ڕۆژێڪ دێت دڵە شــڪاوەڪان شـیفای بۆ دێت
ڕێگا داخراوەڪەشت بۆ دەڪرێتەوە ...
ڪارە زەحەمەت و ئاڵۆزەڪەشــت ڕاسـتەڕێ دەبێ...
ماندوو بوونەڪانیشــت دەحەســێتەوە...
تەنهــا دەبێ تۆ متمانەت بە خـــودا هەبێ و بەردەوام بیت!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
11
وەڪ خوشڪ
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى:
٢٦- «لَيْسَ أَحَدٌ مِنْ أُمَّتِي يَعُولُ ثَلاَثَ بَنَاتٍ، أَوْ ثَلاَثَ أَخَوَاتٍ، فَيُحْسِنُ إِلَيْهِنَّ، إِلاَّ كُنَّ لَهُ سِتْـرَاً مِنَ النَّارِ»(١).
واتە: هیچ یەكێک نییە لە ئوممەتى من سێ كچ، یان سێ خوشک بە خێو بكات، وە چاكەكار بێ لەگەڵیان، ئەوە بە دڵنیایى بۆى دەبنە پەرچ و دەیپارێزن لە ئاگر (ى دۆزەخ).
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9~
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
٢٢- «عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ: سَابَقَنِي النَّبِيُّ ﷺ فَسَبَقْتُهُ، فَلَبِثْنَا حَتَّى إِذَا أَرْهَقَنِي اللَّحْمُ سَابَقَنِي فَسَبَقَنِي، فَقَالَ النَّبِيُّ ﷺ: هَذِهِ بِتِلْكَ»(١٠).
واتە: عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ پێشبڕکێی لەگەڵ کردم، منیش پێشی کەوتم (لێم بردەوە)، پاشان بەو شێوە ماینەوە هەتا (ماوەیەک، دواتر کە من قەڵە و بووم) قەڵەوى ماندووى کردم، ئینجا پێشبڕکێی لەگەڵ کردم و پێشمکەوتەوە، پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: ئەمە بە ئەوە (واتە: جارێک تۆ لە منت بردەوە و پێشمکەوتى، جارێکیش من تۆڵەى خۆم کردەوە و پێشتکەوتمەوە).
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
••📱
لەڪۆندا بڵاوڪردنەوەی ڪوفرو زەندەقە لەناو خەڵڪدا بە زمان بوو بەڵام ئەمڕۆ بە لایڪ ڪردنێڪە بە ڪۆمێنت نوسینێڪە بۆ پۆستی گومڕایەڪ
بەڪەمی مەزانن ڕۆژ ڕۆژی سۆشیاڵ میدیایە ..
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9~
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
١٩- «إِذَا أَطَالَ أَحَدُكُمُ الْغَيْبَةَ، فَلاَ يَطْرُقْ أَهْلَهُ لَيْلاً»(٧).
واتە: ئەگەر یەكێک لە ئێوە لە سەفەرێكیدا زۆری پێچوو، بە شەو (گەڕایەوە) با لە ناكاو نەچێتە ژوورەوە بۆ لای خانەوادەكەى.
ڕوونكردنەوە:
پێویستە پیاو خێزانەكەى ئاگادار بكاتەوە كەى دەگەڕێتەوە، وە لە پڕ خۆى نەكات بە ژووردا، بۆ وێنە: با بڵێ: من لەم بەروار و لەم ڕۆژە دەگەڕێمەوە كاتژمێر ئەوەندە، چونكە هۆكارەكانى ئاگادار كردنەوە لەم سەردەمە ئاسانترە، وەک جاران نییە. دياره ئافرەت حەزى لە خۆڕازاندنەوەيە!! ئەمەش ئەوپەڕى ڕەچاوكردنى هەست و سۆزى ئافرەتى تێدايە، بۆ ئەوانەى ورد دەبنەوە له قسە پڕ حيكمەتەكانى پێغەمبەرى خوا ﷺ.
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9~
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
١٧- عَنِ الْعِرْبَاضِ (رضي الله عنه) قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللّەِ ﷺ يَقُولُ: «إِنَّ الرَّجُلَ إِذَا سَقَى امْرَأَتَهُ مِنَ الـمَاءِ أُجِرَ»، فَأَتَيْتُ امْرَأَتِي فَسَقَيْتُهَا، وَحَدَّثْتُهَا بـِمَا سَمِعْتُ مِنْ رَسُولِ اللَّەِ ﷺ(٥).
واتە: عیرباض (رضي الله عنه) دەڵێ: گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو فەرمووى: ئەگەر پیاو ئاو بداتە ژنەکەى، پاداشتى دەدرێتەوە، (جا دەڵێ:) چوومەوە بۆ لای ژنەكەم و ئاوم پێدا، وە ئەوەی لە پێغەمبەری خواوە ﷺ بيستبووم، بۆم باسكرد.
ڕوونكردنەوە:
سەرنج بدەن! هاوەڵان چۆن بە گرنگی ڕوانیویانە بۆ قسەی پێغەمبەرى خوا ﷺ، لەگەڵ بیستنی فەرموودەکە کردوویانە بە حاڵ و كردار لە خۆیاندا، هەروەها چەند جوانە کە مسوڵمان کارێکی سوننەت ئەنجام بدا بەرانبەر کەسێک (ژن، برا، خوشک...)، ئاگاداری بکاتەوە لە سوننەتەکە بە حیکمەتەوە، هەم بۆ ئەوەی بەرانبەر سوودمەند بێ و فێر بێ، هەمیش لەوکاتەدا بەرانبەرەکەت دڵخۆشە بەو کردەوەت، ئیتر تۆ بیری بخەوە کە پاڵنەری کردەوەکە ..
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9_
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتى:
١٥- «فَاتَّقُوا اللَّهَ فِي النِّسَاءِ، فَإِنَّكُمْ أَخَذْتُمُوهُنَّ بِأَمَانِ اللَّهِ، وَاسْتَحْلَلْتُمْ فُرُوجَهُنَّ بِكَلِمَةِ اللَّهِ»(٣).
واتە: دەربارەى ژنان لە خوا بترسن، چونكە ئێوە ئەوانتان وەرگرتوە وەک ئەمانەتى خوا، وە داوێنيانتان بۆ خۆتان حەڵاڵ كردوە بە وشەى خوا (كە بريتيه له -إنكاح و تزويج-)
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9~
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
١٣- عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها)، قَالَتْ: وَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ إِذَا ذَبَحَ الشَّاةَ، فَيَقُولُ: «أَرْسِلُوا بِهَا إِلَى أَصْدِقَاءِ خَدِيجَةَ»(١).
واتە: دایکمان عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ عادەتى وابوو کە مەڕێکى سەردەبڕى، بەش بەشى دەکرد و دەیفەرموو: بینێرن بۆ دۆستەکانى خەدیجە (وەک وەفا و ڕێز و خۆشەویستی بۆ خەدیجە (رضي الله عنه)).
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
وانەی ئەمڕۆی 19ی 8 ..
ڪارە سادەڪان بە خۆشەویستییەڪی گەورە بڪە!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
وانەی ئەمڕۆی 18ی 8
یان تۆ ڕۆژەڪەت بەڕێوە دەبەی یان ڕۆژەڪەت تۆ بەڕێوە دەبات!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
وانەی ئەمڕۆی 17ی 8 ..
بوار بە خۆت بدە هەست بە هەموو جوانی و ترسەڪان بڪەیت ، بۆ پێشەوە هەنگاو بنێ ، هیچ هەستێڪ بەردەوام نییە!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
4~
پێناسەی دووڕوویی!
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
٤- «أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ كَانَ مُنافِقَاً خَالِصَاً، وَمَنْ كانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنْهُنَّ كانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنَ النِّفَاقِ حَتَّى يَدَعَهَا: إِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ، وَإِذَا حَدَّثَ كَذَبَ، وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ، وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ»(١).
واتە: چوار سیفەت هەن لە هەرکەس هەبن دووڕوویەکی تەواوە، هەرکەسیش یەکێکیانی تێدابێ، ئەوە سیفەتێکی دووڕوویی تێدایە هەتا وازى لێ دەهێنێ، (ئەوانیش ئەمانەن:) هەرکات قسەی کرد درۆ بکات، هەرکات بەڵێن و پەیمانیدا نەیباتە سەر، هەرکات سپاردەیەکی لەلا دانرا ناپاکی تێدا بکات، وە هەرکات ناکۆکی هەبوو (لەگەڵ کەسێک) سنوورى خوا تێپەڕێنێ.
ڕوونكردنەوە:
زۆر کەس وا دەزانن دووڕوویی هیچ پەیوەندی بە مسوڵمان و بڕوادارەوە نیە، کە بێگومان ئەوە بە ڕەهایی ڕاست نییە، چونکە دووڕوویی پلەپلەیە، وەک چۆن ئیمان پلەپلەیە، بۆیە کاتێک دووڕوویی لە کەسێکدا دەگاتە پلەى هەرە بەرز، ئیمان کەم دەبێتەوە بۆ نزمترین ئاست، وە بە پێچەوانەوەش، چونکە کابراى دووڕوو پێشتر ئیمانى هێناوە، بە ئەندازەى زیادکردنی دووڕووییەکەى ئیمانەکەى کەم دەبێتەوە، کەواتە: دەگونجێ کەسێک مسوڵمان بێ و نیفاق و دووڕوویشى لە دڵدا هەبێ. بۆیە پێویستە لەسەر هەر کەسێک دێتە نێو بازنەى ئیسلام و مسوڵمان دەبێ، ئاگادارى نەفسى خۆى بێ لە تووش بوون بە دووڕوویی، ئەم سیفەتى لە خۆ وریابوونە زەقترین سیفەت بووە لە نێو هاوەڵان، لە کاتێکدا باشترین کۆمەڵ و دەستەش بوون لە مێژووى مرۆڤایەتى، گێڕدراوەتەوە لە حەسەنى بەصڕی ڕەحمەتى خواى لێ بێ، دەربارەى دووڕوویی گوتوویەتى:
(مَا خَافهُ إِلاَّ مُؤمِنٌ، وَلاَ أمنهُ إلاَّ مُنَافِقٌ)
، واتە: هیچ کەس لە دووڕوویی ناترسێ جگە لە کەسى بڕوادار، وە هیچ کەس لێى دڵنیا نییە و خۆى پێ سەلامەت نییە جگە لە کەسى دووڕوو. هەروەها پێشەواى خۆشەویستمان بوخارى ڕەحمەتى خواى لێ بێ، دەڵێ: ئیبنو ئەبی مەلیکە گوتى: نزیکەى سى لە هاوەڵانى پێغەمبەرى خوام ﷺ بینیوە و پێیان گەیشتووم، هەموویان ترسى دووڕووییان هەبووە لە دڵیاندا، واتە: ترسیان هەبووە تووشى ببن و ئاگاداریش نەبن، جا مادام نەخۆشییەکە هێندە ترسناکە، پێویستە مرۆڤ بیزانێ و بیناسێ و شارەزاى بی، وەک یەکێک دەڵێ:
عَــرَفْتُ الشّـرَّ لاَ لِلشّـرِّ لَكِـن لِأَتَّـقِيهِ ... وَمَـنْ لَمْ يَـعْرِفِ الشَّـرَّ مِنَ الخَيْرِ يَقَعُ فيهِ
خراپەم ناسی تاکو خۆمی لێ بپارێزم ... هەرکەس خراپە له چاکه جيانەکاتەوە دەکەوێتە نێوی!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
وانەی ئەمڕۆی 16ی 8 ..
خۆت بە هیچ ڪەسێڪ بەراورد مەڪە ، لەبەر ئەوەی بەو ڪردارە زیات بە خۆت دەگەیەنیت!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
1~
پێناسەی ئیسلام ..
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
١- «بُنِيَ الإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدَاً رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءَ الزَّكَاةِ، وَالحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ»(١) .
واتە: ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزرێنراوه: شایەتمان بەوە کە جگە لە خوا هیچ پەرستراوێکى ديکە (بە هەق) نييه، موحەممەد پێغەمبەری خوایە، ئەنجامدانی پێنج نوێژ (لە ڕۆژێکدا)، زەکات دەرکردن لە ماڵ و سامان، حەجی ماڵی خوا (ئەگەر توانا هەبوو)، ڕۆژووگرتنی ڕەمەزان.
ڕوونكردنەوە:
بە ئەندازەى پابەندبوونمان بە پایەکانى ئیسلام و جێبەجێ کردنیان بە شێوەیەکى دروست، زیاتر ماناى مسوڵمان بوون تێماندا دەدرەوشێتەوە، زیاتر شایستەى هەڵگرتنى دروشمی ئیسلامەتى و مسوڵمانییەتى دەبین، چونکە خودى مسوڵمانبوونیش پلەپلەیە، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە دەگۆڕێ، ئەویش بە هۆى زۆرى و کەمى جێبەجێ کردنى دروشمەکان، وە پابەندبوون بە سنوورە قەدەغە کراوەکان و پارێزگارى لێکردنیان.
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
12~
نیاز و مەبەست بنچینەو بنەمایی هەموو کارێکە!
خواى تعال دەفەرموێ:
(قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ ١١) الزمر
واتە: بڵێ: من فەرمانم پێكراوە، بەندایەتى بۆ خوا بكەم بە نياز پاكى و به دڵسۆزیەوە بۆی ملكەچ بم
٢٧- «إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، إِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا، أَوْ إِلَى امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا، فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْهِ»(١).
واتە: بێگومان (وەرگيرانى) كردەوەكان بە پێى نیازەكانە، وە هەر كەسێک بە پێی نیازەكەی پاداشت دەدرێتەوە، جا هەركەس كۆچكردنى بۆ بەدەستهێنانی (دەستكەوتێكی) دونیایی بێ، یان بۆ مارەكردنی ئافرەتێک بێ، ئەوە كۆچكردنەكەى بۆ ئەوەیە كە كۆچی بۆ كردوە!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
10-
وەک کچ ..
كچان گوڵی نێو ماڵن، بەرەكەتى خێزانن، پێغەمبەرى خوا ﷺ زۆر منداڵی خۆشویستوون و ڕێزى گرتوون، بە تایبەت كچەكانى بێ جیاوازى، وە بە شێوەى كردارى پیشانى عەڕەبی داوە، ئەو تێگەیشتنەیان هەڵەیە كە خراپ مامەڵە كردن و بە سووک سەیركردنى ئافرەتە،
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى:
٢٣- «لاَ تَـكْرَهُوا الْبَنَاتِ، فَإِنَّهُنَّ الْمُؤْنِسَاتُ الْغَالِيَاتُ»(١).
واتە: ڕقتان له کچان نەبێتەوە (خۆشتان بوێن)، چونكە کچەكان دڵخۆشكەری (خێزان و خانەوادەن) و ڕێزدار و بەهادارن.
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى:
٢٤- «لاَ تُنْكَحُ الْبِكْرُ حَتَّى تُسْتَأْذَنَ» قَالُوا: يَا رَسُولَ اللّەِ وَكَيْفَ إِذْنُهَا؟ قَالَ: «أَنْ تَسْكُتَ»(٢).
واتە: كچ مارە ناكرێ تا مۆڵەتى لێ وەردەگیرێ، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا ﷺ مۆڵەت لێوەرگرتنى چۆنە؟ فەرمووى: بێدەنگ بوونیەتى، (چونکە جارى وايه کچ شەرم دەکات بڵێ: دەمەوێ شوو بە فڵان کەس بکەم).
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى:
٢٥- «مَنْ عَالَ جَارِيَتَيْنِ حَتَّى تَبْلُغَا، جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَا وَهُوَ»، وَضَمَّ أَصَابِعَهُ(٣).
واتە: هەر كەسێک دوو كچ بە خێو بكات هەتا باڵغ دەبن، لە ڕۆژی قیامەت كە دێت من و ئەو ئاواین، (پەنجەكانى هێنایە تەنیشت یەكتر)
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9~
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
٢١- عَنْ أَنَسٍ (رضي الله عنه)، قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ فِي مَسِيرٍ لَهُ، فَحَدَا الْحَادِي، فَقَالَ النَّبِيُّ ﷺ: «وَيْحَكَ يَا أَنْجَشَةُ! رُوَيْدَكَ بِالْقَوَارِيرِ»(٩).
واتە: ئەنەس (رضي الله عنه)، دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ لە سەفەرێكدا بوو، وشترەوانەكەش وشترەكانى خستبووە پێشی خۆی و گۆرانى دەگوت تاكو هانیان بدات لەسەر ڕۆیشتن، پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: هاوار بۆ تۆ ئەى ئەنجەشە! لەسەرخۆ و هێواش بە لەگەڵ شووشەكان (واتە: لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی سواری پشتی وشترەكان بوون)!
ڕوونكردنەوە:
ئەم جۆرە ناوهێنان و ناولێنرانەى ئافرەت، ناسکترین وەسفى ئافرەتە لەسەر زارى خۆشەویستى خوا ﷺ، کە ئەمە ئەوپەڕى جوانى و ڕێزگرتنى ئافرەتى لێ دەخوێنرێتەوە، بە پێچەوانەى تێگەیشتنى هەڵەى دوور لە سوننەت و سیرەى پێغەمبەرى خوا ﷺ دەربارەى چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەت!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9~
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى:
٢٠- «لاَ يَجْلِدُ أَحَدُكُمْ امْرَأَتَهُ جَلْدَ الْعَبْدِ، ثُمَّ يُجَامِعُهَا فِي آخِرِ الْيَوْمِ»(٨).
واتە: بـا هیچ یەكێكتان لە ژنەكەى نەدات وەک لێدانى كۆیلە، پاشانیش بچێ لە كۆتایی ڕۆژەكەدا لەگەڵى جووت بێ. (فەرمانى كردوە بە هەڵسوكەوتى جوان و سۆزداری لەگەڵیان).
ڕوونكردنەوە:
بەداخەوە! هەندێک لە پیاوان ژن وەک ئامێر دەبینن، تەنها لە کاتی پێویستیەکانیاندا گرنگیان پێدەدەن و دەچنە لایان، لە دوای ئەمە ئیتر وەک کۆیلە و بەندەی خۆیان لێیان دەڕوانن، کە ئەمەش زۆر دوورە لە ڕێبازی پێغەمبەری خوا ﷺ، ئافرەت وەک چۆن پێویستی بە دابینکردنی بژێوی ژیان هەیە، بەهەمان شێوە و بگرە زیاتریش پێویستی بە پێدانی سۆز و خۆشەویستی بەردەوام هەیە!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9~
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
١٨- «إِذَا أَنْفَقَتِ الْمَرْأَةُ مِنْ بَيْتِ زَوْجِهَا غَيرَ مُفْسِدَةٍ، كَانَ لَهَا أَجْرُهَا، وَلَهُ مِثْلُهُ بِمَا اكْتَسَبَ، وَلَهَا بِـمَا أَنْفَقَتْ»(٦).
واتە: ئەگەر ژن لە ماڵ و سامانى مێردەكەى خەرج بكات (بەشێكی لێ بكاتە خێر)، بێ ئەوەى زێدەڕۆیى تێدا بكات، ئەوە پاداشتى بۆ هەیە، هەروەها پاداشت بۆ مێردەكەشى دەنووسرێ، چونکە ئەو پەیدای کردوە، ژنەکەش بەخشیویەتی!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9~
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتى:
١٦- «اسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ خَيْـرَاً»(٤)
واتە: (ئامۆژگارییتان دەكەم) ئامۆژگاری یەكترى بكەن دەربارەى ئافرەتان بە چاكە (واتە: بە چاكە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن).
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
9~
وەک هاوسەر { ژن - خێزان }
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتى:
١٤- «إِنَّ أَكْمَلَ الْمُؤْمِنِينَ إِيمَانَاً أَحْسَنُهُمْ خُلُقَاً، وَخِيَارُكُمْ خِيَارُكُمْ لِنِسَائِكُمْ»(٢).
واتە: بێگومان ئیمان تەواوترینى بڕواداران ڕەوشت جوانترینیانە، وە باشترینتان باشترینتانن بۆ ژنەكانتان (هاوسەرانتان).
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
8~
وەڪ دایڪ ..
٧- عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ ﷺ مَنْ أَبَرُّ؟ قَالَ: «أُمَّكَ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «أُمَّكَ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «أُمَّكَ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «أَبَاكَ»(١).
واتە: ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: گوترا: (واتە: یەكێک گوتى:) ئەى پێغەمبەرى خوا ﷺ لەگەڵ كێ زۆر چاكەكار بم؟ فەرمووى: دایكت، گوتى: دواى ئەو كێ؟ فەرمووى: دایكت، گوتى: دواى ئەو كێ؟ فەرمووى: دایكت، گوتى: دواى ئەو كێ؟ فەرمووى: باوكت. (كەواتە: دایک سێ پلە لە پێش باوكەوەیە بۆ چاكە لەگەڵ كردن).
٨- عَنْ أَسْمَاءِ (رضي الله عنها) قَالَتْ: أَتَتْنِي أُمِّي رَاغِبَةً، فِي عَهْدِ النَّبِيِّ ﷺ، فَسَأَلْتُ النَّبِيَّ ﷺ: أَصِلُهَا؟ قَالَ: «نَعَمْ»(٢).
واتە: ئەسماء (رضي الله عنها) دەڵێ: لە سەردەمى پێغەمبەرى خوا ﷺ دایكم (هاوبەشدانەر بوو) هاتە لام، پێى خۆشبوو پەیوەندی هەبێ لەگەڵم، منیش پرسیارم لە پێغەمبەر كرد، ئایا (چاكە بكەم لەگەڵى و) پەیوەندیم هەبێ لەگەڵى؟ فەرمووى: بەڵێ (چاكەكاربە لەگەڵى و پەیوەندى لەگەڵ مەپچڕێنە).
٩- عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «نـِمْتُ، فَرَأَيْتُنِي فِي الجَنَّةِ، فَسَمِعْتُ صَوْتَ قَارِئٍ يَقْرَأُ، فَقُلْتُ: مَنْ هَذَا؟ قَالُوا: هَذَا حَارِثَةُ بْنُ النُّعْمَانِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: كَذَلِكَ الْبِرُّ، كَذَلِكَ الْبِرُّ»، قَالَتْ: وَكَانَ أَبَرَّ النَّاسِ بِأُمِّهِ(٣).
واتە: عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمووى: خەوتم، خۆم بینى وا لە بەهەشتم، گوێم لە دەنگێک بوو، قوڕئانى دەخوێند، گوتم: ئەوە کێیە؟ گوتیان: ئەوە حاریسەى کوڕى نوعمانە، پێغەمبەرى خوا ﷺ ئا ئەوەیە پاداشتى چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک، (عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ:) ئەو هاوەڵە بەڕێزە باشترینى خەڵکى بووە لەگەڵ دایکى.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
١٠- «رَغِمَ أَنْفُهُ، رَغِمَ أَنْفُهُ، رَغِمَ أَنْفُهُ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّەِ مَنْ؟ قَالَ: «مَنْ أَدْرَكَ وَالِدَيْهِ عِنْدَ الْكِبْرِ، أَوْ أَحَدَهُمَا، فَدَخَلَ النَّارَ»(٤).
واتە: لووتى بە خۆڵدا بچێ، لووتى بە خۆڵدا بچێ، لووتى بە خۆڵدا بچێ! گوتیان: كێ ئەى پێغەمبەرى خوا؟ فەرمووى: ئەو كەسەی بە دایک و باوكى، یان بە یەكێكیان ڕادەگات لە كاتى پیرى و بە تەمەنى، كەچى دەچێتە دۆزەخیشەوە (واتە: باى ئەوەندە خزمەتی نەكردبن كە پێى بچێتە بەهەشت).
١١- «عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: زَارَ النَّبِيُّ ﷺ قَبْرَ أُمِّهِ، فَبَكَى وَأَبْكَى مَنْ حَوْلَهُ»(٥).
واتە: ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەرﷺ سەردانى گۆڕی دایکى کرد، گریا، جا ئەو خەڵکەى دەوروبەرى هەموو گریاند (واتە: بە هۆى گریانى ئەوەوە ﷺ، هەموو گریان).
پێغەمبەرى خواﷺ فەرموویەتى:
١٢- «الْخَـالَـةُ بـِمَنْزِلَةِ الْأُمِّ»(٦).
واته: خوشكى دايک له شوێنى دايكه.
ڕوونكردنەوە:
ئەوەندە بەسە بۆ کەسێک کە دایکى نەماوە، دەتوانێت لە خوشکى دایکییەوە بەردەوام بێت لە چاکەکردن لەگەڵ دایکى، تەنانەت کەسى وا هەبووە گوناهى گەورەى ئەنجامداوە، دواتر هاتوە بۆ لاى یەکێک لە هاوەڵان (خوا لە هەموویان ڕازى بێ) بۆ کەفاڕەتى گوناهەکەى، پێی گوتووە: دایکت ماوە لە ژیان؟ گوتوویەتى: نەخێر، پێی گوتووە: خوشکى دایکت ماوە؟ گوتوویەتى: بەڵێ، پێى گوتووە: بڕۆ چاکەکار بە لەگەڵى، وەک کەفاڕەتى ئەم گوناهە!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
7~
پێناسەی ڕووپامایی!
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
٦- «إِنَّ أَخْوَفَ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمُ الشِّرْكُ الْأَصْغَرُ» قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا الشِّرْكُ الْأَصْغَرُ؟ قَالَ: «الرِّيَاءُ إِنَّ اللَّەَ يَقُولُ يَوْمَ تُجَازَى الْعِبَادُ بِأَعْمَالِهِمْ: اذْهَبُوا إِلَى الَّذِينَ كُنْتُمْ تُرَاءُونَ بِأَعْمَالِكُمْ فِي الدُّنْيَا، فَانْظُرُوا هَلْ تَجِدُونَ عِنْدَهُمْ جَزَاءً؟!»(١).
واتە: به ڕاستى شتێک كە زۆر مەترسیم لێى هەیە لەسەرتان بريتيه له هاوبەشدانانی بچووک، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا هاوبەشدانانی بچووک چییە؟ فەرمووى: ڕووپامایى، (عيبادەتێک بكەى تاكو خەڵک به پياوچاک ناوت بێنن)، جا خوا لەو ڕۆژەی پاداشتی بەندەكانی دەداتەوە (بە ڕیابازان) دەفەرموێ: بڕۆن بۆ لای ئەو كەسانەی ئێوە ڕیابازیتان لە پێناو دەكردن و كردەوە چاكەكانتان بۆ ئەوان ئەنجامدەدا لە دونیا، بزانن هیچ پاداشتتان لەلای ئەوان دەست دەكەوێ؟!
ڕوونكردنەوە:
زانایان زۆر پێناسەیان بۆ ئەم چەمکە کردوە، وەک چۆن پێناسەى جیاجیایان بۆ چەمکەکانى دیکەش کردوون، بە کورتى و پوختى دەڵێم: ڕیابازیی: ئەوەیە مرۆڤ کارێکی چاک بکات، لەو کارەدا جگە لە خوا، کەسی دیکەش لە دڵ بگرێ، جا ئەو غەیرى خوا پێ مەبەست بوونە، لە سەرەتاى ئەنجام دانى کارەکە بێت، یاخود دواى دەست پێکردنى کارەکە بێ. هەر کارێک بەشى جگە لە خواى تێکەڵ ببێ، خوا بەڵێنى داوە وەرى ناگرێ
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
6~
پێناسەی هاوبەش دانان!
٥- عَنْ جَابِرٍ (رضي الله عنه)، قَالَ: أَتَى النَّبِيَّ ﷺ رَجُلٌ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا الْمُوجِبَتَانِ؟ قَالَ: «مَنْ مَاتَ لَا يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئَاً دَخَلَ الجَنَّةَ، وَمَنْ مَاتَ يُشْرِكُ بِاللَّهِ دَخَلَ النَّارَ»(١).
واتە: جابر (رضي الله عنه) دەڵێ: پیاوێک هاتە لای پێغەمبەر ﷺ گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا دوو پێویستكەرەكان (كە چوونە بەهەشت و دۆزەخ واجب دەكەن) چین؟ فەرمووی: هەر كەسێک بـمرێ و هاوبەشى بۆ خوا دانەنابێ، دەچێتە بەهەشتەوە، هەر كەسێكيش بـمرێ و هاوبەشى بۆ خوا دانابێ، دەچێتە دۆزەخـەوە.
ڕوونكردنەوە:
ترسناکى و گەورەیی گوناھ و تاوانى هاوبەشدانان بۆ خوا لەوەدایە: کە مرۆڤ هەرچى کردوویەتى لە کردار و گوفتارى چاک لێى هەڵدەوەشێتەوەو ڕەنج بە خەسار دەبێ، مرۆڤ لە ڕۆژی دواییدا بوارى لێ خۆشبوونى هەیە لەسەر هەر گوناهێک کە کردوویەتى، جگە لە هاوبەش دانان بۆ خوا! خواى باڵادەست و تاک و تەنها بەڵێنى داوە هەرگیز لە هاوبەشدانەر خۆشنەبێ، ئەگەر بەبێ تەوبە و پەشیمانى بگەڕێتەوە بۆ لاى، بۆیە دەبێ خۆمان بپارێزین لە هەموو پێشەکیەکانى هاوبەش دانان، تا نەکەوینە نێو ئەم گوناھ و تاوانە گەورەیە، یەکێک لە دوعا زۆر باشەکان کە بخوێنرێ بۆ پارێزرانى مسوڵمان لە هاوبەش دانان ئەمەیە: خوایە! پەنات پێدەگرم لەوەی هابەشت بۆ بڕیار بدەم و بشزانم، داوای لێ خۆشبوونت لێ دەکەم لەوەشی کە نەمزانیوە (بۆ نموونە: کردەوەیەکی شیرکم ئەنجام داوە، بەڵام نەمزانیوە کە شیرکە)(٢).
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
5~
هەندێک لە سیفاتەکانی کەسی دووڕوو!
١- شکاندنى بەڵێن و پەیمان لەگەڵ خواى گەورە.
٢- بە تەنبەڵى و سستى هەڵسان بۆ نوێژکردن.
٣- ئومێدى زۆر بە بەزەیی خوا و کردەوەى کەم.
٤- تەوبە و داواى لێخۆشبوون نەکردن لە خواى پەروەردگار.
٥- نەناردنى صەڵات و سەلام بۆ ڕووحى پاکى پێغەمبەرى خوا ﷺ.
٦- تێنەگەیشتن لە قوڕئان و بیر نەکردنەوە لە ماناى ئایەتەکان.
٧- زیکر و یادى خوا نەکردن، یاخود زۆر بە کەم گوتنى زارەکى.
٨- بڕوانەبوون بە قەدەرى خوا، بە تایبەتى کاتى تاقیکردنەوە.
٩- گاڵتەجاڕى و بە سووک سەیرکردنى بڕوادارانى پابەند و دیندار.
١٠- خۆشویستن و دۆستایەتى کافران و پشتکردن لە بڕواداران.
١١- سووربوون لەسەر بەدەستهێنانى دونیا و گرنگى نەدان بەدواڕۆژ.
١٢- بڵاوکردنەوەی گومان و خراپەکارى لە نێو کۆمەڵگاى مسوڵمانان.
١٣- حەزکردن بە ڕیابازیی و حەز نەکردن بە بەخشین لە پێناوى خوا.
١٤- حەسوودى بردن بە بڕوادارى دیندار و پابەند بە شەرعى خوا.
١٥- ڕازى نەبوون بەو بەشەى لەهەر بوارێک خواى گەورە پێی داون.
١٦- ئـاسان بەکارهێنانى وشەى کافر و فاسق بۆ مسوڵمانان.
١٧- زۆر سوێند خواردن بە درۆ، بە تایبەتى لە کاتى تێکگیراندا.
١٨- خۆبەگەورەزانین و شانازی و فیز و کەش و فش کردن.
١٩- ساردکردنەوە و گومڕاکردنى خەڵک لەسەر دینداری.
٢٠- بە ڕواڵەت پاک و چاک، لە ناوەوە پیس و خراپ!!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
3~
پێناسەی ئیحسان ..
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
٣- «الإِحْسَانُ: أَنْ تَعْبُدَ اللَّەَ كَـأَنَّـكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»(١).
واتە: ئیحسان (کە پلەی هەرە بەرزى دیندارییە) بریتیە لەوەى کە: بە جۆرێک خوا بپەرستی وەک ئەوەی چاوت خوا ببینێ، خۆ ئەگەر تۆش خوا نەبینی، دڵنیابى ئەو دەتبینێ.
ڕوونكردنەوە:
(إحسان): بەرزترین پلەى دینداری و خواناسی و لە خوا نزیکییە، پێگەیشتنى هەوڵى زۆرى پێویستە، بە گوشراوى هەر کەسێک پایەکانى ئیسلام و پایەکانى ئیمان تەواو لە خۆیدا بەرجەستە بکات، بووە بە خاوەنى ئیحسان، کە ئەو کاتە هەموو کردارو گوفتارێکى بەپێى ڕەزامەندى خوایە، باشترین مامەڵەش لەگەڵ دروستکراوەکانى خوا ئەنجام دەدات، چونکە بە ئەندازەى نزیکیت لە خوا، پەیوەندیت لەگەڵ خوا باش دەبێ، بە ئەندازەى پەیوەندى باش بوونت لەگەڵ خوا، پەیوەندیت لەگەڵ خەڵک باش دەبێت!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
2~
پێناسەی ئیمان ..
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
٢- «الإِيـْمَانُ: أَنْ تُؤْمِنَ بِاللَّهِ، وَمَلاَئِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرهِ وَشَرِّهِ»(١) .
واتە: ئيمان بريتيە لەوەى كە: بڕوات هەبێ بە خوا، بە فریشتەكانی خوا، بە كتێبەكانی خوا، بە پێغەمبەرەكانی خوا، بە ڕۆژی دوایی، وه بڕوات هەبێ بە قەدەری خوا بە چاک و بە خراپیيەوە.
ڕوونكردنەوە:
خۆشەویستى خوا ﷺ لە وەڵامى پرسیارێکى جبریل (عليه السلام) دەربارەى پێناسەى ئیمان، بە کورتى و گوشراوى بەم شێوە وەڵامى داوەتەوە، کە ئەوەش بێگومان درێژەى هەیەو پێویستە مسوڵمانان خۆیانى لێ شارەزا بکەن، بە ئەندازەى هەبوونى زانیارى و کارلێک لەگەڵ کردنی پایەکان، مسوڵمان ئیمانى زیادو کەم دەکات، چونکە شتێکى ڕوونە کە ئیمان زیاد و کەم دەکات(٢)، بە چاکە کردن زیاد دەکات، بە خراپە کردن کەم دەکات، وە بە زیاتر هەست کردنى بە چاودێرى خوا، بوونى فریشتەکان لەگەڵى، سزاى گۆڕ و دۆزەخ و پاداشتى بەهەشت، ئیمان زیاتر دەبێ و دڵى بڕوادار تۆکمەترو دامەزراوتر دەبێ
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
13 .
مەریەم ئوسترلابی ..
(پێشەنگی زانستی گەردوونناسی)
یەکێک لە درەوشاوەترین ئەستێرەکانى زانستی گەردوونناسی، دامەزرێنەرى بنچینەى زانستی مانگی دەستکرد و زانستی فڕۆکەوانی و زانستی جی پی ئێس، ئەم خاتوونە مسوڵمانە (مەریەم کۆشیار جیلی) ناسراو بە (مەریەم ئوسترلابی)یە، لە شاری حەلەبی سوریا لە دایک بووە، بۆ ماوەی (٢٣) ساڵ بەردەوام سەرقاڵی نووسین و توێژینەوە و کارکردن بووە لە زانستی گەردوونناسی و ئامێرسازی، تا لە کۆتاییدا توانیویەتی ئامێری ئوسترلاب دروست بکات، کە بەکاردەهات بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەکان و کاتەکانی نوێژ و دیاریکردنی ڕووگە (قیبلە) و مانگی ڕەمەزان، هەروەها لە بواری کەشتیوانى و دەریاوانیدا بەکاردەهات, شایانی باسە خاتوو مەریەم لەسەر دەستی باوکی پێگەیشتووە، کە یەکێک بووە لە ناودارترین زاناکانی بواری گەردوونناسی و بیرکاری سەردەمى خۆى، خاوەنی زیاتر لە دە پەڕتوکە لە بواری زاستی گەردوونناسی، سەرجەم پەڕتوکەکانی لە زانکۆیەکانی دونیا پارێزراون، وەک زانکۆی ئۆکسفۆرد و مۆزەخانەى بەریتانیا و چەند زانکۆیەکی تورکیا, ئەنجام! دوای ئەوەی لە ماوەی پێشوو بەکورتی ئاشنا بووین بە دۆخ و ژیانی ئافرەت لە ڕێڕەوی مێژوودا، ئینجا لە بەشەکانی داهاتوودا دەچینە خزمەت فەرمایشتە شیرینەکانی پێغەمبەر ﷺ لە مەڕ ئافرەتان و پێگە و ڕێز و ئەرک و مافیان,,,
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
12
خاتوو زەیفە
خاتوو زەیفە ئافرەتێکی مسوڵمانی کورد بوو، کچی مەلیک عەدلە، واتە: برازای صەڵاحەددینی ئەیوبییە، خاتوو زەیفە گەورەو دەسەڵاتداری شاری حەلەب بووە، بۆ ماوەی شەش ساڵ حوکمڕانی شاری حەلەبی کردوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەم خاتوونەدا حەلەب لەوپەڕی بووژانەوە و جوانی و درەوشاوەییدا بووە، ناوبانگی دەرکردبوو بە دادگەری و بەزەیی نواندن لەگەڵ هەژاران, خاتوو زەیفە زۆر کارى ناوازە و مەزنی ئەنجام داوە بە مەبەستی خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە، لەوانە هەستا بە کەمکردن و لابردنی باج لەسەر هاوڵاتییان، هەروەها دروستکردنی قوتابخانە و ڕێگاوبان و تەکییە و خانەقا، زۆر بەدەم هەژارانەوە بووە، بە جۆرێک لە گەڕەکی فەڕافیر شوێنی تایبەتی بونیادنا بۆ لەخۆگرتنی هەژاران و بێکەس و بێلانەکان، لە گرنگترین کارەکانی دروستکردنی زانکۆی فیردەوس و زانکۆی (خانکاه) بوو لە ساڵی (١٢٣٥) زایینی، هەرچی زانکۆی فیردەوس بوو وەقفی کرد بۆ زانستی شەرعی و پێگەیاندنى زانا و مامۆستایانی ئایینی، بەڵام زانکۆی خانکاه تایبەت بوو بە زانستی شەرعی و سەرجەم زانستەکانی دیکەی ئەم سەردەمە(١)، خاتوونی ناوبراو کاتێک وەفاتی کرد لە قوتابخانەی سەلاتین نێژرا، شایانی باسە خەڵکی حەلەب بە جۆرێک دڵتەنگ بوون بۆ لەدەستدانی ئەم خاتوونە ڕێزدارە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەروازەکانی حەلەبیان داخست و لە ماڵەکانیاندا مانەوە، وەک دەبڕینى هاوسۆزى و خەمباری(٢), بەم جۆرە ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بە درێژای مێژوو پێگەیەکی بەرز و ڕۆڵێکی بەرچاوی بەخشی بە ئافرەتانی کورد، کە توانیان خزمەتێکی زۆری کۆمەڵگای ئەوسا بکەن، کە تیایدا دەیان شاعیر و فەرماندە و سیاسی و دەسەڵاتدار و بازرگان و زانا پێگەیشتوون، سەدان مزگەوت و خانەقا و قوتابخانە و زانکۆیان بونیادناوە، نەک هەر لە کوردستان، بەڵکو لە شام و میسڕ و ناوچەکانى دیکەش(٣),
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .