عەرەب ئەڵێ :
زرعنا ورد لناس ماتعرف تشم
گوڵمان بۆ ڪەسانێڪ چاند نەیان زانی بۆنی بکەن!
😥💔
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
11
فاتیمە فەهراوی
فاتیمە فەهراوی یەکێکی دیکەیە لە ئافرەتە ناودار و پڕشنگدارەکانی شارستانییەتی ئیسلامی، بە یەکەم دامەزرێنەری زانکۆ دادەنرێ لە مێژووی مرۆڤایەتی، هەستاوە بە بونیادنانی زانکۆی قەرەوین لە وڵاتی مەغریب لە ساڵی (٨٥٩)ز، ئەم ئافرەتە بۆ خوا صوڵحاوە ناودار بوو بە سیفەتی بەرز و جوان و سەخاوەتمەندى و بەخشین و زوهد و تەقوا، بە جۆرێک تا تەواوبوونی زانکۆیەکە بە بەردەوامی خەریکی زوهد و عیبادەت و خواپەرستی بووە، شایانی باسە بە درێژایی تەمەنی دەیان زانا و کەسایەتی بە ناوبانگ و ناوداری دونیا لەم زانکۆیە پێگەیشتوون، وەک: (ابن خلدون، ابن باجە، فەیلەسوف ابن میمون، مێژوونووس حسن بن وزان ,,, هتد), ئەم زانکۆیە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە خزمەتکردن، واتە: بۆ ماوەی (١١٦٣) ساڵە ئەم زانکۆیە دەرگای زانست و پێگەیاندنی بە کراوەیی ماوەتەوە، ئەم زانکۆیە لەسەر دەستی ئافرەتێکی دیندار دروستکرا، وەک یەکەم زانکۆ لە تەواوی مێژووی مرۆڤایەتی,
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
پێکردنیان، بەڵام ئێمە لێرەدا تەنها ئاماژە بە ڕۆڵی چوار لەم ئافرەتە ناوازە و هەڵکەوتووانە دەکەین:
١- نوسەیبەى کچی کەعب
٢- فاتیمە فەهراوی
٣- خاتوو زەیفە
٤- مەریەم ئوسترلابی
ئافرەت لە شارستانیەتی ئیسلامیدا 👆🏻👆🏻
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
وانەی ئەمڕۆی 13ی 8 ..
ئەوانەی دەبنە هۆی تەنگوچەڵەمە ، خۆیان تووشی تەنگوچەڵەمە بوونە!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
وانەی ئەمڕۆی 12ی 8 ..
ئەگەر بمانەوێت بە ئاشتی بژین ، پێویستە بە شێوەیەڪی باشتر یەڪتر بناسین!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
7
ئافرەت لە کۆمەڵگای چینیدا
لە لای چینییەکانیش بە داخەوە ئافرەت بە کەمتەرخەم و لاواز سەیر دەکرا، کاڵایەک بوو دەتوانرا بکڕدرێ و بفرۆشرێ، بۆى نەبوو ببێتە خاوەن موڵک و میراتیش بگرێ، وە هەر کاتێکیش مێردى دەکرد، دەبوو بە خزمەتکاری هاوسەرەکەی، هەر کاتێکیش هاوسەرەکەی دەمرد مافی شووکردنەوەی نەبوو، ئەگەر بەقەیرەییش بمابایەوە نائومێدکار و سەرشۆڕکار بوو، دەشیان وت: ئافرەت وەک ئاوێکی ڕۆیشتووی شووم و نائومێدکارە!
فەیلەسوفی ناوداری چینی (کۆنفۆشیۆ) کە لە ساڵی (٥٥١) پێش زایین لە دایک بووە، دامەزرێنەری ڕێبازی کۆنفۆشییە، کە دواتر بوو بە مەنهەجی فەرمی ئیمپڕاتۆری چینی، (کۆنفۆشیۆ) وا سەیری ئافرەت دەکات کە تەنها کاڵایەکە بۆ کڕین و فرۆشتن، وە هەتا چەند دەیەی ڕابردووش ئافرەت لە چین پێڵاوێکی ئاسنینی قورسی لەپێ دەکرا، تا توانای جوڵەی زۆری نەبێ و بێدەسەڵات بێ بەرانبەر زۆرداری هاوسەرەکەی,
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
وانەی ئەمڕۆی 11ی 8 ..
ئەو وانەیەی لە چیڕۆڪەدا سوودی لێ بینرا : تۆ ڪێیت تا بڕیارم بەسەردا بدەیت؟
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
6
ئافرەت لە کۆمەڵگایی فارسیدا ..
لەم کۆمەڵگایەدا ئافرەتان سەرچاوەی شەڕ و ئاژاوە و ئاشووبن، هاریکاری خودای شەڕن کە بریتیە لە (ئەهریمەن)، ئافرەت لاشەیەکی شەڕانگێز و نەگریسە، ئەمە تێڕوانینی ئایینی زەردەشتی بوو بۆ ئافرەت لە کۆمەڵگای فارسی، کە زەردەشتییەت ئایینی فەرمی وڵات بوو,
ئیدى مرۆڤ چ هیوایەک هەڵچنێ لەسەر ئەوەى لێکۆڵینەوە بکات، تاکو بزانێت ئافرەت لە کۆمەڵگای فارسی چەندە جێگای ڕێز و بایەخ بوون، هەرگیز! وە گەورە و زاناکانی فارس نازناوی (عەیبەیان) دەدا پاڵ ئافرەتان، لایان وابوو ئافرەتان خودای چاکەیان (ئەهوڕامەزدا) هەڵخەڵاتاندووە، وە چوونەتە پاڵ خودای شەڕ (ئەهریمەن),
بۆیە ئافرەتیان بە پاڵەوانی خراپەکاری، تەنانەت بە هۆکاری خراپی پیاوانیش دەزانی، پێیان وابوو پیاوان جوانترین دروستکراوی خودان، خودا پیاوانی دروست کردوە تا بتوانن دژی پلانەکانی خودای شەڕ بوەستنەوە، ئافرەتانیش بۆیە پێویستە بمێنن، چونکە هۆکاری دروستکردنی منداڵن
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
وانەی ئەمڕۆی 9ی 8
لەیادت بێت ، تەنیا خودا دەتوانێت بڕیارت لەسەر بدات ، بۆیە ڕقدارەڪان لەیاد بڪە ، لەبەر ئەوەی ڪەسێڪ هەیە خۆشی بوێی!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
گـەشـبــیـنــیــــە
هـــیـچ شـتـێڪ لـەم دنــیــــایـە
بـێ ویـستـی خـودا ڕوونـادات..❤️
{وَلله يَـعـلَـمُ وَأنـتُـمْ لا تَـعـلَـمُـونَ}
لا تحـــزنـوا:نـــارەحــەت مـەبـن💛
لا تــــــقنطوا:بـێ هـیـوا مــەبــن💗
لاتـیـأســـــوا:بــێ ئـومێـد مـەبـن🌸
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
62~
ئامۆژگاری سەر ئەموستیلە .. .
دەگێڕنەوە.- شێخ حسن بەصری ئەموستیلەیەکی هەبوو نەیدەزانی چی لەسەر بنووسێ عیسا پێغەمبەری هاتە خەونی و گوتی.-
بنوسە { لاالە الا اللە الملك الحق المبین } چونکە خەم و پەژارە لادەبات .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
60~
جوتیار و سولەیمان پێغەمبەر {صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ }
دەگێڕنەوە.- جارێڪ سولەیمان پێغەمبەر بەلای جوتیارێڪ تێپەڕی جوتیارەکە لەبەر خۆی گوتی.- خۆزگە سێ قسەم لەگەڵ سولەیمان پێغەمبەر دەکرد { با } ئەم قسەیەی بردە ناو گوێی سولەیمان و سولەیمان گوتی.- قسەکان چین؟
1,
جوتیار گوتی.- خۆشی دوێنێت و ناخۆشی دوێنێم تامیان نەما ..
2,
هەردووکمان دەمرین ..
3,
هەردووکیشمان بە ئەندازەی سامان لێ پرسینەوەمان لەسەر دەکرێت ..
سولەیمان گوتی.- ئەگەر خودا لە بەخششی خۆی پەشیمان بوایەتەوە ماڵم نەدەویست ..
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
قەناعەت کەن ، مایەپوچترین پەیوەندی دونیا .. .
{ هاوڕێیەتییە }
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
57~
خێر ڕزگارییە .. .
دەگێڕنەوە.- پیاوێڪ هاتە لای ئەبوهورەیرە گوتی.- کوڕەکەم لەنێو کەشتیە لافاو هەڵساوە نزامان بۆ بکە گوتی.- خێری بۆ بکە ، کوڕەکە کاتێ هاتەوە گوتی.- باوکە دەنگێ هات گوتی.- مەترسن خودا خێرەکەی لێ گیرا کردوون ، ڕزگارن .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
55~
ئەندازەی خێری دیاری نەکراو .. .
دەگێڕنەوە.- موتەوەکیل تووشی نەخۆشیەڪ بوو گوتی.- ئەگەر چاڪ بوومەوە خێر دەکەم کە چاڪ بوو لە نەخۆشیەکە بۆ لای زانا محەمەد موسا چوو گوتی.- ئەویش لە خێرەکە چیت لە دڵدا بوو گوتی.- تەنها خێر گوتی.- مادام { 80 } دینار ، بکە خێر چونکە خودا فەرموویەتی : ( ولقد نصر كم الله في مواطن كثيرة ) واتا.- ئەی محەمەد { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } لە زۆر شوێن تۆمان سەرخستووە شوێنەکانم ژماردووە نزیکەی { 80 } شوێنە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
10
نوسەیبەی کچی کەعب
هاوەڵی بەڕێز و تێکۆشەر و دایکە شەهید نوسەیبەی کچی کەعب (رضي الله عنها)، بە یەکەم داکۆیکار لە مافی ئافرەت دێتە ئەژمار، کاتێک هاتە خزمەت پێغەمبەرى خۆشەویستمان ﷺ و وتی: بۆچی زۆربەی ئایەتەکانی قوڕئان دەربارەی پیاوانە و باسی ئافرەت ناکات؟ دواى ئەم پرسیارە خواى بیسەر لە سەرووی ئاسمانەکانەوە وەڵامى داواکاری هاوەڵی بەڕێز نوسەیبە خانى دایەوە، فەرمووی:
(إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ ,,,,,,,,,, ٣٥) الاحزاب
الأحزاب، لەم ئایەتەدا خواى باڵادەست دە جار باسی ئافرەتان دەکات شان بە شانى پیاوان، ئەمە بۆ یەکەم جار بوو ئافرەتان گوێبیستی ئەوە بن کە هاوشانی پیاوان خاوەن ڕێز و پێگەیەکی وا گەورەن لە دونیا و دواڕۆژدا، باسی سیفەت و خووڕەوشتی جوانیان بکرێ، موژدەی بەهەشتێکی نەبڕاوەیان پێ بدرێ، هەر بۆیە قوڕئانی مەزن یەکەم پەڕتوکە کە داکۆکی کردوە لە ئافرەتان، ماف و ڕۆڵ و پێگەى پێ بەخشیون لە پاڵ پیاواندا، موژدەی خۆشنوودی و سەرفرازی و بەهەشتی پێداون, شایانی باسە ئەم هاوەڵە بەڕێزە لە زۆربەی جەنگ و ڕووداوە گرنگەکان لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ بەشداری کردووە، وەک: پەیمانی عەقەبە، جەنگی ئوحود، جەنگی حونەین، پەیمانی حودەیبیە، لە جەنگەکاندا بوێرانە جەنگاوە، هەروەها تیماری بریندارەکانی کردوە، لە جەنگی ئوحود دلێرانە بەرگری لە پێغەمبەر ﷺ کردوە، ئەم هاوەڵە بەڕێزە لە یەکێک لە جەنگەکاندا دەستێکی لە دەست دەدا (دەبڕدرێ) لە پێناوی خوادا، ئەمەش هەمووى لەبەر ئەوەیە ڕۆڵى خۆى دۆزیوەتەوە لە ئیسلامدا, بەڵێ گەر سەرکردە و ئایینزاکانی دیکەش، هاوشێوەی پێغەمبەرمان ﷺ بە گوفتار و کردارەکانیان داکۆکیکار بان لە ئافرەتان، هەرگیز ئافرەتان بەم چەشنە دووچاری ئازار و مەینەتی و ئەشکەنجە و سەغڵەتى نەدەبوونەوە، چونکە فەرموودە شیرینەکانی پێغەمبەر ﷺ سەرتاپا باسی چاکڕەفتارییە لەگەڵ ئافرەتان، وە موژدەی پێگەى بەرزی پێداون لە دونیا و دواڕۆژدا,
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9
ئافرەت لە شارستانیەتی ئیسلامیدا ..
هەر لە ساتەوەختی دەرکەوتنی ئیسلام، ئیدى ئافرەتان بوون بە خاوەن پێگە و پلە و ڕۆڵی خۆیان، ئینجا بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتی لە جیاتی سووکایەتی و بە کەم سەیرکردن و ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و دەروونی، ئافرەتان بوون بە خاوەنی ڕێز و مەقامی بەرز، مەگەر دەگونجێ ئەم گەورەییە ڕوو لە شان و شکۆی ئافرەتان نەکات، لە کاتێکدا قوڕئانی مەزن پیرۆزترین پەڕتوکی خوا کە لێوان لێوە لە باسکردنی گەورەیى و شکۆ و جوانی ئافرەتان، ئایەتە دانسقەکانی قوڕئان بۆ یەکەم جار بوو بە گوێى مرۆڤەکاندا بچرپێنن کە پێویستە ڕێز و خۆشەویستی و جوانڕەفتاری و میرات و مافی ژیانێکی سەربەرزانە بدرێ بە ئافرەت، ئەمەش وەک ماف و شایستەى خۆى نەک چاکە لەگەڵ کردن لەلایەن ڕەگەزى بەرانبەرەوە، ئایەتە ناوازەکانی قوڕئانى مەزن سەبارەت بە مافی ئافرەتان تەنها لە چوارچێوەی داواکاری نەبوو، یاخود بابەتێکی ئەخلاقی بن، یان چەند ئامۆژگارییەک بن و بەس، بەڵکو یاسا و شەرع و پابەندکارە، پێویستە لەسەر کۆمەڵگا پێیانەوە پابەندبن، چونکە فەرمانەکان لەلایان خوداوە هاتوون، پاداشت و سزای لەسەرە، وە بنچینەکەی سەیرکردنی ئافرەتە وەک (مرۆڤ),
بە تێڕامان و سەرنجدان لە ژیاننامەی سەرداری مرۆڤایەتی ﷺ، دەبینرێ چۆن ئەم مرۆڤە مەزنە بە کردار و گوفتار، لە هەوڵی بەردەوامدا بووە بۆ گۆڕینی داب و نەریتە خراپەکانی کۆمەڵگا، لە بارەی خراپ ڕەفتارییان لەگەڵ ئافرەتان، هەروەک دواتر لە نێوەڕۆکی ئەم کتێبە فەرموودە و گوفتارە بەپێزەکانی ئەم زاتەت ﷺ بەرچاو دەکەوێ دەربارەى ئافرەت، ئەم زاتە مەزنە ﷺ لە ژیانی خێزانی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەربازی و ئابووریدا هەمیشە هەوڵی بەخشینی پێگەی تایبەتی داوە بە ئافرەتان، بەم چەشنەى لە هەمان ئەم کۆمەڵگایەی کچ دەبووە مایەی شەرمەزاری بۆ باوک و بەزیندوویی زیندەبەچاڵ دەکرا، مرۆڤێکی پەیامدار دەرکەوت ﷺ موژدەی بەهەشتی دەدا بەو پیاوانەی کچ بەخێو دەکەن و پەروەردەیەکی جوانیان دەکەن، بەم جۆرە پاڵپشتی ڕێز و خۆشەویستی بوو بۆ ئافرەتان, بەڵێ، هەر کاتێک فاتیمەی کچی هاتبا لەبەری هەڵدەستا، نێوچاوانی ماچ دەکرد، شوێنی خۆی بۆ چۆڵ دەکرد و دایدەنیشاند، کە تەنانەت بۆ هیچ پیاو و هاوەڵێکی ئەوەی نەدەکرد، هەروەها دەیفەرموو ﷺ:
«فَاطِمَةُ بَضْعَةٌ مِنِّي فَمَنْ أَغْضَبَهَا أَغْضَبَنِي»
(١), واتە: فاتیمە بەشێکە لە من، ئەوەی تووڕەی بکات و ئازاری بدات، ئەوە منی تووڕە کردوە و ئازارى داوم، هەموو ئەم هەڵوێست و وتانەی لەنێو مرۆڤایەتییەکی دڵڕەق و دڕندە دەرهەق بە ئافرەتان دەفەرموون و پەخش و بڵاو دەبوونەوە، ئەو ﷺ لە جێگایدا تۆوی خۆشەویستی و ڕێزی ئافرەتانی دەچاند، چونکە ئەو ﷺ خۆی تاکە سەرکردەیە هەرگیز لە ئافرەتی نەداوە، هەمیشە بە جوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا کردوون! لە حەجی ماڵئاواییدا وەسیەتی ئەم پەیامبەر و سەرکردەیە باسی میرات و تەخت و جێنشینی و سەروەت و سامان نەبوو، بەڵکو باسی جوانڕەفتاری بوو لەگەڵ ئافرەتان، ئەوەبوو پڕ بە گەرووی موباڕەکی دەنگی هەڵهێنا و سێ جار فەرمووى: (وەسیەتتان پێدەکەم بە جوان مامەڵەیی لەگەڵ ئافرەتان! لە نێو خۆشتان یەکتر ڕابسپێرن بە چاک مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەتان)! ئا ئەمە بۆ یەکەمجار بوو دوورگەی عەرەبی بە مرۆڤ و ژیاندار و هەرچى هەبوو گوێبیستی ئەم وتانە بن بۆ مافی ئافرەتان، سەرداری مرۆڤایەتی ﷺ خاوەنی سەدان فەرموودەیە کە هەر هەمووی بەڵگەیە بۆ داکۆکیردن لە ماف و ڕۆڵ و پێگە و بە گرنگ سەیرکردنی ئافرەتان، بەرهەمی ئەم وتانە بوو کە لە پشتییەوە ژیارێکی مەزن هاتە بوون، لە جوانترین تایبەتمەندی ئەوە بوو کە بۆ یەکەمجار بوو کە مامەڵە لەگەڵ ئافرەتان دەکرا وەک مرۆڤ! بۆیە زانایانى ئیسلام نووسین و توێژینەوەیان تەرخان کرد تایبەت بە ماف و هەق و پێویستییەکانی ئافرەت، نەوەک تەنها وەک بونەوەرێکی مێینە سەیر بکرێ، موڵک و خانوو و کاڵایەک بێ بەکرێ بدرێ و کڕین و فرۆشتنی پێوە ئەنجام بدرێ، لای نێرینە گورگ ئاساکان بەکاربهێنرێ بۆ چێژێکی کاتی، پاشان لە کاتی پیری و لە بێکەسی و بێنازیدا پەڕاگەندەی کوچە و کۆڵان و شەقامەکان بکرێ، وەک ئەمڕۆ خۆمان ئەم واقیعە تاڵە دەبینن! بەم شێوە ئایینى پیرۆزى ئیسلام بوو بە هەڵگیرسێنەری شۆڕشێکی مەزن بۆ دەستەبەرکردنی ماف و هەق و پێگەی بەرزی ئافرەتان، ئافرەتانیش ئەم هەوڵە جوانەی ئیسلامیان پشتگوێ نەخست، بەڵکو بەم ئازایەتی و بوێرییەی ئیسلام پێی بەخشین، دەستیان کرد بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی پێشەنگایەتی، لە سەرجەم کایەکانی ژیان توانیان ئاڕاستەی ژیانی مرۆڤایەتی بگۆڕن، ڕۆڵی وەرچەرخان ببینن لە زۆربەى مەیدانەکانی ژیان لە بواری زانست و زانیاری و سیاسی و خێزانداری و سەرکردایەتی و بونیاتنان و پەروەردەکردنى دەیان سەرکردەو پێشەنگ,,, هتد, گەر بمانەوێ لێرەدا ئاماژە بە ئافرەتە هەڵکەوتوو و دانسقەکانی نێو کۆمەڵگای مسوڵمانان بکەین، دەبێ سەرتاپای کتێبەکەو بگرە زیاتریش تەرخان بکەین بۆ ئاماژە
8
ئافرەت لە کۆمەڵگایی عەرەبیدا ..
لە کۆمەڵگای عەڕەبیدا ئافرەت نیشانەی پەستی و بێزاری و شەرمەزاری بوو، بە جۆرێک هەر لە ساتەوەختی لە دایکبوونی، مەبەستیان بوو هەر بە زیندوویی بیخەنە ژێر گڵ و زیندەبەچاڵی بکەن، هەروەک خودای مەزن لە قوڕئانی پیرۆزدا بە وردی ئەم دیاردە قێزەونەی تۆمار کردوە، کە وێناى شێوەو ڕووخسارى تەڵخ و ڕەش هەڵگەڕاوو گرژبوونیانمان بۆ دەکات وەک ناڕەزایی دەبڕین، لە کاتى بیستنى هەواڵى لە دایک بوونى کچێکى گوڵ ئاساو بەخشراوى خواى میهرەبان:
(وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ٥٨ يَتَوَارَىٰ مِنَ الْقَوْمِ مِنْ سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ ۚ أَيُمْسِكُهُ عَلَىٰ هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ ۗ أَلَا سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ ٥٩) النحل
النحل، واتە: (بێبڕوایان) کاتێک یەکێکیان هەواڵى کچێکى پێ بدرێ دەم و چاوى ڕەش هەڵدەگەڕێ و سینەی پڕ دەبێ لە خەم و پەژارە، وە خۆى دەشارێتەوە لە خەڵکى لەبەر ئەو هەواڵە خراپەى کە پێى دراوە، (دوو دڵە کە) ئایا بیهێڵێتەوە بە شەرمەزارى و سەرشۆڕى (و بە خێوى بکات)، یان زیندەبەچاڵى بکات؟! ئاگاداربن و بزانن ئاى چەندە بڕیارێکى خراپ دەدەن! ، هەروەها خواى پەروەردگار هەر لە بارەى زیندەبەچاڵ کردنى کچەکانیان، کە وەک پەڕى گوڵ بوون، ڕەخنەیان لێ دەگرێ، دەفەرموێ:
(وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ ٨ بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ ٩) التکویر
التكوير، واتە: وە کاتێک پرسیار لە کچی زیندەبەچاڵکراو کرا، بە چ تاوان و گوناهێک کوژران,
بە جۆرێک زیندەبەچاڵکردن باو بوو لە نێو عەڕەبدا، بە تایبەت لە نێو چینى هەژارەکاندا، جارى وا هەبوو تا باوکەکە لە سەفەرێک دەگەڕایەوە، کچەکەی گەورە ببوو، وە فامی پەیداکردبوو، کەچی باوکی دڵڕەق هەر زیندەبەچاڵی دەکرد، یاخود لە شوێنێکی بەرزەوە فڕێیان دەدایە خوارەوە(١)، بەمجۆرە مۆتەکەی ئەشکەنجەو ستەمکاری لەگەڵ گەورەبوونی ئافرەتان بەردەوام بوو، لە کۆڵیان نەدەبۆوە,
بەڵێ ئافرەت لە میرات بێبەش دەکرا، موڵک و سامانی دەستی بەسەردا دەگیرا کە تەڵاق دەدرا، یاخود کە مێردەکەی دەمرد، بۆی نەبوو شوو بکاتەوە، وەک شڕە و بڕە و مەڕ و ماڵات دەفرۆشرا و هەڵدەگیرایەوە, ئا لەم دۆخە تاریک و نا هەموارە، لە نێو هۆزى جەهلى عەڕەب، بەرزە پیاوێک سەرى هەڵدا و فەرمووى:
کچان مەبوغزێنن، خۆشتان بوێن، چونکە کچان گوڵى ماڵ و بەرەکەتى خێزانن، مایەى گێڕانەوەتانن لە دۆزەخ و بردنتانن بۆ بەهەشت، هیچ کەس ڕێزیان ناگرێ مەگەر ڕێزداربێ، هیچ کەس بە سووک سەیریان ناکات، مەگەر خۆى سووک بێت..
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
🪶 سالِم الخَوّاصُ ئەفەرمووێ: " قورئانم ئەخوێند بەڵام خۆشی و چێژم لێ نەئەبینی .! ،، بە نەفسی خۆمم ووت: بیخوێنە وەک ئەوەی لە پێغەمبەری خوا ﷺ بیستبێتت ، ئەوکات هەنێ خۆشی کەوتە دڵمەوە .. پاشان بە نەفسی خۆمم ووت: بیخوێنە وەک ئەوەی لە جبریل ـت بیستبێ کاتێ بە وەحی هێنای بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ ، ئەمجارە زیاتر چێژ و خۆشی قورئان کەوتە دڵمەوە .. دواتر بە نەفسی خۆمم ووت: بیخوێنە وەڪ ئەوەی گوێت لە اللە " جل جلالە " بووبێت و بیستبێتت ڕاستەوخۆ کاتێک قسەی پێ ڪردووە ، ئینجا هەموو حەلاوەو خۆشیەکی قورئان کەوتە دڵمەوە".
📖 تاريخ دمشق (٧١/٤٨)
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
▫️ٳبراهیم ـی ڪوڕی ئەدهەم ئەفەرموێ:
" زۆر خوێندنەوەو ڕوانین و گوێگرتن لە قسەو گوفتاری کەسانێ کە لەسەر غەیری حەق و ڕێگای باتڵن ئەبێتە هۆکاری ئەوەی ناسینی حەق لە دڵتدا دەرچێت و نەمێنێ ".
📖 سير السلف الصالحين (١/٩٧٣).
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
وانەی ئەمڕۆی 10ی 8
دەبێت فێر بیت چۆن پەیوەندی دەگریت ، مادام تۆ بەردەوام لەو ژیانەدا دەژیت!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
5
ئافرەت لە کۆمەڵگای هیندیدا ..
کۆمەڵگاى هیندەکان ئافرەتیان وەک کەنیزەک سەیر کردوە، پیاوى وا هەبوو هاوسەری خۆی لە قومارکردن دەدۆڕاند، هەندێک جار ئافرەتێک لە یەک کاتدا چەند مێردێکی هەبووە، ئەگەر ژن مێردی بمردبایە، وەک ئەوە وابوو زیندەبەچاڵ بکرێ، بۆی نەبوو شووی دیکە بکاتەوە، چونکە ئەمە دەبوو بە مایەی گاڵتەپێکردن و بە سووک سەیرکردنی لەلایان کۆمەڵگاکەوە، زۆرجار بە هۆی زۆری ستەم و ئەشکەنجە و باری قورسی ژیان، ناچار بوو خۆی بسوتێنێ
خراپترین هەڵوێستیان بەرانبەر ئافرەتان ئەوە بوو، پێیان وابوو ئافرەتان نەفرینلێکراون، ترسناکترن لە مار و پیسترن لە ژەهرەکەی! بۆیە ڕەتیان دەکردەوە ئافرەت مرۆڤ بێ و دان بە مافەکانی دابنێن، بۆیە لە نێویان نەریتێک باوبوو بە ناوی (ساتی)، بریتی بوو لە سوتاندنی ئافرەتی مێردمردوو بە زیندوویی، لەو ساتەی کە ئەم ئافرەتە مێردەکەی دەمرد، پێویست بوو لەگەڵ تەرمی مێردەکەی بسوتێنرێ()، چونکە ئەم کارە بۆ ئافرەت مایەی سەربەرزى و شانازییە، ئەگەرنا دەبوو بەسەرشۆڕی ژیانى بەڕێکردبا، دواتر هاوشێوەی کەلوپەلە جێماوەکانی مێردەکەی وەک هەر کاڵایەکی دیکە فرۆشرابایە، لە شەریعەتی (مانۆ)دا هاتووە پیاو نیوەی خودایە، وە لە دایکبوونی (کچ) واتە: نەفرین و پیسی و قێزەونی
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
63~
ژیانی پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ }
دەگێڕنەوە.-حەفصەی کچی عومەر بە باوکی گوت بۆ بەرگی چاڪ لەبەر ناکەیت؟ گوتی.- باشە پێغەمبەر جاری وابووە ساڵێ تێری نەخواردووە ، بەیانی تێر ، ئێوارە برسی ، یا بە پێچەوانەوە ، یا جلی تەڕبوو ، بیلال بانگی دەدا جلی نەبوو لەبەری بکا ، جگە لە جلی خێزانەکانی .. . هەر قسەیەکی بۆ دەکرد هەمووی بە سوێند حەفصەش هەر دەیگوت وایە .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
61~
خۆشی و ناخۆشی .. .
دەگێڕنەوە.- دوو فریشتنەی خودا لە ئاسمانی چوارەم بەیەڪ گەیشتن یەکێکیان بەوی تری گوت.- بۆ کێ دەچیت گوتی.- بۆ لای پیاوێڪ دەچم هەر چاکەیەکی کردبێ خودا پاداشتی داوەتەوە لە دونیا ئێستا ئەو پیاوە یەڪ چاکەی هەیە زۆریشی حەز لە ماسییە ماسیشی چنگ ناکەوێ بەڵام ماسی بۆ نێو ڕوبارەکەیان دەبەم تا ئەو چاکەیشی نەمێنێ بۆ قیامەت.- ئەی تۆ بۆ کوێ دەچیت؟ گوتی پیاوێ خراپەی کردبێ خودا تۆڵەی لێ سەندووە تا لە دوا ڕۆژ ئازاری نەدات ئێستا هەندێ ڕۆنی زەیتی هەیە وا دەچم لێی دەڕێژم هەتا دڵ تەنگ بێ لەدوا ڕۆژ پلەی بەرز بێ .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
59~
سێ کاری چاڪ .. .
دەگێڕنەوە .- جارێڪ پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } میوانی هات چوو دەست نوێژی شۆرد میوانەکان ئاوی دەست نوێژی پێغەمبەریان { صلی اللە علیە وسلم } بەخۆدا دەکرد بە نیازی متفەڕڪ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } گوتی.- بۆ وادەکەن گوتیان خودا و پێغەمبەرمان خۆش دەوێ پێغەمبەر { صلی اللە علیە وسلم } فەرمووی ئەم سێ شتە بکەن.-
1,
ڕاستگۆ بن ..
2,
ئەمانەت مەخۆن ..
3,
لەگەڵ هاوسێ چاڪ بن ..
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
58~
ئەجەل لەکوێ بێ لەوێ دەمریت! .. .
دەگێڕنەوە.- پیاوێڪ هاتە لای سولەیمان پێغەمبەر گوتی.- فەرمان بە با بکە بمباتە هند ، ئيزرائیلیش پێدەکەنی سولەیمان گوتی.- بۆ پێدەکەنی گوتی.- خودا فەرمانی پێ کردووم لە پاش کەمێکی تر گیانی لە هند بکێشم .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
56~
هەژاری یا بازرگان؟ .. .
دەگێڕنەوە.- نەسەفی دەڵێت.- پێشەوا عوسمان { وشوە ترێیەکی بۆ پێغەمبەر { صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } هێنا هەژارێڪ گوتی.- ئەی پێغەمبەر ئەم وشوەم بدەرێ پێغەمبەر پێیدا ، پێشەوا عوسمان لێی کڕیەوە تا سێ جار ، ئینجا پێغەمبەر بە هەژارەکەی ووت.- تۆ بارزگانی یا هەژاری لەسەر ئەویش هێشتا دڵی نەشکاند .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .
54~
گرژینەوە لە کاتی ناخۆشی .. .
دەگێڕنەوە.- عبداللەی کوڕی عومەر خوا لێیان رازی بێت لە کاتی ناشتنی ڕۆڵەکەی دەگرژیەوە واتا.- بزە خەندەی دەکرد گوتیان بۆ وادەکەی گوتی : لە رقی شەیتان .. .
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝
@bar_la_mrdn .. .