27~
دەست نوێژ لابەری تـــاوانـــە .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ عیسا پێغەمبەر بەلای ڕوبارێڪ تێپەڕی باڵندەیەڪ پێنج جار خۆی لە نێو قوڕ دەنا و دەچووە ناو ئاوەکە حەزرەتی عیساش .. ئەم پرسیارەی لە جوبریل کرد ، ئەویش گوتی ئەمە شێوەی ئومەتی پێغەمبەر ﷴ { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } قوڕەکە تاوانە ، ئاوەکەش لابەریەتی .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
25~
نزای شەو .. .
دەگێڕنەوە.- پرسیاریان لە پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } کرد چ کاتێ بۆ نزا و پاڕانەوە چاکە؟ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی.- نیوەی شەو و لە پاش نوێژدا .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
23~
فریشتەکان لەسەر پیاو چاکان دەکەنەوە .. .
دەگێڕنەوە .- جارێڪ زەیدی کوری حاریسە لەگەڵ پیاوێکی مونافیق دەردەچێت لە چۆلیەڪ مونافیقەکە دەست وپێی زەید دەبەستێ و دەڵێت دەتکوژم دەنگێڪ دێت دەڵێ.- مەیکوژە لە پاش دەنگەکە دووبارە مونافیقەکە دەیەوێ بیکوژێ دووبارە دەنگێ دێت دەڵێ.- مەیکوژە ، لە پاش دەنگەکە سێ بارە مونافیقەکە دەیەوێ بیکوژێ ، بەڵام یەکێڪ خەربەیەکی لێ دەدا و مونافیقیەکە دەکوژی و دەست و پێی زەید دەکاتەوە و دەڵێت.- من جبریلم لە جاری یەکەم لە سیدرە بووم .- لە جاری دووەم لە ئاسمانی دونیا بووم لە جاری سێیەم گەیشتمە لات .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
20~
سێ تاوان .. .
دەگێڕنەوە.- پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرموویەتی { لا تدخل الملائكة بيتا فيه صوره ولا كلب ولا جنب - د . ن - }
فریشتەی خودا نایەتە ماڵێڪ کە ..
وێنە و ،
سەگـ و ،
لەش پیسی تیابێ .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
18~
هەموو شتێ لە دەست خودایە ﷻ .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ هاڕونە ڕەشید پیاوێکی بەند کرد لە پاشان دەرگای بەندیخانەکە گوشاد بوو . خەبەر گەشتە هاڕونە ڕەشید گوتی : کێ بەریدان؟ کابرا گوتی.- ئەوەی بەریدام مەبەستی خودا بوو .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
16~
خزمەت کردنی خێزان .. .
دەگێڕنەوە.- جارێ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } بە ئەبو هورەیرەی فەرموو.-
دینارێ بەخت بکەی لە پێناوی خوادا .-
دینارێ بەخت بکەی لە پێناوی هەژارێکدا .-
دینارێ بەخت بکەی لە پێناو خێزانەکەتدا .-
ئەوەی لە پێناوی خێزانەکەت بەختت کردووە پاداشتی لە هەمووان زۆرترە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
14~
جوێن دان بە گرانەتا تاوانە .. .
دەگێڕنەوە.- جارێ باسی گرانەتایان کرد لە لای پێغەمبەر پیاوێ جوێنی بە گرانەتا دا! پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی.- جوێن بە گرانەتا نەدەن ، چونکە گرانەتا لەناو بەری تاوانە ، هەروەڪ چۆن ئاگر لەناوبەری ژەنگ و پیسی ئاسنە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
13~
ئارەقـــ دەردە .. .
دەگێڕنەوە جارێ پزیشکێ فەرمووی.- ئەی پێغەمبەری خوا { صلی اللە علیە وسلم } دەمەوێ ئارەق بکەمە نێو دەرمانی نەخۆشان بۆ چارەسەریان؟ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی.- ئارەق دەرمان نیە! بەڵکو دەردە! .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
11~
زەکات بەسەیدان ناشێ .. .
دەگێڕنەوە.- جارێ حەسەنی پێشەوا عەلی دەنکە قەسپێکی هەڵگرتەوە لە قەسپی زەکات و ، بردیە نێو دەمی ، پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی : کخ ، کخ ، تفی کەرەوە ئایا نازانی زەکات بە ئێمە ناشێ! .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
10~
نزیکترین هاوســـێ .. .
دەگێڕنەوە.- عائیشە خوا لێی رازی بێت گوتی.- ئەی پێغەمبەری خودا .- من دوو هاوسێم هەیە دیاری بۆ کامەیان بەرم؟ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرموی.- بۆ ئەوەیان کە دەرگاکەی نزیکترە لێت .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
8~
درۆ کردن .. .
دەگێڕنەوە.- گوتیان.- ئەی پێغەمبەر {صلی اللە علیە وسلم } ئایا بڕوادار ترسنۆڪ دەبێ؟ فەرمووی.- بەڵێ گوتیان.- ئایا بڕوادار ڕۆد دەبێ؟ فەرمووی.-بەڵێ گوتیان.- ئایا بڕوادار درۆزن دەبێ؟ فەرمووی نەخێر .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
6~
کـــار کـــردن .. .
دەگێڕنەوە.- جارێ کۆمەڵە کەسێ هاتنە خزمەتی پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ }یەکێکیان عەرزی کرد فیسارە کەس هەمیشە خەریکی نوێژ و ڕۆژو و قورئان خوێندن و ناوبردنی خودایە.- پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرموی.- ئەی کێتان نان و ئاوێکی بۆ پەیدا دەکات؟ خەڵکەکە گوتیان هەمومان.- پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی.- هەمووتان لەو باشترن!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
4~
پشت بەستن بە خوا ﷻ .. .
ترمزی دەڵێ.- عەرەبێ هاتە خزمەتی پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی.- ئەی پێغەمبەری خودا بەوشتر هاتوم ، پشت بە خودا بەڕەڵام کردووە وازی لێ نەهێنم؟ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی.- نەخێر بیبەستەوە.- ئینجا پشت بە خودا ببەستە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
2~
لێ خۆشبوون .. .
دەگێڕنەوە.- ڕۆژێ پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } ئامۆژگاری یارانی دەکرد فەرمووی.- لە پێش ئێوە پیاوێکی دەوڵەمەند هەبوو ، هەر کەسێ داوای ، پارەی قەرزی لێ بکردایە مۆڵەتی بۆ دادەنا ، ئینجا کەساتی وەرگرتنەوە دەهات لێی خۆش دەبوو ، خودا حیسابی لەگەڵ کرد فەرمووی.- ئەی فیسار! مادەم تۆ لە ژین لەبەندەکانی من خۆش دەبووی! ئەوا منیش ئێستا لێت خۆش بووم .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
8~30
مافـــی دۆســـت و هـــاوڕێ .. .
خواى گەورە دەفەرمێ .. .
وَاعْبُدُوا اللهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً وَبِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَى وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ { النساء : 36 }
واتا.- ئەی خەڵکینە تەنها خودا بپەرستن و هیچ جۆرە شەریک و هاوەڵێکی بۆ بڕیار مەدەن و چاکەکار بن لەگەڵ دایک و باوکتان و خزمان و هەتیوان و هەژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانەدا و هاوەڵی کار و سەفەر و ڕێبوار و ژێردەستەکانتاندا بەڕاستی خودا ئەوانەی خۆش ناوێت کە خۆ دەنوێنن و فیز دەکەن و فەخر دەفرۆشن بەسەر خەڵکیدا
هەروەها دایکە عائیشه { خودا لێ رازى بێت } دەفەرمێ .. .
مَا غِرْتُ عَلَى أحَدٍ مِنْ نِسَاءِ النَّبيِّ - صلى الله عليه وسلم - مَا غِرْتُ عَلَى خَدِيجَة رضي الله عنها ، وَمَا رَأيْتُهَا قَطُّ ، وَلَكِنْ كَانَ يُكْثِرُ ذِكْرَهَا ، وَرُبَّمَا ذَبَحَ الشَّاةَ ، ثُمَّ يقَطِّعُهَا أعْضَاء ، ثُمَّ يَبْعثُهَا في صَدَائِقِ خَديجَةَ ، فَرُبَّمَا قُلْتُ لَهُ : كَأنْ لَمْ يَكُنْ في الدُّنْيَا إلاَّ خَديجَةَ ! فَيَقُولُ : (( إنَّهَا كَانَتْ وَكَانَتْ وَكَانَ لي مِنْهَا وَلَدٌ )) . [مُتَّفَقٌ عَلَيهِ]
واتا.- هەرگیز غیرەم لە هیچ لە خێزانەکانى ترى پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } نەکردوە وەکو ئەوەى لە خەدیجە دەمکرد خودا لێ رازى بێت ، { لە کاتێکیشدا کە وەفاتى کردبوو } وە هەرگیز چاویشم پێ نەکەوتبوو ، بەڵام پێغەمبەرى خوا زۆر باسى دەکرد ، وە لەوانەیە شتێکى سەر ببڕیایە ، پاشان پارچە پارچەى بکردایە ، پاشان دەینارد بۆ هاوڕێکانى خەدیجە ، جا منیش پێم دەوت.- وەکو ئەوەى لە دونیادا کەسێکى ترت نیە تەنها خەدیجە نەبێت؟! ئەویش دەیفەرموو.- ئەو ئاوها وئاوها بوو وە مناڵیشم لێى هەبوو ]
هەروەها پێغەمبەرى خوا { صلّى الله علیە وسلّم } دەفەرمێ
( إنّ أبَرَّ البرِّ أنْ يَصِلَ الرَّجُلُ وُدَّ أبيهِ و أم ) [مسلم]
واتا.- لە چاکترین چاکەکان ئەوەیە کەوا کەسێک لە چاکە کردن بەردەوام بێت لەگەڵ هاورێ ودۆستەکانى باوکـــ و دایکیدا .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
26~
نوێژ قەدەغە کاری تاوانە .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ پیاوێڪ ویستی زینا لەگەڵ مەلا ژنێڪ بکات ، مەلا ژن گوتی.- بەمەرجێ چل نوێژی بەیانی لە پشت پیاوەکەم بکەیت واتا چل ڕۆژ - لە پاش چل ڕۆژەکە مەلاژن باسی داوای کابرای کرد ، کابرا گوتی.- واللەهی من لەمەودوا تەوبەم کردووە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
24~
گیاندار لە قسەی پیاوچاکان دەرناچن .. .
دەگێڕنەوە جارێڪ سەلمانی فارسی میوانی هات ، ئەو میوانەکەی لەگەڵ خۆی بردە دەشت ڕووی لە باڵندە و ئاسڪ کرد ئەوانیش هاتن سەلمان سەری بڕین کابرای میوان گوتی : سبحان اللە! سەلمان گوتی.- ئایا دیوتە یەکێڪ خوداناس بێ خودا لەگەڵی نەبێ! .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
21~
نابیت بە چاڪ تا بە گوێی شەرع نەکەی .. .
دەگێڕنەوە جارێڪ لای بایەزید باسی پیاوێکیان کرد ، کەوا چاڪ و خودا ناسە ، بایەزیدیش بۆ لای چوو ، یەکسەر گەڕایەوە لەبەر ئەوەی کابرا تفی بەرەو ڕووگە ڕوو کرد بایەزید گوتی.- ئەگەر چاڪ بوایە ئەدەبی دەبوو بەرامبەر ڕوگەی خودا .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
19~
بێ باوەڕی گەورەترین نەخۆشییە .. .
دەگێڕنەوە .- جارێڪ عیسا پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } بەلای پیاوێکی کوێر و ، بەڵەڪ و ، پەککەوتە تێپەڕی دەیگوت.- ئەی خودا.- زۆر سوپاس کەمنت لە نەخۆشیەڪ ڕزگار کردووە زۆر کەس گیرۆدەی ئەو نەخۆشیەیە ، عیساش گوتی : بۆ هێشتا لەتۆ نەخۆشتر هەیە؟ کابرا گوتی.- بەڵێ پیاوی بێ باوەڕ ، عیسا گوتی.- ڕاست دەفەرموویت .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
17~
چرای شەو .. .
دەگێڕنەوە لە سەردەمی پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } ماڵێڪ لە مەدینەدا ئاگری گرت و سوتا ، کاتێ ئەم هەواڵە بە پێغەمبەر گەشت فەرمووی.- بەڕاستی ئاگر دوژمنە ، جا ئەگەر کاتێ خوازتتان لێ بوو بخەون بیکوژێننەوە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
15~
کرنوش بردن بۆ خودایە ﷻ .. .
دەگێڕنەوە.- جارێ سەلمانی فارسی ویستی کرنوش بۆ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } ببات ، پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی نابێ کەس کرنوش بۆ کەس ببات ، ئەگەر فەرمانیشم پێ بکرابوایە ، کە یەکێ کرنوش بۆ یەکێ ببات ، ئەوا فەرمانم ئەکرد ، کە ژن کرنوش بۆ مێردەکەی ببات! .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
سونەتەکانی ڕۆژی ھەینی :
١-خۆشۆردن.
٢-سیواککردن.
٣-خۆبۆن خۆشکردن.
٤-لەبەر کردنی جل و بەرگی نوێ.
٥-چوون بۆ مزگەوت.
٦-صلاوات دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ .
٧-خوێندنەوەی سورەتی الکھف.
🤍
پێشەوەمان ئەفەرمووێ: ڕۆژی ھەینی دوانزە کاتژمێرە ، جا لەو دوانزە کاتژمێرە کاتژمێرێک ھەیە بەندەی موسڵمان ھەر دوعایەک بکات و داوا لەخوای گەورە بکات خوای گەورە پێی دەبەخشێت
کۆتا کاتەکانی پاش عەسری ھەینی»
لەدەست خۆت مەدە»
🤍
[ فەزڵی صڵاواتدان لە شەو و ڕۆژی #ھەینی ]
عن ٲنس بن مالك -رضي الله عنه- قال :
قال رسول الله -صلی الله علیه وسلم- :
«أكثـروا الصـلاة علي يـوم الجمعـة وليلـة الجمعـة فمن صلى علي صـلاة صلى الله عليـه عشـراً».
واتە : زۆرترین #صڵاوات بدەن لەسەرم لە شەوو ڕۆژی ھەینی ، ھەرکەسێک یەک صڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە صڵاواتی لەسەر دەدات.
🤍اللَّهمَّےﷺصَلِّﷺعَلَىﷺمُحمَّــــــــدٍﷺوآلﷺِمُحَمَّد🤍
[ سلسلة الصحيحة : ۱٤۰۷ ]
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
12~
بێ دڵی نەکردنی نەخۆش .. .
دەگێڕنەوە.- جارێ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } بۆ دیدەنی نەخۆشێ چوو فەمووی.- مەرەقت لە چییە؟ نەخۆشەکە فەرمووی.- مەرەق و ئارەزووم نانی گەنمە ، پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } فەرمووی.- هەر کەسێ نانی گەنمی لایە بابۆی بهێنی .. . لە پاشان فەرمووی.- نەخۆشەکانتان ئارەزووی شتێکیان کرد بۆیان پەیدا بکەن!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
9~30
مافی موسوڵمان .. .
خوای گەورە دەفەرمێ .. .
[إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆەٌ] [ الحجرات : ١٠ ]
واتا.- لە ڕاستیدا ھەر ئیمانداران برای یەکن .. .
ھەروەھا پێغەمبەری خوا (صلّی اللە علیە وسلّم) دەفەرمێ .. .
((المُسْلِمُ أخُو المُسْلِم ، لا ێظلِمەُ ، ۆڵا یُسْلمُەُ . مَنْ کَانَ فی حَاجَە أخیە ،کَانَ اللەُ فی حَاجَتە ، ۆمَنْ فَرَّجَ عَنْ مُسْلِم کُرْبَەً ، فَرَّجَ اللەُ عَنْەُ بھا کُرْبَەً مِنْ کُرَبِ ێومِ القِێامَة ، ۆمَنْ سَتَرَ مُسْلِماً سَتَرَەُ اللەُ ێومَ القِیامَەِ )) [مُتَّفَقٌ عَڵیەِ
واتا.- موسوڵمان برای موسوڵمانە ، ستەمی لێناکات ، نایداتە دەستی دوژمنانەوە ، ھەرکەسێک بڕواتە دەم پێویستی برایەکیەوە ، خوای گەورە دێتە دەم پێویستیەکانیەوە ، وە ھەرکەسێک بارێک لە سەر برایەکی موسوڵمانی لا ببات ، ئەوە خوای گەورە بارێک لە بارەکانی رۆژی قیامەتی لە سەر لا دەبات ، وە ھەرکەسێک کەموکورتی موسوڵمانێک دابپۆشێت ئەوە خوای گەورە کەموکورتیەکانی لە رۆژی قیامەتدا بۆ دادەپۆشێت
ھەروەھا پێغەمبەری خوا (صلّی اللە علیە وسلّم) دەفەرمێ ((المُسْلِمُ منْ سَلِمَ المُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِەِ ۆێدِەِ ، ۆالمُهاجِرُ مَنْ هجَرَ مَا نَهی اللەُ عَنْەُ )) [مُتَّفَقٌ عَڵیەِ]
واتا.- موسوڵمان ئەو کەسەیە کە موسوڵمانان لە زمانی و دەستی پارێزراو دەبن .. وە کۆچ بەریش ئەو کەسەیە کە واز لەو شتانە دێنێت کە خوای گەورە قەدەغەی لێکردوە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
9~
چاکترین دۆســـت .. .
دەگێڕنەوە.- پیاوێڪ هاتە لای پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرموی ئەی پێغەمبەری خوا! شایەنترین کەس کێ یە بۆ دۆستایەتیم ؟ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی.- دایکت ، کابرا ووتی لە پاشان ، فەرمووی.- دایکت ، کابرا ووتی لە پاشان؟ فەرمووی باوکت ، کابرا فەرمووی لە پاشان؟ فەرمووی.- ئەوبەرتر و ئەم بەرتر .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
7~
کردەوەی چاڪ .. .
دەگێڕنەوە.- یاران گوتیان.- ئەی پێغەمبەری خودا! چ کردەوەیەڪ باشە؟ فەرموی.-
1,
بڕوا بە خوا و پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ }
2,
گوتیان لە پاش ئەمە چی؟ فەرمووی.- خەبات لە پێناوی ئایین .. .
3,
گوتیان پاش ئەمە چی؟ فەرمووی.- چوون بۆ ماڵی خوا بە پارە و دراوێکی ڕەوا .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
5~
نان بدەیی .. .
دەگێڕنەوە.- پیاوێ لە پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } پرسی.- چ شتێ لە ئایینی ئیسلامدا زۆر چاکە؟ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی نان بدە و ، سڵاویش لە هەموو کەسێ بکە ، جا بیناسی ، یا نەیناسی .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
3~
عەتاء لە ئیبن عەباس .. .
دەگێڕێتەوە.- دەڵێ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } ڕابوورد بەلای دەستەیەڪ لە یارانیدا ، کە حەزرەتی عومەریشیان تیادابوو ، فەرمووی.- ئایا ئێوە بە ڕاستی خاوەن باوەڕن؟ کەسێ وەڵامی نەدایەوە عومەر فەمووری.- بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا! پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی.- دروشمی بڕواتان چیە؟ فەرمووی لە کاتی خۆشی سوپاسی خودا دەکەین و لە تەنگانە ئارام دەبین ، ڕەزامەندین بە قەزا و قەدەر ، پێغەمبەر فەرمووی بەخودا بڕواداران .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
1~
قسە نەکردن و دڵشکان .. .
دەگێڕنەوە.- پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } دەفەرمێ.- دەرگای بەهەشت لە هەموو ڕۆژانی دوشەممە و پێنج شەممەیەڪ دەکرێتەوە ، داوای لێ خۆشبون دەکا بۆ ئەوانەی هاوبەشیان بۆ خوا دانە ناوە ، جگە لە بەندەیەڪ کە تاکو چاك دەبێتەوە لەگەڵ برادەرەکەی! بڕوانە ئەم دوو ناکۆکە تا چاڪ دەبنەوە! .. . بڕوانە ئەم دووە تاکو چاڪ دەبنەوە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
7~30
مافـــی دراوســـێ .. .
خوای گەورە دەفەرمێ.-
وَاعْبُدُوا اللهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً وَبِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَى وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ] [ النساء : 36 ]
واتا.- ئەی خەڵکینە تەنھا خودا بپەرستن و ھیچ جۆرە شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار مەدەن و چاکەکار بن لەگەڵ دایک و باوکتان و خزمان و ھەتیوان و ھەژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانەدا و ھاوەڵی کار و سەفەر و ڕێبوار و ژێردەستەکانتاندا، بەڕاستی خودا ئەوانەی خۆش ناوێت کە خۆ دەنوێنن و فیز دەکەن و فەخر دەفرۆشن بەسەر خەڵکیدا .. .ت
ھەروەھا پێغەمبەری خوا { صلّی اللە علیە وسلّم } دەفەرمێ.-
{ مَا زَاڵ جِبْریلُ یُوصینی بِالجَاڕ حَتَّی ظنَنْتُ أنَّەُ سَیُورِّثەُ } مُتَّفَقٌ عَڵیەِ
واتا.- بەردەوام جبریل وەسێتی پێ دەکردم بە چاکەکردن لە گەڵ دراوسێدا ، تەنانەت گومانم دەبرد کەوا بیکاتە میرات بەر
مەبەستی دراوسێ ببێتە میراتبەری دراوسێکەی .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .