هاوڕێیان و ئەندامانی ئازیزی کاناڵی دەنگەپەڕتووک ئاگادار دەکەینەوە لە درێژەی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێب لە کاناڵی دەنگەپەڕتووک وا ئەمجارە تیشک دەخەینە سەر ڕۆمانی بەردینە لە نووسینی سەید قادر هیدایەتی، بەو هیوایە کە ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبەکان ببێتە هۆکاری بەرەوپێشچوون و گەشەی ئەدەبیاتی کوردی.
کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی #بەردینە سبەی شەو #چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوکات لەگەڵ ١٣ی ماڕسی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر ١٠ی شەو، ڕاستەوخۆ بەشێوەی ڤۆیسکاڵ، بەڕێوە دەچێت.
🟢تکایە هاوڕێیانتان ئاگادار
بکەنەوە
@avindaripartok
ئەم دیوی ئاوشۆران
نووسەر: پەیمانە ڕەوشەن زادە
وەرگێڕ: ڕەسوول وەیسی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
@avindaripartok
لایەی کوردانەی زمانی دایە
چاوەی دیرۆکی ژینی تێدایە
نامرێ ئەو کەسە زمانی ماوە
بۆ مانی گەلان زمان هێمایە
شەیدا مەحموودی شنۆ
بەرز و پیرۆزە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک🌼❤️🌸
/channel/avindaripartok
کتێبی داهاتوو بۆ شرۆڤە
ئەفسانەی چیای ئاگری
نووسەر؛ یاشار کەماڵ
وەرگێڕ؛ شوکر مستەفا
خوێندنەوە؛ سامان وەتمانی👇👇
/channel/avindaripartok/3966
پاراستنی زمان ئەرکێکی نەتەوايەتييە وەک دەڵێن هەر کەس نەزانێ بە زمانی خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، نەخوێندەوارە.
هاووڵاتیان و کوردستانیانی ئازیز!
كۆڕى فێركارى وانەى كوردی، بە هیوایە خولێکی نوێی فێرکاری ڕێنووسی کوردی بە شێوەی مەجازی لە بەستەری ئاپی تێلێگرام بەڕێوە بەرێت. لە هەر تەمەن و لە هەر ڕەگەزێک، فێرخواز وەردەگیرێت.
شوێنی بەڕێوەچوون: کۆڕی تێلێگرامی وانەی کوردی
بە ئایدی: @Vaneykurdi1
دەسپێک ٢ی ڕەشەمەی ۲۷۲۳
دورەی جدید آموزش نوشتن زبان کوردی در تلگرام بە آیدی @Vaneykurdi1
شروع کلاس مجازی ۲ اسفند ۱٤۰۲
@Vaneykurdi1
دوژمن کێیە؟
کۆمەڵێک تارمایین، کۆمەڵێک خێوی بچوکن لە ناو دووربینەکەدا دێن و دەچن. شتێکن تا مردن نایانبینیت، هەمیشە ئەوان لەمبەر و ئێمە لەمبەرین، هیچ کات ناگەینە یەک، هیچ کات وەک دوو کەسی ئاسایی ناتوانین قسەبکەین. ئەوە دیوارێکە خودا دروستیکردووە، فاسیلەیەکە دەبێت بیپارێزین. نە من و نە تۆ دروستمان نەکردووە. خودا هەر میللـەتێکی خۆشبوێت دوژمنی زۆری دەداتێ، بۆئەوەی زیندوو بمێنێتەوە، بۆئەوەی توانای بەرگری لە خۆیدا دروستبکات...
ناوی پەرتووک : هەورەکانی دانیاڵ
بابەت : ڕۆمان
نووسینی : بەختیار عەلی
خوێندنەوەی : نەرمین عبداللە
ئامادەکردنی : ئاوات کوێستانی
پێکهاتوو لە ٥۳ بەش
هاوڕێیان و هۆگرانی کتێب و وێژە و ڕۆمان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ۱۰ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڕی لێکدانەوە و شرۆڤەی ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیای مامۆستا بەختیار عەلی بەڕێوە دەبەین. تکایە بە هاتنتان کۆڕەکەمان بەهێزتر و لێکدانەوەکە بەپێزتر بکەن.
بەستەری بەشداربوون کاناڵی دەنگەپەڕتووک: @avindaripartok
هاوڕێیانی زێدە ئازیز کاتی هەموو لایەک باش.
شڕۆڤە و لێکدانەوەی پەڕتووکی"دواهەمین هەناری دونیا" ئەو چوارشەمەیەی لەبەر هێندێک هۆکار بەڕێوە ناچێت.
حەوتووی داهاتوو چوارشەممە ڕێکەوتی 11ی ڕێبەندان کاتژمێر 10ی شەو بەڕێوە دەچێت.
@avindaripartok
🔈بەردینە
نووسەر:سەیدقادر هیدایەتی
خوێندنەوە: ساسان ئاهەنگەری
🏳 ناوەندی خانی 🏳
🟡هۆگرانی هێژا دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەوە فایلی دەنگی کتێبی “بەردینە” وەربگرن👇🏻👇🏻
https://rzgarmalamahmoodi.com/product/bardina-book/
هاوڕێان و لایانگرانی کتێب و پەڕتووک، خوێنەران و بیسەرانی ئازیزی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک"
و کۆڕی ڕۆشەنگەری
سبەی شەو #چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ی کوردی
و ٢٨ی ڤێبرییەی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر١٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات
لەسەر کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" باس و لێدوانێک دەکەین لەسەر کتێبی چیایی ئاگری و هاوڕێ و هاودەم دەبین بۆوەی بزانین "یاشار کەماڵ" نووسەری بە توانای کوردی ڕۆژاوا، لە داڕشتنی چیرۆکی خۆشەویستی گوڵبەهار و ئەحمەد، سەرکەوتوو بووە یان نا.
ئەم باس و لێدوانە لەسەر کاناڵی دەنگەپەڕتووک بەشێوەی ڤۆیسکاڵ بەڕێوەدەچێت.
🔴🔴⚪️🟡⚪️🟢🟢
دڵخۆش دەبین هاوڕێیانتان ئاگادار بکەنەوە.
بەسپاسەوە
@avindaripartok
شەڕی ڕەنگ و سەمای دەسرە و پەڕۆیه
لە شارا بانگەشەی فێڵ و درۆیه
چ بێنازی لەناو ئاهەنگی خوێن و
ئەمن ئەی نیشتمان چاوم له تۆیه
فەرهاد ساڵحیفەر
یادەوەرییەکانی ژێر زەوی
لە یادەوەری ھەر یەکێکماندا، زۆر شت ھەن کە ناتوانیت بۆ کەسێکی تری بگێڕیتەوە، بەڵکو ئەگەر زۆری بۆ ھێنایت دەتوانیت تەنیا بۆ ھاوڕێ نزیکەکانتی بگێڕیتەوە.
شتگەلێکی تر ھەن کە تەنانەت بۆ ھاوڕێ نزیکەکانیش ناگێڕیەوە، بەڵکو دەتوانیت تەنیا بۆ خۆتی بگێڕیتەوە، ئەویش بە نھێنی و لە بێدەنگیدا.
شتگەلێکی تریش ھەن کە تەنانەت مرۆڤ لە ترساندا ناتوانێت بۆ خۆیشی بگێڕیتەوە. ئەم شتانە لە بیرەوەریی ھەر کەسێکی بیرمەند و بەڕەوشت و تێگەیشتوودا زۆرن، واتا وردەوردە لە یادەوەریی ئەودا کۆدەبنەوە، بە جۆرێک دەتوانین بڵێین چەند مرۆڤ زیاتر بە ڕەوشت بێت، بە ھەمان ڕێژە ئەو یادەوەرییانەی زۆرن.
دۆستۆیڤسکی لەم ڕۆانەدا ڕۆدەچێتە ناو ڕۆحی کاراکتەرە سەرەکییەکەیەوە و وەکو دەروونناسێکی ورد دەروونی شی دەکاتەوە. گێڕانەوە لەم ڕۆمانەدا لەسەر زمانی کەسی یەکەمی تاکە. ئەم ڕۆمانە گەرچی درێژ نییە بەڵام لای زۆربەی ڕەخنەگران بە یەکێک لە شاکارەکانی دۆستۆیڤسکی لە قەڵەم دەدرێ و بە ڕۆمانێکی (بوونگەرایانە) ناوزەد دەکرێ…
ناوی پەرتووك : یادەوەرییەکانی ژێر زەوی
بابەت : ڕۆمان
نووسینی : فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
وەرگێڕانی : ڕەووف بێگەرد
خوێندنەوەی : خەبات پەشابادی
کاری دەنگ : ڕاوێژ
پێکهاتووە لە ( ٢١ ) بەش
@avindaripartok
شرۆڤەی پەڕتووکی "هەورەکانی دانیاڵ"
پێشکەشکار خاتوو نارین
شوێنی شرۆڤە کاناڵی "دەنگەپەڕتووک"
@avindaripartok
گەلێک پێشکەوتوویە کە ئاگاداری خاڵە لاوازەکان و بەهێزەکانی وڵاتی خۆی، بەتایبەت قەڵەمی نووسەران بێ و بە ئاگاهی و تێڕامانەوە بڕوانێتە نووسراوەکان، هەر بۆیە کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" حەول دەدا فەرهەنگی نەقد و لێکۆڵینەوەی کتێبەکان پەرە پێبدەن و نووسەران و ئەهلی قەڵەم بزانن کە خەڵکی وڵاتەکەی بە وشیارێوە کتێبەکان دەخوێننەوە.
هەر بەم پێیە هاوڕێیان و ئازیزانی کاناڵی دەنگەپەڕتووک ئاگادار دەکەینەوە لە درێژەی چالاکێکانی ئەمجارەمان ئاوڕێکمان داوەتەوە لە بەرهەمێکی دیکەی #بەختیار_عەلی بە نێوی #هەورەکانی_دانیاڵ.
هاوڕێی و هاودەنگمان بن لەهەرچی باشتر بەڕێوەچوونی ئەم مژارە.
ئەم مژارە شەوی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی و ١٤ی فێبریەی ٢٠٢٣ی زایینی، کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی کرماشان لە کاناڵی دەنگەپەڕتووک بەشێوەی ڤۆیسکاڵ بەڕێوەدەچێت.
@avindaripartok
شرۆڤەی کتێبی" دواهەمین هەناری دونیا"
نووسین "بەختیار عەلی
پێشکەشکار: نارین
@avindaripartok
داری ئێمه، داری ژیان
داری ئەوان، داری نەمان
گەوره دەبێ داری ئەوان
به دەستی مەرگ
به لێزمەی خوێن
باڵا دەکا داری ئێمه
به تیشکی ڕۆژ
به تریفەی خەون
داری ئێمه دار هەناره
داری ئەوان
سێداره
فەرەیدوون ئەرشەدی
@avindaripartok