ خۆی هاوڕێ بکات تۆ دێر بە دێر فەسل بە فەسەڵ لەگەڵ بەسەرهاتەکان دەرۆیشتی گەچی لە کۆتاییدا دیوارێک دەهاتە پێش چاوت، ئەم سەرلێشیوایە بە تۆش ئیلقا دەبوو لە جییەک دەپسای و ئیتر پێوەندیت بە ڕۆمانەوەکەوە نەدەما، چۆن بێ ئاکام بە دوای ڕەوایەتەکەدا هەڵوەدا بووی گەچی لە کۆتاییدا هیچ وڵامێکت بۆ نەدەقۆزتەوە.
کەریم هەر ئەو مێرمنداڵەی دایکی بە دوو قسەی بێ بڵگە لە ڕابردوودا تەواویەتی ڕۆڵ و کارتێکەری بەسەر ژیان و داهاتووی ئەو منداڵەدا کێشابوو لە کۆتاییشدا هەر کەریم بوو بە قووربانی چاڕەنووسێک کە دەکرا ئەگەر توانایی ئەو مێر منداڵە وەبەرچاو گیرابا ئەو جێگەو پێگەی لە داهاتوودا بۆی سەقامگیر دەبوو سەرت لێ سوورمابا. هەر ئەم بەشە گرینگەی بۆ من ببوو بە خاڵێکی سەرەکی کە ڕادەکێشام بە دوای دەقەکەو و هانی دەدام بزانم ئاخۆ چاڕەنووسی ئەو کوڕە لە کوێ دەچەقێتەوە.
کەسایەتی ژن لە ڕۆمانی دوورەدەراوی سوورەچۆم شێوەیەکی نەشیاو بە خۆیەوە وێنا دەکاتەوە دەڵێ هەر چی کردەوەو سروشتی ناحەزە تەنیا بە بەژن و باڵای ژنان نەخشاوە و پیاوان جیا لە هەر باس و قسەیەک. کەسایەتی بووکە هەنار تەنیا بەشێک کە بوێرانە قسەی خۆی دەکرد، بەس زۆر جاران دەماندی دەرقەت حاجیژنی خەسووی نایەو دەوەستێ. بووک نازی کەسایەتێکی نەخوازراو، خوێنەر پێ دووردوونگ دەبوو ئاخۆ ئەو ڕەوشت و کردەوەی لەگەڵ منداڵێک بەڕەورووی دەبووە و هەڵسوکەوتی لەگەڵا دەکرد دەیهەویست زایەڵەی چ پەیامێک بێت؟ بووک نازێ بۆ هەبوو کەریم هەر وەک مناڵی خۆی سەیر بکات ژنێک کە ئاوا نیگارکیشەکە بە جوانی وێنای کردۆتەوە بۆچ دەبێ خۆی بکاتە گاڵتەو گەپجاری تاقمێک پیاوی حیز و بێبەزیی کە بە ڕوانگەی جۆراو جۆر سەیری بکەن. مەبەستی نووسەر دەبێت چ بێت کاتێک ئێزندەدا لەم دەقەدا ئەو منداڵە بە کایەی کەرە کەڕێن لەگەڵ زبێد یا بووک نازێ ئەو کات کە گوێز و کشمیشەکانی لە سێنگ و مەمکدا حەشاردەدا تا لە کاتی کەرین ئێزنی بدا بێتە ناو ئەو سنوورە پارێزراوەی تاکەکەسی مرۆڤ بۆ ئەوەی ڕاوی بۆ چەند چرکە سات بێتە کایەی نەگونجاوی مرۆڤایەتی. داهاتووی ئەو منداڵە بێ ئاسۆیەو و لە جێیەک دەوەستێ و دەرقەت ئەم ژیانە نایەو بار نادات. لە کتێبی جەنایەت و مۆکافاتی داستایووفسکی نووسەر ئێمە لەگەڵ کەسایەتێک ئاشنا دەکات بە ناوی سۆنیا ئەو کچە مێرمنداڵەی بۆ بەڕژەوەندی بنەماڵەکەی لەش فرۆشی دەکات داستایووفسکی وەها شارەزایانە دەتخاتە ناو دڕک و داڵانەکانی ئەم کتێبە کە تۆ وەکوو بەردەنگ ناتوانێ خۆت لە کەسایەتی سۆنیا دوور بخەییەوە، بەردەوام
شڕۆڤەو لێکدانەوەی کاک جەلال پوورحەسەن لە سەر کتێبی دوورەدەراوی سوورەچۆم لە ئەنجومەن ئەدەبی دیالۆگی مەهاباد به ڕێکەوتی ۳۰ی مانگی ڕەزبەر.
Читать полностью…شرۆڤەی کتێبی دوورە دەراوی سوورە چۆم
لە نووسەری بەڕێز کاک «مەنسوور حامیدی»
لە ڕاونگەی گشتی
بە قەڵەمی «ترووسکە بەرخانە»«هۆنیا»
_رۆمانی دوورە دەراوی سوورە چۆم چیرۆکی ئەوینداری و تاسەیە،چیرۆکی نەگەیشتنی دڵ بە دڵدار و چاوەڕوانی
و ڕادانی کات بۆ بە گەیشتن بە ئاواتە
دیارە گێڕانەوەی هەقایەت لە مێژوویەکی کۆنی کوردەواری دا هەر هەبووە و تاوەکوو ئێستاش زۆربەی دایک و دایەگەورەکان لە چیرۆک و هەقایەت بۆ پژکاڵی و سەرگەرمی منداڵان و خۆش کردنی مەجلیس کەڵک وەردەگرن
شێوەی گێرانەوەی ئەم رۆمانە وەک هەقایەت دەچێ
رۆمانی دوورە دەراوی سوورە چۆم
لە زاری ڕاوی کووڵ کە لە داهاتوویەکی دووری خۆی وەک پیاوێکی بەساڵاچوو بە دڵتەنگی و غەمباری و نائۆمێدێەوە دەڕوانێتە ژیان و ئەوینداری مێرمنداڵێ خۆی و هەمزادپێنداری دەگەڵ کەسایەتی دووهەمی چیرۆک دەکا کە ناوی لەو ڕۆمانە دا کاوەیسە وە ژیانی تاڵ و ئەوینی ڕاستەقینە و پاکی ئەو دەگەڵ دڵدارەکەی بە ناوی فاتێ دەگێردڕێتەوە.
نووسەر دەو ڕۆمانە دا زۆر بە جوانی هەست و بیری خۆی وەک کەسێکی عاشق و دڵ سووتاو لە زاری کەسایەتێکان دەر دەبڕێ، عەشق و ئەوین دە پێک نەگەیشتن دا دەبێنێ.
رۆمان لە ژانێرێکی عاشقانەی کلاسیک دایە و هەوکات لە دوو زەمانی جیاواز واتە لە ڕابردوو و لە ئێستا دا بە دوو چیرۆک کە ناوەرۆکی هەر دووکیان ئەوینداری و بەسەرهاتی کەسایەتێکانی رۆمان دایە بەڕێوە دەچێ
..سەرەتای چیرۆک باسی شریتێک دەکرێ کە خەون و خۆراکی لە ڕاوی داستان و کەسایەتی یەکەمی رۆمان هەڵگرتوە، شریتێک کە جوابی پرسیارێکی گرینگی تێدایە،پرسیاری «خۆشەویستی » واته یوسف له تەواوی ژیانی خۆی ،لە سەرتای رۆمانەکە تا ئاخری ڕۆمان بە دوای جوابی ئەو پرسیارەیە کە ئەوینەکەی نازێ بەڕاستی دڵی لە لایەتی یان نا؟
لە زۆر بەشی ڕۆمانەکە دەگەڵ خۆی دەدوێ و خۆی ئامۆژگاری خۆی دەکات و دەڵێ
چ زۆرە کچی جوان! هەر خۆشی لە پرسیاری خۆی دا دەڵێ:
(وا دەزانی هەر جوانێک کە تووشی هاتی دەتوانی پەیوەندی دەگەڵ بگری؟ئەوە کێشەی چاو نیە،کێشەی دڵە،گەر وا با دەبوو
فەرهاد،وامیق،رۆمێئو و مەم وازیان لە شیرین وعەزرا،ژولیەت و زین هێنابا) دێرەدا نووسەر عەشق بە سەنەدێک دەزانێ کە دڵ مۆهری پێوە دەنێ،و واژۆی دەکا،کە وابوو هەر مرۆڤێک دەتوانێ عەشقێکی ئەفسانەیی لە دڵی خۆی دا هەبێ.
ئەو کە لە کۆڵێنەوەی خوی لە باڵ خۆیدا و لە ئاخافتن دەگەڵ خۆی لاقێکی لە ڕابردوو دایە و لاقێکی لە ئێستا دا
بێزارە لە خۆی و بێ مانا بوونی ژیانی لە ژن و منداڵ و هەمووشت جگە لە تەنیایی خۆی کە زۆر کات ئەویش ئازاری دەدا،خۆی لێ ونە ،خۆی لێ بەجێ ماوە لە ڕۆژگارێکی دوور و هەوڵ دەدا وەک وێژەرێک بۆ ناخی خۆی ڕابردوو بکۆڵێتەوە و خۆی وەدی بێنێ و بیدۆزێتەوە...
ئەو رۆمانە عەشق بە ئومێد و مانا بەخشی بە ژیانی مرۆڤ دەزانێ ...هەروەها بە خۆشێوە بۆ دەرباز بوونی گیان و رووح درۆ بە یاریدەدەر نێو دەبا ...و دەڵێ:
(ئەی درۆ ،ئەی پیرۆزترین بەرهەمی ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤ
تۆ ئەگەر نەبای ،ئەم جیهانە هەرگیز ئاداری بەسەر پاداری نەدەما.چی هات لە تەنافی مەرگ رزگار کردوە و چی ها دوژمنت لێک نێزیک کردوونەتەوە
ئەی درۆ ئەی هانادەری ڕۆژانی تەنگانە !)
رۆمان لە چندین بەشی جیاواز بەڵام بەدوای یەک کە وەک پازێلێک چیرۆکەکە پێک دێنن و تەکمیل دەکەن پێک هاتوە
هەر بەشەی بەسەرهاتێک دەگێرێتەوە و دوای چەندین لاپەڕە هەڵدەبڕدرێ و کات دەکڕێ و دەچێتەوە شوێنێکی تر و جێگە و زەمانێکی تر...
نووسەر زۆر بە شارەزایی توانیوێتی دوونیایەکی سوونەتی و خەیاڵی کە لە رێئاڵ و واقعییەت نیزیکە درووست کا.
دوورە دەراوێک بە نێو «سوورە چۆم»کە خەڵکێک بە بیر و باوەڕی کۆن و سوونەتی لەوێ ژیان دەبەنە سەر،
عاشق دەبن،شۆڕش دەکەن،هەڵدەخەڵەتێن،فریوو دەدەن
دەبەزێن،دەکەون،دەدۆڕێن،هەڵدەستنەوە ،تێک دەچن و تێک دەدەن،عەوداڵ دەبن ،ئاوارە دەبن،دەکوژرێن و ژیان دەبەخشن
رۆمان بە ڕەستەی جوان و ئەدیبانە و وشەی درووست و زمانێکی پاراو دەچێتە پێش،نۆستاڵژی و بێرەوەڕێ خۆشەکان هەستێکی خۆش بە خوێنەر دەبەخشێ،جار جار ڕاوی بە فشە و تەنزیش خوێنەر وە پێکەنین دەخات و چێژێکی خۆشت پێ دەبەخشێ و بە دوای خۆی دا دەتبا بۆ دوونیای عەلیلە و قالە و بە دوای بەدبەختی و سەختیەکانیان دا ڕات دەکێشێ،ژیانی سەخت و چارەڕەشی فاتێ ،کڵفەتی و چوێرەوەری و نەبوونی و هەناسەساردی، نەزانی و بێ عەقڵی پیاوانی قەدیم وەک باب و براکانی فاتی،نەبوونی دەسەڵات بۆ ژن وەک مرۆڤێک، ئازاری بێ بڕانەوەت پێ دەبەخشێ .تۆ لە مرۆڤی ئەو سەردەمە دڵ سارد دەکات.
نەفرەت دەو ڕۆمانە دا دڕووی هەموو شتە.
نووسەر زمانێکی بەهێزی لە بەشی وێناسازیدا هەیە.
ڕەستەی زۆر جوانمان هەیە بۆ نموونە:
دار خۆیان لەکۆڵ گەڵا کردبۆوە
واتا مانگی گەڵاڕێزان بەسەر چووە و سەرماوەزە.
لە بەشی فەڵسەفەدا ڕەستەی جوان وەکوو:
ناڕەفیقترین کەسی من خەونەکانی منن کەچی نزیکترین دۆستی مەترسییەکان ئازارەکان جەزرەبەکان و دوژمنەکانی منن کە چاوەکانم سەربەخۆ دەبوون و ئیختیاران لە دەست دەردەهێنام وێک دەهاتن ئەوەی نەتەوەییم بوو ئەوەی نەیار و ئەوەی دوژمنم بوو ئەوەی نەخۆشی و ترس و خۆت و دڵەڕاوکەوت دەرد و ئازار بوو ڕێچکەیان دەبەست تا بەیان دەنگوت. ئەوەندە لەسەر داگیرکردنی من شەڕ و کێشەیان دەبوو کە خۆم سەرە ڕای ئەوەی کە هەمیشە زگم بە خۆم دەسووتا، زگم بە وانیش دەسووتا بەستەزمانانە هەرگیز ئاگاداری ئەم ڕاستییە نەبوون کە تاڵانکردنی کەسێکی کە پێشتر تاڵانکرابێ هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەوان تێدا نابێ، بەڵام هەر کە ڕۆژ دادەهات، کێشەکە ئاوەژوو دەبووەوە من سوار و ئەوەی خێو و پیاوی شەڕە پیادە بە کووچە و کۆڵان و شەقامەکانی نائاشنای تەورێزدا ڕادەبردم چ خانووبەرێکی خۆش نەبوو کە بە گیرفانی بەتاڵ نەیکردم هەر بەخۆڕایی مفت.
ئەوە بەشێک گێڕانەوەی جوانی خەونەکانی مێرمنداڵی ناو چیرۆکە.
شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی دوورەدەراوی سوورەچۆم لە نووسینی کاک مەنسوور حامیدی
لە ٦٥ پاژی کورتدا، لەبەستەری ڕێئالیسمی کلاسیکدا، باسی چۆنێتی ژیانی چەندین کەس و بنەماڵە دەکا کە هەریەکی بە ژان و گرفتێکەوە دەناڵێنن،
شێوازی داڕشتنی بەسەرهاتەکە لە شێوازی نووسینی کتێبی پێ پەتێکان (پا برهنەها) لە نووسینی #زاهاریا_ئێستانکۆ نووسەری ڕۆمانیایی وەرگێڕانی #محەممەد_قازییە. دوورە دەروای سوورە چۆم هەر وەک ڕۆمانی ئاماژە پێکراو، باسی بەسەرهاتی چەندین کەس و بنەماڵە، لە چەندین زەمانی ئێستا و ڕابردوو بەشێوەی فلاشبەگ، گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، باس لە هەموو ئەو کورتی و کەمیانەی زەمانی ڕابردوو و و شوێنەواریان لەسەر زەمانی ئێستاکەی کەسایەتی ناو ڕۆمانەکە دەکات، بەسەرهاتی ڕۆمان لە زمان کەسێک دەگڕدرێتەوە کە خۆی بەشێکە لە کەسایەتی نێو چیرۆکەکە و بەسەر زۆرتری بەسەرهاتەکاندا زاڵە و واتا زانای هەمووشتزانی ڕۆمانەکەیە.
منداڵێکە وەک هەموو ئەو منداڵانەی لە دەیەی چل و پەنجای هەتاویدا ژیاوە و بە شێوەی ئەوان ژیانی کردووە و وەبیرهێنەرەوەی زۆرێک لەو بەسەرهاتانەیە کە هەرکەسە دەتوانێ لە ژیانیدا لەو کاتەی کە زەمانی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکایە، تەجرەبەی کردبێ.
وێناسازی سەرکەوتوو، قەڵەمی ڕەوان، تەشبیهاتی جوان و بەجێ، دیالۆگی بەجێ و شیاو لەو تایبەتمەندیانەیە لە کە ڕۆماندا وەبەر چاو دێ. هەڵبژاردنی کەسایەتێکان و نێودێرکردنیان و چۆنێتی وێناکردنی ڕوخسار و هەڵسوکەوتیان چ لەباری دەروونناسێوە چ لەبواری کۆمەڵایەتیدا، ڕۆمانێکی سەرکەوتوویە.
بە ڕاشکاوی دەتوانین بەڵێن نووسەر توانیوێتی زۆر بە جوانی باری دەروونی و چۆنێتی هەستی کاراکتێرەکان (بە تایبەت بگێڕەوەی چیرۆک وەک مێرمنداڵێک) زۆر بە ڕوونی و بە جوانی لە قالبی ڕۆماندا جێ بکاتەوە.
لەو ڕۆمانەدا هەستی کوڕێکی لێدانخوراو و یان کوڕێکی نازکێشراو یان کەریمێکی هەناسەسارد، سەبارەت بە دایک و بابییان و دەوروبەریان و ئەو ڕووداوانەی لە دەوروبەریانە یان چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانی کە بۆیان دێتە پێش، هەستی ناخیان بۆ دایک و باب، یان حەز و خولیای دەورەی بلووغی مێرمنداڵێک، و هەروەها لە وەدڵکەوتنی هەوەڵ ئەشقی ژیانی، یان قومار و کایە و ئەو سەرقاڵیانەی منداڵێک لەو زەماندا بۆخۆی دەکردە کێشەیەکی چارەسەر نەکراو و ژیانی ڕۆژانە پێ بەرێتەسەر، بەبێ کەموکووڕی و بەبێ هیچ نوقسانێک وێنا بکات و سەرکەوتوو بێت.
دەروجیرانی بەدەرد و مەرگی یەکترەوە، ئاگالێبوون و خەمخواردنی پێکەوە و هەڵگرتنی باری قورسی هەژاری بەیەکەوە یەکێک لە هەرە جوانێکانی ناو بەسەرهاتی سوورەچۆم بوو.
نووسەر قەڵەمێکی زۆر ڕەوان و زۆر باوەڕپێکراو و دوور لە هەر چەشنە موبالغەیەکی هەیە جگە لە تاریفی جوانی بووک نازێ کە زیادی زەق کرابۆوە و ئەمن واتا نووسەری ئەم دەقە، وەک خەسارێکی لێ دەڕوانم.
کاتێک حاجی ئازاری کەریم دەدا بە قسەی حاجی ژنی دایکی، کاتێک باوکی قارەمانی ڕۆمان، ئازاری دەدا.
کاتێک بووکە ناز نێر مندالێکی دەساڵان فریودەدا و لەگەڵی تێکەڵ دەبێ و ئەو منداڵە دونیای پاکی خۆی دوور دەکاتەوە،
کاتێک زبێد کڵفەتی ماڵێ دەست دەکا به گەمەو کایە لەگەل کوڕی سیحەبی ئەو مالەی کە کاری لێدەکا.
لەم ڕۆماندا چەن بابەت دێتە برباس و لێکۆلینەوە.
یەکەم: مندال ئازاری و ژیانی سەگ مەرگی چینی هەژاری کۆمەڵگا، نەزانی و بێ سەوادی بۆتە ئەوەیکە مرۆڤەکان ببنە قووربانی دەسەڵات بەدەستی نزیکترین کەسانی خۆیان.
ناوەڕۆکی رۆمان و ڕۆلی کارەکتێرەکان لەڕۆمانی دوورەدەراوی سوورە چۆم.
قارەمانی رۆمان ژیان و تەواوی گرفت و کێشەو ئازارەکان و خۆشی و ناخۆشی ژیانی دەخاتە بەرباس.
عەلیلە، قاڵە دوو هاوڕێ دووکەسایەتی نێو چیرۆک کە نووسەر زۆری باس دەکا.
فاتێ کچی کاک وسێن جوان وەک پریزاد، و خۆشەویستی کاوەیس کوری زلەخا بەڵام بە هۆی بێ دەسەڵاتی و هەستی سەرکوتکراو بەدبەخت، چارەڕەش دەبێ دوای مردنی مێردی ناحەز و قاجاقچی دەبێتە کڵفەتی ماڵان.
ئاغای قاف مامۆستایێکی توورە و تۆسن زۆر ئازاری منداڵەکان دەدا بەڕاستی مامۆستا دەبێ دڵسۆز بێ یا ئاوا بێ ڕەزا
کەریم یان خڕناڵ کوڕی حاجی محەممەد لە دەست ئازارەکانی دایک و باوک براکەی ڕوو لە شاخ و بەندەنان دەکا دەبێتە پێشمەرگە و شەهید دەبێ.
ئامینەشەڵ ژنێک پڕ لە عوقدە، نەفام، و نەمام کەسێک کە بۆ خۆی کارەساتی بە سەرهاتووە ئەو کوڕیکی بە نێو مراد خۆشدەوێ کە براکەی دەیکوژێ دەیدا بە؟غەفوورە گێژ دوایش لەگەڵ هەمزائاغا تێکەڵ دەبێ. وەک ژنێکی خراپ باسی لێدەکرێ.،ئەو بە نەمامی و دووزمانی ئەو کارەساتەی بەسەر خۆی هات بەسەر فاتێ و کاوەیس دێنێتەوە.
ه
کاوەیس یان دوکتور بەختیار دوای ئەوەی کە براکانی فاتێ بەقسە و بوختانەکانی ئامینە شەڵ ئەوەندەی لێدەدەن کە تا سنووری مردن دەروا بەڵام چاڕەنووس کاوەیس وا دەبێت بچێتە تاران و ببێتە کوڕی دوکتور کەماڵی و ببێتە دوکتۆر وبراوەی پێ ببەخشرێ.
بووکەناز ژنی دوایی غەفوورە گێر کە جوانێکی شاز دەبێ و ژنێک کە لە کردەوەدا نەخۆش و بێ ئەخلاق ژنێک کە خۆی دەکاتە بووکەڵەی دەستی پیاوان حورمەت بۆخۆی ناهێلێ،
ژن دەبێ بۆخۆی حورمەت بۆ ژن بوونی خۆی دانێ جا بەرانبەرەکەشی وەک پیاو رێزی لێدەگرێ.
نازێ خوشکی عەلیلە و کچی فاتێ خۆشەویستی قارەمانی ڕۆمان
ئەوان لەئاست نەخۆشی دایکیان لە سەردەشت دەچنە سابلاغ ون دەبن و؟دوای بیست و پنج ساڵ لە سابلاغ یەکتر دەبینەوە.
سۆفی حەسن یان مەلا حەسن کە یێکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی قازی محەممەد دوای لەناو چوونی کۆماری مەهاباد و لە سێدارەدرانی قازی و هەواڵەکانی دەبێتە فەقێی مزگەوتی سوورەچۆم و لەوێ لەگەل حەلیم خاتوون زەماوەند دەکا و دەمێنێتەوە.
«گلاوێژ بیگ نیا»
ده نویسندهی دنیای مُدرن: فرانتس کافکا و رمان محاکمه
این مستند به بررسی رمان محاکمه از کافکا میپردازد و گریزهایی به زندگی شخصی او میزند...
این مستند زیرنویس_فارسی دارد...
🆔 @anjomandiyalog
#پێشنیاری فیلم بە ژمارەی(۱۰۰) فیلم Never Look Away 2018 هرگز روی برنگردان
https://www.aparat.com/v/Oercq
🆔 @anjomandiyalog
هاوڕێیان و هۆگرانی کتێب و کاناڵ شەوتانشاد "ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد" بۆ بەشی ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی کتێبی مانگانە ئەمجارەش تیشک دەخاتە سەر پەرتووکی(جنگ چهرە زنانە ندارد لە نووسینی: سوتلانا آلکساندرونا الکسیویچ). pdf وێرای دەنگەکانی ئەم کتێبە هەر شەوێ بەشێک یا دووبەش ڕاگوێزی کاناڵ دەکەین.
کاتی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی ئەم کتێبە
ڕۆژی یەکشەممە «پێنجی مانگی سەرماوەزی»۲۷۲۳ی کووردی بەڕێوەدەچێ.
بانگهێشتی هەموو هۆگران و هاوڕێیان ئەندامانی ئازیز دەکەین لە کاتی دیاریکراو لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری بکەن وتار و لێدوانەکان ئامادە بکەن بۆ دەستەی بەڕێوبەرایەتی بنێرن.
"لێژنەی بەڕێوبەڕایەتی ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"
🆔 @anjomandiyalog
لەگەڵی دەرووی و ناتوانێ ژەمێک ئارام بێتەوە، لەگەڵی هەمزادپێنداری دەکەی و دژی و دەنووی ئاخافتن دەکەی، سەیرە دەڵی لەم شێوازە دارشتنە لە فۆرم و ستایلە تایبەتە تەنیا میڕاتێکە بۆ وڵاتانی ئورووپایی کە بە بەژن و باڵای نووسراوەکانیان بەخشراوە ئێمەش بێبەش لە داهێنان لەم چەشنە گوفت و لفتە.
تاقمێک مرۆڤی خۆنەویست کاتێک لێک کۆ دەبنەوە ئەمە دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە گەڵاڵە گرینەکانی ڕۆژانەیان کە چاو لە پەنجەرەیەک، پەردەیەک ببرن سەرەرای ئەوەی ژنی ماڵ پێ دووردوونگەو وەسەرە خۆی ناهێنێ. ژن دیسان وەکوو بەشی چەوساوەی کۆمەڵگا لە ژێر چاوەدێری بنەماڵە و کۆمەڵگا بێبەزییانە سەیر دەکردرێ بێ دەسەڵات، ئەو کات کە هانا دەبەن بۆ مزگەوتەکان، سوێند خواردن بۆ مرۆڤی پیاوساڵار و سوننەتی خوێنەری لەم گێڕانەوەدا دووردوونگتر دەکا. فاتی بەپێ چاڕەنووسێکی بەسەرداسەپاو نووقمی بێ دەسەڵاتی بە خۆی و شەش منداڵ دەبێ بێبەزەییانە لێ بروانی. ئەو کات کە براکانی بە تکاو ڕجای خەڵک لە کوشتنی پاشەگەزی دەکەن. تەنیا زڵەیخا خێزانی مراد دایکی کاویس بوو کە به چەشنێک لەم گێڕانەوەدا بوو بە هێمای خۆڕاگری کەچێ ئەویش لە کۆتاییدا لە پێلانی ئامینە شەڵ و هەمزە ئاغا کەوت. ئامینە شڵ ئەو ژنە کە بە هۆی پێلانانەی بۆ خەڵکی دادەڕشت خۆشی لە لایان مێردەکەیەوە دەداو کەوت و لە بوونی لاقی ساغ بێبەش کرا ئەو ژنە کە لە پێناو خۆشەویستی خۆی خۆشەویستی زۆر خەڵکی دەوورووبەری لە ژێر پێ خست.
ئەو بەشەی دەمێک بوو لە بیر دەکرا بەڵام هەموو کات لەناو کتێبەکاندا باسیان دێتەوە گۆڕێ ئاغاوەت ئەو کات کە دەسەڵات بە دەست وان بوو، تەنانەت ئەگەر هەمزەئاغایێکی پیر و پاتاڵ دەرقەت ئەوە بێت تیشک بخاتە سەر خۆت و چارەنووسی نادیارت.
جاجێژن ئەو ژنە کە دەبێ وەک سێحرباز لێ بروانی ئەو ژنە نگریسە، خێزانی حاجی محەممەد تا کۆتایی ڕۆمانەکە نەماندی بە شێوەیەک لە شێوەکان هەست بە پەشیمانی بکات لە ئاست کەریم تەنیا بە پێ بڵگەیەکی بێ بڵگە، کەریمی بێبەش کرد تەنانەت لە باوەشی گەرمی بنەماڵە. دەبێ وەک نەخوشێکی دەروونی لێ بروانی و پشکنینەوەی بۆ بکەی، هەرچی خەڵک بوو بەزەییان بەو کەریم دادەهات جگە لەو دایک و بابە. لە کۆتاێیشدا دیتمان بە پێچەوانەی ئەو توند و تیژیەو زۆرداریە چی لە کەسایەتی کەریم کرد کوڕێکی لێهاتوو کە بوو بە خرناڵ سۆنبۆلێک، هێمایێک لە خۆڕاگری بزوتنەوەی شۆڕشەکەی مەلا مەستەفای نەمر.
نووسەر لە بەشی ناساندنی کاراکتێرەکان توانیویەتی وڵام بداتەوە، واتا کاراکتێر دەکرێ بڵێن گرنگترین پێکهاتەی ڕۆمانە، جۆرەکانی تری گێڕانەوەش، باسکردنی کاراکتێر بە هۆی چەمکە تێکنیکیەکان، دژوارترین لایەنی هۆنەری ڕۆمانن کە بەشێک لەمە دەگەرێتەوە سەر ئەوەی کە زۆر جۆرە لە کاراکتێر هەیە و ڕێگای پێشکەش کردنیشیان زۆرە.
لە بەشی کۆتایی لێداوانەکەم دەمهەوێ ئاماژە بە چەند خاڵی تەنزاوی ئەو کتێبە بکەم ئەو جێیە سۆفی حەسەن بۆ دەواو دەرمانی پشتی دەچێتە ماڵەکەی کاویس و لەوەی سەرەرای ئەوەیکە یەکتریش دەناسنەوە کایەیەکی زمانی بە یەک دەکەن، نووسەر دەیهەوێ مرۆڤی ئەو سەردەمە بێنێتەوە بەرچاومان کە چۆن لێک دەروانن و لەگەڵ یەکتر هەڵسوکەوت دەکەن هەڵبەت دەتوانێ پرسیارێک بێت ئەم شێوازە لە نووسینە کامە بەشە لە تایبەتمەندیەکانی چیرۆک یا ڕۆمان بەخۆیەوە دەگرێ ئایا دەبێ بەشێک لە ئیختیاراتی نووسەر یا چی، ئاخۆ نووسەر چەنێ دەستی ئازادە کایە بە مێشکی بەردەنگ بکات لە درێژەپێدانی ئەو بەشە من هەستم دەکرد چاو لە فیلمێک دەکەم.
دیارە لێدوان و قسە کردن لەسەر ئەم کتێبە یەکجاری دەخائێنێ حەوڵی نووسەریش بۆ دۆزینەوە ئەو شریتە پس پس کراوە ئەوەیە کە ئەم پازێلە وەسەر یەک بخا بەس بۆی ناگونجێ و ناتوانێ شارەزایانە بجوڵێتەوە. خۆزگەم دەخواست ئاخری کتێبیش کە باس لە بەسەرهاتی سۆفی حەسەن یا مەلا حەسەن دەکات ئەو بەشەشی بە نەهێنی هیشتباوە و لای من هەر وا نامۆ مابەوە باسی نەکردبا و لێ گەرابا خوێنەر ئازاد بایە بۆ ئەوەی خۆی داهاتووی چیرۆک دەست نیشان بکات زیاتر لەدڵ دەنیشت و هیچ پێوەندێکی بەم دەقەوە نییە و حەشوێکی زیادییە. تەنانەت بەیتی سەیدەوان کە گەر لە کاراکتێری حاجی محەممەدیش پێوەندی بدینەوە ئەو بابە ئەوەندە هۆگری ئەو کوڕەی نەبوو تا ئەوکات کە ڕێگای هاندەران دەگرێ، بابەکە پەشیمان نابێتەوەو دەچێتە بازنەی شۆڕش و دەمرێ. ئەو بەشەش نەبا هیچ خەسارێک بە ڕۆمانەکە نەدەگەیشت.
تەواوی ڕۆمان لە حەوڵی ئەوە دایە بڵێت مرۆڤی ئێستا یەکتریان خۆش ناوێ و مرۆڤایەتی باوی نەماوەو و ڕەنگبی زۆر کەس بۆ بەرژەوەندی خۆیان زۆر سنووران بێبەزییانە ببەزێنن.
سەرچاوەکان: جیهانی ڕۆمان: دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە.
هەر چی هەیە ڕاڤەیە: دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە.
«ڕۆمان و گەڕان بەشوێن شتە ونبووەکاندا لە ڕۆمانی دوورەدەراوی سوورەچۆم»
لێکدانەوە: چرۆ پەرویزنیا
«بەسەرهات و ڕەهەندەکانی گێڕانەوە»
کە مارکێز ناوی بیرەوەریێەکانی خۆی نا "ژیان بۆ گێڕانەوە" جارێکی تر گرینگی گێڕانەوەی وەبیر هێناینەوە. کە دێریدا گوتی ویستوویەتی ببێت بە ڕۆماننوس و نەیتوانیوە و دواتر بووە بە فەیلەسوف هەمدیسان پێگەی ڕۆمانی وەک ژانرێکی گرنگی ئەدەبی وەبیر هێناینەوە. کە مارکس پەسنی بالزاک و دیکنز دەدات و وەک سەرچاوەی فێربوونی خۆی لە هەلومەرجی ئابووری و کۆمەڵایەتیی فەڕانسەو ئێنگلیستان سەیری بەرهەمەکانیان دەکات، دیسانەوە ڕۆڵی ڕۆمانمان لا بەرجەستە دەبێتەوە.
مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی و خاوەنی ئاوەز، بە دوونیایەک دەورەدراو، کە بە جیهانی واقیع ناو دەبردرێت. ئەم جیهانە بە هەر دوو لایەنی سروشتی و دەستکردیەوە، کارتێکەریی دوولایەنەی لە سەر مرۆڤ هەیە. لە لایەکەوە لە ڕێگای کارتێکەری و ڕەنگدانەوەی ئەم جیهانە واقعییە لە زەینی مرۆڤدا ئێمە لەگەڵ دیاردەی ناسین ڕووبەڕوو دەبینەوە. واتا ناسین بریتییە لە کارلێکی دوولایانەی زەین و واقیع لە سەر یەکتر. ئەگەر ئەو شتانەی مرۆڤیان دەورە داوە وەک جیهانی واقیع پێناسە بکەین، دەتوانین ئەو دونیایەی لە دووتۆیی نووسینی گێڕانەوەیی و ڕۆمانیدا بە شێوەیەکی خەیاڵی وێنا دەکرێن، و بە جیهانی ڕۆمان ناو دەبردرێن. واتا نووسین هەوڵێکە بۆ شێکردنەوەی چەمکی جیهانی ڕۆمان و تایبەتمەندییەکانی ئەم جیهانە و پێوەندییەکانی بە جیهانی واقیعەوە. خوێندنەوەی هەر ڕۆمانێک خوێنەرەوە دەباتە ناو دڕک و داڵانەکانی جیهانێکی زەینی و خەیالی. پرسیار ئەوەیە کە ئەم جیهانە زەینی و خەیاڵییە چ پێوەندییەکی لەگەڵ جیهانی واقیعیی دەوروبەری ئێمە هەیە؟ تەنیا بە ئاگایی لە چلۆنایەتی سازبوون و بیچم گرتنی جیهان ڕۆمان، دەتوانین وێڕای وەرگرتنی چێژی ئەدەبی، بنەماکانی تێگەیشتنی خۆمان لە ڕەمز و ڕازی هەر دوو جیهانی خەیاڵی و واقیعی زیاتر و پتەوتر بکەین.
واتا جیهانی ڕۆمان بە پێناسەکردنێکی ساکارانە و کورت، بریتیە لە جیهانێکی خەیاڵیی گێڕانەوەیی کە تێیدا فەزایەکی دەستکرد، دەبێتە شوێن و سەردەمی ژیانی کۆمەڵێک کاراکتێری دیاریکراو. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەم جیهانە خەیاڵییە چۆن ساز دەکرێت و پێوەندیی بە جیهانیی واقیعەوە چییە و چۆنە؟ لە ڕاستیدا دەڤگەلی ئەدەبی تەنیا فانتێزیایەکی ڕووتی دابڕاو لە جیهانی واقیع نین بەڵکوو بە زۆر شێوەی دیار و نادیار هەڵگری ڕەهەندی جیهانی و ماددین. ئەگەر ئەمە لە سەر ئەدەب ڕاستییەک گشتگیر بێت، لە سەر ڕۆمان دەبێتە ڕاستییەکی تایبەت و تەواو پێوەندیدار. هەر ڕۆمانێک دواجار تێکەڵاوییەکی ئاڵۆزە لە واقیع و خەیاڵ. بەمجۆرە ئەگەر لایەنی خەیاڵی دەقی ئەدەبی دەبێت بەو بەشەی کە حەز و خولیای هونەری و چێژ وەرگریی خوێنەر دادەمرکێنێت، لایەنی واقیعیی دەقەکە و دەلالەتە جیهانییەکەی دەگەڕێتەوە سەر بنەما سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانی دەق، بە واتایەکی تر دەقی ئەدەبی تەنیا ڕەنگرێژکردن و نیگارکێشیی دەنگدانەوەیی و زایەڵەییانەی واقیع نییە. دەکرێ بڵێن کە دەقی ئەدەبی لە جیاتی ئەوەی تەنیا پشت ڕاستکەرەوەی ئاگایی مرۆڤ بێت، فاکتۆرێکی گرنگە بۆ گۆڕینی ئەم ئاگاییە.
نووسەر لە کتێبی دوورەدەراوی سوورە چۆم بەرەو دوونیایەک لە واقیع و خەیاڵ ڕاماندەکێشێ بۆ دڕک و داڵانەکانی ڕابردوو و بە تێکەڵ کردنی چیرۆک لەناو چیرۆکدا و گێڕانەوەی حەقایەت زۆر بیرەوەری و نۆستالێژی کۆن لە شەقام و کۆڵانەکانی ڕابردوومان لە زێهندا بۆ زیندو دەکاتەوە. کایەکانی منداڵی، پێکەنین و گریان، دڵەڕاوکێ و دووردوونگی کردن، قەرێقەرێن و هەڵوکێن، ئەوین و خۆشەویستی، بنەماڵە و قووتابخانە، ئاغای قاڤ و بێ دەسەڵاتی مرۆڤ، ترس و نەبوونی و هەژاری نەداری ئەو بەشانەی تێکەڵاوێکن لە کۆمەڵگا.
کاتێک باختین باس لە دیالۆگ دەکا ئێمە هاندەداتەوە بۆ لای بۆچوونەکانی لەسەر ڕۆمان کە هەوێنی لە دایک بوونی چەند چەمکی تایبەتن لە تئۆریی ئەدەبیدا. ئەم چەمکانە بریتین لە فرەدەنگیی دیالۆگییانە، چەند دەنگی، تاک دەنگی، شوێن، کات. ئەم چەمکانە لە پلەی یەکەمدا بۆ لێکدانەوە و ڕاوەکردنی ڕۆمان، ژانری گرنگ و سەرەکیی جێی حەزی باختینن دەکار دێن، پڕەنسیپی دیالۆگیسم یاخۆد ژیربێژیی گفتوگۆیی باختین لەوە دەکات کە چۆن بەرهەمێکی ئەدەبی ئاکامی کۆمەڵێک فاکتۆری بڕیاردەری وەک دەنگگەلی جیاواز و شێوەکانی گوتارە لە کۆ دەقە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکاندایە. چەمکی باختین و شێوەکانی گرێدراویی چڕی نێوان لایەنە زەمانی و شوێنییەکان کە بە شێوەیەکی هونەری لە ئەدەبیاتدا دەردەبڕدرێن و پێناسە دەکات هەروەها پێناسەی ژانر و جیاوازییە ژانرکانیش دەکات و کات وەک خاڵی سەرەکیی دەخاتە بەرباس. ڕەنگبی دیالۆگ لە کتێبی دوورە دەراوی سوورە چۆم بەشێکی گرینگ بێت کە نووسەر کاراکتێرەکانی ڕۆمان دەخاتە بازنەی ئاخافتن و شێوە نیگایێکی تایبەتی بە دەقەکە دەبەخشێ.
«وهمی خوێنەر یان وەهمی کەسایەتی»
وەک نەفرەت و ڕق و کینەی ئامینە شەل کە وەک دڕووی مەم و زینی ئەحمەدی خانی، دەو ڕۆمانە دا، نەتەنیا دە دڵی سووری فاتم و کاوەیس وە هەموو کەسانی سوورە چۆم، بەڵکوو دە چاوی ئێمەی خوێنەریش ڕادەچێ.
زووڵم و زۆرداری و حیزی و خوێری بوونی زۆربەی ئاغاکانی دێهاتەکان و دەست درێژی بەسەر ماڵ و منداڵ و نامووسی ڕەعیەت دەو ڕۆمانە دا بەرچاوە. ڕەخنە لە بەناو بردنی
وشەی دایک بۆ هێندێک ژنان کە مانا و ئەرکی ڕاستەقینەی دایکایەتی نازانن و شارەزایی ئەو نێوە بەرزەیان نیە، وەک لە زۆر جێ دا یۆسف ناڕەزایەتی خۆی لە دایکی دەر دەبڕێ و دەیهێنێتە ڕێزەی حاجی ژن، دایکی کەریم کە وەک زڕدایکێک وابوو،کەسێک کە خۆپەسەند و بێ ئەخلاق و زمان لووس،بە سیاسەت و دوو ڕوو و بێ ڕەزا و دڵ ڕەق و بێ عەقڵ و خوڕافە پەرەستە.
یەکێک لە خاڵەکانی کە دەمهەوێ باسی بکەم ئەو ڕەوشتە ناحەز و نادروستەیە کە لە نێو کوردەواری دا هەبوە و ئێستاش لە زۆربەی دێهاتەکانی کوردەواری دەیبینن و دەیبیستن ئەویش،نێو دانان لەسەر مرۆڤ و ئەندامانی بنەماڵەکان دا باو بوو ڕەنگە ئێستاش ئەوە هەر هەبێ،تەنانەت بێجگە لە وەی هەر کەس بە نێوێکی موستەعار بانگ دەکرا نازناوێکیشیان بۆ گشت بنەماڵە ساز دەکرد،کێشەی زۆر یەک لە بنەماڵەکانیش بوە وەک ماڵە قیت مەڕۆیان،ماڵە زگ رەشان،قارە مووشە،ماڵە دۆنەخۆران،و کە دەو رۆمانە دا ڕەخنە ی لێ دەکرێت،
وەک یۆسف دێرە دا بە خۆی دەڵێ:
(وا دیارە زۆر توورەی، لە کێ وا پڕی؟ ئەوەی بە تۆ دەڵێ سەر زل زۆریان بە خۆی گوتووە کەللەکەر،ئەوەی پێت دەڵێ دەڵەی بۆقی،هەزار جار پێی گوتراوە مشکەتۆپیو ...ناوی من لە ماڵی سەرزل بوو،هەرچەند سەریشم زل نەبوو،برایەکم ناوی بابی سەگان بوو، یەکی تریان بە بۆری بن گوێنیان بانک دەکرد
ئەوەی هەرە چکۆلەیان ڕزیو بوو ...خوشکەکانیشم لە گەورە ڕا بۆ چکۆلە ...مەڕە لا لێو،کەپۆ پنە،ورچە قووڵە...بون)
نووسەر دەو ڕۆمانە دا بۆ چەشن و میسال لێ دان لە کەسایەتێ بەناوبانگەکان و زاناکان،نوسەرەکان،گۆرانی بێژ و نەقاش و پەیکەرتەراش و ...و زۆربەی ئەو کەسانەی کاریگەریان بەسەر هەست و بیر و ڕای دا هەبوە کەڵکی وەردەگرێ دەیانهێنێتە نێو داستان و نێویان دەبا
وەک «لەیلی ومجنون،مەم زین،شیرن و فەرهاد،موسی،عیسی،ئەخەوان سالیس،سادیق هەدایەت،بۆرخێس،کافکا،هۆمێر،سۆقرات،مارسێل پرۆست،رودەکی،سەعدی،حافز،شەمس و مەولانا،شێکسپیەر،
ناڵی،ناری،مەحوی،حەسەن زیرەک،سەید عەلی عەسغەری کوردستانی و چی ها کەسایەتی دیکە،کە دەو لێدوانە دا ناگوونجێت »
خوێندنەوەی ئەو رۆمانە ئەم پرسیارە لە زەینی خوێنەر دا دێنێتە گۆڕ کە ڕەنگە ئێمەش چیرۆکێک لە نێو چیرۆکێکی تر دا بین!
ئەوەی ڕەخنەیەی کە بۆ من وەک خوێنەڕ، نەک ڕەخنەگرێکی شارەزا لەو ڕۆمانە دا بەرچاو بوو:
_یەک
نەبوونی ڕەواڵێکی خەتتی و راست بوو ...لە زۆر جیگە دا بە قەولی فارس دەڵێ ڕشتەی کەلام دەر دەچوو.
دوو_
تەمجید و ئیغراق و پێ هەڵاگوتنی لە حەد بەدەر لە بابەت ناسینی کەسایەتیکانی رۆمان
وەک چڵکنی و گڕوێ بوونی عەلیلە
جوانی بێ ئەندازەی فاتێ یان جوانچاکی و قەد و قەلافەتی هەرە یەکە و تایبەتی کاوەیس،دڵ ڕەشی و شەیتان سفەتی و خراپی و مەکر و حیلەبازی زیدە لەحەدی ئامینە شەڵ، جوانی و ناسکی بووک نازێ تا ئەو ڕادەیە کە دێهاتێک چاویان لە پەنجەرەی ماڵە غەفوورەگێری دەبڕی،یان ناحەزی و پیسی بێ حەدی مێردی فاتێ ،دڵ ڕەقی ئاغای قاف و حاجی ژن و نەترسی و ئازابوونی زۆر سەیری کەریم بەم تەمەنە !
_سێهەمین ڕەخنە و بەرچاوترین رەخنە دووپاتە کردنەوەی هێندێک لە ڕەستەکان، درێژەدانی زۆر بە چیرۆکەکە بە هێندێک لێکۆڵینەوەی بێ سوود کە ئەگەر حەزف کرابان ڕەنگە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئەسڵی داستان نەبا و لەوانەیە خۆشتر و دڵ ڕفێنتر بە چێژتریش بایە بەتایبەت خوێندنەوەی بەشی مەلا و دوکتور بەڕاستی زۆری خوێنەر ماتل و ماندوو دەکرد
_چوارم خوێنەر دوای ئەو هەموو کات و زەمان و وەدا کەوتن بۆ گەیشتن بە دەرەنجامی چیرۆک دەگەڵ سەرلێشێوانێکی زۆر هەڵوەدا دەبێ و نازانێ لە چۆی چیرۆک دەڕوانێ !
وەک مرۆڤێک کە دە خەونێکی دوور و درێژ دایە و لە پڕ ڕادەپەڕێ و بە کۆتایی دەگا.
لە کۆتایی دا
دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی لە نووسەری کتێبەکە دەکەم
کە دەگەڵمان هاوڕێی دانیشتنەکە بوە و دەق و بابەتی ئێمەی هەرچەند لەوانیە لاواز بووبێت یان بە ڕای نووسەر حەق و ناحەقێکی تێدا گونجابێ داوای دڵ گەورەیی و هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژی قەڵەمی نەخشاوە و تیژ و سەرکەوتوویی بۆ دەخوازم
بە سپاسەوە :هۆنیا
لەبەشی کەسایەتێکاندا زووڵمێکی بێ ئەندازە لە ژنان کراوە
لەم بەسەرهاتەدا ئێمە یەک ژنی چاک نابینین یان هەموو خراپن، یان دڕن، یان شەیتانن، یان دوو زمانن، یان دڵڕەقن، یان هەر نەبێ زەلیلن وەک فاتێ.
ژنەکانی ناو ڕۆمانەکە تەنیا کەرەستەیەکن بۆ دابینکردنی خواز و خولیای پیاوەکان لە مێرمنداڵێکی دەساڵەڕا هەتا دەگاتە پیرە بەساڵاچۆکانی مزگەوت.
ئامینەشەل، حاجیژن، بووکنازێ، وهتد هیچی ڕۆڵێکی ئەرینیان پێ نەدراوە غەیری بووکی حاجی محەممەد کە ڕۆڵێکی زۆر سووکی پێدراوە.
یانی هەموو بەسەرهات و ڕووداوەکانی کە بۆ کاراکتێرەکان دێتەپێش دەگەڕێتەوە سەر خراپەی کەسایەتی ژنانی ناو ڕۆمان.
لەکولدا ڕۆمانی دوورەدەروای سوورەچۆم لە بواری داڕشتنی تەرح و پەیڕەنگێکی سەرکەوتوو و سازکردنی تەعلیق لەناو ڕۆمان و ڕاکێشکردنی سرنجی خوێنەر بۆ خوێندنەوەی تا کۆتایی ڕۆمان و کردنەوەی دانە بەدانەی ئەو گرێیانە توانیوێتی ڕۆمانێکی سەرکەوتوو بێت.
یەکم بەسەرهات لە زمان بگڕێەوە بەسەرهاتەکان، بە شێوەی تەکگوویی دەست پێدەکات، لە دووهەم پاژدا بە شێوەی دووهەم کەس واتا شاهید کەڵک وەردگیرێ، لە پاژەکانی دواتردا نووسەری دەق دێتە نێو چیرۆکەکە بۆ نموونە دەڵێ هەتا من ئەم چیرۆکە لە چاپ دەدەم و کراسەکە دەبێتە چوارسەد هەزار و هتد،
یان دەڵێ لێرە چوونکە بەپەلەم نووسیوە فڵان وشەم بۆ نەخوێندراوە خۆتان(واتا داوا لە خوێنەر دەکا) وشەیەکی بۆ دانێن.
بەم شێوە لە نووسین مێتالێپتیک دەکوترێ.
مێتالێبتیک یانی دۆخی هاوکاتی نووسەر لە دەقی خۆی دا. واتا نووسەر خۆی و هەست و بیر و باوەڕی خۆی، وێڕای کەسایەتی ناو چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە.
ئایا پێویستە لە دەقێکی کلاسیکدا ئەوهەمۆ جێگوڕکەیە بە گۆشەنیگا بکردرێت؟
لە چەندین بەشدا گێڕانەوە لەسەر بگێڕەوەی سەرەکی بۆ بگێڕەوەی شاهیدحاڵ یان لە زانای هەمووشتزان بۆ کاراکتێرەکان جێگوڕکە دەکات.
لە دیالۆگەکانی سۆفی حەسەندا زۆر جێگا سۆفی حەسەن ڕەخنە دەکاتە نێو مێشکی کەسایەتێکان وەک لە پاژی ٣٣دا سۆفی حەسەن بۆ دوکتور دەگێڕێتەوە کە چۆناوچۆن ئامینە شەل ئۆینی بۆ برای فاتێ گێڕاوە و تینی داون تا بچن و فاتێ و کاوەیس لەپاڵ یەکتر بێننە دەر. لە زۆر شوێنیش
لە گفتوگۆی نێوان دووکەسی هێستا بەبێ هیچ مەودایەک یان ئیشاڕەتێک فلاشبەگ بۆ ڕابردوو لێدەدرێتەوە ویان لە ڕابردوودا یەکسەر دێتەوە ئێستای بەسەرهات،
وەک گفتگۆی نێوان و سۆفی حەسن و پەڕینی نووسەر بەسەرواندا بۆ گفتوگۆی خاڵی فاتێ دەگەڵ سۆفی حەسەن.
لێدوانێک لە سەر ڕۆمامی دوورەدەراوی سوورە چۆم لە نووسینی کاک مەنسوور حامیدی
«دوورە دەراوی سوورەچۆم»
وەک ڕۆمانێکی مۆدێرن لە گۆشە نیگای یەکەم کەسەوە دەگێڕدرێتەوە. نووسەر خۆی لە بەستێنی ڕووداوەکان دایە و هێندێ جاریش وەک سێهەم کەس باسی ئەو کەسانە دەکات کە بەرەوڕۆی ڕووداوەکان دەبنەوە.
نووسەر بگێڕەوەیەکی هەمووشت زانە و کارامانە ڕووداوەکان وەک پازێل بڵاو دەکاتەوە و دەرەنجام دەیانخاتەوە سەر یەک و بە دوای یەک دا گرێیان دەداتەوە. لە بەسەرهات و دەروونی هەموو کاراکتێرەکان ئاگادارە و هەوڵ ئەدات هەموو شتێک بە ڕوونی باس بکات. بەڵام هێندێک جار کە سەرە داوەکان زۆر دەبن و خوێنەر تووشی ئاڵۆزێکانی گێڕانەوە دەبێ ؛ بە هانای خوێنەر دێت و بۆی دەپشکنێ و بە شانەی دەکا.
وەک ئەو کاتە کە کەسایەتی حەشاردراوی ماقووڵی مەلا حەسن لە پشت سۆفی حەسەنی بە ڕواڵەت ساکار دەردەخا. یا کاتێک خوێنەر لە هۆکاری هەڵوێستی ئامینەشەل سەرسووڕماوە، لە ڕوانگەی دەروونناسی وەسفی کارتێکەری گرێدراوی ژیانی ڕابردوو و زووڵمی بنەماڵە و کۆمەڵگە لە سەر پێگەی ڕەگەزی مێیینە و ڕەنگدانەوەی لە سەر ئەولایەنانە دەکا کە ڕەنگە بە هیچ کلۆجێک شوێنیان لە نەهامەتێکانی ئەو دا نەبووبێ.
ئەم ڕۆمانە ئاوێنەیەکی باڵانوێنە لە ژیانی کوردەواری ئەو سەر دەمە کە بە زمانێکی پاراو و خۆماڵی بەسەرهاتی تاقمێکی تایبەت لە کۆمەڵگا لە شوێنێکی دڵڕفێنی سرووشتی بەڵام بێ هێز لە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی دێنێتە ئارا.
نووسەر حەوڵێتی بە چەمک و دەستەواژەی تایبەت پێناسەی سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی خۆی بکات. لە هەمان کات دا جەخت دەخاتە سەر گێڕانەوەی بەسەرهاتی چەندین کەسی تر لە هاوپۆلان و شووناسەکانی و لە چاخێکی گونجاو دا پەلەقاژەیەکیش بۆ هەڵمەتی کورد لە حاست زلهێزان و پەروەردەکردنی ڕۆڵەی نەتەوە لە چەشنی خڕناڵ دەکا و تنۆکی فرمێسک دەخاتە سەر وشە نازارەکان.
نووسەر هەم ڕۆڵی بگێرەوەی هەیە، هەم خۆی لە بەستێنی ڕووداوەکان دایە و کەسایەتێکی بەرچاوی جیهانی ڕۆمانەکەیە و وەک دوایین کەس لە کۆتاتی دا بە سەرەنجامی نادیاری ناوەرۆکی شریتێکی هاڵۆزکاو خوێنەر بە سەرسامی جێ دێڵێ.
بەشێک لەم ڕۆمانە تیشکی هاویشتۆتە سەر چلۆنایەتی فێرکاری و ڕاهێنان لە پەنجا-شێست ساڵی ڕابردوو دا و بە ئاماژە بە ئازار و کاردانەوەی نابێخرەدانەی هەڵوێستی کەسانێکی وەک ئاغای «قاف»بە نێو مامۆستای ئەو سەردەمە لە سەر ڕۆح و هزری منداڵان بەربڵاو تاوتۆ دەکا.
سەرەڕای ئەم کارەساتە دڵ هەژێنانە زۆر جار وەک خوێنەر خۆزگە دەخوازی پڕ بە سییەکانت بۆن و بەرامەی ئەو وشەگەلە بکەی کە هەڵگری بیرەوەرێکانی منداڵیتە.
وەک ئەو کاتەی دایکت بووخچەی حەمامی لە کۆڵ دەبەستی و تۆ دەربەستی هیچ شتێک نەبوی بەدەر لە تام و بۆنی شەکەلەمەڕۆن و کولێرەی شاپەسەند و بەفر و دۆشاوی دوای حەمام کە لە چاڵە بەفرەکان بە باری کەر ئەهاتەوە و تۆ تاوی چەند سەعاتی تاقەتپڕووکێنی حەمامی ئەتڵەس و یا پووتیت پێ دەردەکرد و ئەویش هاوکات لە چاڵە بەفرینەکاندا چاوەڕوانی نازێی دەکرد و نەیدەزانی دێتەوە سەر هەواری خاڵی.
یەکێک لە تایبەت مەندێکانی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە نووسەر داڕێژەری ڕوانگە و بۆچوون و لێدوانی خۆیەتی و وەک دەقێکی هونەری ئافراندوویەتی و ڕاستەوخۆ ئایدۆلۆژی خۆی دەربڕیوە و دەگەڵ خوێنەر ئاخاوتنی هەبۆوە کە هزر و ئەندێشەی ڕازاوەی تێدا حەشاردراوە و کێشی کتێبەکەی بردۆتە سەر. تایبەتمەندی دیکەی ئەم رۆمانە گێڕانەوەی چەندین چیرۆکە لە چیرۆکێکدا و نووسەر دەتوانێ بەربڵاو ويڕای درێژەی ژیانی کەسایەتێکان تا بێ کۆتا چیرۆک بگێڕێتەوە و ڕەنگە کتێبی دووهەمی لێ دەرچێ و خوێنەر لە تاسەی مەرگی چیرۆک ڕزگار کا.
کۆتایی ئەو ڕۆمانە ئەو کاتە بەرچاوە کە چیرۆکی دڵداری خۆی ڕۆڵی تەواو کەری هەیە و وەک سەوداسەرێک بە شکڵ و بیچمێکی شازەوە لە نێو دڕک و داڵ هەڵوەدای شریتێکی پس پس کراوی بەستراو بە گراوی منداڵی و هەتاهەتایی چاوێک کە بە ڕوانین و وتنی تاکە لەفزی «بێتەربییەت» تا قووڵترین حاستی ناخی ڕۆچووە و بۆتە هۆی نەبینینی دیتران و زامی کۆنی خستۆتەوە سۆ و بەدەر لەو نەوارە هیچ کەس و هیچ شتێک گرینگی بۆی نییە و دەیسەلمێنێ کە زەمان و مەکان کاریگەرییان لە سەر خۆشەویستی نییە و ئەڤین بەرواری بەسەرچوون(تاریخ مصرف )ی نییە.
لە ئاکام دا هەودای خولیای نازێ کە هەنیەی وەک خۆرێک کە هیچکات لە ئاسۆی چاوی دا ئاوا نابێ، کاڵەی ئاسنی پێ هەڵدەبەستێ و بووکی سووری ئاواتی بە تارای هەڵبەستی هێمن دەڕازێنێتەوە و دەڵێ:
(تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
(دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیر و هۆش
گەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش.)
پەروین دانشپەژووهـ
٢٨ی/ ڕەزبەر/٢٧٢٣
«شڕۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی دوورە دەراوی سوورە چۆم لە نووسەری مەهابادی کاک مەنسووری حامیدی»
رۆمان بەشێواز و سەبکی مۆدێرن نووسراوە، بیرەوەری و بەسەرهاتی چەن کەس بۆتە هەوێنی رۆمان، هەرجارە دەگەل ژیانی کەسێک بەرەوروو دەبینەوە کە دە دێهاتێکدا نیشتە جێن، کاراکتێرەکان یەکتر بە باشی دەناسن لە نزیکەوە لە هەست وژیانی یەکتر ئاگادارن، لە رۆمانی دوورەدەراوی سوورەچۆم گرژی ناخی دەروونی مرۆڤەکان بێ سرینەوە بەوێنە دەکێشێ و ململانێ کردن لەگەل نارەزایەتی کۆمەڵ لە کۆمەلگادا وەک هەست و ڕق و قین توورەیی مرۆڤەکان ئاشکرا دەکا، لەم رۆمانەدا کۆمەڵگای سەردەمی نووسەر زۆر جوان بەوێنا کێشراوە، واتە چۆنییەتی هەڵسوکەوت نێوان خێزانی مالەکان، چۆنیەتی کرداری دایک و بابەکان لەگەڵ منداڵەکان، خۆڵق و خۆی نادروست لە نێوان جەماوەر لەگەڵ یەکتر، ڕەوشت و کردار و گوفتار
جیاوازی بیر و باوەر و شێوازی ئاخافتن.
کاراکتێرەکان دە تاک بووندا دەدۆزێتەوە و لە گۆشەنیگای پەروەردە کردنی کەسایەتیەکان خۆیی بە دەستەوەدەدا.
هەر وەک لە نێوی رۆمان دیارە ئەم رۆمانە لە جوغرافیای وڵاتی خۆمان (کوردستان)ڕووی داوە کارەساتەکان بیرەورییەکانی پیاوێک دەگێرێتەوە کە بۆ خۆی گێرەوەیە و ئەو زۆرتر لەگەڵ خۆی دەدوێ (مۆنۆلۆگ) بەردنگ زیاتر بۆخۆیەتی و خۆی لێ ون بووە دەیهەوێ بەخۆیدا بێتەوەو هەمدیسان خۆی بدۆزێتەوە. ئەو خۆشەویستە ون بووەی کە بۆتە بەشێک لە خەو خەیاڵەکانی ببینێتەوە.
وێنەی سەر کتێبەکە شریتێکی پس پس و لەت لەت وێنەیێک، وێنەیێکە کە قارەمانی سەرەکی رۆمان لەگەل خۆیدی دەیکێشێ و دەبێتە بەشێک لە چیرۆکی ژیانی. هێمای ژیانی کاراکتێری سەرەکی چیرۆکە ئەو کات دەیهەوێ ژیانی پس پس و لەت لەتی وەسەریەک بخاتەوە.
پیاوێک بەجل و بەرگی خاوێن و کەوشی بریقەدار لەناو نێو دڕک و داڵانەکان بەدوای شیریتێکی ئاڵۆز هەڵوەدایە.
هەر لە سەرەتای ڕومانەوە قارەمانی چیرۆک لە نێو ناخودئاگای زەینی خۆی، خۆی دەگێرێتەوە، قارەمانی رۆمان زەینی نەخۆشی خۆی ئاشکرا دەکا و خوێنەری زیرەک تێدەگا کاراکتێری سەرەکی بگێڕەوە لە باری دەروونییەوە شپرزەیە، کاتێک مرۆڤ ڕووداوێکی ناخۆش ئەزموون دەکات خەسار بە رووح و ڕەوانی دەگا هەرچی ئاڵۆزتر ئازاری زۆرترە، ئەو لە مندالیەوە تووشی ئێش و ئازار دەبێ لەلایان مامۆستاو بگرە دایک و باب و خوشک و برا و جیران،
بەم شێوازە نەخۆشە لە عیلمی دەروونناسی دەلێن ترۆما یان برینی رۆح کاتێک مرۆڤ زیان و خەسار بە رۆح و ڕەوانی دەگەیێنێ ئەو ئەزموونانەی کە مرۆڤ لەکۆمەلگادا بەرانبەریان دەبێتەوە دەبنە هۆی سازبوونی کەسایەتی مرۆڤ، ئەو بارودۆخەی کە مندالێک تێدا گەورە دەبێ کەسایەتی پێ دەبەخشێ جا چ خراپ چ چاک. قارەمانی رۆمان وەک تاک بێژێک دەست دەکا بە گێڕانەوە،
گێڕانەوەی بەشێک لە ڕاستیەکانی کۆمەلگای ئەو سەردەمە کە تێدا ژیاوە.
هەڵسووکەوتی پیاو و ژنانی دەورووبەری ڕەوشت و داب و نەریتی ئەو کاتی کۆمەڵگا بێ سرینەوە سانسۆر دەکات، ئاڵۆزی، کارەساتی مێژووی سیاسی ولات لە ساڵەکانی چل تا نەوەدی هەتاوی، بەڵام جارجار مێژووی ڕۆژهەڵات و باشوور پێکەوە دەلەکێنێ و ئەوەندەی متمانا بەخوێنەر هەیە کە لێکیان دەکاتەوە هەر یەکە لە جێی خۆی دادەنێتتەوە. قارەمانی ڕۆمان بیرەوەری قۆناغی منداڵی، لاوی، تا ناوەندی خۆی دەگێڕێتەوە بە کەڵک وەرگرتن لە فلاش بەگ کات و زەمان تێک دەهالێنێ دەشۆبهێنێ بازدانی کات لە ڕابردوو بۆ داهاتوو و بە پێچەوانەش. بەڵام خوێنەر لەگەڵ قارەمانی ڕووداوەکان و بەسەرهاتەکان بەرەو پێشەوە دەروا و دەگەرێتەوە ڕابردوو، ئێستا لە هاتووچۆدان بەڵام تێدەگا لە کوێ چیرۆ ک راوەستاوە.
لەم ڕۆمانەدا نووسەر هەرچی لە زەینیدایە وەک وێنەیێک، نەقاشیێک دەینەخشێنێ و بە تەسویری دەکێشێتەوە. ئەو لە نێو هەموو ڕووداوەکان و کارەساتەکانی چێرۆکدا ڕۆڵ دەگێرێ ئەو وەک زانای کوڵ لە هەموو کونج و قۆژبنی رۆماندا هەیە و هیچ شتێکی لەپێش چاو ون نابێ. سمایل یەکەم کەسی ڕۆمان کاراکتێری سەرەکی بەڵام جارجار گێڕانەوە دەداتە دەست کاراکتێرەکانی دیکەی ڕۆمان، وەک سۆفی حەسن، کاوەیس(دوکتور بەختیار) تا ئەوانیش بەشێک لە ڕەوایەتی چیرۆک وە ئەستۆ بگرن.
نووسەر زۆر زیرەکانە و هەستیارانە خوێنەر تێکەڵ ئەو زامە دەروونیانەی خۆی دەکا ڕاستییەکان دەدرکێنێ بێ سرینەوە، بێ ترس لە قەزاوەتی خوێنەر،
دە رۆمانی دوورەدراوی سوورە چۆمدا جۆرێک باسی ژن کراوە کە هەموو خەتا و گوناهەکان کەوتوونە ئەستۆی ئەم رەگەزە، رەگەزێک بە درێژایی مێژوو کۆیلە بووە وەک کەرەسە بۆ خزمەت بۆ سێکس بۆ پیاو تەرخان کراوە، و زۆر بە کەم و هیچ داندراوە وەک ئاژاوەگێڕ و نەمام و دووڕوو، دووزمان مەکرباز باسی لێدەکرێ.