شرۆڤەی پەڕتووکی "گوڵی شۆران"
نووسەر؛ عەتا نەهایی
شوێنی بەڕێوەچوون؛ کاناڵی "دەنگەپەڕتووک"
@avindaripartok
🌐 سیهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🎙ئێوارە کۆرێک لەسەر "خەسارناسیی وەرگێڕان لە ئەدەبی کوردیدا"
وتاربێژان؛
✳ بەڕێز وریا غەفووری
✳ بەڕێز ڕەزا شەجیعی
🗓 کات ؛ چوارشەممە 7ی سەرماوەزی 1403ی هەتاوی 3/30 ئێوارە
🏛 شوێن؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
گوڵی شۆڕان لە نووسینی کاک عەتا نەهایی کە پێکهاتووە لە ۲۱بەش، ڕێکەتی ۷ی سەرماوەز دەخنە ژێر تیشکی شرۆڤە و لێدانەوە
تکایە لەگەڵمان بن.
پەتاتەخۆرەکان
نووسەر؛ فەرهاد پیرباڵ
ڕێکەوتی ۲۳ی گەڵاڕێزان بۆ شرۆڤە و لێکدانەوە
تکایە لەگەڵمان بن
@avindaripartok
پەتاتەخۆرەکان
نووسەر؛ فەرهاد پیرباڵ
ڕێکەوتی ۲۳ی گەڵاڕێزان بۆ شرۆڤە و لێکدانەوە
تکایە لەگەڵمان بن
@avindaripartok
لەسەر داواکاری دۆستان کتێبی داهاتوو بۆ شرۆڤە و لێکدانەوە، کتێبی "پێڵاوەکانم بۆ ئێوارە"
لە نووسینی؛ هاوار بەهمەنی، ڕێکەوتی ۹ی گەڵاڕێزان کاتژمێر ۱۰ی شەو
دەستنیشان کرا
تکایە هاوڕێمان بن👇👇
/channel/avindaripartok/7939?single
نووسەرى ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی ئەم کارەوە هەوڵیداوە دیوە شارەوەکەى نێو کۆمەڵگا بخاتە ڕوو، دیوێک نابینرێت یاخود کۆمەڵگا خۆی لێهەڵەدەکات، بەڵام ئەوە کاری ئەدەب و هونەرە کە پەردە لەسەر ئەم دیوە لابدات، کە زۆرینەی جار پڕیەتى لە دزێوى و بێدادیى، بە تایبەت بابەتى کاریگەریی چەپاندنى سێکسی، کە دەبێتە هۆی ئەوەى پیاوان حەزى سێکسییان بۆ هاوڕەگەزەکانى خۆیان بجوڵێت.
یەکێک لە دیاردە دزێوەکانى هەر کۆمەڵگایەکى دواکەوتوو دیاردەی (منداڵبازییە) کە یەکێکە لە جۆرە ترسناکەکانى توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵ، کە خۆی لە ئەتککردنى منداڵدا دەبینێتەوە و كاریگەریی خراپی دەروونى و جەستەیی و تەنانەت کۆمەڵایەتیشی لەسەر منداڵ دەبێت و لە داهاتووشدا کۆی ژیانى ئەو منداڵە دەخاتە ناو دۆخێکى نەخوازراوە و ئەگەرى هەیە بەرەو چەندین ئاراستەى خەراپتری ببات.
پیرباڵ لەم ڕۆمانەیدا بەبێ ترس و شەرم، لە کۆنتێستێکى هونەریی و بەبێ زیادەڕەوەى لە زمان و سەلیقەى گێڕانەوەدا هاتووە ئەم دیاردە دزێوەى کردۆتە کۆنسێپتى ڕۆمانەکەى و...
ناوی پەرتووك : منداڵباز
بابەت : ڕۆمان
نوسینی : فەرهاد پیرباڵ
خوێندنەوەی : محەمەد ناكام
كاری دەنگ : ئاوات كوێستانی
پێكهاتووە لە ( 16 ) تراك
پەڕتووکی داهاتوو بۆ شرۆڤە و لێکدانەوە بە ناوی؛ "شەدەی سوور"
بابەت؛ کۆمەڵە چیرۆک
نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە ۲۱ بەش.
ڕێکەوتی شرۆڤە ۲٥ی ڕەزبەر، بەرابەر غ
بەشێوەی ڤۆیسکاڵ و ڕاستەوخۆ.
تکایە لەگەڵمان بن
@avindaripartok
شرۆڤەی کتێبی "چاوشینەکەی دەرسیم"
نووسەر: نەبەز گۆران
کاری دەنگ: ناسر عەبدوڵڵاهی
پێشکەشکار: خاتوو نارین
شرۆڤەکاران: تەوار، شۆڕش، ئازادی و ...
@avindaripartok
سڵاو.
لەسەر داوای هێندێک لە هاوڕێیان کاتی شرۆڤەی "چاوشینەکەی دەرسیم" بۆ سێ حەوتوو واتە ۱۱ی ڕەزبەر درێژ کرایەوە.
⚫️ هونەرمەند ئیبڕاهیم قادری کۆچی دوایی کرد
➖ سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، ۲۹ی خەزەڵوەر، هونەرمەندی کورد، ئیبڕاهیم قادری لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
@avindaripartok
شرۆڤەی کۆمەڵەچیرۆکی پەتاتەخۆرەکان
نووسەر: فەرهاد پیرباڵ
شوێنی بەڕێوەچوون: کەناڵی دەنگەپەڕتووک
@avindaripartok
شرۆڤەکاران: خاتوو نارین، شۆرش فەرامەرزی، کاک ئازادی و ...
🌸ناونووسیی فێرکاریی ڕاستەوخۆی زمانی کوردی تەنیا بۆ شاری شنۆ و دێهاتەکانی🌸
"گەر دەتهەوێ بە شێوەی ڕاست و ڕێکوپێک فێری نووسین و خوێندن بە زمانی خۆت بی هەروەها بڕوانامەی زمانەکەت وەربگری ئێستا کاتی ناونووسییە"
🔵ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولی ڕاستەوخۆ (حضوری)ی فێرکاریی ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ گەورەساڵان لەنێو شار و دێهاتەکانی شنۆ بەڕێوە دەبات.
🔴خولەکانی ئەمساڵ:
۱. ئەدەب و ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتووی زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی (شار و گوندەکانی شنۆ) شەوانە و ڕۆژانە
۲. ڕێنووس و فێرکاریی زاراوەی کورمانجی (لاتینی) ڕۆژانە تەنیا نێو شار
⚪️بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
هەژار شنۆیی تێلگرام
@HazharShnoyi
هەژار شنۆیی
09014191988
سارا خەنشا
09141668648
کەناڵی فێرگە
/channel/kurdish_in_levels
نووسەر: هاوار بەهمەنی
پێشکەشکار: ناسر عەبدوڵڵاهی
شرۆڤەکاران: شۆڕش فەرامەرزی، تەوار، ئازادی
شوێنی بەڕێوەچوون: کەناڵی دەنگەپەڕتووک
@avindaripartok
دراوسێکان هێمای چینێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو بە تایبەتمەندییە جیاواز و ناوازەکانییەوە نیشان دەدات.
ئەحمەد مەحموود بە یارمەتی کارەکتەر و ڕووداوەکانی کۆمەڵگای سەردەمی خۆی مامەڵە دەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتییەکانی وەک نەخوێندەواری، ئایین، ژیانی کرێکاران، بێکاری، برسێتی، پرۆسەی بە نیشتمانیكردنی نەوت و ئاڵنگاریی کۆمەڵایەتی دەکات. ئەم نیگا ڕەخنەگرانەیە، گرینگیدانە بە کێشەکانی کۆمەڵگا و هەوڵدانە بۆ بردنەسەری ئاستی وریایی و هەوڵ بۆ ڕاستکردنەوەیان.
ئەم ڕۆمانە فرەچەشن و دەوڵەمەندە، ئەم بەرهەمە ئەدەبییە، بانگهێشتنی خوێنەر دەکات بۆ بیرکردنەوەی قووڵتر لە پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان.
دراوسێکان
نووسەر؛ ئەحمەد مەحموود
وەرگێڕ لە فارسێوە؛ سەلاح گادانی
وەشانخانەی ٤۹ کتێب
خوێندنەوە؛ ناسری عەبدوڵڵاهی
٤۹٦ لاپەڕە
پێکهاتوو لە ٤۳ بەش
@avindaripartok
لەسەر داواکاری دۆستان کتێبی داهاتوو بۆ شرۆڤە و لێکدانەوە، کتێبی "پێڵاوەکانم بۆ ئێوارە"
لە نووسینی؛ هاوار بەهمەنی، ڕێکەوتی ۹ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۱۰ی شەو
دەستنیشان کرا
تکایە هاوڕێمان بن
@avindaripartok
پێڵاوەکانم بۆ ئێوارە
(مردوو و ناشتن لەم گۆڕستانەدا قەدەغەیە.) ئەم دێڕە بەخەتێکی گەورە لەسەر تەختە ئاسنێکی چوارگۆشە نووسرابوو و لەبەر دەرگای گۆڕستانەکەدا قیتکرابووەوە. ئەم گۆڕستانە کات و زەمانێکی زۆر درێژ بەسەریدا تێپەڕی بوو. هەر چوار تەنیشتی کرابوو بە ماڵ و ساغ کەوتبووە نێوەڕاستی شارەوە، بەم بۆنەوە ژلایەن شارەوانییەوە بە تەواویی قۆرخکراوە کە ئیتر مردووی تێدا نەنێژرێت.
بەڵام هێشتا بە هۆی گرانی گۆڕەوە لە گۆڕستانی گەورەی شار، ئەو کەسانەی توانای کڕینی دوو گەز خاکی گۆڕیان نییە، جاروبار شەوانە مردووەکانیان بەدزییەوە لەم گۆڕستانە کۆنەدا دەنێژن. جگە ئەو کەسانەی کە دەستکورت و هەژارن، منداڵی زۆڵی لەباربراو، ئافرەتی بە هۆی توندوتیژی خێزانەوە کوژراو، پیاوانی سۆتە و شەواڵ چەپەڵ، لەو جۆرە مردووانە بوون کە هێشتا ڕێگەیان دەکەوتە لێرە. ئەمشەویش وەکوو شەوانی تر ڕەشماڵی تاریکی هەموو جێگایەکی لەنێو سێبەری خەست و ئەستووری خۆیدا نوقم کردبوو.
ناوی پەرتووك : پێڵاوەکانم بۆ ئێوارە
بابەت : ڕۆمان
نووسینی : هاوار بەهمەنی
خوێندنەوەی : مێهرانە عەزیزی
کاری دەنگ و ڕێکخستن : شوان
پێکهاتووە لە ( ١٣ ) بەش
@avindaripartok
شرۆڤەی پەڕتووکی "شەدەی سوور"
شوێنی بەڕێوەچوون کاناڵی "دەنگەپەڕتووک"
پێشکەشکار؛ شۆڕش فەرامەرزی
@avindaripartok
"شەدەی سوور"
لە ژووری مردووشۆرخانە هەر چاویان لێک دەکرد. کوڕە گەورەکەی قارەمان گوتی:((ئەوە بابە خدر نییە. چەند جارم سۆند لە بابە خدر داوە. بابە خدر زگی باوەشێک بوو، سیرەتی هەر نەبوو. خۆ ئەوە زگی هەر نییە و ئەو دەسکەپاچەی نێوگەڵیشی زیادییە.)) کوڕەکەی دیکەی قارەمان گوتی: ((بابە خدر هێندەیان سێڕۆم لە دەستی دابوو، دەست و باسکی هەموو کون کون کرابوو. ئەو کابرایە دەڵێی حەوتوویەکە مردووە.)) قارەمان گوتی: ((ئەی لەوێ زمان و لاڵ بوو، ئەی ئەو ئەتکە چ بوو بە منتان کرد، هیچ و پووچی خوێڕی.
ناوی کتێب؛ شەدەی سوور
نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 21 بەش
@avindaripartok
لە ستایشی ژیاندا
لەم کتێبەدا نووسەر قۆناخەکانی ژیانی و چەندان ڕووداوی سیاسی، پێشمەرگایەتی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی باس دەکات، لە هەمان کاتدا پوختەی ئەزموونی خۆی لە بواری نووسیندا، دەخاتە ڕوو.
مۆسیقا پدرام شەهلایی.
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی.
دیزاینەر و پێشکەشکاری تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
پێکهاتوو لە ۳۲ بەش
@avindaripartok
ژیان و مانای ژیان
ناساندنی دوو کتێب لەسەر مانای ژیان
#ناساندنی_کتێب #مانای_ژیان #کتێب #کتێب_خوێندنەوە #ناوەندی_خانی #کتێبی_هونەر_و_ئەندێشە #کافه_و_کتێبفرۆشی_هونەروئەندێشە #کوردستان #ژیان
#honaroandisha #bookstore #kurdstan
دانلود شده توسط ربات @wefollowbot
چاوشینەکەی دەرسیم ئەو کیژۆڵە هەناسە ساردەی ناو ڕۆمانی "چاوشینەکەی دەرسیم"ە کە کاک نەبەز گۆران لە زمانی ئەوەوە و چەند کەسی ترەوە باسی ئەوهەمۆ نەهامەتی و قەڵاچۆیەی کوردی باکوور و شۆڕشەکەی سەید ڕەزای دەرسیم مان بۆ دەگێڕێتەوە...
هەڵبژاردەی کتێبی ئەمجارەمان بۆ شڕۆڤە و لێکدانەوە ڕۆمانی ناوازەی "چاوشینەکەی دەرسیم"ە بە قەڵەمە جوانەکەی مامۆستا نەبەز گۆران و خوێندنەوەی چووکەتان ناسر عەبدوڵڵاهی
ڕێکەوتی بەڕێوەچوون ٤ی ڕەزبەر
کاتژمێر ۱۰ی شەو لەسەر کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەشێوەی ڤۆیسکاڵ واتە ڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.
بەشداری ئێوەی بەڕێز دەبێتە هەۆی دەوڵەمەندی بەرنامەکەمان.
/channel/avindaripartok/7570