avindaripartok | Unsorted

Telegram-канал avindaripartok - دەنگەپەڕتووک

8372

پێوەندی @nasirabdollahi

Subscribe to a channel

دەنگەپەڕتووک

دۆستان و لایەنگرانی کتێب ئەم کاتەتان باش

لەسەر داوای هێندێک دۆستان گەرکمانە هەر دوو حەوتوو جارێک کتێبێک دەستنیشان بکەین و لەسەر کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەشێوەی "ڤۆیسکاڵ" ڕاستەوخۆ قسەی لەسەر بکەین.

کتێبی ئەمجارەمان
مەیخانەکەی ئۆرتینە
نووسەر؛ نەبەز گۆران
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی

داوا لە دۆستان دەکەین کتێبەکە بخوێننەوە و بە بەشداریکردنیان کۆڕەکەمان بڕازێننەوە

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

هەڤپەیڤینی ڕۆژنامەوان حەسەن قازی لەگەڵ د. هاشم ئەحمەدزادە مامۆستای زانکۆ و وەرگێڕ.

مژار:شرۆڤەی کتێبی بێهرووز بووچانی لە ژێر ناوی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان".

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی زیندان و کاردانەوەی سیاسەتەکانی زیندانبانان لەگەڵ زیندانییەکان شێوازی جیاوازی لێدەکەوێتەوە. کەسانێک ئاگر لە جەستەی خۆیان بەردەدەن. کەسانێک مەچەک و ڕەگی ملی خۆیان دەبڕن. کەسانێک شێت دەبن. کەسانێک خۆیان بە پەیامهێنەر بە هاوبەندییەکانیان دەناسێنن. هێندێکیان ماندوو دەبن و دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان. هێندێکیان تووشی نەخۆشی دەروونی و جەستەیی دەبن و تێدا دەچن. بەڵام کەسێک شێوازێکی تری بەرەنگاربوونەوە هەڵدەبژێرێت. ئەو لەو دیو دونیای ئوستوورەکانەوە و لە هەناوی دونیای تێکنۆلۆژیادا پەنجەکانی دەخاتە سەر تەلەفۆنە گیرفانییەکەی و بە واتساپ هەزاران پەیام لە ئاسمانی دوورگەی مانوسەوە هەدەفڕێنێت تا لەولاتر کۆمەڵێک لە دۆستان و غەمخۆرانی پەیڤ وەریان بگرن و دواجار ببن بە ئەو کتێبەی کە ئێستا لەبەر دەستی ئێوەدایە: هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان.

ناوی کتێب؛ هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان
نووسەر؛ بێهروز بوچانی
وەرگێڕان؛ هاشم ئەحمەدزادە
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 37 بەش

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

.
بەشی دووهەمی وەڵامەکانی مامۆستا هەڤاڵ کوێستانی.

بەشی ( ۲ )

@kherade2
@fateh55

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

.
هاوڕێیان سڵاوتان لێ بێت.
کتێبی"ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو" نووسینی مامۆستا "هەڤاڵ کوێستانی"
ماوەی نزیک دوو ساڵ لەمەو بەر و لە سەر ئیزنی بەڕێزیان کردمە دەنگ و یەک لەو کتێبانە بوو کە لە کاناڵی ژیانەوەی زانایی زۆرترین پێشوازی لێکرا.
ئەگەر له بیرتان مابێ، داوام لێکردن هەر جۆرە پرسیار و تێبینی و یان ڕەخنەیەکتان لەو کتێبە هەیە بۆم بنێرن تا ڕادەستی نووسەری ئەم کتێبەی بکەم.
ئێستاش فەرموون بۆ بەشی یەکەمی وەڵام دانەوەکانی مامۆستا هەڤاڵ کوێستانی.
ئەگەر هەر جۆرە سرنج و بۆچوون و قسەیەکتان لە بارەی ئەو کتێبە هەیە هێشتاش دەرفەت هەیە و بۆم بنێرن. بە سپاسەوە.  فاتح

                      بەشی ( ۱ )

@kherade2
@fateh55

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

🗓 ئەمڕۆ سێشەممە



🌹 ١٩ی گوڵان ۲۷۲٣ی کوردی
#ساڵڕۆژی_شەهیدبوونی_فەرزاد_کەمانگەر
#ڕۆژی_مامۆستا

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی"نالی"
نووسینی؛ #فەرهاد_ساڵحی_فەر
بێژەر؛ #ناسر_عەبدوڵڵاهی

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

هەڤپەیڤینی ڕۆژنامەوان حەسەن قازی لەگەڵ د. هاشم ئەحمەدزادە مامۆستای زانکۆ و وەرگێڕ.

مژار:شرۆڤەی کتێبی بێهرووز بووچانی لە ژێر ناوی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان".

🍇 | @avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

خوێنەری کورد!
چ سووچێکی من و مەلا و فەقێ و حاجی قادر و زاناکانی ئیسلامی لێرە بە پێشەوە لەوەدا نییە کە بە درێژاییی مێژووی هەزاران ساڵەی کورد نە تیجارەتێکی سەرانسەر، نە بزووتنەوەیێکی گشتیی کوردایەتی، نە جووڵەیێکی چینایەتیی بەرچاو، بگرە مردەڵانەش، نە هیچ پەیوەندییەکی تری ماددی لە منداڵدانی کوردستانی گەورەدا ڕسکاوە تاکوو بن‌لێوخستنی، منی تێدا گوناهبار ببم وەیا خوێندنی فەقێیانە تێیدا بەرپرسیار بێت.

ناوی کتێب: حاجی قادر کۆیی
نووسەر: مەسعوود محەممەد
مونتاژ: ناسر عەبدوڵڵاهی
خوێندنەوە: هەژار حەسەنزادە
پێکهاتوو لە 18 بەش

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

ناوی پەڕتووک: یەک لە پەنای خاڵ و سفری بێ بڕانەوە
نووسین: عەلی شەریعەتی
وەرگێڕان: هەژار موکریانی
خوێندنەوە: ؟

نموونەیەک لە شاکاری وەرگێڕان...
یەک لە پەنای خاڵ و سفری بێ بڕانەوە

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

💥 مێژووی چوارشەممە‌سووری

✍ نووسینی: مراد نەزەری ـ شنۆ
🎤 خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
✍@NNKurdistan

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

کچەی کافرۆش
نووسەر؛ نەبەز گۆران
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
بەشی 1

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

#هەڵۆ
نووسەر؛ پەرویز ناتل خانلەری
وەرگێڕ؛ ئیسماعیل خزری
بێژەر؛ ناسر عەبدوڵڵاهی

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

نامەی کوڕە شوانێکی لادێیی بۆ کچە شارەییەک و وەڵامی کچە شارەیێکە بۆ کوڕەکە..

نووسەر،؟
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی ــ چرۆ

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

کەناڵێک تایبەت بە منداڵان و دایکانی خۆشەویست❤️

هەموو ڕۆژێ فێرکاری و زانیاری بەسوود سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵ👧🏻

چیرۆک و شێعری کوردی بۆ منداڵە چاوگەشەکانتان🌸

لاپەڕێی ئینستاگرامی ئێمە تکایە بەشدار بن👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=cop

t.me/mandalana 👈🏻😍بەشدار بن

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

هاوڕێیان بەشوێن ئەو کتێبەیەوەم لە ڕۆژهەڵات دەستم ناکەوێت، ئەگەر لە باشوور هەبێت بۆمی بنێرن مەمنوون دەبم

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

🌹هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان🌹

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی زیندان و کاردانەوەی سیاسەتەکانی زیندانبانان لەگەڵ زیندانییەکان شێوازی جیاوازی لێدەکەوێتەوە. کەسانێک ئاگر لە جەستەی خۆیان بەردەدەن. کەسانێک مەچەک و ڕەگی ملی خۆیان دەبڕن. کەسانێک شێت دەبن. کەسانێک خۆیان بە پەیامهێنەر بە هاوبەندییەکانیان دەناسێنن. هێندێکیان ماندوو دەبن و دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان. هێندێکیان تووشی نەخۆشی دەروونی و جەستەیی دەبن و تێدا دەچن. بەڵام کەسێک شێوازێکی تری بەرەنگاربوونەوە هەڵدەبژێرێت. ئەو لەو دیو دونیای ئوستوورەکانەوە و لە هەناوی دونیای تێکنۆلۆژیادا پەنجەکانی دەخاتە سەر تەلەفۆنە گیرفانییەکەی و بە واتساپ هەزاران پەیام لە ئاسمانی دوورگەی مانوسەوە هەدەفڕێنێت تا لەولاتر کۆمەڵێک لە دۆستان و غەمخۆرانی پەیڤ وەریان بگرن و دواجار ببن بە ئەو کتێبەی کە ئێستا لەبەر دەستی ئێوەدایە: هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان.

ناوی کتێب؛ هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان
نووسەر؛ بێهروز بوچانی
وەرگێڕان؛ هاشم ئەحمەدزادە
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 37 بەش

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

.
بەشی دووهەمی وەڵامەکانی مامۆستا هەڤاڵ کوێستانی.

بەشی ( ۲ )

@kherade2
@fateh55

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

شەدەی سوور
نووسەر: جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی

چیرۆکی؛ خدرە ڕەش

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

"سەمای هەزار پێ"

🖋️نووسین و داڕشتنەوەی:
مامۆستا ئەنوەر وەڵەدبەگی

🎙️خوێندنەوە و تۆمار کردنی:
هێمن جەباری


چۆن سیحری مۆسیقا دارچنارە زەبەلاحەکەی پاوەی کرد بە هەزارپێ و خستیە سەما تا پردی حەممەڕەشی بەگ هەورامان پەیوەست کات بە شارەزوورەوە.

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

#هیچ_دوستی_جز_کوهستان
هیچ دوستی جز کوهستان
بهروز بوچانی


بەپێی فارسی بوونی کتێبی (هیچ دوستی جز کوهستان) ناتوانین لێرە دایبەزێنین.
بەڵام ئەو هاوڕێیانەی حەزیان لە گوێگرتنی ئەم کتێبەیە، پەیام بنێرن بۆ ئەم ئایدییەی خوارەوە👇👇

@nasirabdullahi

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

تۆ بێنە بە خەیاڵ ئەم گەشتە بەردەوامە لە نەخشەی بەسەرهاتی حاجی بسڕەوە و جبە و عەمامێکی دامەزران و سرەوتن لە گۆشەی مزگەوتێکدا بە سەر و شانی حاجی بدروو، وەیا حاجی هەڵقوتێنە بەدیار ماڵی عەتاری و بەقاڵی لە دوکانێکی بازاڕی هەولێر و کەرکووکدا وەیا بیخولێنەوە بە دەوری خەلە و خەرمانی گۆڕقەرەج و ئۆمەرگونبەتدا وەیا دوچاری هەر جۆرێکی تری کولەمەرگیی گوزەرانی دەکەی بکە و پێم بڵێ کوا حاجی قادری نەمری پەیامدەری کوردایەتی، ڕابەری بیری ڕوون و قاڵبوویەوەی نیشتمانپەروەری، هاندەری میللەتی بێجووڵە، قەڵەمی تیژی هەڵمەتبردن، زمانی بڕندەی پاراستنی مافی نەتەوایەتی، حاجییەکەی:
بە شیر و خامە دەوڵەت پایەدارە
ئەمن خامەم هەیە شیر نادیارە


ناوی کتێب: حاجی قادر کۆیی
نووسەر: مەسعوود محەممەد
مونتاژ: ناسر عەبدوڵڵاهی
خوێندنەوە: هەژار حەسەنزادە
پێکهاتوو لە 18 بەش

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

وتاربێژ: شێرزاد حەسەن
زانکۆی سلێمانی
1993

دەرس‌وتارێک لە شیرزاد حەسەن سەبارەت بە:

۱) ئەخلاق و پەیوەندی جنسی
۲) مێژووی سێکسوالیتە
۳) منداڵ و پرسیارە جنسییەکان
۴) گەنج و یەکەمین ڕووبەڕوو بوون لەگەڵ پرسە جنسیەکان
۵) قوتابخانە و زانکۆ و پەیوەندیان لەگەڵ سێکس
۶) کۆمەڵگا و چۆنیەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ سێکس
۷) سێکس و پەیوەندی بەینی ژن و پیاو
٨) عەشق لە کۆمەڵگا
۹) ئستمنا و باڵغ بوون
۱۰) پەیوەندی دەسەڵات و سێکس

Axaftvan: Şêrzad Hesen
Zanîngeha Silêmanî 1993


Gotara Şîrzad Hesen li ser:

1) Exlaq û têkiliyên cinsî
2) Dîroka Sexuality(Sexualité)
3) Zarok û çawa pirsên cinsî
4) Ciwan û yekem pirsên Li ser pirsgirêkên cinsî
5) Dibistan û zanîngeh u têkiliya wan a bi seksê
6) Civak u çawa xwenîşandan bi seksê
7) Seks û têkiliyên di navbera mêr û jinan
8) Evînê li civak
9) Masturbasyon u balixbûnê
10) Têkiliyên hêz û seksê

@KBC_LM

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

نەورۆزانەی سروە

شیعر؛ هەڵگورد پەسوێ
وێژەر؛ ناسر عەبدوڵڵاهی

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

کۆڕی ڕەخنە و پێشنیار




/channel/+NuXwjpyHH4tiODY8

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

وەک کچی جوانترین ژنی ئەم ئەستێرەیە، چەندین ساڵە گیرۆدەی چیرۆکی دایکمم، گیرۆدەی ئەو برینەم بۆ هەتاهەتایە چارەسەر نابێت. کە چاوم کردەوە لەناو ماڵێکدا بووم لە نێوان دایکێکی کورد و باوکێکی ئینگلیزدا. بە هەردوو زمانەکە قسەیان لەگەڵ دەکردم. ئەگەرچی خانوویەکی خۆش و ژیانێکی شاهانەم هەبوو، بەڵام لەناو دڵی ماڵەکەدا برینێکی گەورە خۆی حەشاردابوو، ئەم برینە گەورەیە بە هیچ شتێک چارە نەدەکرا، تەنها کەسێکیش هاودەمی دایکم بێت، منی تاقانە بووم. برینەکەی دایکم تێکەڵ بە ڕوح و گیانی من بوو. بوومە ئەو بەردی سەبوورییەی دایکم هەتا ساتی مردنی هەموو ڕۆژێک چیرۆکی مردنی خۆی بۆ دەگێڕامەوە، دەمێک بەدەم گریانەوە، دەمێک بە دەم پێکەنینەوە، هەندێک جاریش بۆئەوەی چیرۆکەکەی بە جوانی بگاتە ناو یادەوەریمەوە، هەڵدەستا دەمەلاسکێی ئەو کەسانەی دەکردەوە کە بۆی باس دەکردم. ماڵ بە ئاگردان گەرم نابێت، ماڵ بە ترپەی خۆشەویستی دڵەکان گەرم دەبێت. ئەو ماڵەی برینێکی تێدایە و برینەکەی بۆتە هۆی ساردی نێوان دایک و باوک، ماڵەکە دەگۆڕێت بۆ گۆڕێکی سارد و چی زەردەخەنە و پێکەنین و خۆنواندن هەیە، جارێکی تر ئەو گۆڕە ناکاتەوە بە ماڵ.

ناوی پەڕتووک؛ کچەی کافرۆش
نووسەر؛ نەبەز گۆران
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 25 بەش

/channel/avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

هیچ مەلایەکی شارەکە ئامادە نەبوو بێت کچە جوولەکەیەک لە کوڕە موسوڵمانێک مارە بکات. ڕۆیشتبوون لە ناوچەی گوندەکان مەلایەکیان دۆزیبوویەوە گوتبووی (( گەر پێنج فەردە گەنم و دوو فەردە چەڵتووکم بۆ بهێنن، کچی گوێرەکە پەرەستیشتان بۆ مارە دەکەم. مەلاکە بە فیزێکەوە گوایە زۆر شارەزایە گوتبووی: کاکە تۆ ڕازی و ئەو ڕازی، تۆ بە دینی خۆت و ئەو بە دینی خۆی، گەر لەو بەینەدا شەڕحێک هەبێت، با خودا لەو دونیا بیکات، من حەقم چییە بەسەر دینەکەیانەوە، هەقم بەسەر ئەوەوە هەیە ڕازی بێت. خۆ هاوسەرگیری چییه، بانگەشەکردن و بانگەوازە تا خەڵک بیزانێت، هەر دووکەسێک بەڕازی بوونی هەردوولا بڵاویان کردەوە هاوسەری یێکترن، ئیتر بۆیەک حەڵاڵن، خۆ مەلا نایەت شتی تایبەت بهێنێت و نهێنی پێبێت کەس نەیزانێ، ئیشی مەلاش هەر ئەوەیە پڕسووڕا بە هەردووکی بکات و بە خەڵک بڵێت ئەوەتا ڕامانگەیاند ئەو دووانە بەیەکتری ڕازین و وەسەلام.
خەڵک خراپ لە مەسەلەکە تێگەیشتوون، قەسەم بەخوا باوک و دایکی کچەکان بزانن مانای وشەی نیکاح چییە، بەشەق تا دەری دەرەوە مەلا و زاواش ئاودیو دەکەن، باشییەکەی ئەوەیە لە وشەکە تێناگەن و وادەزانن مەلا نەبێت ئیتر ئەو دووانە بۆ هەمیشە حەڵاڵ نین، شتەکە دەروونییە ئاغازادە بڕوا بکە دەروونییە. خۆ مەلا زۆر نییە پەیدا بووە، پێشووتر مەلا هەر نەبووە و هاوسەرگیریش کراوە و حەڵاڵیش بوون. من تۆ مارە دەکەم بۆ ئەوان با ئەوانیش هاخامی خۆیان کچەکە مارە بکات بۆ تۆ، هەر یەکە و بە دینی خۆی. ئەم ئۆین و مۆینەی ناوێت.، کاری خێرە و دەبێ بکرێت، تۆ ئەوەی داوام کردووە بۆم بێنە، ئیتر کچی چ دینێکت دەوێت بابۆت مارەکەم و حەڵاڵت بێت، دەستم دامێنت بەکەس مەڵێ وشەی نیکاح یانی چی، تاقەتی شەڕەشەقی باوکی کچانم نییە کاتی مارەبڕین تێمانکەون.))

کچەی کافرۆش
نووسەر نەبەز گۆران

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

من نیگار کێشم.دەتوانم نیگاری هەرکەسێک بکێشم لەناومدا شوێنێکی هەیە و بەشێکە لە خەیاڵەکانم. پێشوتر نیگاری منارەکانت بینی، ئەوانە بەشێک بوون لە خەیاڵی من تا بە دونیا بڵێم شاری منارەکانە، ئەوەی لەباتی هەموومان قسە دەکات، ئەوەی لەباتی هەموومان بڕیاردەدات، ئەوەی لەباتی هەموومان بیردەکاتەوە، ئێمە نین منارەکانن، ئەم منارانە بەشێکی گەورەی خەیاڵی منیان داگیر کردبوو نەمدەزانی چۆن دەریبڕم بڵێم:نامەوێت ئێوە نوێنەری من بن، خۆم نوێنەرایەتی خۆم دەکەم.وێنەی منارەکانم نەکێشایە دەنگی منارەکان و ئامۆژگارییە هەزاربارە و سواوەکانیان وێرانی دەکردم. لەوەتەی هۆش هاتوەتە سەرم گوێم لە قسە دووبارەکانیانە و گوێم لەو ڕێگا کۆنەیە تەپوتۆزی لێهەڵدەستێت و دەیدەنەوە بە گوێمدا. منارەکانم کێشا بۆ ئەوەی ئاسودەبم لەو دەنگە ناخۆشەی بەبێ ویستی خۆم بەرگوێم دەکەوێت.
لەخۆمەوە نیگار ناکێشم، چەندین مانگە نیگاری منارەکانم هەڵواسیوە تایەکێک بێت پێم بڵێت:ئەمە چییە؟کەس نایەت و کەسیش ناپرسێت. ناپرسێت ئەم شارە بۆ عەقڵ تێیدایە باریکردوە و منارەکان لەباتی هەموومان قسە دەکەن، دەست بۆ ژیانمان دەبەن، چارەنووسمان دیاریدەکەن و ئایندەمان دەشێوێنن. گوێت لێنییە کەشی؟ گوێت لێنییە ئەو منارانە چی بەم شارە دەکەن. لە هەرگۆشەیەکەوە چرایەک هەڵبکرێت هەموویان پێکەوە فووی لێدەکن، لەهەر لەیەکەوە جوانییەک دەکەوێت منارەکان بەر نەفرەتی دەدەن، دەیانەوێت شارەکە ببێتە تارماییکی ڕەشی داپۆشراو، دەیانەوێە ڕەنگەکان بکوژن، خەونەکان بکەن بەیەک خەون. نیگاری منارەکانم نەکێشابایە دەنگە ناخۆشەکەیان دەیانکشتم. گوێم پڕبووە لە قسە سواوەکانیان، هەرچی لەو بیابانە ڕۆژێک ژیابێت و یەکێکی کوشتبێت،ئەم منارانە دەهێنن دیکەن بە پاڵەوان بەسەر ئەو خەڵکە بەستە زمانەوە، کەی دەنگی ئەو منارانە کپکرا و دەنگی عەقڵی مرۆڤ بەرزکرایەوە، ئیتر ئەم شارە ڕزگاری دەبێت. هەتا دەنگی منارەکان بەرزتر بێت لەهەموو دەنگێک، چارەنووسی ئەم شارە بەرەو نادیار دەڕوات. نابیستی چۆن خۆیان کردووە بەسەر لەشکری ئەخلاق، نابیستی بوونەتە پاسەوانی ژیانمان و بەکەیفی خۆیان شەن و کەوی دەکەن، بەبێ ئەوەی یەکێک پێیان بڵێت: دادەمتان داخەن پاسەوانەکانی ژیان، دەمتان داخەن لێگەڕێن مرۆڤی ئەم شارە خۆی بیربکاتەوە و چۆنی بوێت بەو جۆرە بژیت، ئێوەچین بەخۆتان و ئەم حیکایەتە کۆنانەتانەوە کە پڕە لە تەپووتۆزی بیابان هاتوون ماڵی عەقڵ کاولکەن و ماڵی دەنگەدەنگەکانی خۆتان ئاوەدان بکەنەوە. ماندوو نەبوون لەم هەموو گێڕانەوە بێسوودە.

کچەی کافرۆش
نووسەر: نەبەز گۆران

@avindaripartok

Читать полностью…

دەنگەپەڕتووک

گەر مرۆڤ یەکەمین خۆشەویستی گەورەی خۆی دۆڕاند، ئیدی تا مردن بوونەوەرێکی دۆڕاوە، خۆشەویستی وەک شەترەنج نییە، مرۆڤ دەستێکی دۆڕاند خۆی کۆبکاتەوە بۆ دەستێکی تر، مەشق بکات، فێر بێ، لە عیشقدا یەک دەست هەیە و تەواو. کە دۆڕاندت بزانە هەتا هەتایە دۆڕاندووتە. هیچ کەس نییە لەسەر ئەم ئەستێرەیە دووجار بە هەمان شێتی، بە هەمان سۆز، بە هەمان پلەی سووتان و عاشق بێت ...!!

@avindaripartok

Читать полностью…
Subscribe to a channel