ناوی کتێب؛ دانچەرموو
نووسەر؛ جەک لەندەن
وەرگێڕ؛ عەبدوڵڵا حەسەنزادە
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 25 بەش
بەشێوەی دەنگ لەسەر نەرمەواڵەی "دەنگەپەڕتووک" بەردەستە👇
https://cafebazaar.ir/app/com.partook.dangapartook
پەڕتووکی "دادەسوورێ و ئۆسکار"
لە نووسینی؛ ئێریک ئیمانۆئێل شمیت، وەرگێڕانی؛ سەلاح گادانی و خوێندنەوەی؛ ناسر عەبدوڵڵاهی لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦/٤/1403 کتژمێر 10ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات دیاری کراوە بۆ شرۆڤە و لێکدانەوە.
تکایە هاوڕێمان بن
/channel/avindaripartok
بابەت؛ گرنگی زمان
لێدوان؛ موحسین جەڵدیانی
شوێنی بەڕێوەچوون؛ ئەنجومەنی ئەدەبی شنۆ
/channel/muhsinceldiyani
نەرمەواڵەیەک لەسەر ئەندرۆید بۆ کتێبە دەنگێکانی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" 👇👇
https://cafebazaar.ir/app/com.partook.dangapartook
📖لە جیهانی ئەدەبیاتدا ژانرێک هەیە بە نێوی "ڕۆمانتیک ڕوریتانیا" کە ژانرێکی جیاوازە و تایبەتمەندی خۆی هەیە لە وەها ژانرێکدا نووسەر بەسەرهاتێکی خەیاڵی لە وڵاتێکی خەیاڵیدا بە ناوەڕۆکێکی جوامێرانە، ڕۆمانتیک و پڕ هەوراز و نشێو، دێنێتە ئاراوە و لە قالبی چیرۆک و ڕۆمان و فیلم و تائاتر پێشکێشی هۆگرانی ئەو ژانڕەی دەکا.
لەم بوارەوە نووسەرانێکی گەورە دەستیان داوەتە قەڵم و بەرهەمی ناوازەیان خوڵقاندووە. لووئی ئەستیوێنسن بە بەرهەمی "شازادە ئۆتۆ" (١٨٨٥)، "شازادەی بزربوو" فڕانسیس هاجسۆن برێنت(١٩١٥) و "پادشای شێتەکەی لووتا" بەرهەمی ئێدگار ڕایس بارۆ (١٩١٤) لەو چەشنە بەرهەمانەن.
وینستۆن چێرچیل، سیاستوانی لێهاتووی بریتانیایی خۆی لە قەرەی ئەو ژانرە داوە و قەڵمی خۆی تێدا بە تاقی کردۆتەوە و کتێبی هەڵبژاردەی ئەماجارەی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بە نێوی "ساڤرولا"ی نووسیوە.
هاوڕێ و هاودەنگمان بن بزانین هۆکاری چییە کە نووسەری ئەم پەڕتووکە لە کتێبی "ساڵەکانی سەرەتاییی ژیانی من"دا دەنووسێت: «من بەردەوام داوام لە هاوڕێکانم کردووە کە ئەم کتێبە نەخوێننەوە»
ئەم پەڕتووکە لە نووسینی "وینستۆن چێرچیل" بە وەرگێڕانی "مامۆستا سەلاح گادانی" لە زمانی سوێدێوە وەرگێردراوەتەوە سەر زمانی کوردی و بە دەنگی "ناسر عەبدوڵڵاهی" پێشکێشی هۆگرانی پەڕتووک و دەنگەپەڕتووک کراوە.
هاوڕێی و هاوهەنگاومان بن لە
٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، لە "کاناڵی دەنگەپەڕتووک" بەشێوەی ڤۆیسکاڵ و ڕاستەوخۆ.
@avindaripartok
کۆی ئەو کتێبانەی لەسەر ئەو نەرمەواڵەیە دابەزیون
1_ چاوشینەکەی دەرسیم
2_قرووسکەی سەگەکەی ناوەوەم
3_خانزاد
4-قوربانی ژمارە 256
5- چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز
6- کەری تۆپیو
7- قۆڵبڕ
8- پاریس
9- مەرگی مووچەخۆرێک
10- ساڤرولا
11- لەگەڵ چپەی گەڵاکان
12- ڕووناک وەک ئەوین تاریک وەک مردن
13- ژیان لەناو بێدەنگی دا
14- پەیژەکانی ڕۆژهەڵات
15- دڵەکانی تەنیا
16- دادەسوورێ و ئۆسکار
17- شوانی کورد
18- خاڵ عەباس
19- هاوارەبەرە
20- میرزا
21- میرنشینی خاک و خۆڵ
22- میسیۆ برایم و گوڵەکانی ناو قورئانەکەی
23- مەیخانەکەی ئۆرتینە
24- شازادە چکۆل
25- ژیانی مارگریت
26- ئەشکەوتی گەوەرێ
27- هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان
28_ئەمدیوی ئاوشۆران
29-فێرگەی زمانی کوردی
https://cafebazaar.ir/app/com.partook.dangapartook
1- چاوشینەکەی دەرسیم
نووسەر: نەبەز گۆران
۲- قرووسکەی سەگەکەی ناوەوەم
نووسەر: شۆڕش شڵماشی
۳- خانزاد
نووسەر: ئارێز عەبدوڵڵا
٤- قوربانی ژمارە 256
نووسەر:گەلاوێژ نەزەریان
وەرگێڕ: ڕێباز مستەفا
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
👇👇
https://cafebazaar.ir/app/com.partook.dangapartook
هاوڕێیانی کۆڕی ڕۆشنگەری و کوردستانییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە شەوی سێشەممە لە درێژەی زنجیرە مژارەکانی بۆ لێکدانەوەی هۆکارەکانی کەمبوونی هەستی باوەڕبەخۆیی لە ژناندا، ئەمجارەیان بۆ شیکردنەوەی زەمینەی مێژوویی کەمبوونی باوەڕبەخۆیی لە نێو ژناندا، دەور و پێگەی ژن لە ئیسلام و پێش ئیسلامدا، کۆ دەبینەوە. هیوادارین بە بەشداریی خۆتان یارمەتیدەرمان بن و کۆڕەکەمان بەنرختر بکەن.
پێشکەشکار: خاتوو نارین
شرۆڤەکار: مامۆستا مەریوان هەڵەبجەیی
کات: ۱۰ و نیوی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
شوێن: کۆڕی ڕۆشنگەری
بەستەری بەشداربوون: /channel/roshingar
هاووڵاتییان و هاوڕێیانی خۆشەویست و خولیایانی ڕۆشنگەری ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە درێژەی زنجیرەبابەتەکانی چەشنەکانی گێڕانەوە، ئەمجارەیان بۆ ناساندنی ڕۆمانی شێوازی ڕێئاڵیسمی جادوویی، شەممە، ڕێکەوتی ۱۵ی گوڵان، کاتژمێر ۱۰ و نیوی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆڕی ڕۆشنگەری کۆ دەبینەوە. تکایە هاوڕێمان بن و بە ئامادەبوونی گەرموگوڕی خۆتان، کۆڕەکە زیاتر بڕازێننەوە.
شرۆڤەکار: مامۆستا ئەمجەد غوڵامی
بەستەری بەشداری: /channel/roshingar
وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرە گەورەکانی کورد زمان. لە ساڵی 1844 لە مهاباد لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.
وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.
وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستووە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری ...
( بەشێک لە هۆنراوەکانی وەفایی )
نووسینی : وەفایی
خوێندنەوەی و کاری دەنگ: هەژار حەسەن زادە
@avindaripartok
شێعری ""پیرە هەڵۆ "" هۆنراوەی ماموستا سوارە ایلخانی زادە
دەنگ : نادرصالحی
@avindaripartok
ئەمڕۆ ۲٨ی خاکەلێوە هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەید محەممەدئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە «هێمن» (شاعیر و نووسەر)
🔺لەدایک بوون بەهاری ۱۳۰۰-۱۹۲۱، مەهاباد
🔺کۆچی دوایی، ٢٨ی خاکەلێوەی ۱۳۶۵، ورمێ
🔺شوێنی ناشتن گردی شاعیران لە مەهاباد
١۴٠٣٫٠١٫٢٨
هاوڕێیان ئەوڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارێ بۆ خوێندنی فاتیحایەک دەچنە سەر گۆڕی مامۆستا هێمنی نەمر
عیشق و ئازادی
شیعر: هێمن موکریانی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
@avindaripartok
پەڕتووکی هەڵبژاردەکراو بۆ شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەمجارەی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک"، پەڕتووکی "دادەسوورێ و ئۆسکار"ـە
لە نووسینی: ئێریک ئیمانۆئێل شمیت، وەرگێڕانی: سەلاح گادانی و خوێندنەوەی: ناسر عەبدوڵڵاهی
کاتی بەڕێوەچوون شەوی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر بە ٢٦ی ژووئەنی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر دەی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتە، بەشێوەی ڤۆیسکاڵ
بۆ کەڵکوەرگرتن لە فایلی دەنگی پەڕتووکەکە لەسەر ئەو بەشە کرتە (Click) بکەن.
تکایە هاوڕێمان بن و هاوڕێیانتان ئاگادار بکەنەوە.
/channel/avindaripartok
بابەت؛ گرینگی زمان
لێدوان؛ موحسین جەڵدیانی
شوێنی بەڕێوەچوون؛ ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
ڕێکەوت چوارشەممە: ١٤٠٣/٣/٣٠
/channel/muhsinceldiyani
ئەمە نامەڪانی ئۆسڪاری تەمەن دەساڵەن ڪە بۆ خوڵای نووسیون. " ئوسڪار لە نەخوشخانەیە و "مامیە روز" واتە دادە سوورێ ڕۆژانە سەردانی دەڪات. لە نامەڪاندا ئۆسڪار دوازدە رۆژ لە ژیانی خۆی باس دەڪات. دوازدە رۆژ پڕ لە زیتی، وریایی و خۆشەویستی. دوازدە ڕۆژ هەڵگرێ دیداری پێڪەنیینی و دڵ هەژێن. لەوانەیە ئەم دوازدە رۆژە ببن بە دوایین ڕۆژەڪانی ژیان، ڪە چی لێهاتوویی و دۆستایەتی دادە سوورێ دەیڪات بە ڕۆمانێڪ.
"دادەە سوورێ و ئۆسڪار بەسەرهاتێڪە دڵ و دەرونی خوێنەر داگیردەڪات و تا ماوەیەڪی زۆر پاش خوێندنەوەش جێی ناهێڵێ. ڪورت، بە ناوەرۆڪ، پڕ لە گۆڵمەز، بزوێنەر و وانەیەڪە بۆ ژیان.
نووسەر؛ ئیریک ئیمانۆئێل شمیت
وەرگێڕ؛ سەلاح گادانی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 5 بەش
@avindaripartok
بۆ ناونوسی له کوورسهکان لێرهدا کرته بکهن.
بۆ ههر یهک له کوورسهکان له سهر لینکهکهیان کرته بکهن:
ئایدیۆلۆژی و زمان
دوکتۆر عادل موحهممهدی | لینک
بیناسازی و شارستانییهت
دوکتۆر هووشمهند عهلیزاده | لینک
مرۆڤناسی له سهرهتاوه تاکوو ئێستا
دوکتۆر سامان ح. گووران | لینک
بهڵگهناسی، دهستنووسناسی، ساغکردنهوه
دوکتۆر موحهممهد عهبدولی | لینک
ئۆریێنتاڵیسم و لێکۆڵینهوهی کوردی
دوکتۆر ئهحمهد موحهممهدپوور | لینک
مافی خۆنووسینی کورد و یاسای نێونهتهوهیی
دوکتۆر عێیاد ڕۆحی | لینک
کاریگهریی باباتاهیر له سهر وێژهی گۆرانی
دوکتۆر پهروین مهحموودوهیسی |لینک
مێژووی ئهندێشهی کوردی له سهردهمی هاوچهرخ
دوکتۆر ڕههبهر مهحموودزاده |لینک
مێژووی ئهندێشهی کوردی له سهدهی ١٩ و ٢٠دا
دوکتۆر ئیسماعیل مهحموودی |لینک
ناسیۆناڵیزم و دین
دوکتۆر کهماڵ سولهیمانی |لینک
بهرهو ڕێنوسی پێوهری کوردی
دوکتۆر بێهرووز چهمهنئارا |لینک
کێشهیهک ههیه؟ پهیوهندی به ئهدمینهوه بکهن
ڕۆمانی خانزاد
نووسەر؛ ئارێز عەبدوڵڵا
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
شوێنی بڵاوکردنەوە نەرمەواڵەی دەنگەپەڕتووک👇
https://cafebazaar.ir/app/com.partook.dangapartook
پێشکەشکردنی: ڤانە باهیر حەمە
خوێنەر/ڕۆژنامەنوس
خوێندکاری شیکاری نەخۆشییەکان
گرنگی خوێندنەوە چییە؟
بۆچی بخوێنمەوە؟ کاریگەریەکانی خوێندنەوە لەسەر تاک چییە؟
چۆن بتوانم سوود لە خوێندنەوە وەربگرم؟ ئەو هەڵانە چییە نابێ لە کاتی خوێندنەوە ئەنجامی بدەم؟
@avindaripartok
هۆگرانی کتێب و لایانگرانی دەنگەپەڕتووک، هاونیشتیمانیانی ئازیز هەروەک دەزانن ئامێرەکانی پێشکەوتووی دنیای مەجازی لە هەموو بوارێکدا نەرمەواڵەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ خزمەتی زیاتر و زووتر ڕێکخستنی کار و باری مرۆڤەکان.
دەنگەپەڕتووکیش لەم پێشکەوتوویییە بێبەش نەبووە و پڕیشکێکی بەر کەوتووە.
نەرمەئامێری "دەنگەپەڕتووک" هەر ئێستا لەسەر (کافە بازار) بەردەستە و تا چەند ڕۆژی داهاتوو لەسەر گووگڵ پلەییش دەتوانن دایبەزێننە سەر گووشێکەتان و لەوێوە گوێ لە کتێبی دەنگی بگرن.
بەهۆی سەرقاڵی بە کار و پیشە و پەیداکردنی بژیوی ژیان، دەرفەتێکی کەمم بۆ تۆماری دەنگی بووە، بەڵام لەمەبەولاوە زیاتر حەول دەدەم کتێب گەلێکی باشمان هەیە کە لە داهاتوویەکی زوودا دەکرێن بەدەنگ.
تێچووی هەر کتێبێک زۆر کەمە و بە نرخێکی کەم دەتوانن بۆ هەتاهەتایە کەڵک لە دەنگەکان وەرگرن.
بەوهیوایە کە ئەو فەرهەنگە لەنێو ئێمەی کوردیشدا جێگر بێت و پشتیوانی کاری فەرهەنگی بین و بە تێچوویەکی کەم، ڕێز لە ماندووبوونی بێژەرەکان بگرین.
سپاس👇
https://cafebazaar.ir/app/com.partook.dangapartook
شرۆڤەی کتێب: سێبەری ئەوین
نووسەر: محەمەد ئوزون
وەرگێڕان: فاروق ڕوستەمی
پێشکەشکار: نارین
@avindaripartok
هۆگران و لایانگرانی هونەری ڕۆمانی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و حیماسەیی، ئاگادار دەکەینەوە کتێبی بەرسرنجی ئەوجارەی ڕەخنەگرانی ئەدبی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەرهەمێکی دیکەی "مەمەد ئوزون"ـە بە نێوی "سێبەری ئەوین"
کاتی شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەم ڕۆمانە
چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر بە ١٧ی ئاڤریلی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر ١٠ی شەوە بە کاتی کرماشان.
@avindaripartok