"ئەگەر شەوی قەدر لە ساڵێدا شەوێک بووایە، ئەوە هەموو شەوەکانی ساڵم زیندوو ئەکردەوە بۆئەوەی ئەو پاداشتەم دەست بکەوێت، چ جای ئێستا لە دە شەودا بۆمان دیاری کراووە..!
🤍
عومەری کوڕی خەتاب.
لەدۆزەخ ئەترسا لەکاتێکدا مژدەی بەهەشتی پێ درابوو.
ئەی ئێمە چی.!؟
🤍
کاتێک ئافرەتێک باڵاپۆشە مەرج نییەشارەزای تەواوی هەبێت سەبارەت بەدین ڕەنگە پرسیارێکی لێ بکەیت نەزانێت .
پێی ئەڵێیت:چۆن نازانیت لەکاتێکا باڵاپۆشیت یان ئەڵێیت بەس بۆڕیکلامە ئەوباڵا پۆشیەت.
ئەزیزی من باڵاپۆشی پۆشاکی تەقوایەنەک پۆشاکی فەتوا..!
🤍
دووعــاکـــانی دڵـت ئامادە بکە ڕەنگە ڕەمەزانی ئەمساڵ مانگی گیرابوونی دووعاکانت بێت..!
🤍
الزهري فەرموویەتی:
«یەک سبحان الله لە ڕەمەزاندا خێری زیاترە لە هەزار سبحان الله لە غەیری ڕەمەزندا- لەمانگەکانی تردا-»
فضائل رمضان لابن أبي الدنيا(٢٣)
🖤
عومەری کوڕی خەتاب ئەفەرموێت.
لەوکەسە دور بکەرەوە کەئازارت ئەیات.
نەیفەرموو بەرگە بگرە لەبەرگە گرتندا جگە لەشکانی کەرامەت هیچی ترتان دەست ناکەوێت..
🤍
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً
Читать полностью…پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت :
«ئەی کۆمەڵی ئافرەتان خێرو چاکە زۆر بکەن چونکە من دەبینم زۆرینەتان ئەهلی ئاگرن».
صحیح البخاري : 1466
🤍
پشت بەخوای گەورە
ڕۆژێ یەت زەردەخەنە ئەکەیت و ئەڵێیت:
ئەمە زۆر زیاتر بوو لەوەی داوام کرد!
🤍
ڕەمەزان فێرمان دەکا جەنگەکە لەنێوان ئێمەو شەیتان نییە لەنێوان ئێمەو نەفسی خۆمانە...!
🤍
لە سەردەمی کۆندا خەڵک ئێسترەکانیان نەدەفرۆشتەوە چونکە ئافرەتەکانیان بەکاریان دەهێنا بەڵکوو سەریان دەبڕی، بۆ ئەوەی پیاوی بێگانە بەکاری نەهێنێت لەبەر زۆری شەهامەتوو غیرەی پیاوەکانی ئەو سەردەمە وا بیریان دەکردەوە کە ئەوە ئابڕوو چونەو عەیبەیەکی گەورەیە،
کاتێک ئافرەتێک کۆچی دوایی دەکرد کەسە نزیکەکانی چوار دەوری گۆڕەکەیان دەوردەدا تا خەڵکی تر وەکوو نا مەحرەم لەشی ئافرەتەکە نەبینن ئەگەرچی کفنیش کرابوو،
ئایا ئافرەتە زیندووەکانی ئەم سەردەمە هی ئەوەنینە غیرەیان لێبکرێت؟
پۆشاکی ئافرەت پەروەردە کردنی باوکی دەردەخات، شەرم وحەیای دایکی دەردەخات، غیرەتی برای دەردەخات، وە پیاوەتی هاوسەرەکەی دەردەخات.
بۆیە خوای گەورە بۆ مەریەم (عليه السلام)دە فەرموێت،( { یَـٰۤأُخۡتَ هَـٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمۡرَأَ سَوۡءࣲ وَمَا كَانَتۡ أُمُّكِ بَغِیࣰّا }
[سُورَةُ مَرۡيَمَ: ٢٨]) دایک و باوکی بیر هێنایەوە،
رۆشنبیری و ئازادی و دیمکراسی مانای ئەوە نیە گوێ بە بەهاو قیەم و ڕەوشتەکانمان نەدەین، لەخوا بترسن بۆ کچەکانتان و ئافرەتەکانتان لەم سەردەمە ی ئێستادا..
🖤
باران لە مانگی رەمەزان ڕەنگ و بۆنی بەهەشت ئەدات
تۆ بڵێی دوعایەك هەبێت قبوڵی نەکات.
یارەب دوعاکانمان گیرا بکەیت.
🖤
«فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَغْلُوبٌ فَٱنتَصِرْ»
واتە: جا (نووح) هاواری کرده پهروهردگاری و فەرمووی: بهڕاستی من شکستم خواردووه -بێ دهسهڵاتم-دهسا تۆ یارمهتیم بده.
- القمـر:10
🖤
ڕەمەزان ئەکەوێتە بەهارەوە
وەک ئەوەی خودا لەگەڵ ناردنی گوڵەباخەکان دڵخۆشیش ئەنێرێت بۆ دڵەکان ، ئاسودەیش بۆ ڕێگاکان
🖤
•|قوڕئان و ڕۆژوو*
عبداللەی کوڕی غالب نێژرا و خرایە قەبرەوە
قەبـرەکەی بۆنی میسکی لێ دەهات، جا لە خەودا عبداللەیان بینی و لێیان پرسی: ئەو بۆنە خۆشە هی چییە؟
فەرمووی: ئەوە بۆنی قورئان خوێندنەوە و تینوێتی کاتی ڕۆژووگرتــنە.
-لطائف المعارف صـ٩٤
🖤
«نەجاتت نابێ لە قسەی خەڵک!»
🥀دەرگایەکی گرینگ لە دەرگاکانی ژیری و حەوانەوە بریتیە لە گوێنەدان بە قسەی خەڵک و گوێدان بە وتەی پەروەردگار ؛بەڵکو ئەمە دەرگای سەراپای ژیری و حەوانەوەیە.
کەسێـک وەها دانێت کە ئەتوانێت سەلامەتبێت لە وتەی خەڵکی و کەمووکورتیان ئەوا بێگومان شێتە.!:)
🌸•| ابن الحزم -الاخلاق والسیر
🖤
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
🤍
من کاروباری خۆمم ڕادەستی ئەو زاتە کردووە کە پشتگوێی ناخات و ناخەوێت و دڵم ناشکێنێت..
🤍