پێم وابێ قسەی خۆش و نەستەق تەواوی سنوورە سوورەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسەت دەبەزەێنێ. وتەیەک یا بیرەوەریییەک دڵان بکاتە هێلانەی بزە و قاقا، نابێ سیاسەت و کەسایەتی لێی بپرێنگێنەوە، چۆن دڵخۆشی واتا تەواوی ژیان.... @arizkurd16 @Namo32
خسته همچۆن ابراهیم شۆڕا.
#سەرۆک_کۆماری_باغڵووجە_براییم_شۆڕا دوێنێ وێنجەی کڕی بۆ مانگاکانی،
ناوبراو لە خاڵی کردنی وێنجەکەدا ئەونە ماندووبوو عارەق لە نێوچاوانی مەبارەکی دەتکا ،پێموا بەهیوای مانگاکان بفرۆشێت قەل ڕاگرێ کاری قورسی نییه
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
بەم گەرمایه .
کەس بیری بەفربارین و سەرما و شەونشینی زستان ناکات؟
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
#سەرۆک_کۆماری_باغڵووجە_براییم_شۆڕا
خەریک سیمان کردنی تەویلەی مانگاکانە 🐄🐂و بەهۆی نەبوونی جێگا بۆ مانگاکانی، مانگاکانی لە ناو گاراجی ماشێنەکەی بەستۆتەوە
ماشێنەکەشی لە درگا ڕاگرتووە
بە پێی هەواڵی چەن سەرچاوەیەک ؛ ئاماژەیان کردووە ماشێنەکە هاتۆتە زمان و کوتویەتی; براییم سووتام لەو بەر گەرمایه, بمبە جێیەکی فێنک، ئەو کارانەت بۆ وایه
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
لە نێو کوردەواریدا کە ناوی نامووس دێتە ئاراوە، دوو شتمان دەکەوێتەوە بیر؛
یەکەم نیشتمان و دووهەم ئافرەت،
کە ڕەگەزی "نێر" بە نامووسی خۆیانی دەزانن. سەیر ئەوەیە تاقمێک یەکەمیان دەفرۆشن و دووهەمیان دەکووژن!
تێبینی: لە کاناڵی بەیت و حەیران وەرگیراوە/بە کەمێک دەستکارییەوە
@baglojanews
ڕەحمانی ئاڕایشگا بە نازناوی ڕەحمان پەنجا تەڵا ،قیچی تەڵا ڕایگەیاند؛ مناڵەکانتان بێنن بۆ لای من سەریان بۆ چاک کەم
وێنەی باب اسفنجی و پلنگ صورتیان بۆ دەکێشمەوە لە سەریان
واووو
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
گۆرانی زۆرخۆش به ده نگه به سۆزه که ی بوڵبوڵی ناوچه ی ئاڵه شین هونه رمه ند کاک یۆسف مسته فا
دێتە گوێم دەنگێ بە سۆز و شیوەن و گریانەوە
ناڵەیی دڵمە لە حەسرەت خاکی کوردستانەوە
لانەواز و بێکەس و مەزڵوومن ئێستە قەومی کورد
گا بەدەستی تورکەکان و گا بەدەس ئێرانەوە
ئیسمی ویجدان و عەداڵەت بێ موسەممایە و درۆ
بۆ سیاسەت ئەم قسە کەوتۆتە سەر لێوانەوە
ڕاستە گەر ئیسمی عەداڵەت بۆ چی منداڵانی کورد
وێڵ و سەرگەردان بسووڕێنۆ بەسەر کێوانەوە
ھێندە حیزە بەختی کورد بۆ کوشتن و تاڵانیان
کۆمەڵێ ھاتوون بە سواریی وشتری پێپانەوە
حاڵی کورد ئێستا لە بەینی تورک و ئێران و عەرەب
بێچووە تەیرێکە کە کەوتە داوی منداڵانەوە
#ئەحمەد_موختار_بەگی_جاف
هەتا لەداریان نەدابووم
کەس هاواری نەدەبیستم
شێعرودەقیش زۆرساوابوون
نەیاندەزانی مەبەستم
کێوەکانیش
بەدزێوە دەیاندواندم
چاوەکانیش چاوەکانیان دەشاردەوەو
دارستانیش بەنامۆیی
دەستیان دەخستە نێودەستم
شارەکانیش پڕپڕبوون لەچەقۆی
چەقەڵانی فێڵ ودرۆو
پشتی خۆیان دەبڕێوە
لەدێهاتیش، لەنێوگەرمای چلەی هاوین
ڕێبەندان بوو،بێگاری بوو
جستان و
هەژاری وبرسێتی بوو
دنیا پڕپڕ بوو لەکڕێوە
خۆری هیوا وحەزوئاوات
دیلی چەپۆکانی شەوبوو
لەچوارلاوە
گورگەکانی هاروبرسی
بۆقەڵاچۆی ڕووناکایی
تێدەکۆشان
چارەنەبوو
خۆرەتاوو وچەن ئەستێرە
دەبوو خۆکەنە قوربانی
عەلی ڕیازیفەڕ بۆکان
@baglojanews
#ترامپ بەم شێوەیە ژووری سەرۆک کۆماری جێهێشتووە 🙄🤔🙄
دیارە بە مجردیش شەرواڵ و پاتۆڵەکەی لە گۆشەی ژوورەکەی هەروا فڕێداوە بەدبەختە
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی قەسابانی #باغلوجە بۆ قەسابی بەیانی.
لەم کۆبوونەوە دا نوێنەری تایبەتی #وەزارەتی_بێهداشتی_باغلوجە ڕێگەیداوە دوو قەسابی بکرێت بۆ بەیانی
ئەو کەسانەی گۆشتییان دەوێ لە سەر سایت ناونووسی بکەن و هەر کد ملی یەک کیلۆ گۆشتی پێ دەدەن
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
ڕێی خۆشەویستیت دەزانم
بەڵام بەفــــر گرتـوویـــەتی
چاوی حـــەزی تۆ دەبــیـنـــم
هەمووی خەزان ڕشتوویەتی
جەمیل ڕەنجبەر
@baglojanews
پیرۆز بێت لە کورد کوردستانەکەم🌹🌹🌹🌹🌹🌸🌸🌸🌼🌹🌹🌹
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
(( ڕۆمان و گاریگەری لە سەر مێشک و دەمارەکان ))
من لە خوێندنەوەی هەر کورتە چیرۆک و ڕۆمانێکا، بە تایبەت ئەوانەی لە سەر ئازار و عەزیەت و ڕووداوە سەیرو سەمەرەکانی نەتەوەکەم وەک کۆڕەو ، ئەنفال، کیمیا باران، داگیرکاری، تەرەو ئاوارەیی ، دیلی و تاریک و تنۆکی گرتووخانە شوومەکان، شەڕ و ماڵ وێرانی، قارەمانەتی لاوانی خۆ وڵاتی و خوێڕیەتی نەزان کاران، شۆڕشە هەڵگیرساوەکان. دڵداری و خۆشەویستی گراویلکان، هتد...
بە شێوەی گێڕانەوەی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ بە شێوازێکی ئەدەبی و تۆکمە داڕێژراون بە دەستی هونەرمەندێکی پەنجە نەخشین، خۆم وەک کارئەکتەری یەکەم یا باشتر بڵێم پاڵەوانی نووسراوەکە دەبینم ، لە گەڵ کزەی هەناسەی سووار و هێزی نەحسی پەژارە و خەمە کان دەگریم و دڵی گۆشتینم پڕ دەبێ لە خەم و مەنجەڵی دەروون هەڵەچێت، خوڕ خوڕ فرمێسک بە چاوەکانما دێتە ئەو ئامێزەی کە تا ئێستایشی لە گەڵ بێ گەرمی بە خۆیەوە نەدیوە،
شایی و خۆشیکان ئەگەر چی مەودایان کەمەو میوانن . وەک هەڵدانەوەی ڕووپەڕەی ڕۆمانەکە پەردەی ناسکی خەیاڵ لادەدات و مزگێنی ئازادی و ڕزگاریێکی هەتا هەتایی لە کڵاو ڕۆژنەی دەروونەوە بە دیاری دێنێ بۆم ،
ژیان هەر ئەو ڕۆمانانەیە کە دەیخوێنینەوە.
هیچ کات دەسپێک و کۆتایی یەک ناگرێتەوە، جاری وایە بە خەمەوە دەس پێ دەکات و هەزاران جاریش هەر بە نەحسی ونەدامەتی قوتاری دێت.
تۆ بێ ئەوەی گوێ بە زەمان بدەی ،شەو و ڕۆژ ، ژەم و ژەمەن، بە دەم هەوراز و نشێو و قۆرت و پێچەکانیا دەڕۆی ، ئەستەنگەکان دەبڕی ، پێدەشتەکان ، تەنانەت شوێنە قاقڕەکان بە چاوی ڕۆح دەبینی و سەرنجی دەدەی ، هەر دەڕۆی تا ئارەقەی نێوچاوانت پێشقەراوڵی ماندوویەتی نیشان دەدەن . مووی ڕەشی سەرو چاوت تا لا دەکەیتەوە بۆز و ماش و برنجی بوون و ئاوڕدانەوە لە دواوە خەونێکی هاڵۆزە،
جا لەم نێوانەدا هێندێ چێژی لێ وەر دەگرن و زۆر بە هاسانی لەو دەشت و دەرە سەوزە پۆشە تێپەڕ دەبن ،کوردە گوتەنی: لە تەڕ دەخۆن و لە وشکی دەلەوەڕێن ، بێ ئەوەی هەست مرۆڤ دۆستانە جارێ بیان هەژێنێ ، هێندێکیش لە ناو قوڕ و لیتەی چاوەڕوان نەکراودا دەمێننەوە، بە خەمی هەموو کەسەوە ماندوون و بوونەتە مامە خەمەی خەماوی، تا هێواش و لە سەرخۆ دەخنکێن یا بە دەم شۆڵەی ئاگرێکی بێ ئەمانەوە دەسووتێن .
ئەوەی لەم دنیا ڕۆماناویە بە جێ دەمێنێ بیرەوەریێکی کورتە بە جوان و ناحەزەوە، جوانەکە زۆر سەخت دەس دەکەوێ ، ناحزەکەش بە لێشاوە
غەفور کەس نەزانی= ژاکاو
1 \ 11 \ 1399 هەتاوی
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
کوردستان ناسی
کورد و کوردستان
t.me/kuredenaghsha
✅ جملات معروف مورخین جهان
در مورد کوردها:
1 - جمله ی بسیار معروف #رنه_گروسه پدر تاریخ فرانسه در مورد کوردها: "تمام صفحات تاریخ بشر را جستجو کردم، به نظر میرسد که خداوند تمامی ملتها را فرمانبردار و ملت کورد را فرمانروا آفریده است."
2 - جملهی معروف #میشل_ساراخوف: "ایـران كویری كه ثــروت کوردستان را میبلعد، نه خــود آباد میشود و نـه کوردستان را آبـــاد میـــكند."
3- جملهای معروف خانم #نیکیتاهایدن زبان شــنـاس آلــمـانی: در مورد #زبان_کوردی: "آنـقـدر در زبان کوردی پــیــچــیدگی و ظـــرافــت فــنی و دقـــیـق وجـود دارد کــه بــعـید اسـت سـاخـتــه دســـت بـــشر باشــد، گــویـــی خــداونـــد ایــن زبــان را آفــریــده اســت."
4 - جملهای زیبای #لبروت_سورل در مورد کوردها: "دو چــــیـز در دنــیـا بــرای مـا مــشـخـص نــشد، قـطبهـای جـغـرافـیایـی و تــاریـخ کوردهــا.
5 - جملهای زیبای #ناپلئون_بناپارت در مورد کوردها: یک کورد را میتوان کشت ولی نمیتوان شکستش داد.
#مێژوو_تاریخ
#زوان_زبان
#کەلتوور_فرهنگ
#فهرست_مطالب_کانال
🌹وەرگیراوە لە. ; کانال کوردستان شناسی: نقشه، زبان، تاریخ و جغرافیای کوردەواری
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
محەممەدی گازبان ئاماژەی کرد؛ دوێشەوەکە لە خەومدا چبووم بۆ حەج بەیانی هەستام ملم گوڵی گرتبوو
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
دەستپێکی درووست کردنی مەنبەع ئاوەکەی باغلوجە و ڕێگا درووست کردن بۆ سەر تەپی مەنبەعەکە و دەستپێکی خەتی بیابانییەکی
لێرەوە سپاس و پێزانینمان هەیە بۆ ئەو ئازیزانەی کە وا زۆۆر دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە بەم #مجتمع_آبرسانی_باغلوجە زەحمەت دەکێشن و حەول و تێکۆشانیان هەیه
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
ئەو چۆمیەی بەر درگای ماڵی حاجی عەلی ئەونەیان قووڵ کردووە بۆ لوولە ئاوەکە، کە دەچییە ناویەوە ،گوێت له خرمە خرمی تەگەری ماشێنەکانی ئامریکا دەبێت
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
گۆرانێکی کەمتر بیستروای مامۆستا حەسەن زیرەک
@baglojanews
محەمەدی خاڵە مەحموود سەفحە کڵاچی تازەی وەسەر خستبوو و لە خیابانەکانی بۆکان کووچە گەردی دەکرد😁😁
Читать полностью…#گۆرانی
گۆرانێکی کەمتر بیستروای مامۆستا #حەسەن_زیرەک
"با لە دارم دەن هەر وەک سەدرو و پێشەوا
لە بۆکان لەدارم دەن وەک شێربەگی یەکشەوە"
@baglojanews
خوایا وەتەن ئاوا کەی
سروودە مەزنەکەی کۆماری کوردستان
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
📣📣📣ئاگاداری... ئاگاداری 📣📣📣
ئازیزان و خۆشەویستان بەیانی لە #باغلوجە دوو قەسابی دەکرێت (مالی کاک مەحموود ئەکڕەمی و ماڵی کاکە حەمە) هەرکەس دەیەویت بەیانی سەردانیان بکات
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
حەنایی کردووە پەنجەی
بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ
کە کوشتەی دەستی دڵدارم
نالی
@baglojanews
بە پێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێری #باغلوجەنیوز لە #سەرۆک_کۆماری_باغلوجە_براییم_شۆڕا بە دەستمان گەیشتووە. #سەرۆک_براییم ڕەقەمی موبایلی #جوبایدنێ پیدا کردووە. دوو جار تەک زەنگی بۆ لێداوە
کارناسانی سیاسی #باغلوجە ئەم کارەی سەرۆک بە ئەنجامێکی باش لێکدەدەنەوە
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
وشهی "ساعهت یا سهعات" یهکێک لهو ههزاران وشهیه یه که کوردیه و تهعریب کراوه. عهرهب و فارس له کوردیان وهرگرتووه. ئهسڵی وشهکه "سایه"یه. له ڕابردوو دا، گوزهرانی زهمان و کاتیان به نیسێ یانی به "سایه"ی تێغهیهک که له زهوی دا دهیانچهقاند ئهندازه دهگرت. بۆیه پێویسته ئهم وشه ڕهسهنه کوردیه بۆ بهکارهێنان پێشنیار بکرێ، نهک وشهی داتاشراوی کاژێر.به گشتی یهکێک له ههوهڵین و سهرهتایی ترین شێوهکانی زانینی کات له زهمانی قهدیم دا، سهعاتی تاوی (sundial) بووه که به تهواوی پشتی بهستبوو به نیسێ (سایه) بۆ نیشان دانی کات
وشهکانی تر له جیاتی کاژێڕ
سایه
کاتگۆ
کاتبێژ
کاتزان
کاتنوێن
کاتنوما
کاتپێو
کاتیار
کاتنیشان
کاتژمێر
کاتوار
بژمێر...
#باغلوجەنیوز
@baglojanews
ئاخ و داخ و دهرد، لهدهست تهنيايى
پهشێوى بێ حهد، دهردى بێ دوايى
ئهم سهرساميه
بێ ئاراميه
دڵ ناكاميه
كهى دێ كۆتايى؟
بۆ ههركوێ ئهچم پێى خراپترم
ناسرهوێ دڵهى پڕ له ئاگرم
نه لهناو گوڵزار
نه لاى خزم و يار
نه له دهشت و شار،
ئۆقره ناگرم...!
لهدهست شار ههڵدێم، ئهچمه ناو گوڵزار
لهوێش ههڵناكهم، دێمهوه ناو شار
وهك ئارام نهماو
دڵ و پێ سووتاو
خانهى خهو ڕووخاو
له دنيا بێزار...!
كه به تێكهڵبوون، وهها بێزارم
بۆچ به تهنيايى پهشێوه كارم؟!
بۆ وهك ڕهنجهڕۆم؟
وهڕهس بووم لهخۆم؟
بۆ ههركوێ ئهڕۆم
دڵ بێ قهرارم؟
#مامۆستا_ئهحمهد_ههردى
@doniiikhoshoiisti
وڵامی کوڕە کوردیک بە پێشکەشکاری کەناڵی دو
@baglojanews