من خۆشم باوەڕم نەدەکرد چۆن لەپڕ و بەبێ هیچ پێشینەیەک بووم بە خاوەنی پارەیەکی زۆر و بەمەش توانیم خەونی سەردەمی لاویم بێنمە دی، کە کردنەوەی خانەیەک بوو، بۆ ئەو کەسانەی دڵتەنگن و خەمۆکیی قورس یان نەخۆشی دەروونییان هەیە.
ئێوارەیەکی خۆشیی مانگی ئۆگۆست بوو، لەگەڵ هاوڕێکانم بەلای گازینۆیەکدا ڕابردین، من کەم و زۆر مەیلم لە سەردانی ئەو جۆرە شوێنانە نەبوو، بەڵام هەر تەنیا بۆ ئەوەی ڕیزی هاوەڵانم یێک نەدەم و لە میزاجی ئەوان نەدەم، هیچ بەسەر خۆم نەهێنا و لەگەڵ ئەواندا خۆم بە گازینۆیەکدا کرد.
لە ڕۆمانی (خەونی پیاوە ئێرانییەکان)
نووسەر: ماردین ئیبراهیم.
خوێندنەوەی: سامان هەولێری
@avindaripartok
- ئەی بە قوربان ئەو کچە جوانە. هانە گیان بووکە نازارەکەی خۆمە!
سیروان سەیرێ ناوچاو پەروین خێزانی کرد، بەڵام هیچی نەوت.
کاتێ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، تووڕە بوو:
- ژنەکە بۆ خاتری خوا واز لەوکچە داماوە بێنە. کەم بە بووک خۆت بانگی بکە. هانە منداڵ دوێکەیە. دە ساڵ تەمەنییە.
- بەشکم بە کچێ باشی نەزانی! ئەمە نەبێت برازای خۆمە، هەزار ماشەڵڵا لە باڵا و جوانی و عەقڵ و فام، وێنەی نییە!
- کورە خۆ من نەموتووە خراپە! هانە و ئامانج مناڵن. ئێمە کەی ئەتوانین بۆ داهاتوویی ئەوان بڕیار بدەین؟
پەروین لە سەر بەزم خۆی بوو. لە هەموو میوانی و دانیشتنێ هانەی بە بووک خۆی بانگ ئەکرد. ئەویش ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر و گەورەتر ئەبوو و ئەو بانک کردنەی پوورکی پێ خۆش بوو.پاش ماوەیەک قاو کەوتە ناو خزم و کەس و هەموو هانە و ئامانجیان بە دەزگیران ئەزانی.
سیروان بەو کارە ڕازی نەبوو. لەوە ئەترسا ئەم قەومییە سەر نەگرێت و دواڕۆژ دڵێشان درووست ببێت. هانە بە هەڵسوکەوتیدا خۆشحاڵ دیار بوو. بەو تەمەنە کەمەوە..
ناوی پەڕتووک ؛ دەزگیران
نووسەر؛ سەید نەعمان بەرزگەر
خوێندنەوە؛ چرۆ مەریوان
مۆنتاژ؛ ناسر عبدوڵڵاهی
پێکاتوو لە 9بەش
@avindaripartok
هاووڵاتییان و هاوڕێیانی خۆشەویست و خولیایانی ڕۆشنگەری ئاگادار دەکەینەوە کە لە درێژەی زنجیرەبابەتەکانی مێژووی فەلسەفە و بۆ ناساندنی فەلسەفەی فوێیرباخ و ماتریاڵیزم، جارێکی تر لە خزمەت مامۆستا سەعید کاکیداین. تکایە هاوڕێمان بن و بە ئامادەبوونی گەرموگوڕی خۆتان کۆڕەکە زیاتر بڕازێننەوە.
شرۆڤەکار: مامۆستا سەعید کاکی
ڕێکەوت: ٦ی خاکەلێوە، شەوی دووشەممە
کاتژمێر: ١٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێن: کۆڕی ڕۆشنگەری
بەستەری بەشداری: /channel/roshingar
هاووڵاتییان و هاوڕێیانی خۆشەویست و خولیایانی ڕۆشنگەری ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە درێژەی زنجیرەبابەتەکانی چەشنەکانی گێڕانەوە، ئەمجارەیان بۆ ناساندنی گێڕانەوەی گڕۆتێسک شەوی شەممە، ڕێکەوتی ۴ی خاکەلێوە، کاتژمێر ۱۰ و نیوی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خزمەت مامۆستای بەڕێز کاک ئەمجەد غوڵامیدا دەبین. تکایە هاوڕێمان بن و بە ئامادەبوونی گەرموگوڕی خۆتان، کۆڕەکە زیاتر بڕازێننەوە.
بەستەری بەشداری: /channel/roshingar
نەورۆز هێمای یەکگرتوویی و هەستانەوەی خەڵک و دانیشتووانی زاگرۆس لە دژی زاڵمان ، لە ئێوەی بەڕێز و ئازیز پیرۆز بێت .
نەورۆزی کوردی کە هاوکاتە لە گەڵ نوێبوونەوەی سرووشت ، لە کۆنەوە تایبەتمەندییەکی گرینگ و بەرچاوی هەبووە ، ئەویش خەڵکیبوونی ئەوە . جۆرێک کە حاکمان و دەستهەڵاتداران و تەنانەت ئایین و مەزهەب و ئایدۆلۆژیش نەیانتوانیوە بە سەر ئەو تایبەتمەندەییەدا زاڵ بن و لێی بستێنن .
بە هیوای شادی و سڵامەتی ، گەییشتن به ئازادی ، وەدیهاتنی خەونەکان و ژیانێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەیی بۆ ئێوە و هەموو خۆشەویستان .
🔥 ساڵی نوێتان پیرۆز بێ 🔥
@avindaripartok
ئەم کەناڵە تەنیا بۆ ناساندنی سینەمای کوردی و فیلمە کوردییهکان بە بینەری کوردزمانه❤☉💚
/channel/Kurdish_Movieee
✅کانال خبری پیرانشارهەواڵ✅
💢نوێترین و سەرنجڕاکێشترین و گشتگیرترین کەناڵی_هەواڵی_پیرانشار دەستیپێکرد.
🔴دوایین هەواڵ و ڕووداوەکانی پیرانشار و دەوروبەری، لە سەرتاسەری ئێران و جیهان لە کەناڵی پیرانشارهەواڵ.
💢هەموو ڕۆژێک خانەخوێی دۆستانەتان دەبین بە پۆستی سەرنجڕاکێش و ڕێکوپێک وەک: #تەندروستی، #نرخی_ڕۆژانەی_مریشکی_زیندوو، #پێشبینی_کەشوهەوا_تا٤٨_کاتژمێر، #تەکنەلۆجیا، #تێگەیشتن ، #هەڵهێنجانی_ئازاد، #فەرهەنگی_باڵندە، #گیانلەبەرەکێوییەکان، #پەروەردەکردنی_منداڵ، #شێعر، #ئاهەنگی_شەوانە، #فیلمی_دۆکیۆمێنتاری و #چیرۆکی_شەوانە...
پیرانشارهەواڵ لە بواری هزری و ماڵی سەربەخۆیە
/channel/piranshahrhawal
/channel/piranshahrhawal
/channel/piranshahrhawal
/channel/piranshahrhawal
/channel/piranshahrhawal
هاوڕێیان و ئەندامانی ئازیزی کاناڵی دەنگەپەڕتووک ئاگادار دەکەینەوە لە درێژەی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێب لە کاناڵی دەنگەپەڕتووک وا ئەمجارە تیشک دەخەینە سەر ڕۆمانی بەردینە لە نووسینی سەید قادر هیدایەتی، بەو هیوایە کە ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبەکان ببێتە هۆکاری بەرەوپێشچوون و گەشەی ئەدەبیاتی کوردی.
کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی #بەردینە سبەی شەو #چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوکات لەگەڵ ١٣ی ماڕسی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر ١٠ی شەو، ڕاستەوخۆ بەشێوەی ڤۆیسکاڵ، بەڕێوە دەچێت.
🟢تکایە هاوڕێیانتان ئاگادار
بکەنەوە
@avindaripartok
ئەم دیوی ئاوشۆران
نووسەر: پەیمانە ڕەوشەن زادە
وەرگێڕ: ڕەسوول وەیسی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
@avindaripartok
لایەی کوردانەی زمانی دایە
چاوەی دیرۆکی ژینی تێدایە
نامرێ ئەو کەسە زمانی ماوە
بۆ مانی گەلان زمان هێمایە
شەیدا مەحموودی شنۆ
بەرز و پیرۆزە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک🌼❤️🌸
/channel/avindaripartok
مەقامی ؛ #شیرین_بەهارە
بەدەنگی ؛ مامۆستای مەقاماتی کوردی
#تاهیر_تۆفیق ♥️
هۆنراوە ؛ ئیبراهیم ئەحمەد
که لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو
لە سێدارە کرانەوە
دار بەجێ ما
ھەژارانی سابڵاخ بردیان
زستانیش بوو نەیانسووتان
سەرمایشیان بوو نەیانسووتان
لەو دارانە
لەو تەختانە
چوار بێشکەی سووریان دروست کرد
لەو ڕۆژەوە ھەتا ئەمڕۆ
ئەو لانکانە
ھەر ئەگەڕێن
ئەم ماڵ، ئەو ماڵ
ئەم دەست، ئەو دەست
وەریان ئەگرن
ئەی نابینی ھەزاران قازی محەممەد
لەسەر لووتکە وەستاون و چەک ھەڵئەبڕن؟
شێرکۆ بێکەس
"ئەنفال زامێکە بەقەد باڵی مێژووی کورد"
هاوڕێیانی کۆڕی ڕۆشنگەری و هاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە ئەمشەو کاتژمێر ۱۰ونیو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆڕی ڕۆشنگەری بەرنامەیەکمان دەبێ بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەنفالکراوانی بێتاوان بە دەستی ڕژێمی بەعسی خوێنڕێژ. هیوادارم بە بەشداریتان یارمەتیدەرمان بن.
/channel/roshingar
کتێبی داهاتوو بۆ شرۆڤە و لێکدانەوە
ڕووناک وەک ئەوین تاریک وەک مردن
نووسەر: مەمەد ئوزون
وەرگێڕ: وریا غەفووری👇👇
/channel/avindaripartok/5085
🔈بەردینە
نووسەر:سەیدقادر هیدایەتی
خوێندنەوە: ساسان ئاهەنگەری
🏳 ناوەندی خانی 🏳
🟡هۆگرانی هێژا دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەوە فایلی دەنگی کتێبی “بەردینە” وەربگرن👇🏻👇🏻
https://rzgarmalamahmoodi.com/product/bardina-book/
هاوڕێان و لایانگرانی کتێب و پەڕتووک، خوێنەران و بیسەرانی ئازیزی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک"
و کۆڕی ڕۆشەنگەری
سبەی شەو #چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ی کوردی
و ٢٨ی ڤێبرییەی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر١٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات
لەسەر کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" باس و لێدوانێک دەکەین لەسەر کتێبی چیایی ئاگری و هاوڕێ و هاودەم دەبین بۆوەی بزانین "یاشار کەماڵ" نووسەری بە توانای کوردی ڕۆژاوا، لە داڕشتنی چیرۆکی خۆشەویستی گوڵبەهار و ئەحمەد، سەرکەوتوو بووە یان نا.
ئەم باس و لێدوانە لەسەر کاناڵی دەنگەپەڕتووک بەشێوەی ڤۆیسکاڵ بەڕێوەدەچێت.
🔴🔴⚪️🟡⚪️🟢🟢
دڵخۆش دەبین هاوڕێیانتان ئاگادار بکەنەوە.
بەسپاسەوە
@avindaripartok
شەڕی ڕەنگ و سەمای دەسرە و پەڕۆیه
لە شارا بانگەشەی فێڵ و درۆیه
چ بێنازی لەناو ئاهەنگی خوێن و
ئەمن ئەی نیشتمان چاوم له تۆیه
فەرهاد ساڵحیفەر
یادەوەرییەکانی ژێر زەوی
لە یادەوەری ھەر یەکێکماندا، زۆر شت ھەن کە ناتوانیت بۆ کەسێکی تری بگێڕیتەوە، بەڵکو ئەگەر زۆری بۆ ھێنایت دەتوانیت تەنیا بۆ ھاوڕێ نزیکەکانتی بگێڕیتەوە.
شتگەلێکی تر ھەن کە تەنانەت بۆ ھاوڕێ نزیکەکانیش ناگێڕیەوە، بەڵکو دەتوانیت تەنیا بۆ خۆتی بگێڕیتەوە، ئەویش بە نھێنی و لە بێدەنگیدا.
شتگەلێکی تریش ھەن کە تەنانەت مرۆڤ لە ترساندا ناتوانێت بۆ خۆیشی بگێڕیتەوە. ئەم شتانە لە بیرەوەریی ھەر کەسێکی بیرمەند و بەڕەوشت و تێگەیشتوودا زۆرن، واتا وردەوردە لە یادەوەریی ئەودا کۆدەبنەوە، بە جۆرێک دەتوانین بڵێین چەند مرۆڤ زیاتر بە ڕەوشت بێت، بە ھەمان ڕێژە ئەو یادەوەرییانەی زۆرن.
دۆستۆیڤسکی لەم ڕۆانەدا ڕۆدەچێتە ناو ڕۆحی کاراکتەرە سەرەکییەکەیەوە و وەکو دەروونناسێکی ورد دەروونی شی دەکاتەوە. گێڕانەوە لەم ڕۆمانەدا لەسەر زمانی کەسی یەکەمی تاکە. ئەم ڕۆمانە گەرچی درێژ نییە بەڵام لای زۆربەی ڕەخنەگران بە یەکێک لە شاکارەکانی دۆستۆیڤسکی لە قەڵەم دەدرێ و بە ڕۆمانێکی (بوونگەرایانە) ناوزەد دەکرێ…
ناوی پەرتووك : یادەوەرییەکانی ژێر زەوی
بابەت : ڕۆمان
نووسینی : فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
وەرگێڕانی : ڕەووف بێگەرد
خوێندنەوەی : خەبات پەشابادی
کاری دەنگ : ڕاوێژ
پێکهاتووە لە ( ٢١ ) بەش
@avindaripartok