نووسەرى ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی ئەم کارەوە هەوڵیداوە دیوە شارەوەکەى نێو کۆمەڵگا بخاتە ڕوو، دیوێک نابینرێت یاخود کۆمەڵگا خۆی لێهەڵەدەکات، بەڵام ئەوە کاری ئەدەب و هونەرە کە پەردە لەسەر ئەم دیوە لابدات، کە زۆرینەی جار پڕیەتى لە دزێوى و بێدادیى، بە تایبەت بابەتى کاریگەریی چەپاندنى سێکسی، کە دەبێتە هۆی ئەوەى پیاوان حەزى سێکسییان بۆ هاوڕەگەزەکانى خۆیان بجوڵێت.
یەکێک لە دیاردە دزێوەکانى هەر کۆمەڵگایەکى دواکەوتوو دیاردەی (منداڵبازییە) کە یەکێکە لە جۆرە ترسناکەکانى توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵ، کە خۆی لە ئەتککردنى منداڵدا دەبینێتەوە و كاریگەریی خراپی دەروونى و جەستەیی و تەنانەت کۆمەڵایەتیشی لەسەر منداڵ دەبێت و لە داهاتووشدا کۆی ژیانى ئەو منداڵە دەخاتە ناو دۆخێکى نەخوازراوە و ئەگەرى هەیە بەرەو چەندین ئاراستەى خەراپتری ببات.
پیرباڵ لەم ڕۆمانەیدا بەبێ ترس و شەرم، لە کۆنتێستێکى هونەریی و بەبێ زیادەڕەوەى لە زمان و سەلیقەى گێڕانەوەدا هاتووە ئەم دیاردە دزێوەى کردۆتە کۆنسێپتى ڕۆمانەکەى و...
ناوی پەرتووك : منداڵباز
بابەت : ڕۆمان
نوسینی : فەرهاد پیرباڵ
خوێندنەوەی : محەمەد ناكام
كاری دەنگ : ئاوات كوێستانی
پێكهاتووە لە ( 16 ) تراك
پەڕتووکی داهاتوو بۆ شرۆڤە و لێکدانەوە بە ناوی؛ "شەدەی سوور"
بابەت؛ کۆمەڵە چیرۆک
نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە ۲۱ بەش.
ڕێکەوتی شرۆڤە ۲٥ی ڕەزبەر، بەرابەر غ
بەشێوەی ڤۆیسکاڵ و ڕاستەوخۆ.
تکایە لەگەڵمان بن
@avindaripartok
شرۆڤەی کتێبی "چاوشینەکەی دەرسیم"
نووسەر: نەبەز گۆران
کاری دەنگ: ناسر عەبدوڵڵاهی
پێشکەشکار: خاتوو نارین
شرۆڤەکاران: تەوار، شۆڕش، ئازادی و ...
@avindaripartok
سڵاو.
لەسەر داوای هێندێک لە هاوڕێیان کاتی شرۆڤەی "چاوشینەکەی دەرسیم" بۆ سێ حەوتوو واتە ۱۱ی ڕەزبەر درێژ کرایەوە.
شرۆڤەی کتێبی "قوربانی ژمارە 256
نووسەر: گەلاوێژ نەزەریان
وەرگێڕ: ڕێباز مستەفا
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
پێشکەشکار: شۆڕش فەرامەرزی
ئەنفال و هەڵەبجە ئەو زامەی قەت سارێژ نەکراوە و نابێ.
زۆرمان بیستووە کە کورد هەموو جۆرە مەرگێکی تاقی کردۆتەوە، ڕەنگە ڕستەکە لۆس بووبێت، بەڵام هەندێک جار بابەتگەلێک دێتە ئاراوە کە خۆڕسک دەتباتەوە سەر ئەو باوەڕە کە ڕاستە کورد هەموو جۆرە مەرگێکی تاقی کردۆتەوە، بەڵام لە هەموان بەژانتر ئەنفال و کیمیابارانی هەڵبجەی شەهیدە.
"قوربانی ژمارە ٢٥٦" لە نووسینی خاتوو "گەلاوێژ نەزەریان" لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە ئاوڕ لەو کارەساتە دەداتەوە.
"ڕێباز مستەفا" وەریدەگێڕێتەوە سەر زمانی کوردی و پێشکێش خوێنەرانی کوردی دەکات.
ئێمەش وەک بەڕێوەبەری کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بە پێویستی دەزانین کۆڕێکی شرۆڤە و لێکدانەوەی بۆ پێک بێنین و خالی بەهێز ولاوازی ئەم کتێبە بخەینە ڕوو بۆ هەرچی بەهێزتربوونی ئەدەبیاتی کوردی.
ئەم ڕۆمانە بە دەنگی "ناسر عەبدوڵڵاهی" پێشکەش بەو کەسانە کراوە کە نەیانتوانیوە کتێبەکە بەدەست بێنن.
تکایە هاوڕێمان بن لە شەوی چوارشەممە، کاتژمێر١٠ی شەو، ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی بەرامبەر بە ١١ی سێپتامبری ٢٠٢٤ی زایینی.
فرۆکەکە یەکەم جار دانەیەک بوو، بوونە دووان و سێیان و...، تا دەهات زیاتر و زیاتر دەبوون، لە لای خۆرئاوای ئاسمانەوە دەهاتنە سەر شار و بەرەو باشووری شار دەکشان، خۆیان تێ ڕۆ دەکرد و لە دوای خۆیانەوە بە چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بڕبڕەی پشتی شاریان دەهێنایە لەرزین...
پەڵە هەوری زەردباو بەسەر شاردا تێکدەقژقژان و ئینجا پێکەوە بەسەر بانی ماڵان و دار و درەختان و... شۆڕ دەبوونەوە... زیڕەم کردبوو، هەمووان زیڕەیان کردبوو. شار بە هەموو هێز و بڕستی خۆیەوە ڕایدەکرد و بۆ پێشەوە پاڵی دەداین، دەیزریکاند و هاواری بەسەردا دەکردین و بە تووڕەییەوە پێی دەگوتین: (ڕاکەن، مەرگ سواری سەر پشتم بووە، دەیەوێت هەمووتان پێکەوە قووت بدات! ڕاکەن و لە من دوور کەونەوە، دوور و دوورتر...).
ناوی کتێب؛ قوربانیی ژمارە 256
نووسەر؛ گەلاوێژ نەزەریان
بۆ کوردی؛ ڕێباز مستەفا
بابەت؛ ڕۆمان
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 21 بەش
@avindaripartok
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛
📝 کارگای شێوازی وتارنووسی
وانەبێژ:
دوکتور ئیسماعیل مستەفازادە
تەوەر:
- شێوازی توێژینەوەی کتێبخانەیی
- شێوازی داڕشتی وتار
شوێنی بەڕێوەچوون:
ژووری تایبەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد هەڵکەوتوو لە ئیدارەی ئیڕشادی ئیسلامی
دوایین دەرفەت بۆ ناونووسی :
31ی گەلاوێژی 1403ی هەتاوی
ئایدیی پێوەندی بۆ ناونووسی ؛ slain64@
ژمارە پێوەندی ؛ 09142038584
🆔 @binkemukrian
_ خاوەنشکۆ، پێم وابوو (شا و سوڵتان) ئاگاداری کاروباری یەکترن، ئێستاشی لەگەڵدا بێ هەر لەسەر ئەو بڕوایەم، چونکە دوای گەیشتنی نامەی بەڕێزیان، زۆری نەبرد نامەیەکی سوڵتانیشم بەهەمان ناوەڕۆکەوە بەدەست گەیشت، بۆیە بڕیارمدا ئاگاداری بکەمەوە کە پێش ئەو، نامەی خاوەنشکۆم بەدەست گەیشتووە!
شا بە سەرنجەوە لە خوشک ڕادەمێنێ، ئینجا لێی دەپرسێ:
+ واتا تۆ بە ناوەڕۆکی نامەکەی شای مەزن قایل بویت و ئەوت ڕەتکردەوە؟
_ نەخێر خاوەنشکۆ، مەبەستم ئەوەیە بە ناوەڕۆکی هەردوو نامەکە قایل نەبووم و نیم.
+ همم.. کەواتە تۆ جیاوازی لە نێوان شای ئێران و سوڵتانی نەگریسی عوسمانیدا ناکەیت؟
_ خۆزی جیاوازی دەبوون، بەڵام چی بکەم! مخابن تا ئێستا هیچ جیاوازییەکم نەدیوە!
ناوی کتێب؛ خانزاد
نووسەر؛ ئارێز عەبدوڵلا
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
بابەت؛ ڕۆمان
پێکهاتوو لە 13 بەش
@avindaripartok
کتێبی داهاتوو بۆ شرۆڤە؛
"خەونی پیاوە ئێرانییەکان"
نووسەر: ماردین ئیبراهیم
/channel/avindaripartok/7694
شرۆڤەی پەڕتووکی "شەدەی سوور"
شوێنی بەڕێوەچوون کاناڵی "دەنگەپەڕتووک"
پێشکەشکار؛ شۆڕش فەرامەرزی
@avindaripartok
"شەدەی سوور"
لە ژووری مردووشۆرخانە هەر چاویان لێک دەکرد. کوڕە گەورەکەی قارەمان گوتی:((ئەوە بابە خدر نییە. چەند جارم سۆند لە بابە خدر داوە. بابە خدر زگی باوەشێک بوو، سیرەتی هەر نەبوو. خۆ ئەوە زگی هەر نییە و ئەو دەسکەپاچەی نێوگەڵیشی زیادییە.)) کوڕەکەی دیکەی قارەمان گوتی: ((بابە خدر هێندەیان سێڕۆم لە دەستی دابوو، دەست و باسکی هەموو کون کون کرابوو. ئەو کابرایە دەڵێی حەوتوویەکە مردووە.)) قارەمان گوتی: ((ئەی لەوێ زمان و لاڵ بوو، ئەی ئەو ئەتکە چ بوو بە منتان کرد، هیچ و پووچی خوێڕی.
ناوی کتێب؛ شەدەی سوور
نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 21 بەش
@avindaripartok
لە ستایشی ژیاندا
لەم کتێبەدا نووسەر قۆناخەکانی ژیانی و چەندان ڕووداوی سیاسی، پێشمەرگایەتی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی باس دەکات، لە هەمان کاتدا پوختەی ئەزموونی خۆی لە بواری نووسیندا، دەخاتە ڕوو.
مۆسیقا پدرام شەهلایی.
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی.
دیزاینەر و پێشکەشکاری تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
پێکهاتوو لە ۳۲ بەش
@avindaripartok
ژیان و مانای ژیان
ناساندنی دوو کتێب لەسەر مانای ژیان
#ناساندنی_کتێب #مانای_ژیان #کتێب #کتێب_خوێندنەوە #ناوەندی_خانی #کتێبی_هونەر_و_ئەندێشە #کافه_و_کتێبفرۆشی_هونەروئەندێشە #کوردستان #ژیان
#honaroandisha #bookstore #kurdstan
دانلود شده توسط ربات @wefollowbot
چاوشینەکەی دەرسیم ئەو کیژۆڵە هەناسە ساردەی ناو ڕۆمانی "چاوشینەکەی دەرسیم"ە کە کاک نەبەز گۆران لە زمانی ئەوەوە و چەند کەسی ترەوە باسی ئەوهەمۆ نەهامەتی و قەڵاچۆیەی کوردی باکوور و شۆڕشەکەی سەید ڕەزای دەرسیم مان بۆ دەگێڕێتەوە...
هەڵبژاردەی کتێبی ئەمجارەمان بۆ شڕۆڤە و لێکدانەوە ڕۆمانی ناوازەی "چاوشینەکەی دەرسیم"ە بە قەڵەمە جوانەکەی مامۆستا نەبەز گۆران و خوێندنەوەی چووکەتان ناسر عەبدوڵڵاهی
ڕێکەوتی بەڕێوەچوون ٤ی ڕەزبەر
کاتژمێر ۱۰ی شەو لەسەر کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەشێوەی ڤۆیسکاڵ واتە ڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.
بەشداری ئێوەی بەڕێز دەبێتە هەۆی دەوڵەمەندی بەرنامەکەمان.
/channel/avindaripartok/7570
دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان
لە ناوەوە بونیادنان، لە دەرەوە دانپیانان
هەموو قەیرانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە بنەڕەتدا قەیرانی ئاگاییە، بیرمەندی فەڕەنسی ئۆگوست کۆمت وەهامان پێ دەڵێت.
نەبوونی دەوڵەتی کوردی، نەبوونی توانا بۆ بونیادنانی دەوڵەتی کوردی، نەبوونی هاودەنگی و هاوبەرنامەیی هێزە کوردییەکان بۆ سیاسەتکردن بەو ئاراستەیە، لە بنەڕەتدا قەیرانێکی ئاگاییە، نیشانەیەکی زەقی قەیرانی ئاگایی سیاسییە. نیشانەی نەبوونی ئامانجێکی سیاسی ڕوونە لە ئاگایی سیاسی کوردیدا. مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی دەوڵەتی کوردی لە ئاستی ئاگاییدا، دەبێت پێش هەموو هەنگاوەکانی دیکە بکەوێت. ئەم کارە هەوڵێکە بەو ئاڕاستەیە…
ناوی کتێب؛ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان
نووسەران؛ د، بورهان یاسین، سەردار عەزیز
خوێندنەوە؛ چیمەن ڕەحیمی
پێکهاتوو لە ٤ بەش
@avindaripartok
دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان
لە ناوەوە بونیادنان، لە دەرەوە دانپیانان
هەموو قەیرانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە بنەڕەتدا قەیرانی ئاگاییە، بیرمەندی فەڕەنسی ئۆگوست کۆمت وەهامان پێ دەڵێت.
نەبوونی دەوڵەتی کوردی، نەبوونی توانا بۆ بونیادنانی دەوڵەتی کوردی، نەبوونی هاودەنگی و هاوبەرنامەیی هێزە کوردییەکان بۆ سیاسەتکردن بەو ئاراستەیە، لە بنەڕەتدا قەیرانێکی ئاگاییە، نیشانەیەکی زەقی قەیرانی ئاگایی سیاسییە. نیشانەی نەبوونی ئامانجێکی سیاسی ڕوونە لە ئاگایی سیاسی کوردیدا. مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی دەوڵەتی کوردی لە ئاستی ئاگاییدا، دەبێت پێش هەموو هەنگاوەکانی دیکە بکەوێت. ئەم کارە هەوڵێکە بەو ئاڕاستەیە…
شرۆڤەی کتێبی "خانزاد"
نووسەر: ئارێز عەبدوڵڵا
شوێنی شرۆڤە؛ کاناڵی "دەنگەپەڕتووک"
@avindaripartok
سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە هاووەڵاتیانی بەڕێز:
هاوزمانانی ژیر و خەمخۆر:
ئەم کاناڵە ( فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی - کوردی ) داندراوە بۆ پاراستن و زیندوو ڕاگرتنی زمانی زگماکیمان، بە تایبەت بۆ میرمنداڵان و تازەلاوان و لاوان، ئەو کارەش ئەرکی تەواوی هاووەڵاتیانە،
هەر وەک لە ناوی کاناڵەکەوە ( فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی- کوردی) دیارە، ئەم کاناڵە داندراوە بۆ ئەو مەبەستە، هیچ بابەتێکی تر لێرە جێی نابێتەوە، تکایە با هەموومان بۆ سەلماندی خۆشەویستیمان بۆ نیشتمان و زمانەکەمان، بەشداری چالاکانەمان ببێ،
تکایە کاناڵەکە بناسێن بە دۆستانتان،
@farhangijin
/channel/farhangijin
/channel/farhangijin1
کتێبی داهاتوو بۆ شرۆڤە "خانزاد"
نووسەر؛ ئارێز عەبدوڵڵا
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
لەگەڵمان بن
🌐 حەڤدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
✳ ئێوارە کۆڕێک بۆ ڕەخنە و لێکدانەوەی ڕۆمانی ؛
📚ئەشکەوتی گەوەرێ
✍ نووسەر ؛بەفرین شەڕەفکەندی
وتاربێژان؛
🔹قادر نیازی
🔹مەنسوور مێهرجویان
🔹یاقووب خزری
🔹کات ؛چوارشەممە 24ی گەلاوێژی 1403ی هەتاوی 4/30ی ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
شرۆڤەی کتێبی "قرووسکەی سەگەکەی ناوەوەم
نووسەر؛ شۆڕش شڵماشی
پێشکەشکار؛ نارین
@avindaripartok