53~
خێر دوور کەرەوەیە لە دۆزەخ .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ عائیشە خوا لێی رازی بێت جاریەکی کڕی جبریل سەلامی خوای لەسەر بێ هاتە لای پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } فەرمووی.- ئەم جاریە ئازاد بکەن ، چونکە دۆزەخیە ، عائیشە خوا لێی رازی بێت دەنکە قەسپێکی پێدا لە پاشاندا جاریکە تووشی هەژارێڪ بوو کەرتێکی پێدا جبریل سەلامی خوای لەسەر بێ هاتەوە لای پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } گوتی.- ئەم جاریە بە کەرتە قەسپێڪ ڕزگاری بوو لە دۆزەخ .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
51~
خودا ڕۆزی دەرە .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ سولەیمان پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } بۆ خواردن بوونەوەرەکانی خودای کۆ کردەوە ، وتی هاتن هەموویان خوارد سولەیمان پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } پێیانی ووت.- هەموو ڕۆژێڪ ئەوە خواردنتانە ، ئەوانیش وتیان .-بەڵێ پتریش .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
ڕەحمەتتان لێبێت ئەم کەناڵە جۆین (اشتراک) بکەن تایبەتە بە:-🔸خزمەتکردنی دینی پیرۆزی ئیسلام🔸
🔹لینکی کەناڵ 👈 https://t.me/joinchat/AAAAAFWlDyb6MursydKdGw
48~
پاداشتی سەلام قەسرە .. .
دەگێڕنەوە.- هەموو جارێڪ کە ئەبوبەکر و عەلی بەیەڪ دەگەشتن ، عەلی سڵاوی لە ئەبوبەکر دەکرد ، جارێڪ سڵاوی لێ نەکرد ، ئەبوبەکر ئەم قسەی بە پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } ڕاگەیاند پێغەمبەر فەرمووی.- بۆ سڵاوت لێ نەکردووە؟ عەلی گوتی.- لەخەوما قەسرێکم دیت ، گوتم ئەم قسرە بۆ کێ یە؟ گوتیان بۆ یەکێکە کە سەلام بکات ، پێم خۆشە قەسرەکە بۆ ئەبوبەکر بێ نەڪ بۆ من .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
46~
بەخشندەیی عەلی .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ پێشەوا عەلی سێ جار بانگی بەندەیەکی کردوو وەڵامی نەدایەوە ، چوو لێی بدات بەندەکە پێ دەکەنی عەلی گوتی.- بۆ وەڵامت نەدامەوە گوتی.- ترسم لێت نەبوو .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
44~
پەیوەندی کوڕ و باوڪ بەیەکەوە .. .
دەگێڕنەوە.- لە سەردەمی سولەیمان پێغەمبەر {صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } کوڕێڪ ئارەقی دەخواردەوە ، باوکەکە خۆی لێ توڕە ئەکرد ، ئەویش چاوی باوکی دەرهێنا ، کە بە خۆی هاتەوە دەستی قوت کرد لە داخان ، لە پاشاندا هەردووکیان چوونە لای سولەیمان پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } ، ئەویش دوعای بۆ کردن و گوتی.- خودایە لەبەر رەحمی ئەو باوکە بۆ منداڵەکەی کە دەڵێ ئەگەر هەزار چاوم هەبوایە کوڕەکەم هەمووی دەرهێنابوایە نەڪ دەستی ببڕابوایە ، هەروەها لەبەر ڕێزی ئەم منداڵە بۆ باوکی چاکیان بکەیتەوە یەکسەر چاڪ بوونەوە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
42~
گەورەترین نوێژ .. .
دەگێڕنەوە.- پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ }فەرموویەتی.- { افضل الصلاة بعد الفريضة صلاة الليل } واتا .- گەورەترین نوێژ لە پاش فەرزەکان شەو نوێژە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
40~
گەورەیی خۆڵی جەنگــ .. .
دەگێڕنەوە.- جەنگاوەرێکی ئیسلام هەموو جارێ کە لە جەنگ دەهاتەوە جلە بە تۆز و خۆڵەکەی دادەوەشاند ، تا ئەندازەی خۆڵەکە بووە خشتێکی بچوك گوتی : کە مردم ئەم خشتە لە ژێر سەرم دابنێن ، لە پاش ماوەیەڪ لە خەویان دی گوتی.- بە بەرەکەتی ئەم خشتە خودا لێم خۆشبوو .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت.-
خوای گەورە سەیری شێوەو ڕوخسارتان ناکات بهلكو سهیری دڵ و كردهوهتان دهكات .. .
The prophet of Allah, peace be upon him said.-
Allah does not look at your pictures, nor your money, but he looks at your hearts and actions .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
37~
گەورەیی ڕۆژی عەرەفە ..
دەگێڕنەوە.- جارێڪ پیاوێکی چاڪ دۆستێکی خۆی لەخەودا ئەبینێ { 10 } روناکی لە پێش بوو ، بەڵام ئەو { 2 } ڕووناکی لە پێش بوو پرسیاری کرد بۆچی من { 2 } ڕووناکیم هەیە دۆستەکەم { 10 } ڕوناکی هەیە؟ گوتیان ئەو 10 ساڵە لە ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژووە ، بەلام تۆ 2 ساڵە بەڕۆژی .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
35~
نوێژی تاڪ .. .
دەگێڕنەوە.- پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرموویەتی نوێژی تاڪ { وتر } لەسەر هەموو موسوڵمانێکە جا پێنج رکات دەکات ، یا سێ ، یا یەڪ ڕکات دەکات ، بە حەزی خۆی .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
34~
ئەموستیلەی کوڕی خەلیفەی ئیسلام .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ کوڕێکی عومەری عبدالعزیز ئەموستیلەیەکی بە هەزار درهەم کڕی ، باوکی گوتی.- کوڕم ئەموستیلەکەت بفرۆشە هەزار هەژاری پێ تێر بکە ، ئەموستیلەیەکی تر بکڕە بە دوو درهەم لە سەری بنوسە بەخشندەی خودا لەو کەسەی دەروونی خۆی دەناسی .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
32~
مار لە زەکات نەدەر جیا نابێ .. .
دەگێڕنەوە.- لە سەردەمی عبداللە ی عەبباس پیاوێڪ مرد حەوت گۆڕیان بۆ هەڵکەند مارێکی تیادا بوو عبداللە گوتی.- ئەم پیاوە لە دونیا چی دەکرد؟ گوتیان.- زەکاتی نەدەدا .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
30~
گەورەیی وتنی { اللەاکبر } ی نوێژ دابەستان .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ دز چوار سەد وشتر و بەندەی ئەبو بەکریان دزی ، پێغەمبەریش گوتی.- ئەی ئەبو بەکر بۆچی خەمباری وامزانی یەکەم { اللە اکبر } ی نوێژ دابەستانت لە دەست چووە ، ئەویش گوتی.- بۆ ئەوەندە سەختە ئەگەر { اللە اکبر }ی یەکەمم لە دەست بچێت پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی.- بەڵێ لەگەڵ پڕ بە زەويش .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
28~
گەورەیی نوێژیی کۆمەڵ لەلای عمر خوا لێی رازی بێت .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ پێشەوا عمر نوێژێکی بە کۆمەڵی لە دەست چوو ، لە تۆڵەیدا زەویەکی سەد هەزار درهەمباوی کردە خێر! .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
52~
چاکترین خێری پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ }
دەگێڕنەوە جارێڪ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } بۆ بازار چوو ، هەشت دەرهەمی لا بوو کەنیزەیەکی دیت دەیگوت.- لە ماڵەوە دوو درهەمیان پێداوم شت بکڕم لێم بزر بووە پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } دوو درهەمی پێدا ،
ئەمجارە پیاوێکی ڕوتی دیت دەیگوت ئەوەی بەرگم بکات خودا بەرگی بکات پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } کراسێکی پێدا کە بە چوار درهەمی کڕیبوو ،
ئەمجارە سێ بارە بۆ بازار چوو سێ بارە کراسێکی بۆ خۆی بە دوو درهەم کڕی هەر لە ڕێگەدا کەنزەیەکی دیت دەگریا گوتی.- بۆ دەگریت؟ گوتی.- لەمێژە لەماڵ هاتوومەتە دەر ناوێرم بچمەوە پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } لەگەڵی چوو سێ جار سڵاوی کرد ماڵەکە سڵاویان لێ وەرنەگرتەوە پێغەمبەر گوتی.- بۆ سڵاو وەرناگرنەوە گوتیان.- هیچ ڕوی نەداوە ، لەبەر بەرەکەتی پیرۆزی تۆ وەڵاممان نەدایەوە ، لەبەر ڕیزی پێغەمبەر ، ئەوانیش کەنیزەکەیان ئازاد کرد .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
50~
پاشەکەوت .- دەگێڕنەوە .. .
جارێڪ سولەیمان پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } مێروولەیەکی لەنێو شووشە کرد و گوتی.- ساڵانە خۆراکت چەندە؟ مێروولە وتی.- دەنکە گەنمێڪ کە ساڵ سوڕایەوە نیو دەنکی خواردبوو ، سولەیمان وتی.- ئەی بۆ وتت ساڵانە دەنکێڪ گەنم دەخۆم؟ مێروولە وتی.- بەڵێ وایە بەڵام بەرتنەدابوام دەمردم لەبەر ئەوە ئاوام وت.- ترسام بمرم هەر بۆیە پاشەکەوت باشە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
49~
2.- خێری ئاسان .. .
دەگێڕنەوە.- پێغەمبەری خوا { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } فەرموویەتی.- هەر کەسێڪ دەست نوێژێڪ بشوا و 2 ڕکات نوێژی لە دوادا بکات بە دڵێکی بێ خەیاڵ ، جگە لە بەهەشت پاداشتەکەی چیتر نییە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
47~
خێـــر خێری لە دوایـــە .. .
دەگێڕنەوە.- کابرایەڪ ژنێکی چاكی هەبوو یەڪ مەڕیان هەبوو ، ڕۆژی جەژنی قوربان پیاوەکەی ویستی سەری ببڕی ژنەکەی نەی هێشت لە پاش چەند ڕۆژێڪ میوانیان هات ژنەکە گوتی.- بۆ ئەم میوانە سەری ببڕی باشە ، سەریان بڕی پاشان مەڕێڪ هاتە حەوشەیان وایانزانی مەڕەکەی خۆیانە! ، کە چی لە گوانێکی شیر دەهات لەوی تر هەنگوین .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
45~
خێر تەمەن درێژ دەکات .. .
دەگێڕنەوە.- دوو پیاو لەلای داود پێغەمبەر دانیشتبوون ، ئيزرائیلیش لەوێ بوو ، ئيزرائیل گوتی.- ئەم پیاوە تەمەنی حەوت ڕۆژ ماوە لە پاش حەوت ڕۆژەکە پیاوەکە نەمرد و داود پێغەمبەر گوتی.- سەردانی خزمێکی کرد خوا تەمەنی { 10 } ساڵ زياتر کرد .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
43~
جنێودان بە دایڪ .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ پیاوێڪ بەلای گۆڕێکی شەق بوو تێپەڕی ، پیاوێکی لێ هاتەدەر سەری سەری ، کەربوو ، سێ جار زەڕی پرسیاری کرد گوتیان.- ئەم پیاوە هەموو ڕۆژێڪ وادەکات ، ئەوە ئارەق خۆر بوو ، دایکی دەیگوت ئارەق مەخۆ دەیگوت بزەڕە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
41~
ئەوەی بە زیندوو دەکرێ بە مردوو ناکرێ .. .
دەگێڕنەوە .- جارێڪ پیاوێڪ بەلای گۆڕستان تێپەڕی دوو ڕکات نوێژی کرد و پاڵی دایەوە ، یەکێڪ لە گۆڕەکان هاتە ئاخافتن و گوتی.- تۆ دەتوانی زۆر نوێژان بکەی ، بەڵام وەڪ ئێمە لە خێرەکەی ناگەیت ، ئێمە لە خێرەکەی دەگەین ، بەڵام ناتوانین بیکەین .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
39,
ڕقی شەیتان لە ئێمە .. .
دەگێڕنەوە.- پیاوێڪ هەموو ڕۆژێ هەزار جار نەفرەتی لە شەیتان دەکرد ، ڕۆژێڪ لەبەر سێبەری دیوارێ پاڵی دابوو یەکێڪ هات گووتی.- هەستە ئەم دیوارە بەسەرتا دەکەوێت ، قسەکەی تەواو نەکرد ، دیوارەکە ڕما ، ئەویش گوتی ، تۆ کێی؟ گوتی.- شەیتانم ، گوتی بۆ پێت ناخۆشە بمرم؟ گوتی مەبەستم ئەوە بوو شەهید نەبی .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
38~
گەورەیی رۆژی عاشورا .. .
دەگێڕنەوە.- نەسەفی دەڵێ.- پیاوێکی دیل لە ڕۆژی عاشورا لە دەست کافران هەڵات گوتی.- خودایە بۆ خاتری ئەم ڕۆژە ڕزگارم بکەی ، دەڵێت.- خوا ﷻ چاوی کافرەکانی کوێر کرد کە شەو داهات فریشتەی خودا نان و ئاوی پێدا ئەم پیاوە هەتا مرد بۆ ماوەی { 10 } ساڵ نان و ئاوی نەخوارد!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
36~
ڕۆژی پیرۆز لە کاتی { 10 } ڕۆژە پیرۆزەکە .. .
رێبوارێڪ لە نێو گۆڕستان دەبێ ، لە نێو گۆڕێڪ ڕوناکی دەردەچێت ، ئەویش بیر دەکاتەوە دەنگێڪ دێت دەڵێت.- ئەگەر دەتەوێت گۆڕەکەت ئاوا ڕوناڪ بێتەوە وەڪ ئەو کابرایە لەم 10 ڕۆژە بە ڕۆژوو بە .. .
تێبینی.- 10 رۆژە پیرۆزەکە مەبەست لە 10 رۆژی کۆتایی رەمەزانە یانیش 10 رۆژی تاسوعا و عاشورایە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
کێن ئەوانەی خوای گەورە خۆشی دەوێن..؟
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
33~
جـــیـــانـــی هـــاوکـــاری .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } لەگەڵ هەندێ هاوەڵ لە گەشت دەبن ،
یەکێڪ دەڵێ من کاوڕەکە سەر دەبڕم ،
یەکێکی تر دەڵێ من کەوری دەکەم ،
یەکێکی تر دەڵێ من دەیکوڵێنم ،
پێغەمبەریش { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } دەفەرمێ من دارتان بۆ کۆ دەکەمەوە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
31~
سێ نزا لە پاش نوێژی بەیانی ..
دەگێڕنەوە.- پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ }کە نوێژی بەیانی دەکرد ئەم سێ نزایەی دەکرد .- زانستی بەسوود و کاری گیراو ، ڕۆزی ڕەوا .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
29~
خێری نوێژی بە کۆمەڵ .. .
دەگێڕنەوە.- جارێڪ پیاوێکی چاڪ نوێژێکی بە کۆمەڵی لە دەست چوو ، ئەویش 25 پێنج نوێژی بە جیا جیای کرد ، چونکە پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } فەرموویەتی.- نوێژی کۆمەڵ خێری یەڪ بە 25 یا بە 27 ە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
ئەمڕۆ ھاوڕێی باش ئەو کەسەیە کە خراپەت لەگەڵ ناکات ، واز لە چاکە بێنن!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .