شرۆڤەی کتێبی "قوربانی ژمارە 256
نووسەر: گەلاوێژ نەزەریان
وەرگێڕ: ڕێباز مستەفا
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
پێشکەشکار: شۆڕش فەرامەرزی
ئەنفال و هەڵەبجە ئەو زامەی قەت سارێژ نەکراوە و نابێ.
زۆرمان بیستووە کە کورد هەموو جۆرە مەرگێکی تاقی کردۆتەوە، ڕەنگە ڕستەکە لۆس بووبێت، بەڵام هەندێک جار بابەتگەلێک دێتە ئاراوە کە خۆڕسک دەتباتەوە سەر ئەو باوەڕە کە ڕاستە کورد هەموو جۆرە مەرگێکی تاقی کردۆتەوە، بەڵام لە هەموان بەژانتر ئەنفال و کیمیابارانی هەڵبجەی شەهیدە.
"قوربانی ژمارە ٢٥٦" لە نووسینی خاتوو "گەلاوێژ نەزەریان" لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە ئاوڕ لەو کارەساتە دەداتەوە.
"ڕێباز مستەفا" وەریدەگێڕێتەوە سەر زمانی کوردی و پێشکێش خوێنەرانی کوردی دەکات.
ئێمەش وەک بەڕێوەبەری کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بە پێویستی دەزانین کۆڕێکی شرۆڤە و لێکدانەوەی بۆ پێک بێنین و خالی بەهێز ولاوازی ئەم کتێبە بخەینە ڕوو بۆ هەرچی بەهێزتربوونی ئەدەبیاتی کوردی.
ئەم ڕۆمانە بە دەنگی "ناسر عەبدوڵڵاهی" پێشکەش بەو کەسانە کراوە کە نەیانتوانیوە کتێبەکە بەدەست بێنن.
تکایە هاوڕێمان بن لە شەوی چوارشەممە، کاتژمێر١٠ی شەو، ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی بەرامبەر بە ١١ی سێپتامبری ٢٠٢٤ی زایینی.
فرۆکەکە یەکەم جار دانەیەک بوو، بوونە دووان و سێیان و...، تا دەهات زیاتر و زیاتر دەبوون، لە لای خۆرئاوای ئاسمانەوە دەهاتنە سەر شار و بەرەو باشووری شار دەکشان، خۆیان تێ ڕۆ دەکرد و لە دوای خۆیانەوە بە چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بڕبڕەی پشتی شاریان دەهێنایە لەرزین...
پەڵە هەوری زەردباو بەسەر شاردا تێکدەقژقژان و ئینجا پێکەوە بەسەر بانی ماڵان و دار و درەختان و... شۆڕ دەبوونەوە... زیڕەم کردبوو، هەمووان زیڕەیان کردبوو. شار بە هەموو هێز و بڕستی خۆیەوە ڕایدەکرد و بۆ پێشەوە پاڵی دەداین، دەیزریکاند و هاواری بەسەردا دەکردین و بە تووڕەییەوە پێی دەگوتین: (ڕاکەن، مەرگ سواری سەر پشتم بووە، دەیەوێت هەمووتان پێکەوە قووت بدات! ڕاکەن و لە من دوور کەونەوە، دوور و دوورتر...).
ناوی کتێب؛ قوربانیی ژمارە 256
نووسەر؛ گەلاوێژ نەزەریان
بۆ کوردی؛ ڕێباز مستەفا
بابەت؛ ڕۆمان
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 21 بەش
@avindaripartok
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛
📝 کارگای شێوازی وتارنووسی
وانەبێژ:
دوکتور ئیسماعیل مستەفازادە
تەوەر:
- شێوازی توێژینەوەی کتێبخانەیی
- شێوازی داڕشتی وتار
شوێنی بەڕێوەچوون:
ژووری تایبەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد هەڵکەوتوو لە ئیدارەی ئیڕشادی ئیسلامی
دوایین دەرفەت بۆ ناونووسی :
31ی گەلاوێژی 1403ی هەتاوی
ئایدیی پێوەندی بۆ ناونووسی ؛ slain64@
ژمارە پێوەندی ؛ 09142038584
🆔 @binkemukrian
_ خاوەنشکۆ، پێم وابوو (شا و سوڵتان) ئاگاداری کاروباری یەکترن، ئێستاشی لەگەڵدا بێ هەر لەسەر ئەو بڕوایەم، چونکە دوای گەیشتنی نامەی بەڕێزیان، زۆری نەبرد نامەیەکی سوڵتانیشم بەهەمان ناوەڕۆکەوە بەدەست گەیشت، بۆیە بڕیارمدا ئاگاداری بکەمەوە کە پێش ئەو، نامەی خاوەنشکۆم بەدەست گەیشتووە!
شا بە سەرنجەوە لە خوشک ڕادەمێنێ، ئینجا لێی دەپرسێ:
+ واتا تۆ بە ناوەڕۆکی نامەکەی شای مەزن قایل بویت و ئەوت ڕەتکردەوە؟
_ نەخێر خاوەنشکۆ، مەبەستم ئەوەیە بە ناوەڕۆکی هەردوو نامەکە قایل نەبووم و نیم.
+ همم.. کەواتە تۆ جیاوازی لە نێوان شای ئێران و سوڵتانی نەگریسی عوسمانیدا ناکەیت؟
_ خۆزی جیاوازی دەبوون، بەڵام چی بکەم! مخابن تا ئێستا هیچ جیاوازییەکم نەدیوە!
ناوی کتێب؛ خانزاد
نووسەر؛ ئارێز عەبدوڵلا
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
بابەت؛ ڕۆمان
پێکهاتوو لە 13 بەش
@avindaripartok
کتێبی داهاتوو بۆ شرۆڤە؛
"خەونی پیاوە ئێرانییەکان"
نووسەر: ماردین ئیبراهیم
/channel/avindaripartok/7694
من خۆشم باوەڕم نەدەکرد چۆن لەپڕ و بەبێ هیچ پێشینەیەک بووم بە خاوەنی پارەیەکی زۆر و بەمەش توانیم خەونی سەردەمی لاویم بێنمە دی، کە کردنەوەی خانەیەک بوو، بۆ ئەو کەسانەی دڵتەنگن و خەمۆکیی قورس یان نەخۆشی دەروونییان هەیە.
ئێوارەیەکی خۆشیی مانگی ئۆگۆست بوو، لەگەڵ هاوڕێکانم بەلای گازینۆیەکدا ڕابردین، من کەم و زۆر مەیلم لە سەردانی ئەو جۆرە شوێنانە نەبوو، بەڵام هەر تەنیا بۆ ئەوەی ڕیزی هاوەڵانم یێک نەدەم و لە میزاجی ئەوان نەدەم، هیچ بەسەر خۆم نەهێنا و لەگەڵ ئەواندا خۆم بە گازینۆیەکدا کرد.
لە ڕۆمانی (خەونی پیاوە ئێرانییەکان)
نووسەر: ماردین ئیبراهیم.
خوێندنەوەی: سامان هەولێری
@avindaripartok
"قڕووسکەی سەگەکەی ناوەوەم"
بەرهەمی کاک "شۆڕش شڵماشی"، جۆرێک دانپێدانانە بەو فکر و بیر و هزرانەی دێتە ناو دەروونی مرۆڤ و نووسەر بە کەڵکوەرگرتن لەم چەمکە، چوارچێوەی پەڕتووکەکەی داڕشتووە ئێمەی بەڕێوەبەری کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" خستوومانەتە ژێر تیشکی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی ئەمجارەی کاناڵ کە لە شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، بەرامبەر بە ٣١ی جولای ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، بە بەشداری ئێوەی ئازیز، بەشێوەی ڤۆیسکاڵ و ڕاستەوخۆ، بەڕێوە دەچێت.
بۆ بیستنی ئەم پەڕتووکەدەنگییە، کرتە بکەن.
@avindaripartok
"قڕووسکەی سەگەکانی ناوەوەم"
بەرهەمی کاک "شۆڕش شەڵماشی"، جۆرێک دانپێدانانە بەو فکر و بیر و هزرانەی دێتە ناو دەروونی مرۆڤ و نووسەر بە کەڵکوەرگرتن لەم چەمکە، چوارچێوەی پەڕتووکەکەی داڕشتووە ئێمەی بەڕێوەبەری کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" خستوومانەتە ژێر تیشکی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی ئەمجارەی کاناڵ کە لە شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، بەرامبەر بە ٣١ی جولای ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، بە بەشداری ئێوەی ئازیز، بەشێوەی ڤۆیسکاڵ و ڕاستەوخۆ، بەڕێوە دەچێت.
بۆ بیستنی ئەم پەڕتووکەدەنگییە، کرتە بکەن.
@avindaripartok
مرۆڤ هەندێک جار ئازارەکانی بە شێوەیەکی ترسناک خۆشدەوێت؛ تا ئاستی خۆشەویستی ڕاستەقینە. من لەگەڵ ئازاردان نیم، بەڵام لەگەڵ خۆشبەختییش نیم.ئەمە بەشێکە لە یەکەم ڕۆمانی ئێگزیستانسیالیستیی دنیا بەنێوی "یادەوەرییەکانی ژێرزەوی" لە نووسەری بەتوانای ڕووس
من هاندەری ئاواتەکانمم و ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە لە هەموو کاتێکدا دەستم پێیان دەگات. ئازار گومانە، نکۆڵیکردنە.
ئازار تاکە هۆکاری وشیارییە. بە ڕای من وشیاری، بەدبەختی گەورەی مرۆڤە. هەروەها دەزانم مرۆڤ زۆریان خۆشدەوێت و بە هیچ ڕەزامەندییەکی تر نایگۆڕنەوە.
سەرەنجام پاش ئەوەی نەشتەرگەر دوا تەقەڵی برینەکانی نەخۆشی لە پێش چاوی هەموو میوانەکان هەڵگرت دانچەرموو هەوڵی دا هەستێ و بچێتە لای سکات کە بانگی دەکرد، بەڵام حەیوان لەبەر بێ هێزی لەرزی و کەوتەوە سەر زەوی. لەوەکە نەیتوانی فەرمانی ئاغاکەی بەچێ بێنی بەخۆیدا شکایەوە. ژنەکان لێکڕا هاواریان کرد کە: "ئەوەیە گورگی پیرۆز!"
سکات قازی بە قەڵافەتێک کە نیشانەی سەرکەوتن بوو تەماشای کرد و گوتی: "ئەمن دەمگوت ئەمە گورگە ڕاستیش بوو. کارێک کە ئەم حەیوانە کردی لەدەستی سەگێکی ساکار نەدەهات. بەڵێ دیارە گورگە."
"گورگی پیرۆز ناوێکی زۆر باشە، ئەو لەم ماڵە ناوێکی تری نابێ."
ناوی کتێب؛ دانچەرموو
نووسەر؛ جەک لەندەن
وەرگێڕ؛ عەبدوڵڵا حەسەنزادە
بابەت؛ ڕۆمان
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە ۲٥ بەش
@avindaripartok
دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان
لە ناوەوە بونیادنان، لە دەرەوە دانپیانان
هەموو قەیرانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە بنەڕەتدا قەیرانی ئاگاییە، بیرمەندی فەڕەنسی ئۆگوست کۆمت وەهامان پێ دەڵێت.
نەبوونی دەوڵەتی کوردی، نەبوونی توانا بۆ بونیادنانی دەوڵەتی کوردی، نەبوونی هاودەنگی و هاوبەرنامەیی هێزە کوردییەکان بۆ سیاسەتکردن بەو ئاراستەیە، لە بنەڕەتدا قەیرانێکی ئاگاییە، نیشانەیەکی زەقی قەیرانی ئاگایی سیاسییە. نیشانەی نەبوونی ئامانجێکی سیاسی ڕوونە لە ئاگایی سیاسی کوردیدا. مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی دەوڵەتی کوردی لە ئاستی ئاگاییدا، دەبێت پێش هەموو هەنگاوەکانی دیکە بکەوێت. ئەم کارە هەوڵێکە بەو ئاڕاستەیە…
شرۆڤەی کتێبی "خانزاد"
نووسەر: ئارێز عەبدوڵڵا
شوێنی شرۆڤە؛ کاناڵی "دەنگەپەڕتووک"
@avindaripartok
سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە هاووەڵاتیانی بەڕێز:
هاوزمانانی ژیر و خەمخۆر:
ئەم کاناڵە ( فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی - کوردی ) داندراوە بۆ پاراستن و زیندوو ڕاگرتنی زمانی زگماکیمان، بە تایبەت بۆ میرمنداڵان و تازەلاوان و لاوان، ئەو کارەش ئەرکی تەواوی هاووەڵاتیانە،
هەر وەک لە ناوی کاناڵەکەوە ( فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی- کوردی) دیارە، ئەم کاناڵە داندراوە بۆ ئەو مەبەستە، هیچ بابەتێکی تر لێرە جێی نابێتەوە، تکایە با هەموومان بۆ سەلماندی خۆشەویستیمان بۆ نیشتمان و زمانەکەمان، بەشداری چالاکانەمان ببێ،
تکایە کاناڵەکە بناسێن بە دۆستانتان،
@farhangijin
/channel/farhangijin
/channel/farhangijin1
کتێبی داهاتوو بۆ شرۆڤە "خانزاد"
نووسەر؛ ئارێز عەبدوڵڵا
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
لەگەڵمان بن
🌐 حەڤدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
✳ ئێوارە کۆڕێک بۆ ڕەخنە و لێکدانەوەی ڕۆمانی ؛
📚ئەشکەوتی گەوەرێ
✍ نووسەر ؛بەفرین شەڕەفکەندی
وتاربێژان؛
🔹قادر نیازی
🔹مەنسوور مێهرجویان
🔹یاقووب خزری
🔹کات ؛چوارشەممە 24ی گەلاوێژی 1403ی هەتاوی 4/30ی ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
شرۆڤەی کتێبی "قرووسکەی سەگەکەی ناوەوەم
نووسەر؛ شۆڕش شڵماشی
پێشکەشکار؛ نارین
@avindaripartok
☀️ | کتێب؛ هەنگاوێک بەرەو گەرمێنی دەریا!
🌱 | «بۆ ئاسۆیەکی ڕوون بیر دەکەینەوە»
📼 | ناساندنی ڕۆمانی میرنامە
✍🏼 | نووسینی جان دۆست
بەشێک لە ناساندنەکە:
نەتەوەی کورد بۆ ماوەیەکی درێژە لە ژێر دەسەڵاتی بێگانەدایە و خاکەکەی داگیر کراوە. یەکێک لەو قۆناغانە سەردەمی دەسەڵاتی دەوڵەتەکانی سەفەوی و عوسمانی بووە کە بەشێک لە خاکی کوردستان لە لایەن هەر کامیان داگیر کرابوو. بۆیە لەو سەردەمەدا هەستێکی نەتەوایەتی دژ بە دەسەڵاتی بێگانە سەر هەڵدەدا. ڕۆمانی میرنامە گەڕانەوەیە بۆ ئەم سەردەمە و هەمان بارودۆخ تێیدا ڕەنگی داوەتەوە و تێیدا هاتووە "با کوردان یەک گرن تاکوو ڕۆم و عەجەم ببنە خولام و نۆکەریان". ئەو هەستە نەتەوەییە لای ئەحمەدی خانی دەگاتە ئەوپەڕی خۆی و ڕەخنە لە میرە کوردەکان دەگرێ کە ملکەچی تورکان بوونە و دەڵێت "من ناچمە دیوەخانی میر، ئەو میرەی تورک دایبنێ میر نییە، بەڵکوو کۆیلەیە. بەندەی پاشای وانە، نۆکەرە، نەبەخوای نۆکەری نۆکەرانە."
شرۆڤەی کتێبی "یادەوەرییکانی ژێرزەوی
نووسەر؛ فیۆدۆر دۆستۆیوفسکی
پێشکەشکار؛ نارین
شوێنی شرۆڤەکردن؛ کاناڵی دەنگەپەڕتووک
@avindaripartok
مرۆڤ هەندێک جار ئازارەکانی بە شێوەیەکی ترسناک خۆشدەوێت؛ تا ئاستی خۆشەویستی ڕاستەقینە. من لەگەڵ ئازاردان نیم، بەڵام لەگەڵ خۆشبەختییش نیم.
من هاندەری ئاواتەکانمم و ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە لە هەموو کاتێکدا دەستم پێیان دەگات. ئازار گومانە، نکۆڵیکردنە.
ئازار تاکە هۆکاری وشیارییە. بە ڕای من وشیاری، بەدبەختی گەورەی مرۆڤە. هەروەها دەزانم مرۆڤ زۆریان خۆشدەوێت و بە هیچ ڕەزامەندییەکی تر نایگۆڕنەوە.
مرۆڤ هەندێک جار ئازارەکانی بە شێوەیەکی ترسناک خۆشدەوێت؛ تا ئاستی خۆشەویستی ڕاستەقینە. من لەگەڵ ئازاردان نیم، بەڵام لەگەڵ خۆشبەختییش نیم.ئەمە بەشێکە لە یەکەم ڕۆمانی ئێگزیستانسیالیستیی دنیا بەنێوی "یادەوەرییەکانی ژێرزەوی" لە نووسەری بەتوانای ڕووس
من هاندەری ئاواتەکانمم و ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە لە هەموو کاتێکدا دەستم پێیان دەگات. ئازار گومانە، نکۆڵیکردنە.
ئازار تاکە هۆکاری وشیارییە. بە ڕای من وشیاری، بەدبەختی گەورەی مرۆڤە. هەروەها دەزانم مرۆڤ زۆریان خۆشدەوێت و بە هیچ ڕەزامەندییەکی تر نایگۆڕنەوە.