⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣9️⃣
ئایا کاتێک ڕۆژی عاشوڕا یان عەرەفە کەوتە ڕۆژی جومعەوە ياخود شەممەوە ، دەکرێ تەنها ئەم ڕۆژە بەڕۆژوو بین ، لە کاتێکدا نەهی کراوە لە بەتەنها بەڕۆژوو بوونی جومعە یان شەممە ؟!
وەڵام : بەڵێ دروستە ، چونکە بەڕۆژوو بوونەکە لەبەر ڕۆژی جومعە نییە ، بەڵکو لەبەر عاشوڕایە ، یان لەبەر خودی عارفەیە ( عرفة ) .
لە کاتێکدا موستەحەببە کە تاسوعا بەڕۆژووبین لەگەڵ عاشوڕادا ، یانی : ڕۆژی نۆیەم و دەیەمی مانگی موحەڕەم ، لەبەر بوونی فەرموودەی صەحیح .
بەڵام هەروەک باسکرا بەتەنها بەڕۆژوو بوونی عاشوڕا ئیشکالی نابێ ، ئەگەر بکەوێتە هەر ڕۆژێکەوە جومعە بێت یاخود شەممە .
https://www.alukah.net/sharia/0/86541/
طالب نورى
جەژتان پیرۆز بێت ..
دڵتان پڕ بێت لە خۆشی و ئارامی و میهرەبانی ..
تقبل الله منا ومنكم
سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی ( ذو الحجة ) یە
🟧 🌙 *عاجل* ..
*ثبوت رؤية هلال شهر ذي الحجة في مراكز رصد تمير و سدير*
*غداً الاثنين غرة شهر ذي الحجة*
📍 *الثلاثاء 27 يونيو يوم عرفة*
📍 *الاربعاء 28 يونيو أول أيام عيد الأضحى*
اللهم بلغنا هذه الأيام المباركة ووفقنا فيها للعمل الصالح بما يرضيك
✍ "الراصد نيوز"
/channel/dream_vu/69794
جەژن کرێکاران و هەڵوێستەیەک ..!
🟩 ئەو فەرموودانەی لەوانەیە یەکەم جارە دەیانبیبی .. 1️⃣5️⃣
جەژنی کرێکاران ( عيد العمال )
( International Workers' Day )
تەنها شیعارێکی بریقەدارە بۆ فریودانی خەڵک و کرێکاران ، کە لەڕاستی دا کەس هەڵناخەڵتێ پێی .!!
هیچ چ شتێک جوانترو گرنگتر نییە بۆ کرێکاران لەم دەستەواژەیەی پێغەمبەرمان ( صلى الله عليه وسلم ) ؛ عن عبدالله بن عمر رضي الله عنهما قال: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " أَعْطُوا الْأَجِيرَ أَجْرَهُ قَبْلَ أَنْ يَجِفَّ عَرَقُهُ " رواه ابن ماجه. وصححه الألباني.
واته : کرێی کرێکار بدەن پێش ئەوەی ئارەقی ماندوبوونەکەی وشک بێتەوە .
طالب نورى
١١ شوال ١٤٤٤ / ١ - ٥ - ٢٠٢٣
⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣5️⃣
ئایا دوعای شەوی قدر کامەیە کە پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم ) وەسیەتی پێدەکات بخوێنرێ ؟
وەڵام : (( اللهمَّ إنك عفوٌّ تُحبُّ العفوَ فاعفُ عنِّي )) .
ئایا دەستەواژەی ( کریم ) لە دوعایەکەدا ثابت بووە و صەحیحە ؟!
وەڵام : نەخێر .
طالب نورى
شەوی پڕ شکۆی ٢٧ ڕەمەزان
https://islamqa.info/amp/ar/answers/260806
سەرنجێک و پرسیارێک .!
یەکێک لە جوانییەکانی ڕەمەزان - لەکاتێکدا ڕەمەزان هەمووی جوانە شەوەکانی و ڕۆژەکانی - دانیشتنی شەوانی قەدرە لە مزگەوت و تەڕاویح کردنە بە جەماعەت ، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان بەهۆی ئەم جۆرە دانیشتنەوە دەبینین زۆر شەکەت دەبن و پارشێوکردن و نوێژی بەیانی و کارو ئەرکی ڕۆژانەیان لەدەست دەدەن .!!
ئایا کارەکەیان خیلافی سوننەت نییە ؟!
وە لەدەستدانی هاوسەنگی نییە ؟!
وە پێویست نییە موڕاجەعە بکرێ .؟!
طالب نورى
شەوی ٢٣ی رەمەزان
پشیلەیەک بەسەر شانی مامۆستایەکی سەربەرزی ئاینییەوە ،حەقیقەتی ئیسلام بۆ ئاژەڵ دۆستی دەخاتەرو ..!
ئەبو هورەیرەمان بیر دەخاتەوە ( رضي الله عنه ) .!
تازه لە ئێستادا ڕۆژئاواییەکان دەڵێن : بۆ ئاشتی و بەیەکەوە ژیان ، مرۆڤ دەبێ یەکەمجار لەگەڵ ئاژەڵدا ئاشت بێتەوە .!
بەم قسانە دەیانەوێت کاڵای لە مێژینەی خۆمان بفرۆشنەوە پێمان .!
بەڵام سەروەرمان ( صلى الله عليه وسلم ) لەمێژە ڕوونی کردۆتەوە کە ئافرەتێک بەهۆی نەجاتدانی سەگێک کە لەتیوێتی دا وەخت بوو بخنکێ ، لە دۆزەخ ڕزگاری بوو .!
ئافرەتێکیش بێ بەزییانە پشلیلەیەک بەند دەکات ، تا لە بێ نان و ئاوی دا دەمرێ ، بەم کارەی تووشی دۆزەخ دەبێ .!
طالب نورى
شەوی ١٨ ی رەمەزان ١٤٤٤
🟩 ئەو فەرموودانەی لەوانەیە یەکەم جارە دەیانبیبی .. 1️⃣3️⃣
عَنْ جَابِرٍ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسولُ
اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( إِنَّ لِلَّهِ عِنْدَ كُلِّ فِطْرٍ عُتَقَاءَ ، وَذَلِكَ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ ) . رواه أحمد (21698) وابن ماجه ( 1643 ) . وصححه الشيخ الألباني في " صحيح ابن ماجه " .
واتە : بەدڵنیاییەوە لە کاتی هەموو ڕۆژوو شکاندنێکدا خودای گەورە چەندین کەسی بە ڕۆژوو ڕزگار دەکات لە دۆزەخ ، ئەمە بەدڵنیاییەوە هەموو شەوێک دەبێ .
رستەی : (( وَذَلِكَ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ )) ، بۆ دڵنیایی هاتووە ، کە کاتی بەربانگ کاتی ڕۆژوو شکاندنەکەی مەبەستە .
طالب نورى
١٢ رمضان ١٤٤٤ @ ٣ - ٤ - ٢٠٢٣
⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣2️⃣
*️⃣ ئایا دانانی لەزگەی نیکۆتین ڕۆژوو دەشکێنێ ؟
وەڵام : نەخێر .
ئاشکرایە کە جگەرە ڕۆژوو دەشکێنێ . بەڵام لەزگەی قەربووی نیکۆتین کەسی جگەرە کێش دایدەنێت بۆ ئەوەی تاسەی ئاڵودەبوونی بە جگەرە بشکێنێ ( کەم بکاتەوەو نەهێڵێ ) . ئەمە ئەزموونێکە بۆ تەرککردنی جگەرە لە ئەمریکا تا ڕێژە (٢٣ ٪ ) سەرکەوتوو بووە .
طالب نورى
٦رمضان ١٤٤٤ @ ٢٨ -٣- ٢٠٢٣
https://islamqa.info/amp/ar/answers/103523
🟢 بێداریی دڵەكان ..
یەکێک لەڕازەکانی ڕەمەزان ئەوەیە ؛ کە لەکاتی سەحەردا ، نەک تەنھا دەم و چاو و گوێچکەمان بەخەبەر بن ، بەڵکو دەبێت دڵەكانمان بەخەبەر بن ، کەمێک لە ڕازو نیاز بکەین بەرانبەر بە ( الله ) .
کاتێک ورد دەبینەوە لە ئایەتی :
🌸 ﴿ وَبِالأَسحارِ هُم يَستَغفِرونَ ﴾ ، لە سەحەردا ئەوان لێبووردەیی خودا دەخوازن .
🌸 { وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالأَسْحَارِ } ئەوانەی خوازیاری لێبووردەیی خودان لە سەحەردا .
بەتەنھا ئەومانایە ھەست و شعورمان دەبات ، ڕۆحمان دەفڕێت ..
باسی سەحەر و بێداری ، باسی بێدەنگی ئەندامەکان ، باسی قسەی دڵ لەگەڵ ئافرێنەری ئەرزو ئاسمان ..
ھەست ڕاگرتن و ھەستی کزیی و لاوازیی ..
ھەستی ھەژاریی و نەداریی ..
باسی نزیک بوونەوە .. ژووان و دوان ..
بەرانبەر گەورەترین بەخشندەو دەوڵەمەند ، زانا بەهەموو حاڵەکان و داناو کارزان ..
کە خۆی فەرموویەتی : کێ داوام لێدەکات تا پێی ببەخشم ..؟!
دەبێ ھەستی ئەوانە چۆن بێت کە پێی ھەڵدەستن ..؟!!
طالب نوری
⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣1️⃣
*️⃣ ئایا دوای سوننەتی نوێژی ویتر هیچ زیکرێکی تایبەت هەیە ؟!
وەڵام : بەڵێ . سوننەتە لەدوای سەلام دانەوەی کۆتا ڕکاتی نوێژی ویتر ، ئەگەر بەتەنهاکردت یاخود بە جەماعەت ، لەماڵ لە مزگەوت ، ئەم زیکرە بخوێنی : ( سُبْحَانَ الْمَلِكِ الْقُدُّوسِ ) ( ٣ ) جار بەدوای یەکدا ، لەجاری سێهەمدا دەنگ بەرز دەکەیتەوە .
طالب نورى
٢ رمضان ١٤٤٤ هـ @ ٢٤ - ٣ - ٢٠٢٣
https://islamqa.info/amp/ar/answers/221433
🌙 شکۆی ڕەمەزان .. ( ٣ )
لەبەر گەورەیی و شکۆی ڕۆژووەوان
دەرگایەک دروستکرا بەناوی ڕەییان
هیچ کەس ناتوانێ ڕۆژووگر نەبێ
لێیەوە بڕوا بۆ مێرگ و ئاوان
طالب نوری
🌙 شکۆی ڕەمەزان .. ( ١ )
یەک ڕۆژ بەڕۆژوو بوون لە ڕەمەزاندا چاکترە لە ھەزار ڕۆژووی ترى جگە لە ڕەمەزان ، یەک ( سبحان الله ) لە ڕەمەزاندا باشتره و شکۆدارترە لە ھەزاری تری جگە لە ڕەمەزان ، وە یەک رکات نوێژ تێدا چاکترە لە ھەزار رکاتی تری جگە لە ڕەمەزان ..
قال إبراهيم بن يزيد النخعي (47 هـ - 96 هـ) رحمه الله : " صوم يوم من رمضان أفضل من ألف يوم ، وتسبيحة فيه أفضل من ألف تسبيحة ، وركعة فيه أفضل من ألف ركعة " انتهى من " لطائف المعارف " لابن رجب (ص/151) .
وروى الحافظ أبو بكر، عبد الله بن محمد بن عبيد بن سفيان بن قيس البغدادي القرشي مولاهم من موالي بني أمية (208 هـ - 281 هـ) الملقب بـ ابن أبي الدنيا في " فضائل رمضان " (ص/51) : " عن الزهري قال : " تسبيحة في رمضان أفضل من ألف تسبيحة في غيره " .
طالب نورى
ئەم وێنەیە لە ساڵی ( ١٨٨٩ز ) دا لە شاری دیمەشق گیراوە ، پیاوەکەی پێشەوە ناوی ( محمد ) ەو مسوڵمانە چاوی کوێرەو نابینایە ، ئەوی تریش ناوی ( سەمیر ) ەو (گاور )مەسیحیە و شەلەل بووە ( لە لاق پەریوە ) بەڵام بینایە، ھەردوولایان لە خانووەیەک دا دەژیان ، کوێرەکە ھەمیشە کابرای بێپای ھەڵدەگرت و دەيبرد بۆسەر کارو بازاڕکردن و کارو پیشەی دەرەوەیان ، سەمیریش ( کەمەسیحی بوو ) چاوساغ و ڕێنماکار بوو بۆ محمد ( موسڵمان )ی کوێر ، ھەریەکەیان تەواوکەری ئەوی تریان بوون . کاتێک سەمیر دەمرێت محمد زۆر نیگەران و دڵ تەنگ دەبێت بۆی ، دوای ھەفتەیەک لە مردنی سەمیر ، محمدیش دونیا جێ دێڵێت ..
ئەمە چیرۆکێکی راستەقینەیە ، ژیانی ئەوکاتمان بۆ وێنا دەکات . ئەوکاتەی تێگەیشتنی تەواو ھەبوو لەدەقەکانی ئیسلام بەڵام ئێستا چى ..؟!!
(( وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ ))
[القمر 17]
⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣8️⃣
ئایا وەلی ئەمری ئافرەت کێیە بەشێوەی ڕیز بەندی ؟
وەڵام :
١- باوک
٢- باپیر ( باوکی باوک )
٣- پاشان برای ئافرەتەکە لە باوک و دایکی بێت ( لەیەک دایک و باوک بن )
٤- پاشان برای ئافرەتەکە لە باوکی بێت ( باوک برا )
٥- پاشان کوڕی برای ئافرەتەکە لە باوک و دایکی بێت ( لەیەک دایک و باوک بن )
٦- پاشان کوڕی برای ئافرەتەکە لە باوکی بێت ( باوک برا )
٧- پاشان مام
٨- پاشان کوڕی مام ( ئامۆزا )
٩ - ئەگەر کەسی نەبوو ئەوا حاکم ( قازی ) یاخود سەرۆکی یەکەی بەڕوەبردن يان ئيمامى مزگەوت دەبێتە وەلی ئەمری خۆی و دەیکاتە وەکیل بۆ پڕۆسەی زەواجەکەی .
تێبینی : ئافرەت ئەگەر بێوەژنیش بێت بەبێ وەلی ئەمر مارە ناکرێ لەبەر فەرمودەی : (( لا نكاح إلا بوليٍّ .. ))
https://islamqa.info/amp/ar/answers/150788
https://www.islamweb.net/amp/ar/fatwa/439357/
⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣7️⃣
ئایا دروستە ئایەتی قورئان یاخود بانگ یان دوعا دابنرێ لەجێگەی جەرەسی موبایل ؟
وەڵام : نەخێر دروست نییە .
چونکە :
١- بەکارهێنانی ئایەت و بانگ و دوعا وەکو جەرەسی موبایل کەمکردنەوەی شکۆیە لێیان .
٢- کاتی واهەیە مرۆڤ لەسەرئاوەو پەیوەندی لە موبایلەکەوە بۆ دێت .
٣- قورئان و بانگ دەبێ گوێییان لێ بگیرێ نوەک قەتع بکرێن .
٤- زۆرجار قەتع کردنی رستە دەگاتە ئەوەی وەستان ڕووبدات لە شوێنێکی رستەکەداو مانای پێچەوانە بدات ، بۆ نموونە رستەی گەورەی ( لا إله إلا الله ) ئەگەر تەنها ئەمە دەرببڕدرێ ( لا إله ) ئەوا دەبێتە کوفر . !!
https://www.islamweb.net/amp/ar/fatwa/64774/
طالب نورى
⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣6️⃣
ئایا کەسێک لە نوێژی جەماعەت دوا کەوتبێ دەکرێ دەست لەشانی کەسێکی تر بدات لەوانەی کە پێشتر جەماعەتیان کردووە ماویانە نوێژ تەواوبکەن ؟
وەڵام : بەڵێ دروستە ، هەرچەندە زۆرن لەوزانایانەی کە دەڵێن نابێت .!
باشتر وایە لەگەڵ کەسێکی تر جەماعەت بکات کە وەکو خۆی دواکەوتووە .
https://www.islamweb.net/amp/ar/fatwa/119955/
https://www.khaledabdelalim.com/home/play/5779
طالب نورى
شەوی قەدرو قەدەرە .!
🟧. شەوی قەدرە قورئان تێدا هاتەخوار ..
بزشترو گەورەترو زۆرترە لە ( ٨٣ ) ساڵ و ( ٤ ) مانگ عیبادەت و خودا پەرستی .!!
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ (1) وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ (2) لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ (3) تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ (4) سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ (5)
🟨. شەوی قەدەرە ، قەدەری مرۆڤەکان تێی دا نوێ دەبێتەوە .!!
بسم الله الرحمن الرحيم
حم وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ
⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣4️⃣
ئایا یەکەم شەو لە شەوانی قەدر ( ليلة القدر ) لە کەیەوە دەست پێ دەکات ؟!
وەڵام : لەشەوی بیست و یەکەمی ڕەمەزان دەست پێ دەکات .
طالب نوری
https://islamqa.info/amp/ar/answers/234012
🟩 ئەو فەرموودانەی لەوانەیە یەکەم جارە دەیانبیبی .. 1️⃣4️⃣
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ يُضَاعَفُ الْحَسَنَةُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا إِلَى سَبْعمِائَة ضِعْفٍ ، قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ : إِلا الصَّوْمَ فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ ) رواه الإمام ( مسلم ) .
واتە : هەموو کردەوەی چاکی مرۆڤ پاداشتەکەی چەند بارەو چەندقات دەکرێ ، یەک چاکە بە ( دە ) ی هاوشێوەی خۆی تا دەگاتە ( حەوسەد ) ، خودای خاوەن دەسەڵات و شکۆ دەفەرموێ : تەنها ڕۆژوو نەبێ چونکە ئەو بەتەنها هی منە وەخۆم پاداشتی دەدەمەوە .
عیبادەتی ڕۆژوو ئەوەندە بە شکۆ و گەورەیە هیچ کەس پاداشتەکەی نازانێ ، تەنها ( الله ) خۆی نەبێ .!!
١٥ رمضان ١٤٤٤ يوم الجمعة
⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣3️⃣
*️⃣ ئایا کەل و پەلی ئامادەکراو بۆ فرۆشتن بەو نرخەی کە کڕیومانە یان بەوەی کە دەیکات دەیخەمڵێنین لەکاتی زەکات دان ؟!
وەڵام : بەنرخی دەیخەمڵێنین .
کەل و پەلی ئامادەکراو بۆ فرۆشتن ( عروض التجارة ) ، ئەو شتانەن کە خستنەڕوویان بۆ کراوە تاببنەوە بەپارە ، وەکو : سەیارەی پێشەنگاکان ، ئەرزو خانووی نووسینگەکان ، کەل و پەلی ناو مارکێت ، دەرمانی ناو صەیدەلییەکان ..هتد
طالب نورى
٦رمضان ١٤٤٤ @٢٨ -٣-٢٠٢٣
https://islamqa.info/amp/ar/answers/65515
🌙 شکۆی ڕەمەزان .. ( ٤ )
بەهۆی بەڕۆژوو بوونەوە مرۆڤ دەڕوات بەرەو مەقامی عالی و بڵند ، مەقامێک سەرووی مەقامی مەلائیکە .!!
دەبینین مەلائیکە : ناخۆن و ناخۆنەوە و هاوسەر و هەوەسی زەواجییان نییە .!!
بەڵام ڕۆژووەوان ؛ حەزو هەوەسی خواردن و خواردنەوەو هاوسەری هەیەو لەبەر خودا خۆی دوور دەگرێت لێیان لە حانی بەڕۆژوو بووندا .!!
ئای لە بەرزیی و بڵندیی مەقامی ڕژوو ، ئای لەبەرزی باڵای ڕۆژووەوان .!!
طالب نورى
🟩 ئەو فەرموودانەی لەوانەیە یەکەم جارە دەیانبیبی .. 1️⃣2️⃣
عن مَرْثَد الغَنَويّ رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال:«لا تصلُّوا إلى القُبُور، ولا تجلِسُوا عليها»
رواه : مسلم وأبو داود وإبن خزيمة .
واتە : لە ( مەرثەدی غەنەوی ) یەوە - ڕەزای خودای لێ بێ - ئەویش لە پێغەمبەرەوە ( صلى الله عليه وسلم ) كە فەرموویەتی : نوێژ مەکەن بەرەو قەبران ، وەهەروەها لەسەریشیان دامەنیشن .
🟧 سەرنج :
١- ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەوەیە کە موسڵمان نابێ قەبرو گۆڕ بەگەورە بزانێ ، بەشێوەیەک نوێژو دوعا بە گەورەترو باشتر بزانێ لای گۆڕستان .
٢- نابێ ئیهانەو سوکایەتی بەگۆڕی هیچ کەسێک ( کافر یان موسڵمان ) بکرێ ، بەو مانایەی نابێ هەڵبدرێتەوەو هەڵبکۆڵرێتەوە مەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست و قازانجێکی ڕوون و ئاشکرا نەبێ .
٣- نوێژ کردن بەرەو گۆرو قەبر باتڵ و بەتاڵە .
٤- ڕێگرتن لەهەرکارێک سەربکێشێ بۆ شیرک و کوفر .
٥- هیچ عیبادەتێک لەسەر گۆڕستان جێبەجێ ناکرێ ، وەک ؛ نوێژو سەربڕین و ئیعتیکاف و دوعاو پاڕانەوە لە مردو و ..هتد .
٦- سەردانی گۆڕستان بۆ پیاوان سوننەت و موستەحەببە و بۆ ئافرەتانیش کەم کەم دەبێت ، ئەمەش بۆ بیرکەوتنەوەی قیامەت و دوعای خێر کردن بۆ مردوان .
طالب نورى
٢ رمضان ١٤٤٤ هـ @ ٢٤ - ٣ - ٢٠٢٣
⭕️ تێگەیشتنی زانایان ( فهم العلماء )
ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی شەرعی پێویست - زۆر بەکورتی - :
4️⃣0️⃣
*️⃣ ئایا دروستە لە دوای ئەنجامدانی نوێژی ویتر لەگەڵ ئیمام لەمزگەوتدا پاشان لەماڵەوە نوێژی تری سوننەت بکرێ .؟!
وەڵام : بەڵێ دروستە . بەڵام نوێژی سوننەتی ویتر لەوشەودا یەکجار دەکرێ و نابێ دووبارە بکرێتەوە .
طالب نورى
١ رمضان ١٤٤٤ هـ @ ٢٣ - ٣ - ٢٠٢٣
https://islamqa.info/amp/ar/answers/20851
🌙 شکۆی ڕەمەزان .. ( ٢ )
عيبادەتی ڕۆژوو تایبەت مەندی زۆرن ! یەکێک لەوانە ؛ بەشداری کردنی بەرفراوانی خەڵکە ، گەورەو بچوک ، کەمتەرخەم و کەسی جددی ، یان دەکرێ بڵێین : ئەوانەی یاخیشن لەڕەمەزاندا ماڵی دەبنەوە .!
کەواتە ؛ تاکە عیبادەتێکە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە کۆدەکاتەوە .!
هەر لەبەر شکۆی ڕەمەزانە ئەوانەی لەڕیز لایانداوە دێنەوە ناو ڕیز و ڕێز .!
طالب نورى
بەپێی حیساباتی فەلەکی بێت کە لەدەیان سەرچاوەی ئەلیکترۆنی سەیرم کردووە ، سبەینێ چوار شەممە ( ٣٠ ) شەعبانە و یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەکەوێتە ٢٣ / ٣ / ٢٠٢٣ ڕۆژی پێنج شەممە ، بەپێی ئەو حیساباتە بێت مانگی ڕەمەزانی ئەم ساڵ ( ٢٩ ) ڕۆژ دەبێ ..والله أعلم
طالب نورى