baglojanews | Unsorted

Telegram-канал baglojanews - باغڵووجه نیووز

974

پێم وابێ قسەی خۆش و نەستەق تەواوی سنوورە سوورەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسەت دەبەزەێنێ. وتەیەک یا بیرەوەریییەک دڵان بکاتە هێلانەی بزە و قاقا، نابێ سیاسەت و کەسایەتی لێی بپرێنگێنەوە، چۆن دڵخۆشی واتا تەواوی ژیان.... @arizkurd16 @Namo32

Subscribe to a channel

باغڵووجه نیووز

پیشکه ش به نیگاهی جوانتان 💐⚘️

@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

#سەرۆک_کۆماری_باغڵووجە_براییم_شۆڕا بەماتۆڕەکەی کەوتووە،

ناوبراو ئاماژەی کرد؛ ئەو برینی کەوتنەم ئەونە دەکزێتەوە و ڕەق بووە دەڵێی بنکڕی چێشتی ماکارانیه



#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

توخوا بابە لێیان گەڕێ..

توخوا بابە لێیان گەڕێ..
باتامردن دەستگیرم کەن...
لێیان گەڕێ..
بالەکونجی تەنگی"زیندان
بەحەپس و شەق و تێ ھەڵدان
بەتەعزیبی وان پیرم کەن...
لێیان گەڕێ..
بالەجیاتی لەزەتی ژین
لەباتی خۆشی و پێکەنین
ئەشقی کۆت و زنجیرم کەن...
لێیان گەڕێ..
تو ئەو خوایە لێیان گەڕێ..
بالەناو تەنگە نەفەسی
بێ کەسیدا
ئەسیرم کەن ...
لێیان گەڕێ..
باھەموو قەوم و کەس و دۆست
لەبیرم کەن ...
دە تو خودا لێیان گەڕێ..
پشت و پەنای من ھەر خوایە
بۆ ھەرکوێم بەن
بۆ ھەر کوچەو لانکەو لایە
خۆ دڵێکم لەگەڵایە
کە پڕلە دین و تەقوایە
لێیان گەڕێ ..
مادام دڵم!
پڕ ئیمانە ...
مادام ئەقیدەی بەکوڵم"!
ڕێگەم نادا چۆک دابدەم بۆم بتانە...
لەھەر سجنی ئینفیرادیم!
لەھەر شوێنم
وا ئەزانم بەھەشتێکە ...
ھەر ئایەتێ کە ئەیخوێنم
بۆ من بەھارە گەشتێکە ...
ھەر دوعایە ئەیگەیەنم
بۆ من گه‌وره‌ پێده‌شتێكه‌...
خۆمن لەم تاڵی ژیانە
ھەر ھەموو ژینم زیندانە
زیندانێکی بچکۆلانە
ئیدی بۆ بەمەردی نەژیم؟
خۆم فیدا کەم بۆم قورئانە ؟.





#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

ئازیزان و خۆشەویستان بەیانی کاتژمێر 9:30 ڕێوڕەسمەکە دەس پێدەکا
هاتن بۆ هەموانە
شوێن وویستگەی کەش و هەواناسی باغڵووجە

بە هاتنتان خۆشحاڵ دەبین


#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

عەلی خاڵە مەحموود ڕایگەیاند؛زۆرم دڵ بە کاری عەلافیەوەیه
پێمخۆشه هەر نۆک و گەنم بکڕم. بەڵام باوکم ناهێڵێت

پێم دەڵێ توشی خەسارەتمان دەکەی😁😁

#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

#باغڵووجە نوقمی تەپووتۆزه


#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

#ئستۆری_تێلێگرام بە ئاشکرا بڵاوکرایەوە

پاڤێل دۆرف، دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە کەناڵەکەی بەبۆنەی یادی ١٠ ساڵەی تێلێگرام، بڵاوکردنەوەی ئاشکرای فیچەری ئیستۆری تێلێگرامی ڕاگەیاند کە لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات.

کۆمپانیای دۆرف ناساندنی وردە وردە تایبەتمەندی چیرۆکی تێلێگرامی بۆ خەڵکی گشتی ڕاگەیاند، بۆیە ماوەیەک دەخایەنێت تا بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.

لە بەشێکی ئەم پۆستەدا دۆرف نووسیویەتی؛

"ئەمڕۆ تێلێگرام تەمەنی 10 ساڵە".

تەنها لە ماوەی دە ساڵدا، تێلێگرام تەنها بەهۆی قسەی دەمەوە زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاک بەدەستهێنا. لە ڕێگەی چەندین نوێکردنەوە و باشترکردنەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، تێلێگرام پێناسەی کردووەتەوە کە پەیامە مۆدێرنەکان دەبێ چۆن بن.

هەنگاوی داهاتووی تێلێگرام ئەوەیە کە لە نامە ناردن تێپەڕێت و داهێنان بکات لە سۆشیال میدیا بە گشتی. پێویستە جەماوەریی خۆمان بەکاربهێنین بۆ گۆڕینی ژیانی ملیارەها کەس بۆ باشترکردن و ئیلهامبەخشین و بەرزکردنەوەی مرۆڤەکان لەسەر هەسارەکەمان.
بڵاوبوونەوەی وردە وردە ئیستۆریەکان بۆ هەموو بەکارهێنەران لە ئەمڕۆوە سەرەتای ئەم قۆناغە نوێیەیە لە مێژووی تێلێگرامدا. لە کاتێکدا دەیەی ڕابردوو جێگەی سەرنج بوو، بەڵام ١٠ ساڵی داهاتوو ئەو کاتە دەبێت کە تێلێگرام دەگاتە توانای ڕاستەقینەی خۆی.

#تەلەگرام #ئیستۆری #پاڤێڵ_دۆرف


#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

((بەردەهەڵۆ))

بەردەهەڵۆ چیای بەناو
ڕوانگەی مانگ و ڕۆگەی هەتاو

کەژە سەرمەستەکەی مەڵبەند
خاوەن لووتکەی بەرز و زەمەند

هاوڕازی تەرەغە و میرقاز
هۆ بەرزە شاخەکەی بێناز

هەر دەڕوانی لە موکریان
بە تاسە و ئەوین و گریان

هێمای هەرمان و بەرگری
فێڕگەی عەشق و خۆڕاگری

مێژوو و ئەزموون و مەکتەبی
ڕاوەستاوم! تا تۆم هەبیی...
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
شماڵ دەشنێ لە داوێنت؟
هەڵدەزنێ کانی خاوێنت

ڕنوو کەوتوونە چۆڕچۆڕە؟
سواران دێنە لات بە نۆرە؟

قەڵبەزە دەکا ئاوهەڵدێر
داوێنت پڕ گوڵ و زنوێر

سیڕەی هەڵۆ، قریشکەی تەوار
دەنگ دەداتەوە لە هەوار

گەورە هەڵۆ لە لات ماوە؟
هێلانەکەی نەشەمزاوە!

مەشق ئەکا بە بێچووەکانی
بۆ ڕاو و گەشتی ئاسمانی

مانگ و هەور شەوانە دێن؟
لە باوەشتدا وەحەسێن!

بەر لە هەمووان دەکا سڵاو؟
لە ترۆپکی بەرزت هەتاو

هەر چاوەڕێی، شەوی نەورۆز
ببێتەئاڵات، ئاگری پیرۆز!!!
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
نارەناری شنگەبێری
لەسەربەردی بەردەبێریی

هاوێری مەڕ، شمشاڵی شوان
شایی شەوگەڕ، هەرامەی ژوان

مرخەی ڕاوچی، خشپەی کژوان
خرمە خرمی چەکی  شەڕوان

تکە و چۆڕەی چلۆرەی ڕنوو
ڕوونتر دەکا چاوی  ماندوو

قیڕەی مەل، قامی ئەستێرە
نازیی شەشپەڕ و شللێرە

ماچ و مووچی گوڵ و شینکە
پاراو دەکا، ئاونگ، چینکە

شەقەی باڵی سەقر و هەڵۆ
دێ وەکوو چریکەی گەلۆ

تۆماردەبێ هەموو دەنگێ
وێنە هەن لە هەموو ڕەنگێ

ئەم شێوازە بەس ناوازە
هەواری پڕ بزە و ڕازە

ئەرێ ئەرێ دیارە لەدوور
بە باڵایەوە، شەوقی نوور
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
خۆشم دەوێی چیای سەرکێش
هەنگاو هەنگاو لێت دێمە پێش

وەکوو هۆزت، ورە واڵای
سەوداسەر و شنگەباڵای

تۆ دڵ بەسۆ، من تامەزرۆ
لە یەک حاڵین، بەردەهەڵۆ

بەتاسەی ئەوینت کەیلم
ناوی تۆ نازناوی لەیلم

ماوەیەکە نەمتوانیوە
لە بان لووتکەت نەمڕوانیوە

هیچ هەواڵی تازەت پێیە؟
دەزانی" ماڵی یار" کوێیە؟
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
حەوتەوانان چاوەڕوانە
باوەگوڕگوڕ دەستەملانە

دەشتی بڵیندە ئاوێزانە
مەرگلێن لەو تیرەشانە

قەڵای کچانیش  لمپەرە
تۆڵەکە  دەستەونەزەرە

حاجی کیمی دەست هەڵدێنێ
بەردەزرد، چاو دەقرتێنێ

وەستا مستەفا ڕاماوە
ئاسمانبڵاخی ڕاساوە

قامیشان دڵی کەلاوە
ڕووتەی جەمیانیش وڕ ماوە

هەموو قاو دەکەن هۆگرین
وەک خاوەنمان میوانگرین

قسە و باسی تۆ زۆر ماوە
نە بیسراوە، نە وتراوە

نووسراوەم لێرە قرتاوە
هەرچەند پەخشان ناتەواە

تا بۆی بنووسی شیاوە
کۆتایی ئەم ڕستەم ماوە
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
قسەی دواییم بۆ هۆگران
خێرا خێرا بۆی بڕۆنە ژوان

ڕواڵەت مەزرای باغڵووجەیە
چیا بەرزەکەی ناوچەیە

حەیفە جارێ نەچیە سەری
نەڕوانی لە دەور و بەری

هەرکەس تاوێ بچێتە لای
زیاتر لە من دەبێ شەیدای!

ئەمە قسەی دەم‌ڕاسانە
بەردەهەڵۆ جێی خاسانە...


سەعدەدین خوسرەوی ــ باغڵووجە

@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

لە یابان(ژاپۆن) لەکاتی شەردا ئەم منداڵە برا مردووەکەی بە پشتیەوە بەستبووەوە بۆ ئەوەی بیبات بینێژێ ...، سەربازەکە ئەوەی بینی و وتی: داینێ با ماندوو نەبی. منداڵەکە وەڵامی دایەوە:
ئەوە قورس نیە برامە!!! سەربازەکە تێگەیشت و دەستی کرد بە گریان. لەو کاتەوە ئەم وێنە بووە بە ( سیمبۆلی یەکێتی لە یابان ) !!!
خۆزگە دروشمی ئێمەش وا دەبوو. قورس نیە ئەوە برامە، یان خوشکمە. ئەگەر کەوت بەرزی دەکەمەوە. ئەگەر ماندوو بوو یارمەتی ئەدەم. ئەگەر لاواز بوو، پاڵپشتی ئەبم. ئەو قورس نیە !!!

@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

ناویان لێنا پڵینگەکەی زاگرۆس

کەسێک کە 48کاتژمێر بێ ئەوەی چاوی بچێتە خەو بێ وچان شەڕی لەگەڵ ئاگری دارستانەکانی مەریوان کرد

سالار ئازەری ئەم پیاوەیە کە هەر وەک دەیبینن ماندوویی بە ڕوخسار و جەستەیەوە دارە

با دارستانەکانیش بسووتێنن ، ئەوە بزانن ئێمە لەگەڵ ئاگریش شەڕ دەکەین



هەر بژیت و نموونەت زۆر بێت


@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

📣📣📣ئاگاداری،،،ئاگاداری📣📣📣
لەلایان دێهیار و شۆڕاوە پێمان ڕاگەیەندراوە؛ 9 لاوی ئازا و زرینگ، بۆ مەشق و ڕاهێنانی ئاور گوژاندنەوە و ساتی سەخت و بوحرانی ناونووسیان بۆ بکرێت بۆ ناو ئاوایی.
بەڵام لاوی چاک و ئازا
ئی وا ناو نوسی نەکەن دوایی دو نەفەر ئەمان بێننەوە دەرێ بە بووراوەیی😂😂

کۆپی کارتی ملی و عەکسێکی جوانیش ئامادە کەن


#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

گه‌لاوێژ :له‌ فولکلۆری كورده‌واریدا

گەلاوێژ ناوی نێوەڕاست مانگی هاوینە.
هەروەها ناویی ئەستێرەیەکی پڕشنگدارە، کە بە پێوەری ئەزموونی پێشینیانی ئێمە، دوای تێپەڕبوونی نیوەی هاوین، واتا: ڕویشتنی40تا45رۆژ لە وەرزی هاوین لە ئاسمانی ساوی شەوانەی وڵات دەردەکەوێت. بەم کاتە دەڵێن: وادەی گەلاوێژ کەوتن. ساڵان خەڵک گەلاوێژ کەوتنیان بەلاوە زۆر گرینگ و جێگەی باس بوو، بەڵام ئێستا خەریکە کاتی گەلاوێژکەوتن و ناوەکەشی لە بیر گەورەکان و تایبەت مناڵەکان بچێتەوە!
ئەستێرەی گەلاوێژ لە نێۆ داب و نەریتی ئێمەدا، بە هۆی زۆر تایبەتمەندی، وەک ڕووناکی و جوانی و... بە دیاردەیەکی بایەخداری سروشت ناسراوە. بە زۆر شێواز باسی‌کراوە و پێیداهەڵگوتراوە. ناو و نازناوی  لە نێو کێژانی کوردا بەرچاوە.
پێویستە بگوترێ، زۆربەی بوونەوەرانی هاوڕاز و هۆگری سرووشت بە کەوتنی گەلاوێژ، ئاڵووگۆڕ لە هاتووچۆ و ئیش و ڕەوتی ژیانیاندا دەێتە گۆڕێ و....

(گەلاوێژ کەوتن بە واتا: (ئەستێرەی گەلاوێژ دەرکەوتنە...)

دیاردەکانی گەلاوێژ کەوتن:
✬فێنک بوونی کەش و هەوا
✬ساماڵ بوونی شەوانەی ئاسمان، دەرکەوتنی زۆرتری ئەستێرەکان، (تایبەت کەشکەڵان، کهکشان)
✬گۆڕانی ڕەنگ و ڕووی سرووشت
✬ژیانەوە و زیادبوونی ئاوی کانیاو و زنە و چۆم و...
✬خۆ سازکردنی باڵندەکان بۆ گەڕانەوە بۆ گەرمێن
✬گۆڕینی تام و چێژ و ڕەنگی میوە وتێکوڵ و گەڵای دارەکان
✬هەست بە نیزیکی و جووت بوونی ئاژەڵ و بوونەوەران.
✬ وەختی مازوو چنین و مەڕشتن.
✬ کاتی نوخشە و خەرمانان و....

✬✬✬هونەرمەندان و نووسەرانی کورد زۆریان بە جوانی و گەشاوەیی گەلاوێژدا (چاوی گەورە و ڕوخساری گەش)هەڵگوتووە...
                 



                 گەلاوێژ

تەواو بوو مانگی پووشپەر
نۆرەی چلەی هاوینە
شەو درێژ دەبێ، ڕۆژکورت
تینی هەتاو، هەژینە

لە فولکلۆری کوردا
ئەم مانگە، گەلاوێژە
وشەیەکی بزوێنە
واتای پڕە لە وێژە

پێشینیان دەفەرموون
کە گەلاوێژ دەکەوی
هەوای سرووشت دەگۆڕێ
هەڵچوونی گیا دەنەوێ

کە گەیشتە نیوەی هاوین
شەو لە ئاسمان  بڕوانە
ئەستێرەیەکەی گەلاوێژ
شاجوانی ئەستێرانە...

    سەعدەدین خوسرەوی ــ بۆکان

۱۴۰۲/۰۵/۱۱


@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

ئێمەش بەنۆبەی خۆمان لەلایان خەڵکی خۆشەویستی #باغڵووجە_و_شۆڕا_و_دێهیاری باغڵووجەوە سپاس و پێزانینمان هەیه بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی (بەڕێز ئەندازیار محەممەدیانی کاک حەسەن سەرپەرشیاری پڕۆژه‌کە و کاک عەبدووڵڵا و کاک یەحیا و کاک حامید و سێ غەفوور و کاک محەممەدی ڕانەندە بێڵ)  کە بەڕاستی زۆر دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە زەحمەتیان کێشا بۆ خەڵکی #باغڵووجە،
لە خودای گەورە هیوای دڵشادی و لەش‌ساغیمان هەیه بۆ تەواوی ئەو ئازیزە زەحمەت‌کێشانە
هیوادارین ڕۆژێک بتوانین زەحمەتەکانتان قەرەبوو بکەینەوە

#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

انَّ إِلَىٰ رَبِّكَ الرُّجْعَىٰ

بەدڵنیاییەوە گەڕانەوەی هەموومان هەر بۆ لای پەروەردگاره.

پرسە و سەرە خۆشی حاجی محەممەد لە #مزگەوتی_باغڵووجە بەڕێوە دەچێت

لەلایان #خەڵکی_باغڵووجە و بەڕێوبەرانی #کاناڵی‌باغڵووجەنیوز پرسه و سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاریان دەکەین
لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕۆحیان بە بەهەشت شاد بێت


#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

انا لله و انا الیه راجعون
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە حاجی محەممەد(حاجی ڕەحیم) سەر لە عەسری ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد
لە خودای گەوره دەپاڕێینەوە خودا ڕۆحیان بە بەهەشت شاد کات و سەبر بدات بە دڵی کەس و کاریان



#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

مانگەکانی چوار وەرزی ساڵ بە پێنج زاراوەی کوردی


@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

قرعه‌کشی کامل لیگ قهرمانان اروپا


گروه A: بایرن مونیخ - منچستریونایتد - کپنهاگن - گالاتاسرای

گروه B: سویا - آرسنال - پی‌اس‌وی آیندهوون - لانس

گروه C: ناپولی - رئال مادرید - براگا - یونیون برلین

گروه D: بنفیکا - اینترمیلان - سالزبورگ - رئال سوسیداد

گروه E: فاینورد - اتلتیکومادرید - لاتزیو - سلتیک

گروه F: پاری سن ژرمن - دورتموند - آث میلان - نیوکاسل

گروه G: منچسترسیتی - لایپزیش - ستاره سرخ بلگراد - یانگ بویز

گروه H: بارسلونا - پورتو - شاختار دونتسک - آنتورپ

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

کارناسی کەش و هەواناسی باغڵووجە ڕایگەیاند؛ بۆ ڕۆژانی سێشەممە تا پێنج شەممە دەستپێکی بایەکی بەقەوەتمان دەبێ لەگەڵ تەپووتۆز و پڕیشکە بارانیش.

خەرمانکووب لێدان و کا کێشان تەعتیل تا ڕۆژی جومعه.

بەس باکەی زۆر بەقەوەت دەبێ گیفانەکانتان پڕ کەن لە خڕکە بەرد با با🌬💨 نەتان بات


#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

📣📣📣ئاگاداری،، ئاگاداری📣📣📣

بەناوی بەرزەناوی بێ هاوتا
ئازیزان و خۆشەویستان
لە لایان بەڕێوبەری کەش و هەواناسی شارستانی سەقز ، بەبۆنەی کردنەوە و دەستبەکاربونی  فەرمی ویستەی کەش ناسی باغڵووجە کە بە ئامادەبوونی بەڕێزان( بەڕێوبەری کەش و هەواناسی پارێزگای کوردستان، پارێزگاری سەقز، بەڕێوبەری کەش‌و هەواناسی سەقز، بەخشداری سەقز و،،،) ئێوە ئازیزان دەعوەت دەکەین لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بن


بەسپاسەوە حاتەم محەممەدی بەڕێوبەری ویستگەی کەش و هەواناسی باغڵووجە

#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

📣📣📣 ئاگاداری،،، ئاگاداری📣📣📣

ئازیزان و خۆشەویستان هەر ماڵێک ئەم مەدارەکانە تەحویل دێهیاری بدات بۆ ناونوسی کۆنتۆڕی ئاو
( شناسنامه- کارت ملی- گواهی مالکیت " ئەمیان له دفتر پیشخوان بۆتان دێنن هەرماڵێک" - شماره موبایل- کودی پۆستی)
هەزینە هەر کۆنتۆڕێک بە حەقی ناونوسی کردن و پوشە و پەروەندە 320 هەزار تمەنە

جا تا ئەم چەن ڕۆژە فورسەتە تکایە مدارەک و هەزینەکەی تحویل دێهیاری بدەن



#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

بۆ ئاگاداریی ئەندامانی بەڕێزی کاناڵ، کتێبی "کوردبوون" بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی لە کتێبفرۆشیی "موکریان"ـی بۆکان و کتێبفرۆشیی "مهرگان"ی مەهاباد دەست دەکەوێ و نرخی 395000 تمەنە.
لە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتیش هەیە کە لە شوێنی بڵاوبوونەوەیان ئاگادار نین.


@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

تا باوکت ماوە
دەرفەتە
تێر تێر ماچی بکە
پڕ بە دڵت سەیری بکە
دەرفەتە
زوو زوو دانیشە و
سەیری زەردەخەنەکانی بکە
تا باوکت ماوە
دەرفەتە
گوێ بۆ وتەکانی بگرە و
پڕ بە گیانت
لە ئەمێزی بگرە
هیچ کاتیش بیرت نەچێ
زۆرن ئەوانەی
لەجیاتی باوک
کێلی قەبرەکەی ماچ ئەکەن
باوەش بە گۆڕەکەی ئەکەن
کە دڵیان پڕ ئەبێ
سەیری وێنەکەی ئەکەن
بۆ حەسرەتی دەنگیشی
هەموو شەوێ
بە شەقامەکان وەک شێت هات و چۆ ئەکەن ،،


#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

لە ڕوخسارت دەبارێ هەستی شێری
کوڕێ کوردی و لە خۆت جوانە بوێری

بە تۆوە سەرفەرازن خاک و ئاڵات
جلێکە قارەمانی، پڕ بە باڵات

#کاوە_داشبەندی

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

هەر وەک دایکم دەفەرمێ

ئەوەی تەنیا دەمێنێتەوە

ناوێکی بەرز و

هەستێکی جوان و

خەباتێکی کوردانەیە


پارێزەرانی خاک و ژینگەی کوردستان

کوردستان بە بوونتان سەربەرزە

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

📣📣📣ئاگاداری،،، ئاگاداری📣📣📣

ئازیزان و خۆشەویستانی #خەڵکی‌باغڵووجه هەر وەک ئاگادارن کاری لولەکشی ئاوی ناودێ حەفتەیەکە تەواو بووە، و ئەلانیش دێهیاری دەبێ پیگیری انشعاب و کۆنتۆڕی ئاوەکان بێت
هەزینەکەی بە ناو نووسی و کار و باری ئیداری و کافی نێتەوە بۆ هەر کۆنتۆڕێکی ئاو 250 هەزارتمەنە ، ئەگر ماڵێک دو کد پستی و دو نەهۆم بێت بە پێی زیاد بوونی هەر کۆنتۆڕێک  35 هەزار تمەنیش زیاتر دەبێ بەو 250هەزار تمەنە.

#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

ئاگاداری

هاوڕێیان و نیشتمان پەروەران و ژینگە دۆستان

هەر وەک دەزانن ماوەیێکە کێوی باڵۆقایە سەر بە ئەحمەداوای سەرا بڕیار دراوە ببێتە کانزا و دەستکاری ئەو کێوە بکرێ

ژینگە دۆستان و بە کۆمەڵ دێهاتان و شارەکانی ناوچە دژی ئەم کارە وەستاون و لە فەرمانداری سەقزیشەوە جەوازی ساحەب کانزا هەڵوەشێندراوە ، بەڵام کابرا دەست هەڵناگرێ

هەر بەم هۆیەوە بڕیارە ئەوڕۆ کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ دێهاتان و شارەکانی ناوچە و ژینگە پارێزان و شاخەوانەکان لەسەر شاخی باڵۆقایە کۆ دەبنەوە

داوا لە هەموو ئازیزان دەکەین بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە ببن

تێبینی ،،، کۆبوونەوەکە دوورە لە هەموو توندوتیژی ودروشم و شەڕ و ئاژاوە و ....
تکایە خۆتان دوور بگرن لە هەموو شتێک کە دوایی لێ پەشیمان بینەوە و بەڵگە بدەینە دەست کابرای ساحەب کانزا


بە سپاسەوە


@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

کُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَهُ الْمَوْتِ...»

لە لایان بنەماڵەی خودا لێخۆشبوو حاجی محەممەد، سپاس و پێ زانینمان هەیه بۆ تەواوی ئەو ئازیزانەی لە پرسه و سەرەخۆشی خودا لێخۆشبوو حاجی محەممەد بەشداریان کرد و هاو سۆز و هاو خەممان بوون.
ان شاءالله لە خۆشیەکانتان بەشداری بکەینەوە
یاڕەبی خودا مردووی هەموولایەکمان عەفوو بکات و لە ناو بەهەشتدا بە دیداریان شاد بینەوە



#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

خەڵکی بەڕێز و خۆشەویستی #باغڵووجه لەلایان کاک حەسەن سەرپشتیار پڕۆژەی لولەکشی ئاوی ناودێ و کاک عەبدوڵا ، کاک یەحیا، کاک حامید ، سێد غەفوور ، کاک محەممەد ڕانندە بێڵ و جەنابی بەڕێز ئەندازیار محەممەدیانی ئەندازیاری پڕۆژەکە، سپاس و پێزانینمان هەیه بۆ تەواوی خەڵکی خۆشەویستی #باغڵووجە کە ئەم ماوەیه لە ناویاندا بووین و  قەدریان گرتین لەگەڵ مان ماندبوون و زەحمەتیان کێشا پێمانەوە هیوا دارین هەرچی زووتر مەنبەعی ئاوەکانیش ئامادە بکرێن و لەم کەم ئاویە ڕزگارتان بێت و ب دڵخۆشی کەڵکی لێ‌وەرگرن



#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

ساتێک لەگەڵ کەلامی خودا

سوڕەی الحج ئایاتی 5_6

#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…

باغڵووجه نیووز

جوانیتان پێشکەش،،،

#باغلوجەنیوز
@baglojanews

Читать полностью…
Subscribe to a channel