شایەد نەبینم ڕۆژی ئازادی
شایەد نەبینم جەشنی ئازادی
من لاوێکی تێکۆشەرم
شۆڕش گێرم
من لاوێکی ئازادی خواز
دەکەم شەڕان لە نێو شاران
بۆ ئازادی ماف دەجەنگم
بۆ سەربەخۆیی کۆمەلگا
بۆ هەزاران خوێنی ڕژراو
شایەد ئازادی نەبینم
بەڵام باکم لە مەرگ نیە
دەکەم خەبات تا ڕزگاری
تاکوو کچم ئازاد ببێت
تاکوو ژیانی تێرئاو ببێت
لە باوڕی ژینی مندا
وەکوو هێمن موکریانی
دەڵێ:
تاکوو ژن ئازاد نەبێ
سەرچاوەکەی ژین لیخنە.
ڕاپەرە کوردە گیان
ئاخر چە وەختی خەوتنە
شەوان بە قەڵەم
رۆژان بە گولە
دەکەین مێوانی دیکتاتور گەورە
تکایە بە هەندزفری گوێ بدەن
بەو مانگەێ قەسەم خەرامانەی داوە
بەو مانگەێ قەسەم خەرامانەی داوە
هێشتا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە،بە کەس نەداوە
#مامۆستا_مەزهەر_خالێقی
@basit_hama_xarib
ئازاری بە بێ تویی هەر کات مەرگێکم پێ دەچێژنێت ئازیزم
جەستەی پڕ زام و ماندووم هێزی نەماوە خاتونم
لە نێو کام ئەستێرە شۆنت گەڕێم ئازیزەکەم
یان کە تو خوت هەر مانگی
ئەی ڕۆحی شیرینم دوور مەبە لێم
#آرمان_خانی
@basit_hama_xarib
وتم با لەم دەرو کۆیەدا ئانێ سکونەت کەم
وتی عاشق هەر ئەبێ دەربەدەربێ کۆبەکۆ بڕوات
#مامۆستا_مەحوی
@basit_hama_xarib
سپاس لە خاتوون تریڤە بۆ ناردنی ئەم کلیپە جوانە
دەمێکی مەست و بیمارم
شێعر #مامۆستا_نالی
هۆنەرمەند #عەدنان_کەریم
@basit_hama_xarib
یادی ساڵانی پێشوو بە خەێر بێت
لەو کاتانە کە بازاڕی مووزیکی پاپی فارسی و ڕەپی کوردی لە سەر هەموو گوشی سیدی ماڵانەوە بوو
پێم خۆشتر بوو ئاهەنگانی تایبەتی بە گەل و میلەتەکەێ خوەم ببیسم
مێلۆدیانێک وا ناسنامەیان هەیە زۆر لە بەرم جوانتر بوون و جوانتریچ ماون
بۆیە هەتا هەتایە ئەم ئاهەنگانە کۆن دەبن ،بەڵام لە بیستنیان گوێ پڕ نابێت و لە بەر چاوان ناکەوێت
بچووکی ئێوە #ئەدمین
هەمیسان نەفەس بڕیان جە حاڵم
ئاواتیم لووان، هاوار بە ماڵم
هەمیسان عۆمرم ماوەش بێ ماوەن
خاکۆ گەلەکێم ،تاسەش فەرماوان
خزمەتش کەروو؟
یام ماچش کەروو؟
ئامان بە بێ دۆس خاکم نەکەردی
تەرمۆ بێ کەسیم بێ ناز نەکەردی
هاوار بە ماڵم
نە ئاوات یاوان نە ئاواتی دڵ
مەکردێ ،زۆڵمەن،چڕدێ یارەکەم
چڕدێ بێ وەفایێ نادیارەکەم
#ئارمان_خانی
#هورامی
@basit_hama_xarib
خۆشه دڵـــــداری له هــهردو ســهر بـێ
نهک تۆ بســـــووتێ ئهو بـێ خهبــهر بـێ....
@basit_hama_xarib
ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نیەو خانە خەراب
دەک بە ژەحری ماری بێت بادەو شەراب
#مامۆستا_هێمن_موکریانی
@basit_hama_xarib
هیجری تۆ چەند سەختە دوڵبەر ماڵەکەم وێرانە بۆت
ڕۆژ و شەو غەمباری ڕووتم دیدەکەم گریانە بۆت
ئەشکی چاوم بادەیە ناڵەی دڵم عەینی نەیە
خاک بەسەر بێکەس لە حەسرەت جەرگەکەم بووریانە بۆت
ئەی نیگاری نازەنین لەو ڕۆژەوە دووری لە من
سەیلی دیدەم وا بەخوڕ دێ هەر وەکوو سیروانە بۆت
ئەو بەڵای بۆ قامەتی تۆ دێ لە عۆششاقت کەوێ
سەد هەزاران عاشقت جانا بەڵاگەردانە بۆت
ئەی دڵە بەسیە لە غەم بۆ چی ئەناڵی ڕۆژ و شەو
شەهدی لێوی دوڵبەرت بۆ دەردی تۆ دەرمانە بۆت
هیجری تۆ
هۆنەرمەند #عەدنان_کەریم
شێعری #مامۆستا_ئەحمەد_مۆختار_جاف
@basit_hama_xarib
سرباز گمنام (سەربازی ون)
عبداللە پَشیو (عەبدۆڵڵا پەشێو)
هرگاه سفیری به کشوری میرود،
برای مزار سرباز گمنام
تاج گلی میبرد.
اگر روزی
سفیری به سرزمین من آید
و بپرسد: «کجاست گور سرباز گمنام ؟»
میگویم: سرورم !
کنار هر چشمهای،
بر درگاه هر مسجدی،
جلوی درب هر خانهای،
هر کلیسایی، هر غاری،
بر صخره هر کوهی،
بر کاکل درخت هر باغی...
در این سرزمین
روی هر قسمت از زمین
و زیر هر جایی از آسمانش
میتوانی تاج گلی که آوردهای را بگذاری
#سردشت
@El_Do_Rado
دەک بە لەحنەت بێ دڵت، عاشق
وا کە هەر جار ڕەشی ئەنوێنێت بۆ بەختت
#ئارمان_خانی
@basit_hama_xarib
تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە
ناودەمم بێ شوبهە تامی زەهری ماری گرتووە
خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە!
ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە
حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە
ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە
دامەنی پاکی مەداری دائیرەی خامەک نیە
خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە
گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز
نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە
شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو،
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی سیماری گرتووە
لەعلی شەککەرباری تۆ تێراوە، شەککەر باریە
لێوی میحنەتباری من بێئاوە، باری گرتووە
پڕجەفایە، بێوەفایە، زوود جەنگە، دێر سوڵح
سەد درێغ و حەیفە تەبعی ڕۆزگاری گرتووە
یادی کانی دمدم و سەرچاوەکەی مێگوڕ دەکا
بەکرەجۆی چاوم کە شێوەی سەرچناری گرتووە
بێمەحابا ئاو دەڕێژێ گەهـ بە فەور و گەهـ بە دەور
چاوی من موددێکە شێوەی ئابشاری گرتووە
شەمعی بەزمی من کە وا سووتاوە، زەرد و ئەشک ڕێژ
قەت نییە فەردێک نەڵێ ڕەنگی مەزاری گرتووە
موددەعی زەجرم دەکات و، پێم دەڵێ: سەبرت ببێ
کەر بە لەعنەت بێ کە کەی عاشق قەراری گرتووە!
نالی وا دائیم کە مەشغووڵی فوغان و ناڵەیە
باعیسی هیجرانی یارە دڵ شەراری گرتووە
#مامۆستا_نالی
@basit_hama_xarib
گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز
نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە
#مامۆستا_نالی
@basit_hama_xarib
حەقی ئیخڵاسە بە جێهێنانی ئادابی خووڵوس
پێ بزانێ یا نەزانێ من بە دڵ یادی ئەکەم
#مامۆستا_مەحوی
@basit_hama_xarib