هەڤپەیڤینی ڕۆژنامەوان حەسەن قازی لەگەڵ د. هاشم ئەحمەدزادە مامۆستای زانکۆ و وەرگێڕ.
مژار:شرۆڤەی کتێبی بێهرووز بووچانی لە ژێر ناوی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان".
🍇 | @avindaripartok
خوێنەری کورد!
چ سووچێکی من و مەلا و فەقێ و حاجی قادر و زاناکانی ئیسلامی لێرە بە پێشەوە لەوەدا نییە کە بە درێژاییی مێژووی هەزاران ساڵەی کورد نە تیجارەتێکی سەرانسەر، نە بزووتنەوەیێکی گشتیی کوردایەتی، نە جووڵەیێکی چینایەتیی بەرچاو، بگرە مردەڵانەش، نە هیچ پەیوەندییەکی تری ماددی لە منداڵدانی کوردستانی گەورەدا ڕسکاوە تاکوو بنلێوخستنی، منی تێدا گوناهبار ببم وەیا خوێندنی فەقێیانە تێیدا بەرپرسیار بێت.
ناوی کتێب: حاجی قادر کۆیی
نووسەر: مەسعوود محەممەد
مونتاژ: ناسر عەبدوڵڵاهی
خوێندنەوە: هەژار حەسەنزادە
پێکهاتوو لە 18 بەش
@avindaripartok
ناوی پەڕتووک: یەک لە پەنای خاڵ و سفری بێ بڕانەوە
نووسین: عەلی شەریعەتی
وەرگێڕان: هەژار موکریانی
خوێندنەوە: ؟
نموونەیەک لە شاکاری وەرگێڕان...
یەک لە پەنای خاڵ و سفری بێ بڕانەوە
@avindaripartok
💥 مێژووی چوارشەممەسووری
✍ نووسینی: مراد نەزەری ـ شنۆ
🎤 خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
✍@NNKurdistan
#هەڵۆ
نووسەر؛ پەرویز ناتل خانلەری
وەرگێڕ؛ ئیسماعیل خزری
بێژەر؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
@avindaripartok
نامەی کوڕە شوانێکی لادێیی بۆ کچە شارەییەک و وەڵامی کچە شارەیێکە بۆ کوڕەکە..
نووسەر،؟
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی ــ چرۆ
@avindaripartok
کەناڵێک تایبەت بە منداڵان و دایکانی خۆشەویست❤️
هەموو ڕۆژێ فێرکاری و زانیاری بەسوود سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵ👧🏻
چیرۆک و شێعری کوردی بۆ منداڵە چاوگەشەکانتان🌸
لاپەڕێی ئینستاگرامی ئێمە تکایە بەشدار بن👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=cop
t.me/mandalana 👈🏻😍بەشدار بن
لە وانەیەکدا جیوازی نێوان ڕۆژهەڵاتی کۆن و نوێی دەرخست، بڕوای وابوو: ڕۆژهەڵاتی کۆن سەرزەمینێکی جیاوازترە لە ڕۆژهەڵاتی نوێ. لە کۆندا خاوەنی شارستانییەت و هونەر و زمان و دونیا بینی خۆیان بوون، لە زۆر شوێنی مێژووەکەیاندا غروورێک لە ناویاندابووە وای لێکردوون پێویستیان بە کیشوەرەکانی دەرەوەی خۆیان نەبێت. پرسیارێکی ورووژاند لەبارەی بۆچی ڕۆژهەڵاتناسیی هەیە و ڕۆژاوا ناسی نییە؟ لە دوو گۆشە نیگاوە شیکردەوە، گۆشە نیگایەکیان پەیوەندی بە ڕۆژهەڵاتی دێرینی شارستانی بوو، ئەو ڕۆژهەڵاتەیان شوێنی خۆی بە بوونی باڵادەستیەوە بەستووەتەوە، بەڵام ڕۆژهەڵاتی نوێ کاتێک دینەکان باڵادەست دەبن تێیدا و پاشەکشێی بیرکردنەوە و خەیاڵ دێتە پێشەوە، لەبەردەم ڕۆژاوادا هەست بە کەمبینی خۆیان دەکەن. لە کۆندا خۆیان پەیوەست کردووە بە شارستانییەت و هونەر و بونیادنانەوا، بۆیان گرنگ نەبووە لە دەرەوەی ئەوانەوە چی دەگوزەرێت و دەرەوە پێویستی بەوان هەبووە و گرنگییان بەوە نەداوە شوێنی تر بناسن، هێندە شکۆ و هونەری خۆیان بە هێز بووە خۆیان بەناسینی ئەویتری دەرەوەی خۆیانەوە خەریک نەکردووە. جیهانێکیان دروستکردووە غەریبەکانی دەرەوەی ئەوان ناچاربن ڕوویان تێبکەن و بیانناسن.
ئەو ڕۆژهەڵاتەی ئێستا هەیە، هەمان ئەو ڕۆژهەڵاتە کۆنە نییە، چاوگەی بیرکردنەوە و شارستانییەت و خەیاڵ و زمان بووە، ئەمەی ئێستا دین و کلتوورە تۆزاوییەکەی ناو بیابانەکان تەواوی بونیادەکەی تێکشکاندووە و کردوویەتی بە ڕۆژهەڵاتێکی تەوتەم. ڕۆژاواییەکانیش کە ڕوو لە ڕۆژهەڵاتدەکەن بۆ ئەوەی بیناسن، دیوێکی دەناسن، دیوێک دەیانەوێت بچووکی کەنەوە لە بەرامبەر ڕۆژاوادا. ڕۆژاوای دێرین لەناوئەشکەوتێکی تاریک دابوو، بەپێی قۆناغەکان عەقڵی کردە سەروەری خۆی و لەو ئەشکەوتە هاتە دەرەوا، تەنها بە جیاکردنەوی نەریت و دینەکان لە سیستەمە سیاسییەکان عەقڵ دەتوانێت کۆمەڵگە لەناو تاریکایی ئەشکەوتەکە بهێنێتە دەرەوە. ڕۆژهەڵاتی نوێ لە ڕێگەی نەریت و دینەوە دەیەوێت بنەوانەکەی خۆشی بکات بە خۆڵەمێش و بۆ هەمیشە کۆمەڵگەکەی لەناو تاریکایی ئەشکەوتەکە بهێڵێتەوە. کێشەی ڕۆژهەڵاتی نوێ بوونی دین و کلتووری بیاباننشینە لەناو دەسەڵاتدا، کە دین بووە دەسەڵات، لەگەڵیشیدا نەریت و کلتوورە کۆنەکە دەبنە دەسەڵات و عەقڵ دەکرێتە دەرەوە، ئیدی گۆشەیەک نامێنێتەوە بۆ عەقڵ و گەڕانەوە بۆ سەردەمە تاریکەکان دەبێتە بەشێکی گرنگ لە دیدگای گشتی و دەسەڵاتەکانیش ئەمەیان پێخۆشە، لەوە تێدەگەن لە کۆمەڵگەی عەقڵانی پێشکەوتووخوازدا، دەسەڵات توانای کۆنتڕۆڵکردنی دەگۆڕێت بۆ شێوازێک عەقڵی گشتی بتوانێت قبووڵی بکات و هونەر لە ئاستە بەرزە هوشیارییەکەوە دەمێنێتەوا، لێ کە عەقڵ کرایە دەرەوە و دین و نەریت شوێنیان گرتەوە دێتە ئاستی خوارەوە و دەبێتە کەرەستەیەک بە دەست دەسەڵاتی بێ فەرهەنگەکانەوە.
کچەی کافرۆش
نووسەر: نەبەز گۆران
سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی خۆشەویستی کوردستان
خوشکان و برایانی ئازیز هاوژینی برایەکی ئازیزمان، کە دایکی دوو کچی نازدارە، تووشی نەخۆشی بووە و بۆ چارەسەری نەخۆشێکەی پێویستی بە ۱۲۰ میلیۆنە.
دیارە ١٢٠ میلیۆن بۆ تەنیا کەسێک بارێکی قورسە کە دەکەوێتە سەر شانی تاکێک، بەڵام بۆ ئێمەی دەست لەناودەست ئەو پووڵە، پووڵێکی کەمە.
ئێستاش ئەرکی ئێمەیە هەموومان دەست لەناو دەستی یەک نێین و بە هاودڵیمان ببینە هۆی دڵخۆشی دڵی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش.
تکایە هەرکەس هەرچەندی دە توانایدا هەیە دیارێکانتان بەم ژمارەکارتە کە لەخوارەوە نووسراوە بنێرن بەنێوی کلسووم قادری.
تێبینی: دۆخەکە ناخۆشتر لەوەیە کە بتوانم وەسفی بکەم.
ژمارەی کارت
👇👇👇👇👇6280231329632961
هاوڕێیان و دۆستانی کتێب کات باش
هاوکات کە خەریکی تۆمار کردنی کتێبی "کچەی کافرۆش"م ئەوجێگایانەی سەرنجڕاکێشن بە نووسراوە لێرە دایاندەبەزێنم، بۆوەیکە هەم بەرچاو ڕوونییەک بێت بۆ ناساندنی کتێبەکە هەمیش با کاناڵەکە بە سارد و سڕی نەمێنێتەوە.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک
ڕێککەوتین سەردانی ماڵی خۆیان بکەین. دیار بوو لای دایک و باوکی باسی منی کردبوو. لەسەر پلیکانەکان باسی زۆر شتمان کرد. دەستی خستبوویە ناو دەستم، بە پەنجەکانی تاڵە قژەکانمی لادەدا بەباشی سەیری ناوچاوانم بکات. بەدەم سەیرکردنەوە دەیگوت: کەشی کافرۆش، ژن دەبێت سەیری چاوەکانی بکەیت، ئینجا تێدەگەیت خۆشەویستییەکەی دڵی چۆنە. ژنەکان لەو جۆرە مرۆڤانەن لە چاوەکانیانەوە چیرۆکەکەی دڵیان دەزانی، نەک لە زمانیانەوە.
کچەی کافرۆش
نووسەر نەبەز گۆران
سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵات سەرهەڵدان نین بۆ گۆڕینی دەسهەڵات و دروستکردنی سیستەم. سەرهەڵدانن بۆ لابردنی کەسێکی دەسهەڵاتدار پێشووتر کاریزمابووە و، هێنانی کاریزمایەکی تر بۆ شوێنەکەی. خەڵکەکەی تەنها بەردێک دەگۆڕن بە بەردێکی تر، بۆیە ڕۆژهەڵات ناتوانێت بە ئارامی بژیت و ئۆقرەبگرێت. وەک ئەفسەرێک ئەزموونێکی وردی هەبوو لەگەڵ دەسەڵاتدارەکان و خەڵکەکەیدا، کاتێک دەکەوتە گفتگۆکردن لەسەر شێوەی بەڕێوەبردن لە ڕۆژهەڵاتدا، خاڵی زۆر تایبەت و گرنگی پێنەدراوی شیدەکردنەوە و ڕوونیدەکردنەوە بۆچی ڕۆژهەڵات ناتوانێت دەسەڵاتێکی عەقڵانی دروستبکات. جارێکیان بە یێکێک لە هاوڕێکانی گوت: ((هاوڕێ شانسی ئێمەی ڕۆژاوایی ئەوەیە، پیاوە دیندارەکانی ڕۆژهەڵات ناهێڵن دین لە دەسەڵات جیاببێتەوە و عەقڵ بچێتە ناو دەسەڵاتەوە، هەرکاتێک دین لە دەسەڵات جیاکرایەوە و خرایەوە شوێنە ڕاستەقینەکەی خۆی، ئیتر ئێمەی ڕۆژاوایی دەبێت واز لە ڕۆژهەڵات بهێنین و دەستی لێبشۆین، چونکە عەقڵ دەبێتە دەسەڵات و ئەگەر عەقڵیش بوویە دەسەڵات، شوێنی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتدا نامێنێتەوە. سوپاس بۆ دینپەرەستەکان هەمیشە عەقڵ لە دەسەڵات دەکەنە دەرەوە و دین لە شوێنی دادەنێن و ئەمەش خزمەتێکی باشی ئێمە دەکات.))
کچەی کافرۆش
نووسەر نەبەز گۆران
تۆ بێنە بە خەیاڵ ئەم گەشتە بەردەوامە لە نەخشەی بەسەرهاتی حاجی بسڕەوە و جبە و عەمامێکی دامەزران و سرەوتن لە گۆشەی مزگەوتێکدا بە سەر و شانی حاجی بدروو، وەیا حاجی هەڵقوتێنە بەدیار ماڵی عەتاری و بەقاڵی لە دوکانێکی بازاڕی هەولێر و کەرکووکدا وەیا بیخولێنەوە بە دەوری خەلە و خەرمانی گۆڕقەرەج و ئۆمەرگونبەتدا وەیا دوچاری هەر جۆرێکی تری کولەمەرگیی گوزەرانی دەکەی بکە و پێم بڵێ کوا حاجی قادری نەمری پەیامدەری کوردایەتی، ڕابەری بیری ڕوون و قاڵبوویەوەی نیشتمانپەروەری، هاندەری میللەتی بێجووڵە، قەڵەمی تیژی هەڵمەتبردن، زمانی بڕندەی پاراستنی مافی نەتەوایەتی، حاجییەکەی:
بە شیر و خامە دەوڵەت پایەدارە
ئەمن خامەم هەیە شیر نادیارە
ناوی کتێب: حاجی قادر کۆیی
نووسەر: مەسعوود محەممەد
مونتاژ: ناسر عەبدوڵڵاهی
خوێندنەوە: هەژار حەسەنزادە
پێکهاتوو لە 18 بەش
@avindaripartok
وتاربێژ: شێرزاد حەسەن
زانکۆی سلێمانی 1993
دەرسوتارێک لە شیرزاد حەسەن سەبارەت بە:
۱) ئەخلاق و پەیوەندی جنسی
۲) مێژووی سێکسوالیتە
۳) منداڵ و پرسیارە جنسییەکان
۴) گەنج و یەکەمین ڕووبەڕوو بوون لەگەڵ پرسە جنسیەکان
۵) قوتابخانە و زانکۆ و پەیوەندیان لەگەڵ سێکس
۶) کۆمەڵگا و چۆنیەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ سێکس
۷) سێکس و پەیوەندی بەینی ژن و پیاو
٨) عەشق لە کۆمەڵگا
۹) ئستمنا و باڵغ بوون
۱۰) پەیوەندی دەسەڵات و سێکس
Axaftvan: Şêrzad Hesen
Zanîngeha Silêmanî 1993
Gotara Şîrzad Hesen li ser:
1) Exlaq û têkiliyên cinsî
2) Dîroka Sexuality(Sexualité)
3) Zarok û çawa pirsên cinsî
4) Ciwan û yekem pirsên Li ser pirsgirêkên cinsî
5) Dibistan û zanîngeh u têkiliya wan a bi seksê
6) Civak u çawa xwenîşandan bi seksê
7) Seks û têkiliyên di navbera mêr û jinan
8) Evînê li civak
9) Masturbasyon u balixbûnê
10) Têkiliyên hêz û seksê
@KBC_LM
وەک کچی جوانترین ژنی ئەم ئەستێرەیە، چەندین ساڵە گیرۆدەی چیرۆکی دایکمم، گیرۆدەی ئەو برینەم بۆ هەتاهەتایە چارەسەر نابێت. کە چاوم کردەوە لەناو ماڵێکدا بووم لە نێوان دایکێکی کورد و باوکێکی ئینگلیزدا. بە هەردوو زمانەکە قسەیان لەگەڵ دەکردم. ئەگەرچی خانوویەکی خۆش و ژیانێکی شاهانەم هەبوو، بەڵام لەناو دڵی ماڵەکەدا برینێکی گەورە خۆی حەشاردابوو، ئەم برینە گەورەیە بە هیچ شتێک چارە نەدەکرا، تەنها کەسێکیش هاودەمی دایکم بێت، منی تاقانە بووم. برینەکەی دایکم تێکەڵ بە ڕوح و گیانی من بوو. بوومە ئەو بەردی سەبوورییەی دایکم هەتا ساتی مردنی هەموو ڕۆژێک چیرۆکی مردنی خۆی بۆ دەگێڕامەوە، دەمێک بەدەم گریانەوە، دەمێک بە دەم پێکەنینەوە، هەندێک جاریش بۆئەوەی چیرۆکەکەی بە جوانی بگاتە ناو یادەوەریمەوە، هەڵدەستا دەمەلاسکێی ئەو کەسانەی دەکردەوە کە بۆی باس دەکردم. ماڵ بە ئاگردان گەرم نابێت، ماڵ بە ترپەی خۆشەویستی دڵەکان گەرم دەبێت. ئەو ماڵەی برینێکی تێدایە و برینەکەی بۆتە هۆی ساردی نێوان دایک و باوک، ماڵەکە دەگۆڕێت بۆ گۆڕێکی سارد و چی زەردەخەنە و پێکەنین و خۆنواندن هەیە، جارێکی تر ئەو گۆڕە ناکاتەوە بە ماڵ.
ناوی پەڕتووک؛ کچەی کافرۆش
نووسەر؛ نەبەز گۆران
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 25 بەش
/channel/avindaripartok
هیچ مەلایەکی شارەکە ئامادە نەبوو بێت کچە جوولەکەیەک لە کوڕە موسوڵمانێک مارە بکات. ڕۆیشتبوون لە ناوچەی گوندەکان مەلایەکیان دۆزیبوویەوە گوتبووی (( گەر پێنج فەردە گەنم و دوو فەردە چەڵتووکم بۆ بهێنن، کچی گوێرەکە پەرەستیشتان بۆ مارە دەکەم. مەلاکە بە فیزێکەوە گوایە زۆر شارەزایە گوتبووی: کاکە تۆ ڕازی و ئەو ڕازی، تۆ بە دینی خۆت و ئەو بە دینی خۆی، گەر لەو بەینەدا شەڕحێک هەبێت، با خودا لەو دونیا بیکات، من حەقم چییە بەسەر دینەکەیانەوە، هەقم بەسەر ئەوەوە هەیە ڕازی بێت. خۆ هاوسەرگیری چییه، بانگەشەکردن و بانگەوازە تا خەڵک بیزانێت، هەر دووکەسێک بەڕازی بوونی هەردوولا بڵاویان کردەوە هاوسەری یێکترن، ئیتر بۆیەک حەڵاڵن، خۆ مەلا نایەت شتی تایبەت بهێنێت و نهێنی پێبێت کەس نەیزانێ، ئیشی مەلاش هەر ئەوەیە پڕسووڕا بە هەردووکی بکات و بە خەڵک بڵێت ئەوەتا ڕامانگەیاند ئەو دووانە بەیەکتری ڕازین و وەسەلام.
خەڵک خراپ لە مەسەلەکە تێگەیشتوون، قەسەم بەخوا باوک و دایکی کچەکان بزانن مانای وشەی نیکاح چییە، بەشەق تا دەری دەرەوە مەلا و زاواش ئاودیو دەکەن، باشییەکەی ئەوەیە لە وشەکە تێناگەن و وادەزانن مەلا نەبێت ئیتر ئەو دووانە بۆ هەمیشە حەڵاڵ نین، شتەکە دەروونییە ئاغازادە بڕوا بکە دەروونییە. خۆ مەلا زۆر نییە پەیدا بووە، پێشووتر مەلا هەر نەبووە و هاوسەرگیریش کراوە و حەڵاڵیش بوون. من تۆ مارە دەکەم بۆ ئەوان با ئەوانیش هاخامی خۆیان کچەکە مارە بکات بۆ تۆ، هەر یەکە و بە دینی خۆی. ئەم ئۆین و مۆینەی ناوێت.، کاری خێرە و دەبێ بکرێت، تۆ ئەوەی داوام کردووە بۆم بێنە، ئیتر کچی چ دینێکت دەوێت بابۆت مارەکەم و حەڵاڵت بێت، دەستم دامێنت بەکەس مەڵێ وشەی نیکاح یانی چی، تاقەتی شەڕەشەقی باوکی کچانم نییە کاتی مارەبڕین تێمانکەون.))
کچەی کافرۆش
نووسەر نەبەز گۆران
من نیگار کێشم.دەتوانم نیگاری هەرکەسێک بکێشم لەناومدا شوێنێکی هەیە و بەشێکە لە خەیاڵەکانم. پێشوتر نیگاری منارەکانت بینی، ئەوانە بەشێک بوون لە خەیاڵی من تا بە دونیا بڵێم شاری منارەکانە، ئەوەی لەباتی هەموومان قسە دەکات، ئەوەی لەباتی هەموومان بڕیاردەدات، ئەوەی لەباتی هەموومان بیردەکاتەوە، ئێمە نین منارەکانن، ئەم منارانە بەشێکی گەورەی خەیاڵی منیان داگیر کردبوو نەمدەزانی چۆن دەریبڕم بڵێم:نامەوێت ئێوە نوێنەری من بن، خۆم نوێنەرایەتی خۆم دەکەم.وێنەی منارەکانم نەکێشایە دەنگی منارەکان و ئامۆژگارییە هەزاربارە و سواوەکانیان وێرانی دەکردم. لەوەتەی هۆش هاتوەتە سەرم گوێم لە قسە دووبارەکانیانە و گوێم لەو ڕێگا کۆنەیە تەپوتۆزی لێهەڵدەستێت و دەیدەنەوە بە گوێمدا. منارەکانم کێشا بۆ ئەوەی ئاسودەبم لەو دەنگە ناخۆشەی بەبێ ویستی خۆم بەرگوێم دەکەوێت.
لەخۆمەوە نیگار ناکێشم، چەندین مانگە نیگاری منارەکانم هەڵواسیوە تایەکێک بێت پێم بڵێت:ئەمە چییە؟کەس نایەت و کەسیش ناپرسێت. ناپرسێت ئەم شارە بۆ عەقڵ تێیدایە باریکردوە و منارەکان لەباتی هەموومان قسە دەکەن، دەست بۆ ژیانمان دەبەن، چارەنووسمان دیاریدەکەن و ئایندەمان دەشێوێنن. گوێت لێنییە کەشی؟ گوێت لێنییە ئەو منارانە چی بەم شارە دەکەن. لە هەرگۆشەیەکەوە چرایەک هەڵبکرێت هەموویان پێکەوە فووی لێدەکن، لەهەر لەیەکەوە جوانییەک دەکەوێت منارەکان بەر نەفرەتی دەدەن، دەیانەوێت شارەکە ببێتە تارماییکی ڕەشی داپۆشراو، دەیانەوێە ڕەنگەکان بکوژن، خەونەکان بکەن بەیەک خەون. نیگاری منارەکانم نەکێشابایە دەنگە ناخۆشەکەیان دەیانکشتم. گوێم پڕبووە لە قسە سواوەکانیان، هەرچی لەو بیابانە ڕۆژێک ژیابێت و یەکێکی کوشتبێت،ئەم منارانە دەهێنن دیکەن بە پاڵەوان بەسەر ئەو خەڵکە بەستە زمانەوە، کەی دەنگی ئەو منارانە کپکرا و دەنگی عەقڵی مرۆڤ بەرزکرایەوە، ئیتر ئەم شارە ڕزگاری دەبێت. هەتا دەنگی منارەکان بەرزتر بێت لەهەموو دەنگێک، چارەنووسی ئەم شارە بەرەو نادیار دەڕوات. نابیستی چۆن خۆیان کردووە بەسەر لەشکری ئەخلاق، نابیستی بوونەتە پاسەوانی ژیانمان و بەکەیفی خۆیان شەن و کەوی دەکەن، بەبێ ئەوەی یەکێک پێیان بڵێت: دادەمتان داخەن پاسەوانەکانی ژیان، دەمتان داخەن لێگەڕێن مرۆڤی ئەم شارە خۆی بیربکاتەوە و چۆنی بوێت بەو جۆرە بژیت، ئێوەچین بەخۆتان و ئەم حیکایەتە کۆنانەتانەوە کە پڕە لە تەپووتۆزی بیابان هاتوون ماڵی عەقڵ کاولکەن و ماڵی دەنگەدەنگەکانی خۆتان ئاوەدان بکەنەوە. ماندوو نەبوون لەم هەموو گێڕانەوە بێسوودە.
کچەی کافرۆش
نووسەر: نەبەز گۆران
@avindaripartok
گەر مرۆڤ یەکەمین خۆشەویستی گەورەی خۆی دۆڕاند، ئیدی تا مردن بوونەوەرێکی دۆڕاوە، خۆشەویستی وەک شەترەنج نییە، مرۆڤ دەستێکی دۆڕاند خۆی کۆبکاتەوە بۆ دەستێکی تر، مەشق بکات، فێر بێ، لە عیشقدا یەک دەست هەیە و تەواو. کە دۆڕاندت بزانە هەتا هەتایە دۆڕاندووتە. هیچ کەس نییە لەسەر ئەم ئەستێرەیە دووجار بە هەمان شێتی، بە هەمان سۆز، بە هەمان پلەی سووتان و عاشق بێت ...!!
@avindaripartok
هەژار موکریانی: ناکۆکی لەنێوان خۆماندا زۆرترە لە ناکۆکی لەگەڵ دووژمنەکانمان
https://www.rudaw.net/sorani/interview/21022023
🔹 کورتهباسێک له سهر زمانی دایکی
به بڕوای من، خۆ به کهم زانین و له خۆ نابووت بوون، ئهگهر دهردێکی گرانتر و نهخۆشییهکی تووشتر له دهمارزلی و خۆ به زل زانین نهبێ، کهمتریش نییه.
باش بڕوانین، دهبینین: تا ههزاران و ههزاران ماستاوکهری لهخۆنابووتی هیچوپووچی ئامادهی نۆکهری نهبن، دیکتاتۆرێکی ملهوڕ و خوێنڕێژ مل ڕاست ناکاتهوه و بۆی دهست نادا سواری سهری میللهتێک یا میللهتان ببێ و دهست بۆ گیان ماڵ و نامووسیان بهرێ.
یهکهم نیشانهی خۆبهکهمزانی ئهوهیه: شتی خۆتت پێ کهموکورت و بێبایهخ بێ و هی هاوساماڵ و دیترانت لا گرانبایی.
ڕاسته، ئێمهی ئینسان، لهسهرمانه خۆمان دین و ئایینمان ههڵبژێرین و هیچ شانازییهکی پێوه نییه و بگره عهیبیشه که بیروبڕوامان بهرههمی چاوبڕین و لاساکردنهوهی دیتران بێ؛ بهلآم به پێچهوانهوه، زمان و فهرههنگ بۆ ههر تاکێک و ههر میللهتێک، بهرگی یهکهم و دێڕی سهرهتای ناسنامهی میللی و بهڵگهی بوون و مانهوهیه، له سهر ئهم دنیا پانوبهرینه....
@avindaripartok
هیچ سەیری دایکمی نەکرد، یەکەم پیاو بوو ببینم سەیری دایکم ناکات. لەوانەیە ئەو پیاوانەی زۆر لە مەیخانەکان دەمێننەوە ئیتر جوانێکانی دەرەوە کاریان تێناکات. دەڵێن: پیاوێک بەردەمام لە مەیخانەکاندابێت، ئەو پیاوە لەناوەوە بەجۆرێک وێران بووە هیچ جوانی و ڕەونەقێکی دەرەوە نایجووڵێنێت. جوانییەکانی دەرەوەش پەیوەستن بە ئاوەدانی ناخی مرۆڤەوە، کەسێک ناخی کاولبووبێت بە سەیرکردنی جوانییەکانی دەرەوە ئاسوودە نابێت. خۆی هەروایە سەیرکردنی جوانی چێژە، کە ناخ لەناوە مرد، ئیتر ئەو چێژەی دەرەوە گرنگی نامێنێت. بۆ ئەوەی چێژەکانی دەرەوە تامی خۆیان لەدەست نەدەن، مرۆڤ دەبێت جوانییەکانی ناخی بە زیندوویەتی بهێڵێتەوە.
کچەی کافرۆش
نووسەر نەبەز گۆران
یێکەم وێنەم کە خۆم زۆرم بەدڵ بوو باوکم دانەیەکی لە دووکانی کافرۆشییەکەی دانەیەکی هەڵیواسیبوو، بە شێوەیەکی گەورەتر کێشابووی و هەڵیواسیبوو. چەندین جۆر وێنەی کێشابووم، تازەترینیان وێنەیەکم بوو لەسەر پلیکانەکان دانیشتبووم کراسێکی کەسکم لەبەردابوو، دەسڕێکی ئاوریشمین بە دەستمەوە، لە وێنەکان ورد دەبوومەوە گەرمایەکی زۆر بەر لاملم کەوت، تەزوویەک هات بە گیانمدا و لامکردەوە دەبینم ماچم دەکات. خۆم ناسک نەکردەوە پاڵی پێوە نێم، کچان عادەتیانە وادەزانن لەو کاتانەدا پاڵ بە کوڕەوە بنێن و هەستەکەی بکوژن و خۆیان توند بگرن ئیتر قورسن. کچان خەیاڵێکی سەیری منداڵانەیان هەیەبۆ خۆ بەقورس گرتن، هەمیشە پیانوایە قورسی ئەوەیە نەهێڵی بە ئاسانی خۆشەویستەکەت دەستی بەرت بکەوێت، لەوەش خۆشتر شانازی بەوە دەکەن خۆشەویستیان کردووە بە پاکی، پاکی یانی دەستی بەر دەستم نەکەوتووە! لەوانەیە دەستی بەر دەستی بکەوێت پیس بێت. دایە کەشی بەدەم پێکەنینێکی زۆرەوە باسی شێوازی کچانی ڕۆژهەڵاتی دەکرد چۆن خۆشەویستی دەکەن و چۆن لە پاکی و پیسی تێدەگەن. هێندە پێکەنی چاوی پڕ بوون لە فرمێسک
کچەی کافرۆش
نووسەر نەبەز گۆران
کاتێک مرۆڤەکان دەستدەکەن بە خۆشەویستی، هەموو شتێک دەکەن بە بیانوو بۆ نزیکبوونەوە لەیەکتری و ناچاریشن درۆ بکەن، تا دەورووبەرەکەیان ناچار بکەن شتێکی نا ئاسایی ڕوونەدات. خۆشەویستی لە کۆمەڵگە نەریتییەکاندا یەکێکە لە شتە نائاساییەکان و دەبێت بیشاریتەوە. لە ڕۆژهەڵاتدا نهێنییەک نییە هێندەی ئاشکرابوونی نهێنی خۆشەویستی ترسناک بێت. شاردنەوەی خۆشەویستییەکەی ناخت، پەیوەندی بە سەلامەتی خۆتەوە هەیە، چونکە هەزاران زمان و هەزاران چاو وەک نووکی خەنجەر چاوەڕێن نهێنی خۆشەویستییەکەی ناخت دەربخەیت و بەرببنە گیانت هەنج هەنجنی بکەن.
کچەی کافرۆش
نووسەر نەبەز گۆران
لە بڵندایی چیاوە ڕوانییە زارکی ئەشکەوتی ڕووبەڕوو، باوەش باوەش گوڵەمێلاقە جاڕەگوڵانیان سوور داگەڕاندبوو! پۆل پۆل پەپوولە، هەزاران هەزار، پڕ بە زارکی ئەشکەوتەکە باڵیان گرتەوە، فڕین فڕین، بەری ئاسمانیان تەنی. لەنەکاو، پۆل پۆل بوون بە کۆتری سپی؛ سپی وەکوو بەفر. هەروا کە سەرسام دەیڕوانییە کۆترەکان، لەپڕ هاوسەر و منداڵەکانی داڵەڕۆچکەی بوون و وەک لاولاو لە بەژنی هاڵان.
ناوی پەڕتووک؛ ئەشکەوتی گەوەرێ
نووسەر؛ بەفرین شەڕەفکەندی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە ١٠ بەش
/channel/avindaripartok
گاستۆن بۆی گێڕاوە کە به دایکی گوتووە کچێکی لە جەژنی شارەداری دیوە و سەمای لەگەڵ کردووە و هێندێک لە ژیانی مار گریتیشی بۆ گێڕاوەتەوە .مارگریت گوتی: "بەڕاستی باسی منت بۆ دایکت کردووە، چی گوت؟" گاستۆن گوتی: "زۆر نەقڵی ژیانی تۆی پێ سەرنجڕاکێش بوو، گوتی کە من گەیسشتمە ئێرە ژنێکی تەواو بووم، دایکی دوو مناڵان بووم، ئەو(یانی ئەتۆ)کچێکی هەشت ساڵەبووە، دەبێ زۆر بۆی سەخت بووبێ بێگومان کچێکی ئازایە. "
ناوی پەڕتووک؛ ژیانی مارگریت
نووسەر؛ هیوا شەمسی بورهان
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە (16) بەش