خەیاڵەکانی من لە بەسەر هاتی باڵندەیەک ئەچێت
کە هەردوو باڵی نییە و بەتامای فڕینیشە🕊💔
سەیرە ئەم دونیایە ، یەک ناناسین و لەگەڵ یەک کۆمان ئەکاتەوە .. جیامان ئەکاتەوەو دڵمان پەیوەستی یەکترییە ..! 🥀🖤
.
نزار قەبانی
بریار بوو لە کۆتا یەک بینن
دانیشم باسی دلتەنگیت بۆ بکەم لەکوێ بزانم خەمی تۆشم لێ زیاد دەبێت 😅💔
- نامەی ژنێکی ٧٢ ساڵ
بۆ مێردە کۆچکردووەکەی ...🖤'
"حاجی "
لەو ڕۆژەوە لەم ماڵە ڕۆشتووی ھیچ شتێک
وەک خۆی نەماوە ، سەماوەری ماڵەکەمان کە تەنھا شەوان دەکوژایەوە ، ئێستا ڕۆژی کاتژمێرێکیش ئاو گەرم ناکات ، تۆ لێرە نیت ھەموو سەری سەعاتێک بڵێی پیرێژنەکە پیاڵەیەک چاییم پێبدە ، منداڵەكان چوون بە لای ژیانی خۆیاندا و زوو زوو لە باشی خۆیان سەرێک لەم پیرێژنەت دەدەن ' بۆخۆم بە تەنھا لەگەڵ کڵاو جامانەکەت ماومەتەوە..
حاجی لە ماوەی ٥٢ ساڵ پێکەوە بوونمان بۆ یەک جاریش بە یەکمان نەوت "خۆشمەوێی" ، ڕۆژێک لە ڕۆژان لێم توڕە نەبوویت ، دڵی یەکترمان نەدەشکان ، ھەتا لێرە بوویت ھەر وەک کچێکی ٢٠ ساڵ کە دەچوویتە بازاڕ ئەموت حاجی لەگەڵ دەستا خەنەیەکم بۆ بێنە..'
بەڵام ئێستا لە تاو ئازاری نەبوونیت نەک قژم تاڵی برۆکانیشم سپی بوون...
منداڵەكان دەڵێن "دایە" تخوا وا لە خۆت مەکە..!
ئێستا دەزانم لەبەر تۆ بوو تاقەتی ئەمانەم ھەبوو ،
ئێستا ھیچ شتێک نامخاتە پێکەنین خەیاڵی ئەو ڕۆژانە نەبێت کە لە گەنجیدا پێت دەوتم :
ھەرچی مەڕ و ماڵاتم ھەیە ببێتە قوروانی تۆ...
" حاجی بە خودا تۆ لە دنیا نەڕۆیشتی
لە من ڕۆشتی 🌚💔
بە تێپەڕبوونی کات زۆر شت دەگۆڕێت
گەورەترین گۆڕانیش بەسەر خودی خۆتدا دێت
ئەو ژیانە ئیجبارییە!
کەسانێکمان لێ دروست دەکات
کە هەرگیز لە ئێمەی پێشوو ناچێت…🖤!
داوای کرد گەردەنی ئازا بکەم
هەتا ژیان ماوە لە قسەکانم نابیستی ئازایی بکەم🙃👋
#bradostii
دوێنێت بۆ ئەمڕۆت
بـــا مــێــژوو بــێــت
ڕێـــگــاکـەت بـــگـۆڕە
بەڵام ئامــانجــەکەت نا ..
✌️