پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەبەران @Chro_Parviznia @ary09
هەڤپەیڤینی تایبەتی کاناڵی K24 لەگەڵ
د. #بەختیار_سەجادی
تەوەر: زمانی کوردی
🆔 @anjomandiyalog
هاوڕێیان و هۆگرانی کتێب ئەم کاتەتانباش!
"لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد" لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی مانگانەی ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی کتێب ئەمجارەش تیشک دەخاتە سەر کتێبی( کۆچی ئەستێرەکان: لە نووسەری مەهابادی یۆسف بابەکی)". کتێبەکە نە pdfی هەیە و نە فایلی دەنگی بۆیە هۆگران و خۆشەویستان دەتوانن بە کرین و خوێندنەوەی کتێبەکە بەشداری دانیشتنی ئەمجارەی لێژنەکەمان بکەن.
ڕێکەوتی شرۆڤەو لێکدانەوەی ئەم پەرتووکە ۳۰ی مانگی «گۆڵان »بانەمەر بەڕێوەدەچێ.
هەر لەڕێ ئەم کاناڵەوە داوا لە هەموو هۆگران و هاوڕێیانی هێژامان دەکەین لە کاتی دانیشتنەکە لەسەر کتێبەکە بنووسن و هاوڕامان بن و کۆڕەکەمان بەهێزتر بکەن.
"لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"
🆔 @anjomandiyalog
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا «ناسر ئاغابرا» ناسراو بە ژاکاو (شاعیر)
لەدایکبوون: ۲۰ی خەرمانانی ۱۳۴۷ی هەتاوی ـ گوندی بەردەڕەشانی مەهاباد
کۆچی دوایی: ۱۷ی خاکەلێوەی ۱۳۹۹ی هەتاوی
شوێنی ناشتن: گردی شاعیرانی مەهاباد
مەهابادی سۆران نشین
کور و کچت بژین بژین
🆔 @anjomandiyalog
سەردانی تاقمێک لە خاتوونە خۆشەویستەکانی لێژنەی دیالۆگی مەهاباد بۆ خزمەت خاتوو مریەم ئاباریان «تەنیا» دەخوازین هەر چی زووتر ساغی و سڵامەتی خۆیان بدۆزنەوەو قەڵەمیان بە تین و گۆڕتر بێت.
🆔 @anjomandiyalog
#شکارچیان_آخر_زمان پێشنیاری فیلمی(۱۲۲)
https://www.aparat.com/v/PMkjc
🆔 @anjomandiyalog
سڵاو فەرماندە
شێعر: «مریەم قازی»
خوێندنەوە: «ماریا بابامیری»
🆔 @anjomandiyalog
کوڕی شڕۆڤەو لێکدانەوەی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد لەسەر کتێبی «هێشووەکانی تووڕەیی"خوشەهای خشم"جان ئێشتاین بێک»
لێکدانەوە:#عیشرەت_موشفێق
🆔 @anjomandiyalog
ئەمنی هەموو شت زان
مریەم قازی
کەڕڕەی بەیانێ لە ماڵێ وەدەر کەوتم و لە سەرمای چوار دەرجە ژێر خاڵەوە بەرەو تەورێز بە تاقی تەنێ وەڕێکەوتم، تاق و لۆق ئەو کەسانەی پیاسەرەویان دەکرد بە تەنیشتمدا تێپەڕ دەبوون، وڵات هێشتا تەواو رووناک نەببوو و کابرای بەلەدێ بە حەوسەلە سەروچاوی داپۆشیبوو و بە خشە خش خەریکی ماڵینی شەقامەکان بوو. بارانی شەوی رابردوو لێرە و لەوێ جەغەتەی بەستبوو و چەن سەگی بەڕەڵڵاش لێرە و لەوێ لە برسان دەقڕووزانەوە و زۆر شتی دیکەم لەو بەیانییەدا دیت تەنیا بەم هۆیە کە تاکسی هەر نەهات. بۆنی دووکەڵێکی خۆش و تەزوویەکی سارد لێبڕاوی کردم رێک بچمە لای ئەو ئاورە خۆشەی کابرایەکی دەسفڕۆش لە پەنا سیپە میوەکانی سازی کردبوو
لە تەنیشت ئاوڕەکەی راوەستام و چاوەڕوانی تاکسی مامەوە.
ـ بۆ کوێ دەچی؟
تاکسی گەیشتە سەرم و لە باتی هەموو جوابێک دوای وەی سواربووم لە پشت شیشەکەڕا بە دەست بابایم ڵێکرد. قەت وانەبووم دڵە خورپەیەکی سەیر دایگرتبووم ، قەت بۆخۆم بەتەنێ نەهاتبوومە تەورێز و تەنیا ئەوەندەم دەزانی لە تێرمیناڵیش ڕا دەبوو ئاژانس بگرم و پێی بچمەومەوە بەردەرکی ماڵێ. دەگەڵ سواری ئاژانس بووم وام هەست کرد ئەم چاوانەی لە ئاوێنەکەدا وەکوو چاوی شۆفیرئاڕانسێک دەم دیت ، دوو چاوی دیکە بوون، چاودزینەوەکانم بێفایدەبوو وەهای لە گیر خستبووم دەتگوت جگە لەو ئاوێنەیە و ئەو جووتە چاوە ناتوانم هیچ شتێکی دیکە ببینم، بۆنی هەوای پیس و دووکەڵی ماشێن و هات و هاواری شاگرد شۆفیرەکان کە بە چەن زمان هەرای موسافیریان دەکرد هێشتا بەتەواوی نەبڕابۆوە، دەرەفتم لێهەڵێنا و خۆم گەیاندە ئەوبەری ئاوێنەکە کەچی ئاوێنەکەی دەگەڵ سوڕاندم.
ـ هەرە گێتی سەن خانوم؟
لەباتی هەموو شتێک کوتم رایگرە دادەبەزم و دەستم بۆلای گیرەی دەرکەکە برد ، کرتەیەک هات و هەرچوار دەرکە قفڵ بوون و لەدوای ویش پێی بە گازێوە نا! لە ئاوێنەی پێش دەرکەی پێشەوە دوو ژنم دیت کە دەیانەویست بپتڕنەوە ئەوبەری بەڵام رێگەیان پێ نەدەدرا. بێ ئەوەی چاوی لێبکەم لەسەرخۆ کوتم ئاغا دەچمە مەرزداران، شەقامی سەتتار خان . سەرم دەگەڵ ئەو هەمووە تابڵۆ و عینوان و پڕوپاگەندەی دیکە کە لە سەر تەواوی پانێل و دیوار و دەرک و پەنجەرەکانەوە بە پەلە بە تەنیشتمدا تێپەڕدەبوون و ئەو بۆن و هەوا سارد و ئیشکە وەژان هاتبوو، نیگای برسی و گورگانەی ئەو شۆفیرەش بەردەوام دۆخەکەی قورستر کردبوو.
بە فارسییەکی زۆر نارێک کتووپڕ دەستی کرد بە هەڕەشە!! پێیکوتم کە موسافیرێکی کوردی هەبووە بەم هۆیە کە نەیویستووە کرێی زیادی بدا لێدانێکی چاکی لە شۆفیرەکە خواردووە و دوایەش هەرچی پێیبووە لێهەستاندوە !!!! زانیم ئاوا نابێ، ئاوی گەرووم قوت دا کیفەکەم لەشانم دەرێنا و خۆم راست کردەوە و کوتم کەوابوو چەتەی جەنابت؟ زۆر بە مەتمانەوە کوتی، ئەوڕۆهەموو چەتەن خانم! دووبارە لێم پرسی چۆن ئەو موسافیرە کوردە دەستی نەکردەوە؟ بە تەوسەوە کوتی، کورد و دەسکردنەوە؟ ئەویش لەشاری خۆمان؟ باوەڕکە لەبەردەستم دەتکوت بێچووە پشیلەیە نەیدەوێرا هاواریش بکا، شڕ و دڕم کرد و دوایەش ئەوی لە جیرفانی دابوو دەرم هێنا پێموابێ پێنسەد هەزارێک دەبوو، قوڕبەسەرە دیاربوو قەتی پووڵ نەدیوە وای تاقەت کردبوو و لەچەن دەسرەی شڕی هاڵاندبوو هەر پێم سەیر بوو، کوتم ئەدیبۆخۆی چی لێهات؟ داشبۆردەکەێ کردەوە و کارتێکی شناسایی دەرێنا و کوتی ئەوەتا کارتەکەی پێموابێ تۆپاندم ، دوای وەی هیچ گیانیم نەهێشت و تاڵانم کرد، جاڵەم کردەوە نێۆ دوڵەکەی پەنا ئوتووبان، دوایەش کە گەڕامەوە تا چەن رۆژان دەمدیت هەر لە بنی دۆڵەکە مابۆوە، دوای سێ رۆژان دیتم هێنابوویانەوە سەرێ و ئامبوڵانسێکیش هاتبوو، خەڵک هەرکەسەی بڕێکی پووڵی ورد بە کەلاکەکەی دادەدا، ئەمنیش دابەزێم سەت مەنێکی شڕم پێدادا، کوتم جا کەلاکەکەیان بردە کوێ؟ کوتی ئێرە قەبرستانێکی لێێە، ئەوانەی کەس و کاریان نیە یان نەناسراون لەوێ دەیان نێژن، ئەمن نێوم ناوە لەحنەت ئاوا! پێش چاوم رەش ببوو لە دەروونمەوە هەڵدەچووم و دادەچووم ، دەستم بردە نێو کیفەکەم، دەمانچەیەک و چەقۆێەکی گەورەی تێدابوو، بێ یەک و دوو چەقۆکەم دەرێنا و تا ئەو بزانێ چبە چییە رێک لە بن ملی را هەتا سەرشانیم دادڕی، وەک ماری لەخۆی دەخۆڕی و دەستی بە برینەکەی گرتبوو و هاوکات تورمێزێکی توندی لێدا. دستم بەسەر دمی داگرت و لێی چوومە پێشتر و هەروا بە ئارامی کوتم ئەو بەستەزمانە بێگومان کەسی نەبووە کە دوایە هەر لێیان نەپرسیوەتەوە، دەنا چۆن ئاوا تێدا دەچوو ، چاوی وادەرپەڕاندبوو کە دەمکوت تازە قەت لە گلێنەکانیدا جێی نابێتەوە، بۆ جارێکی دیکە چەقۆکەم بە هەموو دەماری خۆم بە زگی داهێنا، سمێڵە زوورەکانی پەنجە نەرمەکەمی ئازا دەدا کە هەروا بەسەر دم و لوتیدا دامگرتبوو، خۆێن چۆڕاوگەی بەستبووە نێو لاقەکانی و وەک چێچی لەبەردەستدم هەڵدەبەزێوە.
هەواڵی کۆچی دوایی باوکی هاوڕێ ئازیز دکتۆر خالەق جەلیل نژاد تووشی خەم و پەژارەی کردین پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین و لە خوای گەورە داواکارین ڕووحی کۆچ کردوویان بە بەهەشتی بەرین شاد و دوا خەم و پەژارەیان بێت.
"لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"
🆔 @anjomandiyalog
رمان چیست؟ عباس معروفی
کلاس درس واشنگتن امریکا
داستاننویسی: چگونه یک رمان پرفروش بنویسیم؟
کتاب این سو و آن سوی متن
🆔 @anjomandiyalog
#کۆچی_ئەستێرەکان
نووسەر: یۆسف بابەکی
ناردراو لە لایان نووسەری بەڕێزمان ئاغای یۆسف بابەکی بۆ هۆگران و هاوڕێیانی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگ.
🆔 @anjomandiyalog
"شینی ژاکاو"
هۆ دوندی کەلیخانی ڕنوپۆشی بەسام
وەك تۆ ئەمنیش لەمەرگی ژاکاو حەبەسام
ئەو بەرزە چیای لەم سەفەرەت تاساوە
قەندیله و تەمی پڕ لەتەمی ژاکاوە
قەندیله دەڵێ رۆڵهمه جەرگی خۆمە
بۆ ڕۆستەمی خۆم شیوەن و رۆو لۆ لۆمە
پۆل پۆلن کۆرانی شاخ دێنەۆە شار
ئاهەنگێ دەڵێن بە ئاواز و قەتار:
[ قەندیل دەڵێ من سەربەتەمم، قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم ]
دەی هەستەوە تەم لابه لەسەر شاخ و وڵات
ژاکاوە لە دووت شار و شەقام و ئاوات
«ئاوات شەمسی ۱۸ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰»
🆔 @anjomandiyalog
#مرد_خاکستری پێشنیاری فیلمی(۱۲۳)
https://www.aparat.com/v/53KpZ
🆔 @anjomandiyalog
🎥دیدارێکی تایبەتی مامۆستا #مەسعوود_محەمەد و مامۆستا #شکور_مستەفا لە ساڵی 1998 دەربارەی نەتەوەی کورد.
🆔 @anjomandiyalog
#مردان پێشنیاری فیلمی(۱۲۱)
/channel/SomaGovar/2268
🆔@anjomandiyalog
مهردان (فیلمی سینەمایی)2014
دەرهێنەر: #بەتین_قوبادی
"مەردان" ئەفسەرێکی پۆلیسە و لە باشووری کوردستان دەژی، چاوی بە "لەیلا" دەکەوێ کە لە باکووری کوردستانەوە هاتووە و هاوسەرەکەی ون بووە...
کوڕی شڕۆڤەو لێکدانەوەی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد لەسەر کتێبی «هێشووەکانی تووڕەیی"خوشەهای خشم"جان ئێشتاین بێک»
لێکدانەوە:#چرۆ_پەرویزنیا
🆔 @anjomandiyalog
چەقۆکەم بە پەنجەرەکەی دا فڕێدا دەرێ و جیرفانەکانی گەڕام پێنسەد هەزار تمەنێک لە دەسرەیەکی شڕدا وا تاقەت کرابوو دەتکوت قەتی پووڵ نەدیوە. دەرم هێنا و دەرکی ماشێنەکەم کردەوە بە پێلاقەیەک فڕێمدا دەرێ. دابەزیم و بەرلەوەی لە هەڵدێرەکەڕا فرێیدەمە خوارێ دەمانچەکەشم هێنا کوتم نیگەران مەبە ئامبوڵانس هەر دەگاتە سەرت دوایە گولەیەکم لە تەپڵی سەری راکێشا..... بەو تەقەیە کتوپڕ لە خەو راچەنیم، خەریکبوو وەدرەنگی دەکەوتم ئەوڕۆ دەبوو بچمە تەورێز . دەنگی ئاژیری ئامبوڵانس لە دوورەوە دەهات....
تەواو#
دیمانەیەک لەگەڵ خاتوو «مریەم قازی» نووسەر شاعیر و وەرگێر و ئەدیبی مەهابادی ( ۱۳٤۲_ ۱۳۹۷ )
🆔 @anjomandiyalog
#پێشنیاری فیلم بە ژمارەی(۱۰۱)روز صفر
ساخته: سعید ملکان
🆔 @anjomandiyalog