های غەفڵەت تاکەی، هام سەفەر ویەرد
بێدار به جــــــە خـاو ، کاروان ویەرد
#مەولەوی
@basit_hama_xarib
دەک فەڵەک چون من دەردت کاری بۆ
زامت پڕ نە ئێش نادیاری بۆ
جەفای نەونەمام سەفات هورکێشۆ
خاترت وە نێش حەسرەتان بێشۆ
ساتێ بێخەم بی جەستەی جەفا کێش
ویارا وە شاد چەنی یاری وێش
وەخت بێ لێڵاویت بگێرۆ چەمان
تا ئاخر دووریت وست نە بەینمان
#مەولەوی
@basit_hama_xarib
سڵاو بۆ هاوڕێانی خوشەویستم
تکایە پۆستەکان بڵاو بکەنەوە با دۆستانی هۆنەری کۆنی کوردی زۆرتر لە گەڵمان بن
سپاس🙏
سڵام بۆ هاورێ ئازیزەکان
هاتنی ساڵی 2722 کوردی لە خزمەت خوتان و بنەماڵەتان پیروزبایی ئەلێم
بە هیوای ساڵێکی خوش بۆ خوەتان و بنەماڵەی موحتەرەمتان
ئاواتەخوازم ساڵی 2722 بو تواوی ولاتەکانی دوونیا دور بێت لە شەڕ و دژایەتی و براکوژی
ئاواتی دیکەم ئەوەیە پشت بە پشتی یەک بو ئێقتێسادی ولاتەکەمان هەوڵ بدەین
هەر بژین بە سەربەرزی
ئارمان خانی
ئەنیمەیشن
خاتو باران ریحانی
@basit_hama_xarib
سڵاو هاوریانی خۆشەویستم
ببورن کە ناتوانم زۆرتر لە کارەکان مامۆستا دابنم
بە راسی کە کێشەم زۆرە
بە ئەدمینێک فەعال نیازم هەس
ئەگەر کەسێک پێ خوەش بو هاوکاریمان بکات پەیام بنیریت بۆ ئەم ئایدیە
@ddk_org
مەتن و دەنگ و هۆرچنیەی مووسیقی:
کاک مودرێک کەریمی
ئەوەوەنەی شێعرێ:
کلارا خالدی
سپاس جه کاک دانیاری پهی کیانهو ئهی بهرهمه جوانیه
#هورامی
@basit_hama_xarib
وەهارەن، سەیرەن، سەوزەی دیاران
نم کەوت نە دیدەش چون شەو بێداران
پەی دڵەی مانیای دەروون مەلالان
سایە بەستەوە خەیمەی گوڵاڵان
بۆی یەخەی سەحەر پەی دەماخی دڵ
مانۆ وە نەسیم جێبی جەمینگوڵ
چون دێوانەی شۆر ئازیز نە سەردا
شەتاو سەر هۆر گرت وە دەشت و دەردا
توولانی چون هیجر خاتر پڕ دەردان
ڕەوان وێنەی وەسڵ گەردن بێگەردان
های جە شنۆی وەش ڕۆح ئەفزای کاوان
ئای جە شاخەی تاف سافی سەراوان
نەک چون تافی چەم پڕ ئەسرینی چەرخ
بارَکَ اللّە چەرخ، هەی ئافەرین چەرخ
چەنی جە هەستیی وێت تەواساییت
چەنی جۆشی عەشق مەجنوون ئاساییت
بدیە چۆن هوردان وە نام و نەنگدا
بێپەروا مدۆ وێش وە ڕووی سەنگدا
های ساقی هەڵای سەرمایەی خامی
نمەدۆم وە دەس ڕای نێکنامی
باوەرە وەشوەش سا دەی هەی پەی کەی
تافی قەڵوەزەی سافی شیشەی مەی
مەوجش بنچینەم بدۆ وە هەمدا
هەستیم دۆ وە بەرد هەردی عەدەمدا
#مەولەوی
@basit_hama_xarib
کەڵە پیاوی هۆنەر و موسیقای کوردی
#مامۆستا_ناسر_رەزازی
گۆرانی شایی
پێشکەش بە تاقە گوڵەکەم
@basit_hama_xarib
کیژ و کوڕ بگرن لە دەوری گۆڕی هێمن ڕەشبەڵەک
من کە شینگێڕی شەهیدانم لە کوێ شینم دەوێ؟
#مامۆستا_هێمن
@basit_hama_xarib
هەموو عالەمتە پابەند و لە دامان
کە چی دەستی کەست ناگاتە دامان
دوهاتی ئەوروپا وەک ئەهلی دێهات
لە چارەی دەردی عێشقا جوملە دامان
برا! مەردم ئەوێ عەقڵی نەلەنگێ
بە لەنجەی ناز و عیشوەی نەونەمامان
لەگەڵ زانت دەکەویە کۆشی دنیا
سبەی قاتڵتە،ئەمرۆ بو بە مامان
سەرو سامانمت پرسی،مەپرسە
سەری تۆ خۆش،نە سەر ماوە نە سامان
غورووری حوسنە فیرعەونی بە تۆ دا
رەقیبی سەگ بە چی بوو،بوو بەهامان؟
لە دنیادا وەکوو منداڵی ناکام
بە ناکامی دەچن دنیا بەکامان
بەهانە مەگرە،لەو جامانە جامێ
کەرەم کەساقیا،بگرە ڕجامان
بە کولفەت ئەو،بە ئولفەت ئەم گرفتار
وەکوو یەک زاهید و مەحوی لە دامان
#مامۆستا_مەحوی
@basit_hama_xarib
بە بێ تۆ ئەم ژینە ئەوندە تاڵە کە هیچ هەنگوێنی شاخان بە تامی ناکات
بە بێ تۆ هیچ کاتێک بە ئاسایی ناگۆزەرێت
هەر دەم نەبونت ئیشارەت بە خوشەویستیت دەکات ئەی عەزیزم
بە خۆرایی قەڵەم هەل دێت و دەس بە نوسینی زامی دوریت دەکات
بەڵام قەڵەم نازانێت چی نوستووە ،نازانێت دەردی دوری خۆشەویستەکەم چەندە بە سەخڵەت تیپەر دەبێت
ئەی رۆحی شیرینم،وەرە
ئەی ئارامی زامی برینم تۆ وەرە
ئەی خودای هەستی شێعرم دور مەبە لێم ،تۆ وەرە
@basit_hama_xarib
ههر خوهت گولیتو گول بهشی دل بی
کهنین سهر لیوت یاس و بولبول بیت
رومهتت جوانه چاوانت جوانتر
ساقهی دلت بم ،دل له لای دل بی
خهمت دور کهردهن
شاییت ئاوهردهن
ئاواتم واستهن ساحیوی دل بی
خهیر ئامای پهی دل
ساحیوی سهر دل
گولاو بونی تون
بوی گولاو جه کون
@basit_hama_xarib