awmedalkurdi | Unsorted

Telegram-канал awmedalkurdi - وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

1201

#پشتیوان_بەخوا_لێڕە_دڕۆی_فێلی_مولحیدان_هەڵ_دەماڵین .

Subscribe to a channel

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

بێدەنگبـــوون
جوانترین نیعمەتە لەکاتی بێتاقەتیا!
لەو ساتانەی گشت مەخلوق لە قسەی دڵـت تێناگەن
بێدەنگبـە!
بەڵام ژاوەژاوی ناخت بەجێ مەهێڵە
هەمووی بۆ الله باسبکە و ئیتر خەمی هیچت نەبێ
هەموو شت باشەبێ دوای ئەوە دڵنیابە


🖤

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

جيهـان پـڕە لە کـەسـانـی بـاش
ئـەگـەر نـاتـوانـی کـەسێـک بـدۆزيتـەوە ...!
خـــۆت ئەو کـەسـەکـە بـە ..!


🤍

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

میهرەبانی خودا ئەگەر هات هەموو پێوەرەکان دەگۆڕێت..


🤍

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

وەک وەسێتێک ..

داوای لێخۆشبوون بکە هەرکات
#تــــاوانــــت کرد..


🖤

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

وَلَا تَيْأَسُوا مِن رَّوْحِ اللَّهِ ۖ

له سۆز و میهره‌بانی خـودا
نـائومێد مه‌بن.



🤍

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

ڕوخساری جوان بەرەو پیر بوون دەچێت. جەستەی باشیش گۆڕانکاری بەسەردێت. بەس دڵێکی باش هەمیشە وەک خۆی ئەمێنێتەوە..

🖤

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

لە دین و ڕەوشتی یەڪتر بپرسن چیتان یاوە لە موڵڪ و جوانی خۆ بازرگانی ناکەن.


‌🤍

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

#بةلى_بيگومان_دةبيت_سكالا_لهداواكارى_گشتى_بكريت_چونكه_
#ياساى_سوكايةتى_كردن_به_ئيسلامى_رانةگايندوه_له_دادگاكانى
#كـــــــــــــوردســــــــتـــــــــان
کاتێک ڕێزت لە پیرۆزی زۆرینە نەگرت..

هیچ حیسابێکت بۆ پیرۆزی باوک ودایکت یاخود خوشک و براو خاڵ و مامت نەگرت .

یاساکانی وڵاتەکەتت پشتگوێ خست ،هەستای بەبێ ڕێزیکردن بە پیرۆزی زۆرینە ،ئەوا دەبێ چاوەڕێی وەها کاردانەوەیەک بیت..

بەڵێ بەهیچ جۆرێک لەم کاتەی یاساکانی ئیسلامی پشتگوێ خراون و بەرکار نین ،بۆ هیچ کەس یاخود هێزێک نییە خوێنی کەسێک حەڵاڵ بکات یاخود بیڕێژێت لەسەر بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان ،چونکە ئەو کەسانە کە بێڕێزی دەکەن ئیقامە حوجەیان لەسەر نەکراوە ،هێشتا ئەو زاتەی ئەمان بێ ڕێزی پێدەکەن پێی ئاشنا نین ،لەهیچ مەجلیسێکی زانستی دانەنراون تا زانایان گومانەکانیان بڕەوێننەوە .

ئەوەی لێرە تاوانباری سەرەکییە ئەو حکومەتەیە کە هەڵناسێ بە جێبە جێ کردنی ئەو یاسایانەی بۆ دادگاکانی خۆی داڕشتووە ،داواکاری گشتی تاوانبارە کاتێک کەسێک دەبینێت بەڕۆژی ڕوناک سوکایەتی بەیاساکانی دادگاکانی دەکات و سکاڵا تۆمار ناکات ..

ئاخر گەر سکاڵا بکرایە ئەوا ئەو گەنجە تێدەگەیەنرا کە نابێ بەم شێوەیە بیروڕات دەربڕیت ،تێدەگەیەنرا کە ئەگەر ڕەخنەت هەیە و کافری بە ئاینی زۆرینە ئازادی ،بەڵام بۆت نییە بەکلیپ و پۆست و کۆمێنت بێڕێزی بکەیت.

قسەیە بۆ تاریکبیرە ناخ بۆگەنەکان..

ئێوەی بۆگەن کە پاشەڵتان لەزێراب پیسترە هەمیشە دوو پێوانەتان پێیە بۆ پێوانی ڕوداوەکان،،ڕۆژانە بەدەیان کەس بکوژرێ و بسوتێنرێ نقەتان نییە،،بەڵام هەر کوشتنێ بە مو پەیوەندی بەئیسلامەوە هەبو ،ڕێک وەک 🐶.....دەڕشێنەوە ..
الحمدلله ماسکی نیفاقتان کەوتووە ،ناسراون ،کاتێ دێنە سەر شاشە هێندە بۆگەنن،،دەبێ غوسڵی تەلەفزیۆنەکەمان دەرکەین..

بۆ ئیسلامیەکان..
بیکەن بەخاتری خودا کاتێک لەم باسە قسەدەکەن وەسەتییەت بپارێزن ،ناکرێ ئەو کلیپ و کۆمێنتانەی ئەم گەنجەش بەهەند نەگرن..

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

قودس دڵی مسوڵمانان...

لێکردنەوەو فڕێ دانی ئاڵای إسڕائیل لەلایەن قەڵەڕەشێکەوە ...

/channel/Wecharxeni_aqll

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

خوای گەورە لێتی قەبوڵ نەکات، علمانیەکان تۆیان ناردووە تەنها بۆ گومان بڵاو کردنەوە، ئاوی زەمزەم ئاوێکی موبارکە جێگای خواردنیش دەگرێتەوە شیفای نەخۆشیە، ئەمە فەرموودەی پێغەمبەره صلی الله علیه وسلم. زانست و زانیاریەکانی ئێوەش بۆناو تەنەگەی زبڵە.

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

/channel/Wecharxeni_aqll

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

واللە چۆن شێرپەنجە بۆتە نەخۆشییەکی کوشندە و بە هۆیەوە خەڵکێکی زۆر لەناودەچن ، ئەم ئیخوانیانەش بە تایبەت شلگرتوو ئاوان بۆ ئیسلام و موسڵمانان .

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

فێمینیزمی جێندەری
جەنگێک بەرانبەر سروشتی بایلۆجی ئافرەت

👈بەشێوەیەکی گشتی فێمینیستە جێندەرییەکان بانگەشەی هاوشێوەبوون دەکەن و هەموو جۆرە جیاوازییەک، وەک: جیاوازی بایلۆجی و کۆمەڵایەتی و دەروونی لەنێوان ژن و پیاوادا ڕەت دەکەنەوە. تەنانەت هۆکاری توانا ماسولکەیییەکانی پیاوانیش دەگێڕنەوە بۆ بارودۆخی کۆمەڵایەتی، بۆیە دەکرێت بگوترێت: "فێمینیزمی جێندەری فکرێکە بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی ڕۆڵ لەڕووی کۆمەڵایەتی و کولتورییەوە لەنێوان ژن و پیاودا."

👈 «ئۆشۆ» دەڵێت: "فیمینیستەکان ویستیان خۆیان لەگەڵ پیاو یەکسان بکەن، وەک پیاو جلیان پۆشی و وەک پیاو قسەیان کرد و وەک پیاو پرچیان کورت کردەوە، لەکۆتایییا ژنێتی خۆیان دۆڕان و نەشیانتوانی ببنە پیاو، بەڵکوو خۆیان کردە پیاوێکی پلە دوو کە ئەمیش گەورەترین دۆڕانی ئافرەت بوو لە مێژوودا"

👈مەترسی ئەم فکرە ئەوەیە کە یاسای مرۆڤایەتی لەسەر زەوی دەسڕێتەوە، پەیامەکەی ئەوەیە کە ناکرێت مرۆڤ هەتا سەر «مێ» یان «نێر» بێت، بەڵکوو دەکرێت ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن، «فێمینیستە جێندەرییەکان» بۆیە چەمکی «جێندەر» بەکار دەهێنن تا وشەی نێر و مێ بسڕنەوە لە هزری مرۆڤایەتیدا، کە ئەمەش ڕووی دا، ئیتر یاسای مرۆڤایەتی تێک دەچێت و ڕەگەز نامێنێت، واتە چیتر مەرج نییە ژن دایک بێت، بەڵکوو دەکرێت پیاویش ببێت بە دایک، ئیتر مەرج نییە خێزان بمێنێت، مەرج نییە زەواج بمێنێت، ئەگەر زەواجیش کرا، مەرج نییە تەنیا لەنێوان کوڕ و کچدا بکرێت، بەڵکوو دەکرێت ژن و ژن، پێیان دەوترێت خێزان و پیاویش دەتوانێت پیاو مارە ببڕێت!

ئەمەش پوختەی فکری «فێمینیزمە جێندەرییەکان»ـە کە دەیانەوێت نالۆجیکییەت و ناخواڕسکی لەگەڵ خواڕسک و دەروونی پاکی مرۆڤدا تێکەڵ بکەن و سروشتی ئاساییی ئافرەت بگۆڕن.

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

بێدینێك_دەلێـت_بـۆ_لە_قورئاندا_باسی_بەفر_نەکراوە
بەفر لە ئیسلامدا
دژە ئیسلامەکان ڕەخنە دەگرن و دەڵێن ئیسلام بەس بۆ عەرەب هاتووە و قورئان هی عەرەبە بەبەڵگەی ئەوەی کوا وشەی (بەفر) هاتووە لەقورئاندا و محمد...صلی الله علیه وسلم .. عەرەب بووە لە بیابان بوونە نەیانزانیوە بەفر چییە ؟
لە وەڵامدا دەڵێین با سەیرێکی دوو سەرچاوەکەی ئیسلام(قورئان و سوننەت) بکەی بزانین باسی بەفر و هاوشێوەکانی کراوە یا نا ؟
حدثنا أبو هريرة قال: كان رسول الله ( ﷺ ) يسكت بين التكبير وبين القراءة إسكاتة- قال أحسبه قال هنية- فقلت بأبي وأمي يا رسول الله، إسكاتك بين التكبير والقراءة ما تقول قال: ((أقول اللهم باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب، اللهم نقني من الخطايا كما ينقى الثوب الأبيض من الدنس، اللهم اغسل خطاياي بالماء والثلج والبرد ))
صحيح البخاري 744
ڕاڤەیەکەی کورت : پێغەمبەر( ﷺ ) دەفەرموێت لەنێوان تەکبیرە و الفاتحة دوعا دەکەم و دەڵێم : خودایە تاوانەکانم بشۆوە بەئاو و بەفر و تەرزە
لەڕوایەتێکی مسلم دا هاتووە کە دایکە عائیشە دەگێرێتەوە کە پێغەمبەری خودا ( ﷺ )
{كان يقول اللهم اغسل خطاياي بماء الثلج والبرد} رواه مسلم
دەیفەرمو : خودایە تاوانەکانم بشۆوە بە ئاوی بەفر و تەرزە
دەتوانن خۆتان زیاتر بگەڕێن بەدوای ئەو حدیثه صحیحانەی باسی بەفر و تەرزە دەکات ئاسانکاریەک وەکو حدیثی وەسفی (ڕووباری کوثر) هتد
پاشان با بێینە سەر قورئان ...لەقورئانی پیرۆزدا وشەی (الثلج_بەفر) نەهاتووە بەڵام با بزانین چی هاتووە ؟
خودا دەفەرموێت
أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَاباً ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَاماً فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلالِهِ
وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ يَكَادُ
سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ ( النور 43 )
ئایا نازانی یا نابینی کە خوا پەڵە هەورەکان دەبات (بە ئاسماندا) بە هێواشی پاشان ئەو (پەڵە هەورانە) بەیەکەوە پەیوەست دەکات دواتر دەیان خاتە سەر یەکتری ئینجا دەبینی دڵۆپە باران لە نێو هەورەکەوە دەبارێ وە لە ئاسمانەوە لە هەورەکان کە وەك کێون تەرزە دەبارێنێ ئینجا تووشی زیان دەبێ بەم (تەرزەیە) هەرکەسێ خوا بیەوێ وە لای دەدات لە هەرکەسێ کە خۆی بیەوێ نزیکە ڕووناکی و شەوقی بریسکەکە (بینای) چاوەکان ببات
کاتێک ئاو پلە گەرمیەکەی دەگاتە سفر دەبێتە( بەفر)بەڵام کاتێ زیاتر دادەبەزێ بۆ ژێر سفر ساردتر دەبێت و دەنکۆڵەکان زیاتر یەکدەگرن و (البر- تەرزە) دروست دەبێت
ــــــــــــــــــــ­ـ
روونکردنەوه و اعجاز بۆ حەق ویستان
ئاشکرایە ئاو سێ دۆخی هەیە (شلی و ڕەقی و گازی) کاتێکیش دەچێتە دۆخی ڕەقی زیاتر دەنکۆڵەکانی ڕێک دەبن و بلووریەک پێک دەهێنن هاوشێوەی
بلوری بەنزینە
ئەمەش وا دەکات سەهۆل و بەفرزیاتر پیسی لێدەکەنەوە چونکە بەندە ئایۆنەکان زياتر دەشکێنن .
لە حدیثیەکاندا پێغەمبەر ﷺ ( استعازة)ی بەکارهێناوە بەوەی تاوانى چوواندە بە پیسی و داوا لەخودا دەکات لەسەری لابات وەکو چۆن ئاو پیسی لادەبات ئەگەر لانەچوو بەبەفر هەر لانەچوو بەتەرزە و سەهۆڵ لایبات
بۆ حدیثی دووەمیش وەکو لە فتح البارﻱ هاتووە : باسی بەفر و سەهۆڵی کردووە بۆ تاکید کردنەوە یا لەبەر ئەوەی ئەو دوو ئاوە مرۆڤ دەستیپێ نەگەیشتووە و پاکترن} فتح الباري بشرح صحيح البخاري
بۆ ئایەتەکەش ئیعجازێکی ترە کە ڕێگای دروست بوونی تەرزە نیشان ئەیات پێش زیاتر له 1400 سال لەقورئاندا باسکراوە کە ئەو کات زانست هیچ شتێکی نەزانیوە لەسەر ڕێگای دروست بوونی تەرزە
‌کەواتە کاکی دژه ئیسلام باسەکە بەسەر خۆتدا شکایەوە و هێندەی خەریکی کۆپی پەیستی کوێرانەی بڕۆ زیاتر بگەڕێ و لێکۆڵینەوە بکە چونکە هەر ڕەخنەیەک لە ئیسلام دەبێتە جوانکردنی یا اعجاز بونی...

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

شەل نیەو پای شکاوە..

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

اَحَبَ الكَلامِ إِلى اللَّه اَربع:
سُبحَانَ اللَّه
الحمدِلله
لَا إلَه الاَ اللَّه
اللَّه اكبَر

🖤

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

ئەگەر دوعای لەناو چونی ئەو شتانە بکەم کە #ئازارم ئەدەن ..
یەکەم شت تۆ لەناو ئەچیت ئەی #دڵ



🖤

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

ئەگەر گلەیی ئەوە ئەکەیت کەخوای گەورە یەکسەر وەڵامی دوعاکانت نایاتەوە سوپاسی خوا بکە لەسەر ئەوەی کەتاوان ئەکەیت یەکسەر سزات نایات


🖤

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

ئیمامی سەعدی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :-

بەدڵنیاییەوە داواکردنی زانستی شەرعی هۆکارە بۆ سڕینەوەی تاوانەکان .

🌸«إنَّ طَلب العِلم مِن مُكفِّرات الذِّنوب».

•الإمام السَّعدي -رَحمهُ الله-


🤍

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

ئەو کەسانەی
بەردەوام بەگاڵتەوە قسە ئەکەن ..!
گەر یەک جارلە دڵەوە قسە بکەن ..!
#دڵـــــــی
هەمووان پڕ ئەکەن..!


🖤

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

لەکۆتایدا تێئەگەیت دەرمانی دڵتەنگی تۆ تـەنها نزیک بونەوەیە لەخودا..


🤍

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

* سەرهەڵدانی تەكفیر لەم سەردەمەدا
=====
بڕوابە: (الفتاوى الجلية عن المناهج الدعوية ج1/133).

سەرهەڵدان و دروست بوونی تەكفیر (كافركردنی خەڵكی موسوڵمان) لەم سەردەمەدا لە كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینەوە بوو، ئەوان ئەو ڕێبازەی خەواریجەكانیان زیندوو كردەوە، بۆ ئەم ڕاستیەو وریا بوونت لە ئیخوان موسلیمینیش ئەم چەند بەڵگەیە دەخەینە ڕوو:
سەركردەی دیاری ئیخوان موسلیمین (سید قطب) هەموو ئوممەتی موحەممەد صلی الله علیەوسلم كافر دەكات، وەك لەتەفسیرەكەیدا دەڵێت:

(إنه ليس على وجه الأرض اليوم دولة مسلمة ولا مجتمع مسلم، قاعدة التعامل فيه هي شريعة الله والفقه الإسلامي!)
( في ظلال القرآن ج4/2122 وانظر: الفتاوى الجلية عن المناهج الدعوية ج1/133).

واتە: ئەمڕۆ لەسەر زەویدا دەوڵەتێكی ئیسلامی نیە، وەكۆمەڵگایەكی موسوڵمان نیە بنچینەی مامەڵەو هەڵسوكەوت كردن تیایدا شەریعەتی خوداو فیقهی ئیسلامی بێت.

بەڵكو پێی وایە مزگەوتەكان جێگای بت پەرستَین (وهنا يرشدهم الله إلى أمور:
۱- اعتزال الجاهلية بنتنها وفسادها وشرها- ما أمكن في ذلك- وتجمع العصبة المؤمنة الخيرة النظيفة على نفسها، لتطهرها وتزكيها، وتدربها وتنظمها، حتى يأتي وعد الله لها.

۲- اعتزال معابد الجاهلية واتخاذ بيوت العصبة المسلمة مساجد. تحس فيها بالانعزال عن المجتمع الجاهلي ..... ) في ظلال القرآن ج3 ص 1816.
وە هانی خەلكی دەدات بۆ كودەتا كردن .

وەدڵێت: ئەمڕۆ موسوڵمان نەماوە (دةلَيَت: (إن المسلمين اليوم لا يجاهدون! .. ذلك أن المسلمين اليوم لا يوجدون! .. إن قضية «وجود» الإسلام ووجود المسلمين هي التي تحتاج اليوم إلى علاج!) في ظلال القرآن ج3/1634 وانظر: الفتاوى الجلية عن المناهج الدعوية ج1/133).

سەركردەكانی ئیخوان خۆیان دان بەم ڕاستیەدا دەنین و گەواهی ئەوە دەدەن كە دروست بوونی تەكفیر لەم سەردەمەدا لە سەید قوتب و ئیخوانەكانەوە بووە، وەك قەرزاوی دەڵێت:
لەم قۆناغەدا پەرتوكەكانی سەید قوتب دەركەوت كە وێنای قۆناغی كۆتایی دەكات لە كافر كردنی كۆمەڵگای موسوڵمانان (أولويات الحركة الإيسلامية ص 110 نقلاً عن: الفتاوى الجلية عن المناهج الدعوية ج1/134.).

هەروەها فەرید عەبدولخالق یەكێكی ترە لە سەركردەكانی ئیخوان باسی ئەوە دەكات كە:
دەست پێكی فیكری تەكفیر لەهەندێ گەنجی ئیخوانەوە لە بەندین خانەكانەوە سەری هەڵدا، كەكاریگەری فیكری سەید قوتب و نوسینەكانی ئەویان لەسەر بوو، وە لە ئەوەوە ئەوەیان وەرگرت كە كۆمەڵگا هەمووی لە نەفامی و سەردەمی كوفردان، وەسەركردەو حوكم ڕانەكانیان بەكافار دانا (ميزان الحق ص 115 نقلاً عن: الفتاوى الجلية عن المناهج الدعوية ج1/134).

ئەگەر بەڵگەی زیاترت دەوێت لەسەر كوشتن و بڕین و كاری تێكدەرانەو، ئەو ترس و تۆق و ئیرهابەی كە ئیخوان لەسەردەمی حەسەن بەننادا كردوویەتی ، ئەوە بەرگی یەكەمی پەرتووكی ( قافلە الإخوان ) بخوێنەرەوە، كە نوسەرەكەی عەبباس سیسی یە، یەكێكی ترە لە ئیخوانەكان (الفتاوى الجلية عن المناهج الدعوية ج1/135).

ئەمانە هەموو ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن كە سەرهەڵدانی تەكفیر و بەكافر دانانی موسوڵمانان لە ئیخوان موسلیمینەوە بوو، وەهەموو تاقم و ڕێكخراوە تەكفیریەكانی وەك قاعیدەو نوصرەو داعش بەچكەی ئیخوانن، كەچی بەچكە ئیخوانەكانی كوردستان چەواشەكاری دەكەن و خۆڵ لە چاوی خەڵكی دەكەن، و سەلەفیەكان تۆمەتبار دەكەن بە تەكفیر، دەستە چەورەكەی خۆیان بە سەلەفیەتدا دەسڕن.

مێژوو شایەتە كە سەلەفیەت دوورە لە تەكفیر كردنی موسوڵمانان، وەدوورە لەئیرهاب و تۆقاندن و كاری تێك دەرانە، بەڵكو بەردەوام خەڵكیان وریا كردووەتەوە لە تەكفیر و تەكفیریەكان، فەتواو پەرتوكەكانیان شایەتێكی ترە، وەهێمنی و دوور بوونیان لەكاری تێكدەرانەو ڕێگەنەدانیان بە خۆپیشاندان و توندوتیژی ، و تۆمەتبار كردنیان بە عەمیل و كرێگیراو لەلایەنی ئیخوان و هاوشێوەكانیانەوە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت.
حسبنا الله ونعم الوكيل
ئەیوب قەرەداغی
٢١/ ٩/ ٢٠١٧

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

خاچ پەرستێڪی موسوڵمان بوو دەڵێت:
ڕۆژێک لەگەڵ کوڕەکەمدا بە پێش پەیکەرێکی مەسیحدا دەڕۆیشتین لەنزیک کەنیسەیەک ...
(ئەوەی لەخاچ دراوەو پێیان وایە عیسا پێغەمبەرە لەخاچ دراوە)
کوڕەکەم لێی پرسیم: ئەوەکێیە بابەگیان؟؟
پێم گووت: ئەوە عیسایەو کوڕی خوایە،کەبۆ خۆشی هەر خوای ئێمەیە..
دیسان پرسی: ئەی بۆ هەڵواسراوە و هەموو جەستەی بریندارەو هێندەلاواز و بێدەسەڵات دیارە؟؟بەڕاستی بەزەییم پێدا دێتەوە..
گووتم: ئەوە ئەو تاوانبارانەی بڕوایان پێ نەهێناوە هەڵیان واسیوە..
کوڕەکەم گووتی: ئەی بۆچی بابی بەرگری لێ نەکردووە؟
یان:
مادام خوا بووە، بۆچی بۆخۆی بەرگری لەخۆی نەکردووە؟؟
پێم گووت: خوا ئەوەی بۆ هەڵبژاردووە، هەتا لەگوناحەکانی ئێمە خۆش ببێت..
چونکە:
ئەو بۆیە ڕازی بوو بەهەڵواسینی کوڕەکەی
چونڪە:
کوڕەکەی خۆی کردە قوربانی ئێمەتاوەکو تاوان وهەڵەکانی ئێمە بسڕێتەوەو لێمان خۆش بێت..
لەوکاتەدا کوڕەکەم لێی پرسیم: بابە تۆ ڕازی دەبی کە من هەڵبواسن و سزا بدرێم لەپێناو کەسێڪی دیکەدا؟؟
لەکاتێکدا ،تۆش بتوانی بەرگریم لێ بکەی ؟؟
گووتم: بێگومان ڕازی نابم...
کوڕەکەم گووتی:ئەی چۆن خوا ڕازی بووە کە ئەوەبەرامبەر کوڕەکەی بکرێت؟؟
کە دەتوانێت لێشمان خۆش ببێت بێ ئەوەی کوڕەکەی سزا بدرێت و ئاوا بێ دەسەڵات و ڕیسوابکرێت بەدەست خەڵکیەوە؟؟
پیاوەکە دەڵێت: هیچ ڵامێکم پێ نەما بەرامبەر ئەوقسانەی کوڕەکەم ..
ئەوەش سەرەتای هاتنەناو ئیسلامم بوو...
پرسیارە (فطری ــ سرووشتیەکانی)کوڕەکەم بوونەهۆی موسوڵمان بوونم..
....
و.محمدأمین
....
پێغەمبەرمان ﷺدەفەرمووێت:كل مولود يولد على الفطرة فأبواه يهودانه وينصرانه ويمجسانه..
واتا:
هەموو منداڵێک لەسەر فیتڕەت و بەموسوڵمانی لەدایک دەبێت..
بەڵام:
داک وبابی ئایینەکەی دەگۆڕن ودەیکەنە:
ــ جولەکە..
ــ یان خاچ پەرست..
ــ یان ئاگرپەرست..

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

ئاوی زەمزەم چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی، بەڵام نازانم چارەسەری بێ عەقڵی دەکات یان نا؟

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

ئەگەر پیاوێكی باشتان دەست كەوتایە ئەم هەموو لوشكە لوشك وقاوقیڕەتان. نەدەكرد
دڵنیابن ئەیانەوێ سەر لەژن وكچی كورد تێك بدەن
بەكوردی بۆخۆم نەبێ نایەڵم تۆش هەتبێ

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

#سفورى و #خۆدانه‌پۆشین و #ده‌رخستنى_جوانى #پێشكه‌وتن نیه‌ #به‌ڵكو پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌زانى و #نه‌فامى بووه‌ له‌ #پێش_ئیسلامدا .

گەر بەڕاستی گوێرایەڵی #قورئانی_پیرۆز و #سوننەتی_پێغەمبەر️ ﷺ بکەین هەرگیز لەم جۆرە کارانە ڕوو نادا !!

نەئەو #گەنجانە کارێکی باش و گونجاویان کردوە بە #شەق وەشاندنیان لەو کچە !
و نەدەرچونی ئەو #کچە بەو شێوەیە و ڕۆشتنی بۆ ئەو جێگایە گونجاو و دروستە !

#بۆیە گەر ئەو کچە بەو شێوە نەچوبایە بۆ ئەو جێگایە ،
وبە پۆشتەوە بچوبایە هەرچەندە بە پۆشتەیش بۆ ناو ئەو هەموو گەنجە کارێکی باش و دروست نیە ئەوکات هیچ کام لەو گەنجانە جورئەتی ئەوەیان نەدەکرد ئاوای لەگەڵ بکەن !!

خوای گەورە #ڕێنموییمان ئەکا و دەفەرمووێ :👇
[وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ]
وه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆتاندا جێگیرو نیشته‌جێ بن و بۆ جگه‌ له‌ پێویستى مه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌،
#ته‌نانه‌ت بۆ #نوێژ كردنى #جومعه‌ و #جه‌ماعه‌ت و #ته‌راویح باشتر وایه‌و خێرى زیاتره‌ #ئافره‌ت له‌ ماڵى خۆى نوێژ بكات و ده‌رنه‌چێت .

[وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى]
وه‌ وه‌كو ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامى پێشوو جوانی خۆتان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م ده‌رمه‌خه‌ن .
#سورة #الأحزاب #آية ٣٣
#ئیتر_تێبگەن_هۆکاری_ڕوداوەکە_کێیە !!


وەرگیراوە

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

کەسانێک ھەن
نەبوونیان لە ئەزەلەوە نیعمەت بووە

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

ڕێکخراوەکانی ژنان چیت پێ ئەڵێن ؟

ڕێکخراوەکانی ژنان چیت پێدەڵێن و چیت لێدەکەن :

🔹پێت دەڵێن (کچی باش ! چیتە لە نێو چوار دیوارد دانیشتوی ، وەرە دەرەوە !
لەولاشەوە پەلکێشی ناو چواردیواری مەساج خانەیەکت دەکەن ، تا بە سەرو سینگی ڕووتەوە شان و پشتی توکنی چەندین نێرینە بشێلی ! ئەوانیش بە لا چاوێکی حیزی شەهوانیەوە تێتڕامێنێ و دواتر....... !

🔹پێت دەڵێ
تۆی ژن یەکسانی لەگەڵ پیاو ، چیت داوە لە خزمەتی مێرد ، ئەوە پیاو سالاریەو قبوڵی مەکە !
لەولاشەوە بە ناوی ئابوری سەربەخۆ ! پەلکێشی باڕو کافتریات دەکەن ، تا بە تەنورەیەکی کورتەوە خزمەتی دەیان نێرینە بکەی و ئەزبەری و عارەقیان لە پێش دانێی !

🔹پێت دەڵێ
منداڵ بوون جسمت تێکدەدات ، سەرقاڵیە ! شیرپێدان سینگت ناشیرین دەکات ! لەولاشەوە بانگت دەکەنە داینگەیەک لە بەرانبەر موچەیەکی سەد هەزاری دەبێ حەفازەی پڕ لە گووی دەیان منداڵ بگۆڕی !

🔹لە ڕێگەی قیتکردنەوەو قوت کردنەوەی ئەندامە هەستیارەکانی ژن ، بە زمانی حاڵ پێت دەڵێت
لوتت زلە ، تەجمیلی بکە ! سینگت بچوکە سلیکۆنی تێکە ! سمتت زەعیفە گەورەی بکە !
ئیدی بەم جۆرە توشی نەخۆشی دەرونیت دەکەن و پارەی دنیا بەشی تەجمیلی سەرو سینگی تۆ ناکات !

🔹لە ڕێگەی ڕووت کردنەوەی ژنانەوە ، وا لە پیاوان دەکەن بە ژنی جوان نەبێ ڕازی نەبێ ، لێرەوە پێت دەڵێ
دەی تا بۆت دەکرێ سەرنجی پیاوان ڕاکێشە با سەیرت بکەن !

🔹ئەگەر دژی ئەخلاق و دین و خواو پێغەمبەر بی ، پێت دەڵێ
تۆ ڕۆشنگەری فیمینستی ، بەڵام ئەگەر دژی زاڵمەکانی وڵات قسە بکەی ئەو زاڵمانەی موچەی تۆی ژن و هەرچی پیاوە دزیویانە ! لات لێ ناکەنەوە ، ئەگەرچی لە چواردیواری زینداندا بتلێتەوە ! لە ئاستی تۆدا دەمی پیس و پەڵۆسیان دەبێتە تەڵەی تەقیو ، ئەوەتە بێریڤانت لەبەرچاوە کە تا ئێستا یەک ڕێکخراوی فیزینیزم لەسەری وە جواب نەهاتوون !

🔹هەتا گەنج و شۆخ و جوانی دەتکەنە نێچیرو دەیانەوێ هەر شەوەی لە باوەشی فیتە نێرێک دابی ! بە ناوی شاجوان و نمایشی جل و بەرگەوە پیشانی سەدان نێرت دەدەن ! کە پیریش بووی بە جێت دێڵن ! بە هیچیشت ناژمێرن !

🔹بۆ خۆپاراستن لە داوی ئەو ڕێکخراوانە پێویستە هەڵسی بە بلۆک کردنی هەموو بەرنامەکانی
فڵان تیڤی و فیسار تیڤی ، ئەوانەی فیسار خان و خاتوو فڵان بە ناوی تەرفیهات و پرسیارو وەڵام عەرزی تۆی دەکەن ،
چونکە ئەم ڕێکخراوانە لە ڕێگەی ئەو بەرنامانەوە ژەهری خۆیان دەڕێژن و سینە و دەرونت دەتەنن !

لە جێگەی ئەمانەدا ژیانی ئافرەتە ناودارەکانی مێژو بخوێنەوە کە لەبواری ڕەوشت و زانستدا پێشەنگ بون .. لەمێژودا نمونەی شێرە ژنی ڕەوشت بەرز زۆر زۆرن .

تێبینی / وەرگیراوە

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

#ئەی_خۆتان_نەبوون_ووتتان
(ئاین بۆ تاک دیموکراسی بۆ هەمووان) ؟؟

ئیتر بۆچی جێگای داخە کتێبە ئاینییەکان ئاوا خوێنەریان زۆرە !

مەگەر ئەو ڕێژەیەی تۆ باست کرد ، تاک نین کە خوێنەری کتێبە ئاینییەکانن ؟؟!!

ئێمەی موسوڵمان خاوەن دینێکین پێمان دەفەرمووێت ( ٳقرَاء )..

ئەوڕێژەیەشی بۆتە داخی تۆو ئەمثالی وەک تۆ الحمد للە نیشانەی ئەوەیە خەڵکی ئەهلی مزگەوت و دینی ئیسلام ڕۆشنفکرن نەک هاوبیرو هاو بۆچونەکانی ئێوە کە تەنها سەرقاڵی سەردانکردنی سەنتەرەکانی جوانکاری وتەجمیل و سناپ تیکتۆک وخۆ نمایشکردن و بایەخدانن بە بۆیاخکردنی ڕوکاری دەرەوەو سناپ و شەڕە جنێون نەک علم و مەعرفە چونکە وایان پەروەردە دەکەن و ئەوەشتان دەوێت .

موسوڵمانان بەو ئاینەی کە تۆ باسی ئەکەیت ئاینی 1400 ساڵی پێش ئێستایەو دوبارەیە خۆیان پەروەردە دەکەن تا وەکو _ وەک ئێوەی خوێنەری (2022 )یان لێ نەیەت و وەکو گورگ پەلاماری هەموو خەڵک بدەن و کلتورو دین و دەرونی خەڵکی بشێوێنن کە ئێوە هێشتان لە قوناغی خوێندنەوەدان و ناوتان نراوە توێژەر !

لەم سەردەمەیا ئەوەنەی مرۆڤ پێویستی بە سەرچاوە دینییەکان هەیە ئەوەنە پێویستی بە شیعرە تیکتۆک و وڕێنەی ڕۆمان و هتد نییە چونکە خەڵکی بە دەست قسەی هەر ڕۆژەو بەناو ئاست نزمێکەوە دەرونیان تێکدراوە
جا خوێنەری ئەو کتێبانە زۆۆۆر پێویستن تا نموونەی وەک ئێوە زیاتر نەبن !!!!!

Читать полностью…

وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان

نـــــــا وانیە ........
پێچەوانەڪەی تەواوە .....
ئەو ڕۆژە مسوڵمانان ماڵ وێران بوون ڪە دووانی وەڪ تۆیان گەورە ڪردەوە بەناوی [ هونەر ] خۆی لە حەقیقەتدا هونەری ئابروو بردنی مسوڵمانان و تێڪدانی ئەخلاقی جوانی میلەتی مسوڵمانە بەرەو بێ ئەخلاقی ملحد و بێ باورەڪان ...
گەورە ڪردنەووە ئەو جۆڕە بونەوەرە قێزەونانە لە ڕێگەی ڕاگەیاندەڪانەووە بۆ ئەوەی مسوڵمانان لە خشتە بەرن و بردیشیان ....
چونکە مسوڵمانان ئەوەندەی مشغوڵی پڕ ڪردنی گیرفان و تێر ڪردنی ئارەزووە ڪانیانن بە ڕێژەیەڪی زۆر ڪەم ئەوەندە بیر لەوە ناڪەنەووە دینی خۆیان بناسن و بزانن ئەوان مسوڵمانن و مسوڵمان بوون واتای چیە ....؟
مسوڵمان بوون واتە تسلیم بوون بەوەی ڪە خوای گەورە واجبی ڪردووە لەسەری لە امر و نهی ....

زۆرن لەم جۆرە بونەوەرانە ژەهری خۆیان ئەڕێژن و ئەم میلەتە داماوەش تەنها بیری لای دوو دینارەڪەیە ڪەسی نایباتە سەر خۆی بڵێی ئاخر چۆن ڪەسیکی بێ قەدر و قیمەتی وەڪ ئەمانە چین لە ڪۆمەڵگایەڪی مسوڵماندا بژین یاخود ڕێزیان بگیرێت .....
ئەگەر تۆ مسوڵمانی قەدری دینەڪەت بگرە بۆ ئەوەی خوای گەورە سەر بەرزت ڪات لە دوونیا و قیامەت ....
ئەگەریش ڪەسێڪی تەنها بە زمان ئیمانت هێناوە هێشتا نەچۆتە دڵتەووە ...
ئەوە پێداچونەوەیەڪ بەئیمانتدا بڪەووە بۆ ئەوەی فێڵ لەخۆت نەڪەی بەم وەزعەووە نەگەرێتەووە بەردەم دادگای پەروەردگار ......
لەم نمونەیەش زۆر لە ڪۆمەڵگاماندا هەیە ڪە لەناو خێزانی مسوڵماندا ئەژین و ڕێز و تقدیریشیان ئەگیرێت لەبەر ئەوەی یەڪێڪە لە ئەندامانی خێزانیان ، یاخود یەڪێڪە لە ڪەسانی دەرەوەی خێزان لە ڪار و پیشەدا پێڪەوە ڪار دەڪەن لەگەڵ مسوڵمانان ....

خۆی پێویستە ئەم جۆرە بونەوەرە بێ قەدرانە بە بێ رێز و بەچاوێڪی سوڪ سەیر بڪرێن ....

تاوەکوو بەخۆیاندا بچنەوە ئەگەر ڪەسیڪی نەزانە ئەگریش بە عیلمەوە ئەو ملحیدە ئەوە پێویستە مسوڵمانان دژیان بنەوە ڕوویان بشڪێنن لە ڪوێ دەمیان ڪردەوە دەمیان پێ داخەن و ڕوویان ڕەش بڪرێن لە دوونیا پێش قیامەت ....

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاوڕێ شوانی

Читать полностью…
Subscribe to a channel