هاووڵاتییان و هاوڕێیانی خۆشەویست و خولیایانی ڕۆشنگەری ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە درێژەی زنجیرەبابەتەکانی چەشنەکانی گێڕانەوە، ئەمجارەیان بۆ ناساندنی ڕۆمانی شێوازی ڕێئاڵیسمی جادوویی، شەممە، ڕێکەوتی ۱۵ی گوڵان، کاتژمێر ۱۰ و نیوی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆڕی ڕۆشنگەری کۆ دەبینەوە. تکایە هاوڕێمان بن و بە ئامادەبوونی گەرموگوڕی خۆتان، کۆڕەکە زیاتر بڕازێننەوە.
شرۆڤەکار: مامۆستا ئەمجەد غوڵامی
بەستەری بەشداری: /channel/roshingar
وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرە گەورەکانی کورد زمان. لە ساڵی 1844 لە مهاباد لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.
وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.
وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستووە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری ...
( بەشێک لە هۆنراوەکانی وەفایی )
نووسینی : وەفایی
خوێندنەوەی و کاری دەنگ: هەژار حەسەن زادە
@avindaripartok
شێعری ""پیرە هەڵۆ "" هۆنراوەی ماموستا سوارە ایلخانی زادە
دەنگ : نادرصالحی
@avindaripartok
ئەمڕۆ ۲٨ی خاکەلێوە هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەید محەممەدئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە «هێمن» (شاعیر و نووسەر)
🔺لەدایک بوون بەهاری ۱۳۰۰-۱۹۲۱، مەهاباد
🔺کۆچی دوایی، ٢٨ی خاکەلێوەی ۱۳۶۵، ورمێ
🔺شوێنی ناشتن گردی شاعیران لە مەهاباد
١۴٠٣٫٠١٫٢٨
هاوڕێیان ئەوڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارێ بۆ خوێندنی فاتیحایەک دەچنە سەر گۆڕی مامۆستا هێمنی نەمر
عیشق و ئازادی
شیعر: هێمن موکریانی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
@avindaripartok
ببوورن دۆستان
کتێبی "سەدساڵ تەنیایی" بە دەنگی خاتوو بەفرین مەحموودزادە ئەمڕۆ لەسەر کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بڵاو دەکرێتەوە
کۆتر و باز دوو ئاشق، دوو دڵدار، دوو ئینسان کە لە هەوراز و نشێوی دڵداریاندا تووشی بەسەرهاتی زۆر دەبن و ستران و گۆرانی ئاڵوگۆڕی بەسەر چیرۆکی ژیانیاندا دێنێ، چیرۆکی ئەو دوو ئاشق و دڵدارە بە نێوی
"ڕووناک وەک ئەوین تاریک وەک مردن"
کتێبی داهاتوومانە بۆ شرۆڤە و لێکدانەوەی وتاربێژان و ڕەخنەگرانی ئەدەبی ڕاستەوخۆ بە شێوەی ڤۆیسکاڵ لە کاناڵی "دەنگەپەڕتووک".
نووسەری ڕۆمان: مەمەد ئوزون
بە وەرگێڕانی وریا غەفووری.
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
کاتی بەڕێوەچوونی شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەم ڕۆمانە، چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر بە
٣ی ئاڤریلی ٢٠٢٤ی زایینی، کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتە.
🟢لە بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەدا یارمەتیدەرمان بن.
/channel/avindaripartok/5085
من خۆشم باوەڕم نەدەکرد چۆن لەپڕ و بەبێ هیچ پێشینەیەک بووم بە خاوەنی پارەیەکی زۆر و بەمەش توانیم خەونی سەردەمی لاویم بێنمە دی، کە کردنەوەی خانەیەک بوو، بۆ ئەو کەسانەی دڵتەنگن و خەمۆکیی قورس یان نەخۆشی دەروونییان هەیە.
ئێوارەیەکی خۆشیی مانگی ئۆگۆست بوو، لەگەڵ هاوڕێکانم بەلای گازینۆیەکدا ڕابردین، من کەم و زۆر مەیلم لە سەردانی ئەو جۆرە شوێنانە نەبوو، بەڵام هەر تەنیا بۆ ئەوەی ڕیزی هاوەڵانم یێک نەدەم و لە میزاجی ئەوان نەدەم، هیچ بەسەر خۆم نەهێنا و لەگەڵ ئەواندا خۆم بە گازینۆیەکدا کرد.
لە ڕۆمانی (خەونی پیاوە ئێرانییەکان)
نووسەر: ماردین ئیبراهیم.
خوێندنەوەی: سامان هەولێری
@avindaripartok
شرۆڤەی کتێب: سێبەری ئەوین
نووسەر: محەمەد ئوزون
وەرگێڕان: فاروق ڕوستەمی
پێشکەشکار: نارین
@avindaripartok
هۆگران و لایانگرانی هونەری ڕۆمانی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و حیماسەیی، ئاگادار دەکەینەوە کتێبی بەرسرنجی ئەوجارەی ڕەخنەگرانی ئەدبی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەرهەمێکی دیکەی "مەمەد ئوزون"ـە بە نێوی "سێبەری ئەوین"
کاتی شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەم ڕۆمانە
چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر بە ١٧ی ئاڤریلی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر ١٠ی شەوە بە کاتی کرماشان.
@avindaripartok
سەد ساڵ تەنیایی
ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداری کۆڵۆمبی گابریل گارسیا مارکێزە لە ساڵی ١٩٦٧دا چاپ کراوە و نزیکەی سی میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. بۆ نزیکەی سی زمانی جیھانیش وەرگێڕدراوەتەوە. بەھۆی ئەم ڕۆمانەوە خەڵاتی نۆبڵی وێژە لە ساڵی ١٩٨٢ بە گابریل گارسیا مارکێز بەخشرا. مارکێز ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٦٥دا لە مەکزیک نووسیوە. دوای دوو ساڵ دەزگای (سودا ئەمریکانا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) لە ئەرژەنتین بۆ یەکەمجار ھەشتا ھەزار نوسخەی لێ چاپ کرد. ئەم ڕۆمانە بە گرنتگترین ڕۆمانەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا دائەنرێت. یەکێکیشە لە بەناوبانگترین کارە ئەدەبییەکانی جیھان. ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی یەکەمین ڕۆمانە کە زۆرترین جار خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوەتەوە بۆ سەر زمانە جیھانییەکانی دیکە.
نووسەر لەم ڕۆمانەدا ڕووداوەکانی شارۆچکەیەک ئەگێڕێتەوە لە دەمی ژیاننامەی خێزانێکەوە بە ناوی خێزانی پویندیا بە درێژایی شەش نەوە کە ئەم خێزانە...
ناوی پەڕتووک: سەد ساڵ تەنیایی
بابەت: ڕۆمان
نووسینی: گابرێل گارسیا مارکێز
ناوی وەرگێڕ: م.حەسەن ڕەستگار
خوێندنەوەی: بەفرین مەحموودزادە
پێکهاتووە لە (٣٠) بەش
@avindaripartok
بەداوای لێبوردن
لەسەر داوای بێژەری کتێبی "سەد ساڵ تەنیایی" ئەو کتێبە لەکاناڵ سڕدرایەوە!
سەد ساڵ تەنیایی
ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداریی کۆڵۆمبی گابریل گارسیا مارکیزە لە ساڵی ١٩٦٧ دا چاپ کراوە و نزیکەی سی میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. بۆ نزیکەی سی زمانی جیھانیش وەرگێڕدراوە. بەھۆی ئەم ڕۆمانەوە خەڵاتی نۆبڵی وێژە لە ساڵی ١٩٨٢ بە گابریل گارسیا مارکیز بەخشرا. مارکێز ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٦٥ دا لە مەکسیک نووسیوە. دوای دوو ساڵ دەزگای (سودا ئەمریکانا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) لە ئەرجەنتین بۆ یەکەمجار ھەشتا ھەزار نوسخەی لێ چاپکرد. ئەم ڕۆمانە بە گرنتگترین ڕۆمانەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا دائەنرێت. یەکێکیشە لە بەناوبانگترین کارە ئەدەبییەکانی جیھان. ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی یەکەمین ڕۆمانە کە زۆرترین جار خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانە جیھانییەکانی دیکە.
نووسەر لەم ڕۆمانەدا ڕووداوەکانی شارۆچکەیەک ئەگێڕێتەوە لە دەمی ژیاننامەی خێزانێکەوە بە ناوی خێزانی پویندیا بە درێژایی شەش نەوە کە ئەم خێزانە...
ناوی پەڕتووك: سەد ساڵ تەنیایی
بابەت : ڕۆمان
نووسینی: گابرێل گارسیا مارکیز
ناوی وەرگێڕ: م.حەسەن رەستگار
خوێندنەوەی: هێرۆ ئەدەبی
کاری دەنگ: شوان
پێکهاتووە لە ( ٤٦ ) بەش
@avindaripartok
هۆگران و لایانگرانی هونەری ڕۆمانی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و حیماسەیی، ئاگادار دەکەینەوە کتێبی بەرسرنجی ئەوجارەی ڕەخنەگرانی ئەدبی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەرهەمێکی دیکەی "مەمەد ئوزون"ـە بە نێوی "سێبەری ئەوین"
کاتی شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەم ڕۆمانە
چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر بە ١٧ی ئاڤریلی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر ١٠ی شەوە بە کاتی کرماشان.
@avindaripartok
هاووڵاتییان و هاوڕێیانی خۆشەویست و خولیایانی ڕۆشنگەری ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە درێژەی زنجیرەبابەتەکانی چەشنەکانی گێڕانەوە، ئەمجارەیان بۆ ناساندنی ڕۆمان شەممە، ڕێکەوتی 11ی خاکەلێوە، کاتژمێر ۱۰ و نیوی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکەم دانیشتنمان بەڕێوە دەچێت . تکایە هاوڕێمان بن و بە ئامادەبوونی گەرموگوڕی خۆتان، کۆڕەکە زیاتر بڕازێننەوە.
شرۆڤەکار: مامۆستا ئەمجەد غوڵامی
بەستەری بەشداری: /channel/roshingar
مەقامی ؛ #شیرین_بەهارە
بەدەنگی ؛ مامۆستای مەقاماتی کوردی
#تاهیر_تۆفیق ♥️
هۆنراوە ؛ ئیبراهیم ئەحمەد
که لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو
لە سێدارە کرانەوە
دار بەجێ ما
ھەژارانی سابڵاخ بردیان
زستانیش بوو نەیانسووتان
سەرمایشیان بوو نەیانسووتان
لەو دارانە
لەو تەختانە
چوار بێشکەی سووریان دروست کرد
لەو ڕۆژەوە ھەتا ئەمڕۆ
ئەو لانکانە
ھەر ئەگەڕێن
ئەم ماڵ، ئەو ماڵ
ئەم دەست، ئەو دەست
وەریان ئەگرن
ئەی نابینی ھەزاران قازی محەممەد
لەسەر لووتکە وەستاون و چەک ھەڵئەبڕن؟
شێرکۆ بێکەس