پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەبەران @Chro_Parviznia @ary09
#قانون_شکنان پێشنیاری فیلمی(۱۴۷)
https://www.aparat.com/v/lxs56c1
🆔@anjomandiyalog
ڕووت و قووتی تاکە دیارییەکی ناوازە بوو کە کەمپی ئاشۆیت بە ئێمەی بەخشی بوو!
بەدەر لە لەشێکی ڕووت هیچمان بۆ نەمابوو. مرۆڤ توانای ڕاهاتنی لەگەڵ هەموو شتێک هەیە. ئێستا ئەگەر کەسێک سەبارەت بە ڕاستی وتەکەی داستایوسکی پرسیار بکا کە دەیکوت:
«مرۆڤ توانای ڕاهاتنی لەگەڵ هەموو دۆخێک هەیە.» وەڵام دەدەینەوە: «بەڵێ مرۆڤ لەگەڵ هەموو شتێک ڕادێن؛ بەڵام مەپرسە چۆن.»
🆔@anjomandiyalog
وەرگێڕ: پەروین دانیشپەژووهـ
(کوردبوون)بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی
ساخکردنەوە و بەڵگەمەندکردن «وریا ماملێ»
🆔@anjomandiyalog
سڵاوتان لێ بێت هاوڕێیانی کتێب و خوێندنەوە ئەم کاتەتانباش!
«لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد» لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی مانگانەی ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی کتێب ئەمجارەش تیشک دەخاتە سەر دوو کتێبی «کوردبوون بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی» لە ساخکردنەوە و بەڵگەمەندکردنی «وریا ماملێ» و هەر وەها کتێبی «خورشید لە نووسینی سارا شەرارە شەمامی»pdf کتێبی کووردبوون هاوڕێ لەگەڵ فایلی دەنگی هەر دوو پەرتووک لە کاناڵ دادەبەزێنین و هەر لە ئێستاوە هەموو هۆگران بانگهێشت دەکەین و چاوەڕوانین کاتی لێکدانەوەکە لەگەڵمان هاوراو هاودەنگی دانیشتنەکەمان بن.
«بەڕێوبەرایەتی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد»
🆔@anjomandiyalog
«لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد» چل و دووهەمین دانیشتنی مانگانەی خۆی بۆ ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی«سەربووردەی هاودەم» «سرگذشتی ندیمە» لە نووسینی «مارگارێت ئێتۆد» تەرخان کرد.
ئەو کۆڕە، بەپێی ڕاگەیاندراوی پێشوو بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی کارا و بەڕێوبەرانی لێژنە، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ۱۷ی مانگی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی بەڕێوە چوو.
لەم دانیشتنەدا وێرای بەخێرهێنانی میوانانی ئازیز و بەشداربووان بەڕێوبەرانی کۆڕ "چرۆ پەرویزنیا" کۆنداکتۆری دانیشتنەکەی ئەمجارەیان پێشکەشی هاوڕێیان و هەر وەها "لالە ڕیحانی" وێرای بەخێر هێنان وتەکانی خۆیانی ئاراستەی ئامادەبووان کرد. جێ ئاماژەیە ئەو ئازیزانەی لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی لێژنە وتار، لێکدانەوەی و دەقی خۆیان ئاراستەی بەشداربووان کرد بریتی بوون:
۱. «گەلاوێژ بەیگ نیا» ۲. «تروسکە بەرخانە»۳. «فەرەح پیران» ۴. «یۆسف بابەکی» ۵. «کۆبرا خاڵەندی»۶. «لالە ڕیحانی» ۷. «عیسمەت ئیسماعیل زادە» ٨. «نەرمین ئێبراهیم ئازەر» ۹. «عیشرەت مۆشفێق» ۱۰. «چرۆ پەرویزنیا».
پاژی کۆتایی دانیشتنەکە هەڵگری کۆبەندێک لە بیر و بۆچوونی جیاواز لە نێوان ئەندامانی دانیشتنەکەو بە پرسیار و وڵام لەیەکتر لەمەڕ بژاردەی ئەمجارە چێژێکی تایبەت بە کۆبوونەوەکەمان بەخشرا و هاوڕێیان لە گۆشەنێگای تایبەتەوە کتێبەکەیان تاوتوێ کرد.
جێ خۆیەتی هەر لێرەوە سپاس و پێزانینمان هەبێت لە هەموو ئەندامانی چالاکی دیالۆگ کە بە هاتنیان شکۆیێکی تایبەتیان بە دانیشتنەکەو هۆگرانی ئەدەبیات بەخشیبوو.
بۆ زانیاری دۆستان و هۆگران بە تایبەت بەشی کتێب و خوێندنەوە ڕادەگەیەنین بژاردەی مانگی داهاتووی لێژنەی دیالۆگ دوو کتێبی «کوردبوون بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی» لە ساخکردنەوە و بەڵگەمەندکردنی «وریا ماملێ»، و هەر وەها کتێبی «خورشید لە نووسینی سارا شەرارە شەمامی» تەڕخان دەبێت بۆیە هەر لێرەوەش بانگهێشتی هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەکەین لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتوودا لەگەڵمان هاڕاو هاودەنگ بن! هیوادارین کۆڕ و کۆبوونەوەی لەم چەشنە زیاتر پەڕە بستێنێ و کۆمەڵگامان شیلگێرانەتر هەنگاو بەرەو زانست و زانیاری هەڵبێنینەوە.
«بەڕێوبەرایەتی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد»
🆔@anjomandiyalog
#سی_و_ششمین_تالار_شائولین پێشنیاری فیلمی(۱۴۰)
https://www.aparat.com/v/8tbgs
🆔@anjomandiyalog
کۆڕی شڕۆڤەو لێکدانەوەی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد لەسەر کتێبی «سەربووردەی نەدیمە سرگذشت ندیمە» لە نووسینی مارگارێت ئێتۆد.
لێکدانەوە: #نەرمین_ئیبراهیم_ئازەر
🆔 @anjomandiyalog
ئەو کتێبە لە لایان زۆر کەسە وە نەقد بۆ و هەر کەس لە ڕوانگەیەکەوە ، لێکی داوەتەوە کە من نامهەوێ دیسان دووپاتە و سەت پانەی کەمەوە ،دەمهەوەێ ئەو دەوڵەتەخەیاڵی گیلیادی لە گەڵ دەوڵەتی راستەقینەی داعیش هەڵسەنگێنم
۱. هەردوو حوکوومەت لە سەر ترس ، دڵ راوکێ ، کۆنە پەرستی و( ارتجاع ) و زوڵم و زۆری و کوژاندەنەوەی دەنگەکان و ئێعدام و تێرۆر دامەزراوە
۲، حووکوومەتی گیلیاد ، لە ئایەکانی ئەنجیل بۆ بەرژەوەندی خۆیان کەڵک وەردەگرن و بۆ قازانجی خۆیان تەفسیری لێدەدەنەوە ، رێک وەک دەوڵەتی داعیش کە لە ئایەکانی قورئان بۆ بەرژەوندی خۆیان کەڵکی وەردەگرت
۳، حووکومەتی تێوکراتیک و ئەرتجاعی هەر زوڵم لە ژنان ناکا بەڵکوو هەر دەنگێک کە بە دژ وی بێ ، هەڵی دەبڕێ و پیاوانیش زیندانی و شەکنجە و ئێعدام دەکا وشوێن پەنجەی زۆڵم و زۆری لە سەر تەواوی ژیانی خەڵک دیارە و تەواوی ژیانی خەڵک دەچێتە ژێر چاودێری چاوەکانی خودا
۴.داعیش وەک گیلیاد ، ژنانی کوردی ئێزدی بە بیانووی ئەوەی کە ئێزەدین و موسڵمان نین ، ئەسیر دەکات و دەستدرێژی سێکسی بۆ ئەو کچ و ژنانە لە لایان فەرماندەکانەون ، دەبێتە قانون و یاسا و غەنیمەت ، چیرۆکی جان ،
چێرۆکێکی زۆر ئاشنا یە ، چیر ۆکی نادیا مرادەکانە ، ئەو کچە و ژنانی کە بێ تاوان بۆنە قوربانی ، ژیان یەکبارە و ئەوان ژیانیان نەکرد و تەنانت دوای ڕزگاریش ، هەر مات و پەشێو و سەر لێشێواو بوون
۵، فەرماندەکان و سوپای گیلیاد بۆ ئەوەی ترسی زۆرتر لە ناو کۆمەڵگاد زاڵ بێ .جل و بەرگی ڕەش لە بەر دەکەن کە ئەو شێواز لیباس لە بەر کردنەمان لە دەوڵەتی داعیشدا دیتمان
6 .لە گیلیادی خەیاڵیدا ، رێکخراوەی may day
، لە لایان ژنانەوە پێکدێ کە لەناو بێدەنگیدا دەبێتە دەنگ و لە ناو تا ریکییدا دەبێتە ڕووناکی ، دەبێتە هاوارێک بۆ ڕزگاری کە دیسان ئەو رێکخراوەی بە ژنان و کچانی ئازادیخوازی کۆبانی گرێ دەدەم کە چۆن بوێرانە ، توانیان لە بەرابەر دوژمنی دڵ ڕەش لە خۆیان و منداڵیان و نیشتیمانیان بەرگری بەکەن و بۆ هەمیشە کۆشکی زووڵم و زۆری وا تێک بشکێنن کە قەت نەوێری دیسان سەر هەڵبداتەوە
لێکدانەوە ، لالە رێحانی
ئاکام و سەرەنجامی دیکتاتۆڕەکان، بۆ گەل و نەتەوەکان شیرین و به تاموچێژه، چونکه له ئاکامدا به ئەتک و به ئابڕووچوون لە سەر تەختیان دێننه خوار!... بەڵام، گرینگ ئەوەیه ڕزگاری و له ئەستۆ داماڵینی پەتی کۆیلەتی، بیر و زانستێکی زۆری گەرەکه.
«یۆسف بابەکی: کۆچی ئەستێرەکان»
🆔@anjomandiyalog
دەورانی مناڵی و مێرمناڵیم لە ساڵەکانی شەڕدا تێپەڕ کردبوو. ڕۆژگارێکی سەخڵەت و ناخۆش! خۆم و بنەماڵە. هاوشاریان و هاوزمانانم. بەرەکانی پێشووی ئێمه. نەتەوەیەکی کەمینه له ناو وڵاتێک. ئاوارە بوونی ئەم جارەمان، یەکەم ئەزموون لەم بابەتەوە نەبوو! بەرەی ئێمە له ئاوارەییدا پێمان نابوو سەر زەوی. هەمیشه ماڵ به کۆڵ بووین.
«یۆسف بابەکی کۆچی ئەستێرەکان»
🆔@anjomandiyalog
کات خۆی تێدەپەڕێ و لە بەر دەستی ئێمەدا نییە، چۆن دەوەستێ؟
" له دنیا و له کاکەشانەکاندا کات مانای نییه. هیچ بوونەوەرێکیش نازانێ کات چییە. تەنیا ئێمەی مرۆڤ شتێکمان به ناوی کاتوسات داهێناوە... تۆ بیر لەوە بکەوە، مەڕێک یان دارە گوێزێک دەزانن ساڵ چییە و تەمەن چییه؟ "
«یۆسف بابەکی: کۆچی ئەستێرەکان»
🆔@anjomandiyalog
#تاوان پێشنیاری فیلمی(۱۳۰)
You are offline
https://enama.ir/videos/4495076
🆔@anjomandiyalog
من، یۆسف بابەکی، لە شاری مەهاباد لە دایک بووم. ساڵەکانی قوتابخانەم لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە مەهاباد خوێندووە. لە زانکۆی زانستەکانی پزیشکی تەورێز (علوم آزمایشگاهی) و لە زانکۆی زانستەکانی پزیشکی ورمێ، (مهندسی بهداشت محیط)م خوێندووە و ماوەی سی ساڵ له ناوەندەکانی بێهداشتی و دەرمانی مەهاباد خزمەتم کردووه. زەماوەندم کردووه و لە ژیانی هاوبەش، کوڕێک و کچێکم هەیە. لە ساڵەکانی قوتابخانەوە ئۆگری نووسین و ئەدەب و وێژە بووم و لەم بووارەدا چالاکیم هەبووە. بۆ وێنه له دوایین ساڵەکانی قوتابخانەم دەگەڵ تاقمێک له دۆستان دامەزرێنەر و پێکهێنەری یەکەم زنجیرە کۆڕی شێعر و مۆسیقای کوردی لە مەهاباد بووین کە ساڵانی ۵۷ و ۵۸ هەموو رۆژانی پێنج شەممۆ لە خانەی جەوانان بەڕێوە دەچوو. ئەندامی یەکەمین ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری مەهاباد بووم کە ساڵەکانی ۶۵ و ۶۶ و ۶۷ بەردەوام بوو. ماوەیەکیش لە بەشی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە کارم کردووە و هێندێک بابەتیشم لەو گۆڤارەدا بڵاو بۆتەوە. ماوەی هەشت ساڵە خەریکی نووسینی ڕۆمانم و حەز دەکەم تەنیا هەر لەم بووارەدا چالاکیم هەبێ. تا ئێستا چوار ڕۆمانم چاپ و بڵاو بۆتەوە: ئەوین و ناکامی - سنووری گەڕانەوە - دوو کاتژمێری دوایی شار - کۆچی ئەستێرەکان. ڕۆمانێکیشم هەر ئێستا له ژێر چاپدایه بە نێوی: بووکی هەتاو.
🆔@anjomandiyalog
«مامۆستا ناسر ڕەزازی »خاڵۆ
🆔@anjomandiyalog
دیاری لە لایان مامۆستاو نیگارکیشی ئازیزمان لە شاری مەهاباد کاک "ئێرج قادری ئازەر" لە سەر تیزێرەکانی تابڵۆی کارساتەکەی قەڵای دمدم. ڕێز و حورمەتی بی برانەوەمان بۆ مامۆستا.
🆔 @zhoridiyalog
وانەگەلێک لە پەڕتووکی:
«مرۆڤ بە دوای مانادا دەگەڕێت»
-هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی مانای ژیان گەورەترین پاڵنەری ژیانە.
-مانای ژیانی هەر مرۆڤێک پەیوەندی بە کات و شوێنی ئێستایەوە هەیە.
-خۆشەویستی ڕزگارکەری مرۆڤە لە هەر بارودۆخێکدا.
-کاتێک ناتوانیت دۆخێک بگۆڕیت، دەبێ خۆت بگۆڕیت.
-بۆ لەناوبردنی ترسەکان دەبێت ڕووبەڕوویان ببینەوە.
-خۆش مەشرەفی زیاتر لە هەموو هەستێکی تر دەتوانێت مرۆڤەکان لە دوورەپەرێزی دەربهێنێت و توانای بەرگەگرتنی بارودۆخی نەرێنی زیاد بکات.
🆔@anjomandiyalog
وەرگێڕ: پەروین دانیشپەژووهـ
خورشید (هاوسەری کاپیتان حەمەدی مەولوودی)
نووسەر: سارا شەرارە شەمامی
مۆسیقا: سابیر قەلەندەری
خوێندنەوە و ڕێکخستن: سامان وەتمانی
🆔@anjomandiyalog
(کوردبوون) بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی ساخکردنەوە و بەڵگەمەندکردن «وریا ماملێ»
میوزیک: «دڵزار عابیدی»
خوێندنەوە: «موشتاق فەیزیابی»
پێکهاتوو لە سی و یەک بەش
🆔@anjomandiyalog
🌀Detachment (2011)
🔴 " گسیختگی "
🔵 زیرنویس چسبیده فارسی
⚪️ کیفیت 720p
فیلم:
#گسیختگی
#جدایی
#تفکیک
زیرنویس_چسبیده_فارسی
بدون_سانسور
پێشنیاری فیلم (١٤۱)
🆔@anjomandiyalog
کۆڕی شڕۆڤەو لێکدانەوەی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد لەسەر کتێبی «سەربووردەی هاودەم سرگذشت ندیمە» لە نووسینی مارگارێت ئێتۆد.
لێکدانەوە: #چرۆ_پەرویزنیا
🆔 @anjomandiyalog
کۆڕی شڕۆڤەو لێکدانەوەی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد لەسەر کتێبی «سەربووردەی هاودەم سرگذشت ندیمە» لە نووسینی مارگارێت ئێتۆد.
لێکدانەوە: #عێشرەت_مۆشفێق
🆔 @anjomandiyalog
لەسەرەتاوە بە ڕستەیەکی جوان کە لە ڕۆمانی(سرگذشت ندیمە) هەڵمبژاردووە دەست پێدەکەم.
(هیچ کس از نبود رابطەی جنسی نمیمیرد، مااز نبود عشق است کە میمیریم.)
(سرگذشت ندیمە) ڕۆمانێکی ڕێئالە لە نووسەری بەناوبانگی کانادایی (مارگارت النوراتوود) کە سۆهەیل شەمی وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی،
(ندیمە) واتا خاتوونێکی جوان چاک وخوێندەوار وتێگەیشتوو کە هاودەم وهاونشینی کچ یان ژنە دەوڵەمەندانە، نەدیمەکان دەبوو بەتەواوی هێزی خۆیان دە خزمەت ژن وکچانی شا وشازادەکان ووەزیران وفەرماندەکان دابان. لەو ڕۆمانە دا بەکەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە چەن ئایەی ئێنجیل، فەرماندەکان ئەو ئیزنە بەخۆیان دەدەن کەلەباری جنسێوە لە ژنانێک وەک نەدیمە کام وڕەوا بن بۆ منداڵ سازکردن، ڕۆمان بەسەرهاتی نەدیمەیەک دەگێڕێتەوە کە بۆماڵە فەرماندە فرێد هەڵبژاردە کراوە بۆخزمەت کردن، نێوی ئەو نەدیمەیە پێشترجانا بووە ودەگۆڕدرێ ودەبێتە ئافرێد، یانی خاوەنەکەی فەرماندە فرێدە.
لەو ڕۆمانەدا حکوومەتێکی مەزهەبی تووندڕەو ودژی ژن، بەبیانووی ئەوەیکە ژنان تووشی لاڕێیی بوونە، وەک بەردە دەیاننێرن ماڵە فەرماندەکان ووەک کەرستەیەکی زاوزێیی دەبێ بەردەستی فەرماندە بن، بۆ منداڵ سازکردن.
ئەو نەدیمانە پێشتر ژیانێکی ئاساییان هەبۆ وزۆربەیان خوێندەوار وئیش وکاری تایبەت بەخۆیان هەبوو، تەنانەت دایکی منداڵێک یان هاوژینی پیاوێک بوون کە بەهۆی یاسا وقانوونێکی نادرووست وئاستەم، لەژیانی ئاسایی خۆیان هەڵبڕاون ولەژێر گووشارێکی زۆر کە بەسەریان داسەپێنراوە وناڕەوا کەڵکی جنسییان لێ وەردەگرن.
ترس وتاریکی، ناهوومێدی وخەمۆکی، ژیانی ئەوەندە لێ دژوار کردوون کەزۆرجار بۆ دەربازبوون لە دەسدرێژی وزووڵمی بێڕەحمانە بیر لە خۆکووژی دەکەنەوە وتەنانەت کەسانێکیش هەن کە خۆهەڵداوەسن یان خۆدەسووتێنن.
دیکتاتۆری حکوومەت زۆر زەقە، هەموو شتێک تاوانە وتاونبار ئیعدام دەکرێ. تەڵاق تاوانە، دووجار زەماوەند تاوانە، لۆکاندنی دووهاوجنس تاوانە، زۆر جار پیاوانیش کە سیاسی بن، بەتۆمەت وبەبیانووی دەسدرێژی یان خەیانەت بەجل وبەرگی ئێعدام دەکرێن. بەڵام زۆرترین زووڵم لە ژنان دەکرێ هەڵبەت بە بڕوای من ئەو ژنانە تا ڕادەیەکی زۆر خۆیان تاوانباری ئەسڵن وئەو بارودۆخەیان بۆخۆیان سازکردووە ولەئاست ئەوهەموو زووڵمە سەر دادەخەن وئیزن دەدەن حکوومەتی دیکتاتۆری ئەو گووشارەیان بەسەردا بسەپێنێ.
ئەو ڕۆمانە منی خوێنەری ماندوو نەکرد ونووسەر زۆر جوان بارودۆخی ئەو ژنانەی وێنا کردووە، بەجۆرێک کە دەڵەی ئەو هەموو کارەساتە لەبەرچاوی خۆم ڕووی داوە. بەڵام کۆتایێکەی ڕوون نییە ومن پێمخۆش بوو زانیبام ئاکامی ئافرێد چی لێدێتەوە. بەسپاسەوە عیسمەت ئیسماعیل زادە مەهاباد
یەک شەممۆ ڕێکەوتی 2724/4/17
کتێبی سەربوودەی نەدیمە لە نووسینی مارگرێت ئاتوود
لێکدانەوە : لاله ریحانی
هەڵسەنگاندنی حووکوومەتی گیلیاد خەیاڵی ۱۹۸۵ لە گەڵ حوکوومەتی راستەقینێ داعیش ۲۰۱۳
ئاتوو د ، لە سەرەتادا خوێنەری لە ناوەڕاستی بیرەوەرییەکان نەدیمە داوێ و لە ناو راستەوە ، چیرۆکەکە دەست پێدەکا ، وەک دەڵێ :
( تەخت خابکان لە دوورەوەی یەک داندڕابوون بە شێوازێک کە نەتوانین پێکەوە قسە بکەین ) و دواتر بە فلاشباکەوە ، دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو و ژیانی ئاسایی ندیمە دەگێرێتەوە و زۆر جاران خەتی داستانی بە هۆی گەرانەوە بۆ ڕابردوو ، هەڵدەبرد ڕێ . ئاخری چیرۆک ئازادە ، خوێنەر دەتوانێ بۆ خۆی ، ئەنجامێکی بۆ دارێژێ .
کۆمەڵگایەک کە نووسەر وێنای دەکا ، بە چەند چین دابەشدەکرێ بۆ هەر چینێک و دەستەیەک ، رەنگێکی دیاریکراو تەرخان دەدرێ کە هەموو هێمایە بۆ وڵاتای دیکتاتۆر و توتالیتێر . نووسەر ، چیرۆکێکی خەیاڵای دەخۆ ڵقێنێ ، بەم جوورە کە یەکێک لە حووکوومەتەکانی فێدەراڵی وڵاتی ئەمریکا کودەتایەک ڕوو دەدا و حوکوومەت وە بەر دەستی گرووهێک بە نێوی کوڕانی یاقوب کە دەستەیەکی ڕادیکال مەزەبی و تۆندڕۆن دەکەوێ .بنەمای حووکوومەتەکەیان بە پێ ئایەکانی ئەنجیلە دادەرێژن قانون و یاسا بۆ ساز دەکەن و
ئەو کۆمەڵگایەی کە نووسەر لە ناو چیرۆکدا وێنای کردۆ ، ناوی گیلیاد ە کە ئەو نێوەش هەر لە تۆرات وەرگیراوە ، لە ناو ئەو کۆمەڵگایەدا ، بە هۆی نەخۆشییەکان ، زاو و زێ کەم دەبێتەوە ،بەڵام ئەو کەم بوونەوەی زاوزێ بە سەر ژنان دا دێ و تەنانت ئەگەر پیاو عەقیمیش بێ ، بەڵام نابێ دان بەو حەقیقەتە دا بندرێ و دەبێ ئەو حەقیقەت بشارد ێتەوە و هۆکاری کەم بوونەوەی زاو زێ بە سەر ژنان دادێ و بۆیە ژنانی کە بە دیل و ئەسیر گیراون ، دەبێ لە خزمەت فەرماندەکان دا ببن و دوای ئەوەی لە فەرماندەیەک منداڵی بووو ، فەرماندە پلەی زیاد دەبێ و نەدیمە دەبێ بچێتە لای فەرماندەیەکی دیکە و ژنان دەبنە ماشێنی زاو زی . ئەوین و خۆشەویستی بە پێ یاسا کان قەدەغەێ و حوکمی ئێعدامی هەیە ، بەڵام دەستدرێژی و توند و تیژی و زنا و ... هەموو قانونییە و حوکمی خودای لە پشتە . بەرپرسانی حووکوومەت بۆ دەستدرێژی خۆیان بە سەر ژنانی داگیرکراوە ، لە و ئایەی ئەجیل کەڵک وەردەگرن
«به ڵام کانێک رەحیل بینی کە یاقوب منداڵی نەبووە ، رەحیل حەسوودی بە خوشکەکەیدا هاتەوە و بە یاقوبی دەڵی مناڵم پێ بدە ، ئەگەر نا دەمرم ، رەحیل وتی : ئەوتا خزمەتکارەکەم ، بلهە ، نیزیکی لە گەڵ بکە بۆ ئەوەی لە سەر ئەژنۆکانم ، منداڵم لێی هەبێ»
و بۆ ئەوەی کە ئەو دەستدرێژی فرمی قانونی بۆ خۆی بگرێ ، مراسیمێک لە ماڵ فەرماندەکان بە رێوە دەچێ و ئەو ئایەیە دەخوێندرێتەوە و ژنە ئەسیرەکە دەبێ لە سەر کۆشی ژنی فەرماندە راکێشێ و ... لێردا نووسەر لە زمانی جان دەڵێی ، ( من درد می کشم یا او ) که مەبەستی سرینا جۆی ژنی فەرماندەیە ، لێرەدا بێ شەرمی و دەرد و غەمە بێنی هەر دوو ژن دابەش دەبێ و هەر دوو ژن بە یەک ئەندازە ئازار دەبینن
گشتی مرۆڤ و گیانلەبەرانەکان که پێ دەنێنه سەر گۆی زەوی، دەبێ ئەم ماوە کورتەی ژیانیان، به هێمنی و به خۆشی ڕابوێرن، بەڵام ئەغڵەب ژیانێکی زۆر سەخڵەت و ناخۆشیان هەیە. ژین تەنیا به مانای زیندوو بوون و هەناسەکێشان نییە!
«یۆسف بابەکی: کۆچی ئەستێرەکان»
🆔@anjomandiyalog
کوێی ئەم ژینگەیە هاوسەنگه! ئێمە وادەزانین زۆر ڕێکوپێکه! هەتا ئێستا دەیان و سەدان جۆر ئاژەڵ و گیاووگۆڵ بە یەکجاری لەسەر زەوی پاک بوونەوە و ئاسەواریان نەماوە و ئێستاش ئەم ڕێبازە درێژەی هەیە! ئێمه وەک گیانلەبەرێکی ژیر و خاوەن زانست، دەبێ ڕێوشوێنێک بۆ چارەسەری ئەم کێشە گەورەیه بدۆزینەوە.
«یۆسف بابەکی: کۆچی ئەستێرەکان»
🆔@anjomandiyalog
له زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ژیانی خەڵک ئاوێتەی تەم و ئێش و مەینەت و کەسەره. ڕوووداوگەلی بێئەژماری وەک شەڕ، قاتیوقوڕی، گرانی، ئاوارەیی، بەڵای سروشتی وەک سێڵاو و بوومەلەرزە و وێرانییەکانیانی، هەروەها لە هەموان گرینگتر ناکۆکی نەتەوایەتی و ئایینی که وێرانی و خوێنڕشتنێکی زۆری بەدواوە بووه، خەڵکی مات و داماو و له ژیان ماندوو کردووە! گوێ گرتن له ئاوازی خەمین وەک دەوایەک وایه و هێندێک ئازاری ئەم زام و دەردانه دادەمرکێنێ!
«یۆسف بابەکی: کۆچی ئەستێرەکان»
🆔@anjomandiyalog
لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد چل و یەکەمین کۆڕی ڕەخنەو هەڵسەنگاندن هاوڕێ لەگەڵ نووسەری کتێب بەڕێوەدەبات"
تەوەر: کتێبی کۆچی ئەستێرەکان لە نووسینی: یۆسف بابەکی.
کات: ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ی مانگی بانەمەڕی ۲۷۲۴ی کوردی کاتژمێر: چوار و نیوی ئێوارە.
تکایە! بەر لە کۆبوونەوەکە تا ڕۆژی هەینی نووسراوەو لێدوانەکانتان بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن.
شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبیەکان.
هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @anjomandiyalog
ئەوەی ئەستێرە کوێر کاتەوە
دەگەڵ مانگ ڕووبەڕوو دەبێ
ئەوەی مانگ کوێر کاتەوە
دەگەڵ خۆر و
ئەوەی خۆر بکوژێ
وەبن ڕنووی شەو دەکەوێ
*
پێم مەڵێ،
لە سەر خۆڵی زەینی مردوو
دو مەڕمەڕ کایە دەکەن!
پێم مەڵێ،
تابلۆی ڕەشی خەون
بە تروسکە،
دەتروسکێتەوە!
پێم مەڵێ خۆشم ئەوێی!
دەترسم
ددانی عەشق
دە گۆشتی ئەوین ڕاچێ
*
من ئەستێرەی
ئاسمانی
تاریکەڵەی،
بووکەلەی،
چووکەڵەی،
سەر تاقەڵەی،
ژیانی ئاڵۆزەڵەی،
کەسێکی دەخەو ماوەڵەم!
هەر چاو هەڵێنێ
خۆر
لەداخم دەمرێ!
«تروسکە هۆنیا»
🆔@anjomandiyalog
دیاری لە لایان مامۆستاو نیگارکیشی ئازیزمان لە شاری مەهاباد کاک "ئێرج قادری ئازەر" لە سەر تیزێرەکانی تابڵۆی کارساتەکەی قەڵای دمدم. ڕێز و حورمەتی بی برانەوەمان بۆ مامۆستا.
🆔 @zhoridiyalog
#کاترا پێشنیاری فیلمی(۱۲۹)
https://www.aparat.com/v/hD2o4
🆔@anjomandiyalog