پێم وابێ قسەی خۆش و نەستەق تەواوی سنوورە سوورەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسەت دەبەزەێنێ. وتەیەک یا بیرەوەریییەک دڵان بکاتە هێلانەی بزە و قاقا، نابێ سیاسەت و کەسایەتی لێی بپرێنگێنەوە، چۆن دڵخۆشی واتا تەواوی ژیان.... @arizkurd16 @Namo32
فردا برای واکسن تب مالت گاو و گوساله به صورت رایگان به باغلوجه مراجعه خواهیم کرد لطفا اطلاع رسانی بفرمایید.ممنون
ناردراو لە لایەن #دامپزشکی سەقز
@baglojanews
مەقام
ڕادیۆی کوردیی کرماشان
کەمان: مامۆستا "موجتەبا میرزادە"
مامۆستا "حەسەن زیرەک"
@baglojanews
وەستا ئەمیر گوتی لەم چەند ڕۆژە دا دەچم بۆ شمال
هاوڕێیانی گوتیان بە کەواو پاتۆڵەوە دەچین
ئەویش گوتی شەرتبێ شاڵوار لەبەر دەکەم ئەو سەرچۆکانەشی دەدڕێنم😂😂😂😂
@baglojanews
چیا
چیا پشت و پەنا و هاوڕێی نەگۆڕم ، ڕفیقی ڕۆژی تا لێواری گۆڕم
پۆڵا نانەوازادە
@baglojanews
"بە شوێن وڵاتێکا وێڵم؛
کە بەیانیان
لەگەڵ خۆر سەرچۆپی بگرێ و
لای نێوەڕۆ
لەگەڵ شادی بچتە ژوان و
شەوەکانیش
لە سەر سینگی ئازادیدا ستار بگرێ!"
✍🏻ک.د.ئازاد
@baglojanews
ئاسیمیلاسیۆن، تواندنەوە و خاشەبڕکردنی زمانی کوردی!
لە ناو چوونی زمانی پاراوی زگماکی کوردی لە چەند کۆمێنتی هاووڵاتی شاری بۆکان ببینن
سەرچاوە کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
@baglojanews
چنارەکەی حەوتەوانان
کاتێک خۆدا دەست دەداتە قەڵەم و وێنە دەکێشێتەوە(ئەحمەدی حاجی کەریمی لێ دەرچێ😂😂😂😂)
@baglojanews
ئاگاداری
سبەینێ لە لایەن دایرەی #دامپزشکی ـیەوە دێن بۆ دەرزی لێدای #تەبەق
تکایە با هەموو ماڵەکان ئاژەڵەکانیان لە ماڵ بن
@baglojanews
جەعفەری وەستا سمایل گوتی لووتم نەشتەرگەری(عەمەل) دەکەم
زانکۆی کاعەبڵا گوتی جا بۆ پووڵەکەی نادا بە هەژدە چەرخێک و کاسپی پێ بکا😂😂😂😂😂
(نەشتەرگەری ئەم لووتە پووڵی هەژدە چەرخێکی دەوێ)
@baglojanews
گرووپی دووچەرخە سوارانی شارستانی بۆکان ئەوڕۆ لە پاڕێزگای ورمێ هاتنە دەرێ و سەردانی وڵاتی باغڵووجەیان کرد و لەگەڵ منداڵانی ئاوایی چەند وێنەیێکیان بە یادگار گرت
@baglojanews
وێڕای سڵاوێک بۆ هەموو ئازیزانی کاناڵ کە هەموو کات پاڵپشتمان بوون و لەگەڵمان بوون
تکاتان لێدەکەم چەند خولەک کات دانێن و ئەم بابەتە بخوێننەوە
بە سپاسەوە بەڕێوبەرایەتی کاناڵی باغڵووجە
#admin
فراخوان وام 4درصد بنیاد برکت
وام در گروههای 15الی 20نفرە
در اشتغالهای روستایی ، زنبور داری ، گاوداری، پرورش قارچ و ....
از 15ملیون تا 150ملیون
برای اطلاعات بیشتر و ثبت نام بە دهیار روستا مراجعە فرمایید
@baglojanews
عەلی سوارە و محەممەدی خاڵە حەکیم لە دوای سەردانێک لە بازاڕی ئاژەڵان چوون بۆ هەنگوین کڕین
عەلی سوارە دەیکوت من لەو ڕەشانە نەبێ نامەوێ
@baglojanews
#پەروەردە
ئاسایی بێت لاتانەوە هەندێ جار
ئێمە لە مناڵەکانەوە فێرئەبین ...
تا کۆتایی گوێ بیستی بن...
( کاسەی دراوسێ سک تێر ناکا , دڵ گەرم ئەکا )
🎙بەڕێز د.موحەمەدی خانی
@baglojanews
ڕواندز
هەرێمی(باشوور) کوردستان
شارێک لە نێوان دوو شیو و دۆڵ دا
#کوردستان
#بهشت
@baglojanews
#دایە
شێعر: جەماڵ گوڵباخی
بەدەنگی: محەممەد نادری
پێشکەش بە ڕۆحی بەرزی هەموو دایکانی کۆچکردووی نیشتمانم...
@baglojanews
شێعری دایک
دایە فریشتەی شیرین پەڕ و باڵ ، چاو ئەگەڕێنم ناتبینم لە ماڵ
هەرچی ئەڕوانم جێگەکەت چۆڵە ، کەس نیە پێم بڵێ لە کوێ بووی ڕۆڵە
پێشکەش بە هەموو دایکانی نیشتمان
شاعیری خۆشەویست جەماڵ گوڵباخی
@baglojanews
ڕاوچی بەناوبانگی ئاوایی کاک ڕێبوار فەرمووی
کاتێک لە ڕاوم و گۆرانی ڕاوچیم بۆ دەگرن ، لە یەک ئەژنۆ قوڕ دا شوێنی کەروێشک هەڵدەگرم
@baglojanews
لە دوای سوڵتانی سکە و زێر و...
سوڵتانی سابوونی گوڵنار ببینن
کەسێک نیە جگە لە عەڵی خاڵە مەحموود
@baglojanews
ئەوڕۆ بە تانکێر ئاو هات بۆ باغڵووجە
هەر لە ئێرەوە بە بەخشدار و فەرمانداری شارستانی سەقز دەڵێین
ئێوە کە چاوتان لەسەر دێهات و خەڵکی دێهات داخستوە دڵنیا بن ئەو جۆرە بڕواتە پێش ئابووری ئێران و شارستان هەر لە جێگای مەترسی دا دەبێ
تانکێرێکی 15هەزار لیتری هەر بەشی 15ماڵ دەکا بۆ یەک ڕۆژ
دێهات مەڕ و ماڵات و پاتاڵی هەیە ، دێهات حەوشە و حەساری گەورەی هەیە ، خەڵکی دێهات ڕۆژێ سێ جار دەچن بۆ تفاق پێدانی پاتاڵ و ڕۆژێ سێ جاریش دەبێ خۆیان خاوێن بکەنەوە
ئێوە کە لە پشت میز دانیشتوون گەرد و عارەق لە ناوچاوتان نانیشێ ئایا دەتوانن یەک ڕۆژ بە جێگای ئێمە و خەڵکی دێهات ژیان ببەنە سەرێ؟؟؟؟؟
دڵنیا بن ئێمە دەتواین دایرەی ئێوە بەڕێوە ببەین
بەیانیان کە دێن نانی بەیانی لە دایرە دەخۆن ، خۆتان دەدزنەوە بە بۆنەی نوێژەوە ، خۆتان دەدزنەوە بەهۆی کۆبوونەوە کە خەرج و باجێکی زۆر تەرخان دەکەن بۆ میوە و شیرینی و......
دە ساڵە دەتانهەوێ ئاو بنێرن بۆ ئاواییەکانی ناوچە ، کوا دەسکەوتەکانتان؟؟؟؟
بەخشدار بۆچی لە کاناڵی تێلێگرامی خوتان دا نووسیوتە باغڵووجە ئاوی بۆ ئازاد کراوە؟
#درۆ_تا_کەی ، #درۆزن_ڕووڕەشی_لای_خودا_و_خەڵکە
@baglojanews
سروەی بەیان
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری!
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ ھەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی...
گیانەکەم!
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت
زایەڵەی سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر ھەتاوە...
ئێستە بۆ وا
شۆڕەبی برژانگی نەرمت
دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟!
"سواره ئیلخانیزاده"
@baglojanews
هەر وەک دەبینن هونەرمەندان و کامێراوانانی زەماوەندی بنەماڵەی شێرزاد بە جیا دایشتوون و وەستا ئەمیریش خۆی لە ڕێزی هونەرمەندان دەبێنێ و هەر بەو هۆیەوە لە ڕیزی هونەرمەندان دانیشتوە
وەستا ئەمیر ئاماژەی کرد من لە دێر زەمانەوە هەر لە خزمەت هونەردا بووم
@baglojanews
مظلومیت ملت کورد را در این چند ثانیه میشه دید
و هزاران دقیقه فیلم و مستند ساخت
در اون لحظه که دوربین و میکروفون رو میبینه فاجعه یادش میره
با ترس و بغض میگه فارسی بلد نیستم
وقتی میگه کوردی بگو نفسش بند میاد
هزاران سال درد و ظلم گلوش رو می بنده
تنها میتونه نفس بکشه......
@baglojanews
عیسا ئەحمەدی ـ سنە
کورد بۆ بە دۆی خۆی ئەڵێت ترشە؟!
(محمد علی فروغی) سەرۆکوەزیرانی ڕەزاشا، لە بیرەوەرییەکانیدا ئەڵێت:
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاتاتورک، پێی وتم: ئێمە ئەم وڵاتەمان کردووە بە مڵکی تورک، کەچی تەنیا باسی سازکردنی دەوڵەت نییە. جا بۆیە ناچارم مێژووشیان بۆ ساز بکەم.
زۆرێک لە گەلان هەر وەهان؛ یان مێژوویان نییە و لەسەر خاکی خەڵکانی تر ئەژین، یان وڵاتیان بە درێژایی کەمتەمەنە و بە پانایی باسی ئەکەن.
کورد لەم بارەوە پێچەوانەیە. مێژووی دێرینی هەیە، بەڵام بەداخەوە یان نایناسێت و بە پێچەوانەوە دەرخواردی دراوە یان حاشای لێ ئەکات.
ئێمە هەموومان لە قوتابخانە بەسەرهاتی(ریز علی)مان خوێندووە کە لە تەمەنیا تەنیا جارێک پیاوەتیی نواند و بوو بە مێژو. جا خۆ ئێمە "مامەڕەحە"ی کەلیخانمان هەیە کە هەموو ڕۆژێ پیاوەتیی نواندووە، کەچی نایناسین.
"زۆرۆ" بە قەڵەم خوڵقاندیان و ئێستا منداڵمان جلی ئەو لەبەر دەکات. ئێمە "خولەپیزە"مان بووە کە بەپێی بیرەوەرییەکانی مامۆستاهەژار، دوو سەد و هەشتا پۆلیسی عێراقی کوشتبوو. ئێمەش بێئاگا لەو ئەرتەشی یەکنەفەرە![کوردیک لە کاتی خەودا کوشتی].
"حەمەتاڵی بانە" بەو هەموو ئازایەتییە، شەڕی لەگەڵ ڕووس کردبوو، ژاندارمی ڕەزاشای تۆقاندبوو و پاڵپشتیی لە شۆرشی شێخمەحموودی حەفید دژ بە ئینگلیزیش کردبوو، کەچی لە کوردێک بپرسی خێرا شانی لێ شل ئەکات "هەناری گۆڵ هەناری هەناری دانە دانە/سەرەڕێیەکەت لێ ئەگرم وەک حەمەتاڵی بانە!" تەنیا ئەو بەیتەیان بردووە بە مێشکمانا.
ڕەنگە بڵێن کورد نە سینەمای هەیە، نە میدیای جیهانی. بەڵێ، بەڵام تەواوی باسەکە ئەوە نییە. کوردناسین و ناساندنی مێژوو و ئەدەب و هونەری خۆی بە ئەرکی سەرشانی خۆی نازانێت. خەڵکی ئاسایی و بێخەبەرمان باسی ئازایەتیی سەدام و ڕەحم و بەزەییی ڕەزاشا ئەکەن! فارس هێشتا خۆی لە شوێنی گۆڕی کورش دڵنیا نییە کەچی ئێمه ئەچین بۆ زیارەتی. ڕووناکبیرانی کورد ئەبێت بە ڕووناکیی بیر، تیشک بخەنە سەر تاریکییەکانی مێژوو و کەلتوورمان. بەڵام مەخابن خۆیشیان لە ئاستێکی باشدا نین.
بۆ وێنە سەیری ئەزمونی ڕووناکبیریی خۆمان بکەن؛ لە پرسە و هاوخەمیی کۆچی گەورە هونەرمەندی فارس (شجریان)، بۆیان نووسی: (خسرو آواز ایران)! ئیتر یەکێک نییە بپرسێت ئەمەتان لە کوێوە هێنا؟ ئەو پیاوە نە هۆرەی چڕی، نە سیاچەمانەی خوێند، نە لاوک و حەیرانی گوت. مەقاماتی ئەڵڵاوەیسی و قەتار و خاوکەر و ئای ئای و... با بمێنێ. باشتر نەبوو کە ئەوپەڕی بیانووسیبا (خسرو آواز موسیقی سنتی فارسی)؟
ڕووناکبیرمان بەداخەوە خۆیشی ئەمانە ناناسێت و لێکیان ناکاتەوە.
سەیری شێوازی قسەکردنی ناودارانمان بکەن؛ بەڕێزێکیان لە باتیی ئەوەی بڵێت: "کەسێ دەمی بە شیر سووتابێت، فوو لە دۆیش ئەکات" ئەڵێت: بە قەوڵی فارسەکان (مارگزیدە از ریسمان...)؛ دیارە خۆی تێکەڵ بە کۆمەڵانی خەڵک نەکردووە و بە شار و دێهاتی کوردەواریدا نەگەڕاوە. زۆریان لەبەر ئەوەی کە کارەکانیان جیهانی بێت بە کوردی نانووسن، کەچی بە فارسی ئەنووسن!
ئەوانەی کە بەدڵ دڵسۆزی کوردن ئەبێت چەن لایەنە بیر بکەنەوە. برتراند ڕاسل فەیلەسوفی گەورە، بیرکارە، چالاکی مەدەنییە، مێژووناسە، خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیشی وەرگرتووە. ئەوان زۆر پیاوی وایان هەیە کە بۆ هەر بابەتێک، هاوکات لە چەند ڕوانگەوە ئەڕوانن. بەڵام ئێمە وا نین. ئەگەر لە نووسەرێکی کورد بپرسی، زیرەک بۆ وتوویە "لانک لانک لانکۆڵێ، لانک لە دار هەنارێ..."؟ جگە لە پێکەنین و شوورەیی وڵامی نییە. چونکە ئەو تەنیا ئەدەبی کوردی ئەناسێت، بەڵام نەریتی کوردی نازانێت. ماکسیم گورکی ئەڵێت: هەر گەلێ فۆلکلۆری خۆی نەناسێت بێگومان میژووی خۆیشی ناناسێت.
کتێب قسەی دڵی خاونقەڵەم بووە، گۆرانیش قسەی دڵی کۆمەڵانی هەژاری بێدەرەتان. چۆن قسەی دڵی ئەوانتان بە سووک دێتە بەرچاو؟ فۆلکلۆری ئێمە زامی دەوران لە دوای دەورانی پڕ لەداخی کوردەوارییە. هاواری دێنشینی کوردە لە شەقی چەکمەڕەق. هاواری کچی بەزۆر بەشوودراوە. هاواری کرێکاری ڕەنجبەخەسارمانە و هتد.
موزیسیەنمان شیعر ناناسێت، ئەگەر بیناسیبا هەوای هەڵپەرکێیان لەسەر شیعری پڕلەخەمی مامۆستا سەیدی هەورامی دانەئەنا بەو هەموو ژەنیار و دانەر و گۆرانیبێژ و...ەوە.
کورد بۆ ناسینی خۆی ئەبێت مێژو، نەریت، ئەدەب ،چیرۆکی فۆلکلۆر و زۆر شتی تر بناسێت. ئاخۆ کاتی ئەوە نەهاتووە ئەدیب و شاعیر و گۆرانیبێژ و نووسەرمان بە لێژنە یەک بگرن و ببنە ڕێکخراوە لە دەوری بیری کوردی بەبێ ئەوەی مەبەستیان بۆ نان و ناو بێت؟ دەی با پرسیار لە یەکتر بکەین و لە ڕوانگە جیاوازەکان تووڕە نەبین.
ئەبێت کەلتوور و زمان و مێژو هەر بەقەدەر ژیانمان لامان گرینگ بێت تا بیکەین بە مەکتەبێکی کوردی.
سەرچاوە:
✔️کاناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"
@baglojanews