کۆی ئەو کتێبانەی لەسەر ئەو نەرمەواڵەیە دابەزیون
1_ چاوشینەکەی دەرسیم
2_قرووسکەی سەگەکەی ناوەوەم
3_خانزاد
4-قوربانی ژمارە 256
5- چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز
6- کەری تۆپیو
7- قۆڵبڕ
8- پاریس
9- مەرگی مووچەخۆرێک
10- ساڤرولا
11- لەگەڵ چپەی گەڵاکان
12- ڕووناک وەک ئەوین تاریک وەک مردن
13- ژیان لەناو بێدەنگی دا
14- پەیژەکانی ڕۆژهەڵات
15- دڵەکانی تەنیا
16- دادەسوورێ و ئۆسکار
17- شوانی کورد
18- خاڵ عەباس
19- هاوارەبەرە
20- میرزا
21- میرنشینی خاک و خۆڵ
22- میسیۆ برایم و گوڵەکانی ناو قورئانەکەی
23- مەیخانەکەی ئۆرتینە
24- شازادە چکۆل
25- ژیانی مارگریت
26- ئەشکەوتی گەوەرێ
27- هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان
28_ئەمدیوی ئاوشۆران
29-فێرگەی زمانی کوردی
https://cafebazaar.ir/app/com.partook.dangapartook
1- چاوشینەکەی دەرسیم
نووسەر: نەبەز گۆران
۲- قرووسکەی سەگەکەی ناوەوەم
نووسەر: شۆڕش شڵماشی
۳- خانزاد
نووسەر: ئارێز عەبدوڵڵا
٤- قوربانی ژمارە 256
نووسەر:گەلاوێژ نەزەریان
وەرگێڕ: ڕێباز مستەفا
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
👇👇
https://cafebazaar.ir/app/com.partook.dangapartook
هاوڕێیانی کۆڕی ڕۆشنگەری و کوردستانییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە شەوی سێشەممە لە درێژەی زنجیرە مژارەکانی بۆ لێکدانەوەی هۆکارەکانی کەمبوونی هەستی باوەڕبەخۆیی لە ژناندا، ئەمجارەیان بۆ شیکردنەوەی زەمینەی مێژوویی کەمبوونی باوەڕبەخۆیی لە نێو ژناندا، دەور و پێگەی ژن لە ئیسلام و پێش ئیسلامدا، کۆ دەبینەوە. هیوادارین بە بەشداریی خۆتان یارمەتیدەرمان بن و کۆڕەکەمان بەنرختر بکەن.
پێشکەشکار: خاتوو نارین
شرۆڤەکار: مامۆستا مەریوان هەڵەبجەیی
کات: ۱۰ و نیوی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
شوێن: کۆڕی ڕۆشنگەری
بەستەری بەشداربوون: /channel/roshingar
هاووڵاتییان و هاوڕێیانی خۆشەویست و خولیایانی ڕۆشنگەری ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە درێژەی زنجیرەبابەتەکانی چەشنەکانی گێڕانەوە، ئەمجارەیان بۆ ناساندنی ڕۆمانی شێوازی ڕێئاڵیسمی جادوویی، شەممە، ڕێکەوتی ۱۵ی گوڵان، کاتژمێر ۱۰ و نیوی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆڕی ڕۆشنگەری کۆ دەبینەوە. تکایە هاوڕێمان بن و بە ئامادەبوونی گەرموگوڕی خۆتان، کۆڕەکە زیاتر بڕازێننەوە.
شرۆڤەکار: مامۆستا ئەمجەد غوڵامی
بەستەری بەشداری: /channel/roshingar
وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرە گەورەکانی کورد زمان. لە ساڵی 1844 لە مهاباد لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.
وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.
وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستووە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری ...
( بەشێک لە هۆنراوەکانی وەفایی )
نووسینی : وەفایی
خوێندنەوەی و کاری دەنگ: هەژار حەسەن زادە
@avindaripartok
شێعری ""پیرە هەڵۆ "" هۆنراوەی ماموستا سوارە ایلخانی زادە
دەنگ : نادرصالحی
@avindaripartok
ئەمڕۆ ۲٨ی خاکەلێوە هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەید محەممەدئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە «هێمن» (شاعیر و نووسەر)
🔺لەدایک بوون بەهاری ۱۳۰۰-۱۹۲۱، مەهاباد
🔺کۆچی دوایی، ٢٨ی خاکەلێوەی ۱۳۶۵، ورمێ
🔺شوێنی ناشتن گردی شاعیران لە مەهاباد
١۴٠٣٫٠١٫٢٨
هاوڕێیان ئەوڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارێ بۆ خوێندنی فاتیحایەک دەچنە سەر گۆڕی مامۆستا هێمنی نەمر
عیشق و ئازادی
شیعر: هێمن موکریانی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
@avindaripartok
ببوورن دۆستان
کتێبی "سەدساڵ تەنیایی" بە دەنگی خاتوو بەفرین مەحموودزادە ئەمڕۆ لەسەر کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بڵاو دەکرێتەوە
هۆگرانی کتێب و لایانگرانی دەنگەپەڕتووک، هاونیشتیمانیانی ئازیز هەروەک دەزانن ئامێرەکانی پێشکەوتووی دنیای مەجازی لە هەموو بوارێکدا نەرمەواڵەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ خزمەتی زیاتر و زووتر ڕێکخستنی کار و باری مرۆڤەکان.
دەنگەپەڕتووکیش لەم پێشکەوتوویییە بێبەش نەبووە و پڕیشکێکی بەر کەوتووە.
نەرمەئامێری "دەنگەپەڕتووک" هەر ئێستا لەسەر (کافە بازار) بەردەستە و تا چەند ڕۆژی داهاتوو لەسەر گووگڵ پلەییش دەتوانن دایبەزێننە سەر گووشێکەتان و لەوێوە گوێ لە کتێبی دەنگی بگرن.
بەهۆی سەرقاڵی بە کار و پیشە و پەیداکردنی بژیوی ژیان، دەرفەتێکی کەمم بۆ تۆماری دەنگی بووە، بەڵام لەمەبەولاوە زیاتر حەول دەدەم کتێب گەلێکی باشمان هەیە کە لە داهاتوویەکی زوودا دەکرێن بەدەنگ.
تێچووی هەر کتێبێک زۆر کەمە و بە نرخێکی کەم دەتوانن بۆ هەتاهەتایە کەڵک لە دەنگەکان وەرگرن.
بەوهیوایە کە ئەو فەرهەنگە لەنێو ئێمەی کوردیشدا جێگر بێت و پشتیوانی کاری فەرهەنگی بین و بە تێچوویەکی کەم، ڕێز لە ماندووبوونی بێژەرەکان بگرین.
سپاس👇
https://cafebazaar.ir/app/com.partook.dangapartook
شرۆڤەی کتێب: سێبەری ئەوین
نووسەر: محەمەد ئوزون
وەرگێڕان: فاروق ڕوستەمی
پێشکەشکار: نارین
@avindaripartok
هۆگران و لایانگرانی هونەری ڕۆمانی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و حیماسەیی، ئاگادار دەکەینەوە کتێبی بەرسرنجی ئەوجارەی ڕەخنەگرانی ئەدبی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەرهەمێکی دیکەی "مەمەد ئوزون"ـە بە نێوی "سێبەری ئەوین"
کاتی شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەم ڕۆمانە
چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر بە ١٧ی ئاڤریلی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر ١٠ی شەوە بە کاتی کرماشان.
@avindaripartok
سەد ساڵ تەنیایی
ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداری کۆڵۆمبی گابریل گارسیا مارکێزە لە ساڵی ١٩٦٧دا چاپ کراوە و نزیکەی سی میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. بۆ نزیکەی سی زمانی جیھانیش وەرگێڕدراوەتەوە. بەھۆی ئەم ڕۆمانەوە خەڵاتی نۆبڵی وێژە لە ساڵی ١٩٨٢ بە گابریل گارسیا مارکێز بەخشرا. مارکێز ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٦٥دا لە مەکزیک نووسیوە. دوای دوو ساڵ دەزگای (سودا ئەمریکانا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) لە ئەرژەنتین بۆ یەکەمجار ھەشتا ھەزار نوسخەی لێ چاپ کرد. ئەم ڕۆمانە بە گرنتگترین ڕۆمانەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا دائەنرێت. یەکێکیشە لە بەناوبانگترین کارە ئەدەبییەکانی جیھان. ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی یەکەمین ڕۆمانە کە زۆرترین جار خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوەتەوە بۆ سەر زمانە جیھانییەکانی دیکە.
نووسەر لەم ڕۆمانەدا ڕووداوەکانی شارۆچکەیەک ئەگێڕێتەوە لە دەمی ژیاننامەی خێزانێکەوە بە ناوی خێزانی پویندیا بە درێژایی شەش نەوە کە ئەم خێزانە...
ناوی پەڕتووک: سەد ساڵ تەنیایی
بابەت: ڕۆمان
نووسینی: گابرێل گارسیا مارکێز
ناوی وەرگێڕ: م.حەسەن ڕەستگار
خوێندنەوەی: بەفرین مەحموودزادە
پێکهاتووە لە (٣٠) بەش
@avindaripartok
بەداوای لێبوردن
لەسەر داوای بێژەری کتێبی "سەد ساڵ تەنیایی" ئەو کتێبە لەکاناڵ سڕدرایەوە!
سەد ساڵ تەنیایی
ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداریی کۆڵۆمبی گابریل گارسیا مارکیزە لە ساڵی ١٩٦٧ دا چاپ کراوە و نزیکەی سی میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. بۆ نزیکەی سی زمانی جیھانیش وەرگێڕدراوە. بەھۆی ئەم ڕۆمانەوە خەڵاتی نۆبڵی وێژە لە ساڵی ١٩٨٢ بە گابریل گارسیا مارکیز بەخشرا. مارکێز ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٦٥ دا لە مەکسیک نووسیوە. دوای دوو ساڵ دەزگای (سودا ئەمریکانا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) لە ئەرجەنتین بۆ یەکەمجار ھەشتا ھەزار نوسخەی لێ چاپکرد. ئەم ڕۆمانە بە گرنتگترین ڕۆمانەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا دائەنرێت. یەکێکیشە لە بەناوبانگترین کارە ئەدەبییەکانی جیھان. ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی یەکەمین ڕۆمانە کە زۆرترین جار خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانە جیھانییەکانی دیکە.
نووسەر لەم ڕۆمانەدا ڕووداوەکانی شارۆچکەیەک ئەگێڕێتەوە لە دەمی ژیاننامەی خێزانێکەوە بە ناوی خێزانی پویندیا بە درێژایی شەش نەوە کە ئەم خێزانە...
ناوی پەڕتووك: سەد ساڵ تەنیایی
بابەت : ڕۆمان
نووسینی: گابرێل گارسیا مارکیز
ناوی وەرگێڕ: م.حەسەن رەستگار
خوێندنەوەی: هێرۆ ئەدەبی
کاری دەنگ: شوان
پێکهاتووە لە ( ٤٦ ) بەش
@avindaripartok
هۆگران و لایانگرانی هونەری ڕۆمانی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و حیماسەیی، ئاگادار دەکەینەوە کتێبی بەرسرنجی ئەوجارەی ڕەخنەگرانی ئەدبی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەرهەمێکی دیکەی "مەمەد ئوزون"ـە بە نێوی "سێبەری ئەوین"
کاتی شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەم ڕۆمانە
چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر بە ١٧ی ئاڤریلی ٢٠٢٤ی زایینی کاتژمێر ١٠ی شەوە بە کاتی کرماشان.
@avindaripartok