📌زنجیرەوتاری :- ثلاثة أصول وأدلتها 📚
مامۆستا اسماعیل سوسەیی 🎙️
لە نووسینی :- شیخ ﷴ بن عبدالوهاب📝
وانەی :- 37م .
@islam_layaal
📌زنجیرەوتاری :- ثلاثة أصول وأدلتها 📚
مامۆستا اسماعیل سوسەیی 🎙️
لە نووسینی :- شیخ ﷴ بن عبدالوهاب📝
وانەی :- 36م .
@islam_layaal
ئەی باوڪ و دایڪی ئازیز ئەگەر خەونت ئەوەیە منالەڪانت وابن دەبێ خۆتان وابن تا ببن بە پێشەنگی منداڵەڪانتان چاو لە ئێوە بڪەن منداڵەڪان بە ئامۆژگاری فێرنابن بەلڪو بەڪردارەڪانی ئیوە فێر دەبن!
Читать полностью…ڕۆژێک لە ڕۆژان توشی بارودۆخێک دەبیت کە قوڕسترە لەشاخەکان، نەک بۆ ئەوەیت بڕوخێیت، نەک بۆ ئەوەی خەم بخۆیت، بەڵکو تا زیاتر لە خودا نزیک بیتەوە خودا ڕێکی دەخات بۆیە خەم مەخۆ...🤍
Читать полностью…پێش هەر قسە وکردارێک لە خۆت بپرسە چ سوودێکی هەیە؟
بۆ پڕکردنی توێشوی قیامەت وکەڵەکە نەبوونی باری تاوانەکان..
بۆ ژیانێکی بەسوود وبەنرخبوون بۆ خۆت وخەڵک پێویستە پێش هەر قسەیەک یان کردارێک کە لەتۆوە دەردەچێت بپرسی سوودی چیە؟
دڵنیابن ( مَّا يَلۡفِظُ مِن قَوۡلٍ إِلَّا لَدَيۡهِ رَقِيبٌ عَتِيدٞ ) بۆ هەموو وتە وکردارێک چاودێر هەیە ودەینووسێت.
ژیانی حەقیقی لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە مرۆڤ جڵەوگیری قسە وکردار وهەڵوێستەکانی خۆی دەبێت.
پوختەی ئادابەکانی ڕۆژی هەینی
(❶) خۆشۆردن
(❷) زوو ڕۆیشتن بۆ مزگەوت.
(❸) لەبەرکردنی پۆشاکێکی سپی و جوان.
(❹) نزیک بوونەوە لە وتار خوێن.
(❺) باش گوێگرتن لە هەردوو وتارەکە.
(❻) بێدەنگ بوون لە کاتی وتارەکەدا.
(❼) خوێندنی سورەتی الکهف.
(❽) زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ
(❾) دوعا لەدوای نوێژی عەسر تا بانگی ئیوارە.
(❿) سیواک کردن،سەرچەورکردن و بۆن خۆشی..
📌زنجیرەوتاری :- ثلاثة أصول وأدلتها 📚
مامۆستا اسماعیل سوسەیی 🎙️
لە نووسینی :- شیخ ﷴ بن عبدالوهاب📝
وانەی :- 32م .
@islam_layaal
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : نزیکترین کات کە پەروەردگار لە بەندەوە نزیك بێت سێ یەکی کۆتایی شەوە ، جا گەر توانیت لەو کەسانە بیت کە لەو ساتەدا یادی خودا دەکەن ئەوا ببە .
صحيح الترمذي ( ٣٥٧٩ )
📌زنجیرەوتاری :- ثلاثة أصول وأدلتها 📚
مامۆستا اسماعیل سوسەیی 🎙️
لە نووسینی :- شیخ ﷴ بن عبدالوهاب📝
وانەی :- 31م .
@islam_layaal
16~
هاوسەرگیری نیوەی ئایین تەواو دەکات!
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
٣٢- «إِذَا تَزَوَّجَ العَبْدُ فَقَدِ اسْتَكْمَلَ نِصْفَ الدِّينِ، فَلْيَتَّقِ اللّه فِي النِّصْفِ البَاقِي»(١)
واتە: هەر کاتێک بەندە (کوڕ، یان کچ) هاوسەرگیری کرد، ئەوە بە دڵنیایی نیوەى دیندارییەکەى تەواو بووە، دەى بـا پارێز لە خوا بکات لەو نیوەى دیکەى کە ماوە.
ڕوونكردنەوە:
هاوسەرگیری نیوەى ئایین و دینداری مسوڵمان تەواو دەکات، بەوەى کە ئەو کوڕ و کچە پارێزراو دەبن لە لاڕێ بوون و لادان، کە بەڕاستى مرۆڤ زیاتر لە دوو ڕێگەوە گومڕا دەبێ و توشى گوناھ و تاوان دەبێت:
یەکەم: لە ڕێى ئارەزووەکانەوە، کە هاوسەرگیرى ئەو کێشەى بۆ چارەسەر دەکات، واتە: نیوە ئایینەکەى سەلامەت دەبێ.
دووەم: لە ڕێی گومان دروستکردنەوە لەسەر ئایین و بیروبڕوا، کە ئەوەش تەنها بە قوڵبوونەوە و شارەزا بوون لە ئایین چارەسەر دەکرێ!
هاوسەرگیری نیوەی ئایین تەواو دەکات!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
14~
چارەسەری خۆشەویستی نێوان کچ و کوڕ ..
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
٣٠- «لَـمْ نَـرَ لِلْمُتَحَابَّيـْنِ مِثْـلَ النِّكَاحِ»(١).
واتە: هیچ چارەسەرێک نابینین باشتر بێ لە هاوسەرگیرى بۆ دوو کەس کە یەکتریان خۆشبوێ.
ڕوونكردنەوە:
پەیامى یەکەم: ڕووى دواندن لەم فەرموودەیە، دایک و باوکی ڕێزدارە! کاتێک کوڕ و کچێک بە شێوەیەکى شەرعى دڵیان دەچێ بۆ یەکتر، دەیانەوێ پڕۆسەى هاوسەرگیرى ئەنجام بدەن، پێویستە لەسەر دایک و باوک هەرچى لە توانایاندایە ئاسانکارییان بۆ بکەن، وەک جێبەجێکردنى ئەم فەرموودەى پێغەمبەرى خوا ﷺ، چونکە خۆشەویست ﷺ هەر ئەوەى بە چارەسەر داناوە، مادام کوڕ و کچەکە ئەندازەیەک هاوتا و لێک نزیکن لە ڕووى دیندارى و ڕەوشت بەرزی و ڕۆشنبیری و شتە دینی و دونیاییەکان، بۆ ئەوەى هەردووکیان هاوکارى یەکتر بکەن لە بوارى دینداری و دونیاداریدا.
پەیامى دووەم: ئەی کوڕ و کچى بەڕێز! وریابن لە شکاندنى دڵى دایک و باوکتان! کاتێک بە بیانوو و پاساوێک ڕێگر دەبن لەبەردەم ئەنجامدانى ئەم پڕۆسەیەتان، چونکە ئێش و ئازار گەیاندن بە دڵیان لە گوناهە گەورەکانەو لە دواى هاوبەش دانانە!! چونکە هەر ئازارێک بۆیان، پێچەوانەى ئەو ئایەتەیە:
(وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ ... ٢٣) الاسراء
الإسراء، واتە: پەروەردگارت بڕیارى داوە، کە جگە لەو نەپەرستن، وە لەگەڵ باوک و دایکیشتاندا چاکەکارى بکەنە پیشە. ئنجا پێویستە ئەوەش بزانن کچان و کوڕانمان، دەیان کچ و کوڕى دیکە لە ژیانتاندا پەیدادەبنەوە، بەڵام هەرگیز دایک و باوکێکى دیکە دروست نابنەوەو نایەنەوە نێو ژیانتان، بۆیە دایک و باوک بە قوربانى کەس ناکرێ، بەڵکو بە پێچەوانەوە کاتێک کە باسى بەراورد و هەڵبژاردنى هەندێک بەسەر هەندێک دێتە بەر باس، هەموو کەس بە قوربانى دایک و باوک دەکرێ، بۆیە دایک و باوک دەبێ قسەیان بۆ منداڵ سەنەد بێت و جێى زۆر موناقەشە لەگەڵ کردن نەبێ، جگە لە بڕیارى هاوبەش دانان بۆ خوا و وێنەى ئەوە، ئەگەرنا گوێڕایەڵى دایک و باوک و هەوڵى ڕازى کردنیان لە بنچینەکانى ئایین و هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى ئیمان و لایەنى ڕووحى مسوڵمان و ڕەزامەندى پەروەردگارە. لە کۆتایی دەڵێم: (هەر کەسێک لەبەر ڕەزامەندى خوا واز لە شتێک بهێنێ، خوا بە باشتر لەو شتەى بۆ قەرەبوو دەکاتەوە)
چارەسەری خۆشەویستی نێوان کچ و کوڕ ..
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
{ ئامۆژگاریەکانی لـوقـمـانـی حکیم }
کوڕی ئازیزم ; تۆ هەرگیز ناتوانیت بە پارە هاوڕێ و هاودەم بکڕیت ، بەڵام ئەوە بزانە بە چاکەکاری و هەڵسوکەوتی چاک و قسەی چاک دەتوانیت هەموو دنیا بکەیت بە هاوڕێ و دۆستی خۆت . دووکەس باشتر لە مانای هەژاری تێدەگەن یەکەم : ئەو هەژارەی دەوڵەمەند بووە ، دووەم : ئەو دەوڵەمەندەی هەژار کەوتووە ، ئەوەش بزانە لە ژیاندا سامان هەموو شتێک نیە و بەختەوەری ڕاستەقینە لە کۆکردنەوەی ساماندا نیە ، بەڵام زۆربەی خەڵک تووشی ئەم هەڵە گەورەیە دەبن و پێیان وایە سامان هەموو شتێکە ، هەر بۆیە هەموو تەمەنی خۆیان لەم ڕێگەیەدا سەرف دەکەن و ناشزانن بەم کارە ڕۆحیان لێڵ و تاریک دەبێت .
📌زنجیرەوتاری :- ثلاثة أصول وأدلتها 📚
مامۆستا اسماعیل سوسەیی 🎙️
لە نووسینی :- شیخ ﷴ بن عبدالوهاب📝
وانەی :- 35م .
@islam_layaal
_گاڵتە بەکەسێک مەکە گەر کێشەی لەماڵەوە هەبوو.
🔹(نوح)خێزانەکەی کافربوو بەڵام خۆی هەڵبژێردراوی خوای گەورەبوو.
_کەسێک کە لای خزم و کەسەکانی نرخی نەبوو مەرج نییە بێنرخ بێت.
🔹(ئیبراهیم)لای قەومەکەی نرخی نەبوو بەڵام لای خوای گەورە پێغەمبەربوو.
_بەکەسێکی زیندانی مەڵێ تاوانبار و ستەمکار.
🔹(یوسف)زیندان بوو بەڵام لای خوای گەورە راستگۆبوو.
_کەسێک کەدوای دەوڵەمەندی هەژاری ڕووی تێدەکات شایەنی گاڵتە نیە .
🔹(ئەیوب)توشی هەژاری بوو بەڵام لای خوای گەورە بەنرخ بوو.
_لەپیشەی سادەی کەس کەم مەکەوە .
🔹(لوقمان)دارتاش بوو بەڵام لای خوای گەورە دانابوو.
_کاتێ خەڵک بە خراپە باسی کەسێک دەکەن
یەکسەر مەڵێ ڕاستە .
🔹(محمد️ ﷺ )پێیان دەوت شێت و جادووگەر و درۆزن بەڵام خۆشەویستی خوای گەورە بوو.
ئەو کەسانە کێن کە مەلائیکەتەکان دوعاى خێریان بۆ دەکەن؟
١- ئەو کەسەى شەوان بە دەست نوێژەوە دەخەوێت .
٢- ئەو کەسەى لە ڕیزی یەکەمی نوێژى جەماعەت بێت.
٣- ئەو کەسەى دادەنشێت و چاوەڕوانی كاتی نوێژ بکات .
٤- ئەو کەسەى لە دواى نوێژى جەماعەت دادەنشێت بۆ خوێندنى زیکرەکان و یەکسەر هەڵناسێ.
٥- ئەو کەسەى ڕیزی نوێژی جەماعەت پڕ بکاتەوە و بەیەکتری بگەیەنێت.
٦- ئەو کەسەى نوێژی بەیانی و عەسر بە جەماعەت ئەنجام بدات.
٧- ئەو کەسەى صەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ.
٨- ئەو کەسەى سەردانى نەخۆش بکات.
٩- ئەو کەسەى کە قسەی خێر بكات لەسەر نەخۆش یان لەسەر مردوو.
١٠- ئەو کەسەى خەڵك فێری كاری خێر و باش بكات.
١١- ئەو کەسەى بۆ برایەكی موسڵمانی بپاڕێتەوە لە پاشملە.
١٢- ئەو کەسەى سەردانى برایەکی بکات لەبەر خوا.
١٣- ئەو کەسەى ماڵ و سامان ببەخشێت لە پێناوی خوادا.
١٤- ئەو کەسەى بەڕۆژوو بێت و پارشێو بكات .
١٥- ئەو کەسەى تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە.
📌زنجیرەوتاری :- ثلاثة أصول وأدلتها 📚
مامۆستا اسماعیل سوسەیی 🎙️
لە نووسینی :- شیخ ﷴ بن عبدالوهاب📝
وانەی :- 34م .
@islam_layaal
پێغەمبەر ﷺْ فەرموویەتی:
بـەڕاستی لــە بـاشترین ڕۆژەکانی ئـێـوە ڕۆژی هــەیـنـیە، لــەو ڕۆژەدا ئــادەم عـلـیـە الـسـلام دروســت کـــراوە وە لــــەو ڕۆژەشـــدا فــــوو ئــەکــرێــت بە کەڕەنادا، وە هەر لەو ڕۆژەشدا دەنـگە بـەرزەکە دێت، بۆیە زۆر صــەڵاوات لــەســەر مــن بــدەن چــونــکــە صـەڵاواتـەکـانـتـانـم نــیــشــان ئــەدرێــت
«اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ »
📌زنجیرەوتاری :- ثلاثة أصول وأدلتها 📚
مامۆستا اسماعیل سوسەیی 🎙️
لە نووسینی :- شیخ ﷴ بن عبدالوهاب📝
وانەی :- 33م .
@islam_layaal
شەوی هەینیە خۆتان بێ بەش مەکەن لە سلاوات لێدان
اللهم صَلِّ عَلَى سیدنا مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ سیدنا مُحَمَّدٍ
..🍽️🥘
هەموومان پێكەوە خواردن دەخۆین.
پێغەمبەرﷺدەفەرمووێت: فَاجْتَمِعُوا عَلَى طَعَامِكُمْ، وَاذْكُرُوا اسْمَ اللهِ عَلَيْهِ يُبَارَكْ لَكُمْ فِيهِ
واتە: لەسەر خواردنەكانتان كۆببنەوە، وە ناوی خوای لەسەر بێنن، بەرەكەت و پێزی تێدەكەوێ.
رَوَاهُ_أَبُو_دَاوُدَ
17~
بەرەکەت لە ئاسانکردنی مارەییدایە!
٣٣- «عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: مِنْ يُمْنِ الْمَرْأَةِ تَسْهِيلُ أَمْرِهَا، وَقِلَّةُ صَدَاقِهَا»(١) .
واتە: عائیشە (رضي الله عنها)دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ پێمى فەرموو: لە بەرەکەتدارى هاوسەرگیری ئافرەت ئەوەیە کارئاسانی بکرێ لە بە شوودان و مارەییەکەشى کەم بێت.
ڕوونكردنەوە:
پێویستە خانەوادەى کچەکە ئاسانکارى بکەن بۆ ئەو کوڕەى هاتۆتە پێش و داواى دەستى کچەکەیان دەکات، هێندە ئەرکى نەخەنە سەر ئەستۆى ئیتر بکەوێتە ژێر بارێک، دواتر بۆی قورس بێ لە ژێرى ڕزگارى بێت، سەرەنجام ئەوە ببێتە یەکێک لە هۆکارەکانى کێشە و گرفت و خێر لەو پڕۆسەی هاوسەرگیرییە نەبینن.
٣٤- «عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ (رضي الله عنه)، قَالَ: لَمَّا تَزَوَّجَ عَلِيٌّ فَاطِمَةَ، قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: أَعْطِهَا شَيْئًا، قَالَ: مَا عِنْدِي شَيْءٌ، قَالَ: فَأَيْنَ دِرْعُكَ الْحُطَمِيَّةُ»(٢).
واتە: ئیبنو عەبباس (رضي الله عنه) دەڵێ: کاتێک عەلی فاطیمەی (رضي الله عنه) مارە کرد، پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: شتێکى پێ بدە (وەک مارەیی)، گوتى: هیچم نییە، فەرمووى: ئەى قەڵغانە حوطەمییەکەت لە کوێیە؟ (لە شوێنی دیکە هاتوە: وتی: لەلامە، فەرمووی: پێی بدە).
ڕوونكردنەوە:
زۆربەى زانایان لەسەر ئەو بۆچوونەن: باوكى كچ بۆى نییە پارەى كچەكە بخوات.
خوا فەرموویەتى:
(وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً ۚ ... ٤) النساء
النساء،
واتە: مارەیی ئافرەتان مافێكى ڕەوای خۆیانە، لەسەر مێرديان پێویستە پێیان بدەن.
لە ڕۆژگاری ئێستادا، پێویستە خوشک و کچە ڕێزدارەکانمان، ورد و ژیرانە سەرنجى حاڵى گەنجان بدەن و ئەرکى سەرشانیان بە شێوەیەک قورس نەکەن بیانڕەوێننەوە لەم پڕۆسە موباڕەکە، چونکە خۆشەویستى خوا ﷺ ئەوەتا بەرەکەتدارى و ئاسوودەیی و بەختەوەرى پڕۆسەکەى بەستاوەتەوە بە کەمى مارەیی و ئاسانکاری لەم کارە پیرۆزەدا، ئەوەى فەرموویەتى کردوویەتى، وەک لە بە شوودانى خاتوو فاتیمە بە عەلى (رضي الله عنه) دەبینرێ. بە داخەوە! هەندێک لە خانەوادە و خوشک وا دەزانن زۆر کردنى مارەیی کەلەپچەکردنى پیاوە، بێئاگا لەوەى دروستکردنى گومانى خراپ بە پیاوە هەر لە سەرەتاى پڕۆسەکە، زیان لە پڕۆسەکە دەدات، کە ئێمە پێشتر باسمان کرد، ئەم پڕۆسە نیازپاکى و گومانى باشى پێویستە، بۆ ئەوەى سەرکەوتوو بێت!
بەرەکەت لە ئاسانکردنی مارەییدایە!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
15~
هاندان بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری!
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
٣١- «يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ»(١).
واتە: ئەى كۆمەڵی گەنجان! هەر كەس لە ئێوە تواناى هەیە با ژن بێنێ.
ڕوونكردنەوە:
پێغەمبەرى خوا ﷺ هانى گەنجان دەدات لە کوڕان و کچانمان کە هاوسەرگیرى بکەن، چونکە لەم قۆناغە ئارەزوویان زۆرە، نزیکن لەوەى بکەونە نێو گوناهان، تەنها ئەوانە نەبن کە خۆیان بە قەڵا تۆکمەکانەوە دەپارێزن، وەک: ئیمان و تەزکیە و هۆکارەکانى بە دەستهێنانیان وەک ڕۆژوو ... هتد، دیارە مەبەست لە توانا هەبوون لێرەدا، تواناى ماددى و هێزى جەستە و تەواوى عەقڵ و ئامادەیی دەروونیشە.
سوودەکانى زوو ئەنجامدانى هاوسەرگیری:
١- داوێن و چاوو گشت ئەندامەکانى جەستە پارێزراو دەبن لە گوناهان.
٢- نیوەی ئایین و دیندارییەکەى تەواو دەبێ و بە دەستى دێنێ.
٣- زوو بە منداڵەکانى خۆى ڕادەگات و دەتوانێ پەروەردەیان بکات.
٤- جیاوازی کەمى تەمەن لەگەڵ منداڵ، وەک هاوەڵ مامەڵە بکەن.
٥- زوو هەستکردن بە بەرپرسیاریەتى، بەدەستهێنانى بژێوى حەڵاڵ.
٦- دروستبوونی خزمایەتی تازە و بەهێزبوونی پەیوەندی خزمایەتی.
هاندان بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری!
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
13~
پشت بەستن بە خوا ﷻ لە هەموو کارێکدا ..
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
٢٩- «لَوْ أَنَّكُمْ تَتَوَكَّلُونَ عَلَى اللَّهِ حَقَّ تَوَكُّلِهِ، لَرَزَقَكُمْ كَمَا يَرْزُقُ الطَّيْرَ، تَغْدُو خِمَاصَاً، وَتَرُوحُ بِطَانًا»(١).
واتە: ئەگەر بەڕاستى و تەواوى پشت بە خوا ببەستن، ڕۆزیتان دەدات، وەک چۆن ڕۆزى باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکى برسیەوە دەچێتەدەر (لە هێلانەکەى)، ئێوارانیش بە سکى پـڕ دەگەڕێتەوە.
ڕوونكردنەوە:
پشت بەستن بە خواى پەروەردگار، پێش و دواى گرتنەبەرى هۆکارەکانە، مرۆڤ بە تایبەت دواى ئەوەى هەرچى کارى دەستە تەواوى دەکات، ئینجا ڕوو لە دڵ دەکات و ڕووى دڵیش لە خوا دەکات، ئەوەى دەیەوێ داوای لێ دەکات، بۆ ئەوەى خواى تعالى ئاسانکارى بۆ بکات و یارمەتى بدات. زۆرجار بە بیانووى ترسان لە رزق و ڕۆزی، یان هەژاریی، یان هاوتا نەبوون، یان چۆنیەتى بژێوى ماڵ و پەروەردەکردنى منداڵ... هتد، پڕۆسەی هاوسەرگیرى دوا دەخرێ، کە بێگومان ئەمە هەڵەیە و پێویستە ڕاست بکرێتەوە، لە چەندان شوێن خوا فەرموویەتى:
(يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ... ٢٨) التوبة
التوبة، نەک هەر ئەوەندە، بەڵکو بەڵێنى بژێوى ئێمە و منداڵەکانیشى داوین، فەرموویەتى:
(وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ ۖ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ ... ١٥١) الانعام
الأنعام، یانى: ئەى ئەوانەى پشت بەستوو نین بە خواى بەخشەر، نەکەن منداڵەکانتان لە ترسی نەبوونى و هەژارى بکوژن، چونکە باش بزانن، نەک هەر خواردن و بژێوى ئەوان، بەڵکو ڕزق و بژێوى ئێوەش ئەو خوایە دابینى دەکات و دەیبەخشێ، کە ئێوە وەک ئەوەی شایستەیەتى نایناسن و نایپەرستن!
پشت بەستن بە خوا ﷻ لە هەموو کارێکدا ..
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .